پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,477
وێنە 105,727
پەرتووک PDF 19,161
فایلی پەیوەندیدار 96,479
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
لنین لە دەرگاکەمی دا
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لنین لە دەرگاکەمی دا

لنین لە دەرگاکەمی دا
لنین لە دەرگاکەمی دا
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

خانووەکەم لە گەڕەکێکی نزیک مەیدانی سوور بوو. چەند ساڵێک بوو لێرە دەژیام. لە ڕێگای بۆنگایەکی بەکرێدانی خانووەوە پەیدام کردبوو. خانوویەکی کۆن لە یەکێک لە شەقامە هەر کۆن و بەناوبانگەکانی شاری مۆسکۆ. ئێوارەیەک لەدووای نانخواردنی شەو کەسێک بەتووندی و بە بێ ڕاوەستان لە درگاکەمی کوتا. شێتانە. بەپەلە هەستام و چووم کردمەوە. بینیم پیاوێکی بچووکی کڵاولەسەر بە ڕیشێکی پرۆفسۆری و ڕوخسارێکی سپیی مردووانەوە لەوێ لەپشت درگاکە ڕاوەستاوە. بەسەرسوڕمانەوە بینیم 'لنین'ە. من کە دەمزانی هەنووکە ساڵی 2019یە و لەو ساڵانەی وا ئەو ژیابوو یەکجار دوورکەوتبووینەوە، کتوپڕ حسێبی زەمەنم لێ تێکچوو و بەپەلە لە ترسی ئەوەی نەکا پۆلیسی نهێنی تزار بیگرن، هێنامە ژوورەوە. هێشتا لەسەر کورسییەکە دانەنیشتبوو کە گوتی لێت تێکنەچێ ئیستا سەرەتای سەدەی بیستەم نیە.
ئەوسا من سەیری دەرەوەم کردەوە و، پاشان سەیری ڕۆژژمێرەکەی سەر مێزەکەم. جۆری شەقام و ئەو ئۆتۆمبیلانەی وا پیایا تێدەپەڕین و لەگەڵ ژمارەی سەر ڕۆژژمێرەکە پێیان دەگوتم ڕاست دەکا. ئیستا ساڵی 2019 بوو، زستانی 2019، بەڵام ئەم ڕاستیە لەجیاتی ئەوەی دڵنیام بکا، بە تووندی ترساندمی. وەک بڵێی ئەمەیشی خوێندبێتەوە گوتی مەترسە تەنیا دیدارێکی کورتی بەڕێکەوتە. هیچ شتێکی تر جگە لە ڕێکەوت منی نەهێناوەتە ماڵەکەی تۆ.
من کە لە بنەڕەتدا باوەڕم بە ڕۆح و شتی لەم بابەتە نیە و کەسێکی بەتەواوی باوەڕمەند بە مەتریالیزمم، بە خۆمم گوت بێگومان کەسێکە و ئەدای لنین دەردێنێ، جا لێیگەڕێ با دەریبێنێ، منیش جارێکە کاتم هەیە! ئەوسا بیرم کردەوە کە ژیانی دووپاتکراوەی ئەم ساڵانە یەکجار پێویستی بە کایەیەکی لەم چەشنەیە. کایەی شۆڕش و پیاوە گەورکانی.
