پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
لەبەر بارانی ئەو شەوەدا
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لەبەر بارانی ئەو شەوەدا

لەبەر بارانی ئەو شەوەدا
لەبەر بارانی ئەو شەوەدا
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

ئەگەرچی لە دووای هێنان و بردنێکی زۆر، بیمە پووڵەکەی داوە و لەدەستی بنەماڵەی خاوەن مردووەکە ڕزگاری بووە، بەڵام هێشتا پێی وایە ئەم مردووەکەی ژێرنەخستووە و ئەوە مردووەکە خۆی بووە خۆی ژێر ماشینەکەی ئەم خستووە!
کە ئەمە دەڵێ، پێی پێدەکەنن!
هەڵبەت یەکەم جاریشە لە ژیانیدا (لە پەنجا ساڵ تەمەنی زیاترە)، پێکەنینی خەلکی پەرۆشی ناکا. ڕاستییەکەی ئەوەیە قەت لە ژیانیدا ئەوەندە دڵنیا نەبووە. هیچ شتێکیش بە قەدەر دڵنیایی متمانە نابەخشێ. دەتوانی لە بەرامبەر دونیادا ڕاوەستی.
دەڵێ ئاخر چۆن دەبێ لە هەمان شوێن دا، لە پاش سی ساڵ، کەسێک ژێربخەم کە ئەو کات ژێرم نەخست! مەبەستی ڕووداوێکی لەم چەشنەیە کە سی ساڵ لەوە پێش هەر لێرە لەم گوندەی نزیک شار ڕوویدا. ئەو ساڵە لە کاتێکدا موسافیری پێبوو و بە ناو گوندەکەدا تێدەپەڕی، کتوپڕ زەلامێک هاتبووە بەر ماشینەکەی. ئەمیش چەندە خێرا و چەند بە چوست وچالاکی فەرمانەکەی وەرگێڕابوو و خۆی لە ژێرخستنی پاراستبوو. بگرە ئەو ساڵە ساڵی بوردوومانەکان بوو و ئەم گوندە پڕی خەڵکی. وەها قەرەباڵغ، نەبێتەوە. دەڵێ چۆن ئەو کات ژێرم نەخست و کەچی ئیستا دەبێ ژێری بخەم؟
پێی دەڵێن ئەو ساڵە، ئەو ساڵە بوو. دەڵێن ئەو ساڵە گەنج بووی و بەدەست و برد. دەڵێن ئەو ساڵە خەڵکیش لە ترسی بوردومان، وریاتر بوون! جگە لەوە ئەو ساڵە ڕۆژ بوو و دونیا ڕووناک، نە باران دەباری و نە کڕێوەی دەکرد!
بیردەکاتەوە ڕاست دەکەن، ئەو ساڵە ئەم جەوان بوو و دونیا ڕووناک، بەڵام دیسان دڵنیایە کە ئەم ژێری نەخستووە و ئەوە مردووەکە خۆیەتی خۆی ژێر خستووە! بەئەنقەست، جا چ بە دەستی خۆی یان بە کەتنی کەسی تر.
لە ئیدارەی پۆلیس گوتبووی شەو درەنگان بوو، لەگەڵ هاوسەرەکەی لە سەفەر دەهاتنەوە، نەخۆش بوو بردبووی بۆ تاران، دونیا تاریک و بە لێزمە دەباری، گڵۆپی ماشینەکە بە جوانی کاری دەکرد، کێشەیان نەبوو، چونکە ناو گوندیش بوو سورعەتی ماشینەکەی کەم کردبووەوە، گوندیش سەحرایەکی بەرەهوت، کەس بەدەرەوە نەبوو، دوو ڕیز دووکانەکەی ئەم براوبەری جادەکە هەموویان داخرابوون، تەنیا باران بوو و تاریکی و گوند، لەگەڵ چراکانیشی. هیچی تر. تا کتوپڕ زرمەیەک لە تەنیشتەوە ڕایدەچڵەکێنێ، وەک بڵێی یەکێک لە دووکانەکان بە سەرسەریدا ڕووخابێ، یان سەیارەیەک لە تەنیشتەوە لێی دابێ، زۆر خێرا تورمزی گرتووە، ڕێک کەمێک لەو لاترەوە لەسەر جادەکە ڕاوەستاوە، هەر باشیش بووە چەپی نەکردووە، چاوتان ڕۆژی ناخۆش و ڕەش نەبینێ، کە هاتمە دەر چی ببینم؟
پەیکەری پیاوێک لەبەر باران، پیاوێکی پیر، ڕاکشاو، چوارتاق، لە بەر بارانی ئەو شەوەدا. تەڕ تەڕ.
