پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پارت و ڕێکخراوەکان
کوردزاگ
03-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
دیمانەی دکتۆر ئێما پۆمرۆی لەگەڵ دەنگی ئەمریکا سەبارەت بە شانەدەر زێد
03-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر دەبێتە سەرچاوەی تێگەیشتنی نوێی جیهان لە مێژووی نیاردەتاڵەکان
03-05-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
شکور دربۆ حسێن بشار
03-05-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سێڤێ ڕەشۆ خەلەف جۆمەر
03-05-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سوزان خەلیل بشار خەلەف
03-05-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەمیرا خودێدا خەلەف دربۆ
03-05-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سلێمان خودێدا خەلەف دربۆ
03-05-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سفیان خەلیل بشار خەلەف
03-05-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعید جردۆ خەلەف
03-05-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت 518,216
وێنە 106,241
پەرتووک PDF 19,186
فایلی پەیوەندیدار 96,764
ڤیدیۆ 1,359
ژیاننامە
حەیدەر شێخ عەلی غوڵام - حەی...
ژیاننامە
ئیرەج عەندەلیبیی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی شانەدەر
شەهیدان
ژینا ئەمینی
کورتەباس
پەردەلادان لەسەر ڕوخساری دو...
نیشتیمان
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: هۆنراوە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû3
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نیشتیمان

نیشتیمان
هۆنراوەی نیشتیمان، نوێتریین بەرهەمی ئەدەبیی #پۆڵا سەعید#ه، که له بەهاری ساڵی 2022 دا بڵاوکراوەتەوه. بەرهەمەکه لەلایەن دەزگای ناوەندی ڕۆشنبیریی مەم و زینەوه له ڕێککەوتی 03.03.2022 بڵاوکرایەوه. هۆنراوەی نیشتیمان درێژتریین هۆنراوەی کوردییه، که هەتاوەکوو ئێستا نووسرابێت. هۆنراوەکه وەک مانیفێستی نیشتیمان خۆی نمایش دەکات، که له بنەڕەتدا وەڵامێکه بۆ هۆنراوەی (ئێستا کچێک نیشتیمانمه)ی شێرکۆ بێکەس. هۆنراوەی نیشتیمان لەژێر کاریگەرێتیی فاوستی یۆهان ڤۆڵفگانگ فۆن گووتەدا نووسراوه، که له ڕێگایەوه هەوڵی شیکردنەوەی نیشتیمان دەدات و سەرلەنوێ پێناسی دەکاتەوه. هۆنراوەکه هەوڵی ئاشتکردنەوەی شێرکۆ بێکەس لەگەڵ نیشتیماندا دەدات. هەوڵی ئاشتکردنەوەی هەموان لەگەڵ نیشتیماندا دەدات. زمانی هۆنراوەکه زمانێکی فەلسەفیی و دەروونناسییه. دیالۆگێکه لەنێوانی نیشتیمان و شێرکۆ بێکەس دا. زمان و ڕێزمانی هۆنراوەکه پشتی به زانستی دەنگەکان بەستووه، که به و شێوەیه بنووسرێت، که قسه دەکرێت. هۆنراوەی نیشتیمان له قەوارەی دوو سەد و نەوەت لاپەڕدا نووسراوه، درێژتریین هۆنراوەی کوردییه، که هەتا ئێستا نووسرابێت.
هۆنراوەی نیشتیمان له ناوەندی ڕۆشنبیریی مەم و زین دەستدەکەوێت، که گواستنەوەیان بۆ هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان هەیه. لێرەدا بەشێکی کورت له هۆنراوەکه بۆ ناساندنی بە خوێنەر بڵاودەکەینەوه.
