کتابخانه کتابخانه
جستجو

کوردیپیدیا پر اطلاعترین منبع اطلاعاتی کردی است!


گزینه های جستجو





جستجوی پیشرفته      صفحه کلید


جستجو
جستجوی پیشرفته
کتابخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
منابع
رد پاها
گرد آوریها
فعالیت ها
چگونه جستجو کنم؟
انتشار
ویدئو
گروه بندی
آیتم تصادفی
ارسال
ارسال مقاله
ارسال عکس
نظر سنجی
نظرات شما
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
استاندارد
قوانین استفادە
کیفیت مورد
ابزار
درباره
آرشیویست های کوردیپیدیا
چه درباره ما می گویند!
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
آمار آیتم
تبدیل فونت ها
تبدیل تقویم ها
بررسی املا
زبان و گویش از صفحات
صفحه کلید
لینک های مفید
پسوند کوردیپدیا برای گوگل کروم
کوکی
زبانها
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
حساب من
ورود به سیستم
عضویت!
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
جستجو ارسال ابزار زبانها حساب من
جستجوی پیشرفته
کتابخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
منابع
رد پاها
گرد آوریها
فعالیت ها
چگونه جستجو کنم؟
انتشار
ویدئو
گروه بندی
آیتم تصادفی
ارسال مقاله
ارسال عکس
نظر سنجی
نظرات شما
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
استاندارد
قوانین استفادە
کیفیت مورد
درباره
آرشیویست های کوردیپیدیا
چه درباره ما می گویند!
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
آمار آیتم
تبدیل فونت ها
تبدیل تقویم ها
بررسی املا
زبان و گویش از صفحات
صفحه کلید
لینک های مفید
پسوند کوردیپدیا برای گوگل کروم
کوکی
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
عضویت!
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 درباره
 آیتم تصادفی
 قوانین استفادە
 آرشیویست های کوردیپیدیا
 نظرات شما
 گرد آوریها
 کرونولوژیا از وقایع
 فعالیت ها - کوردیپیدیا
 کمک
موضوع جدید
زندگینامە
سیدو خلف علو
08-05-2024
سارا سردار
اماکن باستانی
خانه‌ مصری
05-05-2024
شادی آکوهی
اماکن
کوه قارون
05-05-2024
شادی آکوهی
اماکن
تفرجگاه باباهور
05-05-2024
شادی آکوهی
اماکن
گلدشت روستایی
05-05-2024
شادی آکوهی
اماکن
رشته‌کوه گرین
05-05-2024
شادی آکوهی
اماکن
رودخانه سزار
05-05-2024
شادی آکوهی
اماکن
قالی کوه
05-05-2024
شادی آکوهی
تحقیقات مختصر
نامەای از زندان
04-05-2024
شادی آکوهی
زندگینامە
عزیز یوسفی
04-05-2024
شادی آکوهی
آمار
مقالات 519,234
عکس ها 106,489
کتاب PDF 19,254
فایل های مرتبط 96,944
ویدئو 1,379
زندگینامە
حیدر شیخ علی غلام
زندگینامە
صلاح محمد کریم
زندگینامە
لیلا زانا
زندگینامە
محمود مرادی
زندگینامە
کیوان کوسری
شەڕی کارێزەی کۆن و ئابڵوقەدانمان و نزیکبوونەوەمان لە مەرگ
از طریق کوردیپیدیا شما می دانید؛ کی، کیست! کجا، کجاست! چی، چیست!
