پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,395
وێنە 105,679
پەرتووک PDF 19,149
فایلی پەیوەندیدار 96,386
ڤیدیۆ 1,307
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
زمان و ئەلفوبێی کوردی: لەنێوان شێواندن و چارەسەری زانستیدا
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp1
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
زمان و ئەلفوبێی کوردی: لەنێوان شێواندن و چارەسەری زانستیدا
بەڵگەنامەکان

زمان و ئەلفوبێی کوردی: لەنێوان شێواندن و چارەسەری زانستیدا
بەڵگەنامەکان

ئەم بانگەوازە لە پێناو پاراستنی زمان و ئەلفوبێی کوردییە، پشتگیریکردنی بەجێهێنانی ئەرکێکی نیشتمانییە.
بۆ ئەوانەی پێیان خۆشە بەشداری بکەن دەتوانن ئیمزای پشتگیرییان بۆ یەکێک لەم دوو ئیمێلە بنێڕن:
Kurdishlanguage2012@gmail.com
Kurdishlanguage2012@yahoo.com
گرۆی پێشدەستی
بۆ پاراستنی زمانی کوردی
زمان و ئەلفوبێی کوردی:
لەنێوان شێواندن و چارەسەری زانستیدا
لە ماوەی چەند مانگی ڕابوردوودا دوو کۆنفرانس، لە هەولێر (پاییزی 2011) و دیاربەکر (بەهاری 2012)، ڕێک خران بۆ لێکۆڵینەوەی کێشەکانی زمانی کوردی و تێڕوانینی ئاسۆی داهاتووی. دوو دیاردەی زۆر ئاشکرا له و دوو کۆنفرانسەدا جێگەی پرسیارن و ناکرێ هەر وا بە ئاسانی چاوپۆشییان لێ بکرێت:
یەکەم: هەردوو کۆنفرانس خۆپێشاندانی سیاسی بوون زیاتر لەوەی ببنە هەلێک بۆ لێکۆڵینەوەی کێشەکانی زمانی کوردی و دۆزینەوەی چارەسەری زانستیی وا کە بەرژەوەندیی نزیک و دووری نەتەوەی کورد و زمانەکەی بکاتە پێوەری بنەڕەتی. ڕێکخستن و سەرپەرشتیکردن و تەنانەت بانگهێشتنی بەشداربووان بەپێی پێوەرێکی سیاسی بوو نەک زمانەوانی و زانستی.
دووەم: ئەگەرچی خەڵکێکی زۆر بۆ کۆنفرانسەکان بانگ کرابوون، بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە کە زمانەوان و کوردیزانە ناسراو و جیددی و زانستکارەکان بانگ نەکرابوون و بە ئاشکرا دوور خرابوونەوە. لە کۆی دووسەد کەسی بەشداربووی کۆنفرانسی هەولێر و سێسەد کەسی بەشداربووی کۆنفرانسی دیاربەکر، ئەوانەی کە بە ڕاستی دەکرێ وەک زمانەوان و کوردیزان ناو ببرێن لە 10 کەس زیاتر نەبوون.
هەردوو کۆنفرانس کارەکانی خۆیان بە بڵاوکردنەوەی هەندێ ڕاسپێری کۆتایی پێ هێنا کە لە ناوەڕۆکدا دەربڕی بیرکردنەوەیەکی سیاسی بوون، نەک نەخشەکێشانی ئێستا و داهاتووی زمانی کوردی. گەوهەری ڕاسپێرییەکان دوو بنەما بوون؛ یەکێکیان هەڵوەشاندنەوەی ئه و زمانە ئەدەبییە ستانداردە بوو کە ساڵانێکە بووەته بنەڕەتی یەکێتیی نەتەوەیی و دووەمیش سەپاندنی ئەلفوبێی لاتینی بەسەر زمان و فەرهەنگ و شارستانەتیی کورددا.
لە هەلومەرجی ئەمڕۆی کوردستاندا و بە خوێندنەوەی ئه و گەشەکردنە قووڵەی لە هەموو بوارەکاندا ڕوو دەدات، دیارە بیرکردنەوە لە داهاتووی فەرهەنگ و زمانی کوردی و دانانی نەخشەیەک بۆ بەهێزکردن، دەوڵەمەندکردن و نوێکردنەوەی زمانی کوردی پێویستییەکی مێژوویی، ژیاری و زانستییە. پێشکەوتن و گۆڕانکاری و گەشەکردنی خێرا لە هەموو بوارە زانستییەکاندا دەمانخاتە بەردەم ئه و بەرپرسیارەتییەی کە دەبێ زمانی کوردی بتوانێت خۆی لەگەڵ پێشکەوتنی بوارەکانی زانست و زانیاریی ئەم سەردەمەدا بگونجێنێت. خۆگونجاندنێکی وەها تەنیا بە دەوڵەمەندکردن و پێشخستنی ئه و زمانە کوردییە ستانداردەی کە ئێستا هەیە جێبەجێ دەکرێت و دەبێ له و ڕووەوە ئەزموونی کوردستانی باشوور بکرێتە بنەمایەک بۆ هەموو نەخشەکانی پێوەندیدار بە داهاتووی زمانی کوردییەوە. هەر لەم پێوەستەدا دەبێ نرخی مێژوویی و زمانەوانیی ئەزموونی ''حوکوومەتی کوردستانی جەنووبی''، کۆماری کوردستان لە مەهاباد و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی هەردوو بەشە کوردستانی باشوور و ڕۆژهەڵات بکرێتە پاڵپشتێکی مەعنەوی و زانستی. ئه و ئاژاوە زمانەوانی و فەرهەنگییەی لەم ساڵانەی دواییدا بە هۆی دەستتێوەردانی کەسانی بێئەزموون و کەمئەزموونەوە پەیدا بووە، دەبێتە تەگەرەیەکی جیددی لە بەردەم پێشکەوتنی زمانی کوردیدا.