هەر کە زانی من ئارام بوومەتەوە، چاوە تیژەکانی تێبڕم و وتی یادی ئەو ساڵانەی سیبری دەکەمەوە، ساڵەکانی کۆتایی سەدەی نۆزدە، زستانەکانی سیبری و بەفرە زۆر و سەرما تاقەت پڕوکێنەکەی، کاتێک بۆ ئەوێ دوورخرابوومەوە و لەگەڵ 'کرۆپسکایا'ی ژنم لەوێ دەژیاین، ... ساڵانی پێش شۆرش، گەلێک پێش شۆڕش، بیری کتێب خوێندنە شێتانەکانی خۆم و نووسینە بەردەوامەکانم دەکەم. من کە ئیتر تەواو دڵنیا بووم ئەوە لنین خۆی نیە و تەنیا کەسێکی باشی شارەزای مێژووە، وتم تێدەگەم، مرۆڤی ئەم سەردەمە هەر هەموومان وامان لێهاتووە، زۆر یادی جاران دەکەین، بێگومان شۆڕشگێڕەکان زیاتر لە کەسەکانی تر یادی جاران دەکەن. گوتی گەر ئیزنم بدەی حەزدەکەم لێرە کەمێک بمێنمەوە و لێرەوە لە شەقام بڕوانم و جارێکی تر یادی ژیان بکەمەوە. گوتم بێگومان دەتوانی، ماڵ ماڵی خۆتە! ئەوسا هەستام قاوەیەکیشم بۆ هێنا. ڕاستییەکەی ئەوەبوو ئەوەندە بێ ئازار دەهاتە بەرچاوم کە تەنانەت بیری ئەوەیشم بۆ یەک جار بە زەینم دا نەهات گەر هاتوو شتێکی خراپ و چاوەڕواننەکراو ڕوویدا تەلەفۆن بۆ پۆلیس بکەم.
لە کاتێکدا لنین دانیشتبوو و نوقمی دیمەنەکەی دەرەوە ببوو، من دیسان سەیری تەلەفزیۆنم کردەوە. لنین چاوی لە سەفحەی تەلەفزیۆنەکە نەبوو. من کە سەیری فیلمی پۆرنۆم دەکرد، دەنگی هەنسکەهەنسکی ژنی ناو فیلمەکە سەرنجی لنینی ڕاکێشا و وتی ئەوە ڕۆمانی 'ئاننا کارەنینای' تۆلستۆی دەخوێنیتەوە؟ من همیشە ڕقم لە بۆرژوازی و پیاوە مالیکەکان بووە، هەمیشە هەوڵدەدەن کاتە بەتاڵەکانی خۆیان بە سێکس پڕبکەنەوە، کە دەشبن بە نووسەر لە بەرهەمەکانیشیاندا هەر باسی ئەم بەشەدەکەن. کاتی خۆی پیاوێکم لێ ڕاسپارد و داوام لێکرد بێتە پاڵ شۆرش، بەڵام ئەو پیاوێکی مالیکی لەخۆڕازی مەسیحی بوو کە گاڵتەی بەو کەسانە دەهات وا دەیانویست دونیا بگۆڕن، پێت سەیرنیە کەسێک ڕۆحی کۆمەڵگای ڕووسیا بێت و کەچی دوواتر بەدەست ژنەکەیەوە ئاوارەبێت و لە وێستگەی قەتار بمرێت! ئەمەیش تراژێدیای ئەوانەیە وا لەگەڵ ئەوەی ڕۆحی سەردەمن بەڵام نایانەوێ لەم ڕۆحە تێبگەن! وتم نا ئاننا کارەنینا نیە، فیلمی ڕووتە. وتی فیلمی ڕووت! فیلمی ڕووت چییە؟ وتم وەرە سەیری کە! بەهەنگاوە بچووکەکانییەوە هات. لەتەنیشت مندا ڕاوەستا و لە تەلەفزیۆنەکە ڕاما. ئەوسا گوتی وادیارە بۆرژوازی زۆر شتی بۆ سەرگەرمکردنی خەڵکی دۆزیوەتەوە. گوتم سەردەمی ئێوە وانەبوو؟ گوتی لە گۆشەوکەنار قەحبەخانەکان هەبوون، پڕ لە ژنانی موحتاج، بەڵام ئەم ژنانەی من ئیستا دەیانبینم زۆر لە موحتاج ناچن، ئەوەندەی ئەکتەری فیلمن. قەحبەکانی سەردەمی ئێمە بۆ بەردەوامیی ژیان قەحبە بوون بەڵام قەحبەبوون بۆ ئەمانە شێوەی ژیانە، هەڵیانبژاردووە. ئەوسا بەپەلە چووەوە شوێنەکەی خۆی. دانیشتەوە و دیسان لەدەرەوە ڕامایەوە. گوتم خۆ دەزانی هەڵاتووی و نیگابانەکان بزانن دەستبەجێ بە شوێنتدا دەگەڕێن؟ گوتی ئەی چۆن نازانم، بەڵام لە ڕاکشانی زۆری ئەوێ ماندوو ببووم، پێویستم بە پشوویەکی تەواوە. گوتم خۆ دەزانی ساڵانە نزیکەی دوو میلیۆن و نیو کەس سەردانت دەکەن و زۆرترین گەشتیاران لە مۆسکۆ ڕوو لە تۆدەکەن. گوتی دەزانم. گوتم سەرچاوەی پارەی چاکی! لێوەکانی کشان، نەمزانی بزەیە یاخود تیشکی بەئاستەمی گڵۆپی ئەو ئۆتۆمبیلەی لەسەر جادەوە تێپەڕی. گوتی مەیدانی سوور لەچاو ئەو ساڵانە یەکجار گۆڕاوە، بەڵام حاڵ و هەواکەی هەر هەمانە، من لەبەر ئەمەیە ڕووسیام هەمیشە خۆش ویستووە، شتێک لە ڕابردوو هەیە قەت بەرۆکی بەرنادا، هەزار ئەوەندەیش فیلمی پۆرنۆ دروستبکەن، ڕوسیا هەر ڕوسیایە.
من کە دەمزانی زۆری پێناچێ نیگابانەکان زۆر خێرا بە ونبوونی لنین دەزانن و دەستبەجێ دەکەونە گەڕان بە شوێنیدا، گوتم واچاکە دووای ئەوەی بێتاقەتییەکەت بەسەرچوو بگەڕێیتەوە، دێن دەتدۆزنەوە و بۆ منیش باش نیە، بە تاوانی دزی دەمگرن و ڕەنگە لەسێدارەیشم بدەن، ئاخر تۆ هێشتا پیاوێکی یەکجار بەناوبانگی. گوتی خەمت نەبێ، من بۆ خۆم بۆیان شیدەکەمەوە. گوتم ئەوان باوەڕ بە قسەی پیاوی مردوو ناکەن. کە ئەمەی گوێ لێبوو لای کردەوە و بە چاوە تیژەکانی بەوردی لێمی ڕووانی. گوتی دەزانی من لەمێژە لەوێ بیر لە شۆڕشێکی تر دەکەمەوە، شۆڕشێک کە پێش لەهەر شتێک پێویستی بەوەیە من جارێکی تر بەرەو فینلاند ڕابکەمەوە و لەوێ سەرلەنوێ پلانەکەی دابڕێژمەوە. بەڵام ئەرکێکی قورس دەکەوێتە سەر شانی تۆ. تۆ دەبێ بچی و گۆڕی هەموو هاوڕێیان بەسەربکەیتەوە و پێیان بڵێی من لەوێ لە شاری 'تامپێرە'ی فینلاند وەک ساڵی ساڵان چاوەڕوانیانم. لەوێ سەرۆک پۆلیسی ئەوێیش وەک ئەو ساڵانە داڵدەم دەدا و ئیتر دەتوانین لەگەڵ هاوڕێیان کۆبوونەوەکانی خۆمان سازبکەین و سەرلەنوێ شۆڕش بەرپابکەینەوە. تازە لە گەشتیارانم بیستووە هیشتا لە مۆزەخانەی تامپێرە کەلوپەلە کۆنەکانی من دەستدەکەونەوە، کەواتە هەموو شتێک زۆر خێرا دەتوانێ وەک جارانیان لێ بێتەوە. ئەوسا دیسان لەودیوی پەنجەرەکە ڕامایەوە. من کە بەردەوام چاوم لە فیلمە پۆرنۆکە هەڵنەدەگرت وتم من ئەمە دەکەم، بەڵام بێگومان ئاگات لێیە کە ئەوان جەستەیان مۆمیایی نەکراوە و لەجیاتی شووشە لە گۆڕدا دەژین، بۆیە دڵنیانیم گوێیان لە من بێت و داواکەت