له هۆڵێکی گەورەدا
له ژینگەیەکی تێکەڵ به خۆرهەتاو و هەورەگرمەدا،
سەدان هاووڵاتیی دانیشتوون
هەندێک بۆ گوێگرتن و تەماشاکردن هاتوون،
هەندێکی تر بۆ پشتگیریی شێرکۆ و
هەندێکی تریش وەک بەشێک له نیشتیمان خۆی هاتوون،
دادوەر له دەرگایەکەوه دێتە ژوورێ
دەچێته لای کورسییەکەی و گەوره و بچووک لەبەری هەڵدەستێ،
ئه و سیمبوڵی یاسایه
هەڵستان لەبەریدا
هەڵستانه لەبەر یاسادا،
دادوەر ڕوو دەکاته دانیشتوان و دەڵێ،
تێبگەن کە لەبەرچی هەڵدەستن
من له بیربکەن، ئەگەر ئێوه پێکەوه بۆ ژیانێک دەست لەناو دەستن،
بەداخەوه، که شێرکۆ کۆچی کرد و پێڕانەگەیشت
بەڵام خۆشحاڵ بن، که هەتا ئێستا کچێک نیشتیمانمەی نەنووسی نەڕۆیشت،
له تەنیشتی پارێزەرێکەوه هۆنراوەی ئێستا کچێک نیشتیمانمه لەسەر کورسییەک دانراوه
وەک ئەوەی شێرکۆ خۆی لەوێ بێت، ڕۆحی بەرگریی به بەریدا کراوه،
پارێزەرەکه هەڵدەستێته سەرپێ و دەڵێ، بەڕێز جەنابی دادوەر
من پارێزەری شێرکۆم
لەبری شێرکۆ ئێستا کچێک نیشتیمانمه هاتووه
من لێرەدا هەم بۆ ئه و دەدوێم و هەمیش بۆ خۆم،
ئاوڕێک بۆ دواوەی خۆی دەداتەوه و دەڵێ،
له ڕیزی میواناندا ئەوەی دەتەوێت دەیبینیت
گەنجێک هەڵدەستێته سەرپێ و دەڵێ، شێرکۆ تۆ کوڕیت، تۆ باوکیت
تۆ لانکەی ئازار و بێشەی خەم و چەتری دەستی ئەوینیت،
پیاوێکی ڕیش ماش و برنجیی
باریک، ڕەقەڵه، هەروەک ئەوەی با له دەستی دەوەنێک ڕفاندبێتی
به دەستێک جلی کوردییەوه
به دڵێکی پڕ گلەیی و گازندەوه،
دەڵێ، ئەعوزوبیللا
تۆ تەماشای ئەم کوفره، خودایه بەدوورمان بگری له بەڵا،
گەنجێکی تر هەڵدەستێت و به دەنگێکی بڵندتر دەڵێ،
بەڵا لەوه زیاتر، که فتوای کووشتنی شێرکۆتان دەرکرد
بەڵا لەوه زیاتر، که مەلا کرێکارتان گەنجی کوردی بۆ کووشتنی شێرکۆ ڕیز دەکرد،
دادوەر چەکووشێک دەدات به بەردەمی خۆیدا و دەڵێ، ئارامیی
قەدر بگرن، قەدری خۆتان، قەدری مرۆڤ
قەدری ئاشتیی و پێکەوەژیانێکی تەبایی،
به هەناسەیەکی قوڵەوه دەڵێ،
ئەگەر ئێوه قەدر زانن
ئەگەر ئێوه لەگەڵ یاسادا هاوکارن
ئەوا نرخی یەکتر پێبزانن،
نیشتیمان و شێرکۆ کەسیان لێره نین
لێ هەر یەک له ئێمه دەستێکمان له دەستی نیشتیماندایه و
به دەستەکەی تریش فرمێسکەکانی شێرکۆ دەسڕین.
