پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
دەرسیم ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئامەد (دیاربەکر) ساڵی 1919
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شنگال ساڵی 1950
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دەڤەری بارزان ساڵی 1951
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری سنە ساڵی 1980
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
خۆپیشاندانی کوردانی ڕۆژهەڵات لە پاریس بۆ پشتیووانی لە شۆڕشی گەلانی ئێران ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
باشووری کوردستان دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول ساڵی 1975
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1982
29-04-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,610
وێنە 106,172
پەرتووک PDF 19,172
فایلی پەیوەندیدار 96,585
ڤیدیۆ 1,317
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەو شاعیرە ئۆکرانییەی بە کورد دەڵێت شۆڤینیزم خراپترین دوژمنی هەردوو گەلی کورد و ئۆکرانیيە
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

، ڤاسیل سیمۆنێنکۆ

، ڤاسیل سیمۆنێنکۆ
ئەو شاعیرە ئۆکرانییەی بە کورد دەڵێت شۆڤینیزم خراپترین دوژمنی هەردوو گەلی کورد و ئۆکرانیيە

نووسینی: جوان عومەر ئەحمەد

هۆنراوەی بۆ برا کوردەکانم (Курдському братові) 59 ساڵ بەر لە ئێستا لەلایەن شاعیری بەناوبانگی ئۆکرانی، یان باوکی ئەدەبیاتی ئۆکرانی، ڤاسیل سیمۆنێنکۆ (Vasyl Symonenko، Василь Андрійович Симоненко) لە مارسی ساڵی 1963 ەوە نووسراوە و ساڵی 1965 لە سەمیزدات (Samizdat بڵاو کراوەتەوە. سەمیزدات، تێرمێک بووە لە (Soviet dissidents) و ئەگەر وەرگێرانی وشەيی بۆ بکەين، دەکاتە بڵاوکراوەی خۆی (النشر الذاتي). ئەم بڵاوکراوەيە زیاتر دەستنووس بووە، یان بە شێوەی کۆپی کۆپیکراو پەخش کراوه، تا خۆی لە مۆلەت و سانسۆری یەکێتی سۆڤیەت ڕزگار بکات. بڵاوکراوەکە بە نهێنی نووسراوەکانی بڵاوکردووەتەوە. وشەی سەمیزدات لە ڕووی ئیتیۆمۆلۆژیيەوە، بە واتای: سام، یان خود دێت. هەربۆیە زۆرێک لە بیروڕاکان بە بڵاوکراوەی خودی، يان خۆیی ناويان بردووە. بە بۆچونی شاعیری بەناوبانگی ڕووسی (نیکۆلا گلاسکۆڤ)، سەمیزدات واتە: بڵاوکراوەی نهێنی.

لە دوای کۆچی دوایی (ڤاسیل سیمۆنێنکۆ) لە گۆڤاری سوچاسنیست، یان زوخئاسنێست (Suchasnist) لە لاپەرە 10دا ئەم ناوەرۆکە بڵاوکراوەتەوە.

کورد کۆمۆ براتۆڤی بە یەکێک لە گەورەترین کارەکانی ڤاسیل سیمۆنێنکۆ وەسف کراوە و سیمۆنێنکۆی کردووە بە پاڵەوانی نەتەوەیی و یەکێک لە گرنگترین کەسایەتییەکانی ئەدەبی ئۆکرانی، ئەم هۆنراوەیەيەتی کە لە لوتکەی جەنگی نێوان ئێراق و کورددا دەرکەوتووە، کاتێک یەکێتی سۆڤیەت تێیدا بەشدار بوو. لە ساڵی 2008دا کۆبەرهەمەکانی ڤاسیل سیمۆنێنکۆ دووبارە چاپکرايەوە و لە لاپەڕە22 دا، (بۆ برا کوردەکانم)ی تێدا بڵاوکراوەتەوە.

