پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کەریمی ئەلەکە فریادڕەسی هەژارانی سلێمانی
25-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,337
وێنە 105,593
پەرتووک PDF 19,128
فایلی پەیوەندیدار 96,242
ڤیدیۆ 1,300
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کۆماری پێغەمبەر، (گەڕانەوەیەکی وجودییانە)
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆماری پێغەمبەر، (گەڕانەوەیەکی وجودییانە)

کۆماری پێغەمبەر، (گەڕانەوەیەکی وجودییانە)
کۆماری پێغەمبەر، (گەڕانەوەیەکی وجودییانە)
#شەماڵ بارەوانی#

کتێبێکی تری جیاوازی (عەبدولڕەزاق جوبران)ە، خوێندنەوەیەکی تری تێکستەکانی ئایینە، پێداچونەوەیەکی تری کەلەپوری ئایین و فقهی ئایینی و تێگەیشنی ئایینیە، ڕەخنەیە لەئەقڵی ئایینی، لەئەقڵیەت و فیقه و فیکری دینی، شۆڕشێکە لە دژی بتەکان، یاخی بوونێکە لەپەرستگاکان، هەڵوەشاندنەوەی ئەو تێگەیشەنە فیقهی و مێژوویی و سیاسی و مەزهەبیە نائینسانی و ناوجودی و نائەخلاقیەیە کە بۆ ئاینکراوەو نەوە بەنەوە گواستراوەتەوەو بەمیرات بۆ مرۆڤەکان جێ ماوە،

(کۆماری پێغەمبەر)
مەفهومێکیتری تازەیە، سەبارەت بەخوداوەند، پێغەمبەرایەتی، ئایین، بانگەوازیکردنی جۆرێکیترە لەباوەڕداری، جیاواز لەو باوەڕە کۆن و کلاسیکیەی پێشوو.

لە (کۆماری پێغەمبەر)دا
جوبران داوای بانگەوازی بۆ وجودیەت و چارەسەرێکی وجودیانە دەکات، هەروەها کودەتا دەکات لەدژی پەرستگا، ئەو ئەو پەرستگایەی لەسەر بیری ڕاسیزم م مەزهەبگەرێتی ڕۆنراوە، جوبران بۆچونی وایە کەنوێگەری لەوەی هەیە سودێکی نابێت، جگە شۆڕش و کودەتا نەبێت بەسەر توراس و گوتەی فەقێکان، ئەو داوای گەڕانەوە بۆ ئایینی پەیامبەرو دەستبەرداربوونی خورافەی فەقێکان دەکات، ئەو ئایینە مێژووییەی فەقێکان ڕۆیانناوە، ئەو فەقێیانەی جوبران پێی وایە زۆر زیاتر لەپێغەمبەرەکان بەناوی ئایین و خوداوەندەوە قسەیان کردووە.

(کۆماری پێغەمبەر)
پێمان دەڵێت کێشەی نیشتمان لەگەڵ دەسەڵات و هی ئایینیش لەگەڵ پیاوانیی ئاینیدایە و لەکۆتاییدا پێغەمبەر باجی پیاوانی ئایینی و گەڵیش هی دەسەڵات دەدات.. و پێغەمبەر بەهۆی پیاوانی ئایینیەوە ئایینەکەی لەدەست دەدات و گەلیش بەهۆی دەسەڵاتەوە نیشتمانەکەی.. و..... ئیدی هیچ چێژێک نە بۆ ئاین و نەبۆ نیشتمان نامێنێتەوە.

(کۆماری پێغەمبەر)
پێمان دەڵێت هیچ ڕێگایەک ناتگەیەنێت بەپەیامبەران، جگە، لەدەرچوون نەبێت لەپەرستگاکان.

(کۆماری پێغەمبەران)
پێمان دەڵێت قەبارەی ئەو جەهل و نەزانینەی پەرستگاکان ڕۆیان نا، زۆر مەزنترو زیاترە لەوەی پێشوتر وێرانیانکرد. هیچ شتێک ئایینی نەکوشت، ڕۆحانیەتی ئایینی وێران نەکرد، ڕێگای ناسینی خوداوەندی لەمرۆڤکان ون نەکرد، بەو ئەندازەیەی فیقه کوشتی و کردی، وەکو چۆن هیچ کەسێک پەرستگای وێران نەکرد تەنها کاهینەکان خۆیان نەبێت.