دادوەر ڕوو دەکاته پارێزەرەکەی شێرکۆ و دەڵێ،
فەرموون بەڕێزتان دەستپێبکەن،
پارێزەرەکه تەماشایەکی دانیشتوان دەکات و دەڵێ،
من شێرزاد حەسەن بۆ لێدوان بانگ دەکەم
تکایه گوێ بۆ وتەکانی هەڵبخەن،
شێرزاد حەسەن، به خۆی و شەبقەکەیەوه
به خۆی و کۆمەڵێک تووڕەییەوه،
لەسەر کورسیی شایەتحاڵ دادەنیشێت
به تیلەیەک کۆمەڵێک بەرد له نیشتیمان دەگرێت،
پارێزەرەکەی شێرکۆ ڕووی تێدەکات و لێیدەپرسێت،
بەڕێز شێرزاد حەسەن، نیشتیمان بۆ تۆ چییه؟
شێرزاد به پێکەنینێکەوه دەڵێ، له درۆیەکی گەورە زیاتر هیچی تر نییه؟
پارێزەرەکه دەڵێ، ئەی ئەگەر درۆیەکی گەورەیه، ئەوا چی تۆی بەستۆتەوه بەم نیشتیمانەوه؟
شێرزا دەڵێ، پێڵاوەکانم
ڕوو دەکاته نیشتیمان و به تووڕەییەوه دەڵێ،
له دڕکێکی چەقیوو به بنی پێمدا، به هیچی ترت نازانم،
پارێزەرەکەی نیشتیمان دەست بڵند دەکاتەوه و دەڵێ، دژه وته گەورەم، دژه وته
دادوەر دەڵێ، بفەرموو، دەبێت بشزانیت، که مۆڵەتەکەت کورته،
پارێزەرەکه ڕوو دەکاته شێرزاد و دەڵێ،
ئەی ئەگەر پێڵاوەکانت دابکەنی
ئەی ئەگەر ماسکەکەی دەمووچاوت و ناوەڕۆکەکانی نائاگاییت
هەمووی بەیەکجار له بوونت دابڕنی؟
ئاخۆ چی دەتبەستێتەوه به نیشتیمانەوه؟
ئاخۆ بوونی تۆ له چیدا کۆدەکرێتەوه؟
تۆ له لەدایکبوونتەوه هەست به شتێک دەکەیت
نه دەتوانیت ڕوونی بکەیتەوه و نه دەتوانیت تێیبگەیت،
تەواوی ژیانت هەستت بەوه کردووه، که شتێک لەم جیهانەدا تەواو نییه
لێ نەتدەزانی، چی خەوش و چیش ڕاستییه،
لێ ئەوەی هەستی پێدەکەیت و ڕوونکردنەوەت بۆی نییه
وەک پارچەی نارنجۆکێک له مێشکتدایه و ڕاوەستانی بۆ نییه،
پێڵاوەکانت دابکەنه و هەست به خاک بکه
خاک بیردەکاتەوه و تۆش لەگەڵیدا سەما به ڕۆحت بکه،
خاک بیردەکاتەوه و تۆش لەگەڵیدا بیردەکەیتەوه
تۆ ئەویت، ئەویش تۆیه، هیچ هێزێک نییه لێکتان بکاتەوه،
بێزاریی لەوەدایه، که ناتوانین پێناس له ڕاستیی ڕاستیی بکەین
تاک دەبێت لەم ڕاستییەدا بژیی، نەک ئێمه بۆی باس بکەین،
تاک دەبێت خۆی ئەم ڕاستییه بدۆزێتەوه، نەک ئێمه پیشانی بدەین،
بۆ ئەوەی چاوی بینینی ئەم ڕاستییەمان هەبێت، پێویسته کوێر بین
خاڵیی بین له ناوەڕۆکەکانی نائاگایی و یەکپارچه دڵ و هەست بین،
پارێزەرەکەی شێرکۆ به دەنگێکی بڵند دەڵێ، دژه وته گەورەم
دادوەر دەڵێ، فەرموو ڕێگاپێدراوه
من ئەزانم، دوای ئەم دۆسیەیه مووی پێوه نامێنێ ئەم تەپڵی سەرەم،
پارێزەرەکه سووپاسی دادوەر دەکات و دەڵێ،
من پشتگیرییکەری دووهەم بانگ دەکەم
لەسەر لەپی دەستی ئەم کەسه، چرایەک بۆ خەتاکانی نیشتیمان پێدەکەم،
پشتگرەکەم بەختیار عەلییه
ئه و له دەستی ڕاستییدا باڵدارێکی کەویییه
لێ بۆ ناهەقیی، ئەسپێکی قەترانیی تەوێڵ سووری یاخییه،
بەختیار لەسەرخۆ هەڵدەستێته سەرپێ و بەره و لای شێرزاد حەسەن دەڕوات
چاوی هەمووان لەسەریەتی، له تەنیشت شێرزادەوه دادەنیشێت
تەوێڵی لەسەرخۆ ئارەقه دەردەدات،
پارێزەرەکەی شێرکۆ ڕووی تێدەکات و دەڵێ،
بەختیار عەلی، پێتوایه ئەم تاوانبارکردنەی نیشتیمان، پێوابوونێکی کوێرانەیه
پێتوایه ئێستا کچێک نیشتیمانمه هێرشێکی بێ ویژدانانەیه؟
ئاخۆ کەس ماوه ئیمڕۆ ڕقی له نیشتیمان نەبێتەوه؟