گروه: تحقیقات مختصر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
اشتراک گزاری
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضافه کردن به مجموعه
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
تاریخ آیتم
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
شەڕی کارێزەی کۆن و ئابڵوقەدانمان و نزیکبوونەوەمان لە مەرگ
تحقیقات مختصر

شەڕی کارێزەی کۆن و ئابڵوقەدانمان و نزیکبوونەوەمان لە مەرگ
تحقیقات مختصر

شەڕی کارێزەی کۆن و ئابڵوقەدانمان و نزیکبوونەوەمان لە مەرگ
پاش جنێوەکانی سامان #گەرمیان#ی و وەڵامی عومەر عەرەب و نەگەڕانەوەی بۆ نێو هێزی کەرتەکەمان، دووبەرەکی کەوتە نێو هێزی پێشمەرگەی گەرمیان و پێشمەرگەی #سلێمانی# و تەواوی سەرکردایەتی بەو دووبەرەکییە ئاگادار بوون و تا دەهات پێشمەرگە لاوازتر و زۆریشیان خۆیان لە شەڕکردن دەشاردەوە و هەندێکیشیان لەپڕ دیار نەدەمان، بەتایبەت ئەو پێشمەرگانەی کە لە کاتی دانوستاندا ببوون بە پێشمەرگە، ئەوەش هەڵوێستێکی زۆر خراپ بوو کە لە سامان گەرمیانییەوە دەستی پێ کرد و تا دەهات پێشمەرگەی گەرمیان لەبەر چاوی پێشمەرگەی خەڵکی سلێمانی ناشرین دەبوون و بە هەمان شێوەش پێشمەرگەی سلێمانی لەبەر چاوی پێشمەرگەی گەرمیان ترسنۆک دەبینران. لەبەر ئەوەی کەرتی ئێمە لەو سنوورەدا زۆر شارەزا بوون، زۆربەی شەڕەکانی دەستەویەخە و پێشی شەڕەکان؛ بە هێزی تیپی 47ی پیرەمەگروون دەکرا، بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە کەرتی ئێمە دەکرا کە بچین ڕێ لەو هێزەی دوژمن بگرین کە خۆیان ئامادە کردووە بۆ هێرشکردنە سەر گوندەکانی کونەماسی و کارێزەی کۆن و گوندی باڵخ. عومەر عەرەب داوای لێ کردم لەگەڵ مەفرەزەیەکدا بچم بۆ کارێزەی کۆن، منیش پرسیارێکم لێ کرد و وتم: عەلی قلیاسانییش وەک من فەرماندەی مەفرەزەیە، نەبا لە ناخی خۆیدا وەهمێک دروست بێت و پێم باشە هەندێک ئەرکی بەرپرسیارێتیی شەڕەکان بخەیتە ئەستۆی، چونکە ئەوە پتر لە دوو مانگە؛ زیاتر ئەو ئەرکەت بە من سپاردووە. عومەر عەرەب لە وەڵامدا وتی: من جیاوازیی هیچ پێشمەرگەیەک ناکەم و هەمووان وەک یەک دەبینم. عەلی وەک فەرماندەی مەفرەزەش تێکۆشەرێکی قارەمانە و زیاتر ئەرکی پاراستنی بارەگاکەمان و گوندەکەم پێ سپاردووە، ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی بەزۆری نەمناردووە بۆ سەر شاخ و نێو شەڕەکان.
منیش داوام لە چەند پێشمەرگەیەک کرد کە بێن لەگەڵمدا، بەڵام کەم کەسیان ئامادەییان تیا بوو، ئەوەش هۆکاری ئەوە نەبوو کە لە ترس و بێورەیی و لاوازیدا بێت، بەڵکوو زۆر شەکەت و ماندوو ببوون، خۆم چەند پێشمەرگەیەکم دەستنیشان کرد بە ناوی ڕێبوار کانیسپیکەیی جەبارە سوور، ڕەفیق، نوورەدینی برام، هێرش و چەند پێشمەرگەیەکی تر، ژمارەمان سیانزە پێشمەرگە دەبوو.
