پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,447
وێنە 105,713
پەرتووک PDF 19,161
فایلی پەیوەندیدار 96,458
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کتێبی (بەدەم ڕێگاوە گوڵچنین؛ چەند بابەتێکی کۆمەڵناسی)
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کتێبی (بەدەم ڕێگاوە گوڵچنین؛ چەند بابەتێکی کۆمەڵناسی)

کتێبی (بەدەم ڕێگاوە گوڵچنین؛ چەند بابەتێکی کۆمەڵناسی)
کتێبی (#بەدەم ڕێگاوە گوڵچنین#؛ چەند بابەتێکی کۆمەڵناسی)
ئاکۆ قادر حەمە

کتێبی (بەدەم ڕێگاوە گوڵچنین) کتێبی یەکەمی بەرگی دووەمی لەژێر ناوێکی لاوکیدا (چەند بابەتێکی کۆمەڵناسی) لە نووسینی (#نەوشیروان مستەفا ئەمین#)ە، که کتێبێکە لە زنجیرەیەک کتێب لە بوارەکانی مێژوو و ئەدەب و ڕۆژنامەگەری پێک هاتووە، ئەوەی ئەم کتێبە لە کتێبەکانی تری نووسەر جیا دەکاتەوە وەک لە ناونیشانە لاوکییەکەیدا دیارە، هەوڵێکی کۆمەڵناسییانەیە بۆ خوێندنەوەی کێشەیەک یاخود پرسێکی گرنگی کۆمەڵایەتی، ئەویش (گرێ ی خێڵ، ناوچەگەرییە لە دەروونی کورددا)، سەرەتا با لە دوو سەرنجی جیاوازەوە دەست پێ بکەین کە بۆ هەر خوێنەرێک دێتەوە ئاراوە، ناونیشانی کۆی پرۆژەکە کە ئەم کتێبە بەشێکە تێیدا (بەدەم ڕێگاوە گوڵچنین)ە، واتە وەک ئەوەیە بڵێت سەرنجی خێرایە لە ئەزموونی ڕێبوارێکدا بۆ بابەتەکان، لێکردنەوەی چەند گوڵێک، پرسێک، وێنەیەک، نیگارێک لەلایەن ڕێبوارێکەوە کە چاو و چارەنووسی بۆ شوێنێکی ترە. بەڵام سەرنجی دووەم لە یەکەم لاپەڕەی کتێبەکەوە دەست پێ دەکات لە بەشی سەرەتا ل 11 ئەو کاتەی ئەم گوڵچنینە پلانە میتۆدییەکانی خۆی ئاشکرا دەکات و، لەوە دەکەوێت تەنها گوڵچنین بێت بەڵکوو دەبێتە توێژینەوە، نووسەر لە یەک ڵاپەڕەدا بە ڕوونی بابەت و پرسیارەکانی توێژینەوەکەی ئاشکرا دەکات، سەبارەت بە بابەتی توێژینەوەکە: “بریتییە لەوەی کۆمەڵگای کوردی کۆمەڵگایەکی خێڵەکی بووە ئەمەش دەروازەیەک بووە بۆ ئاسان کۆنتڕۆڵکردن و حەشدکردن و چەکدارکردنی خێڵ و تیرەکان لەلایەن عوسمانییەکانەوە دژ بە کورد خۆی و دژ بە ڕووسەکان، حکوومەتی پاشایەتی عێراق دژ بە کورد، حزبی بەعس دژ بە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردی، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتاکە زۆرینەی ڕۆشنبیرەکان، ئەکادیمییەکان، سیاسییەکان، لە پێشبڕکێدان بۆ زیادکردنی پاشگری خێڵ، ناوچە بۆ ناوەکانیان. پرسیارەکانی توێژینەوەکەش پێک دێت لە سێ پرسیار، کە ئەوانیش لەسەر ئاستی دەروونی: هۆی زاڵی گرێی خێڵ لە دەروونی تاکی کوردی نوێدا؟ لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی: هۆکاری زاڵبوونی ئینتما بۆ ناوچە و خێل بەسەر ئینتما بۆ کوردستان؟ هەروەها لەڕووی کۆمەڵایەتیی سیاسیشەوە: بۆچی حزبەکانی کوردستان هاوشان بەم گرێیە دەڕۆن و مەکتەبی کۆمەڵایەتییان خستووەتە جێگای دەزگای قەزایی؟
