پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مووچەکەمان زیاد دەکا
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
27-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
27-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
غەریبیت دەکەم
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,947
وێنە 106,356
پەرتووک PDF 19,330
فایلی پەیوەندیدار 97,306
ڤیدیۆ 1,399
ژیاننامە
یەدوڵڵا ڕەحمانی
ژیاننامە
ڕۆژە جەبار
ژیاننامە
عادل تۆفیق جەعفەر
کورتەباس
پوختەی ڕۆمانی نەفرەتی نەوبە...
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پیاوە لەشفرۆشەکان
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پیاوە لەشفرۆشەکان

پیاوە لەشفرۆشەکان
پیاوە لەشفرۆشەکان
#گۆران ڕەئوف#

1
شەماڵ، دوێنێ شه و لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا. ڕووداوێک هەمووانی تووشی خەم و ئازارکرد. لە تەمەنی پەنجا و پێنج ساڵیدا، خۆی کوشت، یان کوژرا؟ یان باشترە چیرۆکەکە وەک خۆی بگێڕینەوە، ڕەنگە هاوڕێکەی کوشتبیەتی.
ئەوەی شەماڵی کوشت، هاوڕێی کۆنی شەماڵ بوو، ئێستا پلەبەرزی ناو سوپایە، ناوی ڕەزایە.. من بۆخۆم کە ئەم چیرۆکەتان بۆ دەگێڕمەوە، بەلامەوە گرنگ نییە چ پلەیەکی هەیە، یان بۆم گرنگ نییە، ناوی پلەی سەربازییەکەی بە درووستی بپرسم و بۆ ئێوەی نەقڵ بکەم، چونکە خۆم هیچ لەبارەی پلە و ئه و ناوە قۆڕانەی سوپاو و سەربازییەوە نازانم، بەڵام دەزانم پلە بەرزێکی ناو سوپایە.. من شەماڵ و ڕەزا لە هەمووان باشتر دەناسم، دەزانم دوای یەکتر بینینی قاوەخانەکە، ڕەزا بیرۆکەی کوشتی شەماڵی بۆ دروست بوو، دەشبوو بیکوشتبا! لەوەش گرنگتر ئەوەیە من ئێستا ترسی ئەوەم هەیە کە ئەم چیرۆکە دەنووسمەوە، دواتر بکوژرێم! چونکە ئەوەی من بیستوومە ئەوانەی لەنێو سوپادا کاردەکەن، ئاگایان لەهەموو شتێکە، تەنانەت دەشزانن شەوان چ خەوێکت بینیوە، دەترسم منیش کەشف ببم و بمدۆزنەوە و بزانن من بووم ئەم چیرۆکەم نووسیوەتەوە.
ڕەزا پێش ئەوەی بیر لە کوشتنی شەماڵ بکاتەوە، وەک دوو هاوڕێ لە قاوەخانەکەدا دانیشتبوون، باسی سەردەمی منداڵی و هەرزەکاری و لاوێتییان کردبوو. وەک دوو هاوڕێ، کە لەمێژە یەکتریان نەبینیوە.. دەڵێن سەردەمی زانکۆ، کە پێکەوە دەیانخوێند، ڕۆژێک شەماڵ لە ڕەزا ونبووە، تا ئه و ڕۆژەی لە قاوەخانەکەدا یەکتریان بینیوەتەوە، یان باشترە بڵێین ڕەزا شەماڵی دۆزییەوەتەوە! کەمێک پێکەوە گەڕابوونەوە نێو چیرۆکەکانی ڕابردوویان. هەندێک کەس ئه و دووانەیان بینیوە دەلێێن پاش ئه و هەموو ساڵە لە ونبوونی شەماڵ هەندێ کاغەزییان لەبەردەمدابووە و شتیان نووسیوە، بەڵام بریا هەرگیز یەکتریان نەبینیبا! چونکە ئه و یەکتر بینینە بووە هۆی کوشتنی شەماڵ.
