پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,214
وێنە 105,529
پەرتووک PDF 19,122
فایلی پەیوەندیدار 96,177
ڤیدیۆ 1,299
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
لە باوبۆراندا
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لە باوبۆراندا

لە باوبۆراندا
لە باوبۆراندا
داوود پینسکی
لە ئینگلیزییەوە: #محەممەدئەمین مەجیدیان#

وەک ئامۆژگاری و ئاگادارکردنەوەیەک بۆ گوناحکاران، بۆ لاوان و نوێخوازان، ژنێکی ئیماندار و لەخواترس ئەمەی بۆ من گێڕاوە.
پەڵە پەڵەی هەوری ڕەش کەوتنە ئاسمانی ڕوون، هەورێکی چڕ و گرژ لە پێشدا لەدوور لەوپەڕ لێڕەوارەکەی قەراخ دێوە، هەر زوو هەموو ئاسمانی گوندی داپۆشی. بایەکی توند ئەم هەورانەی بەرخۆ دابوون؛ ئەوانیش مڕومۆن، ئاڵۆز و تووڕە، لە پێشیەوە هەڵدەهاتن. گێژەڵۆکەیەکی شێتۆکە ئەستوونگەلێکی لە تەپووتۆز تا بەرزایی لای هەوران بەرز کردبۆوە، بانی سەرماڵانی ڕادەماڵی و دار و درەختانی لەبن دەردەهێنان. ترس ولەرز هەموو خەڵکی دێکەی داگرتبوو. ڕۆژی ڕووناک لەناکاو ببوە شەوی تاریک، ئەرێ، وەک شەمۆی تۆبە و پەشیمانی، شەمۆی بەر لە ڕۆژی سڕینەوەی گوناحان تاریکییەکی تۆقێنەر، دڵگر و ناخۆش هەروەک دڵی جوویەکی دیندار، کشابوو بەسەر ئاسمانی دێدا. خەڵکی خۆیان لەماڵەوە زیندان کرد. پەنجەرەکانیان پێوەدا و درگاکانیان داخست. سۆز و دڵگەرمی تۆبەکارانی جوو هەر دەهات و زیاتر دەبوو. تاریکیش هەموو دێی لە باوەش خۆی گرت.

چەینی پیر سەری لە مەزموورەکەی هەڵبڕی و لە پشت چاوێلکەکانیەوە چاوێکی لە خیابان کرد و گوتی:
ئۆ هۆ!
بە دڵێکی لەرزۆکەوە هەناسەیەکی قووڵی هەڵکێشا. تاوێک ڕوانی بۆ دەرەوە. سەری خۆی ڕاوەشاند. سەری سووڕمابوو لە توانایی بێ سنووری خوا.
هەوا ڕوونتر نەدەبۆوە. هەورەکان بێئارام و ئاڵۆز لەجووڵەدا بوون. بایش دەیلووراند. ستوونە ئەستوورەکانی تەپووتۆز لە ڕیگەدا خولیان دەخوارد.
چەین لەوە زیاتر نەیتوانی کتێبە مەزموورەکەی بخوێنێتەوە، چاویلکەکەی لە چاوان داگرت و لەسەر پەڕەکانی کتێبەکەی دانا و هەستا چوو بۆ هۆدەی کچەکەی.
چی دەڵێی بەم؟

چەین پرسیارەکەی بۆ تەواو نەکرا. ژوورەکە کەسی لێنەبوو. پیرێژن چاوێکی بە هۆدەکەدا گێڕا، چوو تەماشایەکی چێشتخانەکەی کرد و گەڕایەوە بۆ هۆدەکە. کڵاوی کچەکەیش لەجێی خۆی نەبوو. بەدەستێکی لەرزۆک دەرکەی ژوورە بچووکەکەی کردەوە، چاکەتەکەشی هەر لەوێ نەبوو!
کچەکەی ڕۆیشتبوو! پێشتر ئاگاداری و وریایی دابوویێ، لەوە دەچوو ئەمڕۆ نەچێتە دەر. لانیکەم لەم شەمۆی تۆبە و پەشیمانییەدا دەبوو لەماڵ بمێنێتەوە و ڕاینەکردایە بۆلای ئه و خوێندکارە' لە دین وەرگەڕاوە' دا.
