🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست (# 242,880)
Kurmancî - Kurdîy Serû (# 56,366)
English (# 2,483)
کرمانجی - کوردیی سەروو (# 5,177)
هەورامی (# 61,748)
لەکی (# 18)
Kurdîy Nawerast - Latînî (# 1,155)
عربي (# 10,623)
فارسی (# 2,503)
Türkçe (# 1,154)
עברית (# 10)
Ελληνική (# 13)
Française (# 230)
Deutsch (# 398)
Nederlands (# 126)
Svenska (# 57)
Español (# 26)
Italiano (# 38)
Pусский (# 766)
Fins (# 11)
Norsk (# 13)
日本人 (# 18)
中国的 (# 11)
Հայերեն (# 10)
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 هاننا ڕەزایەڤنا ئومەرخاڵی
ناو: هاننا
نازناو: ئومەرخالی
ناوی باوک: ڕەزا
رۆژی لەدایکبوون: 15-03-1981
شوێنی لەدایکبوون: یەریڤان
[1]
ژیاننامە
زانا و نووسەر و زمانەوان و لێکۆڵەرێکی کوردە، لە ساڵی 2002 بەشی زمانەوانی ئێرانناس
👫 هاننا ڕەزایەڤنا ئومەرخاڵی
🔤 بەرگا
جۆری وشە: ناو
واتا: کەسێ پێش گای تازە جووت دەکەوی تا فێری دەکا
بەرگایی: بوونە بەرگا؛ پێش گا کەوتن لە جووتا بۆ ڕاهێنانی؛ هەڤۆتن [1]

بەرگایی: لە فەرهەنگی خاڵ دا
پێشکەوتنی یەکێک لە بەردەمی گایەکەو
🔤 بەرگا
📌 کوردیپێدیا، پێویستی بە ئەرشیڤوانانە لە باکوور، رۆژهەڵات و رۆژاوای وڵات. تکایە سی ڤی-یەکانتان بۆ کوردیپێدیا بنێرن.
📌 Kurdîpediya bi arşîvvanan re hewceye ji bakur, rojhilat û rojavayê Kurdistanê ve. Ji kerema xwe CV ya xwe ji Kurdîpediya re bişînin.
📌 Kurdipedia hiring archivists from North, East and West Kurdistan. Please send your CV to Kurdipedia.
👫 کەسایەتییەکان
سەعید سدقی کابان - سەعید کابان
👫 کەسایەتییەکان
حەمە جەزا زەنگەنە
👫 کەسایەتییەکان
نەوزاد ڕەفعەت
📝 بەڵگەنامەکان
پارێزگاری کەرکووک لە بڕیارێ...
👫 کەسایەتییەکان
شوکریە حسێن رەشید
📖 قوتابخانەی ئاینیی کەلار | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🏁 وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

قوتابخانەی ئاینیی کەلار
قوتابخانەی ئاینیی کەلار
نووسین: جاسم محەمەد ئەمینجاسم محەمەد ئەمین
پێشنوێژ و وتاربێژی مزگەوتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە کەلارکەلار

لە ساڵی 1993 لە پۆلی دووی ناوەندی بووم، پاش ئەوەی بە هۆی کۆڕەو ساڵێک لە خوێندن دواکەوتبووم؛ لە ناو خوێندن بووین جەنابی باوکم (خوا بیپارێزێت) فەرمووی: مامۆستا مەلا مەحموودی قەسڵانی (خوا لە ڕەحمی خۆیدا داڵدەی بدات) پێی فەرمووم: کە قوتابخانەیەکی ئاینی لە کەلار دەکرێتەوەو تۆش کوڕێکی 15 ساڵەت هەیە، بۆ ناوی نانووسیت؟
منیش شاگەشکە بووم بەم هەواڵەو خێرا بڕیارم دا ناو بنووسم و بۆ دواجار ماڵئاوایی لە قوتابخانەکانی پەروەردە بکەم.
ئەم ناونووسینە پێش تاقیکردنەوەکانی سەری ساڵ بوو، منیش خواخوام بوو، چوونکە تەواو لە دەوامی قوتابخانە بێزاۆ بووم بە هۆی چەند هۆکارێکەوە کە ئێرە جێگەی نییە باسی بکەین.
