پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,399
وێنە 105,713
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,489
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
من شۆڕشگێڕم!
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

من شۆڕشگێڕم!

من شۆڕشگێڕم!
من شۆڕشگێڕم!
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

من شۆڕشگێڕم. من لە شۆڕشگێڕبوونی خۆم پەشیمان نیم. وا بیردەکەمەوە هەر مرۆڤێکی شەریف لەم گەردوونەدا کە ئێمەی تێدا دەژین دەبێ شۆڕشگێڕ بێت. تەنانەت ئەگەر شۆڕشگێڕبوونەکەیشی قەت نەگاتە هیچ ئەنجامێک. ئەو لە ڕاستیدا دەبێ شۆڕشگێر بێ چونکە شۆڕشگێربوون پێش ئەوەی گەیشتن بێ بە ئامانجێ، بریتیە لە شێوازی دروستی ژیانکردن. لە ڕاستیدا ئێمە دەژین نەک لەبەر ئەوەی بە ئامانجێک بگەین، بەڵکو لەبەر ئەوەی بە شێوازێکی دروست و شیاو ژیانمان بەسەربردبێ. هەروەها من دیسان بیردەکەمەوە مرۆڤ کاتێک دروست ژیانی کرد سەرئەنجام بە ئامانجی خۆی دەگا، گەر تەنانەت هەزار ساڵیش بخایەنێ!

بەهەرحاڵ!
ئەمانەم گوت لەبەر ئەوەی پێتان بڵێم من کێم. ئیستا بێگومان ئیتر بە جوانی لە من گەیشتوون. ڕاستە من شۆڕشگێرم، شۆڕشگێڕێکی بێ ئاکام و بێ کارنامەی قبوڵی، بەڵام شۆڕشگێڕێک کە هەیە و ڕێک لە تەنیشت ئێوەدا دەژی. لەهەمان کۆڵان کە ئێوەی تیا دەژین، دراوسێیەکی دیوار بە دیواری ئێوە. وابیرنەکەنەوە زۆر سەیر و سەمەرم. نا، بە پێچەوانەوە منیش وەک ئێوە نان دەخۆم، دەخەوم، دەچمە ئاودەست، کاردەکەم، توڕەدەبم، پێدەکەنم، دەگریم، دەخۆمەوە، چاو لە ژنی خەڵکی دەکەم، پشتە ملە دەدوێم، دەترسم، نیوە شەوان بەدەم خەوی ناخۆشەوە ڕادەچڵەکێم و... هەتا دووایی. ئەدی، منیش مرۆڤم، بەڵام ڕەنگە کەمێک جیاوازتر. ئەویش ئەوەیکە یەکەم: زۆر سەرنجی دەورووبەرم دەدەم، دووهەم ئەوەیکە خەیاڵم زۆر دەچێتە سەر داهاتوو. لای من 'ئێستا' زۆر بێمانایە و 'داهاتوو' زۆر پڕ مانا! لەو نێوەیشدا، واتە نێوان ئیستا و داهاتوو منم و خەیاڵەکانم. لای من 'داهاتوو' شتێکە وەک هەموو 'بوون'. لای من ئیستا و ئەوەی لە نێوان ئێستا و داهاتوودا هەیە، تەنیا بە داهاتووەوە مانای پەیدادەکا. بۆیە گەر ڕۆژێک ڕێگات کەوتە سەر ڕێگام و بەڕێکەوت لێت ڕوانیم، ئەوا بەتووش ئەو شۆقەوە دەبی کە وەک تیشکێکی نادیار لە چاوەکانمەوە دەدرەوشێتەوە. بەڵام نەترسی! نا، ئەم شۆقە تەنیا هی منە و جارێکە هیچ ڕەبتێکی بە دونیای دەرەوە نیە. من وەهام! یانی بڕیارم داوە وەها بم. گرینگیش نیە تاکەی. لای من گرینگ ئەوەیە کە مرۆڤ دەبێ هەوڵبدات جۆرێکی تر بژیت. ئەگەرچی تەمەن زۆر کورتە و بەشی هەموو خەیاڵەکان ناکا. گەر دەیشپرسن چۆن بوو من وەهام لێهات دەبێ بڵێم کە بە جوانی لەبیرم نیە. ئەوەندە دەزانم کاتێک مێرمنداڵ بووم شۆڕشی ساڵی 57 دەستی پێکرد و لە ماڵی ئێمە گەورەکان ڕۆژ تا ئێوارە خەریکی قسە و باسی سیاسی بوون. منیش لە تەنیشتیاندا دادەنیشتم و گوێم بۆ هەڵدەخستن. بەڕاستی سەرم بە زیرەکییان سوڕدەما. های کە چەند حەزم دەکرد منیش وەک ئەوان بدوێم و بتوانم ئەو هەموو ڕووداوە بێ سەرەوبەرانەی لەدەرەوە ڕوویان دەدا ئاوەها لە ڕستەکاندا کۆبکەمەوە و ئاراستە و جەهەتیان پێبدەم. جگە لەمە لەبیرم دێ چەندە ڕقم لەوە بوو کە هەمیشە لە دەرەوەی نیگا و کۆڕ و قسەو باسەکانی ئەوان بووم و کەسیان گوێیان نەدەدامێ. منی تەریک، منی لاکەوتە. بگرە تەنیا ئەو کات دەیانبینیم کە چاییان دەویست، یان پەرداخێک ئاو! ئەمە بووە هۆی ئەوەی بە دزییەوە بچم کتێبەکانیان بخوێنمەوە، ئەگەرچی بەڕاستی هیچیان تێنەدەگەیشتم. هەتا ڕۆژێکیان کتێبی چیرۆکی منداڵێکی چینیم بینی کە دەبا پەیامێکی نهێنی و گرینگی شۆڕشگێڕانی چینی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر ڕاگوێزێ. لەو ڕۆژەوە ئیتر زانیم کە چارەنووسی من و ئەو منداڵە بوو بە یەک چارەنووس: ڕاگواستنی پەیامی شۆڕشگێڕان!

