پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,411
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,490
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
دەستپەڕی ناو زیندانی شۆڕش
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەستپەڕی ناو زیندانی شۆڕش

دەستپەڕی ناو زیندانی شۆڕش
دەستپەڕی ناو زیندانی شۆڕش
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

'حەمە شەرمن' زۆر حەزی بە دەستپەڕە. لەو ڕۆژەوەی دەمەونخون لە سەر کورسییە لووسەکەی ماڵەوە ڕاکشابوو، بەرێکەوت خۆی لە سەری خشاندبوو و هەستی بە لەزەتێکی نایاب لە زەکەریدا کردبوو، ئیتر ئەم حەزە لە دەروونیدا بەتووندی چەکەرەی کرد و هەڵکشا و بوو بە درەختێکی باڵابەرزی سێبەر پان. وەک بڵێی کتوپڕ بەسەر ڕازێکی گرینگی ژیاندا کەوتبێ.

حەمە، کە کاتێک قسە دەکا وشەکان خۆیان بە جوانی بە دەستەوە نادەن و خۆیان ڕادەپسکێنن و لە شوێنێک لە نێوان دەمی و هەوادا ون دەبن، سەرەتا هەر لەسەر ئەم کورسییە خۆی ڕاحەت دەکرد. ئەگەرچی هێشتا تەمەنی کەم بوو و خۆی تەڕنەدەکرد، بەڵام لەزەتەکە لەوەدا نەبوو! حەمە وەک مار لە سەر کورسییەکە پێچ و لوولی دەخوارد و لەکاتێکدا مێشکی لە هەر خەیاڵێک بەتاڵ بەتاڵ دەبووەوە و لیکی دەمی زیاتر هەڵدەستا و بەرەو سەر فەرشەکە ڕێچکەی دەبەست، لە کتێبخانەکەی باوکی دەڕوانی کە کەمێک لەولاتر بە ڕەفەی یەک لەسەر یەکی کتێبەکانەوە لەو ڕادەمان. حەمە ڕقی لە کتێبەکان بوو. بەتایبەت کاتێک باوکی بەزۆر دایدەنا و کتێبێکی زیقنی دەخستە بەردەمی و دەیگوت تا ئێوارە دەبێ تەواوی بکا. بە خۆشییەوە تەنیا کاتێک حەمە لە کتیبەکانی دەڕوانی و بەڵام نەیدەبینین، ساتی ئەم خۆخشاندنانە بوو. ئەوەندەی پێ نەدەچوو شەرمنەکەی ماڵ، نەرم نەرم بەسەر کورسییەکدا خاودەبووەوە و دەتڵیسایەوە. لای حەمە جاری وابوو کتێبخانەکە بۆساردی دەستپەڕی دەدا.

بەڵام ئەو سەردەمە زۆر خێرا تێپەڕی و، ڕۆژێک حەمە بینی لە دووای خۆخشاندن بە سەر کورسییە زەردە لووسەکەدا ناوگەڵی تەڕ بوو. وەها خەجاڵەتییەک دایگرت نەبێتەوە. ئیتر لەو ڕۆژەوە حەمە خۆی دەشارێتەوە و لەسەر کورسییەکە خۆی ڕاحەت ناکا، بەڵکو دەچێتە ژوورەکەی هەرە پشتەوە و لە کاتێکدا جوان جوان گوێ هەڵدەخا داخۆ دەنگی هەنگاوی کەسێکی ناوەخت نەیەتە گوێی، کەسێک کە بیەوێ بێتە ژوورەوە، بەدەست خەریکی خۆی دەبێ هەتا جەستەی سست سست دەبێ، دادەهێزرێ و دەوەرێتە سەر عەرز. کە تەواویش دەبێ، بە پێچەوانەی سەردەمی کورسییە لووسەکە، ماندوویی و شەکەتیەکی سەیر دایدەگرێ. بۆیە دادەنیشێ و لە کاتێکدا بە عەجایەبی لە ئاوە سپییە ڕژاوەکەی بەردەمی دەڕوانێ، بیر لەو حەزو لەزەتە تایبەتە دەکاتەوە کە جار لە دووای جار لە لای خۆشتر و خۆشتر دەبێ.