سیمای پیری لە ڕقان وەک ئاسمان گرژ و تاڵ بوو. تۆفانی تووڕەیی لە دەروونیدا هەڵیکرد. چاوێکی بە ژوورەکەدا گێڕا، هەر وەک ئەوەی بۆ دەرفەتێک دەگەڕا ڕقی دەروونی خۆی بەسەر کەسێک یان شتێکدا بڕژێنێتە دەر.
بەدەم ئاخ هەڵکێشانەوە دەستی بەره و ئاسمان بەرز کردەوە. تووڕەیی لە سنگیا تەقیەوە. لەبەرخۆیەوە دەیبۆڵاند و دەیگوت:'' ئه و ئیتر کچی من نییە!''
لەم شەمۆ ڕەش و دڵتەنگکەرەدا پیرێژن ترسی ڕەویبۆوە، زاری نەدەوەستا لە نەفرین کردنی کچەکەی بە پیسترین واژەگەلی ناشیرین. ئەگەر دەستی گەیشتبایە، قژەسەری ڕادەکێشا و بە زللە دەیکێشا بە ڕوومەتیدا.
خێرا چارۆکەکەی بەسەر خۆیا دا و لەماڵ هاتەدەر. ئه و دەیهەویست لەدەرەوە لە دوویان بگەڕێ. ئارەزووی دەکرد هەردووکیان بەره و ڕووی کارەساتێکی خراپ ببنەوە.
ڕووناکیی برووسکەیەک دڕی بە هەوران دا. هەوریش بەدوایدا گرماندی. برووسکە لە دوای برووسکە، گرمە لە دوای گرمە چاویان زیاتر لە بینین دەبڕی و گوێیان زیاتر لە بیستن دەخست.
ترس و سام کەوتە نێو دڵی دانیشتوانی دێ... برووسکە و هەورە گرمە له و شەمۆی تۆبە و پەشیمانییەدا، ئەویش به و شێوە ئەهریمەنییە! کاری کردە سەر دڵان و هەموو لە ترسانا کەوتنە نوێژ و نزا کردن.
بەڵام خۆ پیرە چەین گوێی لەمانە نەبوو.
با تەپوتۆزی ئەدا بە چاوانیدا، لەچکەکەی سەری دەڕفاند، داوێنی کراسەکەی بەملاولادا دەبرد و قژەکەیشی له و سەرە پیرەی دەئاڵاند.
ئاشکرا بوو زۆر بەپەلەیە.
لە ڕێگەدا نەدەنگێک دەهاتە گوێی نە شتێک دەهاتە بەرچاوی. تۆفانی ڕق و قین لە دەروونیدا هەڵچووبوو و بەره و پێش پاڵی پێوە دەنا. دنیای بەردەمی تاریک و خوێن بەری چاوی گرتبوو.
باڵا بچووکەکەی لەوەش کەبوو بچووکتر ببۆوە. بە نووشتانەوەوە هەنگاوی گەورەی هەڵدەهێنان، هەناسەی لێبڕابوو، دەتگوت توندتر لە با دەڕوا و با بەشەلە شەل بەدوایەوەیە. ئەگەر هاتوو باش بگەیشتبایە لای تەنیا نەقیزەیەک بوو بۆ ئەوەی خێراتر پێی پێ هەڵگرێ.

پیرێژن لە ڕێدا سەیری ئەملاولای خۆی نەدەکرد، سەرنجی نەدەدایە ئه و چاوانەی بەدزیەوە لە پشت پەنجەرە داخراوەکانی ئه و ماڵانەی سەر ڕێ، بۆیان دەڕوانی. ئه و نە چاوی لە هیچ بوو نە گوێی لە دەنگێک، تەواو نوقمی گێژاوی تووڕەیی سروشتی خۆی بوو.
سروشتی بیر و ڕای بەڵایەک بوو، بەڵایەکی ترسناک، بەڵایەکی کوشندە، نەک لە قسەدا بەڵکوو لە هەموو گیانیدا. ئەم بیرکردنەوە لە ناخیدا هاواری دەکرد و دەیگرماند، بەجۆرێ که گرمەی هەورە ڕەش و تاڵەکانی ئاسمانی لە خۆیا مراندبوو.
'چەین' هەر کە گەیشتە بەر ماڵی ئه و کافرە لە دینوەرگەڕاوە، تاوی دەرکەیدا و کردیەوە، بە هەموو هێزی خۆی دایەوە بەیەکدا. ئەوانەی له و ژوورە بوون، له و بەسەردادانە کوتوپڕیەدا مووچڕکەیەک بە لەشیاندا گەڕا و ڕاپەڕینە سەر پێیان.