بەهەرحاڵ!
بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە با بە ئەسپایی باسی ڕووداوێکی ژیانی خۆم بکەم بۆتان. تکایە با لە ناو خۆماندا بمێنێەوە! ڕاستییەکەی ئەوەیە من جاروبار هەست بە پەشیمانی دەکەم. پەشیمانم لەوەی ڕۆژێک لە ڕۆژان گوێم لە قسەی گەورەکان گرت، ئاخر ئەوانەی من گوێم لێدەگرتن ئیستا هیچیان ئەو ڕۆژانەیان لەبیرنەماوەو هەر هەموویان بوونەتە بازرگان و خەریکی ژیانی خۆیانن. وەک بیستوومە بە دزیشەوە ژن و شتی وایش دەبەنەوە و لەگەڵیان ڕادەبوێرن. گوایا لەسەر پارە جوێنیش بەیەکتر دەدەن و بە ساڵانی ساڵ وەک منداڵ لەیەکتر دەتۆرێن. پەشیمانم لەوەی ڕۆژێک لە ڕۆژان کتێبی ئەو کوڕە مندالە چینیەم خوێندەوە و سەرم بە جورئەت و دەموچاوی چڵکنی سوڕما و بڕیارم دا منیش وەک ئەو بم. پەشیمانم چونکە ڕاستە من بڕیارم داوە تازە شۆڕشگێڕ بم، بەڵام شۆڕشگێر نابێ لە کۆمەڵگایەک دا بژی ژیانی زۆر ئاسایی دێتەبەرچاو و سەرەڕای تێپەڕینی ساڵانی ساڵ، شتی وەها ڕوونادا کە دڵی پیاوی پێ خۆش بێت. هەڵبەت بیستوومە کە دەڵێن شۆڕش ڕێک لەو کاتەیدا دێ کە کەس بەتەمای نیە. بەڵام با قسەیەکی دڵی خۆمتان پێ بڵێم، بەڕای من ئەمە قسەی قۆڕە! شۆڕشێک نەتوانی پێش بینی بکەی لە ڕاستیدا شۆڕش نیە و ئەوە زیاتر لە دیوارێک دەچێ بەسەرتدا دەڕوخێ. پەشیمانم چونکە ئیستا بە تێپەڕینی زەمەن و کات و پیربوونم، بەڕاستی لە کات گەیشتووم و هەنووکەیە دەزانم هەزار ساڵ واتای چییە. ئیستا دەزانم کە هەزار ساڵی تر من لێرە نیم و بگرە ڕەنگە وێنەکەیشم بە سەر هیچ دیوارێکەوە نەبینرێ (سەرەڕای قیسیچمەییم). هەڵبەت دەزانم کە کاتی خۆی وتوومە ئێمە سووتەمەنین و بەتەمای هیچ نین، بەڵام وەک دەزانین هەموو مرۆڤێک، بە شۆڕشگێڕەکانیشەوە، حەزیان لە جۆرێک وەبەرچاوکەوتنە. من دەزانم ئیستاکە خەڵکی کۆلان لەناو ماڵەکانی خۆیان باسم دەکەن و پشتە ملە لەسەرم دەدوێن، دەزانم من بە نهێنی ناسراوترین سیما و کەسی ئەم گەڕەکەم، بەڵام ئەمە تەنیا ماوەیەک خۆشی دەبەخشێ و کەمکەم کەمرەنگ دەبێتەوە. ئا، من وەک مرۆڤێکی شۆڕشگێڕ پێویستیم بە سەرنجی زیاترە، سەرنجێک بەقەدەر ئەو قسە و هیوایەتانەی هەمە. کە ئەمەیش نەبوو ئیتر پیاو جاری وایە پەشیمان دەبێتەوە!