دیداری ئه و ڕۆژەی شەماڵ و ڕەزا لە قاوەخانەکەدا، باسی زۆر شتیان کردبوو، گرنگترینیان نهێنییەکی ڕەزا بوو، کەبۆ شەماڵی باسکردبوو، نهێنییەک یان باشترە بڵێین: باسکردنی دەردێک، کە تەنیا کەسە بۆی باسکردووە. ئه و جارجار شەماڵی لێ دەبێت بەخۆی. ئەوەندە متمانەی پێیەتی، لەمێژە شتێکی گرنگی لە شەماڵ شاردۆتەوە، یان نەیشاردۆتەوە. لە کاتی ونبوونی شەماڵەوە ڕەزا دەیەوێت شەماڵ ببینێت و باسی ئه و نهێنییە گرنگەی خۆی بکات. باسی نهێنییەک کە ڕەزا بەدەرد ناوی دەبات. دواتریش شەماڵ باسی کارێکی شانۆیی خۆی بۆ کردبوو. کارێکی شانۆیی کە بووە هۆی دەرکەوتنەوەی شەماڵ، بووە هۆی کوشتنی.. یان ڕەنگە هۆکارێکی تر بووبێت.

2
ڕەزا چۆن شەماڵی بینییەوە؟
کاتێک شەماڵ و ڕەزا لە زانکۆ لەبەشی فیزیا دەخوێنن، بەیانیان زوو وەک پیشەی هەمیشەییان پێش هەمووان دەچنە زانکۆ، پێکەوە کۆشش دەکەن، پێکەوە دادەنیشن، پێکەوە دەخوێنن، پێکەوە وەڵامی پرسیاری تاقیکردنەوەکان دەدەنەوە، خۆشیان پێیان سەیرە کە مامۆستاکان ڕێگەدەدەن ئه و دووانە پێکەوە وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە، تەنیا خۆیان پێیان سەیرە! هەرچەندە لە پۆلی یەکەمی سەرەتاییەوە هەر پێکەوەبوون، هەر پێکەوەش هەموو شتێکیان کردووە، بەجووتە خەریکی شانۆبوون، خەریکی نووسینی دەقی شانۆ بوون، بەڵام لەپڕ ڕۆژێک شەماڵ وندەبێت، ڕەزا هەرچەن دەگەڕێت نایدۆزێتەوە، نازانێت بۆ کوێ چووە، بەڵام گومانێکی هەیە، ئه و تا بینینەوە شەماڵ وایبردەکردەوە کە شەماڵ ئیتر نایەوێت بخوێنێت، ئه و خوێندنی وەک نەمانی پارچەکانی جەستەی خۆی بینیوە، شەماڵ ڕۆژ دوای ڕۆژ هەست بەوە دەکات گەر بەردەوام بێت لە خوێندن ئەوا ئیتر جەستەی، خەیاڵەکانی، حەزەکانی بۆ شانۆ وندەبێت.
ڕەزا زەمەنێک بەتەنیا ژیا، دوای شەماڵ ئەویش وازی لە زانکۆ هێنا، جارێکی تر پەیوەندی بە حزبەوە کرد. ئیتر دەیزانی بەبێ شەماڵ خوێندنی بۆ تەواوناکرێت. هاوڕێکانی تری بینیبوو هەریەکەیان ببوونە پلەدار لەنێو حزب و حکومەتدا، ئەمیش دەیوسیت هەمان شت بێت، دەیوست دەسەڵاتی هەبێت. پاسەوانی تایبەت بەخۆی هەبێت. ئەمەش بۆ ئه و ئاسان بوو، چونکە ڕۆژگارێک لە شاخ لەگەڵ سەرکردەکانی شۆڕش خەباتی کردووە، کە گەڕایەوە ناو حزب هەر زووە بووە پلەدار و بەرپرس.
