پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
زەماوەند
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زەماوەند

زەماوەند
زەماوەند
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

دایکم خەریکی جلشۆردنە. دوو سێ تەشتی جل بە دەورووبەرییەوە هەڵکورماون. یەکیان هی جل و بەرگی پیس، یەکیان هی خاوێن و لەئاوهەڵکێشراو و، سێهەمیشیان لەبیرم نایەت. ڕاستی هی چی بوو؟

دایکم پانتۆڵی لێ هەڵکێشاوە و کراسەکەیەشی لە ناویا. پانتۆڵەکە لەبەریا فش فش ڕاوەستاوە. هەڵتروشکاو، بە مەچەکە بەهێزەکانی جلەکان دەگووشێ و لە ناو تەشتی دووهەم دایاندەنێ.

عەسری ڕۆژێکی هاوینییە. باوکم و باوەگەورە هێشتا لە خەوی دووانیوەڕۆ هەڵنەستاون. خێزان هێشتا لە ژوورەوەن، لە پشت شووشە ناڕوونەکان، ئەو شووشانەی وا لەبەر شۆقدانەوەی نوور لەسەریان ژوورەوەیان ونکردووە، نازانم خەریکی چین. ژیان لەوێیش بەردەوامە.

من خەریکی یاریی کەللام. دوو کەللام پێیە و لە یەکتریان دەگرم. یەکیان بچووکە و ئەوی تریان گەورە. هەر دووکیان لە بەردن. ئاگام لێیان نەبێ سەری یەکتر دەشکێنن! بۆیە هەموو جارێ کە یەکتریان پێ دەپێکم، دڵم دادەخورپێ. بە خۆشییەوە ئەوەندەیش دەستم ڕاست نیە. بە ئیستایشەوە من ئەوەی حەزم لێی کردووە و ویستوومە بەدەستی بێنم، نەمپێکاوە! لای من لە نێوان کایەی ئەو ڕۆژەی حەوشەی دووانیوەڕۆیەکی گەرمی هاوین و ئەم ساڵانەی ئیستا، پێوەندێکی نەپچڕاو هەیە.

دایکم تینوویەتی. دەم دەبا و لە ئاوی شێرەکە دەخواتەوە. هەڵبەت لە دووای ئەوەی چەند جارێک ئاوی پیا دەکا و دەیشواتەوە. دایکم وەک چۆلەکەکان قوم قوم ئاو دەخواتەوە. نا، وەک کۆترەکان، ... وەک هەموو باڵندەکانی دونیا. من سەر بەرزدەکەمەوە و لە ئاسمان دەڕوانم. لەو سەرسەرانە باڵندەیەکی گەورەی ڕەش، بەرز بەرز دەسووڕێتەوە. لە حەوشەکە چۆلەکەکان لە بن میچەکاندان. زۆر تاقەتی سووڕانەوەیان نیە. تەنیا جریوە جریویان زۆرە.

یەکێک لە کەللاکانم لە یەکێک لە تێگرتنەکاندا دەکەوێتە کونی ئاوەڕۆکەوە. هەرچی دەکەم بۆم دەرنایەت. دایکم لا دەکاتەوە و دەڵێ چەند جارم وت ئاگات لێ بێ! ئەوسا بە دەستە کەفاوییەکانییەوە بە زەحمەت هەڵدەستێ و کوڕەکوڕ دێت. لە پاش کەمێک گەڕان، سەرئەنجام دەیدۆزێتەوە. پێم دەڵێ لەو لاترەوە کایە بکەم. من کەللاکان دەخەمەوە گیرفانم و بڕیاردەدەم واز لە کایەکردن پێیان بێنم. بە پلیکانەکاندا سەردەکەوم و دەچمە بانیژێکە. گوێم لە گەڕەکە خەریکە دەبزوێ و بەرەو فێنکایی ئێوارە جەستەی خۆی دەکێشێتەوە. باوەگەورەیشم دەردەکەوێ، ... دێتە بەر دەرگاکە. لە دایکم دەڕوانێ. دەزانم لەبەر ئەوەی دایکم هێشتا تەواو نەبووە تووڕەیە. ئەو دەیەوێ لەوێ لەبەر شێرەئاوەکە سەروچاوی بشوا، دەسنوێژ بگرێ و دوواتر لەسەر بەردە نوێژە هەمیشەییەکە نوێژبکا. بەڵام تووڕەییەکەی دەرنابڕێ. سەیرێکی من دەکا و لە ناو داڵانەکە ون دەبێتەوە.

سەر بانیژێکە دەڵێی گەرمترە. خۆم دەدەمە بەر سێبەری بن دیواری دراوسێکەمان. بانەکانی شار سەرنجم دەقۆزنەوە. گەرما، شەپۆل شەپۆل لەسەریان بەرزدەبێتەوە و بەرەو ئاسمان دەکشێ. لە ماڵی دراوسێکەمانەوە بە ئاستەم دەنگی گۆرانی دێتە گوێم. من گۆرانی بیژەکان ناناسم، بەڵام دەنگەکە ئاشنایە. پیاوێکی دەنگ زوڵالی حەزینە. دایکم هاوارم لێدەکا و دەڵێ ئاگات لەخۆت بێت نەیەیتە بەر گوێسبانەکە! من هەمیشە ئاگام لە خۆم بووە، گەر درۆ نەکەم.

کتوپڕ یەکێک لە دشەکانی دایکم بە پەلە دێتە حەوشە و بە دەنگێکی پڕ لە سۆز و حەزەوە بەپەلەپەل دەڵێ:

بووک دەگوێزنەوە، ... بووک، ... لێرەوە دەیبەن، ... لێرەوە!