(کۆماری پێغەمبەران)
پێمان دەڵێت مەعبەد پێشمەرجی ئیمان و خودا ناسین نییەو مرۆڤ بە چونە ناو پەرستگاکان نابێت بەئایندارو بڕوادار، بەڵکو بەچونە ناودڵی مرۆڤایەتی و مرۆڤەکان.

(کۆماری پێغەمبەر)
پێمان دەڵێت خەمی خوداوەند بەندەکانیەتی، نەک بەندایەتی کردنی، خوداوەند پەرستگایەکی ناوێت تێیدا بپەرسترێت و خەڵکەکەی بکرێت بەکۆیلە، بەڵکوو ئەو مروڤایەتی و مرۆڤێکی دەوێت، ئازادبێت و بەناوی خوداوەندە ئازادبکرێت.

(کۆماری پێغەمبەر)
خوداوەند پێغەمبەران دەنێرێت و خەڵکی کاهینەکان دەخوێننەوە!

(کۆماری پێغەمبەر)
لێمان دەپرسێت ئایە ئایین ئەوەیە نوێژ لەمەعبەددا ئەنجام بدەیت، یاخود مرۆڤایەتی لەناوخەڵکدا جێ بەجێ بکەیت؟؟
ئایین ئەوەیە خەڵکی لەمەعبەددا فێری هونەری کۆیلایەتی بکەیت، یاخود لەباڕەکاندا وانەی ئازادیان پیشانبدەیت؟؟

(کۆماری پێغەمبەر)
پێمان دەڵێت فەقێ و مێژوو ئایین نین، وەلێ ئەفسوس عەقیدەی ئێمە، عەقیدەی مێژووە، ئایینەکەشمان ئایینی فەقێکانە....ئەوەیە تراژیدیاکە!

(کۆماری پێغەمبەر)
پێمان دەڵێت ئەو ئایینەی ئێستاهەیە، ڕێک کۆپیە ئۆرجیناڵەکەی ئەو ئایینە نییە، کە پەیامبەر هێناویەتی و لەسەری ڕۆیشت، نەخێر بەڵکوو ئەوە ئایینێکی ساختەو کۆپیەکیتری نائۆرجیناڵی کاهین و فەقێکانە، ئەوئایینە ڕوانین و دۆگمی فەقێکانە، ئایینی خەلیفەو سیاسی و سوڵتانەکانە، مێژوویش هی خەلیفەو سوڵتان و پاشاکانە.

(کۆماری پێغەمبەر)
پێمان دەڵێت ئەمەوی و عەباسیەکان بەناوی خوداوەندو بەپێی فقهی قوڕەیشی، بەفیقهی زیممە جەنگی گاورەکانیان کرد، بەفقهی کەنیزەیی بوون ژنیان کرد بەکەنیزە، بەفیقهی خەواریج موسڵمانەکانیان دەکوشت، بە فیقهی خەراج ماڵی خەڵکیان دەدزی و دەستیان بەسەردادەگرت، بەفقهی فتوحات و لەژێرناوی فتوحاتدا دەوڵەت و خاکی وڵاتانیان داگیردەکرد!
لەڕوانگەی (کۆماری پێغەمبەر)، پێمان دەڵێت:
ئایینی پێغەمبەر ئایینی دڵ بوو(استفت قلبک، وٳن ٲفتاک الناس ٲفتوک).

لەکۆماری پێغەمبەردا
ئایین پرسی دڵە، نەک قامچی سوڵتان و ئەحکامە فقهیەکان.
لەکۆماری پێغەمبەردا
دڵ عەرشی خوداوەندە، دڵ پاشماوەو ڕۆحی خوداوەندە لەمرۆڤدا جێ ماوە.
کۆماری پێغەمبەر
کومارێکە لەسەر دڵ بیناکراوەو دامەزراوە، نەک ئەقڵ و فەلسەفەو گوتەی کاهین و فەقێکان و ئەحکامە فیقهیەکان و تێکستە دینیەکان.
لەکۆماری پێغەمبەردا
دڵ پێغەمبەرە، دڵ لۆژیک و ناسنامەو ناونیشانی ئینسانە.
دڵ حاکمە، دڵ شەریعەتە، دڵ بڕیاردەرە، دڵ ڕوگەو دڵ مەعبەدە، ئەو شتانەی دڵ ڕەتیان دەکاتەوە، ناکرێت ئایین قبوڵیان بکات، دڵ سەنتەرو ماڵی بڕیاردانە.
پەرستگای مرۆڤ دڵیەتی، مرۆڤ بەدڵ و لەپەرستگای دڵ لەخوداوەند نزیک دەبێتەوەو تەنها بەدڵ دەگات بەو زاتە، هەموو ئەو پەرستگایانەیتری جگە لەمەعبەدی دڵ، مرۆڤ لەخوداوەند دوور دەکەنەوە، مرۆڤایەتی دوو کەرت دەکەن، لەمرۆڤ بوونی مرۆڤ دەدەن، مرۆڤەکان دەکەن بەدووژمنی یەکتری.

