پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,428
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,492
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
خانووە ڕووخاوەکە
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خانووە ڕووخاوەکە

خانووە ڕووخاوەکە
خانووە ڕووخاوەکە
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

کە گواستمانەوە بۆ ئێرە، ئەم خانووە هەر لێرە بوو. وەک دەڵێن زیاتر لە چل ساڵە. ئێمە تەنیا ماڵین کە لێیەوە نزیکین و وەک یەکەم هەواڵ یاخود نەسیحەتیش کە خەڵکی گەڕەک پێیان داین، هەر سەبارەت بەم خانووە، ئەوە بوو کە لێی نزیک مەکەونەوە، خۆتان بپارێزن!
لەم گەڕەکەوە چەمێک تێدەپەڕێ، یاخود باشتر وایە بڵێم تێدەپەڕی. ئیستا سەرەکەی گیراوە و ئاسەواری نەماوە. وەک دەلێن زەمانی قەدیم، بەهاران چەمێکی بەخوڕ بووەوە قوتابیان بۆ خوێندنی دەرس، کۆتاییەکانی بەهار ڕوویان لێرە کردووە. دەڵێن بە درێژایی چەمەکە دوو ڕیز درەخت هەبووە: بی و چنار، کە بەستێنی چەمەکەیان لەم سەرەوە تا ئەو سەر لە ئامێز گرتووە.
ئیستا هیچی ئەمانە نەماون. جگە لە سەقف یاخود کەفێکی چیمەنتۆیی کە بەناو خانووەکاندا پێچ و لوول دەخوا و، لە شوێنێکی نادیار وندەبێ.
دەڵێن چل ساڵ لەوە پێش، تەنیا ئەم خانووە لێرە بووە. ئێگرە دەشتێک بووە تەریک و تەنیا، لەگەڵ چەمەکە و ڕیزی درەختەکان. هەروەها دەڵێن ئەو زەمانە ژن و کچێک بە تەنیا لێرە ژیاون. کەس نازانێ ئەو ژن و کچە کێ بوون. هەر ئەوەندەی، قسەی خراپیشیان لەسەرە و گوایا پیاوە چاوچنۆک و شەڵوار پیسەکان بە دزییەوە ڕوویان تێکردووە. گوایا شەوی ڕووداوەکە ئەوانیش ون بوون و، ئیتر بۆ هەمیشە ئەم خانووە، تاک و تەرا و بێ کەس کەوتووەتەوەو کەسیش لە شارەوە ڕووی تێنەکردووە کە داخۆ بزانن چی بەسەر دانیشتووەکانیدا هاتووە و جگە لەمە لەمە بەدووا بەڵێنە چی بەسەر ئەم چواردیوارییە نەگبەت و قێزەونەدا بێتەوە. کەس کەس.
دایەگەورە هەر کە ئەم قسانەی دەر و دراوسێی بیست، ئەوەندەی تر سەرو سیمای تێکچوو. ئەو کە هەر لە سەرەتاوە حەزی بەم گواستنەوەیە نەدەکرد، لەبەر خۆیەوە بۆڵاندی کە نەموت!

دڵنیام گەر خەڵکی گەڕەک هیچیان نەگوتایە، لەم خانووە، سەرەڕای وێرانبوونەکەی هەر وەک خانووەکانی ترم دەڕوانی، بەڵام قسەکە سەرنجی قۆستمەوە و ئیتر بە جێ و نابەجێ چاو و سەرنجم دەچووەوە سەری. جاری وابوو لە پشت پەنجەرەکەوە ڕادەوەستام و لێی ڕادەمام: لە دیوارە ڕووخاوەکانی، سەقفە داتەپیوەکەی، پەنجەرە شکاوەکانی و ئەو چۆلەکانەی وا تیایا هێلانەیان کردبوو و بەردەوام لە فڕکەفڕکدا بوون. جاری وایش بوو بە شەودا کاتێک لە حەوشە ڕادەوەستام و بە دزی باوکمەوە جگەرەم دەکێشا، دیسان لێی ڕادەمام. لام ترسناک نەبوو. من هەر لە منداڵییەوە بە ترس گۆش نەکرابووم، بەڵام شتێک لە دەروونمەوە پێی دەگوتم نەچی باشترە، سەردانی مەکە!

