پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,440
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,492
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەڕینەوە
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەڕینەوە

پەڕینەوە
پەڕینەوە
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

دوڕگەی 'رۆبن' لە مەودای دە کیلۆمتری شاری 'کێپ تاون' ڕاکشاوە و لەوێوە لە پانتایی خۆیەوە لە شاخی 'تەیبڵ مۆنتەین' کە بە پشت شارەوەیە، دەڕوانێ. زیندانەکەی 'نێلسۆن ماندێلا' کە بەناوی دوڕگەکەوە ناونراوە، لەوێ لەو دوڕگەیە بە شەو تەنیایە. هەرچی گەشتیار و گایدە لە هۆتێلەکان و لە ماڵەکانی خۆیان خەریکی حەسانەوەن وخەوتوون. ژوورەکان و هۆڵەکانی زیندان لە دەرفەت کەڵک وەردەگرن و هەدا دەدەن. بێدەنگییەکی زیندان ئاسا ژوور و حەوشەکان قوتدەدا. تاریکایی شەو وەک چارشێوێکی ڕەشی ئەستێرەچن هەموو شتێکی لە باوەش گرتووە. دەریا شەپۆلان دەدا و بایەکی سەرکێش لەوپەڕ سنوورەکانی دەریاوە دێت و سەر بە هەموو کەلێن و قوژبنێکدا دەکا. هەر لە قەبرستانی مردووەکانی نەخۆشیی 'خۆرە'وە بگرە تا ئەو شوێنەی زیندانییەکان ساڵانی ساڵ لەمەوبەر ڕۆژ تا ئێوارە لەژێر نیگای حەرەسەکان و قەمچی و لیکی دەمی سەگەکاندا کاریان تێدا دەکرد. زەمەن قەتیس دەبێ. لە ناو دەریایش قرشەکان وەک ساڵان بەتەمای نێچرێکی وێڵی ئازادی شێتانە دێن و دەچن، نێچیرێک لە ڕەگەزی ئەو زیندانیانەی وا زیندان وەڕەزی کردوون و نە مەودای ئاو و نە دیانی تیژی قرشەکان لایان هیچ مانایەکی نەماوە. ئەو زیندانیانەی وا تەنیا بیر لە تێپەڕین دەکەنەوە.
من لێرەوە لەبەر پەنجەرەکەمەوە، بەو نیوەشەوە ئاگام لێیە نیگا بەجێماوەکانی ئەوان بەسەر شەپۆلە بێ قەرارەکانەوە وەک ساڵان دێن و دەچن. نا، تەنیا نیگاکان نین، ... خۆشیانن. ئەوان هەر لەوێ ماون. ئەوان بەسەر شەپۆلەکانەوە لەو تاریکییە کوشندەیەدا بەدەوری خۆیاندا دەڕوانن. ڕەنگە سەرئەنجام فریادڕەسێک دەرکەوێ. ئاگام لێیە جاری وایە دیوارەکان و مردووەکان بانگیان لێدەکەنەوە و دەڵێن مەڕۆن، جێمان مەهێڵن، لەناو ئەم تەنیاییە کوشندەدا ئەوەندەی تر مەمانکوژن، ... لەگەڵ جەللادەکان جێمان مەهێڵن! بەڵام نیگاکان کە پڕی حەسرەت و پڕی پەڕینەوە و داهاتوون، بەسەر شەپۆلەکانەوە لادەکەنەوە و لە یەکتر دەڕوانن. بەڕاستی چی بکەن؟ زیندان و مردووەکان لەتەنیایی خۆیاندا بەجێ بێڵن یان خۆیان بدەنە دەست قرشەکان، ... یان ڕەنگە ئازادی؟ دیارە گەر دەریا بێڵێ. گوێم لێیە ماندێلا دەڵێ تێدەپەڕین. بەم شێوەیە زیندان و مردووە جێماوەکان ئەوەندەی تر دەکشێنەوە ناو تاریکایی شەو و مل دەدەنە قەزاو و قەدەر. ئەوسا هەورەکان پەیدادەبنەوە و زەمەن قورس قورس دەبێ، قورستر لەهەر کاتێکی تر. شتێک دەتکێ.