(کۆماری پێغەمبەر)
پێمان دەڵێت ئایین یاساو شەریعەت ڕۆنانێت، بەڵکو ویژدان، ئایین دەبێت خزمەتی مرۆڤ بکات، نەک بە پێچەوانەوە، ئایین دەبێت پێگەو بەهای مرۆڤ بەرزبکاتەوەو مرۆڤایەتی پیرۆز بکات، ئایین دەبێ خۆشەوێستی لەنێوان مرۆڤەکاندا پەخش بکات نەک ڕق، ئایین دەبێت مرۆڤەکان بکات بەبرای یەکتری نەک دووژمن، یەکڕیزی لەنێوانیاندا دروست بکات، نەک پەرتەوازەیی.

(کۆماری پێغەمبەر)
چیتر ڕیش بەردان ئەرک و مۆسیقا حەرام نییە، چیتر کوشتنی مرۆڤەکان ئایین و عەشق بەڕەڵایی و تابۆ ناڕەوا نییە.
چیتر ڕەخنە لەکاهینەکان بڤەو بیرکردنەوەی ئازادانە تاوان نییە.
چیتر دەست وەردان لەژیانی تایبەتی هیچ کەسێک و بەهیچ پاساو بیانویەک ڕێگە پێدراونییە.

کۆماری پێغەمبەر دەوڵەتەسیوکراتە تۆتالیتارەکەی فەقێ و کاهینەکان نییە، تابڵێت(عدم قتل المسلم بالژمی)و موسڵمانێک، گاورێک بکوژێت، ناکوژرێتەوە!
نەخێر لەکۆماری پێغەمبەردا، پێغەمبەر لەسەر کوشتنێکی بێ هۆکاری مێرولەیەکیش لێپێچینەوە لەبکوژ دەکات،

لە (کۆماری پێغەمبەر) دا
هەموو ئایینەکان بەیەک چاو سەیردەکرێن و جیاوازی لەنێوان مەسیحیەک و زەردەشتیەک، لەنێوان موسڵمانێک و ئێزدیەک، لەنێوان جوەک و بودیەک، لەنێوان هیندۆسێک و یارسانیەکدا نییە، خودای هەموویان یەک خودایەو بەهەشتیش بەتەنها مولکی باوکی هیچ گرووپێک و تاپۆی ئایینێکی دیاریکراو نییە

لەڕوانگەی کۆماری پێغەمبەردا
بێ ئایین و ئەتێست، ئەگنۆستیک و سیکولاریستەکانیش دێنە بەهەشت.

کۆماری پێغەمبەر پێمان دەڵێت:
بەهەشت شوێنی زاناو بلیمەت و داهێنەر ومرۆڤ دۆست و ژینگەدۆست و ئاژەڵ دۆستانە، نەک فێندەمێنتالیست و سەربڕو تیرۆرست و بکوژ.
بەهەشت شایەتی داروین، ئەدیسۆن، دایکەتریزا، مەولانایە، نەک بەغدادی و بن لادن و زەرقاویەکان.
کۆماری پێغەمبەر پێمان دەڵێت با چیتر خۆشەویستی بکەین بەئایین و مرۆڤ بوون بکەین بە پەرستگاو بەدەوری کابەی مروڤایەتیدا بخوڵێینەوە.

(کۆماری پێغەمبەر)
پێمان دەڵێت ئایین دەبێت ئاینی ئاشتی و چاکەبێت، نەک ڕیش و مەعبەد، ئایین لە“کۆماری پێغەمبەر”دا دەبێ ئایینێک بێت ژیان بەمرۆڤەکان ببەخشێت، نەک پەرستگا، پەیامبەر لەناو ئایین لەمرۆڤ دەگەڕا، کەچی کاهینەکان لە خشتی پەرستگا!
ئەو پەرستگایانەی لەیەککاتدا، کاهین و فەقێکان خەڵکی فێری نوێژو کوشتنی مرۆڤەکان دەکەن.
ئەو فەقێیانەی ئەقڵ و دڵ و بوونی خەڵکی دەدزن!
ئەو کاهینانەی بەهەزار ڕوو خۆیان دەردەخەن و جۆریکتری لەجاهیلیەتیان هێنا، گەورەتر لەو جەهالەتەی پێشوو و یەکەمجار، چ جەهالەتێک؟ ئەوکاتەی درووستکردنی مەعبدێک، لەدروستکردنی مرۆڤێک و بابەتی حەڵال وحەرام لەسەرخستنی هەژارێک گرنکتردەبێت.
خەمی کۆماری پێغەمبەر ئەوەیە مرۆڤ فێربکات ئەوەیتر ببینێت، نەک بیکوژێت.