هاوکاتیش زۆر گرنگە ئەوە بزانین کە ناکرێت و نابێت ڕابوردووی هەزارساڵەی زمانی نووسینی کوردی هەڵوەشێنینەوە و فەرهەنگ و شارستانەتی و بەرهەمی سەدان ساڵی ئاوەز و مێشکی مرۆڤی کورد بسڕینەوە و لە سفرەوە دەست پێ بکەین. هەر بیرکردنەوە و نەخشەیەک ئه و ڕابوردووە نەکاتە بنەڕەت و پاشخان، ئەنجامەکەی دەمانگەیێنێتە کارەساتێکی ڕەشی وا کە هەڕەشە لە هەبوونی نەتەوە و نیشتمانی کوردیش دەکات.
ئامانجێکی دیکەی نەخشەکێشیی زمانی کوردی دەبێ پڕکردنەوەی درزی نێوان زاراوا و دیالێکتە کوردییەکان بێت بە هیوای نزیکبوونەوە و بەهێزبوونیان لە چوارچێوەی یەکێتیی زمان و فەرهەنگ و نیشتمان و نەتەوەی کورددا. ڕاسپێری و ئاخاوتەکانی ئه و دوو کۆنفرانسە هاندەرن بۆ فراوانترکردنی درزی نێوان زاراواکانی کوردی، نەک نزیکبوونەوەیان لە یەکدی.
پێشخستن و گەشەپێدان و بەستانداردکردنی زمانی کوردی دەبێت بەشێک بێت لە سیاسەتی فەرهەنگی [Cultural Policy] و بە هیچ شێوەیەک لێی جیا ناکرێتەوە. دابڕینی کێشەکانی زمان لە کێشە گشتی و بنەڕەتییەکانی فەرهەنگ نەک هەر چارەسەری ناکات، بەڵکە کۆسپ و لەمپەری دیکەیش دەخاتە بەردەم ڕێڕۆی پێشکەوتنی.
هەر لەم پێوەستەدا دەبێ دوو ڕاستیی گرنگ و گەوهەرین جەخت بکرێن، کە تێگەیشتنیان مەرجێکە بۆ بیرکردنەوەی ڕاست و چارەسەری ڕاستی کێشەکان. یەکەم: کورد، گەلێکی ڕۆژهەڵاتییە و زۆرینەی موسڵمانە و لە ڕووی مێژوو، جۆگرافیا و شارستانەتییەوە بەشێکە لەوان؛ دووەم: زمانی کوردی بەشێکە لە خێزانی زمانانی ئێرانی، کە ئەویش دەچێتەوە سەر گرۆی زمانانی هیندۆئەورۆپایی. ئه و سێ لایەنە بنچینەی ناسنامەی نەتەوایەتیی کورد و زمان و فەرهەنگی کوردن.
ڕێکخستنی کۆنفرانس بۆ لێکۆڵینەوەی کێشەکانی زمان و فەرهەنگی کوردی دەبێ یانەیەک بێت بۆ ئه و کەسانەی لە بواری زمانناسی و کوردیزانیدا شارەزان و دەتوانن بە ڕێوشوێنی زانستییانە له و باسانە بکۆڵنەوە و بیر بکەنەوه. کۆکردنەوەی سەدان کەس هەر لەبەر ئەوەی دەتوانن بە کوردی بنووسن یا بدوێن، لە خۆپێشاندانێکی سیاسی بەولاوە هیچی دیکە نییە و ناتوانێت کێشەکانی زمانی کوردی چارەسەر بکات. ئه و دەیان دەستگا و دامەزراو و مەکۆ و ناوەندانەی بە ناوی فەرهەنگ و زمانی کوردییەوە دامەزراون و له و کۆنفرانسانەدا بەشداری دەکەن، بەشی هەرە زۆریان ڕوواڵەتی دەرەوەی گرۆ و ڕێکخراوی سیاسین و دەبنە هۆی دروستبوونی تەگەرەی زیاتر و پەرتەوازەبوونی توانست و وزەی زانستیی کوردیزان و زمانەوانەکان.