چەین بەچاوێکی پڕ لەقین تەماشایەکی کردن. بە نێویانا تێپەڕی و ڕووی لە ژوورەکان کرد. لەم ژوور بۆ ئه و ژوور، له و ژوورەوە بۆ یەکی تر، بەدەم هاوار و هەڕەشەوە دەرکەکانی دەکردەوە و بەدوای خۆیدا توند ئەیدانەوە بەیەکدا. هەر وەک ئەوەی بیهەوێ بزانێ کامە درگایان زیاتر لەوی تر ئه و شووشە پەنجەرانە دەخاتە شەقە شەق و هاڕە هاڕ. مناڵێکی بچکۆڵە لەم شەقە شەق و هاڕە هاڕە ترسا و کەوتە گریان.
پیرە چەین لەم دیو ڕایدەکرد بۆ ئه و دیو، کەچی نە ئه و بێدینەی دییەوە نە کچەکەی.
لە گەڕانەوەدا بۆ دەم دەرکە، تاوێ ڕاوەستا، چاوەکانی بەره و ئاسمان گێڕا و دەستەکانی بۆ لای خوا بەرز کردەوە و به و دەنگە گڕ و نووساوەیەوە هاواری کرد: ''دەک خوایە ئەم ماڵە ئاگری تێبەربێ!''
ئەمجار چووە دەر، دەرگای سەرخیابانی لەگەڵ خۆی بەتوندی ڕاکێشا و بە کراوەیی بەجێی هێشت. خێزانی ماڵ واق و وڕ، دەم داچەقیو مابوونەوە، هەر وەک گەردەلوول ماڵی لێ ڕووخاندبێتن. لە کاسی و حەپەساندا کەس بیری ئەوەی نەبوو زاری هەڵپچڕاوی خۆی لێکبنێتەوە.
لە هەورەکانەوە تاوە بارانێکی توند تێکەڵ بە تەرزە دایکرد. تۆفان وەک مەنجەڵی سەر ئاور هاتە کوڵین. تۆفانی سنگی چەینیش هاتبوە کوڵین، شتێکی ترسناک لە دەروونیدا هەڵچووبوو، ئیتر چاوی لەبەرپێی خۆی نەبوو. هەموو گیانی لە ئاوا خووسابوو.

بەڵام ئەمانە ڕێگری سەر ڕێی نەبوون، تەنیا دڵڕەقیە دەشتەکیەکەی بەهێزتر دەکرد.
لەم ماڵ ڕایدەکردە ئه و ماڵ، لە هەر کوێ شکی بچووبایە کە کچەکەی و ئه و بێدینە لەوێن سەری پێدا دەکرد، ئۆقرەی لێبڕابوو، بەبێ ئەوەی دەم بکاتەوە کە چیی دەوێ، دەهاتەوە دەر و خێزانی ماڵەکەی بە سەرسووڕماوی و حەپەساوی بەجێدەهێشت.
هەرچۆنێک بێت دەبێ پەیدایان بکا، ئەگەر لە ژێر زەویشدا بن.
لە دوایین ماڵ کە دەرپەڕی، تاوێک حەساوە. بیری کردەوە ئەی ئێستە بۆ کوێ؟ ڕووی لە ماڵی خۆی نا. دڵی دەیگوت ئێستا کچەکەی دەبێ لەماڵەوە بێت.
خراپترین نفرین و لەعنەت لە زاری دەکەوتنەدەر، ڕق و کوڵی دەروونی لە ئەوپەڕی خۆیدا بوو.
لەگەڵ ڕەشەبایەکی توند، بروسکەیەک و هاڕەی هەورەگرمەیەک خۆیکرد بە ماڵا، کچەکەی نەهاتبۆوە.
لەسەر کورسییەک دەمێک ڕۆنیشت و دەستی کرد بە شیوەن و لاڵانەوە.
لەپڕ تەقینەوەی هەورە گرمەیەکی سامناک لە ئاسماندا دەنگی دایەوە. یەک له و هەورەگرمانە کە دەبنە هۆی وێرانکارییەکی بەرین. دەتگوت سروشت خۆی لە پاشماوەی ئه و هەموو هێز و وزەی کە له و هاوینە گەرمە بەجێمابوو بەجارێ ڕزگار کرد. خەڵکی دێ هەموو لەترسا لە جێیان وشک بوون، ڕوانیان بۆ دەور و بەریان. دوایی بۆ دەرەوە، ئاخۆ کارەساتێک ڕووی نەدابێ؟ تۆبەکارانی جوو زیاتر سەریان خزاندە نیو کتێبە دۆعاکانیان و زۆرتر لە هەمیشە دڵ و دەنگیان کەوتە لەرزین.
