ئەم شوێنەوارە گرنگە دەکەوێتە گوندی (عەین دارا) نزیک
عەفرینعەفرین لە ڕۆژ ئاوای کوردستان مێژووی بۆ سەردەمی حیثیەکان دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەی دووەمی پ، ز بە دیاری کراوی بۆ 1300 پ، ز، ئەم شوێنەوارە بۆ یەکەمجار لەساڵی 1955 دۆزرایەوە، حیثی یان هیتییەکان باپیران کوردن، لە باکوری کوردستان و ڕۆژ ئاوای کوردستان دەسەڵاتیان هەبووەو چەندین شوێنەواریان لەدوای خۆیان جێهێشتووە.
بەداخەوە ئەم شوێنەوارە گرنگە لەساڵی 2018دا لەلایەن تورکی داگیرکاری فاشیەوە لەڕێگای فڕۆکەوە هێرشی کرایە سەر و وێران کرا، بەشێکیشیان تاڵان کرد و بردیان لەگەڵ خۆیان
تورکی داگیرکەر هەر خەریکی سڕینەوەی ناسنامەی کوردە دەست ناپارێزێ لە داگیرکردنی خاکی کوردان و سڕینەوەی فەرهەنگ و کلتوریان
[1]