پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,443
وێنە 105,710
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,455
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی سیاسەتی جیهانی
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی سیاسەتی جیهانی

خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی سیاسەتی جیهانی
خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی #سیاسەتی جیهانی#
#ئومێد قەرەداغی#

پرسی (سیاسەتی جیهانی) یەکێکە لە پرسە هەستیار و گرنگەکانی ئەمڕۆ، چ لەناوەندە ئەکادیمی زانستییەکاندا، و چ لە ناوەندی نێودەوڵەتی و بڕیاری سیاسیدا، چونکە وڵاتانی جیهان زیاتر لە هەر قۆناغێکیدیکە کاریگەرییان لەسەر یەکتر هەیە، زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە گرفتارن بەدەست چەندین کێشەی سیاسی، ئابووری، ژینگەیی، تەندروستیەوە، ئەم کێشانە بەتەنها لەچوارچێوەی کێشەی نێوان دوو وڵاتدا نامێنێتەوە و کاریگەری لەسەر کۆی کایەکانی ئاسایش و سیاسەت و ئابووری و تەندروستی جیهانی هەیە، بەتایبەت لەم سەردەمەدا کە وڵاتانی جیهان بە ڕادەیەکی زۆر پێکەوە گرێدراون، ئەم پێکەوە گرێدراوییە تەنها ئەنجامی کاریگەری و گەشەکردنی میدیاکان نیە، تەنها ئەنجامی پەرەسەندنی هۆکارەکانی پەیوەندیکردن نیە، بەقەد ئەوەی ئەنجامی تێکڵاوبوونی ئابووری و سیاسی نێوان وڵاتانە، دروستبوونی قەیرانی ئابووری لە بەشێکی جیهاندا کاریگەری گەورەی لەسەر وڵاتانی دیکەی جیهان هەیە، دروستبوونی قەیرانێکی تەندروستی لە گۆشەیەکی بچووکی جیهاندا، تەواوی جیهان ڕووبەرووی گرفتی قووڵی ئابووری و تەندروستی و چالاکی مرۆیی دەکاتەوە، لەم ڕوانگەیەوە پرسی (سیاسەتی جیهانی) بۆتە پرسێکی گرنگ و قابیلی لێکۆڵینەوە و گفتوگۆکردن، لەسەر ئاستی دنیادا چەندین لێکۆڵینەوە و بابەتی تیۆری و فکری سیاسی جیاواز بەرهەمهێنراوە، بە خۆشحاڵییەوە لەناو کوردیش لێکۆڵینەوە لەم بابەتە دەستیپێکردووە، لەم دواییەدا کتێبی (سیاسەتی جیهانی) لەنووسینی برای نووسەر و سیاسەتمەدار کاک بەرزان ئەحمەد کوردە کەوتە بەردیدەی خوێنەران، ئەم کتێبە هەوڵێکە بۆ لێکۆڵینەوە لە چەمکی سیاسەتی جیهانی و تایبەتمەندییەکانی، خاڵی جیاکەره و جیاوازییەکانی چەمکە هاوشێوە کانی وەک سیاسەتی نێودەوڵەتی، سیاسەتی جیهانی، پەیوەندی نێودەوڵەتی، نووسەر لە سەرەتای کتێبەکەیدا ئەوەی بە گرنگ دەزانێت کە جیاوازی چەمک و زاراوە هاوەشێوەکان ڕوون بکاتەوە بۆ ئەوەی خوێنەر لەرووی ناسینی چەمک و زاراوەکانەوە نەکەوێتە هەڵەوە، بۆ نموونە لەسەر جیاوازی نێوان سیاسەتی نێودەوڵەتی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەڵێت: (سیاسەتی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوە و ڕەوشی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانە، بەڵام پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان تەنها لێکۆڵینەوە نیە لە پەیوەندی نێوان وڵاتان، بەڵکو لێلکۆڵینەوەیە لە دامەزراوە نا حکومییەکان و ڕێڕه و و ئاڕاستەی سیاسی نێوان میللەتانیش دەخاتە بەر باس و لێکۆڵینەوە)، سەبارەت بە جیاوازی نێوان سیستمی نێودەوڵەتی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەنووسێت: (سیستمی نێودەوڵەتی یەک سیستمی ئاشوبدارە و دەوڵەتان لە ڕێگای سیاسیەوە بەدوای بەدەستهێنانی هێزن، بۆیە دەبینین مافی نێودەوڵەتی کاریگەری نەکردۆتە سەر پەیوەندی نێوان وڵاتان، بەڵام کۆمەڵگای نێودەوڵەتی گرنگی زۆریان هەیە بۆ پاراستنی سیستمی ئاسایش و مرۆڤدۆستی و دادپەروەری و پێکەوەژیان).