وادیار بوو 'چەین' ئەم شریخەی نەهاتبوە گوێ. دەگریا و دەکڕووزایەوە، دوایی وەک هەورەگرمەیەک شیڕاندی: ''هۆ خوای هەموو جیهان؛ ئەم کچەم بەزیندوویی نەگەڕێتەوە ماڵ! خوایە بەمردوویی بۆم بهێننەوە!''
هەوران بە گرمەیێکیتر وەڵامیان دایەوە. بایش توندتر لە پێشوو گڤەگڤی دانا.

کوتووپڕ چەین لە جێی خۆی بەرز بۆوە و لەماڵ دەرپەڕی. بایش بوو بە هاوڕێی... دەمێک لەدوایەوە پاڵی پێوە دەنا و دەمێکیش وەک سەگێکی بەوەفا لەپێشیەوە دەڕۆی و دەیدا لە هەموو شتێکی بەرپێی، قوڕ و چڵپاوی سەر ڕێگای بەملاولادا دەپڕژاند و تێکەڵ به و دڵۆپە ڕەش و درشتانەی بارانی دەکرد کە لە هەوران دەبارین و ئه و فرمێسکە گەرم و داخانەی لەچاوی چەین دەڕژانە خوار.
چەین لە ڕێگاکەی ئەوپەڕ دێوە ڕایدەکرد. بێگومان له و ڕێگاوە چوون بۆ گەڕان. لەوێ کە زۆرجاری دیکە بینرابوون.
له و ڕێگایە، یان لە میوانخانەکەی جۆناJonah، نزیک دارستانەکە دەیانگاتێ.
لە کۆڵانەکەی جەنتیل، دوایین کۆڵانی گوند، سەگەل لە حەوشەی ماڵەکاندا، زرمەی پێیان هاتە گوێ کە بەنێو ئه و قوڕ و چڵپاوەدا بازی دەدا. دانه دانەیەکیان لە پشت دەروازەکانیانەوە کەوتنە وەڕین، بەڵام لەبەر باران نەیانوێرا بێنەدەر؛ ئەوانیتر ئەوەند تەمبەل نەبوون، لە کەلی ژێر دەروازەکانەوە بە سنگەخشکێ هاتنە دەر و بە حەپەحەپ دوای کەوتن.

پیرە چەین سەگوەڕی گوێ لێنەبوو، سەگیشی نەدەهاتە بەرچاو. ئه و تەنیا دەیڕوانی بۆ دووری ئه و ڕێگە کە له و کۆڵانەوە دەستیپێدەکرد و ئه و لەسەری ڕایدەکرد.
سەگێکیان داوێنی کراسەکەی گرت. داوێنی کراسەکەی لەئاوا تەڕ و قورس ببوو. چەین گوێی بەمە نەدا، مەودایەکیش سەگەکەی بەدوا خۆیدا ڕاکێشا. بەڵام سەگ نەیتوانی له و لیزمە بارانەدا بەپێی ئه و دەرچێ، بۆیە داوێنەکەی بەردا. ماوەیەکیش بیری لەوە کردەوە، شوێنێکی تری بگرێ، بەڵام خێرا پەشیمان بۆوە و بە مڕەیەکی ترسناک گەڕاوە بۆ حەوشەکەی خۆی.
لەسەر ڕێگاکە با هێشتاش هەر بەهێزتر دەبوو. هەور دەیگرماند، نزارە نزیکەکانیش بە هەزاران جۆرە ئاهەنگ بۆیان دەسەندەوە. چەین لە نێو ئه و کەش و هەوا چڕ و تەموومژاویەدا تەنیا بۆ دوور لە بەردەمی خۆی دەیڕوانی.
سەر جادەکە پڕ بوو لە چیلکە و چەوێڵ و شووڵ و تووڵی ئه و دارانەی برووسکە لێی جیا کردبوونەوە. چەند داریش لە ڕیشەوە دەرهاتبوون. هەموو ببوونە خەڵووز و لەبەر پێدا کەوتبوون.
