پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئاوگوست ستریندبێرگ زمانحاڵی هەژاران
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاوگوست ستریندبێرگ زمانحاڵی هەژاران

ئاوگوست ستریندبێرگ زمانحاڵی هەژاران
ئاوگوست ستریندبێرگ زمانحاڵی هەژاران
نووسینی: #حەمەسەعید حەسەن#

ئاوگوست ستریندبێرگ: بیۆگرافیا و ڕاڤەکردن، کە دانا ڕەئووف نووسیویەتی و 2019 ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند چاپی دووەمی بڵاو کردووەتەوە، کتێبێکە لەبارەی ژیاننامە و بەرهەمەکانی مەزنترین ئەدیبی سوێدەوە کە لە بوارەیلی نووسینی ڕۆمان، شانۆنامە، شیعر و بیروەریدا ڕچەشکێن بووە. ئاوگوست ستریندبێرگ (1849 – 1912) هاوسەردەمی ئەنتوان چیخۆڤ (1860 – 1904) و هەنریک ئیبسن (1828 – 1906) بووە و بە سێقۆڵی لەسەر ئاستی دونیا، شانۆیان نوێ کردووەتەوە.

ستریندبێرگ نووسەرێکی بلیمەتی ڕاڕا بووە، لە هێلانەی باوەڕێکدا جێی بە خۆی نەگرتووە و زوو زوو گۆڕان بەسەر فیکریدا هاتووە، سەردەمێک نووسەرێک بووە ناتورالیست، ئەو ڕێبازەی نێمیل زۆلا دایهێنا، ماوەیەک وەک جان جاک ڕۆسۆ گەڕاوەتەوە بۆ ئامێزی سروشت، ساڵانێک بە بیرۆکەی سوپەرمانی نیتشە سەرسام بووە و دابونەریتی فەرامۆش کردووە. لە نێوان ساڵانی 1892 و 1898دا تووشی کێشەی دەروونی هاتووە و دواتر لە بواری نووسینی ئەدەبی سایکۆلۆجیاییدا، داهێنانی تۆمار کردووە و بە قووڵی کاری لەسەر خەون و نەست کردووە.

دانا ڕەئووف بە پشوودرێژییەکی کەموێنەوە، بە زمانێکی پوخت و پاراو، هەم ژیاننامەی ستریندبێرگی نووسیوەتەوە و هەم کۆی بەرهەمەکانی ئەوی، لێزانانە بە خوێنەر ناساندووە، بۆیە هەر کەس بخوازێت کەسایەتیی ستریندبێرگ لە نزیکەوە بناسێت، بە ئیشەکانی ئاشنا ببێت و چێژێکی زۆریش لە خوێندنەوە وەربگرێت، هەقە بێ دوودڵی بچێت، کتێبی: (ئاوگوست ستریندبێرگ: بیۆگرافیا و ڕاڤەکردن)ی بە زانیاری دەوڵەمەندی، دانا ڕەئووف بخوێنێتەوە. نازانم ئێوە بە چی ڕۆحتان دەوڵەمەند دەکەن، من پێم وایە بۆ ئەو مەبەستە، هیچ شتێک ئەوەندەی خوێندنەوەی کتێبی چاک فریامان ناکەوێت، کتێبێکی دانسقەی لە چەشنی: ئاوگوست ستریندبێرگ: بیۆگرافیا و ڕاڤەکردن.

ستریندبێرگ لە ڕۆمانی (کوڕی کارەکەر)دا، کە بە زمانێکی باڵای ئەدەبی نووسراوە، بەشێک لە ژیاننامەی خۆی دەنووسێتەوە، بەڵام دانا ڕەئووف لەم کتێبەیدا، نزیکەی هەموو ژیانی ئەوی نووسیوەتەوە. ستریندبێرگ چونکە کەسایەتییەکی سادە نەبووە، تێگەییشتن لێی ئاسان نەبووە، ئاخر بۆ نموونە، لە لایەکەوە وەک شەرمنێک هەڵسوکەوتی کردووە و لە لایەکی ترەوە، شەرم بە بەرهەمەکانییەوە دیار نەبووە، بە تایبەتی ئەو وەختانەی ئەدەبێکی ڕووهەڵماڵراوی نووسیوە، ئەدەبێک تێیدا ئەوەی ڕێزی لێ نەگرتبێت، دابونەریتی باو بووە.

کەم نووسەر هەن، هێندەی ستریندبێرگ، ژیانیان لە بەرهەمیاندا ڕەنگی دابێتەوە، (خودی ستریندبێرگ و ئوستادەکەی شانۆنامەی: ئوستاد ئوولۆف دووانەیەکن، ئەمیان لە گۆشت و خوێن و ئەویان لە شیعر.) ستریندبێرگ بە کاریگەریی مارک توەین، هەردوو ڕۆمانی: (ژوورە سوورەکە) و (مەملەکەتێکی نوێ)ی بە شێوازێکی ساتیرئامێز و بە زمانێکی زبر نووسیوە، کە تێیاندا ڕەخنەی توند لە کۆمەڵ و لە دەسەڵات دەگرێت.