ئاخۆ هیچ شتێک بۆ تۆ ماوه، که بەم نیشتیمانەوه بتبەستێتەوه؟
بەختیار به دەستەسڕێک تەوێڵی دەسرێت و دەڵێ،
من ڕقم له و کچ و کوڕ و مامۆستا گێلانەیه
که وەکوو شەمشەمەکوێره له داڵان و حەوشەکانی زانکۆدا دێن و دەچن، 4
شێرزاد حەسەن به پێکەنینێکەوه تەماشای بەختیار دەکات و دەڵێ،
ئەوانه دەستەسڕن سیاسییەکان شوێنێکی خۆیان نەماوه پێی نەسڕن،
بەختیار درێژه به قسەکانی دەدات و دەڵێ،
ڕقم له مشک و سەرباز و گۆڤاری بێ جنێوه
ڕقم له ماشێنی تازه و چاویلکەی چێوه زێڕین و خاوەن چێشتخانه و کۆگا و کاسێتفرۆشەکانه،
شێرزاد دیسانەوه
به پێکەنینەوه،
بە تەوسێکی ڕووشێنەرەوه دەڵێ،
ئاخر ئەوەی ئێمه بێ ئەقڵانه وەکوو تراکتۆر خۆمان پێدا هەڵواسیوه نیشتیمانه،
بەختیار له جێگای خۆی هەڵدەستێت و دەڵێ،
من دەڕۆم ئازیزان
دەڕۆم و دەبم به هاوەڵی ئەسپ و گورگه بریندارەکان
دەبم به دەستگیرانی سەگ و نێره ورچه چەتوونەکان، 4
بەختیار دەڕوات و هۆڵەکه بەجێدەهێڵێت
شێرزاد حەسەن قاقا لەگەڵ ڕۆیشتنی بەختیاردا پێدەکەنێت،
هەڵدەستێت و دەڵێ،
منیش دەڕۆم
درێژەی ئەم سکاڵایانه بۆ ئێوه جێدەهێڵم،
شێرزاد دەڕوات و لەناو دەرگای هۆڵدا، کاتێک دەچێته دەرەوه
کاتێک ئاوڕی گاڵتەجاڕییەک بۆ دادوەر دەداتەوه،
کۆمەڵێک کچ و کوڕی خۆرهەڵاتیی
به خۆیان و زاری شیرینی هێمنەوه،
به شارایەک ئومێدەوه،
به دڵێکی پڕ له وزه و به بیرکردنەوەیەکی شینەوه،
به بەردەمی شێرزاددا دێنه ژوورەوه
کۆمەڵێک هیوای خۆرهەڵاتیین، باوەش بۆ نیشتیمان دەکەنەوه،
کۆمەڵێک کچ و کوڕی شیرینن
تکای تەبایی بۆ باشوور دێنن،
به دەنگێکی خۆش پێکەوه دەڵێن،

لە شایی دا لە وەختی هەڵپەڕین دا
لە خۆشی دا لە کاتی پێکەنین دا
لە کۆڕی ماتەم و گریان و شین دا
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لە بیرە،

بە شه و تاکوو بە سەرما زاڵ دەبێ خەو
بە ڕۆژ تاکوو دووبارە دێتەوە شەو
لە کاتێک دا کە دەدوێنم ئەم و ئەو
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لە بیرە،

زەمانێکی کە دەچمە سەیری گوڵزار
لە گەڵ پۆلی ڕەفیقانی وەفادار
تەنانەت وەختی دەسبازی لەگەڵ یار
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لە بیرە،

لە کوێستانێ دەمی ڕاو و شکارێ
لە مەزرایە کە خۆم هەڵکرد لە کارێ
لە جێ ژوانێ کە دەگوشم مەمکی یارێ
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لە بیرە،

دەکەم تەرخان لە ڕێی تۆ دا ژیانم
لە سەنگەر دا بەره و ڕووی دوژمنانم
بە خاکی تۆ دەمی ئاویلکەدانم
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لە بیرە، [1]
ئەم بابەتە 431 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] نامە | کوردیی ناوەڕاست | پۆڵا سه‌عید
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی هەڵبەست: نیشتمانی
جۆری هەڵبەست: نوێ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 02-04-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 02-04-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 02-04-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 431 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
