دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست (# 249,439)
Kurmancî - Kurdîy Serû (# 58,002)
English (# 3,193)
کرمانجی - کوردیی سەروو (# 5,060)
هەورامی (# 62,058)
لەکی (# 37)
عربي (# 12,066)
Kurdîy Nawerast - Latînî (# 1,154)
فارسی (# 2,595)
Türkçe (# 2,263)
עברית (# 13)
Deutsch (# 644)
Ελληνική (# 13)
Française (# 291)
Svenska (# 57)
Español (# 34)
Italiano (# 38)
Nederlands (# 127)
日本人 (# 18)
Fins (# 11)
中国的 (# 11)
Norsk (# 14)
Pусский (# 806)
Հայերեն (# 10)
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🏠 | 📧 | دەربارە! | پەڕتووکخانە | 📅 | English Menu
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 ڕێبازی لێکدانی وشە
ڕێبازی لێکدانی وشە
بریتییە لە کردەی دروستبوونی وشەیەکی نوێ، لە دوو مۆرفیمی سادەی واتادار یان زیاتر، وەک: شاجوان، باڵابەرز، خوێندنی باڵا، خةمخواردن..هتد.
لێکدراو (وشەیەکە لە سەرە و دیارخەرێک پێکدێت)،
📖 ڕێبازی لێکدانی وشە
☂️ یانەی ئەسپسواری کۆناس
یانەی ئەسپسواری کۆناس لە 07-07-2022 لە کونە ماسی شاری سلێمانی دامەزراوە، دوو خانمی سوارچاک بەڕێوەی دەبەن و چەندین فێرخوازیان فێرکردووە و کۆمەڵی مامۆستا و ڕاهێنەری ئەسپسواری لەو یانەیە کار دەکەن.حەزو خ
☂️ یانەی ئەسپسواری کۆناس
📷 وێنەی دەروازەی شاری شنۆ لە شەوی 23-09-2022
شوێن: دەروازەی شنۆ
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 23-09-2022
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (دەوازەی شاری شنۆی ڕاپەڕیو، دروشمی قاسملۆ ڕێگات درێژەی هەیە، بژی حدکا، مەرگ برای خامنەای ترورست) نەخشێنراوە.
ناو
📷 وێنەی دەروازەی شاری شنۆ لە شەوی 23-09-2022
👫 ساڤیا دڵشاد
ناو: ساڤیا
ناوی باوک: دڵشاد
ژیاننامە
ساڤیا دڵشاد خانمە گۆرانیبێژێکی کوردە خاونی چەندین کاری هونەریە لە بواری گۆرانی گوتن، وە لەگەڵ گۆران دڵشادی برای چەندین دوێت و کاری هاوبەشیان ئەنجامداوە. [1]
👫 ساڤیا دڵشاد
👫 تاژان نەسرەدین
ناو: تاژان
ناوی باوک: نەسرەدین
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
جۆری یاری: ئەسپسواری
ژیاننامە
یاریزانی یانەی جەیش و ڕاهێنەری ئەسپ سواری یانەی کۆڕازە ناوبراو لە دایکبووی ساڵی 1993ی شاری سلێمانییە و خاوەن
👫 تاژان نەسرەدین
🎵 فیلمی سینەمایی کچی کافرۆش
ناوی فیلم: کچی کافرۆش
دەرهێنەر: تەنیا کەریم
ڕۆژی دەرچوون: 05-07-2014
ماوەی فیلم: 90 خولەک
وڵات: باشووری کوردستان - بەریتانیا - جۆرجیا
تێچوون: 196 میلیۆن دینار
کچی کافرۆش فیلمێکی درامی و ڕۆمانسی
🎵 فیلمی سینەمایی کچی کافرۆش
👫 ئارام جەزا
ناو: ئارام
ناوی باوک: جەزا
شوێنی لەدایکبوون: چوارتا
ژیاننامە
سکرتێری ڕێکخراوی شارباژێڕ بۆ پەرەپێدانی تواناکانی گەنجانە، کەسایەتییەکی لێهاتوو چالاکە، ساڵانە چەندین چالاکی بەڕێوەدەبات لەو ڕێکخراوە.
👫 ئارام جەزا
☂️ ڕێکخراوی شارباژێڕ بۆ پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان
ڕێکخراوێکی مەدەنییە، کار لەسەر تواناکانی گەنجان دەکات لەشارۆچکەی چوارتای شارباژێڕ لە ساڵی 2015 دامەزراوە، ساڵانە چەندین خولی جۆراو و جۆر لە سنورەکە دەکاتەوە و لە ئێستادا 2022 ئارام جەزا سکرتێری ڕێکخرا
☂️ ڕێکخراوی شارباژێڕ بۆ پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان
👫 چاوان بەهادین
ناو: چاوان
ناوی باوک: بەهادین
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
کچە یاریزانێکی تیپی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی وەرزشی سلێمانییە، توانیویەتی لە خۆهەڵدانی سێبازی کوردستاندا ڕیکۆرد بشکێنێت. [1]
👫 چاوان بەهادین
👫 قاسم عەبدوڵڵا فەتاح
ناو: قاسم
ناوی باوک: عەبدوڵڵا فەتاح
شوێنی لەدایکبوون: کۆیە
ژیاننامە
کەسایەتییەکی وەرزشی شاری کۆیە و سەرۆکی یانەی وەرزشی کۆیە یە. [1]
👫 قاسم عەبدوڵڵا فەتاح
👫 مەجید میرخان
ناو: مەجید
ناوی باوک: میرخان
رۆژی کۆچی دوایی: 23-09-2022
شوێنی لەدایکبوون: کۆیە
شوێنی کۆچی دوایی: کۆیە
ژیاننامە
کەسایەتییەکییەکی ناسراو و پێشمەرگەی دێرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە، لە شا
👫 مەجید میرخان
☂️ یانەی وەرزشی کۆیە
یانەیەکی وەرزشییە، ساڵی 1992 لە شاری کۆیە دامەزراوە، بە تیپە جیاوازەکانی بەشداری خولە ناوخۆییەکانی کوردستانی دەکات. [1]
☂️ یانەی وەرزشی کۆیە
☂️ فێرگەی تۆپی پێی شەهید ئاوات
فێڕگەیەکی وەرزشییە، تایبەت بە تۆپی پێ ساڵی 1992 لە شاری سلێمانی دامەزراوە. [1]
☂️ فێرگەی تۆپی پێی شەهید ئاوات
☂️ ئەکادیمیای تۆپی پێی سلێمانی پاڵس
ئەکادیمیایەکی وەرزشییە و سەربە یانەی وەزشی سلێمانییە بۆ تۆپی پێ. ساڵی 2022 دامەزاروە.
[1]
☂️ ئەکادیمیای تۆپی پێی سلێمانی پاڵس
💚 ڕەشید کەریم شەریف
ناو: ڕەشید
ناوی باوک: کەریم شەریف
ساڵی لەدایکبوون: 1955
رۆژی گیران و ئەنفالکردن: 31-07-1983
شوێنی لەدایکبوون: شارەدێی بارزان ی شارۆچکەی مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر.
شوێنی ئەنفالکردن: قوشتەپە
شو
💚 ڕەشید کەریم شەریف
💚 حسەین حەسەن ئەحمەد
ناو: حسەین
ناوی باوک: حەسەن ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1944
رۆژی گیران و ئەنفالکردن: 31-07-1983
شوێنی لەدایکبوون: شارەدێی بارزان ی شارۆچکەی مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر.
شوێنی ئەنفالکردن: قوشتەپە
💚 حسەین حەسەن ئەحمەد
💚 ڕەجەب ئیسماعیل حسەین
ناو: ڕەجەب
ناوی باوک: ئیسماعیل حسەین
ساڵی لەدایکبوون: 1955
رۆژی گیران و ئەنفالکردن: 31-07-1983
شوێنی لەدایکبوون: شارەدێی بارزان ی شارۆچکەی مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر.
شوێنی ئەنفالکردن: قوشتەپە
💚 ڕەجەب ئیسماعیل حسەین
💚 عەزیز وەسمان داود حسەین
ناو: عەزیز
ناوی باوک: وەسمان داود حسەین
ساڵی لەدایکبوون: 1944
رۆژی گیران و ئەنفالکردن: 31-07-1983
شوێنی لەدایکبوون: شارەدێی بارزان ی شارۆچکەی مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر.
شوێنی ئەنفالکردن: قوشتە
💚 عەزیز وەسمان داود حسەین
💚 وەسمان داود حسەین
ناو: وەسمان
ناوی باوک: داود حسەین
ساڵی لەدایکبوون: 1937
رۆژی گیران و ئەنفالکردن: 31-07-1983
شوێنی لەدایکبوون: شارەدێی بارزان ی شارۆچکەی مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر.
شوێنی ئەنفالکردن: قوشتەپە
شو
💚 وەسمان داود حسەین
💚 مەحمود عەبدوڵڵا مەحمود
ناو:
ناوی باوک:
ساڵی لەدایکبوون: 1942
رۆژی گیران و ئەنفالکردن: 31-07-1983
شوێنی لەدایکبوون: شارەدێی بارزان ی شارۆچکەی مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر.
شوێنی ئەنفالکردن: قوشتەپە
شوێنی کۆچی دوایی:
💚 مەحمود عەبدوڵڵا مەحمود
💚 سەلیم بەهرام کەریم
ناو: سەلیم
ناوی باوک: بەهرام کەریم
ساڵی لەدایکبوون: 1964
رۆژی گیران و ئەنفالکردن: 31-07-1983
شوێنی لەدایکبوون: شارەدێی بارزان ی شارۆچکەی مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر.
شوێنی ئەنفالکردن: قوشتەپە
ش
💚 سەلیم بەهرام کەریم
💚 ڕەشید سەعید سلێمان هادی
ناو: ڕەشید
ناوی باوک: سەعید سلێمان هادی
ساڵی لەدایکبوون: 1957
رۆژی گیران و ئەنفالکردن: 31-07-1983
شوێنی لەدایکبوون: شارەدێی بارزان ی شارۆچکەی مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر.
شوێنی ئەنفالکردن: قوشتە
💚 ڕەشید سەعید سلێمان هادی
💚 مەحمود سەعید سلێمان هادی
ناو: مەحمود
ناوی باوک: سەعید سلێمان هادی
ساڵی لەدایکبوون: 1966
رۆژی گیران و ئەنفالکردن: 31-07-1983
شوێنی لەدایکبوون: شارەدێی بارزان ی شارۆچکەی مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر.
شوێنی ئەنفالکردن: قوشت
💚 مەحمود سەعید سلێمان هادی
💚 سەعید سلێمان هادی
ناو: سەعید
ناوی باوک: سلێمان هادی
ساڵی لەدایکبوون: 1937
رۆژی گیران و ئەنفالکردن: 31-07-1983
شوێنی لەدایکبوون: شارەدێی بارزان ی شارۆچکەی مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر.
شوێنی ئەنفالکردن: قوشتەپە
شو
💚 سەعید سلێمان هادی
💚 یونس ڕەشید یونس
ناو: یونس
ناوی باوک: ڕەشید یونس
ساڵی لەدایکبوون: 1953
رۆژی گیران و ئەنفالکردن: 31-07-1983
شوێنی لەدایکبوون: شارەدێی بارزان ی شارۆچکەی مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر.
شوێنی ئەنفالکردن: قوشتەپە
شوێن
💚 یونس ڕەشید یونس
✌️ شەهیدان
مینوو مەجیدی
✌️ شەهیدان
دانش ڕەهنما
✌️ شەهیدان
ئەمین مەعریفەت
✌️ شەهیدان
زەکەریا سولەیمانی
✌️ شەهیدان
فەرەیدون مەحمودی
📖 ئاو و نەوت لە هونەری ڕادیکاڵی کوردستاندا | پۆل: کورتەباس | 🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🏁 وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