ڕەزا و شەماڵ، کاتێک لە شاخیش بوون، خەریکی شانۆ بوون، چەندین تێکستی شانۆییان نووسی بوو. بۆیە حەزی شانۆ شتێک بوو، لە خەیاڵی هەردووکیاندا برووسکەی دەدا. دوای ئەوەی ڕەزا بووە پلەداری سەربازی، ئەوەی لەبیری کرد شەماڵ بوو. ئەوەی تێیدا نەما شانۆ بوو. ببوو بە پیاوێکی دڵڕەق. پیاوێکی سەربازی. پیاوێکی شەقوەشێنی حزب. پاوکوژی حزب. دەڵێن برای خۆی کوشتووە بۆ حزب. برای ڕاستەقینەی خۆی لەتلەتکردووە.. بەڵام تەمەنێک لە ئازاردانی خەڵک و شەقوەشاندن بۆ حزبەکەی، لەپڕ بیری ئەوەی دەکەوێتەوە، شانۆییەک بنووسێت! پیاوێکی سەربازی دڵڕەق دەیەوێت شانۆ بنووسێت.. ڕەزا بەیانییەک بە پاسەوانەکانی دەڵێت ئەمڕۆ لەگەڵم مەیەن، قەڵەم و هەندێ کاغەز هەڵدەگرێت و دەڕواتە قاوەخانەیەک، بەتەنیا دادەنیشێت، دەستدەکات بەنووسینی ئه و شانۆییەی خەیاڵیان بەگیرهێناوە. دەنووسێت، دەنووسێت، دەنووسێت.. لەوکاتەدا شەماڵ پاش تەمەنێک لە ونبوونی دێت و بەرامبەر ڕەزا دادەنیشێت، سەیری یەکتر دەکەن، تەنیا کەمێک پێدەکەنن و بە ساردییەکەوە تەماشای یەکتر دەکەن و شانۆییەکە دەنووسن.

3
بەشێک لە گفتوگۆی نێو قاوەخانەکە.
ڕەزا: شەماڵ گیان، قسەیەکی تۆ کە کاتی خۆی کردت، ژیانی منی گۆڕی، قسەیەک کە زۆرکات بیری لێدەکەمەوە، دڵتەنگ دەبم، پێدەکەنم، فرمێسک پێشچاوم لێڵ دەکات. بە بیرکردنەوە له و قسەیە، دەخۆمەوە، لە خۆم دەدەم، گوللە بە ئاسمانەوە دەنێم، دواجار لەخۆم دەپرسم بۆ وامکرد؟
شەماڵ: ئێ ڕەزا گیان، من و تۆ زۆر قسەمانکردووە، نازانم کامەیانت مەبەستە، ڕەنگە تەواوی گفتوگۆکانی خۆمان کۆبکەینەوە تاکۆتایی تەمەن بۆمان کۆنەکرێتەوە، ئەوەندە قسەمانکردووە..
ڕەزا: دەزانم شەماڵ گیان، بەڵام من تا ئێستاش نازانم بۆ ئه و بەشەی ژیانم هەڵبژارد؟ تێناگەم بۆ فریوی شتێکم خوارد، کەخۆم نەمدەزانی و هەستم پێنەکردبوو، نەمدەویست وەهابم، نە باوەڕم وابوو ڕۆژێک وەها بژییەم؟ نە هەرگیز کەسانی وەهام خۆشویستووە، بەڵام تازە واملێهاتووە و تەنیا تۆش دەزانی من کێم و لەکام جۆرە مرۆڤانەم.
شەماڵ: ئەها ئێستا تێدەگەم! ڕاستەکەیت، بەڵام خەم مەخۆ کۆمەڵگا بە گشتی وایلێهاتووە، دنیا والێهاتووە، مرۆڤایەتی هەموو وەهان.. تۆ ئێستا ئیتر بەدەریت له و گوزارشتە، بەڵکو ئەوانەی خوارەوەت دەبێت ئەوەبن، پاسەوانەکانت وەک تۆن، ئەوجا تۆ..
