پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەکان
کەلەباش
07-05-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ئامۆژگارییەکانی سەردەمیانەی ژیان
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
پەروەردەکردنی منداڵ
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
پێنج داستانی کوردەواری
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دەڤەری گۆرانەتی لە بادینان
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
برایەتی ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی سیاسییە
05-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
فایزا دربۆ حسێن
05-05-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
گیادەرمانی؛ سود و زیانەکانی و چۆنیەتی بەکارهێنانی
05-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 518,579
وێنە 106,338
پەرتووک PDF 19,226
فایلی پەیوەندیدار 96,793
ڤیدیۆ 1,357
ژیاننامە
سۆران سەقزی
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
قوماش 115
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قوماش 115

قوماش 115
قوماش 115
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#

گۆتم: باشە، ئەگەر ئەو ناوەی پڕی ئەلغامە، ئەو هورچە لەوسەری دەچووە ئەوسەری، لۆ چشتەک لەبن پێی نەتەقیەوەو پارچە پارچە نەبوو؟ بریندارەکە گۆتی: وەڵلا خۆ ڕاست دەکەی، بەران زۆر حاڵەتی تەقینەوەی ڕوویدایە لەو ناوەی لۆیێ ئەمە وەدەرێین، چەندین پێشمەرگەمان لەو ڕێیەی لێ شەهید بووە، ڕەنگە ئەو هورچە شەنسی هەبووە و بەبەر نەکەتیە، دەنگۆ بەردەکم بدەنێ، دەستم گێڕا و بەردەکی گەورەم دیتەوەو دامە دەستی، گۆتی: ئەڵلا خوایی ئەو بەردەی فڕێ دەدەم، بزانین بە هیچ ناکەوی و بتەقتەوە! هەتا دەستی تێدابوو بەردەکەی فڕێ دا، بەرد کەتە عاردی و ڕمبەکی زۆر گەورە هات، ئەمە هەموو خۆمان بە عاردی دادا، بەینەکی بێدەنگ بووین، دوایێ سەرمان قیت کردەوە، ئێکەک گۆتی: هەموو سەلامەتن؟ گۆتمان: بەرێ سەلامەتین! گۆتی: دە هەستنەوەو لەدووم بڕۆن، دوو سەت مەتر لەولا تر ئەشکەفتەک هەیە، دەچینەوێ و ئەوشۆ لەوێ پار دەدەینەوە، پشیەکی باش دەدەین و سبەی هێوارێ لەگەر ڕۆژ ئاوا بوونێ دیسان بەڕێ دەکەوینەوە! هەستاینەوە و هێدی هێدی لەدوو کابرای ڕۆیشتین، دەوری دە دەقەکی پێچوو گەیشتینە ئەشکەفتەکەی، گۆتی: ئەنگۆ مێنە ژۆرێ ئەمن وا دەچم کەشفەکی دەکەم نەوەک مارە حەزیایەک شتەکی تێدابی، گۆتمان باشە، ئەو چووە ژۆرێ و ئەمە لە دەرێ ڕاوەستاین، وەختەکی گۆتی: وەرنە ژۆرێ!