یەکێک لە زیندانییەکان دەڵێ ئەمە تەنیا خەونە، لەو ساڵانە گەلێک تێپەڕیوە، ئیستا زیندانەکە مۆزەخانەیە، من ئاگام لێبووە گەشتیار ڕووی تێدەکەن، با بگەڕێینەوە! بگرە یەکێک لە هاوڕێ کۆنەکانیشمان گایدە! ماندێلا دەڵێ تەنیا لەمەلەکردن بەردەوام بە، چارەنووسی ئێمە تەنیا تێپەڕینە. زیندانییەکی تر دەڵێ منیش ئاگام لێبووە، هەموو ڕۆژێ گەشتیارەکان دێن، لەهەموو بەشەکانی دونیاوە، ئێمە ئیستا تەنیا بۆ ئەوان چیرۆک و بەسەرهاتین، ئیستا ئێمە چیتر زیندانی نەماوین، بگرە زیندانەوانەکانیش گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان، ڕۆژە ڕەشەکان تێپەڕیون، ... لەمێژە. نێلسۆن دیسان دەڵێ تەنیا تێپەڕن، گەڕانەوەیەک نیە، گەڕانەوە گەورەترین هەڵەیە، زیندانەکەی ڕۆبن مۆزەخانەیش بێت دیسان ئێمە نابێ بگەڕێینەوە. دەنگی گریانی زیندانەکە و مردووەکان تێکەڵ بە دەنگی شەپۆلەکان دەبن. تکایە جێمان مەهێڵن، ... تکایە!
ئەوسا خۆرەکان لە گۆڕەکانیان دێنە دەرەوە. هەتا زیندانەکە، مەوداکە زۆر دوور نیە. دەستی یەکتر دەگرن و بەو شەوە نووتەکە خۆیان دەگەیەننە زیندانەکە. تێپەڕین لە دەرگا داخراوەکان کاتێک نیگابانەکان لەوێ نین چەند ئاسانە. هەموو شوێنێک بۆنی زیندانییەکان دەدا. زەویی تێنیسەکە، حەوشی پیاسەکە و تیڵدڕووەکان چەند خۆیان داوەتە دەست بێدەنگی. دەڵێی خەفەتی دیوارە تەنیاکان و ژوورە بێکەس و تەنیاکان دەخۆن. لە هەموو شوێنێک فرمێسکی دیوارەکان جۆگەلەیان بەستووە. جۆگەکان شۆق دەدەنەوە. یەکێک لە خۆرەکان کە کچێکی گەنجی نوقمی خەیاڵاتی پیاوەکەیەتی، خۆ دەگەیەنێتە دیوارێک و ماچی دەکا. لێێ دەپرسێ داخۆ بیرەوەرییەکی لەسەر پیاوەکەی لایە کە ئەم لەوە پێش قەت نەیبیستبێ. ئەوسا دانەدانە دەچنە ژوورەوە. دەچنە بەشی 'ب'. بەشی مرۆڤە یاغی و مەغرورەکان. ئەوانەی وا ئاراستەی نیگایان تەنیا لەسەر داهاتوو بوو. لێرە هەموو شتێک چەند بۆنی سیاسەت دەدا. کچەکە ڕوودەکاتە یەکێک لە پیاوەکان و دەڵێ ئەم بۆنە چییە؟ نایناسمەوە. پیاوەکە بە بێ ئەوەی وەڵام بداتەوە تێدەپەرێ و خۆی دەگەیەنێتە یەکێک لە ژوورە تەسکەکان. ئێرە چەندە بۆنی مرۆڤ دەدا! هەموو شتێک لێرە لەچاو گۆڕستانەکەی ئەوان چەندە جیاوازە! یەکێک لە خۆرەکان دەڵێ ئیتر لێرەوە دەتوانین پێکەوە لەگەڵ زیندانەکە هاواربکەین، جوانتر دەنگمان دەگاتە ئەوان. ماندێلا و هاوڕێکانی کە گەیشتوونەتە ناوەڕاستی ڕێگا، ئەمجارە گوێیان لە دەنگێکی بەهێزترە. دەنگێک لە پشت سەرەوە. هاوڕێکانی سەیری دەکەن. ماندێلا نیگای دەدزێتەوە، بەڵام زۆر خۆی ناگرێ. کتوپڕ دەنگ هەڵدەبڕێ و دەڵێ هاوڕێیان بیر لە ڕابردوو مەکەنەوە، نە مردووەکان و نە زیندان هی داهاتوو نین! لێیانگەڕێن ئەوان لەوێ بمێننەوە! یەکێک لە زیندانییەکان کە دڵی پڕبووە لە بەزەییم بڕیار دەگۆڕێ و دەگەڕێتەوە. گوێم لە ئێسکی جەستەیەتی کە لەدووای چەند چرکەیەک لەژێر دیانە بەهێزەکانی قرشێکدا دەشکێ و ورد و خاش دەبێ. ماندێلا دەڵێ نەمگوت چیدی ڕابردوویەک بۆ ئێمە نەماوە.