ئاو و نەوت لە هونەری ڕادیکاڵی کوردستاندا
ئاو و نەوت لە هونەری ڕادیکاڵی کوردستاندا
دەربارەی تراژێدیای خاک و کاتەلیست
سەعیدە سائێبسەعیدە سائێب

بەو ڕادەی کۆمەڵگا پشت بە پارە دەبەستێ، لە بەرژەوەندیی ئێمە کەم دەبێتەوە (1).
(مانیفێستی مان گرتنی پاریس، دێسەمبەری 1955)

پێوەندیی نێوان هونەر و کۆمەڵگا پێوەندییەکی قووڵ و حاشاهەڵنەگرە چونکوو هونەر بۆ خۆی دیاردەیەکی کۆمەڵایەتییە و هەڵقوڵاوی کۆمەڵگا و تایبەتمەندییەکانیەتی. خوێندنەوەی خولە مێژووییەکان ڕوون کەرەوەی ئەم بابەتەیە کە هەر سەردەم و خولێک هۆنەری تایبەت بە خۆی هەبووە و هەر سەردەمێکیش هونەری تایبەت بە خۆی خولقاندووە. جگە ئەمانە، لە هەر وڵاتێک ئایین، سیاسەت و ئابووری و هتد بە شێوەی جیاواز و لە ڕێگەگەلی جۆراوجۆرەوە کاریگەریان لەسەر هونەر و هونەرمەندان و بەرهەمە هونەرییەکان داناوە. بۆ نموونە، لە یوونانی کەونینەدا، هونەر، بە تایبەت تراژێدیا، دەکەوێتە خزمەت سیاسەتەوە. لە ئەورووپا لە سەدەکانی ناوەڕاستدا هونەر دەکەوێتە خزمەت ئایینەوە، پاش لە سەردەمی ڕێنسانسدا بە هاتنە ئارای شێوازی ڕۆمانتیزم پێوەندییەکانی نێوان هونەرمەند و کۆمەڵگا تووشی گۆڕان دەبێت و لێک دادەبڕێن و هۆکاری ئەمەش ئەوەیە هونەرمەند چیدی نایەوێت خزمەت کاری چین یان دەسەڵاتێکی تایبەت بێت بۆ ئەم مەبەستەش دژی دەوەستێتەوە و نا دەڵێت بە دۆخی هەبوو و هونەرێکی سەربەخۆ و پێشڕەو بەرهەم دەهێنێت. بەڵام، کۆمەڵگای بوورژوازی دژایەتیانی دەکرد و لە ڕێگەگەلی جۆراوجۆرەوە پەراوێزی دەخستن و هیچ کام لەم لەمپەرانەیش نەبوونە ڕێگر لە بەرانبەر هونەرمەندی دەربەست و پێشڕەودا و لە هەر دەورەیەکی مێژوویدا هونەرمەندان بە باش ترین شێوە بەرانبەر دۆخی هەبوو وەستاونەتەوە و هونەری سەردەمی خۆیان خولقاندووە. ئەمە، بۆ خۆی دەتوانێت نموونەیەکی باش بێت بۆ ئەم سەردەمەش، کە ئێمە ڕۆژانە لە نێو کۆمەڵگادا لەگەڵ دیاردەی بەکاڵاییبوون و بەخۆنامۆیی سەرتاسەری و بەریندا ڕووبەڕووین و، لە جیهان و بە تایبەت لەم وڵاتانەی ئێمەدا ئەم کێشانە بە سەدقات زیاترە لەبەر ئەوەی ڕەوتی مودێرنیتی و مۆدێرن بوونەی کۆمەڵگا ڕەوتی سرووشتیی خۆی نەڕۆیشتووە و هەموو شتێک پچڕ پچڕ و ناکامڵ هاتووەتە نێو کولتووری کۆمەڵگای ئێمەوە. وەکیتر، لەم نێوانەدا ئەو کەسەی ڕۆڵی مێژوویی خۆی فەرامۆش نەکردووە و بەردەوام خەریکی کار و چالاکییە و بە دژی دۆخی هەبوو هەڵوێستی هەبووە هونەرمەندانن. لە زۆربەی کاتەکاندا و بەتایبەت لەم ناوچانەی ئێمەدا بایەخی ئەوتۆ نادراوەتە هونەرمەندان، پێیان وابووە هونەرمەند تەنیا بۆ بەرژەوەندیی خۆی کار دەکات و ئەو بەرهەمانەش کە دەیخولقێنێت تەنیا هەڵقوڵاوی ناخی خۆیەتی و هیچ پێوەندییەکی بە کۆمەڵگاوە نییە. بە پێچەوانەوە، هونەرمەند وەکوو خەڵکانی ئاسایی منداڵی کۆمەڵگای خۆیەتی و وەک هەموو کەسێک لەگەڵ گیروگرفتەکانیدا ڕووبەڕووە و کاریگەریی هەبووە لەسەر ژیانی بەڵام، ئەوەی هونەرمەند جیا دەکاتەوە لە خەڵکی ئاسایی ڕوانگە و بیروبۆچوون و هەستی ئافراندن و بەرهەمی هونەریی هونەرمەندە. هونەرمەند لە ڕێگەی بەرهەمە هونەرییەکەییەوە ئەو کێشانە بەرجەستە دەکاتەوە کە ڕۆژانە تاک بە تاکی کۆمەڵگا لەگەڵیدا دەژین؛ ئامانجی هونەرمەند وێناکردن و خولقاندنی جیهانێکە یەکسانی تێیدا مسۆگەر بێت و مرۆڤایەتی و ڕێزەکەی لە نێوە کۆمەڵگادا باڵادەست بێت. بۆ ئەم مەبەستە و گەیاندنی بە شوێنی مەبەست، خۆی دەکاتە قەڵغان و بەرهەمەکەشی دەبێتە شمشێر و خەنجەرە لە مێژینە و کۆنەکەی.

