پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,463
وێنە 105,722
پەرتووک PDF 19,161
فایلی پەیوەندیدار 96,469
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
جەژنی نەورۆز خوێندنەوەیەکی شیکاری سیاسی
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جەژنی نەورۆز خوێندنەوەیەکی شیکاری سیاسی

جەژنی نەورۆز خوێندنەوەیەکی شیکاری سیاسی
جەژنی نەورۆز خوێندنەوەیەکی شیکاری سیاسی
پ.ی.د. عەبدولڕەحمان کەریم دەروێش
$پێشەکی:$
نەوروز جەژنێکی نەتەوەی کوردە سەرتاسەری کوردستانییە، سەرجەم مللیەتی کورد ساڵانە لەدێرزەمانەوە نەورۆز دەکەنەوه، هەموو ساڵێک ئەم جەژنە کەسایەتی و شوناسی ئەم میللەتە بوونیاد دەنێت، وەکوو هەموو بەها و بنەمایەکی دیکەی کوردستان ئەم جەژنە ڕووبەڕووی جەنگ دەبێتەوە، و هەوڵدەدرێت شوناسی کورد بوون لەنەورۆز دوور بخەنەوە، و کوردیش لەنەورۆز دووبخەنەوە، بۆیە ساڵانە و هەر جارێک بەشێوازێک هێرش لەسەر نەورۆز بەرپاردەکرێت، ئەم بابەتە هەوڵدەدات دۆخی نەورۆز لەناو ئالۆزی سیاسەتە باس بکات و لایەنەکانی شیبکاتەوە، بۆ ئەوەی بتوانرێت ڕاستی و درووستی ئەو دۆخە دەربخرێت و ڕوونبکرێتەوە بەتایبەت ئەو مشتومڕەی لەسەر شوناسی نەورۆز دەخرێتەڕوو.
$یەکەم: جوگرافیایی سیاسی و کولتووری$
بەپێی بەڵگە مێژووییەکانی ئەو گەلانەی نەورۆز دەکەنەوه، کە چاوکی دەرکەوتنی نەورۆز لە شاخەکانی زاگرۆس بووە، و بەبەردوامی و بەبێ دابڕان هەزران ساڵە لەو شاخانەوە ئەو جەژنە بەرپا بووە و هەر لەو ناوچانەشەوە گەشەی کردووە و بەربڵاوبووەتەوە بۆ ناوچەکانی دیکە، هەر لە میسروە تاوەکوو باکووری هیند و ناوەندی ئاسیا و چەندین ناوچەی ڕووسیا ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا ئەم جەژنە دەگێرن، لەم سەردەمە نەورۆز لە زۆربەی وڵاتانی جیهان دەکرێت. ئەمەش وەهای کردووە نەورۆز ببێتە بوونیادێکی مەعرفی و کولتووری زۆر دەوڵەمەند وئاستێکی جیهانی وەربگرێت، وهەمەچەشنی وفرەکولتووری لەم جەژنە دەردەکەوێت، نەورۆز جەژنێکی نەتەوەیی نیشتمانیی کوردستانیە ونیشانەیەکی گشتگیری هەیه، بەو مانایە کە دەرخستەی بیروبۆچوونی ئازادی وڕزگارییە وبەهەمانکاتیشدا جەژنێکی ژینگەیی وپەیوەندیدارە بە کولتووری کشتوکاڵی وژینگەیی، ورەهەندی مێژووی وپیرۆزی ئایینی وبیروباوەریی جۆراوجۆری هەیە لە هەمان کاتیشدا سەری ساڵە ودەستپێکی ساڵی نوێیە. لەسەر ئەم پێوەرە دەردەکەوێت کە کوردستان دەتوانێت لە ڕێگای نەورۆز بوونیادی هاوبەشی وپیگەی خۆی لەسەر ئاستی جیهانی وهەرێمی بدۆزێتەوە وخۆی لە ئابڵقەی پەراوێزخستن ڕزگار بکات.