ئەوە بوو چاوەڕێی دەستپێکردنی دەوام بووین، بەڵام دەوامی ساڵی نوێ لە دەوامی قوتابخانەکانی پەروەردە دواکەوت، بە هۆی کەمیی ناونووسینی قوتابیانی ئەو سەردەمە بۆ فەقێیەتی.
بڕیار بوو ناوی 10 قوتابی بنووسرێت پاشان دەست بە خوێندن بکرێت.
دوای دواکەوتنی 40 – 50 شەو، دواجار ڕۆژی سێشەممە بەرواری 10 مانگی جومادای یەکەمی ساڵی 1414 ی کۆچی. 25/ 11/ 1993 ی زاینی دەستمان کرد بە خوێندن لە قوتابخانەکە.
سەرەتا ڕەحمەتی جەنابی مامۆستا مەلا مەحموودی قەسڵانی (خوا نغرۆی ڕەحمەتی خۆی بکا) ئیدارەی قوتابخانەکەی پێ سپێردرابوو، بەڵام بە هۆی نەخۆشیی دڵەوە دەستبەرداری ئیدارەکە بوو، و ڕادەستی مامۆستا مەلا حەمەئەمینی کردبوو کە ئێستا بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامییە، و پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی کەلارە.
ئەوە یەکەم ڕۆژە سێشەممەیە 10 مێردمنداڵی 15 ساڵە کۆبووینەتەوە لە مزگەوتی گەورەی کەلار، کە ئەمانە دەستپێکی فەقێیەتیی فەرمی بوون لە گەرمیان.
ناوی سيانیی فەقێکان ئەمانە بوو بە زنجیرەی ئەلفوبێیی:
1- جاسم محمد أمین
2- حسین محمد کریم
3- دیار سعید حمەغریب
4- سۆران محمد محمدغریب
5- کاوە حسن قادر
6- کمال محمدعلي عثمان
7- محمد حمەأمین عبد القادر
8- محمد طاهر قمر
9- نوزاد هيدايت محمدغريب
10- هێمن علي محمد

تەنها چوار لە مامۆستاکان لەوێ بوون:
1) م. مەلا حەمەأمین عبد القادر حسین / بەڕێوەبەر.
2) م. مەلا طاهر قمر حسين.
3) م. عبد العزیز حسێن أحمد (خوا بیخاتە بەر ڕەحمی خۆی).
4) م. مەلا عثمان صالح أحمد.

هەموان دانیشتین و گوێمان شل کردبوو بۆ گوفتاری مامۆستایان، کە چەند ڕێنماییەکی سەرەتاییان پێمان دا، وەکوو: ئەم دوو ڕۆژەی هەفتە ماوە وەرن بۆ مزگەوت بۆ وەرگرتنی هەندێک کتێب، و ڕۆژی شەممەی داهاتوو خوێندن دەست پێدەکات، و مانگانەی فەقێیەتیتان 70 دینارە و ساڵانە قاتی کوردیتان بۆ دەدروین، و... هتد.
لێرە ئێمە بووین بە یەکەم کاروانی دامەزراندنی فەقێ لە گەرمیان، ئەگەرچی لە حوجرەی هەندێک لە مزگەوتەکان فەقێ هەبوون، بەڵام ئەوانە شێوەی فەرمییان وەرنەگرتبوو، لە لایەن ئەوقافەوە پشتگیرییان وەکوو ئێمە نەبوو.
دوای مانگێک لە دەستپێکردنی دەوامی فەقێیەتی شەڕی براکوژیی نێوان یەکێتی و بزووتنەوەی ئیسلامی هەڵگیرسا لە بەرواری 25/ 12/ 1993 تا 27/ 12/ 1993 بەردەوام بوو، پاش کوشتار و دەربەدەرکردن کۆتایی هات.
ئێمە وەکوو فەقێکانی مزگەوت هیچ نەبووین لەم شەڕ و پێکدادانە، بەڵام نزیکەی 3 – 4 ڕۆژ دەواممان پەکی کەوت و کۆمەڵێکی زۆر لە گەنجانی کەلار لەوانەی کە بەشداری شەڕەکە بوون و لەوانەشی کە هاوسۆز بوون لە گەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی دەستگیرکران.