هۆنراوەکەی ڤاسیل سیمۆنینکۆ، شەش ستانزای (چوارینە)ييە و لە چوارینەی یەکەمدا، بە پێناسەی شۆڤێنیستەکان دەست پێدەکات کە خاکی کورد داگیر دەکەن. لە چوارینەی دووەمدا، سیمۆنێنکۆ داوا لە کوردەکان دەکات و هانیان دەدات تا شەڕ لەگەڵ داگیرکەر و ستەمکاردا بکەن، کە ئامانجیان بنبڕکردنی زمانی کوردی و گەلی کوردە. لە چوارینەی کۆتایشدا سیمۆنێنکۆ وشەی 'ئێمە' دەناسێنێت و دووپاتی دەکاتەوە کە شۆڤێنیزم و فێڵ و تەڵەکەکانی لە خراپترین دوژمنەکانی هەردوو گەلی کورد و ئۆکراینییەکانن.

هەڵبەت وەرگێرانی دەقێکی ئەدەبی و بەتایبەتیش بە زمانی ئۆکرانی نووسرابێت (کە من شارەزای ئەو زمانە نیم و بەکاری خۆمی نازانم) ئاراستەی کار و شارەزايی ئه و خوێندکارە کوردانەی دەکەم کە زمانی ئوکرانی دەزانن و لە یەک لە زانکۆکانی ئەوێ دەخوێنن. ئەوەی دەتوانم لێرەدا پێشکەشی بکەم، دەقی هۆنراوەکەيە بە زمانی ئۆکرانی لەبەرانبەر زمانی ئۆکرانی لەسەرچاوەکاندا، وەرگێرانە کوردييەکەم دەستکەوت کە بە تیبپی لاتینی نووسراوە.

لە ساڵی 1968 مامۆستایەکی کۆلێژی کشتوکاڵ بە ناوی (میکۆلا کۆتس) بە حەوت ساڵ لە ئۆردوگا و پێنج ساڵ لە تاراوگە سزا درا، پاش بڵاوکردنەوەی کۆپی هۆنراوەکە کە تێیدا وشەی کوردی بە ئۆکرانی گۆڕیبوو.

سڤیلانا کۆبتسی مامۆستای وێژە و زانستە مرۆییەکانە لە زانکۆی تۆرۆنتۆ، هەڵگری بڕاوانامەی دکتۆرایە لە زمانی سلاڤی لە زانکۆی ئیرینۆس، توێژینەوەکانی تایبەتن بە ئەدەب و کەلتوری ڕووسی، ئۆکرانی و بەراوردکاری ئەدەبیاتی ڕیالیزم بە ئینگلیزيی و جیهانی. سڤیلانا کۆبتسی باس لەوە دەکات کە هۆنراوەکەی سیمۆنێنکۆ بووبووە سیمبوڵی زیندووکردنەوەی بیری نەتەوەیی و بەرگری لە چەوساندنەوەی سۆڤیەت، کاتێک هۆنراوەکە بەنهێنی بڵاو کرایەوە، پەیوەندی بەخواستەکانی ئازادکردنی ئۆکرانیا لە یەکێتی سۆڤیەتەوە هەبوو و وەرگرتنی سیمۆنێنکۆش بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازيی کورد واتايەکی جیهانی بەبزوتنەوەی ڕزگاریخوازيی ئۆکرانی بەخشی.

سیمۆنێنکۆ خۆی ئەوە دووپات دەکاتەوە کە هاوشێوەیی مێژوویی پێویستە، چونکە تاوانباری باو شۆڤێنیزمە و ئاماژەی بەوە کردووە کە ئۆکرانییەکان سەبارەت بە بێ دەوڵەتی، ئەگەر شەڕی ڕژێمی سۆڤیەت نەکەن لە هەمان دۆخی کورددا کۆتایی پێ دێت!