$دووەم: دیالکتیکی ڕەگی مێژووی$
جەژنی نەورۆز زۆر کۆنە، ورەگی لەناو شاخەکانی زاگرۆس داکوتیووە، لە مێژووی کۆندا، لەلایەنیی ئەفسانەیی ومێژووی دەگوترێت؛ نەورۆز دەستپێکی ڕزگاری مرۆڤایەتییە لەسەر دەستی نوح (د.خ) دوای ئەوەی لەسەر شاخی جودی (Goti) دادەبەزن و ئاگر دەکەنە و وکۆدەبنەوە بۆ دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ، ئیتر لەو کاتەوە نەورۆز جەژنەو خەڵک هەموو ساڵێک ئەو جەژنە دەکەنەوە، ودەگوترێت نەورۆز جەژنی ڕزگار بوونی پێغمبەر ئیبراهیمە (د.خ) لە ئاگری نەمرود و لەو کاتەوە ئیتر خەڵک نەورۆز دەکات، ودەگوترێن نەورۆز ئەو ڕۆژەیە کە ئادەم لە بەهەشتەوە دابەزیە سەر زەوی ولەو کاتەوە نەورۆز دەکرێت. لە ئایینەکانی خۆری، جەخت لەوە دەکرێتەوە کە نەوروز دەستپێکی بەهارە و لەو کاتەوە کە ژیان دەستپێدەکاتەوە دوای زستانێکی سارد وسڕ، هەر بۆیە میترائیەکان وهیتییەکان وئۆرارتۆ وکۆتی وچەندین دەوڵەت وشار وگرووپ لە کوردستان بەشێوەی خۆیان لەنەورۆز جەژنییان دەگێڕا، وەکوو یادی لەدایک بوونی پادشایەک یان ڕزگاربوون لە ستەمکار وداگیرکەرێک یان بەهۆیەکی ئایینی، ئەم ڕەگەش بەردەوام دەبێت لەناو ئایین وتەریقتەکەکانی دیکەی کوردستان، هەر لە کوردستانی کۆن جەژنی زگماگی (Zagmuk) سۆمەری وئەیکتۆی (Akitu) ئاشوری سازدەکرا، لەبەهاردا، کە هەندێک هەر بەنەورۆز هەژماری دەکەن بەڵام بەناوی دیکە. کوردی دێرینیش گوتیانە لە نەورۆزدا خودای گەورە مرۆڤی فیری ئاگرکردنەوە کردووە کاتێک لە ڕێگای شا (هۆشەنگ)وە ئەو زانینە بە مرۆڤایەتی دەبەخشیت. لەناو ئایینە کوردستانییەکان وەک ئیزیدی ویارسانی کاکەیی وزەردەشتی نەورۆز گرنگی باوڕ پێکدەهێنت وبەسەرەتای ژیان ولەدایکبوونی فریادرەس هەژمار دەکرێت، وئایینی مەندایی پێیان وایە دەرخستە نێوەندبوونی ژیان ومانە، وبەهائیەکان نەورۆز جەژنی سەرەکییانە، لەئایینی جوودا جەژنێکی هاوشێوەی نەورۆزیان هەیە کە پێیدەگوترێت جەژنی ڕزگاری (پورێمی Purim)کە هەر لەناوچەکانی ئێستای کوردستان ئەو جەژنە سەریهەڵدانەوە کاتێک میللەتی جوو ڕزگاریان دەبێت لە هەوڵی قڕکردنیان لەلایەن هامانەوە و هەموو ساڵێک لە 14ی ئادار جەژندەکەن بۆ ماوەی سێ ڕۆژ. ومەسیحیەکان بە جەژنی شازادە هێلانە ناوی دەبەن بەو بۆنەیەی کە ئەو شازادە خاچی پیرۆزی دۆزیەوە، وئەو خاچە دواتر بەناو چەندین شار وشاروچەکی کوردستان بەدەستی هیرقل گواستراوەتەوە بەتایبەتی لە#کەرکووک#.