بەم شێوەیە توێژینەوەکە دەبێتە خاوەنی بابەت و پرسیاری خۆی کە پرسیاری کۆمەڵناسییانەی جدیین، کە پێویست بوو تا ئێستا بە بەشداری هەموو لایەک بە تایبەت کۆمەڵناسیی ئەکادیمی کوردی زیاد لە تیۆرێک لەم باریەوە لە بەردەستدا بووایە، بەڵام بەداخەوە کتێبخانەی کوردی بێ بەشە لەم جۆرە خوێندنەوە و توێژینەوانە. سەبارەت بە پرسیارەکان دەبێت ئەوە بڵیین کە تەنها پرسیار نین بەڵکوو حوکم و بڕیاری پێشوەختن لەبارەی ئەوەی کە تاک و کۆمەڵی کورد وابەستەی خێڵن وەک لەوەی وابەستەی شوناسێکی لە خێڵ گەورەتر بن کە نەتەوە یاخود نیشتمانە، ئەمە بڕیارێکی پێشوەختە و دەبێت پێشتر ئەمە بسەلمێنرێت کە ئایا وایە یاخود وانییە، بۆ نموونە تەنها قوتکردنەوەی پرسیارێک لە بەرانبەر ئەم پرسیاری توێژینەوەیەدا پرسیارەکە بەتاڵ دەکاتەوە، دەکرێت بپرسین چۆن دەزانرێت تاک و کۆمەڵی کورد خێل دەخەنە پێش نەتەوەوە، ئەی ئەو هەموو پێشمەرگە و خەباتکارەی کورد کە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردیدا خۆیان دا بە کوشت بۆ کورد بوو یان بۆ خێڵەکەیان، ئەوەی ئێستا لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگدا لە بەرانبەر داعشدا ڕاوەستاون بۆ بەرگری لە خێڵەکەیان یاخود ناوچەکەیان ڕاوەستاون یان بۆ بەرگری لە شوناسێکی گەورەتر؟ وەک دیارە ئەم پرسیاری توێژینەوەیە گومانی دەکەوێتە سەر لەگەڵ ڕووبەڕووکردنەوەیان بەم پرسیارانە، پرسیاری توێژینەوە دەبێت بەدوور بن لە حوکمدان و بڕیاردان.

بەڵام ئەوەی سەبارەت بەم کتێبەیە ئەوەیە بە هیچ جۆرێک هاوشان بە وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە نەڕۆشتووە و ڕەوتێکی دیکەی خۆی وەرگرتووە، ڕاستە بابەتەکانی ناو کتێبەکە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پەیوەستن بە بابەتی پێشنیازکراو بۆ توێژینەوەکە، بەو پێیەی تایبەتن بە سیستەمی خێڵەکی کوردی و ژیانی خێڵەکی، ئەدەب، حەیران، جاف، خۆشناو، میراوەدەلی، هەورامی، مەولانا خالدی نەقشبەندی، بەڵام ڕاستەوخۆ وەڵام نین بۆ پرسیارەکانی توێژینەوەکەش، ئەمە سەرباری ئەوەی کەوا بە هیچ شێوەیەک ئێمە ناتوانین دەستمان ڕابگات بە وەڵامەکانی ئەو سێ پرسیارە، هەر بۆیە دەتوانین بڵێین پێ دەچێت دوای نووسینی کتێبەکە پلان و پرسیارەکانی توێژینەوەکە داڕێژرابێت، بوونی ئەو پرسیارانە بە زیان دەکەونەوە بۆ کتێبەکە، بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان دەبێت توێژینەوەیەکی تر بنووسرێت و زیاتر پەیوەست بێت بە پرسی خێڵ دوای 1958 نەک سەدەی 18و 19کە کۆی بابەتە کۆمەڵناسییەکانی کتێبەکەی لەخۆ گرتووە، دەبێت توێژینەوەیەک بێت وەڵامی ڕاستەخۆ بێت بۆ ئەو پرسیارانە، هەرچەندە بابەتەکانی کتێبەکە هەوڵێکی ناڕاستەوخۆن بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانە، وەک ئەوەی دەیەوێت بڵێت مانەوەی پابەندبوونی مرۆڤی کورد بە خێڵەوە سەڕەرای لە بەریەکترازانی ژێرخانی ئابووریی خێل دوای بڕیاری ئیسلاحی زەراعی 1958 و چۆڵپێکرانی گوندەکان و گەورەبوون و دروستبوونی شارەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پێشیینە کولتوورییەی ئەم مرۆڤە کوردە دەبەستێتەوە بە خێڵەوە لە چەندەها سەدەی ڕابردووەوە، بەڵام لە ڕاستیدا وەڵامی پرسیارەکانی توێژینەوە دەبێت ڕاستەوخۆ بن، هەروەها کۆتاییی توێژینەوەکە هیچ دەرئەنجامێکی تیا نییە کە بڵێت ئەمە کورتەی دەرئەنجامەکانی کۆی “بابەتە کۆمەڵناسی”یەکەیە، ئێمە دەڵێین و پێمان وایە بابەتەکانی توێژینەوەکە بە فەرامۆشکردنی ئەو پرسیارانە لێکۆڵینەوەیەکی کۆمەڵایەتی و مێژووییی قووڵن، و پڕن لە سەرنجی شێکەرەوانەی مێژوویی و کۆمەڵناسی، هەروەها هەوڵێکە بۆ هێنانی مێژوو بۆ ناو کۆمەڵناسی، هەروەک چۆن هەوڵێکیشە بە پشتبەستن بە ئەدەب و هونەر بۆ خوێندنەوەی کۆمەڵگا لەگەڵ بوونی هەندێک سەرنجدا کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دەدەین.