پۆلیس هەموو شتێکی نوسیبووەوە. نە پێیان گوت درۆدەکەی و نە گوتیان ڕاست دەکەی. بەڵام خەڵکی ئای ی ی لە خەڵکی!
کاکە بۆ درۆ دەکەی؟
ئیتر پێش دێ! پیاو کە خاوەن ماشین بوو و خێراتر لەو خێراییەی ڕۆیشت وا خودا و سروشت پێیان بەخشیوە، خەڵکیش بەژێرەوە دەکا. مەگەر هەر بە قاچەکانی خۆت بە ڕێگایشدا بڕۆی جاری وایە خۆت بە خەڵکی دا ناکێشی؟
ئەیچۆن کە وات کردووە! کاکە، عەیب نیە، نیە کە نیە. ئاخر چۆن دەکرێ پیاوێکی پیر لە تەنیشتەوە خۆی بە ماشینێکدا بکوتێ کە لانیکەم بە سورعەتی پەنجا و شەست دەڕوا؟
ها؟
شتی وا چۆن دەبێ، پیاوێکی ئاوا بە تەمەن و گۆچان بەدەست و نەخۆش! مەگەر پیاوی گەنج بە پەنجا و شەست دەڕوا تا پیریکی تڕۆ بتوانێ، ها؟
دەی منیش هەر ئەوە دەڵێم. پیرەپیاوێکی وا بۆ لە شەوێکی ئاوا وەیشوومەدا بەدەرەوە بووە؟
ئەسڵەن چۆن توانیوویەتی ڕێگا بکا؟
چۆن چۆنی توانیوویەتی لە تەنیشتەوە خۆی بە ماشینەکەی مندا بکوتێ؟
ها؟
چۆن چۆنی؟
سەری لێ بادەدەن و دەڵێن کە حەزی لێیە ڕووداوەکە لەو سەرەوە بە پێچەوانەی ئەقڵەوە بخوێنێتەوە. دەڵێن ئاساییە، چونکە هیچ شتێک وەک مردن نیە.
چەند مانگی خایاند. هێنان و بەرەیەکی زۆر. شکایەت و هەڕەشەی ماڵە مردوو. گریان و شین و شەپۆڕی سەیری ژنەکانیان کاتێک چوو بۆ سەردانیان. ئەوە هەر هیچ کاتی خۆی لەسەرەخۆشی هەر ڕوویان نەدایێ و تەنیا لەبەر خەڵک و حەیای خۆیان بوو پڕشەقیان نەکرد. لە کاتی سەردانەکەیش دیارییەکان هیچ یارمەتییەکیان نەدا و دڵی خاوەن مردووی نەرم نەکرد. بگرە کاتی خواحافیزی چەند جوێن و تەوسیشیان هەروا لەبەرەوە بارکرد و زۆر ناموحتەرەمانە بەڕێیان کرد. ئیتر لەوە گەڕێ لە ماڵەوە، لای خۆیشی ژنەکەی هەر دەگریا و بە خۆی دا دەکێشا و وێنەی تەرمی بەر بارانی ئەو شەوەی قەت لەبەر چاودا ون نەدەبوو.
زەمەن چەند قورس دەگوزەرا.
لە پۆلیس دەپرسێ داخۆ پیاوەکە دیمەنسی نەبووە. داخۆ لە ماڵەوە کێشەی نەبووە و منداڵەکانی ڕێزیان لێگرتووە. داخۆ ئەو شەوە دەریان نەکردووە. داخۆ، داخۆ، وەڵام 'نا'یە. تەرمەکەی بەر باران کێشەی لەم چەشنەی نەبووە. ئەگەرچی ئەم دڵنیایە کێشەیەکی هەر هەبووە. ئەگینا پیاوێکی لەو تەمەنەدا و بەو شەوە و لەو هەوایەدا بۆ لە دەرەوە بووە! ئاخر بۆ دەبێ لە لاتەنیشتەوە خۆی بە سەیارەکەی ئەمدا بکوتێ؟
ئەویش بەو خێراییە. کێشەیەکی نهێنی، کە ئەو شەوە لەناو تەرمەکەدا لەگەڵ تەرمەکە لە ژێر باران بە بێدەنگی ڕاکشا و، دوواتر هەر لەگەڵ تەرمەکە نێژرا، بۆ هەمیشە.