بەم پێیەش دەردەکەوێت ڕەهەندی سیاسی ونیشتمانی نەورۆز لە هەموو قۆناغەکان زاڵ بوونە، دەستپێکی سەردەمێکی نوێیە وجەژنی سەرکەوتن لە دژی ستەمارکارانە، هەگبەی نوێبوونەوە دەخوڵقینێت بۆ تاک وبۆ کۆمەڵگدا. ئەمە جگە لەلایەنی مەعرفی وکولتووری ومێژووی نەورۆزە کە بەتێکرا لە نەورۆزی کوردستان بەدی دەکرێت، و لە نەورۆزی میللەتانی دیکەدا بەدی ناکرێت، ئەمەش ئەوە دەسەڵمێنێت، سەرجەم ڕەهەندە مێژوییەکانی سەردەمی سۆمەری تاوەکوو ئێستا لەناو نەورۆزی کوردستان بەدی دەکرێت، وبەڕوونی بەرجەستە بوونە. وئەم دەوڵمەندییە لە شرۆڤەی مێژووی لە نەورۆزدا بوونیادی مێژووی سیاسی کوردستان بەرجەستەدەکات
$سێیەم: دیالکتیکی پەیوەندی نێوان نەورۆز ودەسەڵاتی سیاسی ئیسلامیدا$
بەبڵاوبوونەوەی ئیسلام ودامەزراندنی دەسەڵاتی ئیسلامی لەناوچەکانی کوردستانی وناوچەکانی ئێران تاوەکوو ناوەندی ئاسیا، نەورۆز وەکوو یەکەم جەژنی نائایینی لەناو ئیسلام قبوڵ کراوە، وئیمام عەلی وەکوو خەلیفە موسڵمانان لەو کاتە نەورۆزی پێ قبوڵ بوو، ودیاری وئاهەنگی نەورۆزی قبول کردووە وهیوای خواستوە هەموو ڕۆژێک نەورۆز بێت، بەڵام زۆری نەبردووە دەسەڵاتدارانی ئیسلامی هەستاون باجیان بەسەر ئەو جەژنە داناوە وداهاتێکی دارایی زۆریان دەستکەوتووە. لەو سەردەمەوە هەندێ نوسین وئاراستە دەرکەوتن لە دژی نەورۆز وپێیان ناخۆش بووە نەورۆز بەردەوام بێت وبەهەرەشە هەژماریان کردووە، بەڵام بەفەرمی دەسەڵاتی عەباسی وئەمەوی ئەو نەورۆزەیان کردۆتەوە وباج وخەراجیان لەخەڵک سەندووە تاوەکوو ئەو جەژنە بکەن، هەندێ کات نەبێت کە باج لەسەر نەورۆز هەڵگیراوە ورێگا دراوە خەڵک بەئازادی نەورۆز بکات بەتایبەت لەسەردەمی عومەری کوری عەبدولعزیز. لەسەردەمی ئەیوبی نەورۆز وەکوو جەژنی فەرمی خەڵک بە ئازادی جەژنیان کردوه. وەلی چەندین تایفە ورێبازگەلێکی ئیسلامی وەکوو ئلەڤی وشەبەکی وئیسماعیلی وچەندانی دیکە نەورۆز بە پیرۆز دەزانن وتێکەڵی بنەماکانی باوەری ئیسلامییان کردووە.لەسەردەمی عوسمانی وسەفەوی ودەوڵەت وئیمارەتەکانی دیکە نەورۆز قەدەغە نەکراوە وزۆر بەئاسایی لەناو خەڵک ئەنجامدەدرا، وەکوو جەژنێ میللی هەموو ساڵێک لەکاتی سەرەتاکانی بەهاردا خەڵک بەرێوەی دەبرد بەبێ ئەوەی دەزگایەک هەبێت سەرپەرەشتی ئەو بۆنەیە بکات وەکوو ئەوەی چۆن جەژنەکانی دیکە سەرپەرشتی دەکرا وئامادەگی بۆ ئەنجامدەدرا. زانیایانی ئیسلامی لەناو کوردستان پشتیوانی نەورۆز بوونە ونەورۆزیان کردووە، وحوجرەکانی خوێندنی ئایینی لە کوردستان نە ورۆز پشوویان بووە ودیاری نەورۆزیان دابەشکردووە، ونەورۆزنامە لە مزگەوت وخانەقاە وتەکیەکانی کوردستان وتراوەتەوە، وزانایانی ئیسلامی وەکوو ئەحمەدی خانی وخانای قوبادی ودەیانی دیکە نەورۆزیان کردووە وتۆمارکردووە، وتەریقەتو ڕێبازی سۆفی ئیسلامی لە کوردستان زۆر ڕێزیان لەنەورۆز گرتووە.
