پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
مانگاکەیشیان برد
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مانگاکەیشیان برد

مانگاکەیشیان برد
مانگاکەیشیان برد
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

ماوەیەکە بۆ ڕەوینەوەی تەنیایی خۆم، مانگایەکم کڕیوە. مانگایەکی بەڵەکی چاو خومار. لە جوتیارێکم کڕی. پەتێکم کردە ملی و پێکەوە بەرەو ماڵەوە ڕۆیشتین. لە ڕێگا هەموو کەس سەیری ئەو دیمەنە غەریبەیان دەکرد. بەڵام من و مانگاکە لەوە لەخۆباییترین بووین گوێ بدەینێ.
لە خانووەکەمدا حەوشەیەکم بچوکم هەیە. لە حەوشەکەدا ژوورێک کە ئەگەرچی لە تەویلە ناکا بەڵام بۆ مانگا دەشێ. هەر ئەوەندەی دەتوانێ جەستەی تیابگێڕێ باشە. بۆیە چوونە ژوورەوەی و هاتنە دەرەوەی کێشەیەکی وەهای نیە. مانگا بەڵەک کاتێک ژوورەکەی دیت، بەلاچاو سەیرێکی کردم. پێم وابێ دەستبەجێ لە دۆخەکە گەیشت!
لەبیرم چوو باسی بکەم، هەر لەو ڕۆژەوە وێنەیەکی 'مارسل پرۆست'یشم بە دیواری ژوورەکەدا هەڵواسی. وێنەیەکی ڕەش و سپی بە سمێڵە بابڕەکانییەوە کاتێک لە سەر قەنەفەیەک دانیشتووە و لە کاکی یاخود خانمی وێنەگر دەڕوانێ.
ئیتر لەو ڕۆژەوە مانگا بەڵەک لەوێ لە حەوشەکە و لە ژوورەکەدایە. منیش هەستی تەنیاییم ڕەویوەتەوە. ئیتر دەزانم کەسێک لەوێ لە خوارەوە هەیە و، هەم من بیر لەو دەکەمەوە و هەم ئەو لە من.
بەڵام زۆری نەخایاند هەر دوو دراوسێکەی ئەمبەراوبەرم بەچاوی پڕ لە پرسیار و گومانەوە کەوتنە لێڕوانینم. یەکیان سەرئەنجام ڕۆژێ پرسی ئەرێ خێرە ئەم مانگایەت هێناوەتە ئێرە؟ منیش کە دەستبەجێ نیەتەکەیم خوێندەوە وتم وەڵڵا لە جیاتی سەگ بیرم لە مانگا کردەوە. وتی مانگا!؟ وتم ئەرێ مانگا. ئیتر بێدەنگ بوو و هیچی تری نەوت.
