پەیامی ناوەندی قاهیرە بۆ توێژینەوە کوردییەکان بۆ کوردستان 24 بەهۆی زیانەکانیان لە ئەنجامی هێرشە مووش
📝 بەڵگەنامەکان
دەقی پەیامەکەی ناوەندی قاهیرە بۆ توێژینەوە کوردییەکان:
بەڕێز: کەناڵی ئاسمانیی کوردستان24
ناوەندی قاهیرە بۆ توێژینەوە کوردییەکان ئه و کردەوە تیرۆرستی و مووشەکبارانە ئیدانە دەکات، کە باڵەخانەی کەناڵی ئاسمانیی کوردستان24ی کردە ئامانج و ئه و زیانە مادییە گەورانەی لێی کەوتنەوە. هەروەها بەئامانجگرتنی ئه و کەناڵە رەت دەکەینەوە، کە ئێمە له و باوەڕەداین، ئەمە هەوڵێکی چەپەڵە لەلایەن تیرۆرستانەوە بۆ کاریگەریکردن له و کەناڵە و رۆڵەکەی و پەیامە میدیاییەکەی لە رووبەڕووبوونەوی تیرۆر و تیسرۆرستان و بەرگریکردن لە گەلی کوردستان و مافە رەواکانی. بەڵام مەحاڵە ئەمە بەسەر ئیرادە و باوەڕبوونتان بە پەیامەکەتاندا زاڵ بێت، بە پێچەوانەوە، ئه و جۆرە کردەوە تیرۆرستیانە هیچ لە ئێوە زیاد ناکات، تەنها سووربوون و هێز نەبێت بۆ بەردەوامیدان بە رێچکە نایابەکەتان.
خودا کوردستان و گەلی کورد بپارێزێت
عەبدولفەتاح- سەرۆکی ناوەند
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!