پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ساڵێکی نادیار
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ساڵێکی نادیار

ساڵێکی نادیار
ساڵێکی نادیار
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

سۆزانییەکە کیفی پووڵەکەی دەردێنێ و ڕیزی ئەو ئەسکەناسانە پیشاندەدا وا پاڵیان بە یەکترەوە داوە و دڵنیا لەسەر تەنیشت پاڵکەوتوون. دەڵێ تەنیا دەمم ماچ نەکەن ئەوی تری هیچ نیە. ئەوسا پێدەکەنێ و دەڵێ ئەم پووڵانە ناگەنە لێوەکانم، لێوەکانم هی ئەوە، ... هی خۆشەویستەکەم.
بیردەکەمەوە سۆزانییەک ئاشق بی داخۆ سۆزانییە؟
دەڵێم ئەی بۆنیان، بۆنەکانیان، بۆنی جەستەی ئەو هەموو پیاوە، ... نامێنێتەوە؟
دەڵێ خوا حەمامی بۆ ڕۆژێکی وەها داناوە، شامپۆ و کەفاوێکی باش دەیسڕێتەوە، نوێ دەبیتەوە، وەک ڕۆژی سەرەتا، دەڵێی هەر هیچیش نەبووە، ... هیچ هیچ! تازە، بۆنی جەستەی ئەو وەها بەسەریاندا زاڵدەبێ هەر ئاسەواریشیان نامێنێ.
کە دەڕوا و تێدەپەڕێ بۆنی هەموو پیاوەکان دەدا، هەر لە دووکاندارەوە بگرە تا دەگاتە خوێندکار و پیاوە سیاسییەکان و نووسەر و شاعیر و پیاوە تەنیاکان، ئەوانەیش وا ڕقیان لە ژنەکانیانە و دەیانەوێ بە نهێنی تۆڵەیان لێبکەنەوە. تەنیا سواڵکەرەکان دەستیان ناگاتە سۆزانییەکە. دەڵێ هەموویانم خۆش دەوێ، سەرەتا ڕقم لێیان بوو، بەڵام ئیستا خۆشم دەوێن، خۆشم دەوێن چونکە لای من ئەوەن وا بەڕاستی هەن، داماڵدراو لە هەر دەمامک و دونیایەکی شاراوە، جورئەت دەکەن باسی هەستی خۆیان بکەن، بەقوربانم بن، ... شێتانە!
ئەوسا دیسان پێدەکەنێ. بیردەکەمەوە بەقوربانی دەبن چونکە ئیتر قەت نایبیننەوە.
دەلێ ببورە پێدەکەنم، مەبەستم بەسووک سەیرکردنیان نیە، پێدەکەنم چونکە زۆر خوێن شیرینن لەو کاتەدا، کە لە جەستەم نزیک دەکەونەوە هەموو غروری پیاوەتیان وەک خانووە لۆکەی بەرباران دەتڵیسێتەوە و دادەڕمێ. دەتوانی کۆی بکەیتەوە و لە جانتایەکدا بیدەی بە کۆڵتا، یان بیدەیتە دەم ئاوی چەمەکەی شار.
سەرمامە. کەسێک لەو سەری کۆڵانەوە دەردەکەوێ. نایناسم. هەر ئەوەندە دەزانم پیاوە. حەزدەکەم لێی بپرسم داخۆ ئەویش ژنە سۆزانییەکە دەناسێ. بەڵام ناپرسم. دڵنیام ئەویش دەیناسێ. پیاوان هەموویان ئەو دەناسن. ئەو ژنە سۆزانییەی وا مێژوویش دەگاتە ئەو. ئەو ژنەی وا دڵنیایە ئەو پیاوانەیش وا ناچنە لای، هەر خەونی پێوە دەبینن.
دایکم دەڵی دیسان بە بێ پاڵتۆ چوویتە دەرەوە، مەگەر نازانی زستانە؟ من دەزانم زستانە، هەر ئەوەندەی نازانم زستانی چ ساڵێکە. جاری وایە ڕوخساری دایکم دەچێتە پشت پەردەیەکی تەنک لە ساڵەکان، ڕەنگە چەندین پەردە. حەزدەکەم بەدەست بە ئارامی لایان بدەم و بپرسم ساڵی چەندە. دایکم بەو چاوانەی وا بە تووڕەیش هەر پڕ لە خۆشەویستین لێم دەڕوانێتەوە و دەڵی زستان زستانە ئیتر ساڵ و ماڵی ناوێ.