رۆژی دوواتر هێشتا لەناو جێگاکەمدا بووم لە دەرگایان دا. چووم کردمەوە. بینیم دوو پۆلیس، یەکیان ژن و ئەوی تریان پیاو لە حەوشە لە پشت دەرگاکە ڕاوەستاون. ژنەکە قەڵەم و کاغەزێکی بەدەستەوەبوو و پیاوەکەیش بە چەند هەنگاوێک لەولاترەوە ڕاوەستابوو. ژنەکە وتی گەر زەحمەت نیە چەند پرسیارێکمان هەیە. ئەوسا دەستبەجێ باسی مانگا قەشانیان کرد. کورتەی قسەوباسەکانی ئەوان ئەوە بوو ڕاگرتنی مانگا لە وەها گەڕەک و شوێنێک قەدەغەیە و دەبێ دەستبەجێ وازی لێبێنم. وتیان شوێنی مانگا لە دەرەوەی شارە و لای جوتیارانە. کە قسەکانیان تەواوبوو منیش وتم لای من هیچ جیاوازییەک لەنێوان مانگا و سەگدا نیە، ئەی بۆ سەگ ئازادە و بۆ مانگا نا، تازە مانگا ناوەڕێ و قولاپەی کەس ناگرێ و بگرە گووکەیشی بێ بۆنترە. پۆلیسەکان بەسەرسوڕمانەوە سەیریان کردم و پیاوەکەیان بزەیەکی هاتێ و وتی ڕاستدەکەی... ڕاستدەکەی، بەڵام کێشە لەوەدایە یاسا دەلێ مانگا ناتوانێ لە ناو شاردا بژیت، بۆیە دەستبەجێ دەبێ بیبەیتەوە بۆ شوێنی سەرەتای خۆی یاخود هەر شوێنێکی تر، گوتی بڕواناکا فرۆشتنەوەیشی زەحمەت بێت. گوتم ئەی تەنیایی من چی، ها ئەی تەنیایی من؟ ژنەکەیان وتی ئەویش بە کڕینی سەگ، پشیلە، مار، دووپشک، مشک، جرج، باڵندە یاخود هەر چەشنە ئاژەڵێکی ناو قەفەسی تر کە لە زۆربەی دووکانەکانی ئاژەڵفرۆشیدا دەست دەکەون، قەرەبوو دەکرێتەوە، وەک هەموو خەڵکی تر. وتم من تەنیا بە مانگا سوکناییم دێ، یەکەم ئەوەیکە زلە، دووهەم چاوەکانی چەشنێکی ترن، سێهەم زستانان کاتێک تەنیایی ئیتر بە ترۆپکی خۆی دەگا دەتوانم بچم لە ژوورەکەی دابنیشم و هەست بە گەرمای جەستەی زەلامی بکەم، وەک ڕۆژانی قەدیم، بەڵام من چ لە سەگ و پشیلە بکەم، ئیتر هەر لە مشک و جرج و دووپشک و باڵندە گەڕێ کە خۆیشیان پێ گەرم ناکرێتەوە!

پیاوەکەیان وتی وەک پێمان وتی یاسا ئیزن نادا، ئەمە نەکەی دێن و دەیبەن و ناتوانی هیچ کارێکیش بکەی. من کەمێک بیرم کردەوە و وتم ئەی ئەگەر بیبەمە ژوورەوە، ها، ... ئەمە چی، خۆ ئیتر نە ئێوە و نە یاسا و نە دراوسێکانم گلەییان نامێنێ؟ وتی نابێ، ژوورەوە و دەرەوە فەرقیان نیە، قسە لەسەر ئەوەیە مانگا ناتوانێ لەناو شار و لەناو شوێنە گشتییەکاندا بژی.