پاش دوو مانگ کەمتر لە 24 ی شەعبانی 1414 ی کۆچی 6/ 2/ 1994 ی زاینی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕاگەیەنرا.
مەبەستم لەم باس و خواسەی حیزبەکان بابەتێکە دێمەوە سەری و ئەم سەرگوزشتەیە دەمباتەوە سەر چەند بابەتێک کە دەمگێڕێتەوە سەری.
کە دەستمان کرد بە وانەکانی فەقێیەتی وانەکانمان بریتی بوون لە: قورئانی پیرۆز، تەفسیری قورئان، لە کتێبی (زبدة التفسیر)، و فەرموودەی پێغەمبەر (دروودی خوای لە سەر بێ) لە کتێبی جواهر البخاري وشرح القسطلاني) و فيقهی ئیسلامی لە مەتنی ناسراو بە (فتح القریب) و زانستی (نەحوو) لە کتێبەکانی عەوامیلی جورجانی و کتێبی (اڵاجرّومیة) ی ئیمامی صِنهاجی، و زانستی (صەرف) لە کتێبی (بناء الافعال) ی مەلا عەبدوڵای دەنقەری. و زانستی تەجوید لە کتێبی (هداية المستفيد في أحکام التجويد)، و زانستی بیرکاری و زمانی ئینگلیزی کە لە لایەن خوالێخۆشبوو مامۆستا عبد العزیز ەوە دەوترایەوە. (خوای گەورە پلەی باڵا بکات).
هەندێک لە کتێبەکانمان پێ درا، هەندێکی دەست نەکەوت، ئەوانەی کە دەست نەکەوتن کۆپیی مامۆستاکانمان برد بۆ دووکانی لەبەرگرتنەوە ئەو سەردەمە لە کەلار تەنها یەک دوو دووکانی لەبەرگرتنەوە هەبوون، کتێبێکی بچووکی وەک عەوامیلی جورجانی وتیان: بە 15 دینار لەبەری دەگرینەوە، ئێمەش تەنها یەک دینار ڕۆژانەمان بوو، ئەگەر بکرێ هەر پەرتووکێک لەبەر بگرینەوە دەبوایە ڕۆژانەی 15 ڕۆژمان هەڵبگرتایە، ئەوەش زۆر قورس بوو، وە ئارامگرتنێکی لەو جۆرە بۆ مێردمنداڵان ئاسان نییە.
من بە هۆی ئەوەی خەتم خۆش بوو، بە قەڵەم دەستم دایە نووسینەوەی کتێبەکان، عەوامیلی جورجانیم نووسییەوە، مەتنی (اڵاجرّومية) ەم نووسییەوە، مەتنی (بناء الأفعالم) نووسییەوە، مەتنی (الأمثلة المختلفة) و زۆری تریش.
کە کتێب لە بەردەستم بوو، وای کرد هاوڕێکانم داوای بکەن، ئەوانەم بەخشی، مامۆستاکانیش داوای نووسینەوەیان کرد، ئەوەی بێتە بیرم وابزانم تەنها مەتنی (اڵاجرّومية) م 11 جار نووسییەوە، ئیتر ئەم نووسینە بوو بە پیشەم، هەر کتێبێکم خۆش بویستایە بە قەڵەمی خۆم دەمنووسییەوە.
تەنانەت لە قۆناغی 3 بووم خولێکمان بۆ کرایەوە، کتێبەکانم نووسییەوە، یەکێک لەو کتێبانە کتێبی (تحقيق الوصول إلی علم الأصول) کە زیاد لە 100 لاپەڕە بوو هەموویم نووسییەوە، کە پێم وابێت ئەم نووسراوەم ئێستا لای هاوڕیی خۆشەویستم مامۆستا مەلا ئەحمەد فەرحانە.
ئەم نووسینەوانە کتێبی زۆر لا خۆشەویست کردم.