ئێمە کە ئەم بانگەوازەمان ئیمزا کردووە، دەمانەوێ زۆر دڵسۆزانە ڕوو بکەینە هەموو نووسەر، زمانەوان، ڕووناکبیر، کوردیزان و فەرهەنگناسانی کوردستان و ئەوەیان بۆ ڕوون بکەینەوە کە کێشەکانی زمان و فەرهەنگی کوردی به و جۆرە کۆنفرانسانەی تا ئێستا ڕێک خراون، چارەسەر ناکرێن و دەبێ بە شێوەیەکی زانستی و بنەڕەتانە بیریان لێ بکرێتەوە و کاریان بۆ بکرێت. هاوکات ئێمە دەمانەوێ ئەم بنەمایانە جەخت بکەین لەپێناوی تێگەیشتنێکی ڕاستتر و گشتلایەنەدا:
• بابەتەکانی زمانی ستاندارد، زمانی ڕەسمی و زمانی خوێندن دەکرێ لە کۆبوونەوە یا کۆنفرانسی زانستیدا بخرێنە بەر باس و لێکۆڵینەوە و کەسانی شارەزا، بە کۆمەک و هاوکاریی دەستەڵاتی سیاسی، بگەن بە ڕێککەوتن و هاودەنگی لەبارەیانەوە و میکانیزمێک بۆ ڕێکخستن و کارپێکردنیان بدۆزرێتەوە.
• کێشەی زمانی کوردی پێوەندیی بە هەموو نەتەوەی کورد و داهاتووی سیاسی و فەرهەنگی و شارستانەتیی کوردەوە هەیە. ئێمە لە کاتێکدا بە هەموو شێوەیەک پشتگریی هەوڵ و خەباتی گەلەکەمان دەکەین بۆ ئازادکردن و بەڕەسمیبوونی زمانی کوردی لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا، هاوکاتیش زۆر بە گرنگی دەزانین کە تایبەتمەندییەکانی هەر بەشێکی کوردستان له بەرچاو بگیردرێن و هیچ بەشێک ڕێگە به خۆی نەدات سیاسەتی زمانیی خۆی بەسەر بەشەکانی دیکەی کوردستاندا بسەپێنێت.
• ناکرێ ئەلفوبێ وەک ئامانج تەماشا بکرێت، بەڵکە هۆیەکە و ئامڕازێکە بۆ گەیشتن بە ئامانجی ڕاستنووسین و چاکتر دەربڕینی دەنگەکانی زمانێک و هەر وەهایش بۆ پێشکەوتن و گەشەکردنی فەرهەنگ و شارستانەتیی نەتەوەیەک. ئەلفوبێی لاتینی بە هیچ جۆرێک ناتوانێت وەرامدەرەوەی دەنگ و فۆنیمەکانی زمانی کوردی بێت. تەنانەت بۆ زاراوای کرمانجی، کە ئەلفوبێیەکە لە بنەڕەتدا تەنیا بۆ نووسینی ئه و زاراوا یە دروست کراوه، ئەلفوبێی لاتینی بەش ناکات چونکە چوار دانە فۆنیم لە کرمانجیدا هەن، کە له و ئەلفوبێیەدا هیچ هێمایەکیان بۆ دانەنراوە. ئەگەر باسی کوردیی ناوەندی بکەین، ئەوا حەوت فۆنیم هەن کە لە ئەلفوبێیەکەدا هێما یا حەرفێکیان بۆ دانەنراوە.
• کورد لە ماوەی هەزار ساڵی ڕابوردوودا یەک ئەلفوبێی سەرەکیی بۆ نووسینی زمانەکەی بە کار بردووە و هەر هەموو ئەدەبی کلاسیکی کوردی به و ئەلفوبێیە نووسراوه. لە ڕۆژگاری ئەمڕۆیشدا بەشی هەرە زۆری تێکست و بەرهەم و داهێنانی کوردی (تا سنووری 85%) به و ئەلفوبێیە دەنووسرێت. لە بیستەکان و سییەکانی سەدەی بیستەمدا دوو ئەلفوبێ بەسەر بەشێک لە نەتەوە و زمانی کوردیدا سەپێنران: ئەلفوبێی لاتینی لە لایەن ڕێژیمی کەمالیستی تورکیاوە بەسەر کوردی تورکیادا سەپێنرا و ئەلفوبێی کریلیکیش لە لایەن ڕێژیمی ستالینەوە بەسەر کوردی سۆڤیێتدا. گۆڕینی ئەلفوبێی کوردی بۆ لاتینی یا بیرکردنەوە لە بەکارهێنانی دوو جۆر ئەلفوبێ لە بەشە کوردستانی ڕۆژهەڵات و باشووردا، دەبێت وەک هێڵی سوور ببینرێت و نابێت بە هیچ جۆرێک بخرێتە بەر باس یا نەخشەی بۆ دابنرێت. ئێمە گۆڕینێکی وەها بە مەترسییەکی گەورە دەزانین بۆ سەر ئاساییشی زمان و نەتەوەی کورد. سەپاندنی ئەلفوبێی لاتینی یاریکردنە بە ئاگر. ئەلفوبێی کوردی یەکێکە لە نرخە پیرۆزەکانی نەتەوایەتیمان و دەبێ بپارێزرێت. ئێمە وەک باوەڕی خۆمان و بەپێی تێگەیشتنمان لە ئەزموونی گەلانی دەوروبەر لە بواری زمانەوانیدا پێمان وایە چارەسەری ڕاست و زانستی ئەوەیە لە کوردستانی باکوور، کە لە سەرەتای ئەزموونی بەکارهێنانی زمانی کوردیدایە، دەست بکرێتە بەکارهێنانی ئەلفوبێی کوردی، بۆ ئەوەی لە ماوەی چەند ساڵێکدا بتوانن خۆیان لە ئەلفوبێی لاتینی و لە فەرهەنگی سەپێنراوی کەمالیزم ڕزگار بکەن. بەڵام هاوکاتیش ئەوە جەخت دەکەین کە ئێمه بە هیچ شێوەیەک بۆچوونی خۆمان بەسەر کەسدا ناسەپێنین و زمانەوان و کوردیزانانی کوردستانی باکوور خۆیان دەتوانن له و ڕووەوە بڕیار بدەن.