ڤاسیل سیمۆنینکۆ (Vasyl Symonenko)

لە 08-01- 1935 لە گوندی بیڤیتسی، خارکیڤ لەدایک بووە. شاعیریکی ناسراوی ئۆکرانی، ڕۆژنامەنووس، چالاکوانی بزووتنەوەی ناڕەزای بووە. بە یەکێک لە کەسایەتییە گرنگەکانی ئەدەبی ئۆکرانی سەرەتای 1960 دادەنرێت. بەڕای مۆزەخانەی بزووتنەوەی ناڕازی لە کیڤ، کارەکانی ڤاسیل سیمۆنێنکۆ کاریگەرییەکی زۆريان هەبووە لەسەر سەرهەڵدانی بزووتنەوەی ديموکراتيی نەتەوەیی لە ئۆکرانیادا.

ڤاسیل لە خێزانێکی جوتیار لە گوندی بیڤیتسی، خارکیڤ ئۆبلاست(Biyivtsi, Kharkiv Oblast) (ئەمڕۆ - پۆڵتاڤا ئۆبلاست) لەدایک بووە.

پاش تەواوکردنی خوێندن، لە زانکۆی ویلایەتی کیڤ لە ساڵی 1957، لە چەندین ڕۆژنامە جیاواز لە هەرێمی چەرکەسی ئۆبلاست کاری کردووە.

یەکەمین پەرتووکی شیعری بەناوی (بێدەنگی و هەورەبروسکە) Silence and thunder لە ساڵی 1962دا بڵاوکراوەتەوە و بەهرەی سیمۆنێنکۆی لە ناو شاعیرە لاوەکاندا ئاشکرا کردووە.

لە کۆتایی ساڵەکانی تەمەنيدا، ڤاسیل سیمۆنێنکۆ پەرتووکی دووەمی بە ناوی (هێزی ڕاکێشانی زەوی) (Earth’s gravity) چاپ کرا.

سیمۆنێنکۆ لە ساڵی 1963 لەلایەن کارمەندەکانی میلیتسیا پۆلیس و سوپای ئەوکاتی یەکێتی سۆڤیەت، لە وێستگەی شەمەندەفەری سمێلا (Smila) زۆر بە توندی ئەشکەنجەی دەدرێت و ئەم کارە دەبێتە هۆی سستبوونی گورچیلەکانی و دواجار بە هۆی وەستانی گورچیلەکانيیەوە لە نەخۆشخانەی ناوخۆیی لە 13ی کانوونی یەکەمی 1963 کۆچی دوایی دەکات.

پاش کۆچی دوایی، هۆنراوەی (گەشتکردن بۆ وڵاتی بە پێچەوانەوە) لە ساڵی 1964دا بڵاوکرایەوە.

بە پێزترین کۆکراوەی کارەکانی سیمۆنێنکۆ لە دەرەوەی وڵات، بە ناونیشانی Ччы لە میونشن (1963) بڵاو کراوەتەوە.

لە ساڵی 1967 خانەی بڵاوکردنەوەی سمۆلۆسکیپ لە بالتیمۆر کە لەلایەن کۆچبەرانی ئۆکرانیيەوە دروست کراوە، بەناوی ناوی ڤاسیل سیمۆنێنکۆی ناونراوە.

لە کانوونی یەکەمی 2008دا، بانکی نەتەوەیی ئۆکرانیا، دراوێکی یادکردنەوەی ڤاسیل سیمۆنێنکۆ لە زنجیرەی کەسایەتییە دیارەکانی ئۆکرانیا بە ناوی ئەمەوە دەرکرد.

سەبارەت بە لەیەکچوونی شۆڕشی ئۆکرانیا و کورد

لە 13 ئابی ساڵی 2004 لە ڕادیۆی سڤۆدا (Svoboda ئۆکرانی بەرنامەیەکی تایبەت سەبارەت بە لەیەکچوونی کورد و ئۆکرانی لەلایەن ڤۆلۆدیمیر لیاشکۆ)کە هەر خودی خۆی پێشکەشکار و ئامادەکاری پرۆگرامەکە بوو، پێشکەش کرا.