$چوارەم: سیاسا تی دژایەتیکردنی نەورۆز$
سەرجەم سیاسەتەکانی دژایەتیکردنی نەورۆز لەژێر چەتری یەک سیاسەت ئەنجامدەدرا ئەویش پچراندنی پەیوەندی نیوان کورد ونەورۆز، بۆ ئەم مەبەستەش دەیان دامەزراوەی سیاسی ورۆشنبیری لەچەندین وڵاتدا نەخشەی دوور خستنەوەی نەورۆزیان لەکورد دادەنا:
- بەستنەوەی نەورۆز بە جەژنەکانی دیکەی شارستانیەکانی سۆمەری وئاشوری وکلدانی، ودواتر هەوڵی گۆڕینی توخم وشوناسی ئەم جەژنە ودوور خستنەوەی لەکورد، ئەم سیاسەتە تاوەکوو ئێستا بەردەوامە وساڵانە سەدان بابەت بڵاودەکرێتەوە بۆ خزمەتی ئەم تەوژمە.
- دوور خستنەوەی ناوی نەورۆز وکورد ودرووستکردن وپێشخستنی ناوی دیکە بۆ نەورۆز وەکوو جەژنی دایک یان جەژنی دار یان جەژنی بەهار.. هتد، مەبەست ئەوەیە ئیتر خەڵک نەڵێت ئەمە نەورۆزە وتوخمی جەژنەکە ببەستنەوەی شتێکی دیکە. تاوەکوو ئێستا ئەم تەوژمە بەردەوامە وکار دەکات لەسەر بڵاوکردنەوەی بۆچوونەکانیان لەناو خەڵکی ناوچەکە ولەناو کوردیشدا.
- ناساندنی نەورۆز وەکوو جەژنێکی فارسی یان ئێرانی ودوور خستنەوەی کورد لەو جەژنە، یان دەرخستنی کورد وەکوو لایەنی خەتاکار لە چیرۆکی دەستپێکی نەورۆزدا، وگۆرینی شوناسی سومبلەکانی نەورۆز، ئەم سیاسەتە لە ئێران سەریهەڵدا ولایەنگەلێکی زۆر پشتیوانی ئەم سیاسەتە دەکەن تەنها بۆ ئەوەی زیان بگەیەنن بەکورد. ئێران لە ساڵی 1972 هەستا بەفرەمی بەناساندی نەورۆز وەکوو جەژ نێکی فارسی کۆن.
- سیاسەتی بەتورک ناساندنی نەورۆز، وگواستنەوەی ڕەگی ئەم جەژنە بەرە و ناوەندی ئاسیا ئەمەش وەکوو بەشێک بوو لە هەوڵی بەتورک ناسینی هەموو کورد.
- بەکارهێنانی ئیسلام بۆ دژایەتی نەورۆز تەنها لەناو کوردستاندا، هەرچەندە زۆربەی میللەتانەی نەورۆز دەکەن ئیسلامن وهەندێکیشیان ڕژێمی ئیسلامی حوکمی دەکات، بەڵام تەنها بەرامبەر بەکورد ئیسلام دەکرێتە چەکی لێدانی نەورۆز. بۆ ئەم مەبەستەش وتەی قودسی وکولتووری فقهی ئیسلامی بەکاردەهێنن تاوەکوو نەورۆز حەرام بکەن، بەڵام ئەم سیاسەتەش سەری نەگرتووە.
- بەکارهێنانی کورد لە دژی نەورۆز، ئەم سیاسەتە بۆ یەکەم جار لەعیراق لە ساڵی 1979 بەدی کرا، کاتێک کوردێک لە ڕۆژنامە فەرمییەکان عیراق بابەتێکی بڵاوکردنەوە لە دژی نەورۆز وحەرامی کرد، دواتر لەو کاتەوە بەدی دەکرێت چەندین کورد بە پشتیوانی ئایدلۆجی جیاجیا هێرش دەکهنە سەر نەورۆز وکاردەکەن بۆ ئەوەی پێگەی نەورۆز لەناو کوردستان کەم بکەن. هەر کەسێک لەوانە لەژێر کاریگەری سیاسەتی جیاجیا ئەم کارە دەکەن، هەندێک دەڵێت نەورۆز فارسیە وهەندێکیان دەڵێن تورکیە، وهەندێکیان دەڵێن عیراقییە هەندێکیان حەرامی دەکەن.. هتد، بەڵام بەتێکرا کاتێک ئەم هەموو وتارە کۆدەکرێتەوە دەردەکەوێت کە هەمووی دژ بەیەکن ویەکتری پوچەڵ دەکەن وهیچ بابەتیبوونی تیادا نییە، وتەنها دژایەتی کوردبوونی نەورۆز کۆیان دەکاتەوە.