• داوا دەکەین سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوەی کێشەکانی زمان و فەرهەنگی کوردی تەنیا لەگەڵ کەسانی زمانەوان و کوردیزان و ڕووناکبیر و نووسەر و زانستکارانی جیددیدا هاوکاری بکات.
ئێمە لە کاتێکدا ئەم ڕاستییانە دەخەینە بەردەم توێژی ڕووناکبیر و خوێندەواری کورد، بە پێویستی نازانین ئه و دەیان و سەدان بەڵگە زانستییانەی دەبنە پاڵپشتی بیر و بۆچوونەکانمان لێرەدا پێشکەش بکەین. بەڵام لە چوارچێوەی کۆبوونەوە یا کۆنفرانسێکی زانستیدا دەتوانین بەرگری لە ناوەڕۆکی ئەم ڕوونکردنەوەیە و لە سەرجەمی هەڵوێستە زمانەوانییەکانمان بکەین.
9-9-2012
گرۆی پێشدەستی بۆ پاراستنی زمانی کوردی
ئاسۆ گەرمیانی، ئەحمەد باوەڕ، ئەحمەدی قازی، ئەمجەد شاکەلی، ئەمیر قازی، بەختیار ئەمین، بەدران ئەحمەد حەبیب، پشکۆ نەجمەدین، جووتیار تۆفیق هەورامی، خەبات عارف، ڕزگار شێخانی، ڕەفیق سابیر، سوداد ڕەسووڵ، سەلام ناوخۆش، شێخ عومەر غەریب (میر ئاکرەیی)، شێرکۆ بێکەس، عاسی ڕەباتی، فەرهاد شاکەلی، فەریدوون ئەرشەدی، فەهمی کاکەیی، پ. د. فوئاد حەمەخورشید، کاوە ئەمین، لەتیف هەڵمەت، مامۆستا عومەر عەسری، محەمەد موهتەدی، موحسین جوامێر، ناسری ڕەزازی، نەریمان خۆشناو.
لیستی ناوی ئیمزاکردووان بۆ بانگەوازی پاراستنی زمان و ئەلفوبێی کوردی
(پاشکۆی یەکەم)
سەرنج: لەم پاشکۆیەدا ناوی ئه و بەڕێزانە تۆمار کراوە کە تا ئەمڕۆ [9-9-2012] بانگەوازەکەیان ئیمزا کردووە. هەر کەسێکی دیکەیش بیەوێ پشتگریی ئەم بانگەوازە بکات، دەتوانێت ناو و پیشە و جێی دانیشتنی خۆی بنێرێت بۆ یەکێک له و دوو ئیمەیڵەی لە سەرەتای بانگەوازەکەدا نووسراون.