ڤۆلۆدیمیر لیاشکۆ (Volodymyr Lyashko) بەوردی پێناسەی کورد و نەهاماتيیەکانی و مێژوو و شۆڕشە یەکلەدوایەکەکانی کوردی کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە کوردیش هاوشێوەی ئۆکرانيیەکان لە 200 ساڵی ڕابردوودا بەئێستاشەوە بەردەوام شەڕی زمان و کەلتوور و خاکی کردووە.

ڤۆلۆدیمیر لیاشکۆ، ئاماژەی بەوە کرد کە دەرئەنجامی جەنگ و ئاوارەبوون و داگیرکاری کوردانێکی زۆری ئاوارەی وڵاتانی دنیا و بە تایبەتریش ئەوروپا کردووه. لە وڵاتی ئۆکرانیاش بە پێی سەرژمێریيەکانی ساڵی 2001 زیاتر لە 2088 کەس خۆیان بە کورد ناساندووە کە هەندێکیان بە زمانی ڕووسی گفتوگۆ دەکەن.

لە هەمان پرۆگرامدا، ڤۆلۆدیمیر بانگێشتی عەلی ئاتی (Atti Ali) نوێنەری دیاسپۆرای کوردی لە ئۆکرانیا کردبوو، ئەويش ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئێستادا زیاتر لە 25 هەزار کورد دانیشتووی ئۆکرانیان، بەڵام هیچ سەرچاوە و ئامارێکی فەرمی نيیە بۆ پشتڕاستکردنەوەی. کوردەکان زیاتر دانیشتووی شارەکانی: میکولایڤ، خەرسۆن، ئۆدیسا، سیمفەرۆپۆل و دەژانکان. کورد لە خارکیڤ و کیڤ کورد زۆرە. بە پێی خەمڵاندنەکانی عەلی، زیاتر لە هەزار کورد لە کیڤ دەژین. لە درێژەی قسەکانیدا عەلی تیشکی خستەسەر جێگیربوونی کوردانێکی زۆری باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان و تێدا بەڕوونی باسی لە زەمینە نەتەوەییەکان کرد کە بوونەتە هۆکارێک بۆ نیشتەجێبوونی کوردەکان و هاتنیان تەنانەت لە جۆرجیا و ئەرمینیاوە بۆ ئۆکرانیا. هەروەها باسی لە ئاهەنگەکانی نەورۆز و کۆنسێرتەکان کرد کە کوردێکی زۆر ئامادەی دەبن. لە کۆتاييشدا عەلی سوپاسی ڕادیۆی سڤۆدا (Svoboda کرد کە گرنگيیان بە نەتەوەکەی داوە و بەرنامەیەکی تایبەتيیان لەسەر ئامادە کردووە.

هەروەها لە 4 حوزەیرانی ساڵی 2003 عەلی ئاتی لە چاوپێکەتنێکی تردا کە سەبارەت بە دۆزی کورد لە لایەن سەرنووسەری ڕۆژنامەی خرێشاتیکەوە ئامادە کرابوو، لە وەڵامی پرسیارێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە دۆزی ئەم دوو نەتەوەیە و سەربەخۆ نەبوونی کورد دۆخێکی ئێجگار ئاڵۆزە و پەیوەستە بە دووبارە داڕشتنەوەی نەخشەی ڕۆژهەلاتی ناوەند و ڕێککەوتنی هەر چوار وڵاتی داگیرکەر (ئێراق، ئێران، تورکیا و سوریا)وە. هەر بۆنموونە من وەک کوردێکی ڕۆژئاوای وڵات، گەر بمەوێت لە زانستگایەکی وڵاتی سوریا بخوێنم، دەبێت وەک عەرەب تۆمار کرابێتم نەک کورد!