لە (کۆماری پێغەمبەر)دا
کێشەی خوداوەند ستەمە، نەک کفر،
کۆماری پێغەمبەر ڕاو دیدەنیگای وایە: هەرشارستانییەتێک خاڵی بێت لەجوانی، شارستانیەتێکی فەرمەسۆن و کافرە، با سیخناخیش بێت لەپەرستگا.
(کۆماری پێغەمبەر)
پێمان دەڵێت ئایین و ئایینداری ڕاستەقینە ئەوە نییە، ئایینت بۆماوەیی وەرگرتبێت، یاخود دینداریەکەت ڕێکەوتێکی جوگرافی بێت و خەڵک و دەوروبەرت دیندارن بۆیەتۆش ئایینداریت، نەخێر، بەڵکو ئایینی ڕاست و دروست ئەوەیە لەڕێگەی هەڵبژاردنێکی ئازادانەو لەسەر بنەمای ویژدان و مرۆڤ بوون ئەو ئایینەت هەڵبژاردبێت، نەک لەبەر دڵی خێزانەکەت و لۆمەی کومەڵ و لەترسی هەڕەشەی شمشێرو بەزۆرسەپاندن و لەبەر ئەم و ئەوبێت!

(کۆماری پێغەمبەر)
پێمان دەڵێت کوماری پێغەمبەران، کوماری ئایینێک، گرووپێک، مەزهەبێک، ئایدیۆلۆژیاو حیزبێکی ئایینی، فیرقەیەکی دیای کراو بەتەنها موڵکی عەقیدەیەک نییە، دەبێ کومارێک بێت، بۆ هەموان بێت، ژیانی هەموو مرۆڤایەتی، تێدا بەرجەستەبێت، کەرامەت و سەروگیان و حەزەکانیان تێیدا پارێزراوبێت، کۆمارێک بێت، جێگای ئازادییەکانی تێدا ببێتەوە، کۆمارێک بێت، کەس لەسەر ئایین و عەقیدی ئایینی، مەزهەبی جیاواز، دیدەنیگای جیاوازو بیروباوەڕی جیاواز تیرۆر نەکرێت و ئەشکەنجەو ئازارو زیندانی و بێ سەرو شوێن نەکرێت، کۆمارێک بێت ئایندارو لائیکێک، بڕوادارو گوماگەرایەک بە یەکسانی جێگایان تێدا ببێتەوەو جیاوازی لەنێوان هیچ مرۆڤێک نەکرێت، لەسەر بنەمای جیاوازی ئایینی، مەزهەبی، نەتەوەیی و ڕەگەزی، کۆمارێک بێت، خۆشەوستی تێیدا ئایین و مرۆڤایەتی ڕێبازبێت، کۆمارێک بێت، ڕ ِق و دەمارگیری، ڕەگەزپەرستی و یەکترسڕینەوە، تیرۆر کوشتن و توندوتیژی، فێندەمێنتالیزمی ئایینی و بیری ڕادیکاڵیەت، دۆگمی بەردو حوکمی شمشێرو هەڕەشەی سەربڕین و زمان قرتاندن و دەست و وپێ پەڕاندن تێیدا تاوان و قەدەغەبێت، ڕێزگرتن لەئاشتی و برایەتی و پلۆرالیەت و پێکەوە ژیان ئەرک و یاسا بێت، لێبوردەیی و یەکترقبوڵ کردن و چەمکی هاووڵاتی بوون، عەقیدەی فەرمی دەوڵەت و دەستوری کۆماربێت، کۆمارێک بێت بەواتای وشە باوەڕی بە مافەکانی مرۆڤ هەبێت، ڕێز لەسەربەستی ژن، هەڵبژارنەکانی تاک، ژیانی تایبەتی مرۆڤەکان، بیروباوەڕی هەموان و هەموو جیاوازیەکان بگریت، کۆمارێک بێت، دژایەتی یەکسانی جێندەری، دیموکراسیەت، سیکولاریزم و تازەگەری نەکات.
کۆمارێک بێت، پەرستگاکانی پەرستگای ئازادی بن، نەک کۆیلایەتی، کۆمارێک بێت، لێوان لێو بێت لەخۆشەویستی، کۆمارێک خاڵی بێت لەدەمارگیری ئایینی، ڕقی مەزهەبی، بیری ڕاسیزم و نەژادپەرستی.
کۆمارێک بێت عەدالەت تێیدا حاکم بێت و جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ یاسا، کۆمارێک بێت ڕەخنە دەمکوت و قەڵەم کەلەبچەو بیری ئازاد سانسۆرو جودا بیران و ئەندێشەمەندان و زاناکان بەهەرتەقەنەکرێن و تێزەکانیان تەکفیرو کتێبەکانیان نەخرێنەناولیستی ڕەشەوەو نەسوتێندرێن.