شوێن پیاوەکە دەکەوم. حەزدەکەم بزانم بەو بەیانییە زووەی ساڵێکی نادیار بۆ کوێ دەچێ. دەنگێک لە دەروونمەوە پێم دەڵێ بەرەولای سۆزانییەکە دەڕوا. بەیانی زووە و کۆڵان و شەقام چۆڵە و چ کاتێک باشتر لە ئیستا؛ مەلایش بە مزگەوت و بە بانگ و بە نوێژەی بەیانییەوە مەشغوڵە. دونیا کوێر و کەڕە. حەیا لە ڕۆژ و ساتێکی وەهادا ناتکێ. دەڕوا و دەڕوا. لە نانەواخانەیەک لادەدا. من لە پشت شووشەکانەوە سەیری ناوەوە دەکەم. گڕی سوور و خۆشی کوانووکە سەرنجم ڕادەکێشێ. ئەو تووتن و پەڕەیەک دەپێچێتەوە و بە ئاگری کوانووکە دایدەگیرسێنێ. چەندە حەزم لێیە بچمە ژوورەوە و لە تەنیشت ئاورەکەدا هەڵکورمێم و خۆم بدەمە دەست گڕی ئارامبەخشی. بەڵام ئەمە ناکەم. تەوێڵم هەر بە شووشە تەماویی و زوقماوییەکەوەیە. سەگێک لەدوواوە بەدەنگی زلی وەها لێم دەوەڕێ ڕادەچەنم و چەند هەنگاوێک هەڵدێم. من کە لەمێژە لەم شارە هیچ سەگە بەڕەڵڵایەکم نەبینیوە دیسان بیری ساڵ دەکەومەوە. بەپەلە دەرگای نانەواخانەکە دەکەمەوە و بە دەنگی بەرز دەڵێم تکایە کەسێک دەزانێ ئەمساڵ ساڵی چەندەیە؟ کرێکارەکان و خاوەن نانەواخانەکە و کابرای دەمنە بەدەم بە سەرسوڕمانەوە لێم دەڕوانن. ئەوسا دەبینم یەک تاقە مشتەری تری لێ نیە. کتوپڕ کەسێک لە دوواوە بە شانمدا دەکوتێ و دەڵێ کاکە تکایە ناودرگاکە چۆڵ کە! لادەکەمەوە، پیاوێکی چاویلکە لەچاوی باڵامامناوەندییە. بێگومان مامۆستای قوتابخانەیە. بەدڵنیاییەوە ڕووی تێدەکەم و دەڵێم مامۆستاگیان تکایە ئەمساڵ چ ساڵێکە؟ پیاوەکە لەجیاتی ئەوەی وەڵامی من بداتەوە، بە نانەواکە دەڵێ تکایە بیست نان، با ببرژێ. ئەوسا کتێبێک دەردێنێ و دەست دەکا بە خوێندنەوەی. سەیری بەرگی کتێبەکە دەکەم. نووسراوە 'ئەو ساڵەی ژنە سۆزانییەکە ڕووی کردە شارەکەی ئێمە'. دادەچڵەکێم. نەکا من پاڵەوانی چیرۆکی کتێبەکەی ئەو مامۆستایەی چاوەڕوانی نان بم؟ هەوڵدەدەم ساڵی چاپی کتێبەکە هەر چۆنێک بێت لە سەر بەرگی پشتەوەی ببینمەوە. بەڵام ئەو ئەوەندە خواری گرتووە هەرچەند ملیشی بۆ لاربکەمەوە، نایگەمێ. بێسوودە. مامۆستاکە وەک بڵێی لە نیەتی من گەیشتبێ، دەڵێ چیرۆکی چاک ساڵ و ماڵ ناناسێ، دەڕوا و دەڕوا، لانیکەم تا بەیانییەکی زووی مرۆڤێکی پڕ لە پرسیار.
من کە لە قسەکانی ناگەم، ڕووی لێوەردەگێڕم. ڕقم لەخۆمە کە بە تەواوی ژیانم یەک تاقە چیرۆک چییە نەمخوێندووەتەوە. کەواتە ئێمە لەوێین، لەناو ئەو لاپەڕانەدا، لە دوو توێی ئەو بەرگەدا. بۆنی پیاوەکان، جەستەی سۆزانییەکە، بۆنی نانی برژاو، کوانووی ڕۆژێکی زستانی و من، ... لەوێین. مامۆستاکە چەندە بەختەوەرە لەجیاتی ئەوەی ساڵانی ساڵ بژی بۆ ئەوەی بزانێ چارەنووسی ئێمە بەرەو کوێ دەچێ، ئەو لە چەند کاتژمێردا دەیگاتێ. ئەو لە چەند کاتژمێردا لە ڕازی هەموو دونیا دەگا.