لەمیانی شیکردنەوەی لایەنەکانی ئەم سیاساتانەی دژی نەورۆز دەردەکەوێت، کە مەبەستی سیاسی دژە کوردە وتەنها نایانەوێت جەژنێکی کۆکەرەوە بۆ هەموو کورد هەبێت، ولە هەمان کاتیشدا ئەم جەژنە کورد دەبەستێتەوە بە هاوبەشی لەگەڵ چەندین میللەت لەجیهاندا وسەرجەم ئایینەکان بەتێکرا کۆدەکاتەوە.
$پێنجەم: جەژنی نەورۆز لەسیاسەتی عیراقیدا$
لەسەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی عیراقیدا وسەرهەڵدانی هزری نەتەوەیی عەرەبی، دەنگی دژایەتی کردنی نەورۆز لەعیراق سەریهەڵدایەوە، وهەر لەو کاتەوە ئیسلام کرا بە بنەمای ئایدلۆجی بۆ دژایەتی نەورۆز، ودەستکرا بە گەڕان لەناو کولتووری فیقهی ئیسلامیدا بەدوای هەر بەڵگەیەک بەکابهێندرێت لە دژی نەورۆز، لەو کاتەوە چەندین کەس بوون بەسەر قافڵەی دژایەتی نەورۆز وەکوو زەهەبی وسفری حەوالی وئالوسی وچەندان کەسی دیکە کەبەپشتیوانی دەسەڵاتدارانی عیراقی وردە وردە زۆردەبوون.
لەو کاتە هەندێ بیرۆکەیان هەبوو بەوەی باج بەسەر نەورۆز بسەپێندرێت، بەڵام دواتر جەختیان کردەوە لەسەر ئەوەی چەند سیاسەتێک ئەنجامبدەن:
- سیاسەتی ئابلقەدانی نەورۆز ورێگرتن لەبەردەم گەشەکردنیدا
- بەکارهێنانی ئایینی ئیسلامی بۆ قەدەغەکردنی نەورۆز لەناو کوردستان.
- بچراندنی پەیوەندی نێوان کورد ونەورۆز.
- هەوڵی شێواندنی ناورۆکی نەورۆز وتێکدانی بەها مەزنەکانی.
- بەکارهێنانی بەکرێگیراوانی کورد لە دژی نەورۆز
لەساڵی 1947 دەسەڵاتی عیراقی بەفەرمی هانی توندڕەوە ئیسلامی وعروبیەکانی دەدا لە دژی نەورۆز بوەستن، ورێگانەدەن ئاهەنگی بەرفراوان بۆ نەورۆز لەناو بەغداد ئەنجامبدرێت. لەساڵی 1948 هێزە سیاسیەکانی عروبی لە عیراق بەیارمەتی دەسەڵاتدارانی پاشایەتی نەورۆزیان بەستەوە بە پشتیوانی خەڵک بۆ ئیسرائیل ودژایەتیکردنی ئیسلام، بۆیە قەدەغەیان کرد وباری نائاساییان ڕاگەیاند.
سەرەرای ئەو هەموو سیاسەتانەی حکومەتی عیراق پەیرەویان کرد بەڵام نەورۆز هەر بەردەوام بوو، دواتر لە میانی ڕێکەوتنی 11ی ئاداری 1970 نەورۆز وەکوو بۆنەیەکی فەرمی لەعیراق دانی پێنرا ورۆژێک وەکوو پشوو بۆی دیاری کرا. بەلام دواتر ئەنجامدانی ئاهەنگی نەورۆز وسیمای کوردبوون لەنەورۆز بەجۆرێک قەدەغە کرا ورێگانەدەدرا بە زەقی نەورۆز بکرێت، ولەهەندێ ناوچە هەر قەدەغە بوو نەورۆز بکرێت.
بەگشتی نەورۆز بوو بە وسومبلی شۆرشی ڕزگاری کوردستان ولەهەناوی ڕەهەندی ڕزگارخوازی خودی نەورۆزە کوردان تینی شۆرشگێریان وەردەگرت، ڕووبەرووی دەسەڵاتی بەغداد دەبوونەوە وبەشێوازی جۆراوجۆر نەورۆزیان دەکرد.