1. حاکم ڕزگار محەمەد ئەمین دادوەر لە دادگای تەمیز سلێمانی
2. جەمال عەبدول پسپۆڕی زمان، نووسەر، پارێزگاری
پێشووی سلێمانی و وەزیری پێشووی
ڕۆشنبیری و مافی مرۆڤ سلێمانی
3. فەیسەڵ دەباغ ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێم،
لێکۆڵەر هەولێر
4. دۆکتۆر مەلا بەشیر حەدداد ئەندامی پارلەمانی کوردستان،
خوتبەخوێنی مزگەوتی جەلیل خەیات هەولێر
5. عەدنان کەریم هونەرمەند سوێد
6. هۆمەر دزەیی ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق،
نووسەر، هونەرمەند هەولێر
7. کاکەمەم بۆتانی سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد
چیرۆکنووس و ڕۆماننووس هەولێر
8. د. محەمەد کەمال مامۆستا و لێکۆڵەر لە زانکۆی ماڵبۆرن ئاوسترالیا
9. سۆزان شیهاب نووری ئەندامی پەرلەمانی کوردستان هەولێر، سلێمانی
10. ناسک تۆفیق عەبدولکەریم ئەندامی پارلەمانی کوردستان هەولێر
11. بەیان ئەحمەد نووری ئەندامی پارلەمانی کوردستان هەولێر
12. نەژاد عەزیز سورمێ شاعیر، وەرگێڕ،
ئەندامی پا ڕلەمانی کوردستان هەولێر
13. سەرهەنگ فەرەج ئەندامی پا ڕلەمانی کوردستان هەولێر
14. ئارام قادر نووسەر، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی
ئیسلامی لە پارلەمانی کوردستان هەولێر
15. عوزێر حافز ئەندامی پا ڕلەمانی عێراق
16. بەکر حەمە سدیق ئەندامی پا ڕلەمانی عێراق
17. عەلی عەبدولڵا ئەحمەد ئەندامی پێشوی پارلەمانی کوردستان دەربەندیخان
18. د. جەبار ئەحمەد حەسەن سەرۆکی بەشی زمانی کوردی
زانکۆی سەلاحەدین هەولێر
19. سەڵاح حەمید ڕەمەزان ئەندامی پێشووی پارلەمانی کوردستان کفری
20. د. محەمەد مەحوی پسپۆری زمان، مامۆستای زانکۆ سلێمانی
21. مەلا عومەر چنگیانی نووسەر، مامۆستای ئایینی هەولێر
22. سەلام عەبدوڵڵا سەرنووسەری ڕۆژنامەی خەبات هەولێر، سلێمانی
23. محەمەد عەلی سوڵتانی نووسەر، کلاسیکناس کرماشان
24. شێخ موحەممەد شاکەلی ڕاوێژکاری ئاینیی سەرۆکی هەرێم شاکەل، هەولێر
25. د. ئەنوەر قادر محەمەد مامۆستای زانکۆ سلێمانی
26. مامۆستا شەماڵ موفتی ئەکادیمی، پسپۆڕ لە بواری ژینگە سلێمانی
27. ئەحمەد موفتی ئەندازیار، ڕووناکبیر دهۆک، سوێد
28. ڕێبین هەردی نووسەر، ڕووناکبیر سلێمانی
29. ئەبوبەکر کاروانی نووسەر، وەزیری پێشووی حکوومەتی هەرێم سلێمانی
30. حەمە سەعید حەسەن نووسەر کوردستان، سوێد
31. بەڕۆژ ئاکرەیی شاعیر، نووسەر، وەرگێڕ هەولێر
32. مەهاباد قەرەداغی نووسەر، چالاکوانی مافی مرۆڤ هەولێر
33. د. مارف عومەر گوڵ مامۆستای زانکۆ سلێمانی/ کۆیە
34. د. هەڤاڵ ئەبوبەکر مامۆستای زانکۆ، نووسەر، ڕووناکبیر سلێمانی
35. شکۆ عەلی عەسکەری دیزاینەر، هونەرمەندی شێوەکار سوێد
36. د. موسەننا ئەمین مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی، ئەندامی
سەرکردایەتیی یەکگرتوو سلێمانی
37. ڕەزوان گولی نووسەر دهۆک، سوێد
38. حاجی کاروان نووسەر، بانگخواز کەرکووک
39. محەمەد فەریق حەسەن نووسەر کۆپنهاگن/ دانمارک
40. حامد محەمەد عەلی نووسەر، ڕۆژنامەنووس هەولێر
41. عەبدولڕەحمان فەرهادی نووسەر هەولێر
42. عەلی محەمەد فەقێ وەزیری پێشووی عێراق
43. حەسەن پێنجوێنی نووسەر، چیرۆکنووس سلێمانی، ئاوسترالیا
44. هیوا زەندی زمانەوان سوێد
45. ڕێبوار کەریم وەلی نووسەر، ڕۆژنامەنووس هەولێر
46. خالید سلێمان نووسەر، ڕۆژنامەنووس گەرمیان، سلێمانی
47. نیهاد قازی نووسەر، چالاکوانی مافی مرۆڤ هۆڵەندە
48. دۆکتۆر تۆفیق ئاڵتونچی نووسەر سوێد