رۆژەکان تێپەڕین و، ئێمە بە جوانی لە خانووە تازکەماندا دامەزراین. لەگەڵ ئەوەی ڕۆژەکان بە خێرایی تێدەپەڕین و بەرەبەرە بە شوێنی نوێێ ژیانمان ڕاهاتبووین، کەچی خانووە ڕووخاوەکە هەر جێی سەرنجم بوو. شتێکی تیابوو نەیدەهێشت نیگامی لەسەر هەڵبگرم. بێگومان هەر هەموومان لە ژیانماندا وەها حاڵەتێکمان سەبارەت بە هەندێ شت تیا پێکهاتووە. شتێک سەرنجمان ڕادەکێشێ بە بێ ئەوەی بزانین بۆچی. تیایا نوقم دەبین و لە گەڵ خۆی دەمانبا، دەبێتە پرسیارێکی گرینگ و بێ وەڵام. جاری وایە حەزیش ناکەین شوێن وەڵام بکەوین، تەنیا لەبەر ئەوەی هەستدەکەین وەڵامێک بوونی نیە و شتەکە دەبێ تەنیا وەک خۆی وەربگرین. ڕەنگە ئەمە لەبەر ئەوەیە مرۆڤ لە بنەڕەتدا حەزی بە شتی شاراوەو پڕ لە ڕەمز و ڕازە.

دایەگەورە کە منی لە پشت پەنجەرەکەوە بە شەودا بینیبوو، دەنگی دام کە واباشترە لە حەوشە سیگار نەکێشم، لانیکەم بچمە دیوی ئەو لای حەوشەکەوە و ڕوو بە خانووە کەلاوەکە ڕانەوەستم و ئەوەندەی لێی ڕانەمێنم. دایەگەورە وتی من بە نیوەشەوان گوێم لە دەنگێکی سەیرە. دەنگێک وەک دەنگی مرۆڤ کە پێویستی بە یارمەتییە. دەنگێک وەک نوزە و وەک بایەکی بەئاستەم کە گەڵایش ناجووڵێنێ. بە سەر سوڕمانەوە لە دایەگەورەم ڕووانی. ئەو کە جاری وابوو بۆ ئەوەی لە قسەکانی ئێمە تێبگا، دەبوایە بقیژێنین، چۆن چۆنی بوو دەیتوانی وەها دەنگێک لە خانووەکەوە، کە لانیکەم پەنجا میترێک لە ئێمە دوور بوو، ببیستێ! بە سەرسوڕمانەوە لێم ڕووانی و، لێی دوورکەتمەوە.
رۆژەکان دیسان تێپەڕین. دایەگەورە پەنجەرەی ژوورەکەی خۆی، کە بە بەدشانسی ڕووبەڕووی خانووەکە بوو، بە هیچ کلۆجێک نەدەکردەوە. تەنانەت لە قرچەی گەرمای هاوینی ئەم ساڵیش کە لە چاو ساڵانی تر گاڵەی دەکرد. دایکم دەیبۆڵاند کە ژوورەکە بۆنی گرتووە و جاروبارە دەبێ هەوای بدرێ، بەڵام چاری دایەگەورەیان نەدەکرد. باوکیشم هەرچی کرد، نەیتوانی ڕازی بکا.
رۆژەکان تێدەپەڕین و لە کۆتاییەکانی هاوین نزیک دەکەوتینەوە. گەلاوێژ کەوتبوو و بە شەوان هەوا فێنکتر ببوو. وەک هەمیشە ئاسمان بە بێ ئەژمار ئەستێرەکانیەوە دەدرەوشایەوە، شاخە بەرز و پان و پۆڕەکەی ڕۆژهەڵاتی شار، سێبەری خۆی بە سەر شاردا قورس قورس بڵاودەکردەوە.