جا هەر بە کەلارییەکەی خۆمان: (قسە تێ قسە ئەوڕێ) من پێش ئەوەی ببم بە فەقێ حەزم لە نووسین بوو، هەر خەتم خۆش بوو، یەکەم کتێب کە وەرمگێڕایە سەر زمانی کوردی هێشتا دەستمان بە خوێندنی فەقێیەتی نەکردبوو، ساڵی 1993 بوو کتێبەکە ناوی (الأحادیث القدسیة) کە دانراوی ئیمامی نەوەوی بوو، سەرەڕای لاوازیم لە زمانی عەرەبی و نەزانینی نەحو و صەرفی عەرەبی، کتێبەکەم تەواو کرد و ئێستا لای خۆمە، کە لە تەمەنی 15 ساڵی نووسیومە، بەڵام ئەوەی جێی سەرسوڕمانە ئەوە بوو، بەرواری خۆیم لێ نەدا، بەو پێیە ساڵی 1994 نزیک بوو نووسیومە 1/ 1/ 1994 تەواو بووم.
بە هەر حاڵ لە گەڵ هاوڕێکانمان ئەو ساڵەمان بە کولەمەرگی بڕی، قاتێکی قاوەیی خەتخەتیان بۆمان کرد، کە چەند ساڵێک لە بەرمان کرد، و کاتێک سپی بوویەوە لای بەرگدروو هەڵمانگێڕایەوە، و ماوەیەکیش بەو لایە لە بەرمان کردەوە.
ئەو ساڵەمان بە باشی بڕی، بەس خوا وەکیلە سەرەڕای ئەوەی بە پلەی یەکەم قۆناغەکەم بڕی دوو کتێبمان لە نەحوو و دوو کتێبمان لە صەرف خوێند هێشتا بە باشی نەمئەزانی جیاوازیی نێوان ئەو دوو زانستە چییە!!
هەرچۆن بێت، ساڵ تێپەڕی، چووینە پۆلی دوو، 10 قوتابیی گەنجی ترمان بۆ هاتن، کە هاوڕێم مامۆستا مەلا ئەحمەد فەرحانیان تیا بوو، بە داوای من هات بوو بە فەقێ، ئیتر کەشەکە بۆ من لە بار بوو، نزیکترین هاوڕێی کۆڵان و دەر و دەشتم هات لە گەڵما بوو بە فەقێ.
جا ئەم هاتنەی مامۆستا مەلا ئەحمەد سەرگوزشتەیەکی خۆشی هەبوو بە کورتی باسی ئەکەم بۆتان:
- بۆ نایەی لە گەڵمان ببیت بە فەقێ؟
+ وەڵا من حەزم لە فەقێ نییە ئەمەوێ ببم بە دکتۆر.
- ئاخر ئێمە دەرسی ئاینی ئەخوێنین، قاتی کوردیمان بۆ ئەکەن، قورئان لە بەر ئەکەین.
+ بە خوا من دکتۆریم پێ خۆشە.
بەم شێوەیە ماوەیەک چوو قەناعەتی کرد، ئینجا وتی: باوکم ڕێ نادا.
وتم کاکە من داوا لە باوکت ئەکەم ڕێ بدا.
وتی: من باوکی خۆمە، ئەزانم ڕێم نادا واز لە مەکتەب بێنم بۆ فەقێیەتی.
چووم بۆ لای باوکی، وتم: مامە بۆ ئەحمەد نەبەم بۆ دەرسی فەقێیەتی؟
وتی: جاسم ئەوە چەند ساڵێکە من تۆم لە ژێر چاودێریدا داناوە، زۆر سەیرت ئەکەم، بۆم دەرکەوتوویت ئەخلاقت زۆر جوانە، ئەوە ئەحمەدە ئەیدەمە دەستت خۆت داهاتووی بۆ هەڵبژێرە.
ئەم ڕستەیە هەرگیز لە بیرم ناچێتەوە، مامۆستای هاوڕێیشم لە یادیەتی کە باوکی وای پێمان وت، ئەوە بوو مامۆستا بوو بە هاوڕیی فەقێیەتیم و لە هەردوو قۆناغەکە بە هەموو 20 قوتابییەکە تەنها من و ئەو بووین بە مەلا بە شێواز و جل و بەرگ و پیشە.
