پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,357
وێنە 105,642
پەرتووک PDF 19,138
فایلی پەیوەندیدار 96,355
ڤیدیۆ 1,306
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
قوماش 088
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قوماش 088

قوماش 088
قوماش 88
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#

ڕۆژی مهاجە(مواجەهە)ی هات و ئەمە جێمان پێ جێنەبوو، درمان لەسەر هەزاری لێیدەدا، ئاخر ناهەق نەبووین، ئەمە لە مردنەکی مسۆگەر گەڕابووینەوە، خزم و کەس ئێستا دێن و دەبینن ئەمە زندینە و لەسەر پێی خۆمان ڕاوەستاینە، ئاسان نیە، هەر لەناو ژۆرەکەی دەهاتووین و دەچووین، وەختەکی دیتمان دەرکە گەورەکە کراوە و خەرک وا هێدی هێدی دێتە ژۆرێ، هەیە زەمبیلۆکەکی بە دەستە و هەیە کیسە و هەشە گووشی پڕی چشت، سەرمان لە دەرکەی ژۆرەکەی بردبووە دەرێ و چاومان لە کۆرانە دور و درێژەی دەگێڕا کەنگی خزم و کەس و کار بە دەر دەکەون، وەختەکی لە دووری تەماشام کرد وا داکم و بابم دێن و شێرۆشیان لەگەرە، چەند درم خۆشبوو بە داک و بابم، دە هەندەش بە دختۆر شێرۆی، ئەو مرۆڤە سادە و ساکارانە پیاوی ڕۆژی تەنگانەیە، تەئکیدم داکم و بابمی بە شڕە لادەکەی خۆی هینایە و نەیهێشتیە تووشی بینە و بەردەی گەراج و مەنشەئەی بن، لەمن نێزیک بوونەوە و چاویان بەمن کەت، داکم لە جێی خۆی کەت و نەیتانی بڕوا، ئەمن غارم داو باوەشم پێکرد، ئەو قوڕگی گیرابوو، وەها سامگرتی ببوو، نە قسەی پێدەکرا و نە هەناسەی باش دەهات، بەینەکی ئەوها ماوەو بەس تەماشا هەردوو چاوی دەکردم و دەستی بە ڕوومەت و شانم دادەهینا، دەیوویست تەئکیدبی لەوەی کەوا ئەوە ئەمنم مایمە و لە سێدارەی نەدرایمە! هاتەوە سەرەخۆ و پڕم دا هەردوو دەستی بابم و تێر تێر ماچم کرد، گریان و خۆشی تێکەر ببوون و نەماندەزانی چبکەین، شێرۆ باوەشی پێکردم و گۆتی: سەرلووس، وەڵلاهی ئەتوو لە قورپی گەڕایەوە، هەتیم چەند بە بەختی، پشیلەی عەفت ڕوعیش هەرئەوهایە! داکم سەر و دری بۆوە و گۆتی: دەی دەی قوون کەتی بزانە مۆری بە ئیعدام کردنی لێنادەی! شێرۆ گۆتی: بزانە هەموو ئەبوغرێبم لێ تێناگەینی، خەتای منە بە تڕومبێلی خۆم، ئەتووم هینایتە ئێرە! بابم دەستی لە ملی شێرۆی کرد و گۆتی: وەڵلا هەربەخۆت پشت و پەنامی!