هەڵبەت گۆڕانێکی تریش لای حەمە ڕوویداوە. ئەگەر جاران بە مێشکێکی بەتاڵ و بەدوور لەهەر چەشنە خەیاڵێک خۆی لە کورسییەکە دەسوو، ئیستا دەبێ وێنەیەک یاخود کەسێک بێنێتە بەرچاوی خۆی. ئەوەی باشە وێنەکە بۆخۆی دێ. بە بێ ئەوەی بانگی بکا. ئەویش وێنەی کچەکەی دراوسێیانە کە ڕێک لەتەمەنی خۆیدایە و هەمیشە بە ژێرشەڵوارێکی تەنک و چەسپ و بلوز و لەچکەیەکەوە خەریکی گسکدانی حەوشەکەیانە. حەمە شەرمن لە پشت پەردەی ئەو پەنجەرەوە وا بەسەر حەوشەکەی ئەواندا دەڕوانێ، وەک گورگی برسی لێی ڕادەمێنێ و دەست بە خۆیدا دێنێ. گەر لەوێیش نەبوو، ئەوا خۆخەیاڵەکەی لەوێیە، بگرە خۆشتریش. خۆشترە چونکە حەمە دەتوانێ لە خەیاڵی خۆیدا بە جۆرەها شێوە کچەکە بیهێنێتە بەرچاوی خۆی: بە ڕووتی، بە نیوەڕووتی، بە ڕاکشاوی، بە پێوە، لە پێشەوە، لە دوواوە، بە نیوەشەو لەناو جێگادا، بە ڕۆژ لە ناو حەوشەکەیاندا یاخود لە سەر تەنوورەکەیان، هەروەها جاری وایشە لەناو ئەو حەمامەی کاتێ باوکی هەفتانە لەگەڵ خۆی دەیبا بۆ شۆردن. هەڵبەت حەمە لەناو هەموویاندا حەمامەکەی بەدڵە. ئەوێیش وەک کورسییەکە لووس و خزە. هەروەها گەرمیش.

بەڵام ژیان سەیرە. حەمە شەرمن کتوپڕ بینی چیتر کچە دراوسێکەیان وەک جاران تام و چێژی نەما. لەبەر چاویا وەک پەڕۆ کۆنی لێهات. خەیاڵی گسک بەدەست دەفڕی، ئیتر خۆی بە دەستەوە نەدەدا. سەرەتا بۆی سەخت و دژوار بوو. هەوڵی تەواوی بۆ دا بۆ ئەوەی بیگێڕێتەوە، بەڵام بێسوود بوو. تا کتوپڕ تێگەیشت دەکرێ بیر لە کچ و ژنی تر بکاتەوە. بەڵام کێ؟ خەیاڵ و بیرکردنەوەی حەمە وەک مەلی سەرکەش فڕی. کۆڵان و کۆڵان، شەقام و شەقام، خانوو بە خانووی ئەو کەسانەی وا دەیناسین. کتوپڕ واشەی دەندوک تیژ و چنگ ڕەقی لەزەت، کۆترێکی ڕاوکرد. کۆترەکەیش ژنێکی شەلی دوورەخزمیان بوو کە قەیرەیی ژاکاندبووی و شووی نەکردبوو. قەیرەژنێک کە ڕۆژ تا ئێوارە لەناو ماڵە باوکدا دەهات و دەچوو و ببووە دارەدەستی دەستی باوکە پیرەکەی. ئەو ژنەی ئەگەرچی لەشی تەپیبوو، بەڵام شوێنێکی هەر وا بە سەرنجڕاکێشی مابووەوە. ژنەکە کە دەڕۆیشت سمتێکی دەردەپەڕی. ئەوەندە جوان کە دەستبەجێ سەرنجی دەقۆستەوە. ئای کە حەمە شەرمن حەزی بەم دەرپەڕینە بوو! حەمە بەم خەیاڵەوە لە هەمان ژووری پشتی پشتەوە ماوەیەکی تریشی تێپەڕکرد. ئەمە ئەوەی باش بوو کە چیدی پێویست نەبوو هەستێ و پەردەی بۆ لابدا. ئەمەیان ئیتر، زیاتر لە ڕەگەزی خەیاڵ بوو. ئەسڵەن خودی خەیاڵ بوو. با ئەوەیش بڵێین حەمە شەرمن چونکە کوڕی چاک بوو، کە لەدەستپەڕ دەبووەوە شەرمێکی سەیر دایدەگرت و بەزەییەکی وەهای بەو ژنە شەلەدا دەهاتەوە نەبێتەوە. لەم کاتانەدا زۆر ڕقی لەخۆی هەڵدەستا. ئاخر چۆن دەکرێ پیاو تەمەح بکاتە ژنێکی شەل و سەقەت؟ بەڵام بۆ جارەکەی تر دیسان خەیاڵەکە بۆخۆی دەهاتەوە. بگرە ڕوونتر و جوانتر. ئیتر حەمە شەرمن شێت و هار هەڵدەگەڕا. لەم کاتانەدا جاری وابوو وەها خۆی ئازاردەدا و وەها زۆری بۆ خۆی دەهێنا کە سک ئێشەی دەگرت و بگرە خوێنیش لە سەری زەکەرییەوە بە دەڵەمە پەیدا دەبوو و دەهاتە خوارەوە.

