ئەڵێی: شەلاقەی باڵ شکاوە.
شەلاقە: مەلێکی لینگ درێژی کێوییە، کەمێک لە ڕیشۆڵە گەورەترە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ئەم باڵندەیە تەنیا لە وەرزی بەهاردا دەردەکەوێت، پەندەکە بە کەسی شلوشۆق و شلەپەتە ئەوترێت کە جووڵە و هەڵسوکەوت و ڕۆشتنی، لە هی کەسێکی ئاسایی نەچێت. [1]