(کۆماری پێغەمبەر)
کۆمارێکە تەنهاهی ئایینێکی دیارکراو گرووپێکی دیاری کراو موسڵمانان نییە، بەڵکو کوماری هەموو ئایینەکان و بیروباوەڕەکانە، کۆمارێکە جیاوازی لەنێوان هیچ ئایین و ئایینێکیتردا نابێت بکرێت، لە ”کۆماری پێغەمبەر”دا هیچ ئایینێک بۆی نییە خۆی بکات بەڕووگەو ئەوانیتر ناچاربکات بەدەوری دا بخولێنەوە، لێرە ئایین بۆ تاک و نیشتمان بۆ هەموانە، ئاین نابێت تێکەڵ بەکایەی سیاسەت و کارو باری دەوڵەت و سیستەمی حوکمڕانی و فەزای گشتی بکرێت.
لەو کۆمارەدا مرۆڤ سەنتەرو پێوەرەو هاوڵاتی بوون پڕنسیپە، لەکۆماری پێغەمبەردا، هیچ کەسێک نوێنەری خوداوەندو سێبەری ئاسمان و شمشێری ئایین نییە، تاک پێویستی بە واسیتەو نێوەندگیری و مەعبەدو قەشەو کاهین و پیاوانی ئایینی نییە، مرۆڤ دەتوانێت خۆی ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ خوداوەند ببەستێت، خوداوەند لەکۆماری پێغەمبەردا، تەنها لەمزگەوت، ئاتەشگا، کلێساو مەعبەدەکاندا.خۆی قەتیس و گۆشەگیرناکات و تەنها لەو شوێنانەدا نییە، بەڵکو ئەو لەهەموو جێگاو شوێنکە، لەکوماری پێغەمبەردا.
بەهای ئایین لەوەدایە ویژدان بکات بەحاکم و لەناخەوە وجودی مرۆڤ درووست بکات، نەک لەدەرەوە.

لە”کۆماری پێغەمبەر“ دا
کێشەی ئێستا ڕزگارکردنی ئایینی پێغەمبەر نییە، وەکو ئەوەەی فێندەمێنالیستەکان و سەلەفیگەراکان بانگەشەی بۆدەکەن، بەڵکو کێشەکە ڕزگارکردنی پێغەمبەرە لەو ئایینەی ئێستاهەیە.

لەکۆماری پێغەمبەردا:
تۆ کەسێکی باشیت بۆیە ئایینداریت، نەک ئایینداریت بۆیە باشیت.
لەکۆماری پێغەمبەردا:
خوداوەند کێشەی لەگەڵ هیچ ئایین و بیروباوەڕێک نییە، لێرە ئایندارو بێ ئایین، بڕوادارو ئەتێست و ئەگنوستیک، دەبێ وەکو یەک و بەیەک چاو سەیربکرێن و لەبەردەم یاسادا یەکسان بن، لە کۆماری پێغەمبەردا خوداوەند کێشەی لەگەڵ ئەوەدا نییە بیپەرستن یاخود نا، بەڵکو کێشەی خوداوەند لەگەڵ نەبوونی دادپەروەری، دژایەتی کردنی دیموکراسی، فاشیەت و تۆتالیتاریەتی ئایینی، زەوتکردنی ماف و دەست بەسەرداگرتنی ئازادیەکانی خەڵک و چەوسانەوەو سەرکوتکردنی مرۆڤەکانەوە هەیە بە ناوی خوداوەندەوە.

