ئاو دەزانێ کە پەنیری مەلا کێ خواردوویەتی.
ئەگێڕنەوە کە مەلای دێیەک لە کۆیە چەند سەلکێک پەنیری ئەبێ، یەکێ لێی ئەدزێ و ئەیخوا، ئێوارە خەڵکی دێکە لە مزگەوت کۆدەبنەوە، یەکێکیان زۆر ئاو ئەخواتەوە پاشان لە مەلا ئەپرسن، نەتزانی کێ پەنیرەکەی خواردووە؟ مەلا دەڵێ: ئاو دەزانێ کێ پەنیرەکەی خواردووە. [1]