نانەواخانەکە جێدێڵم و دەچمە دەرەوە. ئەگەرچی هەتاو دەردەکەوێ، بەڵام تەشکی هەوا ناشکێ و دونیا هەروا خۆڵەمێشییە. سەرما بەدەم هەناسەهەڵکێشانەوە تا ناو سییەکان دەڕوا. سۆزانییەکە دەڵێ تەنیا لای من گەرم دەبنەوە، تەنانەت مێژوویش هەر لای من گەرم دەبێتەوە.
مێژوو! دەڵێم مێژوو کێیە، دەیناسی، ... لە کوێ دەژی؟ دیسان بزە بێ دەربەستەکە لە سەر لێوە زوقم لێ نیشتووەکانی وەک پەپوولەیەکی سرک دەنیشێ و دەڵێ خۆ تۆ ئیستا ناوت برد! دەڵێم من؟ دەلێ پێم وابێ تەنیا تۆ نایناسی، تۆی وێڵی ساڵەکان. یەکێک لە پەردەکان لادەدەم و لە دایکم دەپرسم دایە تۆ مێژوو دەناسی، دەزانی کێیە؟ بەڵام دایکم لێوەکانی دیارنین. بە نیگاکانیدا دەزانم خەریکە قسەدەکا، کەچی هیچ دەنگێک ناگاتە گوێم. سۆزانییەکە دەڵێ مێژوو دەنگی ئەویشی برد. بولبولێک لەسەر تەلی نیگا وێڵەکانم دەنیشێ و دەچریکێنێ. باخێک لەو سەرما و بەستەڵەکدا لە شوێنێک دەپشکوێ. کەچی من هەر گوێم لە قسەکانی دایکم نیە. زەمەن دەبێ بە پۆلێک دنکە بەفری سپی و لەسەر شان و ملم دەنیشێ. بۆنی گەرمی نانی برژاو ئەم سەر تا ئەو سەری شەقام لەخۆیدا نوقم دەکا. بە سۆزانییەکە دەڵێم ڕەنگە ئیتر پێویست نەکا لەشت بفرۆشی، ئەم نانە بەشی هەموومان دەکا، بەشی تۆیش. دەڵێ مەگەر مرۆڤ تەنیا بە نان دەژی! ئەوسا پشتم تێدەکا و دەچێتە شەقامەکەی ئەوبەر.
من بە تەنیا دەمێنمەوە. پیاوە دەمنە بەدەستەکە و مامۆستاکە هێشتا هەر لە نانەواخانەکە ماون و نەهاتوونەتە دەرەوە. کەسی تریش ڕوو لە نانەواخانەکە ناکا. باشە شار بۆ وا چۆڵە؟ ڕاستی ئەم ساڵ چ ساڵێکە؟ نانەواخانەکە ئەو هەموو نانە بۆ کێ دەکا؟ کتوپڕ تێدەگەم بۆ مێژووی دەکا. مێژوو دێت و هەموویان دەکڕێ و لەگەڵ خۆی دەیانبا. بێگومان کە لێرەیشەوە تێپەڕی، بەشی سۆزانییەکەیش دەدا. ڕەنگە ئەوەندەی بداتێ کە مەجبور نەبێ ڕۆژەکانی تریش بەم بەستەڵەکە بێتە دەرەوە و لەم شەقامە چۆڵانەدا بەتەمای مشتەری بسووڕێتەوە.
بولبولەکە ناگاتە باخەکە، دەوەرێ.
لەوسەر جادە کەسێک دەردەکەوێ. بەرەولای من دێت. باوەشێک نانی پێیە. سەری داخستووە و هەڵمی هەناسەی لە پێش خۆیەوە هەوا دەدڕێ. کە لە من تێدەپەڕێ کتوپڕ دەیناسمەوە. باوکمە! پێم سەیرە. دەلێم باوکە ڕاوەستە، منم، من، کوڕەکەت، نامناسیتەوە؟ بەلاچاو سەیرێکم دەکا و دەست دەبا و نانێکم دەداتێ. نیگاکانی چەند غەریبانە لێم دەڕوانن. داخۆ من کێم؟ ڕاستی ئەم ساڵ چ ساڵێکە؟... تکایە، تکا، ... کەسێک پێم بڵێ، ... تکایە!
