دۆشاوخۆر
گوندنشینان و کۆچەرییە دەشتەکییەکانی #هەولێر# لە کۆندا دوو جۆر بوون، ئەوانەی لەسەرووی شاخی (#پیرمام#) ەوە تاوەکو ئەوپەڕی باکوری ڕۆژهەڵاتی هەولێر و سەرسنوور تا شارەدێی (#حاجی ئۆمەران#) بە دۆشاوخۆر و مێوژخۆر ناونراون. [1]
ئەو ناوچەیە بە هەزاران ڕەزی مێوی تێدایە و هەر لەدێر زەمانەوە لە ناوچەی #خۆشناوەتی#ەوە بەرهەمی خۆماڵی(ترێ و دۆشاوی ترێ و مێوژ) ی بەرهەمهێناوە و بۆ دەشتەکییەکانی هەولێر بە ئاڵشت و شتومەک گۆڕیویانەتەوە، مێوژ بە دانەوێڵە، ئەو ئاڵشتەی خۆشناوەتی و دەشتەکییەکانی هەولێر تاوەکو نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم بەردەوام بووە. [2]