پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پێشمەرگەی دیجیتاڵی
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پێشمەرگەی دیجیتاڵی

پێشمەرگەی دیجیتاڵی
پێشمەرگەی دیجیتاڵی
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

ماوەیەک بوو حەزی دەکرد ببێ بە شۆڕشگێر و لە دووای چەند مانگێک چەک لە شانکردن و کێواکێوکردن، لە شەڕێکی قارەمانانەدا شەهید بێ و گۆڕ غەریب لەو شاخانە لە بن داربەڕوویەکدا بینێژن. لە ڕادیۆکاندا گوێی لە هەواڵی شەڕەکان گرتبوو، باسی ئازایەتی شۆڕشگێڕانی بیستبوو و پاشان گوێی لە ژیاننامەی شەهیدان گرتبوو کە چەند بەکوڵ دەخوێندرانەوە. لەبەر خۆیەوە دەیگوت وا دەبێ، بۆ منیش وا دەبێ، پەلە مەکەن، ... تەنیا پەلە مەکەن!
جاری وابوو لە تەنیایی خۆیدا، یان شەوانە پێش ئەوەی خەوی لێ بکەوێ، لە ناو جێگادا هەموو ئەو دیمەنەی کە شەڕی تیادەکرد و سەرئەنجام بەر فیشەکێک دەکەوت، دەهاتە بەرچاوی. پێکرانی، بەلادا هاتنی، فیچقەکردنی خوێن و دواڕووانینی ئاسمان لە کاتێکدا بە پشتدا کەوتبوو و بەرەبەرە چاولێکنانی... ئەوسا مردنی. هەوڵیشی دەدا ژان و ئازارەکەیشی بێنێتە بەر چاوی خۆی، کە ئەمەیان ئەستەم بوو. وەک دەیانگوت ژانی گوللە تایبەتییە و لە هیچ ژانێکی تر ناچێ. دەیانگوت لە ناوەوە دەتپوکێنێتەوە و داتدەهزرێنێ، وەها کە دەنگت بە ئاستەم دەردێ. سستت دەکا، ... سست سست. بەڵام ژان لەبەر شکۆی هەموو دیمەنەکەدا ئەوەندە لاواز و لاوەکی خۆی دەنواند کە هیچ حسێبێکی بۆ نەدەکرد. لەبەر خۆیەوە دەیگوت بڕواناکەم شتێکی وەها بێت. خێرا تێدەپەڕێت. وەک دەڵێن بەری تەنگانە کورتە.

ئەوسا هەواڵی خوێندنەوەی شەهیدبوونی خۆی بۆ ڕۆژی دوواتر گوێ لێدەبوو، دایکی و کەس و کاری دەهێنا بەرچاو کە چۆن چۆنی بۆی دەگریان و بە ئەژنۆ و بە سەری خۆیاندا دەکێشا و ڕۆڕۆیان بوو. خەڵکی شاری کە هەر هەموو باسیان لێدەکرد. لێرەدا دڵی پڕ دەبوو، چەند بەزەیی بەسەر دایکیا دەهاتەوە. فرمێسکەکانی لە ناو چاوە گەشەکانی قەتیس دەبوون. ئاە ژیان هەندێ جار چەند پڕ ئازارە! ئەوسا گوێی لێدەبوو کە چەند هەفتە، یان چەند مانگ دوواتر ژیاننامەکەی دەخوێندرایەوە. هەر لە سەرەتای منداڵییەوە. ئەوەی کە کوڕە زەحمەتکێش بووە، بە کوێرەوەری گەورە بووە، لە شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 57 وەک مێرمنداڵێ بەشداری کردووە، چاونەترس و ئازا بووە، دوواتر زیاتر هەستی بە ئازار و بەش مەینەتیی گەلەکەی کردووەو بۆیە بڕیاری داوە چەک بکاتە شانی و لە دژی ستەم و زوڵم و زۆرداری بجەنگێ، ئەوەیکە لە ناو کۆڕی هاوسەنگەرانیشیدا کوڕێکی شیرین و قسەخۆش و یاریدەر بووە، زوو خۆی لە بواری سیاسییەوە پێگەیاندووە و بووە بە کادری سیاسی و... لە چەندان شەڕ و تێکهەڵچوونیشدا چاونەترسانە بەشدار بووە، ... هەتا سەرئەنجام، وەک چارەنووسی هەموو شۆڕشگێڕە چەک لە شانەکان، خەنجەری زاڵم جەرگی شەقارشەقار دەکا و زۆر زوو لە تەمەنی لاوەتی گیانی بەخشیوە بە گەل و نیشتمان.
پەتووەکە لە ناو دڵی تاریکیا دەدا بە سەری خۆیدا و، لەو ژێرەوە دەست دەکا بە گریانێکی بەکوڵ. هەناسە گەرمەکانی دەیبرژێنن. ژێر بەتانییەکە دەبێ بە چلەی هاوین. بەڕاستی چەند خۆشە پیاو لە دووای مردنیشی بزانێ چی بەسەردێ و، لەبەر چاویا بێت دەورووبەری چۆنی لێدەڕوانن. لەبەر خۆیەوە دەڵێ بێ هۆ نیە ئەڵێن شەهید نامرێ!
بەڵام ڕۆژەکان تێدەپەڕن و ئەو هەر لە جێی خۆیەتی. نە دەڕواتە دەرەوە و نە تەنانەت بۆ یەک جاریش دادەنیشێ و بڕیارێکی جیددی لەم بارەیەوە دەدا. وەک هەمیشەیش گوێی لە ڕادیۆکەیە و هەواڵ چییە لە دەستی دەرناچێ. دیسان وەک هەمیشەیش خەونەکانی بەردەوامن.