$تیۆرە سیاسیە نێودەوڵەتییەکان$
لەگەڵ سەرهەڵدانی دەوڵەت و قەوارە سیاسیەکاندا، جۆرێک لە لێکدانەوەش بۆ ئەم پەیوەندییانە هاتۆتە ئاراوە، هەمیشە ژمارەیەک تێز و ڕوانگەی تیۆری هەبوون هەوڵی ڕاڤەکردن و لێکدانەوەی ئەم پەیوەندیانەیانداوە، بێگومان ئەمەش بە ئاڕاستەی لێتگەیشتن لە سروشتی پەیوەندییەکان و بە ئامانجی باشترکردنی ئه و پەیوەندییانە، لەگەڵ سەرهەڵدانی دنیای مۆدێرنیش، پەیوەندی نێوان وڵاتان بابەتێکی گرنگی شرۆڤە و لێکدانەوە بووە، لەم بوارەدا تێورە سیاسیەکانیش بۆ ڕاڤەکردنی پەیوەندی نێوان وڵاتان هاتوونەتە ئاراوە، نووسەر لە کتێبەکەیدا لەژێر تایتڵی (تیۆرە سیاسیە نێودەوڵەتیەکان) ڕانانێک بۆ بەشێکی گرنگ لە تیۆرە سیاسیەکان دەکات کە ڕاڤەی پەیوەندی نێودەوڵەتییەکان دەکەن، باس لە هەردوو تیۆری، (هاوسەنگی ڕاگرتنی هێز) و، تیۆری (ریالیسمی سیاسی) دەکات، کە ئەم دوو تیۆرە بە درێژایی سەد و پەنجا ساڵ (1800-1950) دەستیانگرتبوو بەسەر لێکدانەوەی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکاندا، بەڵام لەگەڵ دەرکەوتنی جەنگی یەکەمی جیهانیدا ئەم تیۆرە کەوتە ژێر پرسیارەوە، بەڵام گفتوگۆکان و لێکۆڵینەوەکان لە هەردوو تیۆرەکە و توانای تیۆرەکە لە تەفسیرکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا هێشتا جێگای مشتومر بوو.

$بەدیهێنانی جیهانێکی باشتر$
نووسەر بە وردی شرۆڤەی تیۆری تیۆری لیبرالیسم و، تیزەکانی ئه و تیۆرە بۆ سەقامگیری سیاسی دەخاتە ڕوو، باس لە گرنگترین ئه و هۆکارانە دەکات کە دەتوانن پێکەوە بەشدار بن لە باشترکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و بەدیهێنانی جیهانێکی باشتر، ئەمە سەرەڕای باشکردنی تیوری نێودەوڵەتی فێمینیزم، ئەم تیۆرە لە ڕوانگەیەکی جێندەرییەوە لە چەمکی سیاسەتی نێودەوڵەتی دەروانێت، نووسەر پێیوایە (تیۆری فێمێنیزم، بریتیە لە پەرچەکردار و کاردانەوەیە لەبەرانبەر ڕیالیسمدا و پێیانوایە سیستمی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای باوکسالارییە، دەڵین ئەگەر ژنان بەشدارییەکی زیاتر و کارایان هەبی لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا ئەوا سیاسەتی نێودەوڵەتی شێوازێکی مرۆڤدۆستانەتر لەخۆ دەگرێت و هاوکاری نێودەوڵەتی زیاتر دەبێت).