ڕەزا: شەماڵ.. شەماڵ.. شەماڵ.. بەسیکە، من دەزانم مرۆڤایەتی والێهاتووە، دەزانم کۆمەڵگا چی بەسەرهاتووە، بەڵام من نەدەبوو واملێبێت، چونکە هاوڕێی تۆبووم! هاوڕێی کەسێک بووم، کە بەرلەهەموو کەس دەرکی بەم دەردە کرد، من خەم بۆ ئەوە دەخۆم، کە بەدەستی خۆم و ئاگایانە وەکو ڕێبازێک هەڵمبژارد.
شەماڵ: بەڵام من هێشتا تووشی ئه و دەردە نەبووم، هێشتا دژی ئه و مرۆڤانەم، ئەسڵەن ئێستا خەریکی شانۆییەکم بە جوانی باس له و دەردە دەکات. ئەی نازانی بۆ وازم لە زانکۆ هێنا، تەنیا هەستمدەکرد منیش خەریکە تووشی ئه و دەردە دەبم! ئێستا خەریکی شانۆییەکم نازانم بۆ یەکێک لە کاراکتەرەکانی لەتۆ دەچێت، من پێش ئەوەی بشزانم تۆ بە ویستی خۆت، خۆت تووشی ئه و دەردە کردووە، هاوکات ئەم کاراکتەرەی منیش بەویستی خۆی و ئاگایانە ئه و دەردە هەڵدەبژێرێت.
ڕەزا: ئۆه دەی کۆتایی پێبهێنە، بابە مێشکم تێک مەدە، من خۆم بێزارم لەخۆم، بێزارم لەوەی بۆ وامکردووە، تۆش هێندەی تر ئازاری ئەخلاقم دەدەیت، ئازاری ویژدانم دەدەیت، من زۆرجار ویستوومە خۆم بکوژم، ویستوومە خۆم لەکۆڵ خۆم بکەوم، وا خەریکە تۆش دەکەویتە سەر کۆڵم.
شەماڵ: باشە ڕەزا گیان، ئەوە چیتە؟ وەک منداڵ مەجووڵێرەوە، ئەوە خەڵکی سەیرمان دەکەن، هەستە بابڕۆین.

4
گفتوگۆی شەماڵ و ڕەزا لەبارەی پیاوە لەشفرۆشەکانەوە
یەکەمین گفتوگۆی شەماڵ و ڕەزا لەبارەی پیاوە لەشفرۆشەکانەوە، کاتێک بوو لە زانکۆ دەیانخوێند. کاتێک کە شەماڵ هێشتا وننەبووبوو، بەیانییەکی زستان لە باخچەی کۆلێژ، بەدەم پیاسەکردنەوە، شەماڵ باسی پاوە لەشفرۆشەکانی بۆکردبوو..
شەماڵ: ڕەزا تۆ باوەڕدەکەیت، پیاوانیش لەشفرۆشی دەکەن؟
ڕەزا: هاهاها ئادەی چۆن بابزانم..