سەگەکان شێتانە لە قەراخ ئاوەکەدا دەوەڕن. پێیان سەیرە چلۆن ئەم مرۆڤە ڕووتەڵە بێ هێز و قول ڕەشانە توانیویانە لە سنووری ئەوان بپەڕنەوە. بەڵام هاوکات خۆشحاڵن مردووەکان و زیندانەکە لەوێ ماون و نەیانتوانیووە دەربازبن. هێشتا بیانوویەک بۆ هەبوونی ئەوان وەک سەگ لەم دوڕگەیەدا ماوە. لە کاتێکدا لمبۆزیان لە ئاوەکە وەردەدەن و لە تووڕەیی دەریا دەکشێنەوە، خەمیانە کە داخۆ خاوەنەکانیان بە هۆی غەفڵەتیان چ بەڵایەکیان بەسەردادێنن. یەکێک لە قرشەکان بە هاوڕێکەی دەڵێ ڕەنگە ئەمشەو بۆ یەکەم جار بتوانن تامی ئەم گۆشت تاڵە دەنگ زلانەیش بکەین! قرشەکەی تر وەڵام دەداتەوە فریاکەوە ئەوان خەریکن دەپەڕنەوە و بۆ هەمیشە تێدەپەڕن. قرشەکە دەڵێ لەوان گەڕێ با تێپەڕن. سەردەم سەردەمێکی ترە، ... سەردەمی سەگ خواردنە.
بەو نیوەشەوە مۆبایلەکەم هەڵدەگرم و تەلەفۆن بۆ شوێنێک دەکەم کە نازانم کوێیە. هەر ئەوەندەم ئاگا لێیە هاواردەکەم و دەڵێم لە دووای میلیۆنان ساڵ دوڕگەی ڕۆبن خەریکە بە وشکاییەوە دەلکێتەوە و بۆ هەمیشە تەنیایی خۆی جێدێڵێ، دەڵێم نە سەگە دڕەکان و نە قرشەکان و نە شەپۆلە سەرکێشەکانی نێوان لێککەوتنی ئۆقیانووسی هیند و ئۆقیانووسی ئەتڵەس نەیانتووانیوە بەری پێبگرن. دەڵێم دەبێ لێرە بن و بەچاوی خۆتان بیبینن چلۆن زەوی بە هۆی جەستە و هیوای مرۆڤەوە مەودای دەریا پڕدەکاتەوە. جەستەی ئەو مرۆڤانەی وا هەموو کەس پێی وابوو زەمەنی وەستاوی دوڕگەکە بۆ هەمیشە لەخۆیدا نوقمی کردبوون. لەوبەر هێڵی تەلەفۆنەکەوە کەسێک بە زمانێکی سەیر پەیتاپەیتا قسەدەکا و کتوپڕ بە بێ ئەوەی من قسەکانم تەواوکردبێ، تەلەفۆنەکە دادەخاتەوە. بەڵام گرینگ نیە، من بەردەوامم. کەسێک دەبێ بەم نیوەشەوە بەردەوام بێت و چیرۆکی ئەم پەڕینەوەیە بگێڕێتەوە، با لەوبەر هێڵەکەیشەوە کەس حاڵی نەبێ!