من لەم ماوەیەدا یەک دوو جارێک بە ئەنقەست بە لای خانووەکەدا تێپەڕیبووم. نەمدەویست خەڵکی گەڕەک دڵیان بێشێ و، بۆیە وام نیشان دەدا کە بە هۆی کارێکەوە لەوێوە تێدەپەڕم. بۆ وێنە بەرەو دەشتەکەی پشتی گەڕەکەکەمان بەرەو شاخەکە دەڕۆیشتم و، بە سەعاتێک دوواتر دەگەڕامەوە. وەک بڵێی خەریکی شتێک بووم. بەڵام ئەم بە پەنا تێپەڕینانەدا هیچیان بەدەستەوە نەدەدا. دەمبینی ناوەوەیش وەک دەرەوە کەلاوە بوو و، تەنیا خاک و خۆڵ و بەرد و خشت بوو هەڵڕژابوون.
وەک بڵیی دایەگەورە منی بینیبێ، بۆیە بە ئەسپایی، لەبەر ئەوەی باقی خێزان گوێیان لێ نەبێ، گوتی کوڕم بەڕاستی تۆ ئەو دەنگە نابیستی کە بەشەودا دێت؟ئەوسا بە نیگایەکی خەمینەوە کە هەستم بە هیچ ترسێک تیای نەدەکرد، گوتی لەو کاتەوە گەلاوێژیش کەوتووە و لە پاییز نزیک دەکەوینەوە، دەنگەکە زیاتر و بەهێزتر بووە!

بۆ ڕۆژی دوواتر هاوینە بارانێک دایکرد و دونیای جوان جوان شۆردەوە. کۆڵانەکانی گەڕەکەکەی ئێمە نیشتنە سەر ئاو. بۆ یەکەم جار گوێم لە خوڕەی ئاو لە ناو چەمی ژێر چیمەنتۆکەوە بووەوە. خانووکەیش لەبەر ئەوەی سەقفەکەی داڕمابوو جوان جوان دیوارەکانی خووسان. بۆنێکی غەریب گەڕەکەکەی تەنی. هەرچەند لام وایە هۆکارەکەی بۆنی خاکێکی وشک بوو کە لە دووای هاوینێکی گەرم و بێ ئاو، دیسان خۆی لە داوێنی بارانێکی ناوەختدا دەبینییەوە.
شەوێکیان بێ خەوی ڕووی تێکردم و لە پاش ڕووانینێکی زۆر لە سەقفی ژوورەکە لە تاریکایی شەودا و ئەم شانەو شان کردنێکی زۆر، بڕیارم دا هستم بچمە حەوشێ و جگەرەیەک بکێشم. بۆ پاییز ئەوەندەی نەمابوو. هەوا فێنکتر ببوو. دەتوانم بڵێم ساردی کردبوو. جگەرەیەکی بەهمەنم بە فەندەکێکی سپی کە دیاریی هاوڕێیەکم بوو، داگیرساند و بە پەلە چەند مژی قووڵم لەسەر یەک لێدا. نێزەکێک ئاسمانی دڕی. شەمشەمەکوێرێک بەلامدا تیژ تێپەڕی. جوێنێکم حەواڵە کرد. لە دوورەوە دەنگی کوندەپەپوو دەهات. لەبەر خۆمەوە گوتم بێگومان لەسەر دیواری خانووە کەلاوەکە هەڵنیشتووە. سەیرێکی پەنجەرە تاریکەکەی دایەگەورەم کرد. دەمزانی ئیستا بە هەموو جەستەیەوە لەژێر لێفە ئەستوورە جاجمەکەدا پرخەی خەوی دێ. هەرچەند بۆ خۆی دەیگوت هەتا بەیانی چەندین جار خەبەری دەبێتەوە و لە ناو جێگاکەیدا دادەنیشێ و لە پەنجەرەکەوە سەیری ئاسمان دەکاو گوێ لە دەنگەکە ڕادەگرێ. دەنگی نووزەکە دەڵێم.