$کۆمەڵناسی و، ئەدەب و هونەر$
یەکێک لە لقە نوێیەکانی کۆمەڵناسی، کۆمەڵناسیی ئەدەبە، کۆمەڵناسیی ئەدەب لەو سۆنگەیەوە پەیدابووە کە ئەدەبیش دیاردەیەکی تری گرنگی کۆمەڵگایە، کۆمەڵناسی ناتوانێت بیرکردنەوە و زەوق و خەیاڵی ئەدەبی تاک نادیدە بگرێت وەک سەرچاوەیەک لە سەرچاوەکانی مەعریفە، چ جای ئەگەر ئەو ئەدەبە ئەدەبێکی دەستەجەمعی بێت وەک فۆلکلور، بۆ ئێمەی کورد کە دەمانەوێت خوێندنەوەی کۆمەڵناسی بکەین بۆ چەند سەدەی پێشوومان بێگومان لەبەر کەمی دەقی ئەدەبی ناچارین بەتەواوەتی پشت بە فۆلکلۆر ببەستین کە بەشێکی زۆری ئەوەی کۆ کراوەتەوە ڕوژهەڵاتناسەکان کۆیان کردووەتەوە، کۆمەڵناسیی ئەدەب ئامانجی ئەوەیە بگات بە جیهانبینیی هۆنەر و نووسەر و ئەدیب و حەیرانبێژەکان دەربارەی کۆمەڵگا، ئەمەش لەپێناو دەستخستنی زانیاری دەربارەی بونیادی کۆمەڵگا بەتایبەت لەو ساتە مێژوویییانەدا کە بەڵگە و تۆماری پێویستمان لە بەردەستدا نییە لە بارەیانەوە1، یەکێک لە بابەتەکانی کتێبەکە هەوڵدانە بۆ ئەنجامگیری چەند پرسێکی کۆمەڵایەتی لە ڕێگەی حەیرانەوە، توێژەر گەشتووە بەوەی حەیران دەرخەری بوونی پەیوەندیی سۆزدارانەیە لەنێوان ڕەگەزەکاندا، لەنێوان ژن و پیاوی کورددا، بە تایبەت ئەو پەیوەندییانەی لە دەرەوەی چوارچێوەکانی خێزانن، هەروەها بابەتەکانی ڕەدووکەوتن و هەڵگرتن و سەندنی یار بە زۆر، حەیران وەزیفەی دەرخستنی جۆرێک لە تابۆ و نەریت شکاندنی تێدا بووە بێ ئەوەی لە زۆرینەی حاڵەتەکاندا بەر بە دەزگا خێڵەکی و ئایینی و بەهایەکانیان بکەوێت، بەڵکوو ئەو دەزگایانە قبوڵیان کردووە و لە بەرانبەریدا لێبوردەیییان نواندووە، وەک لە کتێبەکەدا ئاماژەی پێ دراوە، حەیران دەرخەری بوونی خەیاڵێکی میللی، تاکی کوردە بۆ شکاندنی ئەو چوارچێوە ڕێکخراوەی بەهایی و ڕەوشتیانەی خێزان و خێڵی کوردی لەسەر دامەزراوە، واتە ئەم هونەرە دەرخەری بوونی خەیاڵێکە بۆ بەزاندن و تێکشکاندنی هەندێک لە نەریتە خێزانییەکان، پرسیار ئەوەیە چەند ئەم بابەتە دەچێتە خانەی بوونی ئایدیایەکی لادەرانەی میللییەوە؟ یان بە پێچەوانەوە دەربڕی ئایدیایەکی میللیی بێزار لەو قەیدوبەندانەی خێزانی خێڵەکی کوردی بەسەر تاکەکانیدا سەپاندویەتی؟
یاخود ئەمە بە تایبەت ڕەدووکەوتن هەر دەربڕی بوونی دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی سازاوە لەگەڵ کۆی هزرە کوردییە خێڵکییەکەدا، ئەمەیە کە ئێمە دەمانەوێت بیڵێین، بەو پێیەی ئەم دیاردەیە ڕێگایەکی تر بووە لە ڕێگا ئاسایییەکانی خێزان دروست کردن لە ڕێگەی سەندن و سەپاندنەوە لە سەردەمێکدا کە لۆژیکی باوی ئەو هزرە خێڵەکییە کوردییە هەر سەندن و سەپاندن بووە، ئەمەش پێویستی بە لێکۆڵینەوەی سەربەخۆیی جودا هەیە کە بیسەلمێنێت ئایا ئەم دیاردەیە ڕەدووکەوتن لە کوێی ئەم هزرە گشتییە خێڵەکییە کوردییەدایە کە هێز و باڵادەستی و سەپاندن و سەندن پێوەرەکانییەتی، بە هەر حاڵ ئەم بەشە هەوڵێکی بوێرە بۆ دامەزراندنی کۆمەڵناسییەکی کوردی کە ئەدەب و هونەر بە یەکێک لە سەرچاوەکانی مەعریفە بزانێت.