49. مستەفا ساڵح کەریم نووسەر، ڕۆژنامەوان، وەرگێڕ سلێمانی
50. ڕەئووف بێگەرد چیرۆکنووس، وەرگێڕ سلێمانی
51. سەلام مەنمی چیرۆکنووس سلێمانی
52. مستەفا عەبدوڵڵا نووسەر سلێمانی
53. تاهیر ساڵح سەعید چیرۆکنووس سلێمانی
54. یاسین قادر بەرزنجی نووسەر، شانۆکار سلێمانی
55. فوئاد مەجید میسری نووسەر سلێمانی
56. پ. د. جەزا تۆفیق لێکۆڵەری ئەکادێمی سلێمانی
57. کۆزاد محەمەد ئەحمەد لێکۆڵەر لە بواری مێژووی کۆن و
ئەسیریۆلۆجی ڕۆتردام/ هۆڵەندە
58. حەکیم کاکەوەیس نووسەر حەسار/ سوێد
59. محەمەد پاکژ شاعیر، ڕۆژنامەنووس سلێمانی
60. ئازاد قەزاز نووسەر، پسپۆڕی
فەلسەفەی ئاین و ڕۆحیگەری هۆڵەندە
61. غەفوور ساڵح عەبدوڵڵا نووسەر، ڕۆژنامەنووس کەرکووک، سلێمانی
62. حوسێن کاکەیی هونەرمەندی شێوەکار بەلجیکا
63. جەلال دەباغ ڕۆژنامەنووس، نووسەر سوێد
64. دۆکتۆر فرسەت ڕۆژبەیانی پسۆر لە ڕۆژهەڵاتناسی و
مێژووی کورد بەرلین/ ئەڵمانیا
65. بەختیار ڕەشید شێوەکار سلێمانی
66. ئاسۆس جەمال قادر نووسەر کۆپنهاگن/ دانمارک
67. حوسامەددین یاسین سەرداری پارێزەر، ڕۆژنامەنووس هەولێر
68. توانا ئەمین نووسەر، چیرۆکنووس کوردستانی باشوور
69. سەڵاح ڕەئووف مامۆستای مۆسیقا و ئاوازدانەر هۆڵەندە
70. ڕووناک شوانی مامۆستای زمانی کوردی سوێد
71. سەلام محەمەد شاعیر سوێد
72. حامید دروودی وەرگێڕ، مێدیاکار سوێد
73. ساقی بارزانی ڕۆژنامەنووس/ نووسەر ئەمەریکا
74. محەمەد کوردۆ سەرنووسەری گۆڤاری هەنار سلێمانی
75. دکتۆر ئازاد مورادیان لێکۆڵەر ئەمەریکا
76. ئاری کاکەیی نووسەر، بێژەر لە سەتەلایتی نەورۆز سوێد
77. فوئاد قەرەداغی نووسەر سلێمانی
78. عەدالەت عەبدوڵڵا سەرنووسەری گۆڤاری واڵا پرێس سلێمانی
79. کاوە میسری وەرگێڕ، لێکۆڵەر سوێد
80. کەریم تاقانە نووسەر، وەرگێڕ سوێد
81. کەمال چۆمانی ڕۆژنامەنووس هیندستان
82. سەعید عارف باپیر نووسەر و وێنەکێش ستۆکهۆڵم/ سوێد
83. سەعید کاکەیی توێژەر، مامۆستای زانکۆ ئەمەریکا
84. چیمەن شەریف نووسەر بریتانیا
85. عەبدولقادر محەمەد ئەمین ڕۆژنامەنووس ئەمەریکا
86. سیامەک نەجەفی نووسەر، زمانزان کەنەدا
87. د. گوڵمراد مورادی نووسەر، چالاکوانی سیاسی،
مامۆستای زانکۆ ئەڵمانیا
88. نەژاد سیوەیلی نووسەر کەنەدا
89. نەوزاد شێردڵ نووسەر، هونەرمەند کەنەدا
90. سەڵاح سالار ڕۆژنامەنووس
91. ڕەوشت محەمەد شاعیر، ڕۆژنامەنووس سلێمانی
92. ئازاد هۆمەر وەرگێڕ سوێد
93. ئیدریس سیوەیلی نووسەر، ڕۆژنامەنووس سلێمانی
94. عەباس بۆسکانی مامۆستای زانکۆ سلێمانی
95. حەمە مەنتک نووسەر، ڕەخنەگری ئەدەبی هەولێر
96. حەمەڕەشید هەرەس شانۆکار سلێمانی
97. ستارە عارف نووسەر، ڕۆژنامەنووس سلێمانی
98. خەسرۆ پیرباڵ نووسەر، دیپلۆمات هەولێر، فینلاند
99. محەمەد بەرزنجی وەرگێڕ ئەڵمانیا
100. شاڵاو حەبیبە نووسەر سلێمانی
101. سەرکەوت ڕەسوول شاعیر هەولێر
102. دیاکۆ هاشمی وەرگێڕ، بەڕێوەبەری بەرنامەی
فێرگەی زمانی کوردی لە ئاسۆسات سوێد
103. عیماد عەلی محەمەد ڕۆژنامەنووس
104. عەزیز شێخانی نووسەر، مامۆستای زانکۆ فینلەندە
105. سلێمان دڵسۆز نووسەر، وەرگێڕ خانە/ڕۆژهەڵاتی کوردستان
106. عەتا موفتی ڕۆژنامەنووس لەندەن/ بریتانیا
107. ئەحمەد عارف نووسەر سلێمانی
108. ئاراس وەلی چالاکوان لە بواری سیاسەت و
پرسی کۆمەڵگا، فۆتۆگرافەر سلێمانی
109. میترا ئاریان نووسەر، چالاکوانی بواری مافی ژنان بەلجیکا
110. ئەڤین عەزیز نووسەر، ڕۆژنامەنووس
