سوپاسنامەیەک لە سکرتێری گشتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
دەقی سوپاسنامەکە:
سوپاس و پێزانین
بەناوی خۆمان و مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی سەرکردایەتی و تەواوی ئەندام و دۆست و لایەنگرانمانەوە، سوپاس و رێزو خۆشەویستیمان ئاراستەی هەر هەموو ئەو بەڕێزو ئازیزانە دەکەین ؛ لە حیزب و لایەنە سیاسییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و رۆشنبیران و کەسایەتییەکان و کۆنسڵخانە گشتییەکان و هۆزو عەشیرەتە کوردی و عەرەبییەکان و پیاوانی ئایینی و هەموو ئەو بەڕێزانەی کە چ بە سەردان و چ بە ناردنی پەیامی پیرۆزبایی و پەیوەندی تەلەفۆنی یان لەرێگەی ئیمێل و فەیسبووکەوە لە کوردستان و دەرەوە بەسەریانکردینەوەو، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزو (27)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK ؛ پیرۆزباییان لێکردین، پیرۆزبایی و بەسەرکردنەوەتان بەم بۆنەوە زیاتر دڵخۆشی کردین و بووە هۆی ورە بەخشینی زیاتر بۆ کارو خەباتی داهاتوومان.
وێڕای سوپاس و پێزانینی دووبارەمان بۆ هەر هەموو لایەک، هیوای پێشڤەچوون و سەرکەوتن و سەرفرازیتان دەخوازین.... هەمیشە تەندروست و شادو سەرکەوتووبن.
لەگەڵ رێزماندا.
غەفوور
مەخموورمەخمووری
سکرتێری گشتیی
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
29 / 3 / 2022
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!