ساڵی دووهەم کتێبەکان گۆڕان و ئەمجارە ئەوقاف لە باری نووسینەوەی کتێب منیان ڕزگار کرد و خۆیان کتێبەکانیان بە لەبەرگرتنەوەیەکی کاڵ و کرچ بۆمان نارد، ئەمجارە دەرسی تازە و کتێبی تازە و پاشان مامۆستا مەلا (کریم فرج محمد) ناسراو بە مامۆستا کەریمی شافیعی هات، بوو بە مامۆستامان، کە جەنابیان حوجرەیەکی لە مزگەوتی شافیعی هەبوو، ڕۆژانە وانەی بە ئێمەش دەوتەوە، کە وانەی نەحوو لە کتێبی (الأنموذج) ی زەمەخشەری، و وانەی صەرف لە کتێبی (المقصود) ی بە ئێمە دەوتەوە.
گوێم بۆی گرت ئەبینم مامۆستا وانەکە زۆر نایاب ڕوون دەکاتەوە، سەیر ئەکەم تێدەگەم نەحوو جیاوازە لە صەرف، ئەمە سەرەتای ڕێڕەوی تێگەیشتنم بوو کە جەنابی مامۆستا مەلا کەریمی شافیعی بوو بە سەرمەشقم و تا مردن هەر هەنگاوێک بنێم پشکێکی بۆ ئەم زاتەیە، خوای گەورە تەمەنی درێژ بکات.
دەفتەرێکی 60 لاپەڕەییم پەیدا کرد و دەستم کرد بە نووسینی قسەکانی جەنابی مامۆستا مەلا کەریم، بە عەرەبییەکی نوقسان، ئەو یاسا و ڕێسایانەی کە ڕوونی دەکردەوە دەمنووسییەوە و کە دەگەڕامەوە سەری سوودم لێ دەبینی.
ئەوەی کە باس ئەکەم بۆتان 16 ساڵم و ساڵی 1994 ە و لووتکەی موراهیقی و گەرموگوڕی، لە گەڵ ئەوەش هاروچار و بزێو، ڕۆژانە وانەمان دەخوێند، و هەندێک جار قوتابییەکانی پۆلی یەکم بانگ دەکرد بۆ ئەوەی: ئەوەی لە دەست ئێمە چوو ئەوان زوو پێی ئاشنا بن.
ئەو ساڵە کتێبمان بۆ هات بەڵام قاتیان بۆ نەکردین، ڕۆژانە لە گەڕەکی مەجمووعەی 500 ماڵەکە کە لە سەردەمی ڕژێمی سەددام ناوی (حي البعث) بوو، وە ئێستا ناوی گەڕەکی (شۆڕش)ە: بەڕی دەکەوتین بە پێ بۆ مزگەوتی گەورەی کەلار بۆ خوێندن.
ئەم ساڵەشمان بڕی، بە ئەنجامێکی باش و فێربوونی زانستی نوێ.
لە پشووی هاوینی ساڵی 1995 ڕابیتەی ئیسلامی مەرکەزێکی لەبەرکردنی قورئانیان کردەوە لە بەرانبەر مزگەوتی شێخ ئیبراهیم، لە گەڵ هەندێک لە هاوڕێکانمان ناومان نووسی و دەستمان کردە لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز، من لەم هاوینە بڕیارم دا جامانە لەسەر بکەم، وەکو ڕەمزی فەقێیەتی، ئیتر لەو ساتەوە لە کەلار بە مەلا جاسم بانگیان کردووم.
ئەمە یەکێکە لەو ساتانەی کە پەیوەستە بە باسی حیزبەکان کە لە سەرەوە ئاماژەم پێ دا، شتی تریش هەن بەڵام پێ ناچێت لەم باسە کورتە فریایان بکەوم.
پاشان پایز هات و دەوام دەستی پێ کردەوە، لە قۆناغی سێیەممان، دەستمان کردە خوێندنی کتێبی نوێ، وەکو: (الإظهار) ی بەرکەوی لە زانستی نەحوو و تەصریفی زەنجانی و لە زانستی صەرف و مینهاجی ئیمامی نەواوی، لە فیقهی شافیعیدا. و چەند زانستێکی تر.