رەنگە پرسیار بکەن کاتێک ئەم هەستە ڕووم تێدەکا من چی دەکەم. دەبێ بڵێم: یەکەم، ترسە جاربەجارییەکەی وا باسم لێکرد وەها گەورە دەبێتەوە کە دەچمە ژوورەکەی هەرە پشتەوەی ماڵەوە و بۆ ماویەکەی زۆر لەوێ بە تەنیایی و لە تاریکیدا دادەنیشم، دووهەم، بتڵە ئارەقەکەم هەڵدەگرم و دەستدەکەم بە خواردنەوەی. با ئەوەتان پێ بڵێم هیچ شتێک بەقەدەر بتڵە ئارەق لەم کاتانەدا کاریگەر نیە. هەر ئەوەندە سەرتان گەرم بوو، ئیتر پەشیمانی دەڕەوێتەوە و لە ناو گریانی بێدەنگ و فرمێسکە گەرمەکانی خۆتدا تێدەگەی کە بەڕاستی چەندە مرۆڤێکی وەفادار و بەئەمەگی و پەشیمانی تەنیا خەیاڵێک بووە و بەس. تێدەگەی کە نا، نە پەشیمانی لە گوێگرتنی قسەی گەورەکان لە کاتی شۆڕشی 57دا و نە خوێندنەوەی چیرۆکی ئەو منداڵە بەغیرەتە چینییە. هەتا پێکەکانیش زیاتر هەڵدەی و بتڵەکە زیاتر خاڵی دەبێتەوە، پیاو سورتر و سورترە لەسەر بەڵێنی ساڵانی ساڵ لەوە پێشی خۆی. وە چەندە لەم کاتانەیش دا من دڵخۆشم بەوەی کە خۆمم و نەبووم بەوانەی وا هەر ئەوندەی چاویان بە پارە و پوڵ کەوت و سەرنێزەی سەرکوتگەریان بینی، وازیان لە هەموو شتێ هێنا و بوون بەو بازرگانە چاوچنۆکانەی نە لە پارە و نە لە ژن تێرنابن. بەڕای من لەم سەردەمەی ئێمەی تیادەژین، ببورە منی تیادەژیم، ئارەق و شۆڕشگێڕی دووانەی یەکترن. تەنیا ئەوە لە کاتی پەشیمان بوونەوەکاندا فریات دەکەوێ و داڵدەت دەدا. ئارەق وەها بەهێزە کە من تەنانەت ئەو دەستە ڕفیقانەم بینیوە، ئەوانەی فڕیان بە شۆڕشگێڕییەوە قەت نەبووە، کاتێک دانیشتوون و خواردوویانەتەوە بەسڵامەتی سەری شەهیدان هەڵیانداوە، یاخود هەتا سەریان گەرم بووە باسیان لە داهاتوو کردووە! لە لای من ئەوەی ئارەقی دروستکرد، گەر بۆخۆیشی نەیزانیبێ، بەڵام شۆڕشگێڕ بووە. شۆڕشگێڕی پشت و پەنای شۆڕشگێڕان لە کاتی تەنیایی و ترس و پەشیمانبوونەوەکاندا.

بەڵام خراپەی ئارەق لەوەدایە سەرئەنجام بەرتدەدا. خۆ نایشتوانی هەمیشە بیخۆیتەوە. بۆیە کاتێک دیسان پەشیمانی ڕووت تێدەکاتەوە، دەکەویتەوە بەر شاڵاوی هێرشی بێڕەحمانەی. من لە دونیادا ڕقم لەم هەستەیە. ناخۆشترین شتە. وەها تێکمدەدا نەبێتەوە. بۆیە بەناچار هەمیشە بتڵە ئارەقم لەماڵەوە هەیە. بێ ئەژمار.حەشارم داوە. دەیشزانم کاتێک دەخۆمەوە، بۆنەکەی لەم سەر تا ئەو سەری کۆڵان دەڕوا و هەموو دراوسێکان ئەو شەوە باسی من دەکەنەوە. بەڵام وەک گوتم چارم ناچارە. قسە و قسەڵۆک باشترە لە زاڵبوونی هەمیشەیی هەستی پەشیمانی. قسە و قسەڵۆک باشترە لە لەبیرکردنی تاقە شۆڕشگێڕی گەڕەک. گوێم لێیە دراوسێکەمان بەدەنگی بەرز دەڵێ ئەهااا! دیسان ئەو کەرە خواردییەوە بۆ ئەوەی لە جاران کەرتر بێت!

