پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەو کاتەی کوڕیژگەیەک بە گۆرانی خەونەکانی داگیرکەر پووچەڵ دەکاتەوە
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عەلی توولاوی

عەلی توولاوی
ئەو کاتەی کوڕیژگەیەک بە گۆرانی خەونەکانی داگیرکەر پووچەڵ دەکاتەوە

تاهیر قاسمی

لە هەفتەکانی ڕابردوودا، دەرکەوتن و سەرکەوتنی کوڕیژگەیەکی کورد لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی کێبەرکێی تلویزیۆنی، سەرنجەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. ئەو بە دەنگی خۆش و چڕینی گۆرانیی هونەرمەندانی بە ناوبانگی کوردستان، توانی پلەکانی کێبەرکێ بەرەو قۆناغی کۆتایی ببڕێ. ناوەرۆکی گۆرانیەکانی هەڵگری پەیامی خۆشەویستیی نیشتمان، هاوار لە دەست زوڵمی زاڵم و سکاڵا لە دەست ئاوارەیی و دەربەدەری بوون. بڵاوبوونەوەی ئەو گۆرانیانە لە تلویزیۆنی سەراسەریی ئێرانەوە بۆ بینەران و بیسەرانی سەرنجڕاکێش بوو. لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا پێشوازیەکی کەم وێنەی لێکرا و بە جۆرێک کۆمەڵگای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ڕاچڵەکاند. بەڵام هۆکاری ڕاچڵەکاندنەکە بە تەنیا دەنگە خۆشەکەی، ناوەرۆکی گۆرانیەکانی یان بڵاوبوونەوەی لە تلویزیۆنی کۆماری ئیسلامی نەبوو.

عەلی توولاوی یان توولابی کە وێدەچێ ناسناوەکەی لە گوندی توولاوی سەر بە شارۆچکەی سەیوان لە پارێزگای ئیلام و لە باپیرانیەوە بۆ مابێتەوە، لە دایکبووی شاری کۆیەشتی سەر بە پارێزگای لوڕستانە. شارێکی کوردستان کە دانیشتوانەکەی بە زاراوەی لەکی دەئاخڤن. زاراوەیەک کە بە هۆی هەڵکەوتی جوغرافیایی ئاخێوەرانی، تا بەر لە پەرەگرتنی مێدیا و تۆڕی ئینترنێت، زۆر بە گوێی کوردانی دیکەی کوردستان ئاشنا نەبوو. زاراوەی جیاواز، هەڵکەوتی جوغرافیایی و شیعە بوونی ئایینی خەڵکەکە بەشێک لەو هۆکارانە بوون کە بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردستان لە سەدەی ڕابردوودا نەتوانێ بە شێوەی پێویست ئاوڕ لەو ناوچانە بداتەوە. هەر ئەوانەش تەماحی وەبەر داگیرکەر نا تا هەوڵ بدا زیاتر لە ناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دابڕێ و زیاتر هەوڵی ئاسیمیلەکردنی دانیشتوانەکەی بدا. بۆ ئەو مەبەستەش سیاسەتی ئەتۆمیزە کردنی شوناس بۆ ناوچەیەی گرتە بەر. ئاستە کردنی زاراوەی لەکی وەک زمانی سەربەخۆ یان خستنە سەر زارانی وشەی)لەکستان(لە درێژەی سیاسەتی)ستان سازی(کە بە داخەوە جاروبار هێندێک لایەنی کوردییش ناشارەزا یان مەبەستدار لەو چەواشەکاریەدا پێ لە جێ پێی داگیرکەر دادەنێن، بەشێک لە هەوڵەکانی دەسەڵات بۆ ئاسیمیلە کردنی ئەو ناوچەیە بوون. سیاسەتێک کە گەرەکیەتی ئەو دانیشتوانی ناوچانە تووشی سەرلێشێواویی شوناس و هۆویەت بکا و شوناسی کوردبوون و کوردایەتیان لێ بستێنێتەوە. بەڵام دەرکەوتنی عەلی وەک مێرمنداڵێکی کورد لە کۆهدەشتی لۆڕستانەوە، خەونەکانی ئەو سەد ساڵەی ڕابردووی دەسەڵاتەکانی ئیسلامی و پاشایەتی بۆ ئاسیمیلاسیۆنی ئەو ناوچانەی پووچەڵ کردەوە.

