پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
30-04-2024
ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا
ڤیدیۆ
هەولێر؛ دڵخۆشی خەڵک بە بۆنەی وەستانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ساڵی 1988
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
وتاری جەلال تاڵەبانی لەبەردەم خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,598
وێنە 106,190
پەرتووک PDF 19,172
فایلی پەیوەندیدار 96,568
ڤیدیۆ 1,329
ژیاننامە
هادی مەحمود
ژیاننامە
کامیل ژیر
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
کۆمەڵکوژی
گەلاوێژ محەمەد ڕەسوڵ تەلانی
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ...
خۆشییەکی کورت
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خۆشییەکی کورت

خۆشییەکی کورت
بابەت: کورتە چیرۆک
نووسین: #فاروق هۆمەر#
ڕێکەوت: #27-02-2019#
ئەو ڕۆژە بەدرێژایی کاتەکان بەوپەڕی نائارامییەوە بەناو ماڵەکەدا دەهاتم و دەچووم و زوو زووش تەماشایەکی دەرگەی دەرەوەم دەکردو لەبەرخۆمە دەمگووت، خودایە ئەمڕۆ پوورم نەیەت بۆ ماڵمان. خودایە تۆ بە قسەی منی بچکۆلە بکەو منیش بەڵێنت پێدەدەم جارێکی دی درۆ نەکەم. خودایە ئەگەر تۆ خۆشی بخەیتە دڵی منەوە، منیش دڵی تۆ هەرگیز ناڕەنجێنم. پەیمان بێ، پەیمان، ئەوە دوایین درۆم بێ. سوێند دەخۆم ئەمجارە شتێکی وا دووبارە ناکەمەوەو بۆ هەتا هەتاشە لە خۆمت ناڕەنجێنم. هەر ئەمجارە با ئەو نەیەت! چ دەبێ ئەگەر ئەمڕۆ ئەو نەیەت. ئەو هەموو ڕۆژێکی هەینی بەرلەوەی بچێتەوە ماڵی خۆیان، سەرێکی ماڵی ئێمەشی دەداو کەمێک لای دایکم دەمایەوە. پوورم لە نزیکی ماڵی ئێمەوە مامۆستای سەرەتایی بوو، هەر کاتێک دەهات بۆ ماڵمان سەد فلسیشی دەخستە گیرفانی منەوە. ئەو ڕۆژگارە سەد فلس دڵخۆشییەکی زۆر بوو، بۆ منداڵێکی شەش حەوت ساڵانی وەک من. کەچی ئەو ڕۆژە پێمخۆش نەبوو پوورم بێت بۆ ماڵمان و دڵیشم بەهیچ جۆرێک بۆ ئەو سەد فلسییەی ئەمجارەی دانەدەچڵەکی، چش لەو سەد فلسییە من ئەمڕۆ نامەوێ و با لە کیسم بچێت. ئاخر من گوڵمەزێکی گەورەترم نابۆوە، کە دەرکەوتنی پوورم هەموو شتێکی لێدەشێواندم.

بەرەبەیانییەک بەرلەوەی بچمە دەرێ بۆ قوتابخانە، دایکم حەوسەدو پەنجا فلسی دابوومێ، لەڕێگەوە بیدەم بە پوورم تاوەکو لەگەڵ ماڵی خۆیان دا کیلۆیێک گۆشتیش بۆ ئێمە بکڕێ. کاتێک گەڕابوومەوە ماڵێ، دایکم گووتی: “پارەکەت گەیاند؟” منیش نازانم چۆن ئەو درۆیەم کردو گوتم، “بەدڵنیاییەوە پارەکەم گەیاندووە” نازانم دایکم لەو کاتەدا بەچییەوە سەرقاڵ بوو، دیاربوو بۆی نەکرابوو لێم بڕوانێ، دەنا زۆرباش دەمزانی ئەوەندە سوور هەڵگەڕابووم و ئەوەندەش دڵم کەوتبووە پەلە پەل خەریکبوو لەناو گیانم دەهاتە دەرەوە. لە ترسان ڕوخساری خۆم شۆرکردبۆوە خوارێ و چاوەکانیشم پڕیان بوو لە شەرمەزاری. لەوەی دەکرد لەو کاتەدا دایکم کوێرایی داهاتبێ، دەنا چۆن هەستی بە شپرزەبوونی من نەدەکرد نازانم دایکم لەو کاتەدا بەچییەوە سەرقاڵ بوو، دیاربوو بۆی نەکرابوو لێم بڕوانێ، دەنا زۆرباش دەمزانی ئەوەندە سوور هەڵگەڕابووم و ئەوەندەش دڵم کەوتبووە پەلە پەل خەریکبوو لەناو گیانم دەهاتە دەرەوە. لە ترسان ڕوخساری خۆم شۆرکردبۆوە خوارێ و چاوەکانیشم پڕیان بوو لە شەرمەزاری. لەوەی دەکرد لەو کاتەدا دایکم کوێرایی داهاتبێ، دەنا چۆن هەستی بە شپرزەبوونی من نەدەکرد.