ساڵەکان تێدەپەڕن و، ژیان گۆڕانێکی وەهای بەسەردا نایەت. ئەو کە ئیستا بە خەونی شۆڕشگێربوونی خۆی و بە هەواڵی ڕادیۆکە عادەتی گرتووە، ڕۆژێک تێدەگا دەبێ بجووڵێ و بڕوات. جانتایەک دەکڕێ، لەگەڵ دوو جووت گۆرەوی، مسواکێک، خەمیری دیان، دوو شۆرت و دوو ژێرکراسی، دوو ژێر شەڵواری، جووتێ پێڵاوی ئادیداس و تەسبێحیکی ڕەش کە لای وایە لەگەڵ ڕەخت و تفەنگ جوان دێتەوە. لەبەر خۆشیەوە دەڵێ کە گەیشتم ڕیشێکی درێژیشی بۆ دەهێڵمەوە و کلکی جامانەکەیشمی بە لاتەنیشتیدا بۆ شۆڕ دەکەمەوە.
بە ڕواڵەت هەموو شتێک لە جێی خۆیەتی، بەڵام دیسان ساڵەکان تێدەپەڕن. دوو جووت گۆرەوییەکە دەدڕێن، مسواکەکە کۆن دەبێ و فڕێی دەدا، خەمیری دیانەکەیش تەواو دەبێ، دوو شۆرت و دوو ژێرکراسی و دوو ژێرشەڵوارییەکەیش دەمێکەکە هەر ئاسەواریان نەماوە. پێڵاوە ئادیداسەکانیش لە مزگەوتی یەکێک لە گوندەکاندا دەزران. تەنیا تەسبێحەکە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر ماوە.
ژن دێنێ، دەبێ بە خاوەن ماڵ و منداڵ. ئیستا ڕادیۆکە هەر ماوە، بەڵام وەک جاران هەواڵی شەڕ و چالاکی ناخوێنێتەوە. ژیاننامەی شەهیدانیش زۆربەی کات هی ساڵانی زووە. بەڵام ئەو هەر هۆگرە و لە کاتێکدا دەست بە ڕیش و سمێڵی ماش و برینجی خۆیدا دێنێ، ناوچاوانی گرژ دەکا و بە وردی و بە سەرنجەوە گوێی لێدەگرێ. بیردەکاتەوە ساڵەکان چەند خێرا تێپەڕین.

بەڵام شتێک بە خۆشییەوە ماوە، یەعنی سەری هەڵداوە. ئیستا خەڵکی فێربوون دەچن بۆ کێو. ئەویش کراس و پانتۆڵێکی خاکی و جلیسقە و جامانەیەکی کڕیوە، لەگەڵ کۆڵەپشتییەک و مسواک و خەمیر و جووتێک پێڵاوی ئادیداس و... ئیتر دەچێ بۆ کێۆ. وێنە دەگرێ و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک و ئینستاگرامدا بڵاویان دەکاتەوە. هەمیشەیش وەها دەوەستێ کە دەڵێی شتێکی نادیار کە بە حاڵ شوێنێکی دیارە بە شانیەوەیەتی. لە ڕاستیدا ئاسنی کۆڵەپشتییەکەی یاخود تێڵایەکە کە وەک چەک دەنوێنێ، بە مەرجێک بزانی چۆن لە بەر دەم کامێراکەدا ڕاوەستی. خۆشحاڵە خۆی گوتەنی یەکێک لە کوڕەکانە و لەوان دەچێ. کوڕی ناوشارە و لەم سەردەمەیشدا ئەمەیش کەم نیە، بگرە ڕێک هاوترازی ئەوەی ساڵی ساڵانە. ئەی ئەوە نیە هەموو خەڵکی خەریکی ژیانی خۆیانن و کەس ناوێرێ سرتەی لێوەبێت. هەڵگرتنی ئەو مەشغەلە و نوواندنەوەی بەم شێوەیش خۆی لە خۆیدا کەم نیە. کارێکی گەورەیە. بزەیەکی دێتێ و لە خۆی خەنییە. ئاگای لێیە هەندێ لە خەڵکی بە سەرسامییەوە لێی دەڕوانن و، حسێبێکی تایبەتی لێ دەبەن.

فەیسبووک و ئینستاگرام پڕی وینەکانن. پێشمەرگەی دیجیتاڵی لە جەولەیەکی سەیردایە. ڕۆحم بە قوربانی! بەس نیە کردار و ڕواڵەتی جۆرەیەکە کە ڕابردوو دەژیەنێتەوە. لەبەر خۆمەوە بە خۆم دەڵێم زۆر کەس ئەمەشیان لە دەست نایەت. تەنیا ئەوەندەی کە وێنەکان ئەوەندە دووپات دەبنەوە، هەستدەکەم شتێکی گاڵتەجاڕانە وەک سێبەر ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ زیاتر لە گەڵیانا ڕێدەکا. نا ئەو نابێ یەکجار وەها بێت!
لەبەر خۆیەوە دەڵێت هەموو شتێک بەرەو دیجیتاڵی دەڕوات و، چەکدارییش یەک لەوان. ڕەنگە پێویستیشی بە کێوچوون نەبێت. ئەوسا مووسەکەی دەخاتەسەر پرۆگرامی فتۆشاپەکە.
لەبەر خۆمەوە بە خۆم دەڵێم نەکا هەموو شتێک بەراستی خەریکە بەرەو گاڵتەجاڕی دەچێ... نەکا! لەوە دەچێ سەردەمی دیجیتاڵی، پێشمەرگەی دیجیتاڵی بوێ، ... ڕەنگە![1]
ئەم بابەتە 276 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 21-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 25-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 276 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
مهناز کاوانی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
مهناز کاوانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!