عەلی کوڕیژگەیەکی تەمەن سێزدە ساڵانە. ئەو تەمەنەش جارێ زۆر زووە تا وەک مرۆڤێکی سیاسی یان نەتەوەیی هەژمار بکرێ. هەر بۆیەش بەشداریی ئەو بە دوو گۆرانی لە دوو هونەرمەندی تێکۆشەری کورد و هەڵبژاردنی ئەو گۆرانیانەی کە کەم و زۆر ئاوێتەی ژان و ئازارەکانی نەتەوەی کوردن، نیشانەی حزووری هەستی نەتەوەیی لە ناخی ئەو کۆمەڵگا پەڕاوێزخراو و تەماح لێکراوەی کوردستانە کە عەلی لێی لە دایک بووە و تێیدا گەورە بووە. ئەو هەر دوو جار بە داوەرانی کێبەرکێی نیشان دا کە لە گوتنەوەی گۆرانیی فارسیشدا شارەزایییەکی زۆری هەیە و گۆرانی گوتنی ئەو بە کوردی لە ڕووی ناچاریەوە نییە. بەڵام داوای ئەوانی ڕەد کردەوە کە بە گۆرانیی فارسی لە کێبەرکێدا بەشداری بکا و نەیشاردەوە کە زمانەکەی و هەڵکەوتی جوغرافیایی شار و ناوچەکەی لێی دەخوازێ گۆرانیی کوردی و لوڕی بچڕێ. بەم جۆرە پردێکی دیکەشی لە نێوان کورد و لوڕ دا هەڵبەست. ئەو دوو ئامۆزا زاگرۆس نشینەی کە گەلێک هاوبەشی و هاوپێوەندیی مێژوویی، نەتەوەیی، زمانی و فەرهەنگییان لە نێواندا هەیە و بەرچاوترینشیان بێبەشیی نەتەوەیی بە درێژایی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئێرانە. تەنانەت ئەو گۆرانیەش کە عەلی بۆ لوڕ و لوڕستانی گوت، هەر گۆرانیی بەرگری بوو.

بابەتێکی دیکە کە شایانی هەڵوەستە لە سەر کردنە، گرینگیی هونەر و ئەو پەیامەیە کە هونەرمەند لە ڕێی هونەرەکەیەوە بە بەردەنگی دەگەیەنێ. لێرەدا باس لە ئەرکی نەتەوەیی هونەرمەندی سەر بە نەتەوەی ژێردەست و کاریگەریی هونەری بەرگری نەتەوەیییە. نەتەوەیەک کە لە لایەک لەوپەڕی بێ مافیدا ڕاگیراوە و لە لایەکی دیکە ڕۆژانە لە ماڵەوە، لە قوتابخانە، لە شەقام و هەموو جێیەک بۆردومانی فەرهەنگی دەکرێ تا خۆی لە بیر بچێتەوە و لە فەرهەنگ و زمانی نەتەوەی باڵادەستدا بتوێتەوە. ناوەرۆکی ئەو گۆرانیانەی عەلی بە ئانقەست یان بە هەڵکەوت هەڵیبژاردن، مۆری بە جێگەیاندنی ئەرکی نەتەوەیی هونەرمەندی سەر بە نەتەوەی بندەستیان پێوەیە. شێعری شاعیری نەتەوەیی کورد مامۆستا هێمن لە هەردووی ئەو گۆرانیانەدا حزووری هەیە. هەروەها هەردوو هونەرمەند عەزیزی شاڕوخ و ناسری ڕەزازی کە خاوەنانی هەر کام لەو گۆرانیانەن، بە هونەرمەندانی نەتەوەیی کورد دێنە ئەژمار و بەشێکی بەرچاو لە کارەکانیان دەکەوێتە خانەی هونەری بەرگریی نەتەوەیی و نیشتمانییەوە. ئەم شێعر و گۆرانیانە پەیامێکیان بە عەلی توولاوی و هاوتەمەنەکانی لە قووڵایی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیاندووە کە ڕەنگە بە دەیان وتار و بابەتی سیاسی نەدەگەیەندرا. بۆیەشە کە گەلی کورد شانازی بەو هونەرمەندانەی خۆی دەکا و ئەوانیش حەقیانە بە کاریگەریی هونەرەکەیان لە سەر ئەو وەچەیە دڵخۆش و سەربەرز بن کە لە ژێر تەوژمی ڕەشەبای ئاسیمیلاسیۆندا وەک نەمامێکی بە هێز و خۆڕاگر خەریکن گەشە دەکەن و دەشنێنەوە.

توولاو لە دوو بەشی توول یان توولە لە گەڵ ئاو چێ بووە. وەک توولەڕێ. بە واتای جۆگەلە ئاوی باریک و درێژ.[1]
ئەم بابەتە 858 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.awene.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 06-06-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: هونەری
پۆلێنی ناوەڕۆک: منداڵان
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 09-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 10-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 09-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 858 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.178 KB 09-07-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.297 چرکە!