بنەماڵەی مردووکەیش یەکجار نەناسراون. نە ئەم کەسیان لێ دەناسێ و نە کەسیش دەناسێ بیانناسێ. دڵنیایە گەر تەنیا بیتوانیایە لەگەڵ کەسێک قسە بکا کە ئەوان دەناسێ، ئەوا ڕەگ و ڕیشەی کارەساتەکەی ئەو شەوەی لە بنی بنەوە دەردێنا. ئەوسا پیشانی وڵاتی دەدا و دەیسەلماند پیاوکوژ نیە. دەیسەلماند کە تەنیا بە ڕێکەوت یاخود پلانێکی نامەردانە و ناجوامێرانە کراوە بە پیاوکوژ.
مردووەکە خاوەن سێ کوڕە. تەمەنیان لە چلەکاندان. هەر لە یەکەم ڕۆژەوە ئەگەرچی خۆیان گیڤ کردەوە، بەڵام زۆری لێ نەدەهاتنە پێشەوە. زۆرتر بە تەرمەکە، ناشتنی، سەرقەبران و بە سەرەخۆشییەوە سەرقاڵ بوون. هەروەها بە جوێنیش. یەکجار دەم ناسڵامەت بوون. کە کارەکە گەیشتە لای حکومەت و پۆلیس و ئەوسا ئیدارەی بیمە، ئاگای لێبوو سەرێکیان هەموو ڕۆژێ لای ئیدارە جۆر بە جۆرەکان بوو. شکایەت و شکایەت کاری، وازیان نەدەهێنا.
چاوەکانی دەقونجێنێ و هەوڵدەدا دیمەنی ئەو شەوە سەرلەنوێ بهێنێتەوە بەر چاوی. هەموو شتێ دادەڕێژێتەوە. بەڵام هەموو شتێ دیسان وەک هەمان دیمەنی ئەو شەوە خۆی دەنوێنێتەوە. نە هیچ شتێک کەم و نە هیچ شتێک زیاد. بگرە چەندین و چەندین جاری تریش لە ژنەکەی دەپرسێتەوە. بەڵکو ئەو شتێکی بینیبێ کە ئەم نەیبینیوە. بەڵام بێسوودە. ژنەکەی بەدەم گریانەوە هەر هەمان شت دەگێڕێتەوە. هەمان ڕووداوە. ئاخر چۆن وادەبێ! لای هەردووکیان هەموو دیمەنەکە بریتییە لە تاریکایی، گڵۆپی سەیارەکە، باران و پاشان زرمەکە، زرمە ترسناکەکە لە غەیبەوە.


کە بیمە دووسەد میلیۆنەکەیان دا بە بنەماڵەی خاوەن مردووەکە و ئەمیش لای خۆیەوە زیاتر لە دە میلیۆن تمەنی تری سەرف کرد، کاتێک لەمێژبوو ماشینەکەی فرۆشتبوو و بڕیاری دابوو جارێکی تر چییە قەت ئۆتۆمبیل نەکرێتەوە، ڕۆژێک بە ڕێکەوت لە شەقام بە تووش کوڕە گەورەکەیانەوە دەبێ. ڕۆژێکی پاییزیی. هەردووکیان لە جادەکە دەپەڕینەوە. نیگایان لە نیگای یەکتر چەقی. ڕێک لەناوەڕاستی جادەکەدا. ئەم بە پەرۆشی و بە شەرمەوە لێی ڕووانی. نیگای وەیلان بوو. نەیدەزانی چی بکا، داخۆ سڵاو بکا، خۆی لێ گێل بکا یاخود دیسان داوای لێبوردنیان لێ بکاتەوە. لەم بیرانەدا بوو کە بینی ئەوەی بەرامبەری بە بزەیەکەوە لێی دەڕوانێ، بزەیەک کە لە گۆشەی لێوەکانییەوە دەستی پێدەکرد و هەتا گۆشەی چاوەکانی دەکشا. بزەیەک وەک خودی خۆشبەختی.
لە ناوەڕاستی جادەکە شەتڵ بوو! ئەگەرچی قسەکەی خۆی سەلمابوو، بەڵام باوەری نەدەکرد. ئاخر چۆن شتی وادەبێ؟
بۆقی ماشینێک لەناکاو ڕایچڵەکاند. لە جیی خۆی شێتانە هەڵبەزییەوە. لای کردەوە و لە پشت سەری خۆی ڕووانی. هەمان ماشینی خۆی. ماشینی شەوی تەرمەکە! بەو کەسانەوەی لە پشت شووشە لێڵەکەدا دیانە سپییەکانیان بە ئاستەم دەدرەوشانەوە. ڕۆژگار لە مێژە ناجوامێرانە پێدەکەنێ.[1]
ئەم بابەتە 301 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 27-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 27-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 301 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.532 چرکە!