کۆمێدیا لەکن ستریندبێرگ کۆمیدیایەکی تاکمەودای ڕووکەش نییە، کۆمیدیایەکی ڕەشی تابووشکێنە، بەو ئاستە بڵندەی مارک توین و بێرنارد شۆ پێیان دەنووسی. هەرچەندە دژایەتیکردنی ژن بە زەقی بە بەرهەمەکانی ستریندبێرگەوە دیارە، کەچی سێ جار ژنی هێناوە، بەڵام هەر سێ جارەکە هاوسەرگیرییەکانی بە جیابوونەوە دوایییان هاتووە و وەک پیاوێکی تەنیاباڵ ماڵئاواییی لە ژیان کردووە. هەر لە سۆنگەی دژایەتیکردنی ژنیشەوە، ستریندبێرگ دژی شانۆنامەی (ماڵی بووکەڵە)ی ئیبسن کە داکۆکیی لە ئازادیی ژن کردووە، وەستاوەتەوە. (باوک)یش یەکێکە لەو کارانەی کە تێیدا جامی تژی لە ڕقی خۆی، بەسەر ژندا قڵپ کردووەتەوە. کە 1884 بەشی یەکەمی: چیرۆکەکانی ژنومێردایەتی بڵاو دەکاتەوە، ئەوەندە بەبێ پەردە و ڕاستەوخۆ تێیدا باسی سێکسی کردووە، لەسەری بە دادگا دراوە. ستریندبپێرگ لە ئەڵمانیایش لەسەر ڕۆمانی: بەرگرینامەی شێتێک، بە تۆمەتی ئەوەی پڕوپاگەندەی بۆ بەدڕەوشتی کردووە بە دادگا دراوە.

دانیشتووانی هێمسئوێ، یەکێکی ترە لە ڕۆمانەکانی کە وەک شاکار سەرنجی دەدرێت و تێێدا لەڕێی خەڵکی دوورگەیەکەوە، وێنەی جڤاکی سوێدی کێشاوە. بە هۆی (باوک) و (خاتوو جولیا) و (خاوەنقەرز)ەوە، کە باس لە پێوەندیی نێوان ژن و پیاو دەکەن، پێگەی ستریندبێرگ دەگاتە ئاستی درامانووسە ناودارەکانی جیهان. ل74 هەرچەندە ستریندبێرگ پێی وابوو، دۆزەخی ئەم دونیا، خۆی لە پێوەندیی ژنومێردایەتیدا نمایش دەکات، بەڵام وەک چۆن لەگەڵ ژندا نەحەواوەتەوە، بەبێ ژنیش هەڵینەکردووە. ڕۆمانی: دۆزەخ، ڕەنگدانەوەی ئەو سەردەمەی ژیانی خۆیەتی کە دووچاری تەنگژەی ڕۆحی هاتبوو. (ستریندبێرگ چەند لە واقیعدا دەژیا، هێندەیش لەناو نووسینەکانیدا دەژیا، ئەمەیش بە تەکنیکێکی باڵا و بە زمانێکی شیعری، لە بەرهەمەکانیدا ڕەنگی داوەتەوە. ل140)

نووسین بە دەست لەکن ستریندبێرگ وەک وەرزشێکی ڕۆحی وابوو، ئەوە بۆیە ئامێری چاپکردنی بەکار نەدەهێنا و بەرهەمەکانی بە دەست دەنووسینەوە. ستریندبێرگ یەکێک بوو لەو نووسەرانەی چی ویستبا دەینووسی، نە خۆی سانسۆر دەکرد و نە سڵی لە سانسۆری کۆمەڵایەتی و دینی و سیاسی دەکردەوە. ئەوەتا دەڵێت: (لەو بڕوایەدام ئەوەی ویستوومە بیکەم، کردوومە و ئەوەی ویستوومە بیڵێم، گوتوومە، ئیتر کاتی ماڵئاواییە.)

کە پێ دەنێتە تەمەنی شەست و سێ ساڵییەوە، کرێکاران و سۆسیالیستەکان لە خۆپیشاندانێکی گەورەدا، ڕێزێکی تایبەتی لێ دەنێن، هەزارانیان دەست بە مەشخەڵ و دەم بە گۆرانییەوە، لەبەردەم ماڵەکەیدا کۆ دەبنەوە و هاوار دەکەن: ستریندبێرگ نووسەری گەل، نووسەری ئازاد و شای شاعیران، کە پێشتر ئەوە بۆ هیچ ئەدیبێکی سوێدی نەکراوە. کە بەرەو گۆڕستان بەڕێ دەکرێت، ئەندامانی سەندیکای کرێکاران، بە زیاتر لە سەد ئاڵای سوورەوە، دوای تەرمەکەی دەکەون.

سۆسیال دیموکراتەکان (ستریندبێرگ)یان بە زمانحاڵی هەژاران دەزانی، خۆی لەو بارەیەوە دەڵێت: لەوساوە ڕۆمانی (کوڕی کارەکەر 1886)م نووسیوە، لەو چینە جیا نەبوومەتەوە. چونکە ڕەخنەی توندی لە سیستەمی پاشایەتی، کەنیسە، دابونەریت، نووسەران و سیاسەتکاران دەگرت، ئەکادیمیای سوێد 1909 خەڵاتی نۆبێڵیان بە سەلما لاگەرلوێڤ (1858 – 1940) بەخشی، کە هەقبوو ستریندبێرگ یەکەمین ئەدیبی سوێدی بێت، ئەو خەڵاتە وەربگرێت. لە 1910دا وەک کاردانەوەیەک دژ بە ئەکادیمیای سوێد، بە دەستپێشخەریی چەندان ناوی ناسراوی ناو دونیای ڕۆژنامەگەری و ئەدەبی سوێد، ستریندبێرگ وەک سیمبۆڵ و شانازیی سوێد ناودێر دەکرێت و ئەوەندەیش پارەی بۆ خڕ دەکرێتەوە، بتوانێت پاشماوەی تەمەنی پێی بژی، بەبێ ئەوەی حەوجەی بەوە ببێت، بۆ دابینکردنی بژێوی بنووسێت.[1]
ئەم بابەتە 340 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دانا رەئوف
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 19-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 19-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 19-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 340 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.406 چرکە!