حەمە لەبیری دێ کاتێک شۆڕش کرا، خەڵکی ڕژایە سەر شەقام و دەستیان کرد بە دروشمدان، ئەو هەر لە ژوورەکەی پشتەوە خەریکی مشتاو بە ژنانی شارەوە بوو. بەڵام شۆڕش بۆ ئەو هیوایەکی تازەی لەگەڵ خۆی هێنا. گوێی لێبوو لێرە و لەوێ دەیانگوت بۆ دەبێ گەنجەکان نەتوانن ژن بێنن و ببن بە خاوەن بنەماڵە! دەیانگوت تا کەی بێکاری و نەداری و شەرم و حەیای دوواکەوتووانە نەهێڵی گەنجەکان پێکەوە بن و وەک مرۆڤی ئاسایی ڕابوێرن؟ ئای کە حەمە حەزی بەم قسانە بوو. بۆیە ئەگەرچی نەیدەتوانی وەک خەڵکی دروشمەکان بڵێتەوە و لیک دەنگی دەخنکاند، بەڵام هەوڵی دەدا لە هەموو خۆپیشاندانەکاندا بەشداری بکا. حەمە قەت ئەم هیوایەی لێنەبڕا کە ڕۆژێک لەدووای یەکێک لەم خۆپیشاندانانە ژنێکی دەدەنێ و دەستی دەگرێ و، دەیباتەوە بۆ ماڵەوە. هیوایەک کە قەت بەدی نەهات.

حەمە شەرمن جوان لەبیری دێ تا سەردەمی شۆڕش لانیکەم نیوەی ئەو ژنانەی کردبوو وا دەیناسین. بەخۆشییەوە خۆپیشاندانەکانیش ئەوەندەی تر ژنی نەناسیاوی پێ ناساندبوو و ئیتر بۆ یەک دووساڵی داهاتوو پەکی نەدەکەوت. بگرە شۆڕش جۆرێک لە جۆراوجۆریشی هێنابووە ئاراوە. بۆ وێنە ژنی پانتۆڵ لەبەر، ژنی کەواو پانتۆڵ لەبەر، ژنی جامانە بەسەر، ژنی قژ پەرێشان بە سەر شان و سینگ و پشتدا، ژنی چەک لەشان بە قڵشتی بە ئاستەم دیاری مەمکانەوەو...، ... حەمە ساڵانی دوواتر بوو کە زانی سیاسییەکان بەمەیان دەگوت پلورالیزم! ساڵانی ساڵ حەمە شەرمن لە ژوورەکەی پشتەوە دەستپەڕی بە پلورالیزمەوە کرد و پێشی وابوو کە ئەو سەردەمە خۆشترین سەردەمی مشتاوەکانی ئەو بووە. ڕێک وەک خودی شۆڕش و مێژوو و ئەو وادانەی کە دایان.