بزەیەکم هاتێ. لام وایە مرۆڤەکان هەتا زیاتر بە تەمەندا دەچن، زیاتر خەیاڵاتی دەبن. لایان ڕابردوو وەها دوورودرێژ و داهاتوو وەها کورت دەبنەوە کە مرۆڤ بەناچار بە خەیاڵ ژیانی درێژ دەکاتەوە. ئەو خەیاڵەی چیتر دەرفەتی وەدیهێنانی نەماوە.
کە مژی ئاخرم لە جگەرەکە دا، هەستم کرد سەرمامە. قونچکی جگەرەکەم فڕیدا و کەمێک خۆم گرمۆڵەکرد و بەتەمای چوونە ژوورەوە بەرەو دەرگاکە ڕۆیشتم، کە هەستم کرد گوێم لە دەنگێکە. ڕاوەستام. سەرم بەرزنەکردەوە و تەنیا گوێم ڕاداشت. دەنگەکە ون بووەوە. هەر کە هەنگاوم هەڵگرتەوە، دیسان هاتەوە گوێم. سەرم بەرزکردەوە و لە خانووە کۆنەکەم ڕووانی. دەنگەکە بەردەوام بوو. شتێک بوو وەک نووزە، وەک بایەک کە گەڵا نابزوێنێ. بەرەو پەرژینی حەوشە، ڕێک ئەو شوێنەی وا لە خانووەکە نزیکتر دەکەوتەوە، ڕۆیشتم. پەرژینەکە ڕایگرتم. ڕاوەستام و وردبوومەوە. دەنگەکە پاش ڕاوەستانێکی کورت بەردەوام بووەوە. ئەم جارە نووزە نەبوو. دەنگێکی تەواوبوو. لام کردەوە. دایەگەورە لە پشت پەنجەرکەی ڕاوەستابوو و بە چاوە دەرپەڕیوەکانی لە منی دەڕوانی. بەڵام هیچ ئاماژەیەکی نەدا، کە داخۆ بگەڕێمەوە یان نا. تەنیا دەیڕوانی. وەک بڵێی چاوەڕوان بوو سەرئەنجام کەسێک ئەم ڕازە هەڵبێنێ و لە دڵەراوکێی شەوانی ناو جێگای ڕزگاری بکا.

من ڕووم وەرگێڕایەوە و لە کەلاوەکەم ڕووانییەوە. دڵنیا بووم لەوێوە دێت. دەنگەکە هەتا دەهات زۆرتر و ڕوونتر دەبووەوە، وەک بڵێی تەنیا یەک دەنگ نیە و چەندینن. جارێکی تر لام کردەوە و لە دایەگەورەم ڕووانییەوە. ئەمجارە ئیتر بڕیاری خۆم دابوو. پەرژینەکە نزم بوو. قەڵەمبازێکم بەسەردا دا و ئاودیوی بووم. هەستم بە قورسایی هەنگاوەکانی خۆم دەکرد. جەستەم گرژ گرژ بوو. ئارام و بڕیاردەرانە بە بێ ئەوەی چاو لە خانووەکە هەڵبگرم، بەرەو ڕووی ڕۆیشتم. نزیک و نزیکتر کەوتمەوە. ئێرە دەشت بوو. بە ناو پووش و پەڵاش و چقڵدا تێدەپەڕیم. تۆز هەڵدەستاو، پێڵاوەکانمی لە خۆی گرت.
گەڕەک بە گڵۆپە کوژاوەکانییەوە لە پشت سەرم جێ دەما. بە خۆشییەوە دونیا مانگ بوو و دەمتوانی شتەکان لەیەکتر جیابکەمەوە. سێبەری دیواری خانووەکە لە بەر دەمی خۆیدا کشابوو و دەگەییە کەندڕێکی نزم کە چەندین میترێک لێی دووربوو. بە نزیک کەوتنەوەی من دەنگەکان بەربەرە نزم بوونەوە و کتوپڕ بڕان. بێدەنگییەکی سەیر دونیای تەنی. من هەر ڕانەوەستام و هەر بەو شێوەیەی دەستم پێکردبوو، گەیشتمە بەر دەرگا داڕماوەکەی. تیشکی مانگەشەو لێرە و لەوێ ناو کەلاوەکەی ڕووناک کردبووەوە. تاریکی و ڕووناکی لێک ئاڵابوون. ئارام لە دەرگا خەیاڵییەکە ئاودیو بووم.