شێرۆ دەستی دا کەل و پەلەکان و چووینە ژۆرێ، بابم و داکم و شێرۆ سەلامیان لە هەموو گیرایەکان کرد و پیرۆزباییان لێکردن کەوا لە مردنەکی مسۆگەر قورتار بووینە، لە قولینچکەکی ژۆرەکەی دانیشتین و داکم سەری بە سینگم کردبوو، هەرچەند دەیکرد نەیدەتانی لێم دوور کەویتەوە، بابم جانتای کردەوە و قورئانەکی دەرینا و دایمێ، گۆتی: کوڕم ئەوە دیاری گەلاوێژخانی داکی بازۆیە، گۆتی: لۆی ببەن و زۆر سەلامی لێبکەن، گۆتم: خوا خێری بنووسی، ئەدی خزم و کەس و جیران کوونە؟ گۆتی: هەموو باشن و زۆر سەلامت لێدەکەن، دوعای خێریان لۆ دەکردی، گۆتم: دایە ئەتوو کوی؟ گۆتی: دەبی لە دووری توو کووبم کوڕم، نەمری و نەژییە، بەران هیچمان پێناکرێ و دەبی شوکری خوای بکەین، گۆتم: ئەدی ماری مام حەمەدەمین و خەجەی کوونە؟ داکم گۆتی: وەڵلا باشن، خەجە خۆی کووشتیە هەنکی لۆت بگریێ، هەر چاوەکی ئەوەندە لێکردیە، گۆتم: دیارە هەر مێردی نەکردیە؟ گۆتی: ناوەڵلا کوڕم نەیکردیە! داکم تورەگەکی ڕاکێشا و کردیەوە، پڕی ناوی چەرەزات و لوقم و کولیچە بوو، دەریهینا و لە پێشی دانام، گۆتی: دەبخۆ کوڕم چشتەکی بخۆ، ئەو کولیچانەم بە دەستی خۆم لۆ کردی، ئەو چەرەزاتە دیاری حاجی سمایل سۆفی جیرانمانە زۆر سەلامیان لێدەکردی و دوعای خێریان لۆ دەکردی، گۆتم: یاڕەبی باش بن و خوا بیانپارێزی، ئەنگۆ بەمن برێن هەورین کووە، هەورین؟ هەموو بێدەنگ بوون و هیچ قسەیان نەکرد، نەک هەرئەوەندە دیتم ڕەنگیشیان سۆر هەرگەڕا، شێرۆ گۆتی: وەختی هەندێ نیە، دەتوو ئەو گووشەی بکەوە بزانە داکت چی لۆ هینای! گۆتم: بابە لۆ قسەکی ناکەن، پێمبرێن بزانم هەورین کووە؟ داکم گۆتی: کوڕم، هەرچی بەسەرت هات لەنیوچەوانی هەورینی بوو، ئەتوو ئێستاش وازی لێناینی و هەر فکری لێدەکەیەوە! گۆتم: بابە، ڕاست و ڕاستم پێبرێ، هەورین مایە یان نا؟ بابم بەینەکی بێدەنگ بوو، ئەوجە سەری برند کرد و گۆتی: مایە، بەران، گۆتم: بەران چ؟ گۆتی: بەران فەوزیە خان نەمایە و مرد! گۆتم: ئەتوو بەڕاستتە؟ گۆتی: ئەرێوەڵلا کوڕم، لە خەمی توو و هەورین و قادرە فەندی بەزگی داو مرد، هەزار ڕەحمەت لەگۆڕیبی! لە بنی درم ئازارم پێگەیی و فرمێسک لە هەردوو چاوم هاتە خوارێ، گۆتم: انا للەواناالیە ڕاجعون! هەزار ڕەحمەت لەگۆڕی، ئەتوو بڕۆنێ ئەو خێزانە چیان بەسەر هات، هەزار حەیف و مخابن لۆ فەوزیە خانی بە ڕاستی ژن بوو! بابم دەستی لەسەر شانی دانام و گۆتی: چبکەین کوڕم، ژیان ئەوهایە و دەبی شوکربین، ئەمان خەبەرەکیدیش هەیە با بتدەمێ! گۆتم: ئەو خەبەرە چیە بابە؟ گۆتی: ئەمە مارمان لە پشت خەستەخانەی جمهوری نەمایە و چووینەوە شاوێسی! گۆتم: لۆ؟ گۆتی: وەڵلا کوڕم، کە ئەمری لە سێدارە دانت دەرچوو، بەیانیەکی مەفرەزەکی دائیرەی ئەمن هاتن بەخۆو بە شۆفەرەوە، شۆفەرەکیان لە مارێ داو ڕووخاندیان، گۆتیان: ئەو مارە مارە موخەڕیبە و دەبی بڕوخێندرێ!

زۆر خەمم بەو خەبەرە ناخۆشانە خوارد، کە لۆیان باسکردم، لە هەمووی ناخۆشتر ئەوەبوو کە گۆتیان: نەیانهێشت مارەکەش دەربینین و خانیەکەیان بەسەر کەلوپەل و مارەکەی داڕوخاند، هەردوو چاوم پڕی ئاوبوون و گۆتم: خوایە دەبی ئەو ڕژێمە لۆ ئەوها لە میللەتی خۆی بکا، باشە ئەگەر لەگەر میللەتی خۆی باشبی و دەستی بەسەری دابینی و خزمەتی بکا، خەرک لۆ بەرامبەری ڕادەوەستی و ملی لەبەر ملی دەنێ! لەو خەیارانە دابووم داکم دەوی گووشیکردەوە و یەک دوو قات کراس و بێجامە و دوو سێ خاولی جوانی دەرینا و گۆتی: ئەوە لۆتووم هینا، نەک هەرئەوە داکم فلچەی دەوو ددانیشی لەبیر نەکردبوو!
