پرسەنامەی بافڵ تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی عەبدوڵڵا وسو
دەقی پرسەنامەکەی
بافڵ تاڵەبانیبافڵ تاڵەبانی:
کۆچی دوایی هەڤاڵ عەبدوڵڵا وسو، فەرماندە و تێکۆشەری ناسراوی گەلەکەمان، لە دڵەوە نیگەرانی کردین و خۆمان بە هاوبەشی ئەم خەم گەورەیە دەزانین.
هەڤاڵ عەبدوڵڵا وسو، پێشمەرگەیەکی قارەمان و فەرماندەیەکی ئازاو چاونەترس بوو. نموونەی خۆڕاگری و قوربانیدان بوو لەپێناو خاکی کوردستان. هەر بۆیە لەدەستدانی تێکۆشەرێکی وەک عەبدوڵا وسو خەمێکی گەورەیە.
لەخوای گەورە داواکارین ڕۆحی هەڤاڵ عەبدوڵڵا شاد بکات و سەبووری بە کەسوکار و خانەوادە تێکۆشەرەکەی ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
21ی حوزەیرانی 2022
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!