سەربگرێ. لنین گوتی ئەو سەردەمانەیش ئێمە لەزۆر شت دڵنیا نەبووین، بەڵام کارەکانمان سەریانگرت. ئەوسا داوای دەفتەر و قەڵەمی کرد. بۆم هێنا. لە ماوەیەکی کورتدا بەدەیان پەیامی نووسی. هەر هەموویان بە ناوی نهێنیی حیزبییەوە. پاشان داوایکرد گەر دەکرێ جل و بەرگی باشی بدەمێ لەگەڵ جووتێک پۆستاڵی گەرمی زستانی کە بتوانێ بەرگەی دەشت و دەرە بەستەڵەک لێدراوەکانی ڕێگای فینلاند بگرێ. فیلمە پۆرنۆکەم ڕاوەستان و چووم بۆم هێنا. زۆری بەدڵ بوو. وتی لەگەڵ ئەوەی جنسی زۆر چاکە، بەڵام بەپێچەوانەی سەردەمی ئێمە سووکترن. هەستا و بۆ ڕۆیشتن تەواو ئامادەبوو. گوتی تکایە بەتایبەت کرۆپسکایات لەبیرنەچێ، پێی بڵێ یەکجار وەڕەزیی دەکەم، پێی بڵێ ئەوەندەی نەماوە ژیان وەک ساڵی ساڵانی لێ بێتەوە. گوتم خۆ دەزانی لە ناوەوە، ناوەوەی جەستە بەتاڵیان کردوویت و هیچت تیانەماوە، نە دڵ، نە گورچیلە، نە سی، نە گەدە و نە ڕیخۆڵە و... لێرەدا ڕاوەستام. لنین بزەیەکی هاتێ و گوتی تکایە پەیامەکانم بگەیەنە.
لەو کاتەیدا ویستی درگاکە بکاتەوە و وەدەربکەوێ، دەنگی فیقەلەی پۆلیس شەقامەکانی تەنییەوە. ئەوسا ئەو ئۆتۆمبیلانەی بەپەلە دەرکەوتن و لەهەموو شوێنێک خەڵکی چەکداریان دادەبەزاند و دەکەوتنە پشکنینی ڕێبوارە تاق و تەراکان و پشکنینی ماڵەکان. گوتم تازە درەنگە، بچیتە دەرەوە دەتگرن. ویستم بەپەلە بیبەمە ژوورەخەوکەم و لەژێر تەختی خەوەکەمدا بیشارمەوە کە بینیم لنین بە بێ خەم هەر لە شوێنی خۆیدا ڕاوەستاوە. بە پاڵتۆ و پۆستاڵەوە. وتم ناتەوێ بتشارمەوە؟ ئیستا دێن دەتگرن. لنین وەڵامی نەدامەوە. شەقام پڕببوو لە چەکدار
کە گەیشتنە بەر دەرگاکەی من و هەر ویستم درگاکەیان لێبکەمەوە لنین دەستی هێنایە سەر ڕێگام. کوتانی درگاکە ئەوەندە توند بوو دڵ و جەستەمیان هێنایە لەرزین، بەڵام لنین زۆر بە ئارامی و بە بێ ئەوەی نیشانەیەک لە ترس و دڵەڕاوکێی تێدابێت، هەنگاوی هەڵگرت و درگاکەی کردەوە.
سەرۆک پۆلیسی مۆسکۆ لەسەر شۆستەکە ڕاوەستابوو. بە دوو پۆلیس بە هەردوو تەنیشتییەوە. هەر کە چاوی بە لنین کەوت وتی ڤلادیمیر ئیلیچ ئۆلیانۆڤ، ... دیسان لێرە![1]
ئەم بابەتە 191 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 26-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 29-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 191 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,477
وێنە 105,727
پەرتووک PDF 19,161
فایلی پەیوەندیدار 96,479
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.844 چرکە!