ئیتر نەدەکرا بڵێی ئەم خانووە چەندین ژووری هەیە و، لەیەکتر جیادەکرانەوە. ژوورەکان و دیوارەکان لە ناو خشت و خۆڵە داڕماوەکاندا لێک ئاڵابوون. لە ناو یەکەم ژوور کە بێگومان دالانەکەی بوو، ڕاوەستام و لە دەورووبەری خۆمم ڕووانی. بە سەر خشت و بەرد و خۆڵەکاندا سەرکەوتم و سەردانی هەموو بەشەکانم کرد. هەموو شوێنیک هەر داڕماو بە بێ بوونی یەک تاقە بوونەوەر. چۆڵ چۆڵ. لە بەر دەم پەنجەرە داڕووخاوەکانی ڕاوەستام و سەیری دەرەوەم کرد. لەوێیش هیچ کەس و هیچ شتێک. باشە ئەم دەنگە چی بوو؟... ئەم دەنگانە لە کوێوە دەهاتن؟
لەم بیرانەدا بووم کە ئیشتیای سیگارێک دایگرتم. قنم دایە سەر گڵکۆیەک و جگەرەیەکم دەرهێنا و، دامگیرساند. بیری ئەو دایک و کچەم کردەوە وا بە دەیان ساڵ لەوە پێش لێرە ژیابوون و، کتوپڕ لە دووای ڕووداوێکی سەیر ون ببوون. هەوڵمدا حاڵ و هەوای دایک و کچێک بێنمە بەرچاوی خۆم لە خانوویەکی تەنیای دوورە شاردا، لە دەشتێکدا کە چلۆن شەوانیان بەسەرکردووە. پێم وابێ پێیشی گەیشتم. کەلاوەکە یارمەتی دەدا. جگەرەکە کاتێک مژم لێدەدا جوان جوان ژوورەکەی ڕووناک دەکردەوە. دیوارەکان هیچ مێژوویەکیان بە سەرەوە نەمابوو. هەموو شتێک تەنیا زەمەنێکی ڕووت بوو. ئەوەی هەبوو، جێ نەمابوو.
رێک لەو کاتەدا لە درگاکەوە لە ماڵەکەی خۆمانم دەڕوانی و پەنجەرەی ژوورەکەی دایەگەورەم دەبینی، ئەو پەنجەرەی دەڵێی تارمایی ئەوی هێشتا لە خۆیدا حەشاردابوو، گوێم لێبوو دەنگەکان هاتنەوە. زۆر خێرا لە چوار دەوری خۆمم ڕووانی. دیار نەبوو لە کوێوە دێن. وەک بڵێی هەم لە دالانەکەوە، واتە لەو شوێنەی وا منی تیا دانیشتبووم، هەتا هەموو ژوورەکانی تر. لە هەموو شوێنێکەوە وەک ئاو دەدەڵان.

سەرەتا چرپە بوو. وەک چرپەی کۆمەڵێک مرۆڤ کە سرک سرک بە شەودا ڕێدەکەن. ئەوسا ترپەی هەنگاو، ئەو هەنگاوانەی جاری وابوو خێرادەبوون و جاری وابوو هێواش. ئەو هەنگاوانەی بەر بەرد دەکەوتن، بەر چقڵ و بەر کلوە گڵ. ئەوسا دەنگی ساردی ئاسنە سووکەکان. هەناسەکانیش هاتن. دەنگەکان لێم ئاڵان. وەک بڵێی دووای ساڵانی ساڵ خۆشحاڵن لەوەی کەسێک دەبیننەوە بۆ ئەوەی دیسان بەسەرهاتێکی بۆ بگێڕنەوە. من هەروا بێ جووڵە دانیشتم و، گوێم ڕاداشت. نیگام نەبزواند. بگرە بەرەبەرە قونجاندم و هەوڵمدا هەموو هەست و نەستم لەسەر گوێکانم کۆبکەمەوە. بووم بە پەیکەرێکی بێ جووڵە.
ئەوسا دەنگی چەمێک هاتە گوێم، دەنگی با کە بە ناو کۆمەڵێک درەختدا ڕادەبورد و ژێی گەڵاکانی دەژەند. دەنگی قرپۆک کە شێتانە بێ گوێدانی ئەوەی دەگوزەرا، تەنیا دەیانقیڕاند. ئەوسا دەنگی هەناسە و چرپەی دوو ژن کە لێفەکانیان لادەدا و بێ ئەوەی گڵۆپ هەڵکەن، بە ئارامی و بێ خشپە لە پەنجەرەکانیان نزیک دەکەوتنەوە. دەنگەکان هەموو پێکەوە لێک دەئاڵان و دیسان لە دووای لێکترازانێکی کورت یەکیان دەگرتەوە و تێکڕا هەموو کەلاوەکەیان دادەگرتەوە. ئەوسا بۆنی ئارەقم کرد و بۆنی دەم و بۆنی ترس. بۆنی گیا ڕزیوەکانی قەراخ چەمێک کە قرپۆکەکانیان لە خۆیاندا حەشاردابوو.
نازانم لە کات چەندە تێدەپەڕی. هەر پێویستیش نەبوو بیری لێ بکەمەوە. من دەمتوانی تا بەیانی، تا سپێدە دابنیشم و گوێ ڕادێرم. دەمزانی ئەمە بۆ هەموو کەس هەڵناکەوێ. دەمزانی هەندێ دەنگ لە هەندێ شوێن دەمێننەوە و کەم کەسیش بەختی ئەوەی دەبێ بچێتەوە سەریان.
خۆم زیاتر گرمۆڵە کرد. کەمێکیش کووڕ. وەک بڵێی ئاوەها باشتر دەبیستم.

