پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ڕستەکان دەدرەوشێنەوە
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕستەکان دەدرەوشێنەوە

ڕستەکان دەدرەوشێنەوە
رستەکان دەدرەوشێنەوە
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

ئێمە پێکەوە دەستمان پێکرد. پێکەوە ڕێگاکانمان بڕی. بەڵام تۆ لە شوێنێک لەسەرەتاکاندا ڕاوەستای، ... مایتەوە. ئەوی تریش لە شوێنێک لە ناوەراستی ڕێگادا و منیش هەر بەڕێوەم. هەڵبەت نازانم لەسەرەتادام، لە ناوەڕاستدا یان لە نزیک کۆتایی. هەر ئەوەندە دەزانم بەڕێوەم.

هاوڕێکەم گڵۆپی ژوورەکە دادەگیرسێنێ و دەڵێ ئۆخەی ئەمشەویش تاریکی ڕەوییەوە. من کە بە تاریکی دانیشتووم و کتێب دەخوێنمەوە، دەڵێم تکایە بیکوژێنەوە، گەیشتوومەتە کۆتایی چیرۆکەکە، با تەواوی کەم! ئەو نایکوژێنێتەوە، پێم وابێ ئەو هاوڕێیەیە وا لە سەرەتای ڕێگاکاندا مایەوە، دەڵێ کات زۆرە، داینێ بۆ سبەی شەو، یاخود بۆ کاتێکی تر، پشوویەک بدە و گوێ لە مۆسیقا بگرە. من کە کتوپڕ ڕقم لە مۆسیقا دەبێتەوە و لام وایە هۆکاری مانەوەی ئەو لە سەرەتاکاندا مۆسیقا بووە دەلێم من کاتێک کتێب دەخوێنمەوە گوێ لە موسیقا ناگرم، سەرنجم تێکدەدا و نازانم چی دەخوێنمەوە. ئەو بزەیەک دەیگرێ و دەچێ چایی سازبکا. من بەناچار کتێبەکە دادەنێم و جوان پاڵ دەدەمەوە و قاچەکانم دەخەمە سەریەک. ژوورەکە ئەوەندە ڕووناکە بە جوانی ڕوخساری ئەو نابینم.

ئەو نازانێ ڕستەکان دەدرەوشێنەوە.

دەڵێ وازت لە خوێندنەوەی کتێب بەشەودا نەهێنا بۆیە هەر بە ڕێگاوەی. من کە کتوپڕ لام سەیرە بۆچی ئەوێک کە لەسەرەتادا مایەوە و منێک هەر بەرێگاوەم ئاوا لە ژوورێکدا پێکەوەین و پێکەوە دەدوێین، هۆکارەکە بۆ کتێبەکان دەگێڕمەوە. تەنیا ئەوەندە بەسە لاپەڕەکان بەرەو دووا هەڵدەیتەوە بۆ ئەوەی دیسان بگەیتەوە سەرەتا. ئەو پاڵەوانی سەرەتاکان بوو. ڕەنگە هەر لەبەر ئەمە بێت بەردەوام دڵم لایەتی و بەردەوام خۆشم دەوێ. من دەزانم هەم من تاسەی ئەو دەکەم و هەم ئەو تاسەی من، بەڵام نازانم داخۆ منیش وەک ئەو حەزم دەکرد لە سەرەتاکاندا مابامەوە.

چایی سەیلان سازدەکا، دارچینی تێدەکا و بۆنێکی تێکەڵی خۆش ژوورەکە دادەگرێ. من کە خۆشحاڵم سەرەڕای ڕۆیشتنی بەردەوامم هێشتا زۆر دوورنەکەوتوومەتەوە، وەها لە سەرەتاکاندا نوقم دەبم بڕیاردەدەم هەر لە خوێندنەوەی ئەم کتێبە بوومەوە، دەست بکەم بە نووسینی کتێبێک. کتێبێک لەسەر ئەو ساڵانە. ئەو ساڵانەی وا منیش ئەگەرچی لێرەم، بەڵام تێیدا بەجێماوم. هەڵبەت کەمێک بە ئیستایشەوە. نەکا بەشە جێماوەکە بێت ئیستاکە لەگەڵ ئەو دەدوێ!

حەزدەکەم پرسیاری ئەوی تریشی لێبکەم، ئەوەی وا لە ناوەڕاستەکاندا مایەوە، بەڵام نایکەم. بە حوکمی ناوەڕاست بوون، دەبێ من و ئەو پێکەوە بەقەدەر یەک ئاگاداری بین، کەواتە گەر من لێی نەزانم ئەویش لێی نازانێ. ناوەڕاستەکان خراپترین بەشی ڕێگاکانن. نە سەرەتایە و نە کۆتایی. مەعلوم نیە لەکوێی. هەر ئەوەندە دەزانی هەڵکەندراوی. نە ڕێگای سەرەتا ماوە و نە ڕێگای کۆتایی. نە پاش و نە پێش. دەڵێ یادی بەخێر!