بەپێی ئەو پێشەکییەی سەرەوە، لە درێژەدا دەمەوێت لەسەر بەرهەمی دوو فیگووری هونەری لە کوردستاندا بدوێم کە بەری ئەم خولە مێژووییەن و منداڵی سەردەم و ڕۆحی دەورانی خۆیانن. ئەم دوو هونەرمەندە کێشەکانی سەردەم لایان بایەخ دارە و لە هەمان کاتیشدا کۆمەڵێک کێشە بەرجەستە دەکەنەوە کە زمانی بەرهەمەکانیان دەلالەتی لێ دەکەن و لە بەرهەمەکانیشیاندا وەک مەترسیەکی گەورەش لە داهاتوودا دەیبینن و دەینوێننەوە. ئەم دوو پێشانگایە لە دوو شوێنی جیاواز لە لایەن دوو هونەرمەندی کوردەوە بەڕێوەچووە: ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان. ئەوەی ئەم دوو پێشانگایە لێک نزیک دەکاتەوە کەڵکەڵە و بابەتی پێشانگاکانیانە: ئاو و نەوت. لە ڕاستیدا، چارەنووس و یەک لاییبوونەوەی ئەم دوو بابەتە لە ئێستای جیهان و لە داهاتووی کوردستاندا دەتوانن مەترسیی گەورە بن بە گشتی بۆ کۆمەڵگای مرۆڤایەتی و بەتایبەتی بۆ کۆمەڵگای کوردستان. کەواتە، کاتێک هونەرمەند بەرهەمێک دەخولقێنێت و دەیخاتە بەر چاوی بینەرانییەوە چیدی مڵکی هونەرمەند نییە و دەبێتە سامانی خەڵک و کۆمەڵگا و ئەو کاتەی ئاوێتەی ڕاوبۆچوونی بینەران دەبێت، ئەوە بە ڕادەی بینەرانی، کەسایەتیی جیاواز وەردەگرێت و لەسەر دەستی بینەران و بەردەنگەکانی بە شێوەیەکی دیکە دەخولقێ و بەرهەم دێتەوە. نووسینی من لەسەر ئەم بەرهەمە هونەریانە، ڕاوبۆچوون و بەرداشتی خۆمە لەم بەرهەمانە و لەوانەیە جیاواز بێت لە ئامانجی بەرهەم هێنەرەکانیان. بە کورتی، مەبەستی نووسەر ئەوەیە لە ڕێگەی ئەم دوو پێشانگاوە قووڵ تر بچێتە نێو لێ کۆڵینەوە و خوێندنەوەی ئەم دوو بابەتە گرینگ و ستراتێژیکەوە.

سەرەتا، بە پێشانگاکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەست پێ دەکەم. ئاو بابەتی ئەم پێشانگایە و لە هاوینی 2015دا لە لایەن هونەرمەند ناسر فەیزوڵابەگی، لە شاری سەقز بەڕێوە چوو. ئەم پێشانگایە لە ژێر ناوی تراژدیای خاک بە شێوەی ڤیدیۆ ئارت بڵاو بۆتەوە (2). ئامانجی سەرەکیی بەڕێز فەیزۆڵابەگی لە بەڕێوەبردنی ئەم پێشانگایە، ئاو و قەیرانی کەم ئاوییە، بەڵام ئەوەی لە بەرهەمەکاندا بەدی دەکرێت، جگە قەیرانی بێ ئاوی، ڕەنگ دانەوەی کێشە کۆمەڵایەتییەکانن کە لە بەرهەمەکاندا بەرجەستەن. هونەرمەند لە ڕێگەی ئەم بابەتەوە بە ناخی کێشەکانی دیکەدا ڕۆدەچێت و کەڵک لە هێما و سیمبۆلەکان وەردەگرێت. بۆ نموونە، ماسی ڕۆڵی سەرەکی و گرینگ لەم بەرهەمانەدا دەگێڕێت، ماسی لەنێو نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانی جیهاندا واتای جیاوازی هەبووە و بۆ مەبەستی جۆراوجۆر بەکار هاتووە. تێکستە ئەدەبییەکان، ئاینییەکان، شێوەکاری و بەرهەمە مێژوییەکان دەرخەر و سەلمێنەری ئەم بابەتەن. بەڵام، بەگشتی، ماسی، هێمای زاوزێ، خەلاقیەت، مێینەیی، خۆشبەختی، بەختەوەری، شادمانی و زانستە. هێمای بەرچاوی دیکە ئاوە و هەروەک بە ناوەکەیدا دیارە هێمای ڕۆشنایی، پاکی و ژیانە و بە ڕەنگی شین لەم بەرهەمانەدا نوێنراوەتەوە. هونەرمەند بە کەڵک وەرگرتن لەم هێمایانە و هەندێک هێمای دیکە بە شێوەیەکی جیاواز، کە زمانی تایبەتی خۆیەتی، پرسە گرینگەکان لە توێ تاریک و شاراوەکان دێنێتە دەرەوە و سەرنجی بینەر ڕادەکێشت بۆ بینینی ئەم کێشانە. شوێنی بەڕێوەبردنی ئەم پیشانگایە ڕووبارێکی ووشکەڵاتووە کە کەوتۆتە سەنتەری شاری سەقزەوە، ئەم شوێنە بە هۆی کەم ئاوییەوە ووشک بووە و بەتاڵ بۆتەوە لە گیان لەبەرە ئاوییەکان. زەوییەکەی شەقی بردووە و قەڵەشی گەورە و بچووکی تێ کەوتووە و تاک وتەرا لەملاولەولایەوە هەندێک گیای سەوز لە قەراغ و کەنارەکانییەوە ڕواوە. هونەرمەند بە یارمەتیی ڕەنگ، هێڵ، گڵی پەیکەرسازی و هەندێ کەرەستەی دیکە و ئاوێتەکردنیان لەگەڵ هێما و سیمبۆلەکان، ئامانجی خۆی دەپێکێ و بە هاوکاریی کۆمەڵێک لە قوتابییەکانی بەرهەمەکانی دەخولقێنێت. سەرەتا، بە گشتی لەگەڵ شوێنێکی ووشک و برین ڕووبەڕووین کە ژیان تێیدا بەرەو ئاوابوون دەڕوات و هێماکانی ژیان کەوتوونەتە پەراوێزەوە و هەروەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە باڵاخانەکان ڕۆژ لە داوی ڕۆژ لە باڵاکردن و گەشەسەندندان و بەردەوام پاشەکشێ بە سرووشت دەکەن بە شێوەیەک کە باڵاخانەکان بەرچاوترن لە درەختەکان و پاڵەوانانی شار چیمەنتۆ، بلۆک، گەچ و ئاسن و... ئەوانن سەروەر و سالاری شار. لە ڕواڵەتدا لەوانەیە ئەمە وەک بابەتێکی ڕۆژانە و ئاسایی دەرکەوێت یان لە ڕوانگەیێکی دیکەوە ئەم باڵاخانە بەرزانە دەتوانن هێمای پێشکەوتن و مۆدێرن بوونەوە و پێشکەوتن بن، بەڵام ئەمە مەترسییەکی گەورییە کە سیمایی داهاتووی ژیانی تێدا وێنا دەکرێت. قۆناغی یەکەمی پێشانگاکە بە وێنەیەکەوە دەست پێ دەکات کە وردە بەرد و خۆڵ و خاشاک دایپۆشیوە و بە لادنی خۆڵەکە و پاک کردنەوەی لە خاک و پاشان بە ڕژاندنی ئاو بە سەر وێنەکەدا سیمای ژیان وەبەر زەویەکە دێتەوە و زەوی تینی ژیانی تێ دەکەوێ؛ وێنەیەک کە پڕە لە هێماکانی ژیان (ماسیی سوور و پرتەقاڵی، ئاوی شین و زۆڵال)ه کۆمەڵێک ماسی کە لەناو ئاوێکی شین و زۆڵاڵدا بە شێوەی کۆلێکتیڤ و دەستەجەمعی دەژین و ئەمە سیمایی پێشووی ئەم ڕوبارەیە کە ئێستە وا نەماوە و هیوا تێیدا کۆچی کردووە و ئەوەی ماوەتەوە زەوێکی ووشک و قاقڕە. لە بەشێکی دیکەی پێشانگاکەدا، کۆمەڵێک ماسیی دەس کردی گەورە و بچووک لەسەر زەویی دانراون کە ڕەنگەکەیان لە ڕەنگی خۆڵە و هەموویان بە ئاراستەیەکدا دەچن، وەک ئەوەی بۆ شوێنێکی نادیار سەفەر یان کۆچ دەکەن. لێردا، هونەرمەند بە ڕژاندنی ڕنگی شین بەسەریاندا ئەو پەیامە بەرجەستە دەکاتەوە کە تێ دەکۆشێت ڕێگر بێت لەم کۆچە و بە ماننەوەیان ژیان وەبەر ژیان بهێننەوە. بەشەکانیتری پێشانگاکە پێک هاتووە لە هەندێ ماسیی دەس کرد کە پێشتر بە قوڕ ئامادە کراون و لەناو زەوییدا جێگیر کراون، لە بەشی کلکەوە گرێدراون بە زەوییەوە و سەریان بۆ دەرەوەیە و بەرەو ئاسمان سەریان هەڵبڕیوە چما نزا دەکەن و لە ئاسمانان دەپاڕێنەوە کە باران و تەڕاییان یان بۆ بگەڕێنێتەوە. ئەم ماسیانە لە لایەن دوو سێ قوتابییەوە ڕەنگ دەکرێن و دەورووبەرەکەیشیان بە ڕەنگی شین دەنەخشێندرێن. هونەرمەند لە بەشێکی دیکەیدا کۆمەڵێک هێلکەی لە نێو هەندێ گەڵای سەوزدا پێچاوەتەوە و شێوەی ماسیی لەسەر کێشاونەتەوە، ئەم هێلکانە بێ گومان هێمای نەوەکانی داهاتوون کە هێشتا لە دایک نەبوون. هونەرمەند لەم بەشەدا ئەم پرسیارە بەرجەستە دەکاتەوە کە بەم پلان و بەرنامەی سیستمی پێوە بەڕێ دەچێت ئایا داهاتوویەکی گەش چاوەڕێی نەوەی نوێ دەکات یان بە پێچەوانە، داهاتوویەکی ڕەش چاوەڕوانیانە؟ لە بەشێکی دیکەی ئەم پێشانگایەدا هونەرمەند گۆمێک دەکاتە ئامانج کە نە ئاوی لێ هەڵدەقوڵێ و نە ئاویشی تێ دەڕوات و ئەم قەتیس بوونە بۆتە هۆی بۆگەند بوونی ئەم چاڵە ئاوە و دەوروپشتی قەوزەی هەڵێناو. ئەمە دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ ئەو فیکر و هزرە چەق بەستوانەی بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە تازەبوونەی خۆیان و دەوروپشتیان نادەن، یان سیستم و کۆمەڵگایەک کە تا دێت کێشە و گرفتەکانی تەشەنە دەکەن و هەرجارە و لە شوێنێکەوە بۆگەنەکەی پەک بە هەناسەی ژیان و زیندووێتی دەخەن.