$شەشەم: نەورۆز و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان$
لەساڵی 1910 کۆمەڵەی ئیتحاد وتەرەقی کورد لە ئیستانبول ئاهەنگی نەورۆزی سازدا، وئەوەش یەکەم لایەنی سیاسی بوو کە ئاهەنگی نەورۆزی کردووە لەسەردەمی هاوچەرخدا. نەورۆز کرا بە هەوێنی یەکخستنەوەی ڕیزەکانی میللەت وبەگرخستنی هەستی نەتەوایەتی ورووبەرووبوونەوەی ستەمکاری وداگیرکاری. هەر لەو کاتەوە لایەن سیاسی ومەدەنی کوردستانی ئەرکی سازدانی نەورۆزیان بەخۆیان سباردووە، وەکوو ئەرکێکی شۆرشگێرانە وخەباتگێرانەی کوردستانی. بەدرخانیەکان دەستیان کرد بە نوسین وبڵاوکردنەوەی بابەتی جۆراوجۆر لەسەر نەورۆز وجەختیان لەرەهەندی شۆرشگەرایی نەورۆز وئەنجامدانی نزیککاریی لەگەڵ سەردەمی هاوچەرخی کورد کە پێویستی بەدووبارەکردنەوەی شۆرشی نەورۆزە بۆ ئەوەی ڕزگار ببێت.
بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردستانی نەورۆزیان بەکارهێنا بۆ پوچەڵکردنی تیۆرەکانی بەتورکزانی کورد بوو کە کەمالییەکان بانگەشەیان بۆ دەکرد، وبەهەمانشێوەش بەکارهێندرا بۆ بەرگری کردن لە نەتەوەیی کورد وپوچەڵکردنی ئیدعای بەفارسکردنی کورد.
هەر خێرا نەورۆز بوو بە بنەمای شۆرشگەرایی کوردستانی، وبڵێسەی بەگرخستنی مەشخەڵی ڕزگاری کوردستانی، وکاردەکرا بۆ ئەوەی ببێتە بنەمایەک بۆ یەکخستنەوەی تواناکانی میللەتی کورد بۆ ڕزگاری. لە شارەکانی کوردستان ئاهەنگی نەورۆز بوو بە سونبلی ڕزگاری خوازی کوردستانی.
لەبەغداد وتاران ودەیان شاری دیکەی جیهان لەدەرەوەی کوردستان ئاهەنگی نەورۆز دەگێرا، تاقە بۆنە بووە تیایدا کورد بە سەرجەم پێکاهتەکانیوە کۆدەکردەوە. لەبەغداد قوتابیان کورد لە ساڵی 1944 هەستان بە گێرانی ئاهەنگێکی بەرفروان وگشتی بۆ نەورۆز وسەرجەم بڕگەکانی مەبەست وپەیامی سیاسی کوردستانی بەرجەستەکرد، ئەو ئاهەنگەش یەکەم جار بوو کە جیابێت لەئاهەنگی کوردانی بەغداد کە هەموو نەورۆزێک دەرۆیشتن بۆ تەیسەفون لەنزیک بەغداد بۆ ئاهەنگ گێران، کە تاوەکوو ئێستا ئەو نەریتە بەردەوامە.
هەموو ساڵێک نەورۆز ڕاپەڕینێک بوو لە دژی دەسەڵاتی عیراقی کورد بوونی خۆی دەسەڵماند وپێگەی خۆی دیاریدەکرد، سەرجەم سیاسەتەکانی قەدەغەکردنی وسنوردارکردنی نەورۆز و نەیتوانی خەڵک لەم جەژنە داببڕێنێت، نەورۆزیش هەموو ساڵێک هەر دەکرا، نەوروز بوو بە بۆنەی لاوان وگەنجان وقوتابیانی کورد تیایدا هەستی پابەندبوون بەنبشتیمانیان دووبات دەکردەوە. و هەموو ساڵێک هەوڵدەدرا چالاکی نوی وشێوازی ئاهەنگێرانی نوێ ئەنجامبدەن، وهونەرمەندان وشاعیران لەم بارە دەرخستەی دەنگ وئاوازی میللەتێک بوون بەوروزیان بەچیەندین شێواز دەخستە ڕوو، هەر هەموو ئەمانە بەپشتیوانی خودی دەکرا وهیچ کاتێک نەورۆز لە کوردستان هاوشێوەی هەر جەژنێک لەوڵاتانی دیکە بودجەی نەبووە، ئەوەی کراوە ودەکرا هەمووی لەهەوڵ وچالاکی خورسکی تاک وگرووپ ولایەنی جیاجیادایە وهەر لایەنێک بە توانا وتێگەیشتنی خۆی نەورۆزی دەکرد.