باشە ئەو درۆیە چی بوو کردم، بۆ خۆشم نەمدەزانی ئەو بڕوبیانووە هەڵبەستراوە لە کوێوەو چۆن کەوتە ناو سنگمەوەو بەو خێراییە ئەندێشەی داگیرکردم. ئیدی شتێک بوو هەر بۆ خۆی هات و لە دەمم دەرپەڕی. تازە گەڕانەوەی بۆ نەبوو. شتێک ڕووی دابوو، داپۆشینی مەحاڵ بوو. بەراستی من نەمدەزانی چی بڵێم و چۆن ئەو درۆ گەورەیە دابپۆشم کە پارەکەم نەگەیاندووە. ئیدی دایکم کەوتە چاوەڕوانی هاتنی گۆشت و گۆشت هەر نەدەهات. ڕۆژێک و دووان تێپەڕین و گۆشت نەگەیی. ئێ خۆ من خۆم دەمزانی گۆشت بە هیچ جۆرێک ناگات. دایکم، گوناهی چییە گۆشت ناگات. خۆ پووریشم کەس پێی نەگووتبێ لە خۆیەوە گۆشتمان بۆ ناهێنێ. ئەوەی لێرەدا خراپ بوو، تەنیا من بووم.

گرفتەکە بەو جۆرە دەستی پێکرد: ئەو ڕۆژە شتێکیان دابووە من، بە هەموو ژیانم نەمدیبوو. ئەو پارە زۆرە لە گیرفانما جێی بە خۆی نەدەگرت. زوو زووش دەستێکم دەهاویشتە ئەو گیرفانەوە کە پارەکەی تیابوو، دەمویست دڵنیابم لەوەی هەر لەجێی خۆی ماوە. زۆریش دەترسام لە پەشۆکان دا پارەکەم لێ بکەوێ، یاخود کەسێک گومانم لێ بکات کە پارەیێکی وا زۆرم پێیە، بێت و بە فێڵێک لێم بسەنێ. لەڕێی قوتابخانە، لە نزیکی نەخۆشخانەی شیرەکەوە، کاتێک دەڕۆیشتم پاسکیلخانەی غەفور لەوێ دا ڕێگەی پێدەگرتم. ئەو پاسکیلێکی سێتایی بریسکەداری جوانی لەبەردەم دوکانەکەی دانابوو، کەس نەبوو لەو کاتەدا سواری بێ. هەستم کرد پاسکیلێکی بێنازە و کەسێک دەبێ خۆشی بوێ. ئیتر من لێی نزیک بوومەوەو دەستێکم هاویشتە سەر پاسکیلەکەو لە دەسکە ستیلەکانی خوردبوومەوە. لە سێ چەرخە خڕو نازدارەکانیم دەڕوانی. من چوومە لای کاک غەفورو داوام لێکرد چۆن دەکرێ سواری ئەو پاسکیلەبم. کاک غەفور تەماشایەکی کردم و گووتی:

“هەر سوڕێکی بە پانزە فلسە’’
“من دەمەوێت سوڕێک بڕۆم’’
“پارەت پێیە؟’’
“بەڵێ پارەم پێیە’’
“هەتا کوێ سوڕێکە؟’’
کاک غەفور لەگەڵم هاتە دەرەوەی پاسکیلخانەکەو دەستێکی بۆ کۆتایی شەقامەکە بەرزکردەوە.
“تا ئەوێ دەڕۆیت و دێیتەوە. لەوە زیاتر ناڕۆی’’
“زۆرباشە، بۆ خۆشم هەر تا ئەوێ دەچم’’
من پەنجا فلسییەکم فڕێ دایە ناو چنگی ئەو پیاوەوەو ئەویش بەخێرایی هاویشتییە ناو گیرفانییەوە. خەریک بوو بەدەم خۆشییەکەوە ڕابکەم و باوەش بکەم بە پاسکیلەکەدا، ئەو خێرا شانێکی گرتم و هەموو گیانم لەگەڵی لەرزی. لە شوێنی خۆم خەریک بوو ووشک دەبووم. هێندەی نەمابوو دڵم بڕژێتە خوارێ.