شەماڵ: من ڕۆژانە هاوڕێی خۆمان دەبینم لەشی خۆیان دەفرۆشن، بەڵام مەرج نییە وەک لەشفرۆشەکان بە بڕێک پارە لەشفرۆشی بکەن، بەڵکو ئەوان بە نیگایەک وەک نیگای سەر مەسرەح، بە پێکەنینێک، کەنەدەبوو پێبکەنن، بە تووڕەبوونێکی ساختە، بە ڕازیبوون بە دۆخگەلێک یان بە جۆرە ژیانێک کە هیچ باوەڕێکیان پێی نییە، کەچی بەردەوامن لەسەری. ئەوان لەشی خۆیان بەزۆر شێوە دەفرۆشن. من هەرکات بیریان لێدەکەمەوە سەرم ژان دەکات. جاران مرۆڤ کەی وابوو، ئێمە کەی وەها ژیاین؟ ئێمە، کەچووینە شاخ و بووینە پێشمەرگە، کەی بۆ ئەمە ڕۆیشتین؟ من مرۆڤگەلێکی زۆر دەبینم، کە ڕۆژانە لەم وڵاتەی من و تۆدا، بەلاماندا تێدەپەڕن و سەردەکەون و دەبنە سەرکردە، دەبنە کاربەدەست، دەبنە هەمووشتێک. ئەوانە زۆربەیان لەشی خۆیان دەفرۆشن، تا دەگەنە ئه و شوێنانەی ئیتر لەش دەکڕن! تۆ شەهابت بیرماوە؟ ڕەزا بە تێڕامانەوە سەیری شەماڵ دەکات، بەوردی گوێی بۆ قسەکانی گرتووە، بەسەرەلەقێ پێدەڵێت بەڵێ.. باوەڕدەکەیت ئه و ئێستا هەمووشتێکە لەم وڵاتەدا، پارە، خانوو، ماشین و ژن، هەرچی خۆی بییەوێت هەیەتی. ئه و تەنیا لەشی خۆی فرۆشت بۆ بەدەستهێنانی ئه و شتانە. شەهاب، بەدەم هەموو کەسێکەوە پێدەکەنی، مرۆڤێکی بچووک بوو، پڕبوو لە ڕق، پڕبوو لە لاوازی، بۆیە تەنیا پێدەکەنی و بە پێکەنیینەکەی دڵی هەمووکەسی ڕازی دەکرد. کاتی خۆیشی لەگەڵ ڕژێم هەموو شتێکی دەکرد، ئێستاش لەگەڵ هەمووکەسێکی تردا ئەوە دەکات. ئه و ئێستا هەموو شتێکە بەڵام ئه و ئیتر لای من، لەشفرۆشێک زیاتر نییە، بۆیە دەتوانین به و کەسانە بڵێین: پیاوە لەشفرۆشەکان.. بەڵام ڕەزا گیان ئەوەی زیاتر من نیگەران دەکات، مرۆڤە پاکەکانن، مرۆڤە جوانەکانن، ئه و پیاوە قارەمانانەن، کە هەموو ژیانیان فرۆشت لەپێناو سەربەزی و شۆڕش و خاک و بیروباوەڕیاندا، کەچی ئێستا لەشیان دەفرۆشن، هەیانە خۆی بازاڕ بۆخۆی پەیدا دەکات. هەیانە چێژ لە لەشکڕین وەردەگرێت! لەشکرێت لەشی کڕیوە و تێرنابێت، فێریان دەکەن چۆن لەش بکڕن.

5
شەوی کوشتنی شەماڵ
ڕەزا خۆی و پاسەوانەکانی، دێت بۆ ماڵی شەماڵ، شەوێکی ساردە، نازانم بۆ زۆربەی چیرۆکەکان، ڕووداوە سەیرەکانیان دەکەوێتە شەوە ساردەکانەوە، بەڵام بەڕاستی شەوێکی ساردە.. شەماڵ دیسانەوە بە تێکستی شانۆییەکەدا دەچێتەوە، دەیخوێنێتەوە و دەیەوێت ئیشێکی جوان بێت، هەرخۆی لەماڵەوەیە، یان باشترە بڵێن: ئه و هێشتا هەر بەتەنیا دەژی. چیرۆکی تەنیاییەکەی چیرۆکێکی دوورودرێژە.. پاسەوانەکانی لەدەرەوەی ماڵەکەی شەماڵ وەستاون. ڕەزا بەجلی سەربازییەوە دێتە ژوورەوە، سڵاو لە شەماڵ دەکات، شەماڵ ترس دایدەگرێت، نازانێت چی بڵێت.. تەنیا بە سەرسوڕمانەوە دەڵێت: ڕەزا!