لەم ساڵەدا چەند مامۆستایەکی نوێمان بۆ هات، وەکوو مامۆستا مەلا ڕەئووف حەیدەری (بە ڕەحمەت بێت) و مامۆستا مەلا محمدی گردەگۆزینە (تەمەنی درێژ بێت)، دەستمان کرد بە خوێندنی دەرسەکان، لە دوای وانەکان مامۆستا مەلا ڕەئووف دەرسی مامۆستا مەلا محەمەدی دەدایەوە لە کتێبی (مەلا جامی) لە زانستی نەحوو کە بە منی دەوت تۆش وەرە گوێگر بە، منیش دەچووم گوێم لە دەرسەکە ئەگرت و سوودی خۆمم دەبینی.
ئەمە لە دوای تەواوبوونی دەرسە فەرمییەکان بوو، کە لەویشەوە مامۆستا مەلا طاهر و مامۆستا مەلا عوسمان پێکەوە پێداچوونەوەی فیقهی ئیمامی شافیعییان دەکرد هەندێک جار سەرم ئەکردە دەرسەکەی ئەوانیشدا.
ئەوە ئەمساڵ 10 قوتابیی نوێش هاتووە و ئێستا ژمارەی قوتابییەکانمان 29 قوتابییە، کە یەکێک لە قوتابییەکانمان (دیار) ماڵیان لە کەلار نەما و وازی هێنا لە خوێندن.
ئەو ساڵە بەکالۆریامان هەبوو، کە لە شاری سلێمانی ئەنجاممان دا؛ مامۆستا مەلا مەحموودی قەسڵانی (قەبری پڕ نوور بێت) فەرمووی: هەرکەسێک یەکەمی سەر ئاستی قوتابخانەکەمان بهێنیت لەم تاقیکردنەوەیە دیارییەکی دەدەمێ.
ئەوە بوو من لە تاقیکردنەوەکان لە دە یەکەمەکانی هەرێمی کوردستان بووم، جەنابی مامۆستا زەرفێکی بە دیاری پێ دام، فەرمووی: جاسم خۆت ئەزانی لەم گرانییە و کەم مووچەییە هەر ئەوەم پێ هەڵئەسووڕێت، دەستخۆشیم لێ کرد، و هێنام کردمەوە بینیم 40 دیناری تێدایە، چوار 10 دیناری.
هەرگیز ئەم پاڵپشتی و چاکەیەی جەنابی مامۆستام لە بیر ناچێتەوە، تا دەمرم هەر کات بیرم بێتەوە دوعای خێری بۆ دەکەم.
پاشان چووینە پۆلی چوار و ئەو ساڵەش مامۆستا مەلا یاسین عیسا لە ڕزگارییەوە هێنایان، بوو بە مامۆستامان کە دەرسی تەصریفی مەلا عەلی و مینهاجی پێ دەوتین، زانایەکی شارەزا و لێزان لەوەی پێمانی دەوت، لە گەڵ ئەوە وریا و چوست و کەمێکیش تووڕە، کە چەند جارێک بە دەستی لێدانم خواردووە.
لەم ساڵە کتێبی (الکافیة) ی ئیبنولحاجیبی کوردیمان بە دەرس خوێند لە زانستی نەحوو، پێشا ئەم وانەیان دا بە مامۆستا مەلا ڕەئووف، بەڵام مامۆستا لە بەر تەمەنی وازی هێنا و سپاردی بە مامۆستا مەلا کەریمی شافیعی.
ئەم ساڵەشمان تەواو کرد، من بەخشینی گشتی (العفو العام) م بۆ دەرچوو کە بەشداری تاقیکردنەوەکانم نەکرد، بۆ هاوکاری و دەرس وتنەوە بە فەقێکانی پۆلی سێ، من بووم بە هاووڕێیان و چووم بۆ سلێمانی لە گەڵیان تا تاقیکردنەوەکانیان بە سەرکەوتوویی ئەنجام دا.
کە چووینە پۆلی پێنج مامۆستا مەلا ئەحمەدی پیرۆز (ئەلیپەکان) هات بوو بە مامۆستامان لە زانستی مەنطیق، کە کتێبی (مغني الطلاب) ی پێمان دەوتەوە، دروود بۆ گۆڕی چ دەریایەک بوو لە زانست!، کە تووشی شۆک بووم کاتێک یەکەم دەرسی پێمان وت، بە هاوڕێکانم وت، ئەم زانا زۆر شارەزایە با سوودی لێ ببینین، کەچی قسمەت لە خزمەتیا نەگەشتینە دوو مانگ وەزارەتی ئەوقاف بڕیاری دا قۆناغی ئامادەیی لە هەموو شارۆچکەکان دا بخات و هەموان لە سەنتەری شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک لە بەشی ناخۆیی جێ بکاتەوە.