ئێمە ئەو هێرشەمان بەهەند وەرنەگرتبوو و پاشان دڵنیا بووین لەو تێکۆشەرە دڵسۆزانەی کە پێکەوە بووین و بە سووک زانینی دوژمن. بە زمەی تەفەنگەکانمان و حەربەی لوولەی کڵاشینکۆفەکانمان، شەو چەند چاڵێکمان هەڵکەندبوو وەک سەنگەر بەکارمان هێنا. زمەی تفەنگ بەوە دەوترێت لوولەی تفەنگی پێ پاک دەکرایەوە و حەربەش چەقۆیەکی درێژە بەژێر لوولەی کڵاشینکۆفەکەوەیە، لە کاتی پێوستی جەنگدا بەکار دەهێنرا. تۆپبارانی ڕژێم هیچ بوارێکیان نەداین و تا دەهات تەقەکردن لەلایەن چەکدارانی ڕژێمەوە زیاتر و هێزەکانیان نزیکتر دەبوونەوە. لەگەڵ ڕووناکبوونەوەی سەرلەبەیانی، بە هەموو جۆرە چەکێکی قورس هێرش کرایە سەرمان. لە شەڕێکی پتر لە نۆ کاتژمێردا، بارودۆخێکی زۆر خراپمان بەسەردا هات و هەر چی پێشمەرگەیەکم دەناردەوە بۆ بارەگاکەمان کە بچێت فیشەک و خۆراکمان بۆ بهێنێت، دەڕۆشت و نەدەهاتەوە، تاکوو ئەوەی لەو سیانزە پێشمەرگەیە، تەنها پێنچ پێشمەرگە ماینەوە. ئەگەرچی نووسەرانی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان لقی کوردستان بەدوورودرێژی باسیان لەو نەبەردییانە کردووە و هێرش (شازین) لە نووسینی یادەوەرییەکانیدا دەڵێت ئێمە دوانزە پێشمەرگە بووین، بەڵام لێرەدا بە پێویستی دەزانم بۆ ئەنگوستخستنە سەر ڕاستی و دروستییەکان و جۆری ڕووبەڕووبوونەوەکانی هێزی پێشمەرگە کە ئێمەش لەوپەڕی ناڕەحەتی و ماندووبووندا بووین، من داوام لە هێرش کرد کە بچێت لە بارەگاکەمان لە گوندی باڵخ فیشەکمان بۆ بهێنێت، بەڵام هێرش بەدەستبەتاڵی گەڕایەوە بۆ لامان. لە گۆڤاری چیا دا دەڵێت: سیانزە سەعات شەڕ، شەوی 22-23/1986 لەنێوان گوندی باڵخ و کارێزەی کۆن، سەنگەرمان لە هێزێکی پێشەوەی دوژمن گرت و کاتژمێر 11ی شه و بەسەر 14 سەنگەردا دابەش بووین. ئه و شوێنەی که ئێمه بۆی چووبووین، پێشتر لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوه وەک خاڵێکی لاواز و لاوەکی تەماشا دەکرا، هیچ هێزێکی لێ نەبوو، هەر بۆیە ئەو شەوە بە برووسکەیەک ئاگاداریان کردین که بەره و ئه و ناوچەیه بڕۆین که چەند سەنگەرێکی کۆنی لێیە. فەرماندەی سەربازیی ئه و ناوچەیە؛ ئازادی حەمەی گەمحانی فەرماندەی تیپی 99ی بتوێن بوو، کاتژمێر 12ی شه و دوژمن کەوتە تەقەکردن له سەنگەرەکانمان، شەڕێکی بەرانبەرێن لەنێوان ئێمە و دوژمن دەستی پێ کرد، دوژمن به هەموو جۆره چەکێک کەوتە بۆردوومانکردنی سەنگەرەکانمان و زانیاریی پێ گەیشتبوو شوێنێکی فەراغ هەیە دەتوانن دزەی بۆ بکەن و دەست بەسەر گوندی باڵخدا بگرن. ئەم هەواڵه لەلایەن ڕێکخستنەکانی یەکێتییەوە به ئازاد گەیشتبوو، هەر بۆیه بەپەلە ئێمەیان بۆ ئه و بۆشاییەی نێوان باڵخ و کارێزه ئاماده کرد، شەڕی بەرامبەرێن لە نێوان ئێمە و دوژمندا درێژەی کێشا، زیاتر لە 4 سەعات به جۆرەها چەک سەنگەرەکانی ئێمەیان دەکوتا، ڕیزه فیشەکی ڕەشاشی بیکەیسی بەسەر سەنگەرەکانماندا گیزەی دەکرد و بەردەم و ناو سەنگەرەکانمانیان ڕووناک دەکردەوە، زیاتر له 100 گوللە ئاڕبیجییان بەسەرماندا دەتەقاند. دوژمن ترسێکی زۆری هەبوو، هەر بۆیە بەبەردەوامی تەقەیان لە سەنگەرەکانمان دەکرد. شه و چەند هەنگاوێک لێمان هاتنه پێشەوە، بەڵام کەوتینە تەقەکردن لێیان و ناچار پاشەکشەیان کرد. ئێمە هیچ جۆرە هێرشکێمان نەکردە سەریان، چاوەڕێی هێرشی دووەم بووین، بەڵکوو ئەوان هێرش بکەن و به زەرەرێکی زۆرەوە پاشەکشەیان پێ بکەین. دڵنیا بووین دەیانشکێنین، چونکە شوێنمان قایم بوو، ئەمەجگه لەوەی لای ڕاستیشمانەوە پێشمەرگەکانی تیپی 99ی بتوێنی لێ بوو کە زۆر دوور نەبوو لێمانەوە، زۆربەیان لای سابیر ڕەسووڵ و ئازادی حەمەی گەمحان کۆ ببوونەوە. بە درێژایی ئەو شەوە لە شەڕێکی قورسدا بووین.
لێرەدا شتێک هەیە دەمەوێت بیڵێم، دوو کاتژمێر بەسەر چوونمان بەره و سەنگەرەکاندا تێنەپەڕیبوو، ئەوەی جگە لە کەریمەشەل (شەهاب کەریم - بەندە) هیچ فەرماندەیەکی ترمان لەگەڵدا نەبوو، پێشمەرگەکانیش کەوتنه ملبادان و دەرچوون له فەرمانی بەرپرسەکەیان. له کاتژمێر 5ی سەرلەبەیانیدا دوژمن به هێزێکی گەورەی پۆشتەوە پەلاماری سەنگەرەکانی ئێمەیان دا، شەڕ بەگەرمی دەستی پێ کرد، ئێمە تەنها پێنج پێشمەرگە ماینەوە و دوو پێشمەرگەشمان هەر شەو هەڵهاتن. ئه و بەیانییه بەتەواوەتی شەکەت و هیلاک بووین، شه و نەخەوتبووین، کاتێکیش دوژمن هێرشی هێنا، بەسەختی لەگەڵیدا کەوتینه شەڕەوە. هێرشەکه لە چەند قۆڵێکەوە بوو: قۆڵی یەکەم لە کارێزه کۆنەوە بەره و چەمی پیرئەلیاس، قۆڵی دووەم لە هەمان شوێنەوە بەره و سەنگەرەکانی ئێمه (واته لای چەپی هێزەکەی سابیر ڕەسووڵ و ئازادی حەمەی گەمحان)، قۆڵی سێیەم لەلای ڕاستی جڕتاواوە بۆ کونەماسی و لەوێشەوە بەره و پشتی کونەماسی و بەره و لوتکەی حەسەن بەگ. قۆڵی یەکەم لە کارێزە کۆنەوە دەستی پێ کرد، لەلایەن تیپی 99ی بتوێن، به خراپترین شێوە دوژمنیان شکاند. لەو قۆڵەش بەره و ئێمه هێرشیان هێنا، دوژمن هەندێ پێشڕەویی لەوێوه کرد، ئێمه توانیمان لە هێرش ڕایانبگرین، بەڵام وەزعمان یەکجار نالەبار بوو، فیشەکمان بەره و کەمبوونەوە دەچوو، له شەوەوە نانمان نەخواردبوو، ئاویشمان پێ نەبوو. کاتژمێر 6-7ی بەیانی بەتەواوەتی تەقە ی دوژمن هەراسانی کردبووین، زاتمان نەدەکرد بەقەد تاڵه موویەک سەر دەربکەین، وەک خۆڵ بەرامبەر به سەنگەرکانمان دەهاتن، هەزاران فیشەک قەراخ و پێشەوەی سەنگەرەکانمانیان دەسمی. ئەم پێشڕەوییەی دوژمن هەموومانی ترساند، چونکە دوژمن دەیتوانی بگەڕێتەوە و پشتمان بگرێت و زۆر ناوچه لە دەست پێشمەرگە بچێت. هێزی پەلاماردەر ی دوژمن له جاش و سەرباز، بەپێی ئه و زانیارییانەی لە کارێزەوە هاتبوو، زیاتر لە 4000 چەکدار لە قۆڵی ئێمەوە شەڕ بەردەوام بوو، دوژمن وردە وردە پێشڕەویی دەکرد و دەکشایەوه. وەک پێشتر باسم کرد وەزعمان لە هەموو ڕوویەکەوە خراپ بوو، ئێمه لە گەرمەی شەڕدا بووین چەند پێشمەرگەیەکی کەرتی 3ی تیپی 47ی پیرەمەگروون بە فەرماندەیی سالاری شێخ عومەر گەیشتنه لامان کە ژمارەیان 5 پێشمەرگه دەبوو. بەڕاستی ئه و پێنج پێشمەرگەیە هەریەکەیان بۆخۆیان بەرامبەر بە دەیان چەکداری دوژمن دەوەستان. بەرزانی تەمین، نزار، سالاری شێخ عومەر لەگەڵ دوو پێشمەرگەی تردا کە ژمارەمان بوو بە دە پێشمەرگە، لە سەنگەرەکانمان سەرگەرمی تەقەکردن بوون. له هێزە پەلاماردەرەکەی دوژمن، ئەوەندەمان زانی له پشتەوە دەستڕێژیمان لێ دەکرێ و خەریک بوو فیشەک سەری سێ چوارێکمان هەڵگرێ. هەموومان پێکەوە هاوارمان دەکرد تەقە مەکەن، سەرەتا وا تێگەیشتین