هونەرمەند وەک هەمیشە ڕۆڵی مێژوویی خۆیی دەگێڕێت و دەبێتە ڕابەری ئەو هەژاندن و شڵەقاندنە لە ڕێگەی ڕەنگەوە. بۆ شێوەکار ڕەنگ چەکی دەستیەتی (ڕەنگی شین کە هێمای ئاو و ئاوەدانی و شۆردنەوەی پیسی)ه ئەو نەزمە دەشێوێنێت، ئاوی تازەی ڕۆدەکاتە ئەو گۆمەوە تا لەو وەستاوی و قەتیس مانەوە ڕزگاری بێت. هونەرمەند لە بەشێکی دیکەدا کاری هاوبەش و هاوکاری دەکاتە ئامانج. لەم بەشەدا قوتابیان بە شێوەی دووکەسی لەسەر تابلۆیەک کار دەکەن کە پێکهاتەکەی پلاستیکێکی ڕوونە و یەکێکیان لەم دیوی تابلۆکەوە کار دەکات ئەوی دیکەشان لەوبەری تابلۆکەوە، بەڵام پێکەوە یەک تابلۆ تەواو دەکەن و بابەتی کارەکەشیان سرووشتە و ئاماژەیە بە ژیانی پێشووی ئەم ڕووبارە و بەهەمان نەفەسی هاودڵی و هاوپشتی، کۆمەڵگا بەرەو ئاراستەی ژیانی ڕاستەقینە، واتە گەڕاندنەوەی سرووشت بۆ شرووشت، ببەن. لە پلانێکی دیکەدا، هونەرمەند ئێسک و پرووسکی ماسییە مردووەکان بەرجەستە دەکاتەوە و هەناسەی مەسیحاییان پێ دەبەخشێتەوە و سەرلەنوێ دەیانخولقێنێتەوە و پاشان لە کۆتایی ڤیدیۆکەدا دەبینین ئەو تاقە ماسییەی کە ماوەتەوە و گیانەڵان و لەسەرە مەرگدان لە لایەن هونەرمەندەوە ڕزگار دەکرێن و دەگەڕێننتەوە بۆ ژیان و ژیانیان پێ دەبەخشرێتەوە.

گەر بمانەوێت زیاتر لەسەر ئەم پێشانگایە بدوێین دەبێت زەمینە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی بەرهەم هاتنی ئەم بەرهەمانە ڕەچاو بکەین. هەر وەک پێشتر گوترا، ئەم هونەرمەندە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەژی. وڵاتی ئێران، بە گشتی، لەم ساڵانەی دواییدا تووشی کۆمەڵک قەیران هاتووە کە جگە قەیرانی ئابووری و سیاسی تووشی قەیرانی کەم ئاویش بۆتەوە و مەترسیی زۆری لەسەر ئەم وڵاتە درووست کردووە. قەیرانەکان هەرچەند لە ئێران باڵا بکات بە سەدقات لە کوردستانیش زیاتر تەشەنە دەستێنێت. کوردستان بەپێی هەڵکەوتەی جوگرافیایی و سیاسی، یەکەیەکی دابڕاوە و دوورگەیەکە لەو ناوە و لە بەردەم دەیان و سەدان کێشەی گەورەی ژینگەیی، سیاسیی و مێژوویی چارەسە نەکراودایە و هەموو توانستەکەیشی بۆ بەرگریکردن لە خۆی وەک کیانێکی یەکە، وریاکردنەوە و ووشیاربوونەوەی خۆیەتی لە کێشەکانی خۆی. لەم ساڵانەدا قەیرانی وشکەساڵی و کەم ئاوی لە ئێران زیادی کردووە و دەرکەوتەکانی لەسەر ژیانی مرۆڤ و سرووشتی ئەو ناوچەییە ڕەنگ دانەوەی بەرچاوی هەبووە بە شێوەیەک کە لە هەندێ شوێندا زەوی تەپیوە و ئاوی دەریاکان تا ڕادەیەکی زۆر کەمیان کردووە یان تەنانەت بەرەو مەترسیی وشک بوون دەڕۆن و بەردەوام لە میدیا و ماڵپەڕ و تێلێڤیزیۆنەکاندا ئاگاداری دەدرێت کە قەیرانی کەم ئاوی مەترسیەکی جدییە. بێ گومان، ئەم قەیرانە تایبەت بە ئێران نییە بەڵکوو مەترسییەکیشە بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئەفریقاش. تەنانەت کارناسان دەڵێن کە تا 2030 وەشکەساڵی دبێتە مەترسیەکی جدی بۆ سەر ژیانی مرۆیی. ئەمە، ڕواڵەتی بابەتەکەیە کە خەڵکی ئاسایی لەگەڵیدا ڕووبەڕوون، بەڵام ڕووی دیکەی بابەتەکە ئەوەیە ئەم قەیرانە لە کوێ و کەی دەستی پێ کردووە و هۆکارەکانی چین؟ هەروەک لە زۆربەری وتووێژەکان و ئەو نووسینانەی لەسەر قەیرانی کەم ئاویدا هاتووە، ئەمە کێشەیەک نییە کە لەم چەند ساڵەدا سەری هەڵدابێت و دیاردەیەکی نوێ بێت بەڵکوو لە ڕابردوودا هەندێ لەو جەنگانەی لە مێژوودا کراون، لەسەر ئاو بووە. عادڵ دەروێش، ڕۆژنامەنووسی عەرەب پێیوایە جەنگی شەش ڕۆژەی عەرەبەکان لەگەڵ ئێسرائیل، لە بنەڕەتدا، لەسەر ئاو بووە و هەروەها جەنگی عێراق و سووریا لەسەر ئاوی فۆرات بووە و زۆر نموونەی لەم شێوەیە (3). لەم ساڵانەی دوایشدا، لە شەڕی داعشدا ئاو ڕۆڵی سیاسیی هەبووە و زۆربەی هێرش و پەلامارەکانی بۆ سەر شوێن و چاوگەکانی ئاو بووە و دوای داگیرکردنی بە تووندی پاسەوانیان لێ کردووە.

سەبارەت بە دەوری سیاسیی ئاو لە هاوسەنگیی هێزی نێوان دەسەڵات داران و زل هێزەکاندا باس و بابەت زۆرە بەڵام ئێمە لەم بابەتەدا تەنیا بە کورتی دەتوانین چەند ئاماژەی کورت بە گوشاری هێزی سیاسیی ئاو بکەین لە ڕێ خستنی ژیان و کاری سیاسیدا. هەنووکە دەکرێت لە ڕێگەی هێزی ئاوەوە دەنگی دەنگ دەران بکڕدرێ، ببێتە بنەمای چەشنێکی بەرین لە سیاسەتی ڕانتی و ڕێ خستنی کەشی سیاسی لە ڕێگەی ئەم پێدانی ڕانتانەوە، شانۆی گەشەسەندنی پێ ڕێک بخرێ یاخود جەنگی لەسەر بکرێ یان ببێتە هۆی جەنگ.