یەکێک لە قوتابییەکانمان (کمال) کەوت لە پۆلی چوار، سیانیش کە بریتی بوون لە (کاوە و هێمن و نەوزاد) وازیان هێنا، ماینەوە 5 قوتابی کە چووینە سلێمانی لەوێش دوو قوتابیی ترمان وازیان هێنا، کە بریتی بوون لە (حسین و سۆران) تەنها من و هەردوو محەمەدی کوڕی مامۆستا مەلا حەمەئەمین و مامۆستا مەلا طاهر ماینەوە لە سلێمانی.
لە سلێمانی قوتابخانەی ئیمامی شافیعی بوو لە گەڕەکی مامۆستایان و ئێمەش چووینە حوجرەی مزگەوتی شەهیدان لەو گەڕەکە کە مامۆستا مەلا ئیبراهیم ماوەتی وتاربێژی بوو، کە ئەم وتارە باسی قوتابخانە و سەرگوزشنەکانی سلێمانی هەڵناگرێت.
هەرچۆن بێت لەوێش ساڵەکانمان بە سەرکەوتوویی بڕی و ئەوان چوونە پەیمانگای پێشنوێژ و وتاربێژان، منیش سوپاس بۆ خوا یەکەمی هەرێم بووم لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر وەرگیرام.
پاش ئێمە چەند ساڵێکی تر قوتابخانەکە لە کەلار بەردەوام بوو، بەڵام بەداخەوە دوای ماوەیەک داخرا و ئێستا هەموو مەلەفەکانی قوتابخانەکە لە قوتابخانەی ئاینیی ئەوقافە لە هەڵەبجەی تازە.
لە کۆتایی ئەم باسە دروود بۆ گیانی ئەو مامۆستا بەڕێزانەی کە یارمەتیدەرمان بوون لە خوێندن، ئەوانەی کە ماون خوای گەورە تەمەندرێژ و عاقیبەت خێریان بکات و ئەوانەشی کە گەڕاونەتەوە بۆ لای خوا، داواکارم لە خوای گەورە پلەی بەرزیان پێ بدات و بە قەد هەموو پیتێک کە سوودمان بینیوە خودا بە هەزاران قات پاداشتیان بداتەوە.
ئێستا منیش وەک وەفایەک بۆ ئەو مامۆستایانە لە مزگەوتەکەی خۆم حوجرەی فەقێم کردۆتەوە کە بەردەوام دەرس و وانە لە مزگەوتەکەمان هەیە.
[1]


🗄 سەرچاوەکان
[1] 👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | فەیسبووکی بەڕێز (م. جاسم کەلاری)
📚 فایلی پەیوەندیدار: 11
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️02-03-2022
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️جاسم محەمەد ئەمین
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 02-03-2022
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ⁉️ ئایین و ئاتەیزم
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📄 وتار و دیمانە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کەلار (گەرمیان)
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Mar 25 2022 10:00PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (ئاراس ئیلنجاغی)ەوە لە: Mar 26 2022 6:33AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Apr 24 2022 9:28PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 320 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.171 KB Mar 25 2022 10:02PMسەریاس ئەحمەد
📚 پەڕتووکخانە
  📖 مرۆڤ پەروەردە دەکرێ لە...
  📖 بارزان و مێژووی بزووتن...
  📖 دڵڕەقیی و بێماڵیی
  📖 ژیاننامەی لیۆنێل مێسی
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 05-07-2022
  🗓️ 04-07-2022
  🗓️ 03-07-2022
  🗓️ 02-07-2022
  🗓️ 01-07-2022
  🗓️ 30-06-2022
  🗓️ 29-06-2022


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سەعید سدقی کابان - سەعید کابان
مامۆستا سەعید سدقی کابان کەسایەتییەکی گەورەی پەروەردەیی کوردستانە و زیاتر لەنیو سەدە خزمەتی بەرەوتی خوێندن و پەروەردە و رێزمانی کوردی کرد.