وتم ئەی بۆ قەدیم دەکرا و بۆ ئیستا نا، تازە ئیستا وەزعی داوودەرمان باشترە؟ پۆلیسەکان کە کەمکەم ئۆقرەیان لێدەبڕا و بەزحمەت خۆیان ڕادەگرت، وتیان ئێمە هەموو زانیارییەکمان پێدای. ئیستا تکایە ژێر ئەم وەرەقە ئیمزابکە. وتم وەرەقەی چی؟ وتیان بیخوێنەوە. وتم تاقەتی خوێندنەوەم نیە، جا ئەگەر تاقەتم هەبا بۆ مانگام دەکڕێ، وتم من تەنانەت نە سەیری تەلەفزیۆنیش دەکەم و نە گوێ لە ڕادیۆیش دەگرم، ڕقیشم لەهەرچی پیاو سیاسی و نووسەر و نۆکەرەکانیشیانە، من ئەم مانگایەم لە هەر هەموویان خۆشتر دەوێ، لام وایە لەهەموویان زیاتر بەکەڵکی من دێت! ژنەکەیان وتی مافی خۆتە چۆن بیردەکەیتەوە، ئەمە کێشەی ئێمە نیە، کێشەکە لە بوونی مانگاکە لەم خانووە و لەم گەڕەکەدایە. وتم هەڵەی ئێوە لەمەدایە لاتان وایە ئەمانە پێکەوە لە پێوەندیدا نین، لە کاتێکدا جوان جوان پێکەوە بەستراونەتەوە، باشە بۆ لێم ناپرسن بۆ ڕقت لە سیاسییەکان و نووسەرەکانە، ها بۆ لێم ناپرسن؟ پیاوەکە وتی ئەم بەشە بە ئێمەوە ڕەبتی نیە، دەتوانی بیکەی بە وتارێک، یاخود لەگەڵ هاوڕێکەت باسی بکە، یان چووزانم هەر شوێنێک خۆت لات پەسندە، مانگا نابێ لێرە بمێنێتەوە، ئیمزایشی ناکەی گرینگ نیە، بە بێ ئیمزایش دەشێ! وتم دەشێ؟ وتی ئەرێ دەشێ! وتم چی دەشێ؟ وتی ئەوەیکە مانگا لێرە نەمێنێ. وتم دەزانی ناوم لێناوە مانگا قەشان؟ هەردووکیان بزەیەکیان هاتێ. وتیان گرینگ نیە بزانین، قەشان یان بێ قەشان نابێ لێرە بمێنێتەوە. وتم من دەمەوێ خەبات بکەم بۆ ئەوەی مانگایش بکەم بەو جۆرە ئاژەڵانەی وا دەکرێ وەک سەگ و پشیلە لە ماڵەوە ڕایانبگری. گوتیان کاری باشدەکەی، خەباتی خۆت بکە، بەڵام تا سەرکەوتنەکەت دەبێ ئەم مانگایە لێرە نەمێنێ. وتم نەتانپرسی بۆ ڕقم لە سیاسی و لە نووسەرەکانە، ڕقم لێیانە چونکە لەبەر ئەوەی سەگ و پشیلە و مشک و جرج و... بێ خێروبێرن ئیزنی ڕاگرتنیان لەماڵ دەدەن و بەرگری لەم هەڵوێستەی خۆیان دەکەن، بەڵام چونکە مانگا خێروبێری هەیە و دەتوانین لە شیرەکەی کەڵک وەربگرین، ناهێڵن ڕایگرین، وتم دەزانن مەسەلە پارە و بازاڕە!؟ دەزانن مەسەلە... لێرەدا قسەکانیان پێ بڕیم و وتیان کاکە ئەمە وەک وتمان کێشەی ئێمە نیە باشتر بڵێین بەئێمەوە ڕەبتی نیە، بچۆ لەگەڵ سیاسی و نووسەرەکان باسی بکە، هیواداریشین سەرکەوی، بەڵام تا ئەو کاتە ئەم مانگایە لێرە نامێنێ، برایەوە! وتم پێم وابێ ماندووبوون، فەرموون وەرەنە ژوورەوە با قاوەیەکتان بۆ سازکەم! سوپاسیان کرد و وتیان نا، درەنگە و دەبێ بڕۆن. وتم مانگاکە چەند ڕۆژێکە لێرە دەژی و ڕاهاتووە، پێم وابێ باش نەبێ کتوپڕ ڕایگوێزم، ئەمە دەتوانێ ببێتە هۆکاری نۆستالۆژیا و خەمۆکی تیایا، دەتوانن دەرفەتم بدەنێ؟ وتیان چەند ڕۆژ؟ وتم مانگێک! پێکەنین، پێکەنینێکی تاڵ، ... وەک کەکرە. لەم کاتەدا مانگاکە لە ژوورەکەی خۆیەوە بۆراندی. بزەیەکم هاتێ و وتم دەبینن چەند مورتاحە! لەم کاتەدا بێتەلی یەکیان کەوتە خشەخش و کەسێک پەیامی نارد. ژنەکە بوو، بێتەلەکەی هەڵگرت و چەند هەنگاوێک دوورکەوتەوە و پشت لە من کەوتە قسەکردن. ڕوومکردە پیاوەکەیان و وتم ناوم ناوە 'سۆزان'، وەرە با پیشانت بدەم چەند جوانە! ئەوسا بەپەلە دەرگاکەم کردەوە. هاڵاوی گەرمای لەشی و بۆنی شیاکە بە ڕوومدا هات. هاڵاو و بۆنێک کە تەنیاییان دەڕەواندەوە. پۆلیسەکە کە تەنیا یەک دوو هەنگاوێک هاتبووە پێشەوە و لەدوورەوە دەیڕوانی، سەرێکی بەئاستەم بادا. وتم مانگایەک بکڕە ئەوسا دەزانی هەبوونی مانگا یانی چی. ژنەپۆلیسەکە هەر لە قسەکردن بە بێتەل بووەوە گەڕایەوە لامان و وتی ئیتر ئێمە دەڕۆین، لەبەر ئەوەی ناتەوێ مانگاکە بفرۆشیتەوە بەزووترین کات دێن و دەیبەن، هیچیشت لەدەست نایەت. هیچ یاسایەک لەم وڵاتە داڵدەت نادا. وتم شکایەت دەکەم، دەچم باسی تەنیایی خۆم دەکەم، خۆ ئەم وڵاتە بێ ساحیب نیە. وتیان نا نیە، بڕۆ شکایەت بکە، بەڵام شکایەتیش دادت نادا، ئەم مانگایە لێرە نامێنێ.
رۆیشتن. دووای چەند کاتژمیڕیک ماشینێکی باری بە چەند پۆلیس لەگەڵیا هاتن. مانگا قەشانیان پیش خۆیاندا و ڕۆیشتن. مانگا قەشان هەر لایشی نەکردەوە! من ئەمجارەیش کاغەزەکەم ئیمزانەکرد. بگرە هەر نەیشهاتمە خوارەوە. لەپشت پەنجەرەکەوە، لەو سەرەوە، هەتا ڕۆیشتن لێم ڕووانین. پاش چەند ڕۆژێک مەبلەغێک پارە هاتە ژمارە حیسابەکەمەوە، لەگەڵ نامەیەک لەناو سندووقی نامەکاندا کە تێیدا هەموو زانیارییەک نووسرابوو. بە نرخی فرۆشتنی مانگا قەشان و خەرجی ڕاگواستنەکەی کە لێیان کەم کردبووەوە.
من چەندین ڕۆژ لەسەریەک یەکجار غەمگین بووم. یاد و وێنەی مانگا قەشان لە زەینم دوورنەدەکەوتنەوە. بیری ئەو ڕۆژەم دەکردەوە پێکەوە هاتینەوە بۆ ماڵ، بیری نیگا جوان و خەمین و تایبەتەکانی.
بەڵام، ... بەڵام مانگا قەشان لای من هەر ماوە. ژوورەکە بۆنی ئەوی بۆ هەمیشە لە خۆیدا حەشارداوە. ئەو بۆنەی وا کەس ناتوانێ ڕایگوێزێ. کە زۆر هەست بە تەنیایی دەکەم دەچمە ئەوێ و لە نیوەتاریکایی ژوورەکەدا بە سەعات دادەنیشم و بۆنی مانگا قەشان هەڵدەمژم. من و پرۆست پێکەوە. سەیری 'پرۆست' دەکەم، ساڵانی ساڵ لەوە پێش خوێندبوومەوە، کاتێک دەڵێ هیچ شتێک بە قەدەر تام و بەقەدەر بۆن هەڵگری بیرەوەرییەکان نین.
ئیستا دەزانم بۆچی یەکەم ڕۆژ وێنەکەی ئەوم لە ژوورەکە هەڵواسیبوو! [1]
ئەم بابەتە 213 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 25-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-06-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 213 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.406 چرکە!