کەرتر بێت! عەجەب ڕستەیەکە! کەواتە من کەرم. هەوڵدەدەم زیاتر بەم ڕستەیەدا ڕۆبچم. ڕێک لەو سەری کۆڵانەکەمان پیاوێکی نەوتفرۆش هەیە کە خاوەنی کەرێکە. کەرێکی سپیی چڵکن. هەموو ڕۆژێک بە چەند تەنەکە نەوتەوە لە کۆڵانەکەوە بە بەردەم ماڵی ئێمەدا تێدەپەڕێ. کەرەکە هانکە هانکیەتی. باری قورسە. قەتیش سەر بەرز ناکاتەوە. سەر دادەخا و ڕێک بەو ڕێگایەدا دەڕوا وا خاوەنەکەی پیای لێی دەخوڕێ. کەواتە من ئەگەر کەرتر بم دەبێ یەکەم، کەسێک من لێدەخوڕێ کە لە نەوتفرۆشەکە زیرەکترە، دووهەم، هانکەهانکی من لەو کەرە زیاترە، سێهەم، من لەو کەرە سپییە چڵکنە زیاتر سەرم داخستووە! ئەم بیرە دەمترسێنێ. ڕادەبم و بەناو ژوورەکدا شێتانە خولدەخۆم. سەرئەنجام دەگەمە ئەو ئەنجامەی کە لەم گەڕەکەدا تەنیا ئەو پیاوە ناژی. دێتەوە بیرم هەندێ پیاوی تر هەن زۆر ڕێزم دەگرن و کاتێک بەلایاندا تێدەپەڕم چەندە بە ڕێزەوە لێم دەڕوانن و بە حورمەتەوە سڵاوم لێدەکەن. هەروەها ئاگام لێیە دۆستە قەدیمییەکان چەندە بە دەممەوەن و ئەوانیش ڕێزم دەگرن، هەرچەند هەمیشە لە چاوەکانیاندا جۆرێک لە ناڕازی بوون لە دۆخی من دەبینرێ. ئەوانەی کە زۆرتر منیان وەک خۆم دەوێ نەک وەک بیرەکانم. دیاردەیەکی سەیر، ئاخر من بە بێ بیرەکانم و بە بێ ئەوەی هەتا ئیستا هەبووم، چیم؟

هەڵبەت با ئەوەیشتان بۆ باسبکەم کە من تا ئیستا چەندین جار گیراوم. بنکەیەکی پۆلیسی نهێنی کە تەنیا چەند کۆڵانێک لەولاترەوەیە تا ئەم ساتەوەختە چەندین جاریان گرتووم و لە ژوورەکانی ئەو بینایەیان خنیوم. کە دێن بە ماشینێکی ڕەشەوە دێن. دووانن، بە دوو دەمانچەوە. لە زەنگی دەرگاکەمان دەدەن. بە حورمەتەوە داوام دەکەن. با ئەوە بڵێم کە هەمیشە ژنەکەمە دەرگایان لێدەکاتەوە. منیش ئارام جل و بەرگەکەم لەبەردەکەم و لەگەڵیان دەکەوم. ئۆتۆمبیلەکە هەمانی جارانە. هیچ فەرقی نەکردووە. بۆنی سیگار و ئارەقی لەش تیایا پەنگ دەخواتەوە. شۆفیرەکە لە ئاوێنەکەوە لێم دەڕوانێتەوە و وەک هەمیشە دەڵێ ها حاجی، چە خبر؟

حاجیش وەک هەمیشە هیچ خەبەرێکی پێ نیە. حاجی وەک گەڕەک، وەک هاوڕێکانی، وەک بتڵە ئارەقەکانی، وەک بنکەی پۆلیسی نهێنی و وەک ئۆتۆمبیلەکە هەر ئەوەی جارانە، بە بێ هیچ چەشنە هەواڵێکی تازە. هیچ چەشنە هەواڵێک، نە بۆ ئەوان و نە بۆ خەڵکی گەڕەک. [1]
ئەم بابەتە 338 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 29-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 29-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 29-06-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 338 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,399
وێنە 105,713
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,489
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!