ناو: ڤینۆس
ناوی باوک: عوسمان ئەمین
رۆژی لەدایکبوون: #27-01-1997#
شوێنی لەدایکبوون: #چەمچەماڵ#
$ژیاننامە$
ڤینۆس کچەلاوێکە خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی قادرکەرەم خوێندوە و خوێندنی ناوەندیشی لە قوتابخانەی چنار تەواو کردوە، قۆناغی ئامادەییشی لە قوتابخانەی شێخ ڕەزا دەستپێکردوە و تا پۆلی دوانزەی خوێندوە بەڵام لەو ساڵەدا وازی لە خوێندن هێناوە بەهۆی تەندرووستیەوە.
ڤینۆس هەر لە لەدایکبوونەوە توشبووی نەخۆشی (muscular dystrpphy)یە و هەر بەهۆی هەمان نەخۆشیەوە لە تەمەنی دە ساڵیدا پێیەکانی لەکار دەکەون و توانای ڕێکردنی نامێنێت.
نووسین و بوون بە نووسەر خەونی منداڵی ڤینۆسە و بەو نوسینانەی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوی دەکاتەوە بووەتە ئامانج و جێباسی هەموان، سەرەڕای تەندرووستیەکەی توانیویەتی چەندانی تەندرووست باش بخاتە سەر ڕێی ڕاستەقینە و ئامانجدار بە ژیانیان بکات.
لە تەمەنی نۆ ساڵیەوە شیعر و چیرۆکی نووسیوە و لە ئێستاشدا(2022) سەرقاڵە بەنوسینی ڕۆمانێک.[1]