ڕەزا بەپێکەنینەوە دەڵێت: بیرم لەقسەکانی قاوەخانەکە کردەوە، پێمخۆشبوو بێم بۆ لات، بەڵام هاتووم داوایەکت لێبکەم، سەرت سوڕنەمێنێت و بڵێی داوا؟ بەڵێ داوایەکم لێت هەیە.. شەماڵ کاغەزەکانی هێشتا بەدەستەوەیە و بە ڕەزا دەڵێ: تۆ جارێ دانیشە و دواتر داواکەشت بڵێ بزانم دەتوانم بۆت بکەم.
ڕەزا بەتووڕەییەوە دەڵێت: تۆ دەتوانی خۆت بکوژیت؟
شەماڵ: خۆکوشتنی چی؟ بۆ خۆمبکوژم؟!
ڕەزا: ئێستا تۆ دەتوانی خۆت بکوژیت لەبەر من؟
شەماڵ: نەخێر، نەخێر، ئاخر بۆ خۆم بکوژم؟
ڕەزا: بەداخەوە وامزانی دەتوانی خۆت بکوژیت، وامزانی دەتوانی خۆت بەخت بکەیت بۆمن، بەڵام قەینا من خۆم دەتکوژم، من خۆم لەناوت دەبەم و خۆم ڕزگار دەکەم لە مێشکم، خۆم ڕزگاردەکەم لە تۆ، لە ڕابردووم، لەوەی، کە هەموو ڕۆژێک خۆمم وەک لەشفرۆشێک بێتە پێشچاو.
شەماڵ: جارێ تۆ لە ئێستادا ئیتر لەشفرۆش نیت، بەڵکو له و کەسانەی کە لەش دەکڕن، له و بەشەرانەی هەموو سامانەکەت دەبەخشێت لەشێکی تر بکڕیت.. ئێوە دەتانەوێت لەشی هەموو مرۆڤایەتی بکڕن، بەڵام هەرگیز ناتوانن بەهای لەشی خۆتان بەدەستبهێننەوە، بۆیە بووەستە، واز له و بیرۆکە خراپانەت بهێنە..
ڕەزا: بێدەنگبە کوڕی سەگ! تۆ کوڕی سەگیت سەگ، من نەمدەزانی لەشفرۆشی چییە، نەمدەزانی ڕێگاکانی لەشفرۆشی چین، نەمدەزانی ئەوانەی بەلاماندا تێدەپەڕن و دەبنە خودایەکی بچکۆلە لەشفرۆشن، تۆ بۆت شیکردمەوە، تۆ ناڕاستەوخۆ هانتدام ببمە لەشفرۆش، من ڕقم لەخۆمە، بەڵام پێش ئەوەی ڕقم لەخۆم بێت، ڕقم لەتۆیە، تۆ بۆ خۆت ونکرد؟ من حەزدەکەم خۆم بکوژم، چونکە دەزانم مرۆڤێکی ناشیرینم، بەڵام پێش ئەوەی حەزبکەم خۆم بکوژم، حەزدەکەم تۆ بکوژم، چونکە تۆ ناشیرینیت نیشاندام، تۆ دنیایەک نابووتیت نیشاندام و خۆت ونکرد! شەماڵ تۆ نەتدەزانی مرۆڤگەلێکی وەک من هەیە، کە ناکرێت ناشیرینی ببینن، لەگەڵ بینینی نابووتییەکاندا زمانیان لیک دەکات، وەک سەگەهارەکان حەزدەکەن گازبگرن و لەنێو نابووتییەکاندا بتلێنەوە، تۆ لەمن تاوانبارتریت، تۆ بەهەموو کەس دەلێی لەشفرش، بەڵام بەبێ ئەوەی بزانیت ئێستا هەموو مرۆڤایەتی لەشفرشی دەکات، ئێستا زەوی بۆتە لەشفرشخانە، تۆش لەشفرشیت..
شەماڵ: من؟ جا بۆمن لەشفرۆ...