دواتر و لە چوارچێوەی شیکردنەوەی گرنگترین تیۆرەکانی بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، نووسەر باس لە بابەتی تیۆری بونیادگەرایی دەکات، بونیادگەراکان پێیانوایە خەسڵەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەدرێژایی مێژووی ئەوە دەردەخات، کۆمەڵەی هەمە جۆر لە یەکتێیە فەرمییەکان هەن، گروپبەندی هەمەجۆر و نافەرمی دروست دەکەن و پەرچەکرداری دوژمنکارانە ئەنجام دەدەن، دەبیتە هۆی پەیدابوونی سیتمی دوو جەمسەری و چەند جەمسەری، دواتر شرۆڤەی تیۆری پۆست مۆدێرن دەکات، ئەم تیۆرە ڕیشەیەکی مەعریفی هەیە، ڕەخنەی توندی لە تێزی مارکس و دەرونشیکاری فرۆید دەگرێت، تیۆری پۆستمۆدێرنەکان بەرادەیەکی زۆر کاریگەرە بە تێزی میشیل فۆکۆ سەبارەت بە پەیوەندی نێوان مەعریفە و دەسەڵات، ئەمە وێرای باسکردن لە تێوری ئایدیالیسم دەکات کە لە لێکدانەوەی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکاندا.

$سیاسەتی جیهانی$
نووسەر بەشی زۆری کتێبەکەی تەرخانکردوە بۆ شرۆڤەکردنی چەمکی سیاسەتی جیهانی، بە شێوەیەکی ورد لە پەرەسەندنی مێژوویی و تیۆرییەوە لە سیاسەتی جیهانی دواوە، شیکاری هەموو ئه و پێشکەوتنە سیاسی و ئاڵوگۆڕانە دەکات کە لەپەیوەندییە جیهانیەکاندا ڕوویانداوە، ئەمە سەرەڕای لێکۆڵینەوە لە تیۆرە نوێیەکان بۆ باسکردنی پەیوەندی نێوان وڵاتان، لەوانەش تیۆری بەناوبانگی سامۆیل هانتینگتون کە پێیوایە دنیا بەره و حکومەتی جیهانی دەچێت.
سیاسەتی نێودەوڵەتی هاوچەرخ بەشی زۆری دەگەرێتەوە بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی ئابووری سەرمایەداری و جوگرافیای سیاسی و سیستمی دابەشکردنی کار، لە ئابووری سەرمایەداریدا بەهۆی زۆری کەڵەکەبوونی کاڵا و زیادبوونی توانای گەورەی بەرهەمهێنان، توانای ئەوه نەبووە کە ئەم کاڵایانە لە سنووری بازاری نیشتیمانی ساغبکرێنەوە، نە دەتوانرا سنووری بچووکی بازارە ناوخۆییەکان لێشاوی بەرهەمهێنانی کاڵا لەخۆ بگرێت، ئیدی فۆرمێکی نوێ بۆ دروستکردنی بازار و ساغکردنەوەی کاڵاکان پێویست بوو کە ئەویش بازارێکی جیهانی بوو، بازارێک لە دەرەوەی سنووری نیشتیمان کە زۆرترین خواست لەسەر کاڵا و خز مەتگوزارییە بەرهەمهێنراوەکانی سەرمایەداری بهێنێتە ئاراوە، ئەمەش سەرەتایەک بوو بۆ بەستنی چەندین پەیماننامەی نێودەوڵەتی بە ئامانجی فراوانکردنی بازاڕ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری، دواتریش