$مێژوو و کۆمەڵناسی$
فەزای سەرەکیی ئەم کتێبە و بابەتەکانی مێژووە، هەر لە ڕێگەی تۆماری مێژوویەکی دیاریکراوەوە کتێبەکە هەوڵی داوە لێکۆڵینەوە لەبارەی دیاردەیەکی گرنگی کۆمەڵگای کوردی بەڵکوو سیستەمی کۆمەڵگای کوردی بکات کە خێڵە، بەتایبەت لە سەدەکانی دەسەڵاتدارێتیی عوسمانی و قاجاریدا، بۆ هەر نووسەرێک بەتایبەت بۆ مێژوونووس، گەر بیەوێت پشکنینی کۆمەڵناسییانە لەناو مێژوویەکی دووردا بکات پێش هەموو شتێک دەبێت ئاگاداری سنوورەکانی نێوان ئەم دوو زانستە بێت، دەبێت میتۆدەکانیان، چەمکەکانیان بە باشی لێک جودا بکاتەوە و شارەزا بێت دەربارەیان، هەر مێژوونووسێک یان لێکۆڵەرێک بیەوێت لێکۆڵینەوەیەکی کۆمەڵناسییانە لەناو مێژوودا ئەنجام بدات دەبێت چەمکە پێویستەکانی ئەو زانستە شارەزا بێت کە هاوکار دەبن لە گەشتن بە ڕاستییەکان، لەوانە چەمکی وەزیفە و بونیاد و ڕۆڵ و…هتد، چەمکی وەزیفە واتە وەزیفەی هەر بەشێک لە کۆمەڵگا ئەوەیە گشت بپارێزێت، پاراستن واتە هاوسەنگی ڕاگرێت، بێگومان بێ ڕەتکردنەوەی بوونی ڕەگەزی دینامیکیەت و گۆڕان لە هەموو پنتێکدا بەڵام لە سیاقی گشتیدا بێ تێکدانی هاوسەنگی، وەک چۆن چەمکی بونیاد “البنیە” واتە تەماشاکردنی کۆمەڵگا وەک یەک یەکەی یەکگرتوو کە هەر گۆڕانێک لە یەکەیەک یان بەشێکدا ڕوو بدات کاریگەری لە بەشەکانی تردا دروست دەکات2. هەروەها چەمکی ڕوڵ کە لە زیاد لە شوێنێکی ئەم کتێبەدا گرنگییەکی تایبەتی هەبووە، ڕۆڵی کۆمەڵایەتی بەو شێوە ڕەفتارە دیاری دەکرێت کە لە یەکێک چاوەڕوان دەکرێت بە حوکمی پێگە و شوناسەکەی لەناو کۆی بونیادە کۆمەڵایەتییەکەدا3، بۆ نموونە ڕۆڵی مەولانا خالد لەناو سیستەمی ئایینی کۆمەڵگای بابان و لەناو دەسەڵاتدارێتیی باباندا، نموونەیەکی تر گفتوگۆی نێوان مستەر ڕیچ و عوسمان بەگ دەربارەی ڕۆڵی لاوازی پیاوانی ئایینی لە سیستەمی سیاسیی بەریتانیادا و نیشاندانی بێزاری لە بوونی ڕۆڵیان لە سیستەمی فەرمانڕەوای باباندا لەلایەن ئەمە دووەمیانەوە4، کە ئەم خاڵەش کەرەستەی لێکدانەوەیەکی چاکە بۆ هەر لێکۆڵینەوەیەکی ئایندەیی لەسەر پێگەی ئایین لە سیستەمی خێڵەکی کوردیدا.