پەردەلادان لەسەر ڕوخساری دووبارە دروستکراوەی ژنە نیاندەرتاڵەکەی ئەشکەوتی شانەدەر
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
ئەنفالی چوار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
پانکریاس
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
لە کاکی هیرانەوە بۆ حاجی خدری باپیرم
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کەلەپووری
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
حەیدەر شێخ عەلی غوڵام - حەیدەر فەیلی
06-11-2008
هاوڕێ باخەوان
حەیدەر شێخ عەلی غوڵام - حەیدەر فەیلی
ژیاننامە
ئیرەج عەندەلیبیی
26-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ئیرەج عەندەلیبیی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی شانەدەر
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئەشکەوتی شانەدەر
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
کورتەباس
پەردەلادان لەسەر ڕوخساری دووبارە دروستکراوەی ژنە نیاندەرتاڵەکەی ئەشکەوتی شانەدەر
02-05-2024
سارا سەردار
پەردەلادان لەسەر ڕوخساری دووبارە دروستکراوەی ژنە نیاندەرتاڵەکەی ئەشکەوتی شانەدەر
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پارت و ڕێکخراوەکان
کوردزاگ
03-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
دیمانەی دکتۆر ئێما پۆمرۆی لەگەڵ دەنگی ئەمریکا سەبارەت بە شانەدەر زێد
03-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر دەبێتە سەرچاوەی تێگەیشتنی نوێی جیهان لە مێژووی نیاردەتاڵەکان
03-05-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
شکور دربۆ حسێن بشار
03-05-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سێڤێ ڕەشۆ خەلەف جۆمەر
03-05-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سوزان خەلیل بشار خەلەف
03-05-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەمیرا خودێدا خەلەف دربۆ
03-05-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سلێمان خودێدا خەلەف دربۆ
03-05-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سفیان خەلیل بشار خەلەف
03-05-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعید جردۆ خەلەف
03-05-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت 518,216
وێنە 106,241
پەرتووک PDF 19,186
فایلی پەیوەندیدار 96,764
ڤیدیۆ 1,359
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
پەردەلادان لەسەر ڕوخساری دووبارە دروستکراوەی ژنە نیاندەرتاڵەکەی ئەشکەوتی شانەدەر
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
ئەنفالی چوار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
پانکریاس
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
لە کاکی هیرانەوە بۆ حاجی خدری باپیرم
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کەلەپووری
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.343 چرکە!