ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 519,369
画像 106,566
書籍 19,264
関連ファイル 97,043
Video 1,384
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
کلیل
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کلیل

کلیل
کلیل
#ڕەسوڵ سوڵتانی#

یاخوا بەخێر بێیەوە. وەڵاهی چاوم پێت ڕوون بۆوە. بڕوا بکە دە ساڵ گەنج بوومەوە، کاری باشت کرد هاتییە ماڵی من. هەرچەندە لێم ڕوون نییە کێ ئەم ناونیشانەی پێداوی، بەڵام گرینگ نییە. گرینگ ئەوەیە تۆ هاتووی و لە دەرگایەکت داوە کە دەرگای ماڵی بێگانە نییە. ماڵی خۆتە و حەز دەکەم هەست بە نامۆیی نەکەی، لاقت ڕاکێشە، کەی خەت هات بنوو، کەی برسیت بوو هەستە نان بخۆ، نانی خەڵک نییە، تۆ بەشت بەو ماڵەوەیە. ڕوو لەولا مەکە. بۆ نێوچاوانت تێک ناوە؟ ئەوە دەگریی؟ نا، واز لە گریان بێنە. تۆ شکور گەورەی و بۆ وەی دەبێ بەرپرسیارەتیی گەورەت پێ بسپێرن. بۆ دەستت بە بەرچاوتەوە گرتووە؟ واز لەو گریانە بێنە بۆ زۆر شتت بۆ بگێڕمەوە. دەزانم لەو دوو ڕۆژەدا کە بەم گەڕەکەدا گەڕاوی و پرسیارت کردووە زۆر شتی خراپیان بۆ باس کردووی. حەز دەکەم دڵنیات بکەمەوە ئەوەی بۆیان گێڕاویتەوە زیاتر لە نیوەشی درۆیە. بەڵام چ لە زاری خەڵک دەکەی، وەک برادەرێکم دەیگوت زاری ئەو خەڵکە قوونی خۆم نییە بیقووچێنم و نەهێڵم بتڕێ. بمبوورە ئەو قسەیەم کرد. من هەموو شتێکت بۆ دەگێڕمەوە. سیروان لە براش خۆشەویستتر بوو. کەس هێندەی منی لێ نزیک نەبوو. ڕۆژ نەبوو دوو سەعاتان لەسەر یەک دەردەدڵم بۆ نەکا. هەر سەیر بوو. کە دەستی پێ دەکرد بڕوات بێ دەتگوت نووسیوێتەوە، یەکبین قسەی دەکرد. زۆری لەدڵدا بوو. گوتی کە ئەو ژنەم هێنا پێم وابوو لە تەنیایی ڕزگار بووم. یەکەم چێشتم کە لە ماڵەکەی خۆمدا خوارد، قەیسەری ڕۆمم بە سەپان نەدەگرت. لە زەماوەندێک یەکتریان ناسیبوو. بە سیلەی چاوێک دڵیان چووبووە سەر یەکتری و دواییش ماوەیەکی زۆر قسەی فەلسەفییان بۆ یەکتر کردبوو. چیی کتێبی خوێندبوویانەوە و لەو کتێبانەش چیی لە مێشکیاندا مابۆوە ئەوندەی دیکەیان لێ زیاد کردبوو و بۆ یەکتریان گێڕابۆوە. هەر ئەم ویستبووی وا بنوێنێ لەویانی زیاتر خوێندووەتەوە و ئەو هەوڵی دابوو بۆی بسەلمێنێ کە لەمیان باشتر لە فەلسەفەی ژیان تێگەیوە. دەیگوت جاری وابوو سێ سەعات لە پشت ئەو تەلەفۆنە دادەنیشتین ئەو کتێبانەمان ڕاڤە دەکرد کە خوێندبووماننەوە و هەر لەبیرمان نەدەما ئێمە کوڕ و کچێکین و یەکتریمان خۆش دەوێ. هەر پێم وابوو خۆشەویستی ئەوەیە تۆ زانیاری بەو بدەی و ئەویش لێت وەرگرێ و هەندێ شتی دیکەت بداتەوە. کە دەبنە دەسگیران وردە وردە هەندێ قسەیان لێک هەڵدەبەزێتەوە. ئێوارەیەکیان کە لە پارکە گەورەکەی شاری پیاسە دەکەن، ئەو شیعرێکی مەولەوی دەخوێنێتەوە و دەسگیرانیشی دەڵێ، واز لەو توڕەهاتە بێنە، هەر کچان دەبینی شیعری شاعیرانت بیر دەکەوێتەوە. ئەویش زۆری پێناخۆش ببوو، گوتبووی چما ئەو شیعرانە هەموو شەوێ بۆ تۆش ناخوێنمەوە؟ بەڵام دەیگوت دیارە بیانووەکە شتێکی دیکە بووە. من پێم گوت، گوتم لەوانەیە سیلەی چاوێکت دابێتە ئەو کچ و کاڵانەی بەلاتاندا تێپەڕیون. هیچی نەگوت. وەک بڵێی وا بووبێ. تۆ ئاگات لەو باسوخواسانە نییە. دەزانم هیچ کەس ئەوەی بۆ نەگێڕاویتەوە، ئاخر کەس وەک من لە نێو وردەکارییەکانی ژیانیاندا نەبوو. بە حوکمی ئەوەی منیان بە سەنگی سەبووری خۆیان دەزانی، هەر دووکیان. دیارە زۆر درەنگتر لەگەڵ ئۆشین تێکەڵ بووم. زۆر پاش زەماوەندەکەیان وردە وردە ڕوومان لە یەکتر کراوە و توانیمان قسە بکەین. ئەودەم هێشتا کێشەکانیان زەق نەببوونەوە. ئوشین پێی وابوو ژیان بریتییە لە کۆمەڵێک بڕگەی تایبەت و تەنیا زەمان پێکەوەیان دەلکێنێ. ئەوانەی بۆت باس دەکەم بەشێک لە تێڕوانینی ئەون. ئاخر ئەگەر بۆتیان نەگێڕمەوە نازانی کێشەکان لە بنێڕا چۆن سەریان هەڵداوە. دەنا ڕاست دەکەی خۆ من هەر ئەهلی ئەو فەلسەفەبافی و شتە نیم. ئەو پێی وابوو ژیان وەک ڕووبارێکە، بەڵام هیچ لوێچە ئاوێکی ئەو ڕووبارە نابێ لەوی دیکە بچێ. ئەوەش لە قسەی فەیلەسووفێکی گەورەی هەڵێنجابوو. لەو کتێبانەدا کە خوێندبوونییەوە و دایکم ئێستاش دەڵێ ڕۆڵە ئەوەندە سەر بە کتێباندا مەکە با شێت نەبی. بەڵام ئوشین شێت نەبوو. بیروباوەڕێکی قووڵی تایبەت بەخۆی هەبوو. دەیگوت ژیان واتە چێژوەرگرتن لە چرکەساتەکان، لەو هەناسانەی هەڵیاندەکێشی. گرینگ نییە خەڵک دەڵێن چی، گرینگ ئەوەیە دڵی خۆت ئاسوودە بێ. زۆر جاران دەکەوتینە چەلەحانێ و ئەو منی بە پیاوێکی سوننەتی و زۆرجاریش کۆنەپەرست دەزانی. دەیگوت، من جەستەم هیی خۆمە و چیم پێ خۆش بێ وای لێ دەکەم و وای پێ دەکەم. دەی سیروانیش ئەو شتانەی پێ قبووڵ نەدەکرا. تۆ بڵێی و نەڵێی ئەو پیاوی ئەم کۆمەڵگایە بوو. هەتا ببووە پیاو و ژنیشی هێنابوو هەر سێبەرێک بوو لە سێبەرەکانی باوکی خۆی. ئەویش زۆری هەوڵدابوو نەبێتە کۆپییەکی باوکی، بەڵام خۆ خەتای ئەو نییە، دەوروبەر و ژینگە بڕوات بێ وەک دەفرێک وایە و تۆش وەک ئاوێک لەو دەفرەدا شکڵ دەگری. بۆیە ناکرێ من و تۆ بەو بڵێین دواکەوتوو، چونکە بڕوای بە زۆر شتی تازەش هەبوو. هەموو جارێ کە پرێسکەی دڵی بۆ من دەکردەوە دەیگوت: من لە ئینسانێک دەگەرام و ئوشین لە کەرێک. ئەو کەرەکەی خۆی دۆزییەوە بەڵام من هێشتاش لە ناخی ئەودا بەشوێن ئەو ئینسانەوەم کە هەر لەوێدا دەیبینم بەڵام ناتوانم دەستەمۆی بکەم. سەرەتاکان پەرۆشی مەسەلەی سەرجێیکردن بوو. دەیگوت لەوانەیە چێژ لە جەستەم وەرنەگرێ و کێشەکان سەرچاوەیان لەوەدا بێ. حەبی بەهێزکەری سەیرو سەمەرەی دەخوارد و بۆشی باس دەکردم کە لەوەدا هیچی کەم نییە. ناچمە نێو وردەکارییەکانی ئەو بەشەیانەوە چونکە ئەوەیان ئیدی ڕاز و نهێنین. بۆشت باس بکەم لەوانەیە هیچت لێ ڕوون نەبێتەوە یان هیچ یارمەتیدەرێکت نەبێ. من زۆرم خۆش دەویستن، دیارە کە پێکەوە دەتدیتن، قەت پێتوانەبوو بەختەوەرتر لەو جووتە لە دنیادا هەیە. بەڵام ئیدی ئینسانە و هەموو کەسێک لە ناخی خۆیدا ئەکتەرێکە. جا هەیە دەورەکەی جوان دەگێڕێ و هەشە کرچوکاڵ. لەوەیاندا کەس هێندەی ئەوان هونەرمەند نەبوو. کە پێم دەگوتن ئەو دەورە چۆن دەگێڕن، ئوشین دەیگوت، دەورەکە هەمووی ئەو دەیگێڕێ دەنا من هیچی شاراوەم نیە. لەویشی نەدەشاردەوە. دەیگوت من حەزم بچێتە هەر پیاوێک بەو مەرجەی تینوێتیی ڕۆحم بشکێنێ لەگەڵی دەخەوم بەڵام تا ئێستا تووشی وەها پیاوێک نەهاتووم. لەو دواییانەدا ئیدی ڕاشکاوانە بە سیروانی دەگوت: ڕۆحم ئیدی تینوێتییەکەی بە تۆ ناشکێ. سیروان لەوە تێنەدەگەیشت. لەوێ بووم کە پێی گوت: تێ بگە سیروان، من کەسێکی گانی گانی نیم. من لە ساڵێکدا یەک جارم بەسە بەو مەرجەی ڕۆحم پاراو بکا و بمحەسێنێتەوە. ئاخر تۆ تێناگەی، تۆش وەک هەموو پیاوێکی ئەم دنیایە پێتوایە هەر سواربوون و دابەزینەکەیە. کاکی خۆم وا نییە نا، من جۆرێکی دیکەم بۆ تێناگەی... دڵنیا بە دڵم نەچووەتە سەر هیچ کەسێکی دی، ئێستاش بە زۆر باردا هەر تۆم خۆش دەوێ بەڵام کە لێم نزیک دەبیتەوە دەڵێی لە نێو باقە دڕوودام، دەڵێی هەموو گیانت دەرزیی پێوەیە. ئەوەندە بەس نییە؟



جا من دەزانم کەس ئەوشتانەی بۆ تۆ نەگێڕاوەتەوە. چونکە کەس ئاگای لەو وردەشتانەی نێوانیان نەبووە. بەڵام لەو نێوەدا ئەوەی بووەتە قوربانی هەر تۆی. سیروان ئەودەم زۆر زۆری خەمی تۆ بوو. هەر دەیگوت، من چارەنووسی ئەو منداڵەم بەلاوە گرینگە. ئەوە سبەی ڕۆژێ لەدایک دەبێ نازانم چیی بەسەر دێ. چۆن وەڵامی پرسیارەکانی بدەمەوە؟ چیی پێ بڵێم. جا پێت وانەبێ دایکت خەمی تۆی نەبوو، ئەویش هەموو خەمی ژیانی ئەوە بوو کە بۆچی منداڵێکی کەوتووەتە زگی و بۆچی وەها بەرپرسیارەتییەکی کەوتووەتە سەرشانی. ئاخر تۆ دایکتت نەدیتووە. من دیتم. ئینسانێکی سەیر بوو. بڕوات بێ ئامادە بوو گیانی خۆی دابنێ بەڵام ژیانی کەس نەشێوێ. ئیدی ئەو ڕوانگەیەی بۆ ژیان وای لێ کردبوو لە هێلانەیەکی هەمیشەییدا نەحاوێتەوە. دەزانم خەڵک زۆر خراپیان بۆ باس کردووی، بەڵام بەخوا وا نەبوو. ئەو کەسێکی هەرزە نەبوو. وا بایە نیوەی ئەم شارە مڵکی ئەو دەبوو. دڵنیام درۆی نەدەکرد، بەڵام خۆی بۆ بازرگانەکانی ئەم شارە بۆ بەرپرسەکانی ئەم وڵاتە شل کردبایە، کام مۆڵ و مارکێتی گەورەی ئەو وڵاتەیە هیی ئەو دەبوو. دەیاندایە. کارم بەوە نییە دوایی چیی بەسەر دەهات بەڵام لەوە دڵنیا بە داوای مۆڵە هەرە گەورەی ئەم شارەی کردبا کابرا بەناوی دەکرد بەو مەرجەی شەوێک لەگەڵی خەوتبا. بەڵام ئەو شتی وای نەدەکرد، دەیگوت ڕۆحم خۆی پێم دەڵێ دەبێ لەگەڵ کێ بنووم، جا خوای دەکرد شوانێک، سواڵکەرێک، چەرچی یان پادشایەک دەبوو. ئاوای بیر دەکردەوە. من و تۆ دەکرێ لەگەڵ بۆچوونەکەی نەبین، بەڵام هەقی ئەوەمان نییە لۆمەی بکەین و بەسووکی بزانین. ئینسانە و مافی خۆیەتی چۆن دەژی. نامەوێ سەرت بێشێنم، ئاخر جار کە ئوشینم دیت، جانتایەکی بەشانەوە بوو، دەیگوت دەرۆم. یەکەم جاریش بوو بیبینم ئارایشتی نەکردبێ. بەڵام قەتیش هێندەم جوان نەهاتبووە بەرچاو. پاش بیست ساڵان کە چاوم بەتۆ کەوت، بەبێ ئەوەی خۆت بناسێنی، یەکەوڕاست ئەو ڕۆژەم بیر کەوتەوە. ئاخر خەمێکی زۆر قووڵم لە ڕوخساریدا بەدی کرد. ئەگەرچی وەک ئەکتەرێکی باش هەوڵیشی دەدا خۆشحاڵ بنوێنێ. هەر لە خۆوە هەستم کرد خەمی هەموو دنیای لەو جانتایە ناوە و بەشانیدا داوە. بە شۆخی پێم گوت: جانتاکەت چیی تێدایە؟ هەر ویستم سوعبەتێکی لەگەڵ بکەم. گوتی شتی پێویست. گوتم: ئەوە دەڕۆی بەڵام هەر کات هاتییەوە دەبێ یەکەم کەس من ئاگادار بکەیەوە. گفتی دا وا بکا. ئیدی ئاگام لێی نەما. کە ئەمڕۆش تۆ هاتی و سڵاوت کرد، تەزوویەک بەهەموو گیانمدا گەڕا. بۆ چرکەیەک هەر وەمزانی ئەوی و زەمان نەیگۆڕیوی. ئاخر بەژن و باڵاشت پێم وا نیە سەنتیمێک لە بەژنی ئەو بەرزتر یان کوتتر بێ. ئیدی ئەو ڕۆیشت و وەشوێن ئەو شتانە کەوت کە ناوی نابوون خەونەکانی ڕۆحم. پاش ئەو سیروان زۆر شکابوو. پار لەگەڵ هەڵگیرسانەوەی شەڕ هەر ئەوەندەم دیت کە ئێوارەیەک چەک و ڕەختی لەخۆی دابوو و هاتە بەردەرگا بۆ ماڵاوایی. گوتی: ئەوە ڕێی هات و نەهاتە. دەڕۆم. ئەگەر هاتمەوە و چاوم پێت کەوتەوە زۆر شت هەیە بۆتی باس دەکەم، ئەگەر نەشهاتمەوە، کلیلی ماڵەکەمم لە فڵانە شوێن داناوە، دەفتەرێکی بەرگ قاوەیی لە ڕیزی یەکەمی کتێبەکانمدا لە تەنیشت ڕۆمانەکەی دۆن کیشۆتەوەیە. بیکەوە موو بە موو هەموو شتێکم تێدا نووسیوە. ماچم و کرد و ڕۆیشت. ئەوە دوا دیدارمان بوو. زۆری نەبرد لە کەناڵەکانەوە باسی شەهیدبوونی پۆلێک پێشمەرگە هات و داخی گرانم ئەویشیان لەگەڵ بوو. بەڵام من نەچووم بۆ دەفتەرەکە. تەنیا چووم کلیلەکەم هێنا و دڵم بەرایی نەدا دەرگاکە بکەمەوە. ئەوەش کلیلەکە. حەز دەکەم یەکەم کەس خۆت ئەو کتێبەی باوکت بخوێنیتەوە.[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは279表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
リンクされたアイテム: 1
グループ: 記事
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: ストーリー
プロヴァンス: 東クルディスタン
Technical Metadata
この項目の著作権は、アイテムの所有者によってKurdipediaに発行されました!
アイテムの品質: 98%
98%
は、 ( زریان عەلی 08-07-2022上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 09-07-2022
最近の( زریان سەرچناری )によって更新この商品: 08-07-2022
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは279表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 519,369
画像 106,566
書籍 19,264
関連ファイル 97,043
Video 1,384
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:1.407 秒(秒) !