چوارمیلکە لەسەر فەرشە دەستچنەکە دادەنیشێ و دەڵێ وەرە چایی دارچینی بخۆرەوە! دەڵێ بۆ هەڵامەت چاکە. لەگەڵی چایی دەخۆمەوە. دەپرسێ ئیستا لە کوێی چیرۆکەکەدای؟ دەڵێم گێڕانەوەی بێسوودە، تۆ کە نازانی سەرەتای چی بووە چۆن لە لاپەڕەکەی ئیستای تێدەگەی. بەڵام شەرمێک دامدەگرێ. بۆیە پێی دەڵێم گویشتوومەتە وەسفێکی جوان، باسی ئەوەی شوینێک نیە بیگەینێ، تەنیا، شوێنێک هەیە خەیاڵی بۆ ببزوێنین. ئەوسا شەرم لە خۆم دەکەم. هەستدەکەم ئەو چەندە ئاقڵە وا لە سەرەتاکاندا مایەوە و منیش چەندە گەمژە وا بەشوێن خەیاڵەوە ژماردنی ڕۆژەکانی ژیانم فەرامۆشکرد. ئەوجا تێدەگەم ساڵەکان خێرا تێپەڕین چونکە بەدەم خەیاڵەوە گوزەران. خەیاڵێک وا نەیهێشت هەست بە چرکەکان بکەیت، هەست بە ڕووان و بووژانەوەی هەموو ساڵەی دارسێوەکەی حەوشە لە پشت پەنجەرەکەوە بکەیت.

دەڵێ کۆمەڵێک وێنەی ڕابردووم لایە، حەزدەکەی بیانبینی؟ دەڵێم بۆ نا. ئەوسا دانەدانە وێنەکان دەخاتە بەر چاوەکانم. نازانم بۆ لە ئەلبومدا نین. ئەو کە نیگاکانم دەخوێنێتەوە دەڵێ ئیتر سەردەمی نەماوە. تەنانەت ئەم وێنانە تۆ دەیانبینی ناتوانی دەستیشیان لێبدەی، ئەوان تەنیا وێنەن. من ئەمە وەک لێکدانەوەیەکی فەلسەفی لێکدەدەمەوە و لەبەر خۆمەوە دەڵێم هەر باشە. وادیارە ئەگەرچی هەر لەسەرەتاکاندایە، بەڵام وەک هەمیشە بیری تیژە.

وێنەکان کە زۆربەیان ڕەش و سپین، وەها خەمگینم دەکەن هاواری لێدەکەم بەسە تکایە بەسە! ئەویش وازدێنێ. دەڵێم شتێک لە قووڵاییەکانمدا وەها بزوا خەریک بوو شێتم بکا. ڕقم لەخۆم دەبێتەوە ئاوەها دەرفەتێکمم پێدا بتوانێ من بگەڕێنێتەوە بۆ سەرەتاکان. سەرەتاکان دەبێ تەنیا وەک بیرەوەری بمێننەوە و بەس، هیچی تر نا. هەڵدەستم و دەچم کتێبەکە هەڵدەگرم. ئەویش گڵۆپەکە دەکوژێنێتەوە. وندەبێ. تەنیا خۆمم و ژوورەکە و کتێبەکە. لەناو کۆڵانەوە دەنگی هەنگاو دێ. کەسێک تێدەپەڕێ. هەمیشە کەسێک هەیە بۆ تێپەڕین. وەک بڵێی ژیان مرۆڤەکان هەر لە ئەزەلەوە بەسەر سێ بەشدا دابەشدەکا: سەرەتا، ناوەڕاست و کۆتایی. کاتێک پێکەوەین کەسمان نازانێ کاممان هی کام بەشین. ئێمە ئەو ساتانە تەنیا پێکەوەین و بەس. بە خەیاڵی پێکەوەبوونێکی ئەبەدیانە.

من بە هەڵدانەوەی لاپەڕەکان زەمەن دەپێوم. تێپەڕینەکانی دەرەوە ئەوەندە پچڕپچڕن ناتوانم هیچ حسێبێکیان بۆ بکەم. ناتوانم زەمەن بەوان بپێوم. بەڵام دەبێ من گوێ بدەمە زەمەن؟ بەڕاست من چ پێویستێکم پێی هەیە؟ بایەک هەڵدەکا و لەگەڵ خۆی بۆنی سێوی باخەکە بە ژوورەوەدا دەکا. پەپوولەیەکی هەڵکەندراو خۆی بە چاوەشووشەی پەنجەرەکەوە دەنووسێنێ. با و بۆنی سێو چیتر دەرەقەتی نایەن. کتێبەکە دەگاتە شوێنێک و دەڵێ بۆچوونەکە هی ئەوەی بوو وا لە نیوەی ڕێگادا مایەوە. خۆشحاڵم ئەمە قسەی ئەوە و هی... بۆ وێنە هی منیش نیە. هەناسەیەک هەڵدەکێشم و لەبەرخۆمەوە لەناو ئەو تاریکییەدا دەڵێم جا ئەگەر شوێنێک نەبێ بیگەینێ ئیتر لەمە ژیان بێ ماناتر نابێ.

ئەو دیسان گلۆپەکە هەڵدەکاتەوە. من کە یەکجار تووڕەم ناگەمە ئەوەی دەریبڕم کە ئەو دەڵێ ببورە بۆ پاکەتە جگەرەکەم دەگەڕێم، نازانی لەکوێیە؟ دەڵێم پێم وابێ پەپوولەکە دای بەو ڕێبوارەی وا کەمێک لەوە پێش لە کۆڵانەکەوە تێپەڕی. دەڵێ پەپوولە!... کامە پەپوولە؟ بەچاو ئاماژە بە چاوەشووشەکە دەکەم. مێشکوژێک هەڵدەگرێ و بەتووڕەیی و بەپەلە بەرەولای دەچێ، بەڵام پەپوولەکە زیرەکترە، با و بۆنی دارسێوەکەی حەوشە لەگەڵ خۆی دەیبەن و لە کۆڵانەکە لەناو فڕیندا وندەبێ. دەقیڕێنێ و دەڵێ ئەمشەو بە بێ سیگار چی بکەم، چۆنی بەسەربکەم؟ من کە هیچ وەڵامێکم پێ نیە، سەردەخەمەوە سەر کتێبەکەم. ئەویش دیسان گڵۆپەکە دەکوژێنێتەوە. گوێم لەدەنگی هەناسەیەتی بۆن بە بۆنە بەجێماوەکانی دووکەڵ لەسەر سمێڵ و پەنجەکانییەوە دەکا. نازانم سوکنایی دێت یان نا.

لە دەرەوە هەورەتریشقە دەدا و بارانێکی بەخوڕ دەستدەکا بە بارین. هەورەتریشقەکان ڕستەکانم لێ وندەکەن، بەڵام گرینگ نیە. من چاوەکانم دەقونجێنم و بیر لەوە دەکەمەوە سەرەتاکان و هەورەتریشقە چەند لەیەکتر دەکەن، بارانیش لە درێژەدان و پشکووتنیش لە کۆتایی. بزەیەک دەمگرێ. هاوڕێکەم لەناو تاریکاییەکەوە دەڵێ ئاە ئەم هەوایە گیاندەدا بۆ جگەرەکێشان! ئەو ڕاستدەکا، ... گیانیش دەدا بۆ چرکەیەک لە هەستی کۆتایی، ... کۆتایی ڕێگا. دەڵێم خەفەت مەخۆ سبەی دەتوانی جگەرە بکڕی.

دەنگی مۆسیقا دێت. من گوێی نادەمێ. دەزانم گەر ئەمشەو ئەمەیشی نەبێت ڕەنگە لەگەڵ من نەگاتە سەرەتاکانیش، ڕنگە بگاتەوە پێش سەرەتاکانیش، ئەو کاتانەی وا یەکترمان نەدەناسی. بۆیە لێی دەگەڕێم. ئەو گوێ لە مۆسیقا دەگرێ و بۆن بە سمێڵی ماش و برینجی و بە پەنجەکانی دەستی چەپی خۆیەوە دەکا. دەزانم ئەو زیاتر لە من بە کۆتاییەکانەوە سەرقاڵە، دەزانم ئەگەرچی ئەو بە جەستە لەوێ لە سەرەتادا بەجێما بەڵام خەیاڵی لە خەیاڵی من زیاتر دەڕوا. سەر لەسەر کتێبەکە هەڵدەگرم و دەڵێم سوپاس کە هەیت، ... سوپاس بۆ هەبوونت ئەگەرچی نەهاتی!

وەڵامێک نیە. تەنیا دەنگی بۆنکردنەکانی ئەو و خوێندنەوە بێدەنگەکانی من دێت.

لەدەرەوە چیتر دەنگی پێ نایەت. بێگومان لە شوێنێک شتێک قەوماوە، شتێکی خراپ، بەڵام من دەزانم ئەمە کاتییە و دیسان دەنگەکان دێنەوە. ڕێبوارەکان هەمیشە بەرێوەن. دەزانم دیسان پەپوولەکە جگەرەکەیان بۆ دەدزێتەوە.

بەبێ ئەوەی گڵۆپەکە هەڵبکاتەوە، گوێم لێیە دەڵێ پێت وانەبێ ئەمەیشت نەکردایە ژیان خێرا نەدەڕۆیشت، ... لەبیرت بێت تۆ گەر لەوێ لە ماڵیشەوە مابایتەوە و دەنگی ڕووان و بووژانەوەی دارسێوەکەیشت بژماردایە لە چەند دە ڕەقەم زیاتر نەدەبوو. گوناهی ئێمە نیە هاوڕێ، ژیان خۆی خەونێکی عەوداڵی خەونە.

کتێبەکە بەکراوەیی دەنێم بەناوچاوانمەوە. باوەڕەم پێی نیە. دەزانم ئەوەی لەوێ لە سەرەتاکاندا مایەوە ژیان لەبەرچاویدا هەر درێژە، با سەدان ساڵێش تەمەن بکا.

کتێبەکە دیسان دەکەمەوە. چار نیە من دەبێ بزانم کۆتایی چییە. [1]
ئەم بابەتە 257 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 25-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-06-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 257 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.453 چرکە!