که پێشمەرگەکانی خۆمانە و ئێمەش بە جاش تێگەیشتوون بۆیە تەقەمان لێ دەکەن. چەند جارێک هاوارمان کرد، بەڵام سوودی نەبوو، بەتوندی سەنگەرەکانمانیان دەکوتی، بەتەواوەتی خۆمان نوقمی سەنگەرەکەمان کرد و به هیچ شێوەیەک نەماندەوێرا سەر هەڵبڕین، من خەیاڵم بۆ ئەوە دەچوو تیپێک یان گرووپێک پێشمەرگه هەڵگەڕابنەوە، یان خیانەتیان لێ کردووین و لەگەڵ هێرشی دوژمندا ئەوانیش پەلامارمان دەدەن، یان چەکمان دەکەن، یان تەسلیمی دوژمنمان دەکەنەوە.
بەڵام بۆچوونەکەمان هیچیان ڕاست نەبوون، بەڵکوو ئێستا (ئەوسا) جاش پشتی گرتبووین و دزەیان کردۆته حەساسترین سەنگەری پێشمەرگەوە، ئێستا لە پشت و پاشەوە دەیانەوێت کونمان بکەن و تەقەش بەبەردەوامی گەرمە و ئێمەش لە دووڕیانێکداین، ڕوومان له هەر شوێنێک بکردایه؛ دوژمن زەفەری پێ دەبردین، ماوەیەکی پێچوو تاکوو تەقە لە پشتەوەماندا نەما، سەیری دواوەمان دەکرد هیچ لەئارادا نییە، تەقە یەکی زۆره، بەڵام بەره و ئێمە فیشەک نایەت، ئینجا زانیمان کە مەفرەزەیەکی تیپی 47ی پیرەمەگروون توانییان ئه و هێزەی دوژمن که پشتی گرتبووین، هێرش بکەنه سەریان و له ماوەیەکی کەمدا بیانشکێنن. بەڕاستی گەر ئه و مەفرەزەیەی تیپی 47ی پیرەمەگروون نەبووایە، ئەگەر هەمووشمان نەکوژراینایە، ئەوا شەهیدێکی زۆرمان دەدا و بەخراپی تێک دەشکاین، چونکە ئیمه توانای بەرەنگاری پێشەوە و دواوەی خۆمان نەدەبوو، نەشماندەتوانی لە دواوە و پێشەوە شەڕی دوژمن بکەین. لێرەدا پێویسته ئاماژه به ناوی ئه و مەفرەزە قارەمانانەی تیپی 47ی پیرەمەگروون بدەم کە لەدوای سەنگەرەکانمان دوژمنیان شکاند و ئێمەیان له و بازنه ترسناکەدا ڕزگار کرد. بەداخەوە ناوی ئه و مەفرەزه پێشمەرگەیەم بەتەواوەتی لەیاد نەماوه، تەنها ناوی 3 پێشمەرگەیان نەبێت، هەرسێکیان لە پلەی فەرماندەدا بوون: ئازاد هۆندەرێنی؛ جێگری کەرتی تیپی 47ی پیرەمەگروون، خلە بێدین (دلێر)؛ فەرماندەی مەفرەزەی تیپی 47ی پیرەمەگروون، جەمال چاوشین؛ فەرماندەی مەفرەزەی تیپی 47ی پیرەمەگروون. پاش شکاندنی ئەڵقەی پشتەوەمان، ئیتر لەوە دڵنیا بووین هێرشی دوژمن لە پشتەوە ناتوانن زەفەرمان پێ بەرێت و بەئاسانی پێشڕەوی بکات. هاوکات لەگەڵ شکاندنی هێزی دوژمن لە قۆڵی پێشمەرگەکانی تیپی 99ی بتوێن، بەپێچەوانەوە هێرشەکە به شێوەیەکی سەخت بۆ سەر ئێمه درێژەی کێشا و لەگەڵ دوژمندا شەڕێکی قورسمان کرد. لەگەڵ بەرگریکردنی ئێمە، تیپی 99ی بتوێن بە هێزێکەوە بەهانامانەوه هاتن کە ژمارەیان 30 پێشمەرگە دەبوون، به هاتنی ئەم پێشمەرگانە، سەنگەرەکانی ئێمە هێندەی تر قایم بوو. هەر ئه و ڕۆژه کەریمەشەل پێی ڕاگەیاندم که بچمەوە باڵخ و بزانم له مقەڕفیشەکی کڵاشینکۆف و گوللە ئاڕبیجیی لێیە یان نا؟ گەڕامەوە بارەگا و له قەوانێکی ژەنگاوی زیاتر، هیچی ترم نەدۆزییەوە. کاتێ لە مقەڕەکەدا پشوویەکم دا، بارەگاکە بەسەریەکدا درابوو، ژوورەکه بۆنی مردووی لێ دەهات، جگە لە چەند لێفەیەکی خۆڵاوی و دڕاو، هیچی تری لێ نەبوو، قاپ و قاچاخەکانی بارەگا؛ خۆڵ سواغی دابوون. بۆنی خۆڵ و پشیلەیەکی مردوو سەری کاس کردبووم، ناچار هەستامه سەر پێی و گەڕامەوه لای برادەران. لە گەڕانەوەمدا، چاوم به چەند پێشمەرگەیەکی تیپی 87ی قەرەچووخ کەوت. پاش چاک و چۆنی، پێشمەرگەیەکی خڕیلانەی قەڵه و و سەر و ڕووخسار تۆزلێنیشتوو لێی پرسیم: جەنابت پێشمەرگەی کوێی؟ منیش وەڵامم دایەوه: تیپی 47ی پیرەمەگروون، گوتی: زۆر باشە، ئێمە دەچین سەنگەرەکان لە برادەرانی تیپی 47ی پیرەمەگروون وەردەگرین، بەڵام پێش هەموو شتێک دەمانەوێت کاک ئازاد و کاک سابیر ڕەسووڵ ببینین. منیش لەگەڵیاندا ڕۆشتم. پێشمەرگەکه گوتی: من فەرماندەی کەرتم، به 'فاقه مەخمووری' ناسراوم، سەنگەرەکانی برادەرانی ئێوە وەردەگرین و زانیاریم لەسەر ئه و هێرشەی ئەمڕۆش هەیە که کرایه سەرتان. دەستتان خۆش، شەڕی چاکتان کرد. منیش گوتم: سوپاست دەکەم، ئێوەش تیپێکی چالاکن، بەبەردەوامی له ڕێگای ئێزگەی ڕادیۆوه چالاکییەکانی ئێوەش دەخوێنرێتەوه، کەم جار بووه ناوی 87ی قەرەچووخ نەهێنرێت. بەدەم ڕێگاوە فاقه مەخمووری لێی پرسیم: ئەوەنده زانیاریم هەبێت دوژمن لەم ناوچەیەوه نزیکە، کوڕی سلێمانی نەمانکەیتەوە بەناو حکومەتدا، ئێمە شارەزا نین! بە خودای پێش ئەوەی بمدەیتە دەستی حوکمەتێ، تەپرت پێ لێدەدەم. دەستی کرد بە پێکەنین و گەیشتینه لای ئازادی حەمەی گەمحان، منیش چوومەوه لای برادەران. به گەیشتنم، کەریمەشەل دەستی کرد به پێکەنین و گوتی: کوا فیشەک؟ گوتم: فیشەکی چی؟ بارەگای چی؟ مقەڕ ئەڵێی کەلاوەیه! کەریمه شەلیش گوتی: وام زانی کە تەئخیر بوویت، خەریکی ئەوەیت فیشەکەکان به لۆرییەک بگوازیتەوە! ئەوەندەی نەبرد چەند پێشمەرگەیەکی 87ی قەرەچووخ گەیشتنه لامان و شوێنەکانی ئێمەیان پڕ کردەوە و سەنگەرەکانمان بۆ ئەوان بەجێ هێشتن و گەڕاینەوه بارەگاکانمان. بارەگای چی! پیس و پۆخڵ، هیچ شتیک له جێی خۆیدا نەمابوو، ڕاخەرەکان بەلوولکراوی لە سووچێکدا فڕێ درابوون، خۆڵ بەری پەنجەرە و سەرتاقەکانی داپۆشیبوو، لەگەڵ کەریمە شەل و عەلیدا لە سووچێکدا دانیشتین، جەبار و ڕەفیقیش لەلامانەوە پاڵ کەوتن. کەریمه شەل ڕووی لێ کردین و گوتی: ماندوویت ها؟ گوتم: ماندووم، خۆت ئەزانیت لە سەرەتای شەڕەوه ئێمە پشوومان نەداوە. لەو بڕوایەدام شەڕیش بەم زووانە کۆتایی نایەت و دوژمنیش واز ناهێنێت، چونکە سوپا بەتەمایه هەموو ئه و ناوچانەی مەبەستیەتی؛ داگیری بکات. تۆش ئەزانی ئێران شەڕەکەی گواستۆتەوه کوردستان و بەردەوامیش له ناوچەی سەر سنوور هێز بەره و ماوەت و ناوچەکانی تر دەگوازرێتەوە، ئەوەتا چەند پێشمەرگەیەکمان ماوه هەموو هەڵاتوون، کەس نازانێت بەره و کوێ ڕۆیشتوون، خۆشت ئەزانی بەر له شەڕ؛ مقەڕ قەرەباڵخ بوو. جگه لە میوانەکان، سەیر که شوێنی هەندێکیان ئێستاش دیاره، له کەرتەکانی تریشدا پێشمەرگە فیراری کردووە، بەڵام دەبێت ئەوەشت لەبیر بێت کە ئەم شەڕەش پێویستی بە ئیرادە هەیە، ئەمەش جگە لەوەی که له ڕووی جەستەییشەوە دەبێت تەندروست باش بێت. کەریمە شەلیش گوتی: ڕاست دەکەیت، منیش له و بڕوایەدام شەڕ بەم زووانە کۆتایی نایەت، هەموومان ماندووین و پێشمەرگەشمان هەڵاتن، بەڵام با سەبر بگرین، بزانین چی دەبێت.


#شەهاب کەریم#
#مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە؛ ڕۆژگارە سەختەکانی شاخ 1979-1991# [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 970 بار مشاهده شده است
هشتگ
منابع
[1] کتاب | کوردیی ناوەڕاست | مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە
آیتم های مرتبط: 54
اماکن
تحقیقات مختصر
زندگینامە
کتابخانه
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
زبان- لهجە: ک. جنوبی
شهرها: سلیمانیە
نوع انتشار: چاپ شده
نوع سند: زبان اصلی
کشور - اقلیم: جنوب کردستان
فراداده فنی
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
کیفیت مورد: 99%
99%
این مقاله توسط: ( زریان سرچناری ) در تاریخ: 22-07-2022 ثبت شده است
این مقاله توسط: ( آراس ایلنجاغی ) در: 23-07-2022 بازبینی و منتشر شده است
این مقاله برای آخرین بار توسط: آراس ایلنجاغی در 22-07-2022 بروز شده است
آدرس مقالە
این مقاله 970 بار مشاهده شده است
کوردیپیدیا پر اطلاعترین منبع اطلاعاتی کردی است!
تصویر و توضیحات
سمکو همراه با سورمە خواهر مارشیمون و نیکیتین سفیر روسها
زندگینامە
قادر فتاحی قاضی
زندگینامە
عمر مصلحتی بیلوکه
زندگینامە
روژین دولتی
زندگینامە
هانا وکیل
کتابخانه
جغرافیای لرستان
اماکن باستانی
گوردخمه سان رستم
زندگینامە
عزیز یوسفی
اماکن باستانی
خانه‌ مصری
زندگینامە
سوسن رازانی
کتابخانه
افسانەهای لری
کتابخانه
غمنوای کوهستان
تصویر و توضیحات
گروهی از مبارزان کرد در مهاباد در سال 1983
زندگینامە
سارا خضریانی
تحقیقات مختصر
نامەای از زندان
زندگینامە
شاهزاده خورشید
اماکن باستانی
تپه باباجان
اماکن باستانی
پل خسرو
تصویر و توضیحات
حاج رحیم خرازی همراه با همسر و فرزندانش
تصویر و توضیحات
ورود افراد باشلوار کردی ممنوع
زندگینامە
هلیا برخی
زندگینامە
جمشید عندلیبی
اماکن باستانی
مسجد دولتشاه
کتابخانه
تذکره امرائی؛ گلزار ادب لرستان
تحقیقات مختصر
ایزد بل (بعل)
کتابخانه
دریاچه شاهی و قدرتهای بزرگ؛ پژوهشی در کشتیرانی دریاچه ارومیه (عصر قاجاریه)
تحقیقات مختصر
پس از کردها نوبت بختیاریهاست!