عەلی ئاتی (Atti Ali) سەرۆکی دیاسپۆرای کوردی لە ئۆکرانیا Kurdish Diaspora in Ukraine

عەلی ئاتی: لە ساڵی 1965 لە شاری کۆبانی ڕۆژئاوای کوردستان لە دایک بووە. لە ساڵی 1986 بۆ خوێندن چووەتە یەکێتيی سۆڤێتی جاران. عەلی لە خێزانێکی جوتیار چاوی بە دنیا هەڵهێناوە و خاوەنی پێنج برا و چوار خوشکە. لە وڵاتی دایک ساڵی یەکەمی کۆلێژی یاسای خوێندووە و دواتر چووەتە کیڤ و لەوێ لەبەر بوونی ئارازوی بۆ ماتماتیک، بڕیاری گۆڕینی کۆلیژەکەیداوە و لەدوای خوێندنی زمانی ڕووسی، کۆلێژی ئەندازیاری فڕۆکەی تەواو کردووە. ساڵی 1993 دکتۆرای لە زانکۆی کییڤ بەدەست هێناوە. عەلی لە ساڵی 1987 هاوسەرگیری لەگەل کچێکی کورد کردووە و هەر لە کێیڤ نیشتەجێيه و و خاوەنی دوو کیژۆڵەن بە ناوەکانی: سیڤان و ئارین.

تێبینی:

مێژوی کۆچی کورد و نیشتەجێبوونیان لە ئۆکرانیا بە پێی داتا فەرميیەکانی ئۆکرانیا

بەپێی سەرژمێریی کیڤ لە 16ی ئازاری 1919دا، 2 کورد لەو شارەدا ژیاون کە بە شێوەزاری کرمانجی قسەیان کردووە. هەروەها بەپێی سەرژمێریی ساڵی 1926ی ئۆکراین، تەنها یەک کورد هەبووە کە ئەویش نیشتەجێی یەکێک لە گوندەکان بووە. بە تێپەربونی کات، ژمارەی کورد لەئۆکرانيا زیادی کرد بەڵام بێبایەخ مایەوە تا سەربەخۆیی ئۆکرانیا کە ژمارەیان نزیکەی 50-250 بوون بەپێی سەرژمێریی ساڵی 1939، 90 کورد لە ئۆکراین ژیاون

بەپێی سەرژمێریی ساڵی 1959ی ئۆکرانیا، 65 کورد لەو وڵاتە نیشتەجێ بوون.

بەپێی سەرژمێریی ساڵی 1970، 117 کورد لە ئۆکرانیا ژیاون.

بەپێی سەرژمێریی ساڵی 1979، 122 کوردی لێ بووە.

بەپێی سەرژمێریی ساڵی 1989 کوردەکان ژمارەیان 238 و 132 یان (55.46٪) کورد بە زمانی دایکی گفتوگۆیان کردووە، 77 (32.35٪) - ڕووسی، 13 (5.46٪) - ئۆکرانی، 16 (6.72٪) - زمانەکانی تر بەپێی سەرژمێریی ساڵی 1989 لە کۆی 238 کورد 151 (63.45٪) و 87 ژن (36.55٪) بووە 179 کەس (75.21٪) لە ناوچە شارستانییەکاندا ژیاون، 59 کەس (24.79٪) لە گوندەکاندا. هۆکاری هەڵئاوسان و زیادبوونی ژمارەی کوردەکانی ئۆکرانیا بەپێی سەرژمێری ساڵی 1989 بەبەراورد لەگەڵ سەرژمێری ساڵی 1979دا لێشاوی ئاوارە ئەرمەنییەکان بوون. لەدوای بوومەلەرزەی سپیتاکی ساڵی 1988 کە ناوچە کوردنشینەکانی ئەرمەنستان هەژاندبوو، سەرەڕای ئەوەش لێکهەڵوەشانی یەکێتيی سۆڤیەت ئاسانکاری کرد بۆ کۆچکردنی کورد لە یەکێتيی سۆڤیەتی پێشووەوە بۆ ئۆکرانیا. زۆربەی کوردە ئێزیدیيەکان بە شەپۆلێکی تری پەنابەران هاتن بۆ ئۆکرانیا لە ئەنجامی یەکەم جەنگی ناگۆرنۆ - کەراباخ لە ساڵی 1993 کە لە ناوچەکە ڕووی دا، کە لە مێژوودا بە کوردستانی سوور ناسراوە، ئەم شەپۆلەی کۆچکردن هەردوو کوردی موسڵمان و ئێزدی لەخۆ گرتبوو.