زۆرمان قسەی خۆش کرد و یادگاری گەڕەکێمان گێڕاوە و هەندەجار پێدەکەنین و هەندەک جاریش چاومان پڕی ئاو دەبوو، شێرۆ لە قسە خۆشەکانی خۆی نەدەکەت، بە منیشی گۆ: هەتا دەمرم مەمنونی توومە چونکە لەبن ئەو لێدان و کووتانەی ناوی منت نەدا، خۆ ئەگەر ناوی منت بدا ئێستا ئەمن لەجێی تووبووم، گۆتم: باشە دختۆر شێرۆ، ئەتوو کوو ئەوەت بە خەیاری داهات تڕومبێلی لە دووری ڕابگری، ئەوجە بچیە ئەو مارەی لۆ تیمارکردنی بازۆی، باشە کە چوویە ژۆرێ کوو فکرت کردەوە لەگەر بازۆی بەسەر بانی ئاودیوو بی و لەوێ بڕۆی؟ گۆتی: ئەو پرسیارانە مەکە، چونکە دختۆر شێرۆ بەخۆی ئیشی خۆی دەزانی و هەر بەخۆشی دەزانی چدەکا و چناکا! گۆتم: ئەشەدەن و بیللا ڕاست دەکەی، وەڵلا برام ئەتوو بەخۆت ئیشی خۆت دەزانی، گۆتیە من: خەمی داکت و بابت نەبی، ئەمن عەفتەی دوو ڕۆژ سەریان لێدەدەم و چیان پێویست بی لۆیان جێبەجێ دەکەم، بابم گۆتی: ڕاست دەکا، وەڵلا کوڕم هیچ قسوری نەبووە، یا ڕەبی خوا بیپارێزی!
هەتا نەیانگۆ مهاجە تەواو داکم و بابم و شێرۆ هەرنەستان، خەرکەکە دری نەدەهات گیرایەکانی بە جێبێلی، لۆیێ ئاخیری پۆلیس هاتن و بە زۆری خەرکەکەیان بردە دەرێ، بابم لە هەستانێ هەشتا دیناری هاویشتە باغەرم، ئەو پارە لۆ من زۆر باشبوو، چوکە لەناو بەندیخانەی دوکان هەبوو و دەتتانی پێداویستی خۆی بکڕی، داکم و بابم تێرتێر ماچیان کردم و ئەمنیش دەستەکانیانم ماچ کرد و لەگەر شێرۆش باوەشمان پێککرد و ئیدی ڕۆیشتن، خەرکەکە هوردە هوردە ڕۆیشت و ئەمەی زیندانی بەتەنێ ماینەوە، دەرکە گەورەکانی بەندیخانەیان پێوەداو هەرکەسە چۆوە سەر جێی خۆی، هەتا درەنگی شەوێ ئەو جلک و کەلوپەلانەمان هەرگێڕ و وەرگێڕ دەکرد کە لۆیان هینابووین، هەرکەسە و هەندەک لەو خواردن و شیرنیەی لۆی هاتبوو دایناو تێکەرمان کرد و پێکەوە خواردمان، بە ڕاستی ئەو ڕۆژە خۆشترین ڕۆژم بوو کە لەو ماوەی گیرابووم تێیدا ژیام، ناخۆشیش بوو چوکە مردنی فەوزیە خانی داکی هەورینی و ڕوخاندنی خانیەکەمان برینەکی قۆری لە هەناوم کرد!
مایتی.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 495 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | لاپەڕەی ئوسامە جەمیل لە فەیسبووک
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 150
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 11-03-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 12-03-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 29-03-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 495 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
گەشتێک بەنێو هەنگاریادا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
سەلیمی جەوهەری
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,357
وێنە 105,642
پەرتووک PDF 19,138
فایلی پەیوەندیدار 96,355
ڤیدیۆ 1,306
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
گەشتێک بەنێو هەنگاریادا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
سەلیمی جەوهەری
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.266 چرکە!