ڕەزا، دەمانچەکەی دەردەهێنێت و بەهاوارەکەی ناهێڵێت شەماڵ قسەکەی تەواوبکات.. هاواردەکات بێدەنگبە کوڕی سەگ.. گەر ئێمە لەشفرش بین، تۆ کوڕی سەگیت، شانۆیی لەبارەی منەوە بڵاودەکەیتەوە؟ لە قاوەخانەکە تۆ شانۆییت لەبارەی منەوە دەنووسی، من دەتکوژم ئەوجا جەستەت لەتلەت دەکەم.
شەماڵ: دەی بمکوژە، تۆ لەم پارچە کاغەزانە دەترسیت؟ لەسەر پارچە نووسینێک دەمکوژیت..
دیسان ناهێڵت قسەکانی تەواوبکات و هاواردەکاتەوە دەڵێت: من لەسەر شانۆ و مانۆ تۆ ناکوژم، من تەنیا بۆ ئەوە تۆ دەکوژم، کە تاکە کەسی دەزانیت منیش لەشفرشیم کردووە تا گەیشتووم بە ئێستام. تۆ تاکە کەسی کە دەزانی من خۆم بەدەستی خۆم لەشفرشیم هەڵبژارد، من له و مرۆڤانەم عاشقی ناشرینی و نابووتییەکان بووم، بەڵام کێ ئەوە دەزانێت جگە لەتۆ؟ تەنیا تۆ دەزانیت کە من تەواوی جەستەی خۆمم بردە بەردەم بەرپرسەکان و پێمفرشتن. بە دەستەکانم گوللەم دەنا بە کەسانێکەوە کە خۆم نەمدەویست پێیانەوە بنێم، جۆرەها قسەم دەکرد، کە خۆم نەمدەویست بیانکەم، شەقم لە کەسانێک داوە، کە هەرگیز نەمویستوە شەق بوەشێنم، من مرۆڤم لاقەکردووە، بەڵام کەی خۆم ویستوومە؟! بەهۆی ئەوەی من جەستەی خۆمم فرشتووە ناتوانم بە دڵی خۆم بە بیروباوەڕی خۆم بجووڵێمەوە، هەر لەبەر ئەمانەیە دەمەوێت تۆ بکوژم، دەمەوێت ڕزگارمبێت لەتۆ، ڕزگارم بێت لەخۆم!

6
ڕەزا ئەمەی وت و فیشەکێکی نا بەسەرییەوە، شەماڵ دەکەوێتە سەر زەوی.

7
بەدەنگی فیشەکەکەدا، پاسەوانەکان هاتنە ژوورەوە، بینیان خۆی کوشتووە، جلە سەربازییەکانی لەبەردایە و هێشتا کاغەزەکانی بەدەستەوەیە.[1]
ئەم بابەتە 275 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 29-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 29-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 29-06-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 275 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
کورتەباس
سۆبەی دار
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
کورتەباس
پێ پەتی
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
سواکردنەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
ژیاننامە
موتیع جەباری
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
یار و نەیار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
یەدوڵڵا ڕەحمانی
29-05-2011
هاوڕێ باخەوان
یەدوڵڵا ڕەحمانی
ژیاننامە
ڕۆژە جەبار
20-08-2016
هاوڕێ باخەوان
ڕۆژە جەبار
ژیاننامە
عادل تۆفیق جەعفەر
28-01-2021
سەریاس ئەحمەد
عادل تۆفیق جەعفەر
کورتەباس
پوختەی ڕۆمانی نەفرەتی نەوبەهاران
27-05-2024
زریان سەرچناری
پوختەی ڕۆمانی نەفرەتی نەوبەهاران
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
27-05-2024
زریان سەرچناری
سابات محەمەد ساڵح
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مووچەکەمان زیاد دەکا
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
27-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
27-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
غەریبیت دەکەم
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,947
وێنە 106,356
پەرتووک PDF 19,330
فایلی پەیوەندیدار 97,306
ڤیدیۆ 1,399
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
کورتەباس
سۆبەی دار
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
کورتەباس
پێ پەتی
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
سواکردنەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
ژیاننامە
موتیع جەباری
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
یار و نەیار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.297 چرکە!