نووسەری ئەم کتێبە پاشخانێکی گەورەی هەیە وەک توێژەرێکی بواری مێژوو، بەڵام ئەم کتێبەی یەکەم هەوڵیەتی لە بواری کۆمەڵناسیدا، من وەک خوێنەرێک بە درێژایی کاتی خوێندنەوەی کتێبەکە لە هەوڵی ئەوەدا بووم بزانم من کتێبێکی مێژووی دەخوێنمەوە یان کۆمەڵناسی، لە هەندێک جێگەدا دڵنیا دەبووم لەوەی کتێبێکی مێژوویی دەخوێنمەوە بەڵام خێرا لە پەڕەیەکی تردا ڕام دەگۆڕی بەوەی من مامەڵە لەگەڵ کتێبێکی کۆمەڵناسیی کوردی دەکەم، سەرئەنجام دوای تەواوکردنی کتێبەکە هەر لەنێوان ئەو دوو ڕایەدا مامەوە. بەڵام ئەم کتێبە وەک هەوڵێک دەمێنێتەوە بۆ دروستکردنی کۆمەڵناسییەکی کوردی کە دەستی بردووە بۆ مێژوویەک کە پێشتر تەنها کاری مێژوونوسە کورد و بێگانە و ڕۆژهەڵاتناسەکان بووە، ئەم کتێبە وەک کتێبێک لەنێوان مێژوو و تێڕوانینی کۆمەڵناسییانە بۆ چەردەیەک بابەت لە مێژووی کورددا دەڕواتە کتێبخانەی کوردییەوە، پێدەچێت لە داهاتوودا وەک هەوڵە بەرایییەکانی مێژووی کۆمەڵایەتیی کوردی زیاتر بناسرێت.
مێژوو کاتێک لە هەر کتێبێکی کۆمەڵناسیدا بەکار دەهێنرێت مەبەست لێی تۆمارکردنی ڕووداوەکان نییە ئەوەندەی مەبەست لێی بەکارهێنانیەتی وەک ڕێگایەک، میتۆدێک بۆ زانینی ڕەگ و ڕیشەکانی دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی، بۆیە لەناو هەر توێژینەوەیەکی کۆمەڵناسیدا مێژوو خۆی لە هەموو ئەو وردەکارییە بچووکانە بەدوور دەگرێت کە وەزیفەیەکی گرنگییان لە توێژینەوەکەدا نییە، بۆ نموونە خۆی لە هەموو ئەو شیعرانەی مەولانا خالد لا دەدات کە بریتین لە مەدح و سەنای ئایینی.
بەڵام لە ڕوویەکی ترەوە دەکرێت ئەم کتێبە وەک هەوڵێک بناسرێت بۆ هێنانی مێژوو بۆ ناو لێکۆڵینەوە کۆمەڵناسییەکان، لە کاتێکدا کۆمەڵناسیی ئەکادیمیی کوردی -کە تاڕادەییەک کاریگەری لە دەرەوەی بەشەکانی کۆمەڵناسیی ناو زانکۆکاندا لە ئاستی نەبووندایە-، یەک میتۆد پەسەند دەکات ئەویش میتۆدی ئیمبریکی و ئامرازی ئامارە، لە کاتێکدا ئەم میتۆدە سەرەڕای باشییەکانی بەڵام کێشەی گەورەشی هەیە، دیارە لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئامار وەک ئامرازێکی توێژینەوەی زانستی دەکرێت ئەنجامی دەقیق و ورد و جێ متمانە بەدەست بهێنین لە دیاردەیەکی کۆمەڵایەتیی دیاریکراودا یان ڕوویەکی دیاریکراوی دیاردەیەک یان بەشێک لە بەشەکانی کۆمەڵگادا، بەڵام ئەم میتۆدە کەمتوانایە لە پێدانی مەعریفە و ڕووئیایەکی هەمەکی و گشتگیر دەربارەی کۆمەڵگا، پشت بەستن بە مێژوو و بە بوونی جیهانبینییەکی مێژوویی وەبەکارهێنانی وەک میتۆد لە توانایدایە ئەم کەموکورتییە پڕ بکاتەوە کە مێتۆدی ئیمبریکی ناتوانێت ئەنجامی بدات، پشت بەستنی کۆمەڵناسی بە مێژوو شارەزاییەکی هەمەکیمان پێ دەبەخشێت دەربارەی ڕەگوڕیشەکانی بونیادی کۆمەڵایەتی، لە کاتێکدا ئێمە زۆر پێویستمان بە دروستکردن و دامەزراندنی ڕوئیایەکی گشتگیر هەیە