ژمارەی کوردانی ئۆکرانیا بەپێی هەرێم بەپێی سەرژمێریی ساڵی 2001

لەماوەی ساڵانی سەربەخۆیی ئۆکرانیادا چەندین جار دیاسپۆرای کوردی گەشەی کردووە. بەپێی سەرژمێریی ئۆکرانی ساڵی 2001، 2088 کورد لە ئۆکرانیا ژیاون (0.004٪ ی دانیشتوانی ئەو وڵاتە)، کە نزیکەی 10 جار زیاترە لە دوایین سەرژمێری ساڵی 1989. بەپێی سەرژمێریی ساڵی 2001، 1173 کوردی ئۆکرانیا (56.18٪)، ئۆکرانیا - 236 کەس (11.30٪)، ڕووسی - 396 کەس (18.97٪)، زمانەکانی تر - 278 کەس (13.31٪) زۆربەی کوردەکان بەپێی سەرژمێرییەکە لەناوچەی لوهانسک ژیاون (470 کەس کە 22.51٪ ی هەموو کوردەکانی ئۆکرانیان) کە 200 کەس لە شارۆچکەی دۆڤژانسکی (1.41٪ ی دانیشتووانی شارۆچکەبوون)

لە 28ی ئەیلولی 1995، کۆمەڵەی ڕێکخراوە گشتییەکانی کورد MIDIA (AKGO MIDIA) بە فەرمی لە کیڤ دامەزرا.

جگە لە کورد، ئێزیەديیەکانیش وەک گروپێکی کەمە نەتەوەی سەربەخۆ خۆیان دەناسێنن و لە هیچ کام لەو سەرژمێریانەدا خۆیان بە کو ڕد ناوزەند نەکردووە و لە ئامارەکاندا ئاماژەیان پێ نەکراوە.

لە کاتێکدا ئەوان پەیڕەوی ئاینی ئێزیدی دەکەن و بە شێوەزمانی کرمانجی کوردی دەئاخڤن.

لە کۆتایدا بەهیوام توانیبێتم هەندێک بەرچاو ڕونی و زانیاری سەبارەت بە مێژوی پەیوەندی کورد و ئۆکراینیا بە خوێنەران گەیاندبێت، هیوای ئاشتی و ئاشتەوایی بۆ گەلی کورد و بۆ سەرجەم گەلانی دوونیا و گەلی ئۆکراینیا ئەخوازم. [1]
ئەم بابەتە 646 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.awene.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 02-03-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 97%
97%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 18-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 19-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 19-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 646 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.199 KB 18-07-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
ئینجانە
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
لەیادی نەمراندا-مەلا ئاوارە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
لەیادی نەمراندا-مەلا محەمەدی عەلیاوەیی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی یەکەم
کورتەباس
لە کەلتووری میللیمانەوە-حەیران
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
دەرسیم ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئامەد (دیاربەکر) ساڵی 1919
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شنگال ساڵی 1950
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دەڤەری بارزان ساڵی 1951
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شاری سنە ساڵی 1980
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
خۆپیشاندانی کوردانی ڕۆژهەڵات لە پاریس بۆ پشتیووانی لە شۆڕشی گەلانی ئێران ساڵی 1979
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
باشووری کوردستان دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول ساڵی 1975
29-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1982
29-04-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,610
وێنە 106,172
پەرتووک PDF 19,172
فایلی پەیوەندیدار 96,585
ڤیدیۆ 1,317
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
کورتەباس
ئینجانە
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
لەیادی نەمراندا-مەلا ئاوارە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
لەیادی نەمراندا-مەلا محەمەدی عەلیاوەیی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
(چرکەی هونەری) و (وێنەی هونەری) لە (تەنیایی)دا-بەشی یەکەم
کورتەباس
لە کەلتووری میللیمانەوە-حەیران
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.437 چرکە!