پەیامی ئاسۆ مامەند بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی 2022
دەقی پەیامەکەی ئاسۆ مامەند:
پەیامی پیرۆزبایی ئاسۆ مامەند بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکەین، بە تایبەتیش پیرۆزبایی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەین کە بەردەوام لە سەنگەرەکانی پێشەوەدا بەرگری لە خاک و خەڵکی کوردستان دەکەن.
هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشیی بۆ خەڵکی کوردستان، و هەروا ببێتە هەوێنی تەبایی و یەکڕیزی ناو ماڵی کورد و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانی ئەم ناوچەیە.
ئومێدی جەژنێکی خۆش و ئارامتان بۆ دەخوازین، دووبارە جەژنی رەمەزان لە هەموو لایەک پیرۆز بێت
ئاسۆ مامەند
سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە رێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!