پەیماننامەی سیاسی و ڕێکەوتنی سیاسی نێوان وڵاتانی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەمە بنەمایەکی بەهێز بوو بۆ دروستبوونی سیستمێکی جیهانی لە پەیوەندی نێوان وڵاتان، ئەمە جۆرێک لە بەرژەوەندی هاوبەش و سەقامگیری سیاسی هێنایە ئاراوه، بەڵام بێگومان ئەمە بێ کیشە تێنەپەریوە، هەردوو جەنگی یەکەم و دووەمی جیهان دوو جەنگی ترسناک و وێرانکەر بوون، ئەم دوو جەنگە تەواوی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی پەکخست و جیهانی دووچاری جەنگێکی کارەساتبار کردەوە، دوای ئەم دوو جەنگە سەرلەنوێ پێویستی گفتوگۆی سیاسی بیناکردنەوەی پەیوەندییەکان و گەشەی ئابووری و بازاڕ وەک پێویستیەکی ئابووری جیهانی هاتەوە ئاراوە، سەرلەنوێ خواستێکی جیهانی بۆ بیناکردنی پەیوەندییەکی نوێ لە نێوان وڵاتاندا وەک واقعێک هاتە پێشەوە، ئەم پێویستیانەش هەم وەک بەشێک لە پێداویستی دابینکردنی ئاشتی لە نێوان وڵاتاندا، هەم گەشەی ئابووری سەرمایەداری و کردنەوەی بازار و دابیکردنی زۆرترین دەرفەتی چالاکییە ئابوورییەکان، لە دوای چەنگی دوەمی جیهانی، جەنگی ساردی نێوان هەر دوو بلۆکی سۆشیالیستی و سەرمایدەاری هاتە ئاراوە، ئەمە وڵاتانی جیهان و سیاسەتی جیهانی دابەشکرد بەسەر دوو بلۆکی سیاسی و ئایدۆلۆجی و دوو جەمسەری ئابووری جیاواز و دژ بەیەکدا، ئەم جەمسەربەندییە سیاسیە جیهانییە بەردەوام بوو تا کەوتنی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی 1990، ئیدی دەرگا کرایەوە بۆ سەرهەڵدانی سیستمێکی تازەی جیهانی کە دواتر بە سیستمی نوێی جیهان بە ڕابەرایەتی ئەمریکا، ئەم سیستمە مۆدیلێکی نوێی بۆ پەیوەندیە نێودەوڵتیەکان هێنایە ئاراوە، برای نووسەر کاک بەرزان ئەحمەد کوردە هەموو ئەم قۆناغە مێژوییانەی لە کتێبەکەیدا بە وردی شیکردۆتەوە، هەوڵیداوە ئه و گۆڕانگاری و بەرەوپێشچونانە دەکات کە لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا بەدیهاتوون لە ئاکامی هەردوو جەنگی یەکەم و دووەمی جیهانیدا بخاتە بەر باس و لێکۆڵینەوە، ئەمە سەرەرای شیکردنەوەی ڕای بەشێک له و تیۆریست و بیرمەندانەی دوای جەنگی جیهانی دووەم سەرلەنوێ ڕاڤەی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانیان کردۆتەوە، لە هەردوو ئاستەکەدا زەمینە مێژووی و تیۆرییەکانی لەدایکبوونی سیاسەتی جیهانی ڕووندەکاتەوه.