بەدامەزراندنی کۆماری کوردستان لە #مەهاباد#، یەکەم نەورۆزی گشتیگیر لە سایەی ئازادی سازکرا، تیایدا سەرۆک کۆمار وبەرپرسان وفەرماندەکانی هێزی پێشمەرگە پەیامی نەورۆزیان بە خەڵک ڕاگەیاند تیایدا وتاری ڕزگاری ومەبەستی هزری شۆرشی کوردستان لەو نەورۆزە ڕوون کرایەوە. لەو نەورۆزە بارزانی نەمر وتارێکی پێشکەش کرد بەناوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان- هێزی ئازادی، تیایدا جەختی لەوە کردووە کە دوژمنانی گەلی کورد دەیانەوێت کورد بە ژێردەستەیی بمێننەوە، و هەموو هەماهەنگی وپەیوەندیەکانی نیوانیاندا لە دژی کوردستانە، داوای کرد خەبات بەردەوام بێت تا ڕزگاری سەرتاسەری، وبەڵێنیشی دا بەناوی هەموو پێشمەرگەکانی کوردستان کە هەتا کۆتا دڵۆپەی خوێنیان بۆ کوردستان بجەنگن ولە دژی پیلانەکانی دوژمن بن. جەژنی نەورۆز لەسەردەمی شۆرشی ئەیلول بوو بە جەژنی سەرەکی وتاقانەی شۆرش، بوو بە جەژنی پێشمەرگە، وسەرجەم ئازادخوازانی کوردستان، پێشمەرگە ورێکخستنەکانی شۆرش نەورۆزیان سازدەکرد وئەو جەژنە بوو بە بۆنەیەک بۆ خستنەرووی بنەما هزریە ئاشتیخوازەکانی کوردستان بۆ هەموو جیهان.
لەئەنجامی گفتوگۆ لەنێوان شۆرشی کوردستان وسەرانی بەغداد، ولەدوای واژووکردنی ڕێکەوتن نامەی 11ی ئادار 1970 ولەسەر داوای کوردستان جەژنی نەورۆز بەفەرمی لەعیراق دانی پێنرا وەکوو جەژنێکی نەتەوەیی کوردی، ورۆژێک کرا بەپشوو، لەدوای ڕاپەرینی بەهاری 1991 نەورۆزی ئەو ساڵە کەرکووک ڕزگار کرا، ونیشانەی هەستانەویەکی مێژووی بوو بۆ هەستی ڕزگاری کە هەزارانساڵە نەورۆز بۆ کوردی دەبەخشێت وهەر لە نەورۆز کەرکووکیش ڕزگار کرا. دواتر نەورۆز وەکوو جەژنێکی نیشتمانی کوردستانی لەلایەن حکومەتی هەریمی کوردستان دانی پێنرا، و لەو کاتەوە خەڵک بەئازادی لەبەشە ڕزگارکراوەکان نەورۆز دەکاتەوە.
ڕۆشنبیران وسیاسەتمەدارانی کوردستان، بەرگری لە شوناسی کوردبوونی نەورۆز دەکەن وکاردەکەن بۆ پاراستنی پەیوەندی نێوان کورد ونەورۆز، وبۆ ئەم مەبەستەش بوونیادی ئیپستمۆلۆجی جۆراوجۆر بەکاردەهێنن، کە هەر هەمووی بەرگریکارە وە تەنها لەوڵامی هێرشەکاندایە،
نەورۆز دەبێتە سونبلی ڕزگاری وخۆ ناساندنەوەی شوناسی کورد بوون وهەر لەدێر زمانەوە، خەبات کراوە بۆ ئەوەی نەورۆز قەدەغە نەکرێت، وسەدان بەڵکو هەزاران ڕۆڵەی کوردستان ڕووبەرووی ڕژێمەکان بوونەتەوە ونەورۆزیان کردووە، ودەیان ساڵ قەدەغە وسزای توند تاوەکوو ئاستی لەسێدارەدان وتەحریم وتەکفیرکردن بە نەورۆز نەبۆتە هۆی ئەوەی خەڵک دەستبەرداری نەورۆز ببێت.