تحقیقات مختصر
نگاهی به داستان پیدایش روح و ماشیاخ سوشانس
تحقیقات مختصر
امارت عزیزان جزیری کردی
تصویر و توضیحات
قبر حسین کوهکن

واقعی
زندگینامە
حیدر شیخ علی غلام
05-05-2023
شادی آکوهی
حیدر شیخ علی غلام
زندگینامە
صلاح محمد کریم
08-05-2023
شادی آکوهی
صلاح محمد کریم
زندگینامە
لیلا زانا
16-06-2023
شادی آکوهی
لیلا زانا
زندگینامە
محمود مرادی
11-10-2023
شادی آکوهی
محمود مرادی
زندگینامە
کیوان کوسری
07-12-2023
شادی آکوهی
کیوان کوسری
موضوع جدید
زندگینامە
سیدو خلف علو
08-05-2024
سارا سردار
اماکن باستانی
خانه‌ مصری
05-05-2024
شادی آکوهی
اماکن
کوه قارون
05-05-2024
شادی آکوهی
اماکن
تفرجگاه باباهور
05-05-2024
شادی آکوهی
اماکن
گلدشت روستایی
05-05-2024
شادی آکوهی
اماکن
رشته‌کوه گرین
05-05-2024
شادی آکوهی
اماکن
رودخانه سزار
05-05-2024
شادی آکوهی
اماکن
قالی کوه
05-05-2024
شادی آکوهی
تحقیقات مختصر
نامەای از زندان
04-05-2024
شادی آکوهی
زندگینامە
عزیز یوسفی
04-05-2024
شادی آکوهی
آمار
مقالات 519,234
عکس ها 106,489
کتاب PDF 19,254
فایل های مرتبط 96,944
ویدئو 1,379
کوردیپیدیا پر اطلاعترین منبع اطلاعاتی کردی است!
تصویر و توضیحات
سمکو همراه با سورمە خواهر مارشیمون و نیکیتین سفیر روسها
زندگینامە
قادر فتاحی قاضی
زندگینامە
عمر مصلحتی بیلوکه
زندگینامە
روژین دولتی
زندگینامە
هانا وکیل
کتابخانه
جغرافیای لرستان
اماکن باستانی
گوردخمه سان رستم
زندگینامە
عزیز یوسفی
اماکن باستانی
خانه‌ مصری
زندگینامە
سوسن رازانی
کتابخانه
افسانەهای لری
کتابخانه
غمنوای کوهستان
تصویر و توضیحات
گروهی از مبارزان کرد در مهاباد در سال 1983
زندگینامە
سارا خضریانی
تحقیقات مختصر
نامەای از زندان
زندگینامە
شاهزاده خورشید
اماکن باستانی
تپه باباجان
اماکن باستانی
پل خسرو
تصویر و توضیحات
حاج رحیم خرازی همراه با همسر و فرزندانش
تصویر و توضیحات
ورود افراد باشلوار کردی ممنوع
زندگینامە
هلیا برخی
زندگینامە
جمشید عندلیبی
اماکن باستانی
مسجد دولتشاه
کتابخانه
تذکره امرائی؛ گلزار ادب لرستان
تحقیقات مختصر
ایزد بل (بعل)
کتابخانه
دریاچه شاهی و قدرتهای بزرگ؛ پژوهشی در کشتیرانی دریاچه ارومیه (عصر قاجاریه)
تحقیقات مختصر
پس از کردها نوبت بختیاریهاست!
تحقیقات مختصر
نگاهی به داستان پیدایش روح و ماشیاخ سوشانس
تحقیقات مختصر
امارت عزیزان جزیری کردی
تصویر و توضیحات
قبر حسین کوهکن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| تماس | CSS3 | HTML5

| مدت زمان ایجاد صفحه: 0.36 ثانیه