لە ئێراندا، قەیرانی بێ ئاوی یان کەم ئاویی لە دەیەی 40ی هەتاوییەوە بە سانایی دەستی پێ کردووە و بەو پێیەش، کە پلان و بەرانەمەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووریی بۆ تەرخان نەکراوە و کاربەدەستان لە ئاستی ئەم مەترسییە کەم تەرخەم بوون، ئەم قەیرانە تا هاتووە تەشەنەی سەندووە و بەرهەمەکەیشی ئەو قەیرانە ژینگەییە ترسناکەیە کە لە ئێستادا لەگەڵیدا ڕووبەڕووین. لە زۆربەی ڕاپۆڕتەکاندا بەشی کشت وکاڵ و بەرخۆریی هاوڵاتیان کراوەتە ئامانج و بەردەوام هێرشیان کراوەتە سەر. هیچ کات ئاماژە بەو پلان و پڕۆژە پیشەسازییانە ناکرێت کە ئاوی زۆریان پێویستە و جگە ئاو سرووشتیش لەناو دەبەن. بڕینی لە ڕادەبەدەری دارەکان بۆ بەرهەمە جۆراجۆرەکان یان بڕینان بە مەبەستی بەکارهێنانی زەوی بۆ کشت وکاڵ، بۆتە هۆکاری دابەزینی ڕێژەی باران یان هاتنی لافاو. ڕادەست کردنەوەی هەندێ لەم شوێنانە و دابەش بوونیان لە نێوان دەوڵەت و کەرتی تایبەتدا، خێرایی بەخشیوەتە ئەم زیانانە. کاتێک ئەو بەشە دیاریکراوانەی لە دەستی دەوڵەتدایە و مڵکی هەموو خەڵکە دەبێتە مەڵکی تاکێک یان کەرتی تایبەت، ئەوە بەرژەوەندیی خەڵکی تێدا نامێنێت و بۆ مەبەست و قازانجی تاک و کەرتی تایبەت بە کار دەهێندرێت. بۆیە، ئەگەر بەشەکانی دیکەی سرووشتیش پێی لەناو بچن گرینگیەکی ئەوتۆی نابێت بەڵکوو گرینگ ئەوەیە کاری ئەو بەشە یان کەرتە تایبەتە ڕایی ببێت. لەم ساڵانەی دواییدا، ئەم جۆرە مامەڵە و دابەش کردنانە کاردانەوەی نێگاتیڤ و نەرێنیی هەرە خراپی لێ کەوتۆتەوە لەوانە کەم بوونەوەی لە ڕادەبەدەری ئاوە ژێرزەوییەکان و وشک بوون یان دابەزینی ئاوی ڕووبار و زەریا بەناوبانگەکانی ئێران؛ فرۆشتنی ئاو بە وڵاتانی دەرەوە یەکێک لەو هۆکارانە بووە بەڵام دەوڵەت بە فەرمی دانی پێدا نەنراوە. بەشێکی پێوەندیی بە کشت وکاڵ و بەشێکی دیکەش دەگەڕێتەوە بۆ بەشی صنعتی و پیشەسازی، بەڵام جیا لەوانە چەنێک هۆشداری دەدرێت بۆ دەست پێوەگرتن بە ئاوەوە یان بە زیادکردنی نرخی ئاو، دەیانەوێت ئەم کێشە چارەسەر بێت، بەو ڕادەیە گرینگیی نادرێتە بەشی ڕاهێنان بۆ چۆنێتیی کەڵک وەرگرتن لە سەرجەم سامانە سرووشتییەکان.

لێرەدا، ڕەنگە پێویست بێت کە بە کورتی ئاماژە بە لۆژیکی گشتیی و ناوەکیی سەرمایە خۆی بدەین کە چۆن کار دەکات و ڕەفتاری لەگەڵ ژینگە و گۆی زەویدا چۆنە. گرۆیەتیی سەرمایە بۆ دەستەبەرکردنی قازانجی زیاتر لەم سەردەمەدا بۆتە هۆکاری گەرم بوونی زەوی و گوشاری زیاتر بۆسەر چینی ئۆزۆن و لە کۆتاییدا لەبەریەک هەڵوەشاندنەوەی ژیان و دانیشتوانی زەوی. بەڵام جگە ئەمە، نابەرابەری، نەبوونی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، لەناوبردنی خاک، لەناوچوونی سەرچاوەکانی ئاوی شیرین و کۆتاییهاتنی سەرچاوە نەوتییەکان، پاکیان بەرهەمی تەماحی لە ڕادەبەدری سەرمایەدارییە کە بۆ قازانجی زیاتر ئامادەیە هەموو شتێک لەناو ببات تەنانەت ئەو شوێنەی کە تێیدا دەژی (4). کوردستان بەپێی هەڵکەوتەی جۆگرافیایی و کۆبوونەوەی ئاو تێیدا، کەم تر تووشی ئەم قەیرانەیە و هەر لەبەر ئەوەش پتر جێگەی تەماحە. لە ڕاستیدا، کوردستان وەک یەکەیەکی ئاودار کێشەکەی تەنیا دابەش کردن و ئاراستەکردنی ئاوەکەی بۆ شوێنەکانی دیکەی ئێران نییە بەڵکوو چەوساندنەوە و تەباەکردنی سرووشتەکەیەتی بە گشتی. هەر وەک لە سەرەوە بەوردی لە هەموو لایەنێکەوە پێشانگای ئاو تاوتوێ کرا دەبێت ئاماژە بەوە بکەم لە سەرجەم بەرهەمەکانی هونەرمەند ناسر فەیزۆڵابەگیدا پرسیارێکی شاراوە بوونی هەبوو: کامەیە ئەو دەستە شارەوەی ئەم دۆخەی لێ کەوتۆتەوە؟ کە لە بەشی لێکدانەوەی کانتێکستی بەرهەم هاتنی ئەم بەرهەمانەدا وڵامەکەی دەدۆزینەوە.

پێشانگای دووهەم لە ژێر ناوی کاتەلیست (CATALYST لە کارگەی جگەرەی سلێمانی 2018 لە لایەن هەڵگورد ئەحمەدەوە بەڕێوە چوو. هونەرمەند بابەتێکی هەرە گرینگی کردۆتە ئامانج و پێشانگاکەی لەسەر پەرەدانی ئەو بابەتە داڕشتووە. نەوت بابەتی سەرەکیی ئەم پێشانگایەیە، بەڵام شوێنی بە ڕێوەبردنی ئەم پێشانگایە، کە کارگەی جگەرەیە، خۆی دەتوانێ لە پێشانگای نەوتەکە گرینگ تر بێت (هیوادارین بتوانین لە دەرفەتێکی دیکەدا ئەم باسە پەرە پێ بدەین). هەڵگورد ئەحمەد: بۆ جێبەجێ کردنی بیر و ئایدیای بەرهەمەکانی، خۆی تاک و تەنیا تەکنیک کارێکە کە دەست ڕەنگینی و لێ زانینی لە بەرهەمەکانیدا ڕەچاو دەکرێت لە چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەم هەموو مەتریالە جیاوازانەی کە پێکهاتوون لە کەرەستەی بەکاربراو و فڕێدراوی وەک (ئاسن، ئەلەمنیۆم، پلاستیک، ماتۆڕ و مەکینە) و پێکەوەلکاندنیان بەیەکەوە و هەروەهاش ڕۆڵی جووڵاندن و مێکانیزمی ئیش پێ کردنیان لە فۆرمێکی (ئینستەلەیشن)دا (5).

لە ڕاستیدا، نەوت لەم ناوچەدا، واتە عێراق، ڕۆڵی سەرکیی دەگێڕێ و ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەسەر هەموو لایەنەکانی کۆمەڵگا کاریگەریی دادەنێت و دایناوە. جگە ئەم پیشانگایە ئەم هونەرمەندە لەسەر جینۆسایدی کوردیش چەند بەرهەمی ڤیدیۆ ئارتیشی پێشکەش کردووە. سەرەتا کە چوومە نێو پێشانگاکەوە لەگەڵ ڤیدیۆئارتێکدا، کە لە چوار وێنە پێک هاتبوو، ڕووبەڕوو بوومەوە. کەسێک لەم ڤیدیۆیەدا سەرقاڵی خاڵیکردنی بۆریەک ئاوە کە بە کەوچکێک دەیکاتە ناو بۆریەکی دیکەوە. لەم بەرهەمەدا دووپات بوونەوە و بێ ئەنجامی، بینەر ماندوو دەکات و ئاماژەیەکیشە بۆ ئەشکەنجەیەک کە سەدام پێش لەسێدارەدانی زیندانیان دەیکرد بۆ ئەوەی ڕۆژی بەر لەسێدارەدانیان لێ بکات بە بەرزەخ و لە مابەینی عەرز و ئاسماندا هەڵیان پڕووکێنێت. بە بۆچوونی نووسەری ئەم دێڕانە، ڕەنگە لە لایەکی دیکەوە ئەمە بۆ خۆی گوازتنەوەی وێنەیەک بێت لە هەڵس وکەوتی کاربەدەستانی هەرێم لە دابەش و دابین کردنی سامانە سرووشتییەکان و پێداویستییە سەرەتاییەکانی خەڵک بۆ ژیانێکی مرۆیی و ئینسانی و چەشنێک دووبارەبوونەوەی ئەشکەنجە لە فۆرمێکی دیکەدا. لە بەردەم ئەم ڤیدیۆیەشدا دوو بۆری دانراون کە بینەر دەتوانێت هەمان کردار تاقی بکاتەوە و هاوبەش بێت لەگەڵ ئەو ئەزموونەدا. دوو ڤیدیۆکەیتری هۆنەرمەند ئاماژەیە بۆ جینۆسایدی خەڵکی کورد و گێڕاننەوەی ئەو تراژێدیایە لە زمانی هونەرەوە و بە زمانێکی نوێ لە لایەن هونەرمەندەوە بۆ نەوەی نوێ. واتە، ئەوەی ئەو کات لە لایەن سەدام و لە ڕێگەی ئایەتێکی قورعانەوە بەسەر کوردا هاتووە حاشا هەڵنگەرە و جیانەیەتێکی نامرۆڤانەی دڵ ڕەقانەی قێزەون بووە، بەڵام کورد بە شێوەیەکی شیاو و گونجاو کاری لەسەر/ بۆ نەکردووە کە بە فەرمی لە ئاستی جیهانیدا دانی پێدا بندرێت.