چووینە ژۆرێ و جانتایەکەمان داناو هەندی دەمێ ئاگرەکمان کردەوەو ناو ئەشکەفتەکەی ڕۆناکایی کەتێ، لە دەورەی ئاگرەکەی دنیشتین، نانیان لەناو تورەگەی هینا دەرێ و مەتارەی ئاوێیان دانا، نانمان خواردو بڕەک شنگ و تاقەتمان هاتەوە بەرێ، کەتینە قسان و زۆر شتمان باس کرد، بریندارەکە جەمەدانیەکەی لە قۆری کردەوەو برینەکەمان بڕەک خاوێن کردەوە، ئەویدی جانتایەکی گچکەی کردەوەو هەند دەرمان و لەفافی دەرینا، برینەکەی زۆر جوان تیمار کرد و بە لەفافەکی تووند بەستی، گۆتی: هەر بگەینە ئاوەدانی دەبی ئەو برینە بدروێتەوە، نابی ئەوها بەجێیێلدرێ، بریندارەکەش گۆتی: مهیم ئەوەیە جاری خینەکەی ڕاوەستایە، وەکی گەیشتینە ئاوەدانیش چارەکی لێدەکەین، جارێ پاردەنەوەو پشیەکی بدەن، گۆتم: ئەمن نوێژەکەی دەکەم ئەوجە پاردەدەمەوە، ئێکیان گۆتی: ئەو نوێژەی توو هەر نەبڕاوە! وەرامم نەداوەو گۆتم: دەبی ئاو هەبی؟ ئێکیان گۆتی: لە تەنیشت ئەشکەفتی ئاوەکی باریک لە قەدی چیای دێتە خوارێ، دەسنوێژی بشۆو ئەو دوو سێ مەتارەش پڕکەوەو لەگەر خۆت بینە، هەستام دەسنوێژم شووشت و مەتارەکانم پڕی ئاو کرد و هاتمەوە، بەگێرەی زەینی خۆم ڕووم لەلایەکی کردو نوێژی عیشایێم کرد، پاشان هەر لە تەنیشت ئاگرەکەی جانتایەکەم هاویشتە بن سەرم و لێی کەتمە خەوێ!

وەختەکی بە خەبەر هاتم دیتم بەرە بەیانە، گۆتم: با نوێژی سبەینێش بکەم، ئەوجە بڕەکیدی پاردەد ەمەوە، چونکە هەستم کرد هێشتا ماندی بوون بەتەواوی لە لەشم دەرنەچووە، چووم دەسنوێژم شووشت و هاتمەوە ناو ئەشکەفتی و نوێژم دابەست، لە ڕکەعاتی دووەم دیتم لەو سێ زەلامەی لەگەرم بوون بەس دوو ماینە، هەر لەخۆمەوە درم کەتە قرت و فرت و گۆتم: دەبی ئەو زەلامە کێوە چووبی، ئەتوو برێی هەراتبی و ئەمەی بەجێهێشتبی، یان جاسووس بووبی و چووبی خەبەری لێدابین، هەندم فکرد کردەوە خەریک بوو نوێژەکەم لێ تێک بچی، دوایێ گۆتم: ڕەنگە چووبی دەستەکی بە ئاوی بگەینی، نوێژەکەم کرد و چوومەوە سەرم بە جانتایەکەی کردەوە، خەوم لێ نەکەت، هەر چاوەڕێبووم ئەو کابرایە بگەڕێتەوە، کە هەر نەهاتەوە، گازی دوو زەلامەکەی دیم کردو لە خەوێم هەستاندن، گۆتم: هەستن ئێک لەمە بزرە! بە مشەوەشی قیت بوونەوە، گۆتیان: ئەتوو بەڕاستتە؟ گۆتم: ئەرێوەڵلا، ئێکەکیان گۆتی: بزانین کەل و پەلی لێرەیە یان بردیتی، تەماشامان کرد کەل و پەلی هەموو بردیەو هیچی نەهێشتیە، برادەرە بریندارەکە گۆتی: هەبی و نەبی هەراتیە، یان خۆی تەسلیمی جاش و عەسکەری کردیە، یانیش ئاوا بوویتە ئێرانێ! گۆتم: باشە چبکەین، کێ دەرێ عەسکەر و جاشی ناینیتە سەرەمە! ئەویش گۆتی: هەموو چشت دەبی، با زوو خۆمان خڕکەینەوەو بڕۆین، ئەگەر بگەنە سەرمان بە دوو سێ کەسی شەڕ ناکرێ، ئەو کاتی یان دەمان کوژن، یان بە دیلمان دەگرن! زووبن با بڕۆین!
جانتام بە ملم وەکردو ئەوانیش کەل و پەلەکانی خۆیان خڕکردەوەو هەردووک کلاشینکۆفی دەستیان سوار کردو دەبانچەکیان پێبوو، ئەویشیان دامن و گۆتیان: دەزانی بەکاری بینی؟ گۆتم: بەرێ دەزانم، خەمتان نەبی، دەبانچەکەم سوار کرد، گۆتیان: بابڕۆین، بریندارەکە بە پێش کەت و ئەمەش لە دوو وی!