مامۆستا سەعید لەبنەماڵەی کابانە، ئەو بنەماڵە دیارەی شاری سلێمانی کەزیاتر لەیەک سەدەیە لەخزمەتی کۆمەڵی کوردەواریدان و دەیان کەسایەتی سیاسی و روناکبیری و هونەری و پەروەردەیی و کۆمەڵایەتیان تێدا هەڵکەوتووە و لەکایە و رشتە جیا جیاکاندا خزمەتیان بەگەل و نیشتمانەکەیان کردووە.
سەعید کابان بەسەرقافڵەی ئەو بنەماڵە هێژایە دادەنرێ‌ کە لەمەیدانی زمان و پەروەردەدا خزمەت
سەعید سدقی کابان - سەعید کابان
حەمە جەزا زەنگەنە
ساڵی 1956 لە گەڕەکی مەڵکەندی سلێمانی لەدایکبووە. گۆرانیبێژی میللی بوو. رۆژی 06-07-2018 بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
حەمە جەزا زەنگەنە
نەوزاد ڕەفعەت
ناو: نەوزاد
ناوی باوک: ڕەفعەت
ڕۆژی کۆچی دوایی: 04-07-2022
شوێنی لەدایکبوون: هەولێر
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر

ژیاننامە
نەوزاد ڕەفعەت لەدایکبووی ساڵی 1951ی شاری هەولێرە.
له ساڵی 1975 بەشی کورديی له کۆلێژی ئەدەبياتی زانکۆی بەغدا تەواوکردووە.
لە سەرەتای ساڵانی حەفتاکانی سەدەی بیستەمەوە تا 2019 حەوت دیوانی بەچاپ گەیاندووە و زۆربەی دیوانەکانی نۆرەی دووەم و سێیەم چاپکراونەتەوە.
له شیعر نووسين بەردەوام بووە. یەکێک بووە لە شاعيرانی نوێخوازی کوردی دەڤەری هەولێر. کە بەرهەمەکانی جێی سەرنج و با
نەوزاد ڕەفعەت
پارێزگاری کەرکووک لە بڕیارێکی نوێدا دژی کورد لە کەرکووک
لە بڕیارێکی نوێدا دژی کورد لە کەرکووک، پارێزگاری کەرکووک بڕیاریداوە، ئەوانەی نیشتەجێی کەرکووک نین و فۆڕمی خۆراکی کەرکووکیان هەیە فۆڕمەکەیان لێوەر بگیرێتەوە.
بەگوێرەی نووسراوێک راکان جبووری، پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک، داوا لە هێزە ئەمنییەکان و فەرمانگە حکومییەکانی کەرکووک کردووە، ئەو کەسانەی خەڵکی کەرکووکن و لە دەرەوەی شارەکە نیشتەجێن پشتگیری نیشتەجێبوون و فۆڕمی خۆراکیان لێوەربگیرێتەوە.
ئەو بڕیارە مەترسیدارەو وەک بڕیارەکانی دیکەی ئەو پارێزگارە دژی هاووڵاتیانی کوردە، چونکە هەزاران خێزانی کورد
پارێزگاری کەرکووک لە بڕیارێکی نوێدا دژی کورد لە کەرکووک
شوکریە حسێن رەشید
ناو: شوکریە
ناوی باوک: حسێن رەشید
ساڵی لەدایکبوون: 1949
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی

ژیاننامە
لە ساڵی 1949 لەدایکبووە، دەرچووی کۆلێژی زانستە بەشی فیزیا، لە وەزیفەدا سەرپەرشتیاری پسپۆری فیزیا بووە و ئێستا خانەنشینە، ئەو ژنە باس لەوە دەکات کە لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و کوردپەروەدا گەورە بووە و لە سلێمانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و زانکۆی تەواو کردووە، هاوسەری کەمال شاڵی-یە.

هەستی کوردایەتی
شوکریە حسێن دەڵێت: یەکەم کچ بووم لە خوێندنگەی کوڕان وەک مامۆستا وانە بڵێمەوە بەهۆی ئ
شوکریە حسێن رەشید


Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.266 چرکە!
009647701579153 | 009647503268282
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)