$دیاردەی بە جیهانیبوون$
لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە نوێیەکان بە ئاڕاستەی کرانەوە بەرووی جیهاندا، بە هێواشی دیاردەی جیهانگیری هاتە ئاراوە، نووسەر پێیوایە دیاردەی بە جیهانیبوون (هەقیقەتێکە، ئومێد و ئامانجێکی باشە بۆ مرۆڤایەتی، شۆرشێکی گەورەی کۆمەڵگای مرۆڤایەتییە بۆ ئەوەی بچێتەوە سەر ڕێچکە مێژوییەکەی خۆی، واتە حەتمییەتی مێژوویی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی) بێل کلنتون سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، لە ساڵی 2000 لە زانکۆی نیشتیمانی ڤێتنام وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند (بەجیهانیبوون شتێک نیە بتوانین دژی بوەستینەوە یان ڕایبگرین، بەڵکو وەک خۆراک و ئاو هەوا وایە و دەستی لێهەڵناگیرێت، هەربۆیە ڕەوتی جیهانگیری ڕەوتێکی جیهانی هەمە لایەنەیە و جیهان ملکەچی خۆی دەکا، نووسەر وایدەبینێت: (بەجیهانیبون واتە سیستمێکی جیهانی تازە و ئه و جیهانەی بنەرەتەکەی لەسەر باوەڕی لیبراڵی دامەزراوە و قۆناغێکی سەرمایەداری تازەیە و هەمان ئه و سەرمایەدارییەی لە ڕۆژگارێکدا پاڵپشتی وڵاتانی دەکرد و دواتر پشتیگیری یەکیتیەکی ئابووری و سیاسی دەکرد، بەڵام ئه و دەوڵەتە نەتەوەییانەی سەردەمێک بەردی بناغەی سیستمی نێودەوڵەتی بوون، ئەمرۆ بوونەتە هەرەشە لەسەر سیتسمی تازەی جیهانی و جێگیربوونی ئەم قۆناغە، ئەوەی ئەمرۆ هەندێ: وڵاتی ناسیۆنالیستی و ڕژێمی نادیموکراسی تووزەلەی سۆزداری بۆ ڕابردوو لێدەدەن و دەیانەوێت لە ڕێگای تیرۆر و یاخیبوونەوە دژ بە جیهانگیری بوەستنەوە، زوو بەسەردەچن و دەبێ دەستەمۆی ئه و هێزە بن کە مێژووی مرۆڤایەتی و زانست داینەمۆیەتی).
ئەم بەرەنگاربوونەوەی جیهانگیری هەم لە فۆرمی ئیسلامی سیاسی و، هەم لە فۆرمی ناسیۆنالیستی پەرگیردا بوونی هەیە، لە پشتیشیانەوە هەوڵی تیۆری هەیە بۆ ڕەخنەکردنی ئابووری جیهانگیری و بەرگری توند لە سنوردارکردنی ئابووری لە چوارچێوەی دەوڵەتە لۆکاڵەکاندا بەڵام ئەمە بێگومان ئاکامێکی ئەوتۆی نییە و دیاردەی جیهانگیری دیاردەیەکی فراوانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیە و ڕێگری لێکردنی کارێکی ئێجگار زەحمەتە.
لەگەڵ پێداگیری سەبارەت گرنگی جیهانگیری نووسەر ئاماژە بەوە دەکات جیهانگیری ڕووبەروی کۆمەڵێک گرفتی بنچینەیی بۆتەوە، گرنگترینیان، کێشەی ژینگە و هەژاری و نایەکسانی جێندەری، ئەمانە دەکرێت بە هاوبەشی و لە ڕێگای پلانێکی تۆکمە و گەشەسەندنی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە چارەسەر بکرێن، سەرەنجام جیهانگیری وەک مۆدێلێکی نوێی پەیوەندیی جیهانی خۆی دەسەپێنێت، ئەم مۆدێلە گەشەپیدانی کەلتوری و سیاسی جیاواز بەدوای خۆیدا دەهێنیت، دەرفەتی گەشەکردنی ڕژێمە دیکتاتۆر و خۆسەپێنە لۆکاڵیەکان کەم و بچووک دەکاتەوە، دەرفەتی مانەوەی ئابوورییە نیشتیمانییە سنوردارەکان بە بێ تێکەڵبوون بە بازار و ئابووری جیهان نەماوەتەوە، بوونی ئابووریەکی جیهانی زەمینەی هاتنەئارا و کارابوونی سیاسەتێکی جیهانی دەستەبەر دەکات.[1]
ئەم بابەتە 873 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستانی نوێ - 13-04-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پەرتووکخانە
ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 29-04-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 29-04-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 29-04-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 873 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,443
وێنە 105,710
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,455
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!