دەربارەی کۆمەڵگای کوردی کە لەم بوارەدا زۆر دواکەوتووین، ئەمەش هۆکارەکەی بە پلەی یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ تازەیی و کەمتواناییی کۆمەڵناسیی ئەکادیمی کوردی، یەکێکیش لە کێشە بنەڕەتییەکانی ئەو کۆمەڵناسییەی لەناو بەشەکانی کۆمەڵناسیدا هەیە و نەیتوانیوە بێتە دەرەوە بۆ ناو کۆمەڵگا و بۆ ناو جەدەلە ڕۆشنبیرییەکەی ڕۆشنبیریی کوردی نەبوونی دیدێکی ڕوونە بۆ میتۆد، هەروەها بۆ کارپێکردنی زیاد لە میتۆدێک لە مەیدانی توێژینەوەدا، هەر بۆیە کۆمەڵناسیی کوردی دانەمەزراوە کە تیۆری جیاواز جیاوازمان لەسەر کۆمەڵگای کوردی پێ بدات، بێگومان ئەم کارە تەنها بە مێتۆدی ئیمبریکی و بەکارهێنانی ئامار ناکرێت، لەگەڵ ئەوەی ئەم میتۆدە لە نرخی کەم ناکرێتەوە و هەر وەک یەکێک لە میتۆدە گرنگەکان دەمێنێتەوە کە توانای هەیە مەعریفەی باوەڕپێکراومان دەربارەی بەش پێ بڵێت، بەڵام دەکرێت هاوشان بەوە میتۆدی مێژوو، وە میتۆدی بەراوردکاری کاری پێ بکرێت، کاتێک مێژوو و کۆمەڵناسی هاوکاری یەک دەبن لە توێژینەوەیەکدا دەکرێت ئەم میتۆدە بەکار بهێنرێت کە “ئیمیل دۆرکایم” لە گرنگیدا وتویەتی “وەک ئەزموونێکی ناڕاستەوخۆ وایە”5، هەروەک دەکرێت هاوشان بە مێژوو، ئاماریش وەک ئامرازێک بۆ دەستخستنی زانیاری و هەروەها وەک هاوکارێک لە هەمان توێژینەوەدا بەکار بهێنرێت.
مێژوو لە لێکۆڵینەوەیەکی کۆمەڵناسیدا وەک چەردەیەک بەڵگەنامە و تۆمار مامەڵەی لە گەڵدا دەکرێت بۆ لێکدانەوەی دیاردەکان و ڕەگوڕیشەکانیان و ڕەوتیان لەناو مێژوودا. یەکەم کار کە لێکۆڵینەوەی کۆمەڵناسی لەگەڵ ئەم تۆمارانەدا دەیکات ئەوەیە ڕووداوە شاز و بچووک بێ کاریگەرەکان دەخاتە لاوە، هەروەها مێژووی کەسی فەرمانڕەوا و کەسایەتییە کاریگەرەکان ئەگەر بێسوود بن فەرامۆش دەکرێن، ئەوەی دەمێنێتەوە دیاردەکان و ڕەوتیانە لەناو مێژوودا، کتێبەکە لە هەندێک جێگادا ئەمەی ڕەچاو نەکردووە بەتایبەت لە باسی “مەولانا خالید“دا، بۆ هەر توێژینەوەیەکی کۆمەڵناسی ئەوەی گرنگ بێت لە باسی مەولانادا دیاردەی مەولانایە نەک کەسی مەولانا خالد، هەموو ژیانی مەولانا بۆ لێکۆڵینەوەیەکی کۆمەڵناسی گرنگ نییە، ئەوەی تێیدا گرنگە مەولانایە کە دەبێتە ڕەوت، هەروەها ڕۆڵی ئەوە لەناو سیستەمی فەرمانڕەوای باباندا، هەروەها تێکەڵبوونی ئەم تەریقەتە سۆفیگەرییە بە دەزگای دەرەبەگی، بەشی هەرە زۆری شعرەکانی مەولانا بۆ کتێبێکی ئەدەبی دەست دەدەن و وەزیفەیەکیان لەناو ئەم کتێبە کۆمەڵناسییەدا نییە، ئەوەی گرنگە لە شیعرەکانیدا مەدحەکانی نین بەڵکوو شیعرەکانیەتی بۆ میر و فەرمانڕەواکانی بابان، هەروەها نامەکانی، بەتایبەت ئەوانەی باس لە چۆنیەتیی دابەشکردن و ئیدارەکردنی سامانی خانەقاکەی دەکات، کە نووسەر ئاماژەی بە ئاماژەکانی پشت ئەو نامانە کردووە کە بەڵگەن بۆ تێکەڵبوونی خانەقا بە سیستەمی باجگیری دەرەبەگی.