“تۆ دڵنیای لە پاسکیل دەزانی؟’’
“زۆرباشی لێدەزانم، هیچ خەمت نەبێ’’
کەسێک لە ژوورەوە کاک غەفوری بانگ کردو کاتێکم زانی لەپڕێک دیار نەماو لەبەرچاوم وون بوو. ئەوجا هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی و هەستم بە ئازادییەکی خۆش کرد. هێندەی چاوتروکانێک خۆم هاویشتە سەر پاسکیل و بۆی دەرچووم. تا سەری کۆڵانەکە چووم و گەڕامەوە. چەند زوو کاتەکە بڕایەوە. هێندەی یەک و دوو هەموو شتێ تەواو بوو. خۆشییەکە خەریک بوو بەتەواوی خاڵی دەبۆوە. من دڵم نەدەهات پاسکیلە بگەڕێنمەوە. ئاخر هێشتا سوکناییم بە سواربوونی پاسکیلەکە نەشکابوو. بۆچی ئەمجارەش دووبارەی نەکەمەوە. ئیدی جارێکی دیش سواری بووم و دووبارەم کردەوە. هێشتا دڵم هەر سواربوونی پاسکیلی دەخواست و پێیدەگووتم نەکەی جارێ بیگەڕێنیتەوە. بەخۆمم دەگووت نەخێر نایگەڕێنمەوە. ئیدی ئەو ڕۆژە نەچوومەوە بۆ قوتابخانەو هەرچی پارەیێکم پێ بوو هەموویم دا بە پاسکیل.

کاتێکیش پارەکەم تەواو بوو، من هێشتا هەر حەزم نەدەکرد پاسکیلەکە بگەڕێنمەوە. دەمزانی کاتی هاتنی پوورم نزیک بۆتەوە. بەڵام خۆ من هەرچیم بکردایە بۆم نەدەکرا ڕێگە لە هاتنی بگرم. لەپڕێک لە دەرگە دراو پوورم خۆی کرد بەژوورا. منیش بەهێواشی خۆم هاویشتە ژووری سەر هەیوانەکەو دەرگاکەم لەسەر خۆم داخست. کاتێک دایکم درۆکەمی بۆ دەرکەوت، زوو زوو بە تاکە کەوشێکەوە دەهاتە بەر پەنچەرەکەو بە دوو چاوە شینەکانیەوە کە هەرچی دەکرد نەیدەتوانی ڕق لە ناوخۆیاندا هەڵبگرن، دەیگوت “هەر لەوێ بە تا باوکت دێتەوە”.

ئیدی لەو کاتەوە وەک زیندانییەک لەم ژوورەدا چاوەڕوانی گەڕانەوەی باوکم دەکەم و تا ئەویش نەگەڕێتەوە کەس نازانێ سزای ئەو گۆڵمەزەی ناومەتەوە چی دەبێ.[1]
ئەم بابەتە 606 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | زەمەن پرێس
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 27-02-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 10-04-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 10-04-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 10-04-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 606 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
هونەری وێنەکێشانی نوێ لەسەدەی بیستەمدا
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ
کورتەباس
پانکریاس
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
خەون لای فرۆید
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
کورتەباس
نەخۆشی ی ملەخڕێ (گوێ ڕەپە)
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
هادی مەحمود
20-10-2009
هاوڕێ باخەوان
هادی مەحمود
ژیاننامە
کامیل ژیر
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
کامیل ژیر
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
کۆمەڵکوژی
گەلاوێژ محەمەد ڕەسوڵ تەلانی
12-12-2021
هاوڕێ باخەوان
گەلاوێژ محەمەد ڕەسوڵ تەلانی
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
30-04-2022
سروشت بەکر
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
30-04-2024
ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا
ڤیدیۆ
هەولێر؛ دڵخۆشی خەڵک بە بۆنەی وەستانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ساڵی 1988
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
وتاری جەلال تاڵەبانی لەبەردەم خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,598
وێنە 106,190
پەرتووک PDF 19,172
فایلی پەیوەندیدار 96,568
ڤیدیۆ 1,329
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
هونەری وێنەکێشانی نوێ لەسەدەی بیستەمدا
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ
کورتەباس
پانکریاس
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
خەون لای فرۆید
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
کورتەباس
نەخۆشی ی ملەخڕێ (گوێ ڕەپە)
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.296 چرکە!