111. تاریق هێدی پێداگۆگ، زمانناس نەرویج
112. هیوا قادر شاعیر، ڕۆماننووس سلێمانی
113. فارووق هۆمەر چیرۆکنووس، مامۆستا کەنەدا
114. هەینی قادر نووسەر، سەرپەرشتیار هەولێر
115. سەدیق عوسمان نووسەر، مامۆستا هەولێر
116. د. مەغدید حاجی نووسەر، مامۆستای زانکۆ هەولێر
117. لوقمان سەلیم ئەحمەد مامۆستا هەولێر
118. د. مەهدی قادر مامۆستای زانکۆ لە بەشی مێژوو هەولێر
119. لوقمان فارووق نووسەر، مافپەروەر هەولێر
120. نایف شێخانی نووسەر، هونەرمەند، مامۆستا هەولێر
121. هەڵۆ بەرزنجەیی نووسەر، وەرگێڕ ئەڵمانیا
122. هاشم کۆچانی نووسەر سوێد
123. ڕەفیق ساڵح ئەحمەد سەرۆکی بنکەی ژین سلێمانی
124. عەبدوڵڵا قادر دانساز وەرگێڕ ستۆکهۆڵم/سوێد
125. کاروان کاکەسوور نووسەر دانمارک
126. ئازاد عەلی ئیسماعیل مامۆستای زانکۆ، پسپۆڕی دەروونزانی هەولێر
127. ئامانج شاکەلی نووسەر، وەرگێڕ هەولێر
128. نالی پێنجوێنی ڕۆژنامەنووس سویسرا
129. فەهد گەردەوانی نووسەر، ڕۆژنامەنووس ستۆکهۆڵم/ سوێد
130. خلوود مەحموود ئەندازیاری کۆمپیوتەر سوێد
131. دانا مەحموود دۆکتۆر سوێد
132. دانا حوسێن عەزیز ڕۆژنامەنووس
133. غازی حەسەن نووسەر، ڕۆژنامەنووس هەولێر
134. تەیب جەبار شاعیر، ئەندازیار سلێمانی
135. کەنعان مەدحەت نووسەر، وەرگێڕ سوێد
136. حەمید ئەبوبەکر بەدرخان ڕۆژنامەنووس، بەرپرسی
دەزگای بەدرخان هەولێر
137. ئیبراهیم باجەڵان نووسەر خانەقین
138. عەبدوڵڵا حەسەن قادر نووسەر کەلار
139. مستەفا سەعید عەلی نووسەر و وەرگێڕ کەلار
140. دکتۆر فەرهاد قادر مامۆستای زانکۆی گەرمیان کەلار
141. فاتح سەلام محەمەد شاعیر کفری
142. ئەحمەد شاکەلی نووسەر کەلار
143. ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل نووسەر دووزخورماتوو
144. دکتۆر بەیان مانی مامۆستای زانکۆ و هونەرمەندی شێوەکار کەلار
145. ڕەحمان خانی ڕۆژنامەنووس دەربەندیخان
146. فەرەیدون سامان شاعیر، نووسەر هەولێر
147. محەمەد حەسەن قادر هونەرمەند کەلار
148. نامیق باباخان هونەرمەندی شێوەکار کەلار
149. خەڵەف غەفوور ڕۆژنامەنووس کەلار
150. ساڵح هەلاج شاعیر کەلار
151. مەڵا تەحسین گەرمیانی نووسەر کەلار
152. دکتۆر جەلال سەعدوڵڵا حەسەن مامۆستای زانکۆی گەرمیان کەلار
153. ئاری عوسمان خەیات نووسەر کفری
154. سامان کەریم ڕۆژنامە نووس کفری
155. عومەر شەریف نووسەر کفری
156. بێستوون سەلام ڕۆژنامەنووس کفری
157. قادر ئیسماعیل ڕۆژنامەنووس کفری
158. ئەمەل باجەڵان ڕۆژنامەنووس خانەقین
159. وەلی شەریف حسین وەندی نووسەر خانەقین
160. حەسەن هەیاس هونەرمەند خانەقین
161. دڵشاد ئەنوەر ڕۆژنامەنووس کەلار
162. ساڵح میروەیسی ڕۆژنامەنووس گەرمیان
163. حسێن مەحموود علی مامۆستای زانکۆی گەرمیان کەلار
164. تەها سلێمان شاعیر کەلار
165. دکتۆر ئومێد بەرزان برزۆ مامۆستای زانکۆی گەرمیان کەلار
166. دارا حەمید مامۆستای زانکۆی گەرمیان کەلار
167. ئەحمەد محەمەد قادر ڕۆژنامە نووس کەلار
168. سمکۆ سابیر ڕۆژنامەنووس کەلار
169. ئازاد عوسمان ڕۆژنامەنووس کەلار
170. حامید کۆنەپۆشی مامۆستای زانکۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان
171. ئیحسان حەسیب ئاکرەیی ڕۆژنامەنووس ئاکرێ
172. عەلی لەبریز وەرگێڕ، فەرهەنگنووس ستۆکهۆڵم/سوێد
173. د. موحسین ئەحمەد عومەر نووسەر، مامۆستای زانکۆ هەولێر
174. دانا ڕەئووف نووسەر، شانۆکار ستۆکهۆڵم/سوێد
175. سالار حیسامی بەڕێوەبەری نووسین لە ڕۆژنامەی میدیا هەولێر