لە بەشەکانی دیکەی پێشانگاکەدا کە پێک هاتبوون لە بەرهەمە ئەنیستالەیشنەکان، سەنتەر و ناوەڕۆکی باسەکە نەوتە کە لە فۆڕمە جیاوازەکاندا خرابووە بەر چاوی هۆگرانی هونەرەوە. هونەرمەند لە بەشێک لە پێشانگاکەدا لە سەری بۆرییە نەوتەکان کەڵکی وەرگرتبوو و لە تەنیشت یەکەوە بە دیوارەکەدا هەڵیواسی بون. سەری ئەو بۆرییە نەوتانە وەک فلس (پارەی ئاسن) دەهاتنە بەرچاو، فلسی هەر وڵاتێک وێنە و هێمای ئەو وڵاتەی لەسەر نەخشێندراوە، بەڵام هونەرمەند ئەم ڕێسایە دەشکێنێت و وێنەی ڕاستەقینەی ئەم سەردەمەی لەسەر نەخشاندبوو، واتە جەنگ و ئاگر. پاشان، بۆریەکی هەڵوەشاوە دەبینین کە ئاڵای عێراق و جێگەی شکاندن و زەخماربوونی پێوە دیارە، ئەمە دەتوانێت جەستەی زام داری وڵاتێک بێت کە هەموو شتێکی لەسەر تاقیکراوەتەوە یان لە ڕوانگەیەکی دیکەوە هەرکام لەم هێمایانە بە جیا دەتوانن بۆ ئێمەی کورد دەرکەوتن و زیندووکەروەی ڕووداوە مێژووییەکان بن: یەکەم، اللەاکبر (وەک ئاماژەیەکی مێژوویی بۆ هاتنی ئیسلام بۆ ئەم ناوچانەیە دووهەم، نەوت (وەک پانتای هەموو ململانێ ئایدیۆلۆژیک، سیاسییەکان و زل هێزەکان) و سێهەم، ئاڵای عێراق (وەک هێمای تازەکردنەوەی زۆڵمی زاڵم و پاکتاو و لەناوبردنی کورد لە ژێر سێبەری ئەم ئاڵادا، واتە سەردەمی سەدام و هتد).

لە بەشێکی دیکەدا، خەریتەی عێراق کراوەتە چاڵە نەوت و لە چەند شوێنەوە نەوتی لێ هەڵدەقۆڵێ و دەوروبەری ئەم بەشە هەموو بە ڕەنگی ڕەش ڕەنگ کراوە و پەیامی ئەم بەرهەمە دەتوانێت ئەمە بێت کە تا ئەم سەرچاوانە هەڵقوڵێن داهاتووی ئەم ناوچە هەر وا نگریس و ڕەش دەبێت. لە ژوورێکی دیکەدا ئامرازێکی زەبەلاحی نەوتەڵگواستن دانرابوو کە هونەرمەند بۆ درووست کردنی ئەم ئامرازە لە کەرەستەی جۆراوجۆر و کۆن کەڵکی وەرگرتبوو و ئەمانەی پێکەوە لکاندبوو؛ کەرستەیەک هاوشێوەی ئامرازی نەوتەڵگواستن، شێوازی کارکردنی بە شێوەیەک بوو چما پیر و ماندوو بووە و توانای کارکردنی نەماوە، دەتگوت ئێستا یان تاوێکی دیکە پەکی دەکەوێ، ئەم کەرت کەرتی و پارچە پارچەییەی کەرەستەکان ئاماژەن بۆ پێک هاتەکانی خەڵکی عێراق واتە خەڵکی ئاسایی، کە بەردەوام بەرنامە و پڕۆژەی جیاوزیان لەسەر تاقیکراوەتەوە و تەنها ماندوو بوونیان بۆ ماوەتەوە، ڕێک وەک ئەم کەرەستانە کە توانای درێژدانیان نەماوە و هیلاک بوون. لە سەنتەری پێشانگاکەدا چوارگۆشەیەکی ڕەش دانرابوو کە لە چیمەنتۆ درووست کراوە و شەقی بردووە و دابەش بووە بەسەر چوار بەشدا کە ئاماژەیە بە وڵاتێک کە پێک هاتەی هەموو کوردن و لە یەک ڕیشەن، بەڵام سیاسەتە جیهانییەکان لەتی کردوون بە چوار بەش و هەرکامەیان بەشێکن لە وڵاتێکی دیکە. لە بەشێکی دیکەی پێشانگاکەدا کۆمەڵێک بۆریی نەوت کەڵەکە کراونەتە سەر یەک تر و لە هەندێک لە بۆرییەکاندا ئامێری داتاشۆ دانراون کاتێک کە سەیری ناو بۆرییەکە دەکەیت وێنەی هەڵقوڵانی نەوت دەبینین یان لەوانی دیکەدا وێنەی دابەش کردنی نەوت لەناو خەڵکدا ڕاکردن و هەڵاتن بە دوای نەوتدا دەبینین. ئەمە، ڕێک ئاماژەیە بە ڕۆڵی خەڵک لە ڕەوتی بەرهەم هاتن و دابەش کردنی نەوت و بەرهەمەکان کە لە هەموویاندا خەڵک تەنیا بینەر و لە زۆربەی کاتیشدا لە کەم ترین قازانجی ئەم مەتریالە بەهرمەندن و دەبێت هەر ڕاکەن بەدوایدا و ئەگەری گەیشتنیش نادیارە. بۆ زیاتر ڕوون بوونەوە و تێگەیشتن لە مەبەستی هونەرمەند، خوێندنەوەی کورتی مێژووی عێراق و کاریگەریی نەوت لەم ناوچەدا بە پێویست دەزانم و تێ دەکۆشم لە درێژەدا بپەرژێمە سەر ئەو بابەتە و پێوەندییەکەی بە هونەر و هونەرمەندەوە.

وەک پێشتر تا ڕادەیەک ئاماژەمان پێ کرد، نەوت ڕۆڵی گرینگ لە عێراقدا دەگێڕێت و تا ڕادیەکی هەرە زۆر بەشەکانی دیکەی کۆمەڵگا هەر لە بورای پرسە کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری و کولتوورییەکانەوە بگرە تا پێوەندییە ناوخۆیی، ناوچەیی و جیهانیی و نێونەتەوەییەکان، پرسی ئابووریی پەرەسەندن، کەرتی کشت وکاڵ، هەڵاوسانی ئابووری و هتد لە ژێر تیشکی نەوت و کاریگەرییەکانیدا ڕوون دەبیتەوە و پێش دەکەوێت. 16 ساڵ بەسەر ڕووخانی ڕژیمی بەعس و لەناوچوونی سەدام حسێن تێ دەپەڕێت بەڵام هێشتا عێراق سەقام گیر نییە و تا دێت ناکۆکیی نێوان فیرقە و عەشیرە جیاوازەکان زیاتر دەبێت. ئەوکاتەی ئەمریکا هێڕشی کردە سەر عێراق هەموو کەس لایان وابوو فریشتەی بەخت و ڕزگاری هاتووە بۆ لابردنی هەورە ڕەش و نگریسەکان و هێنانەوەی ساماڵ و بەهەشت بۆ پێک هاتە جیاوازەکانی عێراق و دەستەبەرکردنی جیهانێک بێ جیاوازی، بەڵام هیچ کات بیریان لەوە نەکردبووەوە ئەمریکا بەبێ مەبەست و بەرژەوەندی هێرش ناکاتە سەر هیچ وڵاتێک. شڵەژانی ئابووریی ئەمریکا و بازاڕەکانی و گرینگ تر لە هەمووی کەم بوونەوەی ڕێژەی بەرهەم هێنانی نەوت، هۆکارێک دەبێت بۆ هێرش کردنە سەر عێراق. یەکێکیتر لەو نموونانەی کە زۆر بە کەمی لێرەولەوێ ئاماژەی پێ ناکرێ، پێویستیی ئەمریکایە بە نەوت بۆ بەردەوام کردنی ئابووریی کشت وکاڵ و سیاسەتی ستراتێژیکی خۆراک. بۆ نموونە، لە ئەمریکا و کانەدا بۆ بەرهەم هێنانی یەک بۆریی نەوت دەبێت سێ بۆریی نەوت سەرف بکرێت چونکە بەرهەم هێنانی نەوت لەو وڵاتانە لەبەر تێکەڵ بوونی لم بە چاڵە نەوتییەکانەوە هەڵێنجانی ئەستەمە (6).