ئەوسا دەنگی تەقە هات. دەنگی تەقینەوەو زرمە ترسناکەکان. دەنگی جوێن. ڕاکردن و خۆ بە عەرزدادان. دەنگی تێپەڕینی شتێکی بچووکی ئاگرین لە ناو شتێکی نەرمەوە. دەنگی هەناسەی سوار. قیژەقیژ و هاوارکردن. دەنگی داوای یارمەتی و دوواکەوتن و مانەوە. چاوەڕوانی و ترس. ڕق، ئارەزوو و حەزی دەربازبوون. ئەو مرۆڤانەی خۆیان خستە پەنای دیواری خانوویەکەوە و لەوێوە بەرەو چەمەکە نەڕاندیان. دەنگی باوەشی دوو ژن کە بەو نیوەشەوە لەیەکتر ئاڵان و لە قوژبنی داڵانەکە بە قەدەر نیوەجەستەیەکیان لێهات. جاری وابوو هەستم دەکرد کەسێک، یان زیاتر دەست بە پشتمدا دێنێ، دەستم دەگرێ و داوام لێدەکا لە گەڵیا بۆ شوێنێک بچم. یاخود لە بردنیان دەربازبکەم. دەستێکی نەرم و گەرم و ئارەقاوی و لەرزۆک. من کە هەموو جەستەم سەر ئارەق نیشتبوو، بە بێ ئەوەی بجووڵێم، تەنیا گوێم ڕاداشت و تەنیا هێشتم لەمسم کەن. ئەوسا شتێکی تەڕ و لینج گۆرەوییەکانمیان خووساند. کەسێک کتوپڕ چپاندی کە تەواوبوو، هەڵاتن و یەکیان لێ بەجێما! دەنگەکە وەک بڵێی لەسەر بانییەوە دەهات، نا، لە پشت خانووەکەوە. نازانم.
کە یەکەم تیشکی هەتاو لە دیوارە ڕووخاوەکەوە لە ڕوومەتی چەپی دام، چاوەکانم هەڵێنا. دونیا ڕووناک ڕووناک ببووەوە. جەستەی شەڵاڵی ئارەقم سارد دەبووەوە و، سەرمایەکی بێڕەحم خەریک بوو لێم دەئاڵا. دەستم برد، جگەرەیەکی ترم دەرهێنا و بە فەندەکە سپییە دیارییەکە دامگیرساند. کەلاوەکە خۆی بۆ ڕۆژێکی تر، وێران وێران دەخەمڵاند.
هەستام. لە دەرگاکەوە ئاگام لێبوو دایەگەورە لە حەوشەکەمان لە پشت پەرژینەکەوە چاوەڕوانم بوو. دڵنیام هەموو شەو بەئاگا بووە. دەستێکم لێ ڕاوەشاند. وەک بڵێی بزەیەکیش ڕوخسارمی قڵشت.
دوو هەفتە دوواتر، باوکم لە سەر سفرە بۆ یەکەم جار باسی خانووەکەی کرد. گوتی چل ساڵ لەوە پێش، دەمەو پاییز، لێرە لەسەر ئەم چەمە و لە نزیک ئەم خانووە شەڕێک بووە و کوڕی تالیبی حاجی قادر گوایا لێرە کوژراوە و تەرمەکەیشی بەر دەستی حکومەت کەوتووە. گوتی دوو ژنیش لەو کاتەدا لەو خانووەدا ژیاون کە هەر ئەو شەوە بۆ هەمیشە ون بوون.
من کە ئەو شەوەی ناو خانووەکە، چیرۆکەکەم لە دووای چل ساڵ ڕاستەوخۆ بیستبووەوە، وەڕەز لەوەی باسی چارەنووسی دوو ژنەکەی تیانەببوو، بە ڕقەوە لە خانووەکەم ڕووانییەوە.
راستی چیان بەسەر هاتبوو؟ ئیستا دەزانم مەرج نیە چیرۆکەکان هەموو بەسەرهاتەکان بگێڕنەوە.[1]
ئەم بابەتە 233 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 22-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 25-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 233 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,428
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,492
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.406 چرکە!