بەڕێوەبەری میراتی کەلتووری، گەشتیاری و پیشە دەستکردەکانی کوردستان وتی: لە ڕۆژانی نەورۆزی ئەمساڵ تا ئێستا
(
31-03-202231-03-2022) یەک ملیۆن و 300 هەزار کەس سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستانیان کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێڵیان وتی: تا ئێستا دوو هەزار ئاسەواری مێژوویی لە کوردستان ناسراوە کە 950 ئاسەواریان تۆماری نەتەوەیی کراوە.
ئەو وتیشی: شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستان هەموو ساڵێک زۆرترین ڕێژەی سەردانی گەشتیاران بۆ خۆیان تەرخان دەکەن. لە سەرەتای نەورۆزەوە تاکوو 10ی خاکەلێوە 55 هەزار و 601 گەشتیار سەردانی شوێنە مێژوویی و فەرهەنگییەکانی کوردستانیان کردووە.
گەوێڵیان ڕوونی کردەوە: یانەی کوردی
سنەسنە لە نێوان ئەم ئاسەوارانەدا پلەی یەکەمی ڕاکێشانی گەشتیاری بووە و 19 هەزار و 252 کەس لەم ماوەیەدا سەردانی ئەم شوێنەیان کردووە.
[1]