گەیشتینە دەرکەی ئەشکەفتی و بووە چەک ڕاکێشان لە پێشمان و دەورو بەرمان، ئێکەک هاواری کرد، فەوری تەسلیم بن، دەنا دەتانکوژین! یەکسەر ڕووبوونەمەو مەجالی ئەوەشیان نەداین تەقەی بکەین و لەبن دەست و پێی خۆیان ناین، توومەز خۆیان حازر کردبوو، هەر بچینە دەرێ و خۆمان بەسەر دادەن، دیاربوو نەیان ویستبوو بمانکوژن، دەنا دەیانتانی بە یەک نارنجۆکی هەر سێکمان پارچە پارچەکەن، فەوری چەکەکانیان لێستاندین، وەکی تەماشام کرد هەمووی جاش و عەسکەر بوون، ئەو زەلامەی لەگەرەمە بوو لەڕێزی وان بوو، یەکسەر دەبانچەی دەریناو دوو سێ گووللەی لەسەری بریندارەکەی داو کووشتی، خۆی سوڕاند ئەمن و ئەویدیش بکوژی، زابتەکی عارەب هاتە پێش و کابرای تەقەکەری دا بەر پێلەقان، بە عارەبی گۆتی: سەی کوڕی سەی کێ بەتووی گۆتیە ئەوەی بکوژی، ئەمە دەمانەوێ زانیاری لێ دەرینن و بزانین چەند موخەڕیبی دی لەناو عیراق ماینە هەتا هەموویان بگرین و بە سزای شۆڕشیان بگەینین! ئەویش بە عارەبیەکی شەت و پەت گۆتی: سەیدی ئەمن جێی ئەوانیدی پێ دەزانم، بابچین ئەوانیش بگرین و ئەوجە هەموویان بکوژین، زابتەکە گۆتی: ئەو دووەی کەلەپچە بکەن و بیانهینن، کەس نەیانکوژی، ئەوانەم بە ساغی دەوێ، یاڵلا با بڕۆین موخەڕیبەکانیدیش بگرین!

پێشی کەلەپچەمان بکەن، فرسەتم وەرگرت و ئەو قاقەزەی بەرپرسەکە پێشتر دابوویە من لەناو ئەشکەفتی فڕێم دا، هاتن کەلەپچەیان کردین و بە پێشە خۆیان داین، لە ئەشکەفتەکەی چووینە خوارێ، ئەو ناوە پڕی تڕومبێلی سەربازی بوو، ئەوان چونکە بەخۆیان ئەلغامەکانین دانابوو، بە تەواوی شارەزانی ڕێ و بانەکان بوون، ئەمن و پێشمەرگەکەیان هاویشتە ناو ئیڤەکی(لۆری سەربازی) و شەش حەفت عەسکەریش لەگەرمان سوار بوون، پێشمەرگەکە بەسەبری بە منیگۆ: مەترسێ و ئیعتراف نەکەی، زۆر زۆر دەمانکوژن! گۆتم: خەمی پێشمەرگەکانی دیمە، دەترسێم هەر لەوێ مابن، گۆتی: ئیشاڵلا نەماینەو لەوێ ڕۆیشتینە، عەسکەرەک لوولەی کلاشینکۆفەکەی لەمە کردو گۆتی: بێدەنگ، زمەن درێژی نەکەن! ئەمەش بێدەنگ بووین!