بەپەلە دێمە خوارەوەو بەرەو قەراغ دەریاکە بەڕاکردن دەڕۆم. کەس بە دەرەوە نییە. کە دەگەم تەنیا منم و شەپۆلەکان. شێتانە چاودەگێڕم. لە تاریکیی شەودا جەستەی سپی و بەڵەکی باڵندە دەریاییەکان دەبینمەوە. بەهەڵەداوان دەچمە لایان. ئەوان کە بەو نیوەشەوە مل و سەریان لە جەستەیاندا نوقم بووە و خۆیان داوەتە دەست شەوی دەریا، بە سووکە دەجوڵێن و بە لاچاو لێم دەڕوانن. هاواردەکەم ئەوە خەریکی چین کەی کاتی نووستنە، لەوێ لە ناو دەریا ئەوان خەریکن دەپەڕنەوە و پێویستیان بە یارمەتیە. باڵندەکان پشتم تێدەکەن و نەرم نەرم دووردەکەونەوە. ئەوسا ڕوودەکەمە ماسییەکان، بەڵام ماسی چییە نایبینم. وەک بڵێی لە ترسی قرشەکان خۆیان گەیاندووەتە بنی دەریا. ڕوو لە ئەستێرەکان دەکەم. هاواردەکەم و دەپاڕێمەوە فریایان کەون، بە دووری و بە جوانیان سوێندیان دەدەم. ئەوانیش چەند بێ خەیاڵن. ئاسمان چەند بێ بەزەییانە دەنگ لەخۆیدا دەنێژێ.
لەسەر زیخەڵانە تەڕەکە چۆک دادەم و لەبەر خۆمەوە هەموو شتێک دەدەمەوە دەست قەزا و قەدەر. ڕێک وەک زیندانەکە و وەک خۆرەکان. ئەژنۆکانم تا نیوە لە زیخەڵانەکەدا نوقم دەبن.
بەیانی زۆر درەنگ لەخەو بەئاگادێم. سەرم قورسە. یەکجار تینوومە و برسیمە. وڕ خۆم ئامادە دەکەم و دەچمە خوارەوە. لە ڕێستورانێکی ئەوبەر جادەکە دادەنیشم و داوای خواردن دەکەم. ژنێکی ڕەش بە منداڵێک بە باوەشیەوە لەبەر دووکانی فرۆشتنی خواردەمەنییەکەدا ڕاوەستاوە و داوای یارمەتی لە پیاوێکی ڕەش دەکا کە دوو دڵقی گەوەری خواردنی بەدەستەوەیە. پیاوەکە بەلایدا تێدەپەڕێ بێ ئەوەی تەنانەت لێیشی بروانێ. پاشان دوو نیگابانی ڕەشت پێست کە سواڵکەرەکە دووردەخەنەوە. ئەوسا بەسەرسوڕماوییەوە دەبینم لە تەلەفزیۆنی ڕێستورانەکەدا سەرۆککۆماری ڕەش پێشتی وڵات خەریکی پیشوازیی لە نوێنەری وڵاتێکی ئۆرووپاییە. باشە ساڵی چەندەیە. موبایلەکەم هەڵدەکەم و سەیری دەکەم. حەوتی سێپتامبری 2019.
بزەیەک دەمگرێ.
خۆشحاڵم ئەوان نێزیکەی سی ساڵە لە ئاوەکە پەڕیونەتەوە، با من گێژترین مرۆڤی دونیایش بم!... بەڵام ڕاوەستن! ئەو دیمەنە چی بوو ئیستاکە لەبەر ڕێستورانەکەدا بینیم؟... ها چی بوو؟... مەبەستم دیمەنەی پێش هەواڵی تەلەفزیۆنەکەیە، ... ئاە، چەندە سەرم دێشێ، ... تکایە کەسێک بیرم بێنێتەوە! [1]
ئەم بابەتە 337 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 26-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 29-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 337 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
قڕانی مانگا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,440
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,492
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
قڕانی مانگا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.609 چرکە!