ئەوەی دەمێنێتەوە لە بابەتی مێژوودا بێڵین ئەوەیە کە کاتی ئەوەیە مێژوونووسەکانی کورد دەست ببەن بۆ توێژینەوە دەربارەی دیاردەی دیاریکراوی کۆمەڵایەتی بەڵام دوای ئەوەی ئامراز و چەمکە پێویستییەکانی ئەم بوارە لە زانستەکانی تر وەردەگرن و بەکاری دەهێنن، هەروەها کاتی ئەوەشە کە کۆمەڵناسی کورد و ڕوشنبیر و توێژەرە کۆمەڵایەتییەکان لە سایەی دوو دەستەوەستانی ڕەها و دژ بە یەک خۆیان ڕزگار بکەن کە یەکەمیان میتۆدی ئەمبریکییە کە دەبێت خۆیان شارەزا بکەن بەرامبەر توناکانی ئەم میتۆدە و سنوورەکانی، بەبێ ئەوەی ڕەتی بکەنەوە، دووەمیان دەبێت دیدێکی ڕوون بەرانبەر فەلسەفە و میراتە میتافیزیکییەکەی بەرهەم بهێنن، شارەزایی بەرانبەر سنوورەکانی توانای فەلسەفە و میراتەکەی بۆ خوێندنەوەی کۆمەڵگا بەدەست بهێنن بێ ئەوەی ئەم شارەزایییە بیانگەیەنێتە ئەوەی فەلسەفە ڕەت بکەنەوە، ئەم دوو هەوڵە پێکەوە دەبێتە هۆی لەدایکبوونی کۆمەڵناسیی کوردی خۆی.
بەڵام سەبارەت بە باسی ئایین لەناو خێڵە کوردییەکاندا کە هیچ بەشێکی سەربەخۆی لە کتێبەکەدا وەرنەگرتووە، چەند ئاماژەیەکی خێرایی تێدایە دەربارەی ئایین و ڕۆڵی پیاوانی ئایینی، لە وێنەی بوونی مزگەوت لە لای گوندە جێگیرەکان و نەبوونی لە لای کۆچەرەکان و وەزیفەکانی مەلا لەو سیستەمەدا، هەروەها بەریەکنەکەوتنی بڕوا ئایینەکان بە دیاردەی دزی “بەڵکوو بەهای دزی” لەناو خێڵە کۆچەرەکاندا، کە جێگای لێکۆڵینەوەیەکی قووڵە.

دوا سەرنج دەمەوێت ئاماژەی پێ بدەم بابەتی ڕۆڵی مەلا و کۆلکەمەلایە لە سیستەمی خێڵەکیی کوردی و هزری خێڵەکیی کوردی کە نووسەر ئاماژەی خێرای پێ داوە، بەڵام کۆلکەمەلا (واتە ئەوەی بەتەواوەتی نەبووە بە مەلا و وەزیفەی ئەو دەبینێت)، نووسەر بەرپرسی کردووە لە بڵاوکردنەوەی خورافیات و بیروباوەڕی ناڕاستدا، لە ڕاستیدا بیروباوەڕی خورافی و ناڕاست شتێک نییە داهێنراوی کۆلکەمەلا یان مەلاکان بێت، بەڵکوو ئەوە دەربڕی قۆناغێکە لە قۆناغەکانی عەقڵی مرۆیی، قۆناغێکە لە قۆناغەکانی بیرکردنەوەی پێش زانست، مەلا یان کۆلکەمەلا بەرپرس نییە لەو عەقڵە بەڵکوو ئەو ڕۆڵ دەبینێت لە ناو کۆدا وەک هەر کەس و توێژێکی تر، وەزیفەی ئەو گەیاندنی پەیامەکانی ئایین و هەروەها وەزیفەی واقیعی و گرنگی ئەو توێژە بۆ ئەو سەردەمە پاراستنی ئەو بیروباوەڕانەیە کە لە سەردەمەدا باو بووە، لە ناویاندا وەزیفەی بەخشینی چارەسەری نازانستییە بە نەخۆشەکان لە کاتێکدا پزیشک و زانست لە ئارادا نییە، لە عەقڵیەتێکدا نەخۆشی لە ئەنجامی سزایەکی خوداییەوە یان لە ئەنجامی سزا و دەستوەشاندنی بوونەوەرە غەیبیەکانەوە دروست بووبێت ئەوا دەبێت پیاوانی ئایینی ڕۆڵ بگێڕن، واتە ئەو هزرە خورافییە هەیە و کۆلکەمەلا و مەلاکان ڕۆڵ دەگێڕن تێیدا باشترین بەلگەش هەر لە کتێبەکەدایە، ئەویش بەڵێنی چارەسەرکردنی کوڕە نەخۆشەکەی مەحموودپاشا لەلایەن زانای گەورە “مەولانا خالد”ەوە، بەڵام دواتر مردنی نەخۆشەکە و