$ئەنجام$
نەورۆز جەژنێکی کوردستانیە ورەگی مێژووی زۆر دێرینی هەیە، نەورۆز شارستانیەتی کورد گرێدەداتەوە بە چەندین میللەت وشارستانیەتی جیهانی، وکاریگەری شارستانیەتی کوردستانی بۆ جیهان دەردەخات، هاوبەشی مێژووی لەنێوان چەندین ئایین وپێکهاتەی کولتووری دەردەخات. نەورۆز جەژنێکی گشتگیرە وچەندین لایەنی سیاسی نیشتمانی وهزری ئازادی وبنەمای ئایینی جیاجیا لەخۆی دەگرێت. داگیرکەرانی کوردستان هەوڵییان داوە پەیوەندی نێوان کورد ونەورۆز بپچرێنن، بۆ ئەم مەبەستەش چەندین سیاساتی جۆراجۆریان دارشتووە وبە دەستی چەپەڵی بەکرێگیراوان دەیانەوێت ئەو سیاسەتانە جێبەجێ بکەن. جەژنی نەورۆز لە 1970 وەکوو جەژنێکی نەتەوەیی کورد لەعیراق دانی پێنراوە، ولەساڵی 1999 ڕێکخراوی یۆنسکۆ نەورۆزی وەکوو فەرهەنگی کولتووری جیهانی تۆمارکردووە، ونەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژی نەورۆزی بە ڕۆژێکی جیهانی داناوە. بۆیە پێویستە لە کوردستان کار بکرێت لەسەر بایەخدانی یاسایی وکولتووری وزانستی زیاتر بۆ نەورۆز وبەرگری لە شوناسی بکرێت، وکاریش بکرێت لەسەر ناساندنی جیهان بە کوردستانی بوونی نەورۆز.
$سەرچاوەکانی ئەم بابەتە:$
قورئانی پیرۆز، سەرەنجام، مەسحەفی ڕەش، ئەنجیل، تەوراه، ئاڤێستا، کەنزارەبا.
ابن تيمية، إقتضاء الصراط المستقيم لمخالفة أصحاب الجحيم، تحقيق: ناصر عەبدولکريم العقل، ج1 و ج2، ط2، 1998.
إدوارد براون: تاريخ الأدب في إيران، ج1، قاهرة، 2005.
بێهزاد خۆشحاڵی، کوردیزم، و: ئەفراسیاب گرامی، کویە، 2007.
حسين قاسم العزيز، المفصل في نشأة نوروز الذهنية الابداعية، بيروت، 2013.
جمال ڕشيد احمد. تاريخ ظهور الکورد، ثلاث اجزاء، ط2، اربيل، 2007.
جمال ڕشيد أحمد. دراسات کردية في بلاد سوبارتو. بغداد، 1984.
الامام الذهبي، مجلة الجامعة الإسلامية في المدينة المنورة، سعودية. د.ن
ڕۆژنامەی کوردستان، ژ27، مەهاباد، 25 مارس، 1946.
سفر عەبدولڕەحمان الحوالي، حکم الإحتفال بأعياد الکفار، ڕياض، د.ن.
عەبدولڕەحمان کریم درویش، الفکر السیاسی للاحزاب الکوردستانیة فی العراق، بغداد، 2009.
محمود شکري الالوسي، بلوغ الأرب في معرفة أحوال العرب، ج1، قاهرة، 2009
میهرداد ئیزەدی، جەردەباسێک لە بارەی کوردانەوە، و: ئەمین شوان، #سلێمانی#، 2006.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 327 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی زانکۆی سۆران
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سۆران
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 28-03-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا )ەوە لە: 28-03-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-03-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 327 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1132 KB 28-03-2022 زریان عەلیز.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,463
وێنە 105,722
پەرتووک PDF 19,161
فایلی پەیوەندیدار 96,469
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.422 چرکە!