باوکم دەڕوا و لە دووای خۆی بۆنی نانی برژاو جێدێڵێ. بە شوێنیا دەڕۆم. ڕەنگە ئەمە تاقە دەرفەتی خۆدەربازکردنم بێت لەم خەونە سامناکە. بەپەلە هەنگاو هەڵدەگرم. کەچی هەر دەڕۆم و باوکم دوورتر دەکەوێتەوە. نایگەمێ. هاواردەکەم باوکە جێم مەهێڵە، خۆمم، کوڕەکەتم، ئەوەی ساڵان، تکایە ڕاوەستە! بەڵام باوکم هەر دەڕوا و دەڕوا. نە لادەکاتەوە و نە پێشم وایە هەر گوێی لە هاوارەکانی منیش بێت. من کە خەمی ئەوەمە سۆزانییەکە ڕێگای پێبگرێ، هەنگاوەکانم خێراتر دەکەم. کتوپڕ دەنگێک لە پشت سەرمەوە دەڵێ تۆ پێت وایە ئێمەی سۆزانی مەجبوری هەموو کەسێکین، بەخوا گەمژەی، ... گەمژە! من کە قەت لە تەواوی ئەو ساڵە بێ ژمارانەدا ئاوا حازرجواب نەبووم دەڵێم نا دەمەوێ لێی پرسم داخۆ مێژوو دەناسێ، داخۆ دەزانێ ئەمساڵ چ ساڵێکە. سۆزانییەکە سەرێکم لێ ڕادەوەشێنێ و دووردەکەوێتەوە.
لەبەر دووکانێکدا هەڵدەتروشکێم. لەبیرمە جارێکیان بە کەسێکموت هەموو ژیانم تۆی. لەوسەری جادەکە کەسێک خەریکی ئاورکردنەوەیە. سەرنجم ڕادەکێشێ. بێگومان پووتێکی گەورەی لە دار خنیوە و دەیەوێ ئاوریان تێبەربا. من کە پێویستم بە ئاگرە، ئارام ئارام بەرەو لای دەچم. کە نزیک دەکەومەوە دەبینم پیاوەکە پاڵتۆیەکی یەکجار گەورەی لەبەردایە بەو کڵاوە گەورە و ملپێچەوە تەنیا چاوەکانی دانەپۆشیوە. چاوەکانی تیژ و خەمگینن. دەڵێم دەتوانم خۆم گەرم بکەمەوە. بەدەست ئاماژەم پێدەدا. لەتەنیشت پووتەکەدا هەڵدەتروشکێم. ئەوسا چاییەک سازدەکا و لە قروشکەیەکدا بەشی منیش دەدا. هەڵمی چاییەکە لە بۆنی نان دەئاڵێ.
دەلێم زۆر ساردە. هیچ ناڵێ. دەڵێم ئەوەندە ساردە کە تەنیا سۆزانییەکە و نانەواکە و مامۆستا کتێب خوێنەکە و من بەدەرەوەین. دەڵێم هەڵبەت باوکیشم لێرە بوو، بەڵام زۆر دڵنیا نیم بەڕاستی خۆی بووبێ، ئاخر منی نەناسییەوە. پیاوە پاڵتۆلەبەرەکە دیسان بە چاوە تیژ و خەمینەکانی لێم دەڕوانێتەوە. دەڵێم هەڵبەت ڕەنگە مێژوویش لە دەرەوە بێت. من چاوەڕوانی ئەوم.
پیاوەکە گڕەکە خۆشتر دەکا. پزیسکی ئاگرەکە وەک پڕژەئاو دەپژێ. من دەکشێمەوە، بەڵام ئەو گوێ ناداتێ. پزیسکەکان لێی دەئاڵێن.
دەڵێم ڕەنگە تۆ بیناسی، ڕەنگە بینیبێتت، ڕەنگە ئەویش لەم بەستەڵەکدا سەرمای بێت و بێت لێرە لای تۆ وەک من خۆی گەرم بکاتەوە. هەڵبەت دەزانم ئەم ئاگرە ناتوانێ هەموو ئەم شەقامە گەرم بکاتەوە.
پیاوەکە سەیرم ناکا. جادە هەروا چۆڵە. سۆزانییەکە لەوسەر جادە هەروا دەسوڕێتەوە. بۆنی نای برژاو ئیتر نایەت. خۆشەویستی سۆزانییەکە لە ماڵەوە لە ناو جێگادا تلدەدا.
باشە ئەم ساڵ چ ساڵێکە؟
تکایە ئەم ساڵ چ ساڵێکە! [1]
ئەم بابەتە 490 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 26-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 28-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 28-06-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 490 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.312 چرکە!