بەردی پشتێ
بەردی پشتێ بەردێکە، لە گۆڕستانی گوندی کێلەسپی کۆیەیە، بەردە شاخ و زیخەڵەیە، کەشکاری چاڵێکی لێ درووستکردووه، وەک ئەوەی کەسێکی بەهێز پشتی پێوەدا بێت و شوێنی پشتی لەسەر ختم کردووە، هەر لەبەر ئەوەیە پێی وتراوە: بەردی پشتێ، ئەو بەردە لەنزیک گۆڕ و گڵکۆ و مەزاری کێلەسپییە، بۆیە خەڵکی گوندی کێلەسپی و بەشێک لە هاووڵاتییانی کۆیە بیروبۆچونیان وایە، کە یاوەران (سەحابە) پشتیان پێداوە، ئەمەش وایکردووە بە پیرۆز سەیری بکرێت، پیرەژن و ژنان سەردانیانکردووه، بەتایبەت ئەوانەی ئازاری پشت و جومگە هەبوو یان ئەوانەی نەخۆشی باداری و ڕۆماتیزمیان هەبوو لەگەڵ ئەو ژنانەی کە منداڵیان نابوو، لە تەنیشت بەردەکە دادەنیشتن و دەیانگوت: یاخوا یا بەردی پشتێ، پشتمان چاک بکەی، یان یاخوا یابەردی پشتێ (مرازمان حاسڵ) بکەیت. [1]