ئەوسا دیسان لەناو سێبەری دالانەکەدا وندەبێتەوە. دایکم بەزەحمەت ڕادەبێ. هێشتا لە جل شۆرین تەواو نەبووە. بە پشتە دەستی سەر لووتی دەخورێنێ. لە ژوورەوە دەنگی گریانی منداڵ دێت. خوشکەکەمە لەخەو هەستاوە. لە ناو بێشکەدایە. جەماعەتی ژوورەوە بەشێکیان دێنە حەوشە و لەوێوە بۆ سەر بانیژەکە و دوواتر بۆ سەر بانی. پەیژەیەکی بچووک، بانیژێکە بە بانەکەوە گرێدەدا. دەجووڵێم. من کە نازانم چی بکەم، لە جەماعەت و لە دایکم دەڕوانم. دایکم لادەکاتەوە، سەربەرزدەکاتەوە و لە من دەڕوانێ. دەڵێ نەجووڵێی تا من دێم.

دایکم بە پەلە پانتۆڵەکەی دادەکەنێ. کراسە چرچەکەی شۆڕدەبێتەوە. بە پەلە کەمێک قژەکانی کۆدەکاتەوە و خێرا ئاوێک بە دەست و دەموچاویدا دەکا، ... دیسان بە پەلە دەچێتە ژوور. لە دوورەوە دەنگی دەهۆڵ و زوڕنا دەبیستم. دەنگەکە هەتا دێت ڕوون و ڕوونتر دەبێتەوە. گەڕەک کتوپڕ دەبێتە شتێکی تر. لەهەموو ماڵەکانەوە دەنگە دەنگ و ورتەورتی خەڵکی بەرزدەبێتەوە.

بەرەو پەیژە پچووکەکە دەچم. بەڵام سەرناکەوم. چاوەڕوانی دایکم دەمێنمەوە. سەر بەرزدەکەمەوە، باڵندە ڕەشە گەورەکە لەوێ نەماوە. چۆلەکەکانیش بزواون. دەنگی گۆرانیی دراوسێکەیش لەناو تەپڵ و زوڕنای دەرەوە وندەبێ. گەڕەک ئیستا تەنیا دەبێ بە دەنگی ئەوان.

دایکم لە کاتێکدا خووشکەکەمی بە باوەشەوەیە، دەردەکەوێتەوە. بەپەلە بە سەر پێ پلیکانەکاندا دێتەسەرەوە. بە دەستێکی بەردەوام هەوڵدەدا قژی چاک بکا، ... بسکە ڕەشە بریقەدارەکانی لەژێر دەسماڵەکەیدا جوانتر کۆبکاتەوە و ڕێک و پێکیان بکات.

دەگاتە من. ئەوسا دەڵێ پێشم کەوە! من پێشی دەکەوم. دەڵێ بە هێواشی و لەسەرەخۆ! منیش بە هێواشی و لەسەرخۆ بە پەیژە ئاشناکەدا سەردەکەوم. پەیژەکە تەنیا پێنج پلیکانەیە. کە دەگەمە سەر بانی، لادەکەمەوە و لە دایکم دەڕوانم. دایکم بە منداڵەکەی باوەشییەوە سەردەکەوێ. ترسێکی سەیر دەروونم دادەگرێ. لادەکەمەوە بۆ ئەو خەڵکەی لەو سەر بانەکە پشت لە ئێمە ڕاوەستان، بەڵام هەموو یەکجار سەرقاڵی کۆڵانەکەن. دەڵێن گۆرانی بێژەکە یەکجار بەناوبانگە.

لەگەڵ دایکم لە قەراخ بانەکە ڕاوەستاوین. بووکێ و لۆتییەکان ڕێک لە ناوەڕاستی کۆڵانەکەدان، ... لە ژێر پێی ئێمە. جەماعەتێکی زۆر بە شوێن بووکێوەن. لەشکری منداڵ وازناهێنێ. هەراهەرایەکی سەیرە. ئاوێنە گەورەکەی بەردەمی بووکێ شۆق دەداتەوە. بووکێی شەرمێون سەربەرزناکاتەوە و تەنیا لەبەر دەمی خۆی دەڕوانێ. تۆزێکی نەرم لە قاچەکان ئاڵاوە.

من کە کراسەکەی دایکم گرتووە و سەیری دیمەنەکەی خوارەوە دەکەم، زیاتر خۆم بە دایکمەوە دەچەسپێنم. لەشکری گۆرانی، سەما و شایی ئارام ئارام لە ژێر ئێمەوە تێدەپەڕێ. دەگەنە چوارڕێیانەکە و لەوێ دەترازێن و ئەوسا وندەبن. تەنیا دەنگ دەمێنێتەوە. ئەو دەنگەی وا ئەویش ئارام ئارام لە یەکێک لە کۆڵانەکاندا بۆ هەمیشە بزردەبێ.

باوەگەروە لە خوارەوە بە تووڕەیی هاواردەکا ئەوە تەواو نەبووی؟

دایکم بەپەلە دەگەڕێتەوە. پانتۆڵەکە لە خوارەوە چاوەڕوانیەتی.

نازانم بۆچی ئیستایش کە بیری ئەو ڕۆژە دەکەمەوە، وێنەکان بەردەوام ڕەش و سپین. [1]
ئەم بابەتە 299 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 25-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-06-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 299 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.235 چرکە!