بەم پێیە، عێراق، سێهەمین وڵاتی نەوت داری جیهانە هەر بۆیە دەکەوێتە بەر تەماحی ئامریکاوە. سەرەتا، مەبەستی ئەمریکا کۆی وڵاتانی عەربی بوو بەڵام کاتێک دەزانێت ئەم خواستە بە هاسانی مسۆگەر نابێت عێراق دەبێتە مەبەست بۆ بەرەواردکردنی خواستە ئابووری و سەربازییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین. بەر لەوەی هێرش بکاتە سەر عێراق، پێش وەخت، هەموو لایەنەکانی ئەم هێرشە ڕەچاو دەکات و پلان و بەرنامەی بۆ دادەڕێژێت. بەرنامەی گەڵاڵەکراوی واشینگتۆن بۆ عێراق هەمان تیۆرە بەناوبانگەکە بوو: شۆک دەرمانی. شۆکی یەکەم لە ڕێگەی سەربازی و کەرەستەی جەنگییەوە خەڵکی تووشی سەرسووڕمان و تۆقان کرد و جارێکی ددووهەم لە ڕووی ڕێک خستن و بەڕێوەبەرایەتییەوە. گریمانەی خەڵک ئەوە بوو ئەوەی ئەوان لە توانایاندا نییە بیکەن ئەمریکا بە هێز و تواناکەیەوە دەیکات. کاتێک جەنگ و بشێوی وڵات دەشڵەقێنێ گونجاوترین کاتە بۆ دابەزاندنی بەرینی ئەم سیاسەتە و ڕێکخراوەکانی بۆ وێنە: سەرمایەگوزاری و پڕۆژە ئابوورییەکان. بەپێی پلانی پلان داڕێژەران، گونجاوترین کات بۆ سەرمایەگوزاری لەم وڵاتەدا کاتێکە هێشتا خوێن لەسەر زەوییە. لەم کاتەدا کە خەڵک کەڵکەڵە و دڵەڕاوکێی خواردن و دەرمان و مان و نەمانی کەس وکاریان بوون بوار خۆش دەبێت بۆ پێش خستنی بەرنامە ئابوورییەکان و شۆکە یەک لە دوای یەکەکان و کاری ئابووری و بازاڕ دەست پێ دەکات و بە ناوی ئاوەدان کردنەوە و نوێژەن کردنەوەوەوە کاربەدەستانی ئەمریکایی دەست دەگرن بەسەر هەموو بەشەکاندا. بەر لە هێرشەکە، ئابووریی عێراق لەسەر شەریکەی نەتەوەیی نەوت وەستا بوو و زۆربەی پێداویستیەکانی خەڵک لە ناوەوە لە ڕێگەی کارگە و کارخانە دەوڵەتییە بەرهەم هێنەرەکانەوە دابین دەکرا، بەڵام پاش هێرشەکە، پۆل برێمێر حاکمی مەدەنیی عێراق، پاش مانگێک دوای دەست بەکاربوونی دووسەد شەریکەی دەوڵەتیی ڕادەستی کەرتی تایبەت کرد و تاقە شوێنێک کە نەدرایە کەرتی تایبەت بەشی نەوت بوو. هۆی ئەوەش ئەوە بوو کە مەترسیی زۆر هەبوو کە لەسەر ئەم بابەتە لە نێوان لایەنەکاندا جەنگ و پێک دادان ڕووبدات. لە پڕۆژەی نوێژەن کردنەوە و بیناکردنەوەی عێراقێدا، خەڵکی عێراق دەوریان نابێت لەم پڕۆژە بەرین و زەبەلاحانەدا تەنانەت وەک کرێکارێکی ئاساییش سوودیان لێ وەرناگیردرێت. جگە بەشی ئابووری و بازاڕ بەشی کولتووریی ئەم وڵاتە بە تەواوەتی تووشی خەساری گەورە دەبێت و بەشێ زۆری کتێب خانەکان دەسوتێندرێن و مۆزەخانەکانیش بەتاڵ دەکرێنەوە و بۆ دەرەوە دەگوازرێنەوە. مێژووی ئەو وڵاتە لە چاو ترووکانێکدا داری هەڕاجی لێ دەدرێ و هەرزان فرۆش دەکرێن و دەستاودەست دەڕوات و دەگاتە دەست دەڵاڵەکان لە سووریە و ئۆردۆن و لەوێوە ڕەوانەی دەرەوە دەکرێن. لە لایەکەوە، مێژوو و کولتووری نەتەوەیەک تاڵان دەکرێ و دەسووتێندرێ و پارچە پارچە دەکرێت لە لالەیەکی دیکەوشەوە دەرگاکان بە ڕووی بازاڕی سەرمایەداریی جیهانیدا ئاواڵە دەکرێت. بۆ نموونە، شتومەکی نێوماڵ، خواردەمەنییە دەرەجە دوو و سێ کان، فیلمەکانی هۆڵیوود و هتد هاوردەی وڵات دەکرێن. هەنووکەش نەوت وەک سەرمایەیەکی سرووشتی نەک ئاسایش و ئارامیی بۆ خەڵک نەگەڕاندۆتەوە بەڵکوو هەزارویەک کێشەیتری بۆ ئەم وڵاتە خولقاندووە. لە سەدا هەشتای ئەو چاڵە نەوتانەی لە عێراق لێ دراون بە نەوت گەیشتوون، بەڵام هەمووی لە دەستی کەرتی تایبەتدایە. کەواتە، گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە عێراقدا ڕووی نەداوە، ئەوەی لە عێراقدا بە ناوی گەشەکردن و پێش کەوتن بانگەشە و ڕیکلامی بۆ دەکرێت، تەنیا گەشەی پڕۆژە تاکە کەسییەکانە و قازانجەکەشی بۆ بەشێکی بچووکە لەم پێکهاتەیەدا. عێراق هێشتا وڵاتێکی وابەستەیە و بەرهەم هێنانێکی ئەوتۆی نییە و بەرخۆری وڵاتانی دراوسێیەتی چ لە ڕووی ئابووری و بازاڕەوە چ لە ڕوی سیاسی و کولتووری و کۆمەڵایەتییەوە. هەرچی زیاتر ئابووریی لەم وڵاتەدا گەشە دەکات بە هەمان ڕادەش خەڵک دەکەونە نێو تۆڕە بەرینەکانی ئەو بازاڕەوە، کە پێشتر باس مان کرد، چۆن ئاندازیاری کراوە. ڕەنگە، گرینگ ترین بەدواهاتی درێژماوەی ئابووری، پەلاماری سەربازیی ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا و داگیرکردنی عێراق، گرێ بەستەکانی ڕاگواستنی چاڵە نەوتییەکانی عێراق بووە، بۆ شەریکە چەند نەتەوەییە بیانییەکان. گرێ بەستەکان واژۆکراون، مافەکانی بەرهەم هێنانی چاڵە بەربڵاوە نەوتییەکان فرۆشراون و ڕەوتی نەگۆڕی پڕوپاگەندە سەبارەت بە بەرهەم هێنانی نەوتی عێراق بڵاو بۆتەوە و لە کۆتاییدا دەیکاتە ڕەکابەری سعوودیە و ئێران. گێڕانەوەی ڕێزلێ نان لە بەرفراوان بوونەوەی بەرهەم هێنانی نەوت بۆ بازاڕ، دەبێتە فاکتەری سەرەکیی تێکەڵ کردنەوەی عێراق لە سیستمی ئابووریی جیهاندا؛ ئەو سیستمەی پێمان دەڵێن بە شێوەیەکی ڕوولە گەشە نەوتی عێراق، کە بەشێکی گەورەی بەرهەم هێنانەکەی دەکەوێتە داهاتووەوە، وابەستە دەبێت (7).

بۆ ئەوەی لە ستراتیژ و ناوەرۆکی مەبەستی وڵاتانی زل هێزنی جیهانی، بۆ وێنە ئەمریکا و شەریکە و کۆمپانیاکانیان، تێ بگەین باشتر وایە بزانین خۆیان چۆن ئەمە شیوەبەندی دەکەن: عێراق بۆ ئێمە لە ڕادەبەدەر گرینگ بوو، پتر لەوەی چاوەڕوان کراو بوو. بە پێچەوانەی ڕوانگەی گشتی، گرینگیی عێراق تەنیا بە هۆی نەوتەکەییەوە نییە. ئەم وڵاتە لە ڕووی سەرچاوەکانی ئاو و باری ژیۆپولێتیکیشەوە گرینگیی هەیە. هەر دوو ڕووباری دیجلە و فۆرات لە نێوان خاکی عێراقەوە تێ دەپەڕێت؛ بەم پێیە لە نێوان کۆی ئەو وڵاتانەی لەو بەشەی جیهان دان، کۆنتڕۆڵی گرینگ ترین سەرچاوە ئاوییەکان کە ڕۆژبەڕۆژ هەستیاریی زیاتر پەیدا دەکەن، لە دەستی عێراقدایە. لە درێژەی دەیەی 1980دا، گرینگیی ئاو، هەم لە ڕووی سیاسی و هەم لە ئاراستەی ئابووریدا، بۆ کەسانی وەک ئێمە کە لە بواری ئێنێرژی و ئەندازیارییدا چالاک بووین دەردەکەوت. هێرش لە ئاراستەی تایبەتیکردنەوەی زۆربەی کۆمپانیا گەورەکان، کە چاویان لە بەرهەم هێنانی ئێنێرژیی کۆمپانیا بچووک و سەربەخۆکان بووە و بە دوای دەس بەسەرداگرتینانەوە بوون، هەنووکە بە دوای تایبەتیکردنەوەی ئاوەکانی ئەفریقا، ئەمریکای لاتین و ڕەژهەڵاتی ناوڤینەوەن. جگە نەوت و ئاو، عێراق خاوەن باری زێدە ستراتژیکە و سنووری هاوبەشی هەیە لەگەڵ ئێران، کوەیت، سعوودییە، ئۆردۆن، سوورییە و تورکیە و هەروەها خاوەن کەناریشە لە دەریای خەلیجدا. بە هاسانی دەکرا لە خاکی عێراقەوە هەم ئێسرائیل و هەم یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو بکرێتە ئامانجی هێرشی مووشەکی. ستراتیژیستە سەربازییەکان، عێراقی ئەم ڕۆ بە هاوتای دەربەندی ڕووباری هۆدسۆن لە کاتی جەنگی فەرەنسییەکان و سوورپێستەکان و ڕاپەڕینی ئەمریکا دەزان. لە سەدەی هەژدەهەمدا فەڕەنسییەکان و ئینگلیزییەکان و ئەمریکاییەکان دەیان زانی هەر کەس کۆنتڕۆڵی دەربەندی هۆدسۆن بە دەستەوە بگرێ قاڕەی ئەمریکایشی لە کۆنتڕۆڵدایە. ئەوڕۆکە، هەموان ئەوە دەزانن کە هەر کەس کۆنتڕۆڵی عێراقی بە دەستەوە بێ، کلیکی کۆنتڕۆڵی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی بەدەستە (8).