هەڵبەت حەمە لە سەرێکیشەوە، ئەگەرچی لە کاتی شۆڕشدا ژنی دەست نەکەوت، زۆر مەمنونی دەستپەڕەکانیەتی. بۆ خۆی دەڵێ لە سەردەمێکدا کە شۆڕش سەرکەوت و ڕۆژ نەبوو خەڵکی تیا نەگرن و نەیانبەنە زیندان و ئیعدامیان نەکەن، دەستەپەڕ ئەوی لە مەترسیی مەرگ پەڕاندەوە. ڕێک وەک کۆتربازەکەی دراوسێیان کە ئەو ساڵانە لەبانی نەهاتە خوار. دەڵێ گەر ئەمە نەبوایە ئەوا ئەویشیان دەگرت و لە یەکێک لە ڕۆژەکانی ئەو ساڵانەدا زۆر بێ بەزەییانە بێ سەروشوێنیان دەکرد. ڕێک لەو ساڵانەدا بوو کە حەمە شەرمن لە جیاتی پەردە کۆنەکە، پەردەیەکی ڕەشی ئەستووری بە پەنجەرەکەدا هەڵواسی و ئیتر بەو پەڕی دڵنیاییەوە دادەنیشت و بە دەم خەیاڵەوە کارەکەی خۆی جێ بە جێ دەکرد.

بەڵام حەمە بە تووش عادەتێکی خراپەوە ببوو. لەم دوواییانەدا حەزی دەکرد ئاوەکەی بە سەر شتی جۆراوجۆردا بپژێنێ. جاری وابوو بە سەر کومێدی ژوورەکە، جاری وابوو بەسەر وێنەی باو و باپیرانی، بەسەر وێنەی سەرۆکەکان، بەسەر جل و بەرگی دایک و باوکی، بەسەر پاکەتە جگەرەی براگەورەکەی، بەسەر کتێبخانەکە و.... بگرە بەمەیش ڕازی نەبوو. لە ژوورەکە هاتە دەر و شێتانە بە شوێن شتی تریشدا دەگەڕا. ئەمجارە ئاوەکەی بەسەر درەخت، بەسەر شێرەئاوی حەوزەکە، بەسەر کورسییە لووسەکەی جاران کە ئیستا باوکی لەسەری دادەنیشت، بەسەر ئۆتۆمبیلی دراوسێکاندا، بەسەر شەش خانی منداڵان، بەسەر دیوارەکان و ئیتر بەسەر هەر شتێکدا دەستی دەکەوت.

حەمە شەرمن ئیتر حەمە شەرمن نەمابوو. کاتێک ئاوی دەهاتەوە، وەک شێر دەینرکاند و دەیمڕاند.

زۆری پێنەچوو ڕۆژێک ئۆتۆمبیلێک بە چەند چەکدارەوە لەبەر خانووەکەیان ڕاوەستا و چەکدارەکان خۆیان بە ژوورەوەدا کرد و لە حەمە شەرمن گەڕان. سەرئەنجام حەمەیان لە ژوورەکەی پشتەوە پەیدا کرد و لەگەڵ خۆیان بردیان.

حەمە، ئیستا لە زیندان خەریکی مشتاوکردنە. ئەگەرچی بە هۆی هەتاوی کەم و خواردنی خراپ و تەندرووستیی لاوازییەوە وەک جارانی پێناکرێ و بەزەحمەت ڕاحەت دەبێ، بەڵام کاتێک ڕاحەت دەبێ وەها دەقیڕێنێ کە هەموو زیندانییەکان دێنە تەنیشت مێڵەکان و هەوڵ دەدەن سەیری ئەو ژوورەی بکەن وا لەو سەری هۆڵەکەیە و تەنیا بە کونێکەوە بە ڕاڕەوەکەوە بەستراوەتەوە.

حەمە دەقیڕێنێ و بە دەمی خاو و لیکناوییەوە دەڵێ: خۆشترین مشتاو، مشتاوی ناو زیندانەکانی شۆڕشە! [1]
ئەم بابەتە 357 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 29-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 30-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 30-06-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 357 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,411
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,490
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.235 چرکە!