چەین لە ژێر لێوەوە بۆڵاندی:'' خوا بکا هەورە تریشقە لێیاندا و وەک ئەم دارە سووتاوانە ببنە کۆی زووخاڵ!''
ئه و لەبەر هاوار و ناڵەی دەروونی خۆی هێزی لێبڕابوو، ئێستا بە بێگومان شێوەی ئه و هەموو نەفرینانەی خۆی هاتبوە بەرچاو، کە ئه و هەورانەی سەرەوە لەویان جیا کردبۆوە.
به و حاڵەش چەینی هەر هەڵدەهات.
ئەی ئەوە چییە لێرە؟
چەند هەنگاوێک دوور لەبەردەمیا دوو کەس کەوتبوون. ژنێک و پیاوێک، بەسەر و چاوێکی شێواو و خوار و خێچەوە گرمۆڵە ببوون. دەمووچاویان ڕەش هەڵگەڕابوو. ڕەشایی لە چاویانا نەمابوو. هەردووکیان هەورە تریشقە لێیدابوون.
هەورێک چەخماخەی لێدا، شریخەیەکی کەڕکەریش بە دوایدا هات.
چەین کچەکەی خۆی ناسییەوە، زیاتر بە جلەکانیا تا لاشەی ڕەشەوەبووی؛ بە شێوەی بەژن و باڵایا تا به و چاوە سپییەوە بووانەی.
باسکێکی کچەکە کەوتبوە ژێر باسکی کوڕە گەنجەکەوە. چەتری دەستی کوڕەکەش ئاگری تیبەرببوو.
پیرێژن خەریکبوو بە نەفرین کردن بشیڕێنێ و هەڕەشە و گوڕەشەی خۆی تێکەڵ بە گرموهووڕی تۆفان بکا؛ لەگەڵ برووسکەیەک چاوەکانی بر یقایەوە ؛ لەناخیدا گەردەلوولێکی وێرانکەر بەرز بۆوە.
ئه و دەیویست بەدەم قیژاندن و هاوارەوە بڵێ ئه و کچە مردوە بە ئەنجامی کردارەکەی خۆی گەیشت. دەیویست بەدوایدا جنێوی پێس و قسەی سووک ڕەوانە بکا.
بەڵام لەناکاو بەرچاوی ڕەش بوو، وەک لێشاوێک لە قورقوشمی تواوە ڕژابێتە نێو سەری، ئەندامی کەوتە لەرزین. جلەکانی لە ئاو هەڵکشابوون، لەوانەبوو بیدەن بە زەویدا. چاوەکانی لەکار کەوتبوون.
برووسکە و هەورەگرمە و لوورەی با سەرلەنوێ دەستیپیکردەوە.
بەڵام لە دەروونی ئەم پیرێژنە ئیتر هەموو شتێک دامرکابۆوە. لەبەردەم تەرمی کچەکەیدا ئەژنۆی دادا. بە باڵە لەرزۆکەکانی کچەکەی لەباوەش گرت. گڕێکی سارد لە چاوەکانیا کەوتە پرتەپرت.
هەموو گیانی کەوتە لەرزین. دانەکانی بە یەکدا دەدران، بە دەنگێکی خاو و بێ تین بەدەم هەنیسکدانەوە، هاواری کرد: ''ڕۆڵە ئازیزەکەم! هەنی، کچە خۆشەویستەکەم.''[1]
ئەم بابەتە 182 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وەرگێڕدراو لە زمانی: ئینگلیزی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 30-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 01-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 30-06-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 182 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
دێوو ئەفسانەو سەربردەی مرۆڤ
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
بنیاتەکانی چیرۆکی گیانداران لە ئەدەبی فۆلکلۆری ی کوردی دا
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
هەندێ وێنە لە فۆلکلۆر و کەلەپووری کوردی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
کورتە باسێک لە بابەت ئەدەبی میللی (فۆلکلۆری) کوردی یەوە
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,214
وێنە 105,529
پەرتووک PDF 19,122
فایلی پەیوەندیدار 96,177
ڤیدیۆ 1,299
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
دێوو ئەفسانەو سەربردەی مرۆڤ
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
بنیاتەکانی چیرۆکی گیانداران لە ئەدەبی فۆلکلۆری ی کوردی دا
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
هەندێ وێنە لە فۆلکلۆر و کەلەپووری کوردی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
کورتە باسێک لە بابەت ئەدەبی میللی (فۆلکلۆری) کوردی یەوە
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.718 چرکە!