تڕومبێلەکان ماوەکی ڕۆیشتن و گەیشتنە نێزیکی ئەشکەفتەکەی، عەسکەر و جاشەکان هەموو دابەزین و خۆیان دامەزراندو چەکیان سوار کرد، زابتە گەورەکە چووە پێش و موکەبیرەکی گەورەی بەدەست گرت و هاواری کرد: لەو ئەشکەفتەی وەرنە دەرێ و بە زووترین کات خۆتان تەسلیم کەن! ئەگەر نا تەقەتان لێدەکەین و هەمووتان دەکوژین! بەینەکی باش هاواری کرد، کەس دەنگی نەبوو، ئەوجارە گۆتی: ئەو دوو دیلەی بیننە پێش! هاتن ئەمن و برادەرەکەمیان لە ئیڤەکەی هینا خوارێ و بردنیانە پێش، ئەمەیان لەسەر چۆک داناو زابتەکە دیسان هاواری کرد: تەسلیم دەبن یان ئەو دووەی بکوژم! دەبانچەکەی دەریناو سواری کردو لەسەر سەری منی دانا، سێ چار جار هاواری کرد هەر دەنگ نەبوو، ئەوجارە هاواری کرد لێدەن و ئەشکەفتەکەی بدەنە بەر ئارپێچیان! بەیەکجاری هەشت نۆ ئارپێچیان پێوەناو پاشا دەستڕێژی بیکەسی و کلاشینکۆفان دەستی پێکرد، چونکە هیچ تەقەکردنەک لە ئەشکەفتیەوە لۆ عەسکەرەکان نەبوو، ئەمن درم بڕەک خۆشبوو، وەکی برێی تەئکید بووم، ئەو پێشمەرگانە لەوێ نەماینەو ڕۆیشتینە!
پاش تەقەکی زۆر زابتەکە گۆتیە عەسکەرەکان: یاڵلا هێرش بکەنە سەر ئەشکەفتەکەی، عەسکەرەکان هەموو تێکڕا لۆلای ئەشکەفتەکەی چوون، بەینەکی پێچوو گەیشتنە ئەشکەفتەکەیی و چوونە ژۆرێ، وەختەکی هاتنە دەرێ و گۆتیانە زابتەکەی: سەیدی کەسی تێدا نەمایە، دیارە هەراتینە! ئەمن و پێشمەرگەکە درمان خۆشبوو، لەدری خۆم گۆتم: سوپاس خوایە ئەو برادەرانە نەگیران و قورتار بوون! زابتەکە زۆر توڕە بوو، هاوای کرد: ئەو سەیانە کوو قورتار بووینە، وەڵلا بیان بینمەوە دەبی پارچە پارچەیان بکەم! جیهازی بێ تەلی دەریناو کەتە قسەو گۆتی: داوا دەکەم کۆپتەری بنێرن و ئەو ناوەی هەموو بگەڕێن، هەر چشتەکیان دیت گووللە بارانیان بکەن و بیانکوژن، ئەوجە ڕووی لە عەسکەرەکان کردو گۆتی: ئەو دووەی باوێنەوە ناو ئیڤەیی و با بگەڕێینەوە!
مایتی.[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 517 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | لاپەڕەی ئوسامە جەمیل لە فەیسبووک
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 150
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 10-04-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 10-04-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 517 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
پەروەردەکردنی منداڵ
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
شانەدەر Z
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
کورتەباس
پێنج ئەستێرەی کوژراو؛ لە سۆرانی مامەحەمەوە بۆ وەدات حوسێن
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
پێنج داستانی کوردەواری
پەرتووکخانە
ئامۆژگارییەکانی سەردەمیانەی ژیان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
کورتەباس
لاوکی موسۆ
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
سۆران سەقزی
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
سۆران سەقزی
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
21-12-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
02-03-2022
سروشت بەکر
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
07-12-2023
شادی ئاکۆیی
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەکان
کەلەباش
07-05-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ئامۆژگارییەکانی سەردەمیانەی ژیان
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
پەروەردەکردنی منداڵ
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
پێنج داستانی کوردەواری
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دەڤەری گۆرانەتی لە بادینان
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
برایەتی ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی سیاسییە
05-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
فایزا دربۆ حسێن
05-05-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
گیادەرمانی؛ سود و زیانەکانی و چۆنیەتی بەکارهێنانی
05-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 518,579
وێنە 106,338
پەرتووک PDF 19,226
فایلی پەیوەندیدار 96,793
ڤیدیۆ 1,357
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
پەروەردەکردنی منداڵ
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
شانەدەر Z
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
کورتەباس
پێنج ئەستێرەی کوژراو؛ لە سۆرانی مامەحەمەوە بۆ وەدات حوسێن
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
پێنج داستانی کوردەواری
پەرتووکخانە
ئامۆژگارییەکانی سەردەمیانەی ژیان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
کورتەباس
لاوکی موسۆ
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.594 چرکە!