(کۆماری پێغەمبەر)
شارستانیەت و بەهاو بوونی خۆی لەسەر ئەهرامی لەبەردو لەقوڕ دروستکراو ڕۆنانێت، وەکو ئەوەی میسریە کۆنەکان کردیان، بەڵکو لەقوڕی ئینسانیەت و ئەهرامی مرۆڤ بوون، لەسەر عەدالەت و دیموکراتیەت و یەکسانی و مافی مرۆڤ و چەمکی هاووڵاتی بوون شارستانیەت بینادەکات.

ماوەتەوەبڵێم:
ڕەنگە خوێنەر لەکاتی خوێندنەوەی ”کۆماری پێغەمبەر“دا. ئەو پرسیارەی لادروست بێت و بۆچونی وابێت و بڵێت جوبران هوڕێنەدەکات و کۆمارەکەی جوبران، کۆمارێکە هەرگیز لەسەر زەمینی ئەو دەڤەرو هەرێم و دەوڵەت و شوێنانە ڕۆنانرێت و لەدایک نابێت، کە ئایین تێیدا هەژمونی هەیەو ئەقڵی ئایینی تێیدا زاڵە، کۆمارێک، ڕەنگە تەنها مۆری سەرکاغەزبێت، تەنها لەناو تێکستەکانی جوبران و لەبۆتەی خەیاڵدانی ئەمەوە جێگای ببێتەوەو بێتەبوون، کۆماری پێغەمبەر چەشنی یۆتۆپیاکەی تۆماس مۆرو کۆمارەکەی پلاتۆن و، شارە نمونەییەکەی فارابی، کۆمارێکی خەیاڵی و ئایدیاڵی و چیتر نەبێت، مەگەر ئەو کۆمارە لەوڵاتانی ئۆروپا، ئەویش دوای سەتان ساڵ، لە خەبات و شەونخونی و قوربانیدان و ماندوبوون و هیلاکی، ڕشتنی دەریایەک خوێن و کوشەنی ملیۆنان مرۆڤ و تیرۆرکردن و زیندانیکردن و سوتاندنی دەیان و سەتان ئەندێشەمەندو زاناو فەیلەسوف، شەڕێکی دووسەت و چەندسەت ساڵەی نێوان ڕۆشنگەران و فێندەمێنتالیستەکان و دەرەنجام سەرکەوتنی بەرەی ئەقڵ و زانست بەسەر خورافەو ڕۆشنگەری بەسەر فێندەمێنتالیستی ئایینی و، عیلمانیەت بەسەر کلێساو ڕووناکی بەسەر تاریکیدا، ئینجا توانراو ڕۆنرا، لێرە چۆن دەتوانین کومارێکی لەو چەشنە میساڵیه وا بەئاسانی ڕۆبنێین، لەکاتێکدا وەکو ئۆورپا، نە پرۆسەی ڕیفۆرمی ئایینی، نەڕێنیسانس و ڕاچڵەکین، نەشۆڕشی پیشەسازی و پرۆژەی ڕۆشنگەری و ئەقڵانیەت، هیچمان نەدیتبێت و جێ بەجێ نەکردبێت! لێرە هێشتا لەسەرەتای ڕێگاو لەسەدەکانی ناوەڕاست دابین، هێشتا فێندەمێنتالیستی ئایینی بەهێزو ئەقڵیەتی ئایینی لەلوتکەدابێت، هێشتا ڕەخنە بڤەو مێژوو پیرۆزو هەموو شتک لەژێر هەژمونی ئاییندا دابێت؟! چۆن دەتوانین چۆن؟! ئەوە مەحاڵ و خەیاڵە![1]
ئەم بابەتە 379 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 29-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 30-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 29-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 379 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
سەلیمی جەوهەری
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
مەرگی تاڵ و ژار! ناوناوە شیرینیت
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
گەشتێک بەنێو هەنگاریادا
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
کورتەباس
یەکگرتنی ناووکی و ساردە یەکگرتنی ناووکی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کەریمی ئەلەکە فریادڕەسی هەژارانی سلێمانی
25-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,337
وێنە 105,593
پەرتووک PDF 19,128
فایلی پەیوەندیدار 96,242
ڤیدیۆ 1,300
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
سەلیمی جەوهەری
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
مەرگی تاڵ و ژار! ناوناوە شیرینیت
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
گەشتێک بەنێو هەنگاریادا
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
کورتەباس
یەکگرتنی ناووکی و ساردە یەکگرتنی ناووکی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.015 چرکە!