هەڵاتنی مەولانای لێ دەکەوێتەوە، مەلاکان دروستکەری ئەو عەقڵیەتە نین، بەڵکوو هەڵگری عەقڵیەتەکەن وەک کۆی کۆمەڵگا، عەقڵیەتەکە بارودۆخێکی گەورەی مێژوویی دروستی کردووە کە زیاد لە هۆکارێک لە پشتیەوە وەستاوە، لەوانە ژێرخانی ئابووریی خێڵەکی، نەبوونی شار، نەبوونی دەزگای فەلسەفی و زانستی لەناو ئەو سیستەمە خێڵەکییەدا، هەروەها ئەو قۆناغە قۆناغێکی سروشتییە لە قۆناغەکانی بیرکردنەوەی مرۆڤ، بەڵام کورد و خێڵە کوردییەکان دوای سەدەها ساڵ تا ڕادەیەک لێ دەرباز بوون، بۆیە عەقڵیەتی خورافیی کوردی پێش زانست شتێکی لەوە گەورەترە داهێنراوی توێژێکی وەک کۆلکەمەلا یان مەلا، تەنانەت ئایین خۆشی بێت، بەڵکوو ئایین خۆشی لەناو چوارچێوەی ئەو هزرەدایە و بنەما و بونیادەکانی ئەو کۆمەڵگایانە هەم دەستیان هەبووە لە دروستبوونی ئایینەکان و هەم دەستیان هەیە لە جۆری تەفسیرەکانیان بۆی، کە کۆی ئەمەی پەیوەندی بە کوردەوە هەیە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی تایبەت هەیە لەژێر ناوی “هزری کوردی پێش زانست”دا.
بەڵام ئەوەی دەمێنێتەوە بیڵیین ئەوەیە کە خوێندنەوەی ڕاستەقینەی کۆمەڵگای کوردی شتێک نییە بە تەنها لە ئەستۆی کۆمەڵناسی کوردی بێت، بەڵکوو دەبێت دەرگا بکرێتەوە لە بەردەم خوێندنەوەی مێژووییی کۆمەڵایەتی، هەروەها خوێندنەوەی دەروونیی کۆمەڵایەتی، و جوگرافیی کۆمەڵایەتی و دەیەها لقە زانستی مرۆیی تر، بەم شێوەیە کۆی زانستەکان هاوکاری یەک دەبن لەم کارەدا، بە یەک زانست و بە تەنها بە یەک میتۆد ئەم کارە ناکرێت، واتە ناکرێت دیدێکی گشتگیر دەربارەی کۆمەلگای کوردی بەرهەم بێت لە ڕێگای یەک زانستەوە بە فەرامۆشکردنی زانستە مرۆییەکانی تر، بەڵام هەر هەوڵێک بۆ خوێندنەوەی کۆمەڵگای کوردی لە ڕێگای زیاد لە زانستێکەوە هەوڵێکی بەرهەمدار و بە ئەنجام دەبێت.[1]

$پەراوێزەکان$
1محمد علی البدوی، علم اجتماع الادب، الاسکندریة، دار المعرفە الجامعیة، 2011، ل 96-977.
2بیتر بروک، علم الاجتماع والتاریخ، ت: داوود صالح ڕحمه، دمشق، دار علاء الدین، 2011، ل 49.
3هەمان سەرچاوەی پێشوو، ل 57.
4بەدرخان سندیی، کۆمەڵگای کوردەواری لە دیدی ڕۆژهەڵاتناسیدا، و: ئیسماعیل ئیبراهیم سەعید، هەولێر، دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی، 2008، ل 189
5السید الحسینی، نحو نظریە اجتماعیە نقدیە، بیروت، دار النهضە العربیە، 1985، ل 49.
ئەم بابەتە 831 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ژنەفتن - 21-05-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 22-05-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 22-05-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 831 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,447
وێنە 105,713
پەرتووک PDF 19,161
فایلی پەیوەندیدار 96,458
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.234 چرکە!