بەرهەمەکانی هەڵگورد ئەحمەد، هەڵقوڵاوی ئەم زەمینە و کانتێکستەن و ئەم دۆخە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر بەرهەمەکانی داناوە. لێرەدا، هونەرمەند نوێنەری ئەو خەڵکە چەوساوە و هەژارەیە کە مافیان ڕۆژ لە دوایی ڕۆژ لە لایەن زل هێزانەوە پێشێل دەکرێ و هاواری خەڵکێکە بەر زیانە بەردەوامەکانی ئەم چەشنە سیاسەت و ئابوورییە دەکەون و چاریان نییە جگە نواندنەوەی ڕاستەقینەی باری ژیان و ڕەنجەکانیان. لێرەوە، بۆمان دەردەکەوێت کە بوونی هونەرمەندانی ووشیار و دەربەست چەندە دەتوانێت گەریگەر بێت بۆ کۆمەڵگا؛ ئەو هونەرمەندە وریا و تیژانەی پەنجە دەخەنە سەر خاڵە هەستیارەکان و بە بەرهەمەکانیان ئەم خاڵانە بەرجەستە دەکەنەوە کە بینەرانیان بە ئاگا بێننەوە لەو کێشە و گرفتانەی لە کۆمەڵگادا بوونی هەیە یان لە داهاتوودا دەبێتە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر خۆیان و ژیانیان.

لەم دوو پێشانگادا هونەرمەندان دەریدەخەن کە تایبەتیکردنەوەی بەرژەوەندی و کۆمەڵایەتیکردنەوەی تێچووەکان چەندە دەتوانێت زیان لە نەوەکانی داهاتوو بدات. پاراستنی عەرز یان زەمین بەو شێوەی دراوەتە دەستی ئێمە پێویستە ئێمەیش پارێزراو و تەندرووست بیدەینە دەست جیلی داهاتوو. ئەم دوو پێشانگایە دەریدەخەن ئەم دوو سامانە سرووشییە واتە ئاو و نەوت چۆن بۆ مەبەست و قازانجی سەرمایەداران و زل هێزان بەکار هێنراوە و ئەنجامی ئەم کەڵک وەرگرتنە بێ بەرنامانە خەساری قەرەبوو نەکراوی گەیاندۆتە زەوی و ژینگەکەی ئێمە. هونەر و هونەرمەندانی ڕاستەقینە هەمیشە بە نێوەنجیگەری و لە ڕێگەی هونەرەکەیانەوە دەوری سیاسی خۆیان دیوە لە خولە جۆراوجۆرە سیاسی و کولتوورییەکاندا. ئەم دوو هەنەرمەندە لە یەک سەردەم و لە دوو بەشی کوردستاندا دوو بابەتیان بەرجەستە کردۆتەوە کە چارەنووس سازن بۆ کۆمەڵگاکەیان و داهاتووی وڵات بە گشتی. یەکیان پرسی ستراتێژیکی ئاو بەرجەستە دەکاتەوە کە لەناو کۆڕوکۆمەڵە فیکرییەکاندا بە داعشی داهاتوو بەناوبانگە ئەویتریشیان نەوتە کە بریتییە لە ئاڵتوونی ڕەش.[1]

سەرچاوەکان
1- امپراتوری، آنتونیو نگری - مایکل هارت، ترجمە رضا نجف زادە، نشر قصیدەسرا، ل 444.
2- لینکی پێشانگای تراژێدیایی خاک بەرهەمی ناسر فەیزوڵابەگی: https://www.youtube.com/watch?v=Qnb97GggrfM
3- اقتصاد سیاسی آب:
https://pecritique.com/2015/02/20/%D8%A7%D9%82%D8%AA%D8%B5%D8%A7%D8%AF-%D8%B3%DB%8C%D8%A7%D8%B3%DB%8C-%D8%A2%D8%A8-%D8%A7%D8%AD%D9%85%D8%AF-%D8%B3%DB%8C%D9%81/
4- بگذار آشغال بخورند، رابرت آلبریتون، ترجمەی کیانوش یاسایی، نشر اختران، 1393.
5- کەتەلۆگی پڕۆژەی هونەریی کاتەلیست، هەڵگورد ئەحمەد بارام، ڕێکخەر دارۆ- (دارا ڕەسوڵ).
6- بگذار آشغال بخورند، رابرت آلبریتون، ترجمەی کیانوش یاسایی، نشر اختران، 1393.
7- جیهانیبوونەی نیولیبێڕاڵیی سەرمایە، وەرگێڕانی هاوڕێ یوسفی، لە بڵاوکراوەکانی دەزگای ئایدیا، 2018، ل 209-210.
8- اعترافات یک جنایتکار اقتصادی، جان پرکینز، مترجمان خلیل شهابی/ میرمحمود نبوی، نشر کتاب آمە، 1392، ل 275 / 276.
9- دکترین شوک، نائومی کلاین، ترجمەی مهرداد خلیل شهابی/ میرمحمود نبوی، نشر کتاب آمە، 1390، چاپ سوم.
10- بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر دەوری کۆمەڵایەتی یان هونەری کۆمەڵایەتیی کوردستان بگەڕێنەوە بۆ وتاری تراژێدیی تاراوگە و هونەری کۆمەڵایەتیی کوردستان نووسینی سەعیدە سائێب: http://qelam.com/index.php/articles/1390-2018-01-21-16-05-19?fbclid=IwAR0uoRcZir1DOStpRG4dHYfh_34kZLt30AVd_fZfamRzoAs77nnqiRfSXtw
11- هەرچەندە لێرەدا دەرفەتی ئەوە نییە باس لە پرسی شۆناس بکەین بەڵام بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وتاری ژیانەوەی ڕەنگەکان نووسینی سەعیدە سائێب: http://kurdish.artakurdo.com/%D9%88%D8%AA%D8%A7%D8%B1%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/59-jianawey.html
#️ هاشتاگ
#سەعیدە سائێب |

🗄 سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم

🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️سەعیدە سائیب
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🎶 هونەری
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📄 وتار و دیمانە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (👨 زریان عەلی 📧)ەوە لە: 29-07-2022 تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (👨 راپەڕ عوسمان عوزێری 📧)ەوە لە: 29-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (👨 راپەڕ عوسمان عوزێری 📧)ەوە لە: 29-07-2022 باشترکراوە ✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 11 جار بینراوە

📊 ئامار
   بابەت 397,984
  
وێنە 78,794
  
پەڕتووک PDF 15,300
  
فایلی پەیوەندیدار 63,606
  
ڤیدیۆ 373
  
سەرچاوەکان 21,681
  
تایبەتمەندییەکانی بابەت 1,325,764
  
بابەتە پەیوەستکراوەکان 647,322

📚 پەڕتووکخانە
   فرە کلتووری
   ڕوجدا
   دیسان ئیدیەم؛ پێداچوون...
   444 شەو
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
   23-09-2022
   22-09-2022
   21-09-2022
   20-09-2022
   19-09-2022
   18-09-2022
   17-09-2022


👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
📌 رۆژەڤ
مینوو مەجیدی
ناو: مینوو
نازناو: مەجیدی
رۆژی شەهیدبوون: 21-09-2022
شوێنی لەدایکبوون: شاری کرماشان ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
شوێنی شەهیدبوون: شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ژیاننامە
هاووڵاتییەکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە، لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی شەهیدکردنی ژینا ئەمینی شەهیدکراوە.
[1]
مینوو مەجیدی
دانش ڕەهنما
ناو: دانش
نازناو: ڕەهنما
رۆژی شەهیدبوون: 21-09-2022
شوێنی لەدایکبوون: شاری ورمێ ڕۆژهەڵاتی کوردستان
شوێنی شەهیدبوون: ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ژیاننامە
هاووڵاتییەکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە، لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی شەهیدکردنی ژینا ئەمینی شەهیدکراوە.
[1]
دانش ڕەهنما
ئەمین مەعریفەت
ناو: ئەمین
نازناو: مەعریفەت
رۆژی شەهیدبوون: 21-09-2022
شوێنی لەدایکبوون: شاری شنۆ ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
شوێنی شەهیدبوون: شاری شنۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ژیاننامە
هاووڵاتییەکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە، تەمەنی 16 ساڵ بووە، لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی شەهیدکردنی ژینا ئەمینی شەهیدکراوە.
[1]
ئەمین مەعریفەت
زەکەریا سولەیمانی
ناو: زەکەریا
نازناو: سولەیمانی
ساڵی لەدایکبوون: 2006
رۆژی شەهیدبوون: 20-09-2022
شوێنی لەدایکبوون: ڕۆژهەڵاتی کوردستان
شوێنی شەهیدبوون: ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ژیاننامە
هاووڵاتییەکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە، لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی شەهیدکردنی ژینا ئەمینی شەهیدکراوە.
[1]
زەکەریا سولەیمانی
فەرەیدون مەحمودی
ناو: فەرەیدون
نازناو: مەحمودی
رۆژی شەهیدبوون: 21-09-2022
شوێنی لەدایکبوون: شاری سەقز ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
شوێنی شەهیدبوون: شاری سەقز ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ژیاننامە
هاووڵاتییەکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە، لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی شەهیدکردنی ژینا ئەمینی شەهیدکراوە.
[1]
فەرەیدون مەحمودی


Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.09
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.453 چرکە!
009647508574727 | 009647503268282 | 009647509744770
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)