176. نەهرۆ (کامەران وەلی عەلی) نووسەر نەرویج
177. زاهیر باهیر نووسەر بریتانیا / لەندەن
178. سارا عومەر شاعیر، نووسەر دانمارک
179. عومەر عەلی مامۆستای زانکۆ بریتانیا
180. بێستوون مینە ئەدیب چۆمان
181. کاروان محەمەد فەتاح چیرۆکنووس سلێمانی
182. یووسف ئەحمەد محەمەد خوێندکاری ماجستێر لە ئەدەبی کوردی کەلار
183. میقداد شاکەلی خوێندکاری ماجستێرلە جیۆگرافیای مرۆیی گەرمیان
184. هەرێم عوسمان مەعروف ڕۆژنامەنووس سلێمانی
185. محەمەد تاڵب نووسەر بریتانیا
186. ئیبراهیم ساڵح محەمەد نووسەر بیرمینگهام/ بریتانیا
187. ئەحمەد ڕەجەب نووسەر، ڕۆژنامەنووس سوێد
188. ڕۆژ دیلان داسوک پسپۆڕ لە بواری ئای تی سوێد
189. هەژار کامەلا نووسەر ڤیەننا / نەمسا
190. دۆکتۆر هیوا کۆیی دکتۆر سوێد
191. دۆکتۆر بەیار عومەر بەرزنجی دۆکتۆر سوێد
192. ئەسعەد قەرەداغی هونەرمەند، نووسەر سوێد
193. نەوزاد عەزیز خدر نەرویج
194. موحسین ع ماجدی مامۆستای زمان لە زانکۆی لەندەن بریتانیا
195. ڕەزا شوان نووسەر نەرویج
196. سەلاح محەمەد شاکەلی نووسەر شاکەل، سلێمانی
197. کاوە عومەر عەلی مامۆستای زمانی ئینگلیزی بریتانیا
198. لەتیف فاتح فەرەج نووسەر کەرکووک
199. د. ئیبراهیم عەبدولڕەحمان جاف مامۆستای زانکۆی گەرمیان خانەقین
200. ئومێد شێخ ڕەحیم تاڵەبانی مامۆستای زانکۆی گەرمیان خانەقین
201. دکتۆر محەمەد زەهاوی مامۆستای زانکۆی گەرمیان خانەقین
202. دڵشاد محەمەد غەریب مامۆستای زانکۆی گەرمیان کەلار
203. دڵشاد ئەحمەد خاوەنی کتێبفرۆشیی شێروانە کەلار
204. عەبدوڵلا حەمید ڕۆژبەیانی نووسەر کەلار
205. دکتۆر ئیبراهیم قادر جاف مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین هەولێر
206. سیامەند کەریم مامۆستای زانکۆی گەرمیان کەلار
207. محەمەد مەردان مەجید سەرنووسەری گۆڤاری کەلەپووری کورد سلێمانی
208. ساڵە ح ئەحمەد شەریف سەرپەرشتیاری پەروەردەیی گەرمیان
209. تایەری سەید عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری قوتابخانەی بنەڕەتیی کەلار گەرمیان
210. نەوزاد محەمەد ئیبراهیم مامۆستای پەیمانگای کۆمپیوتەری کەلار گەرمیان
211. مەحموود کەریم ئەحمەد
سەراوی مامۆستای زانکۆ سلێمانی
212. عوسمان عەبدولقادر هونەرمەند کەلار
213. دانا عەسکەر شاعیر کەرکووک
214. ڕێبوار زەنگەنە نووسەر کەرکووک
215. ئارام شوانی ڕۆژنامەنووس کەرکووک
216. ئاکۆ شوانی ڕۆژنامەنووس کەرکووک
217. سۆران کەریم ڕۆژنامەنووس کەلار
218. ئارام ئیکرام مەلا عەلی ڕۆژنامەنووس کەلار
219. مەحموود محەمەد ناسر هونەرمەند کەلار
220. کەریم حوسێن هونەرمەند و سەرپەرشتیاری پەروەردەیی گەرمیان
221. سەربەست ئەحمەد هونەرمەند کەلار
222. دۆکتۆر ئیسماعیل نەجمەدین
زەنگەنە مامۆستای زانکۆ گەرمیان
223. فەرشید شەریفی چیرۆکنووس هەورامان/ ڕۆژهەڵاتی کوردستان
224. د. فائیز ئەبوبەکر قادر مامۆستای زانکۆ هەولێر
(فائیزی مەلا بەکر)
225. تامان شاکر نووسەر، ڕۆژنامەنووس هەولێر
226. حەیدەر عەبدوڵڵا نووسەر، مامۆستا هەولێر
227. شوان کاکەیی خوێندکاری دۆکتۆرا لە بواری پزیشکی بریتانیا
228. ڕێبوار حەسەن چالاکوانی ژینگە و پرسی ئاشتی و
یەکسانی سوێد
229. غازی محەمەد شاعیر کەرکووک
230. ئاری ئازاد نووسەر
231. سامان ساڵح فەرەج ڕۆژنامەنووس عەربەت/سلێمانی
232. یاسین محەمەد شاعیر، وەرگێڕ سلێمانی
233. هاوژین عومەر کەریم خاوەنی ئیمتیاز و سەرنووسەری ڕۆژنامەی
بەیان و ماڵپەڕی بەیان پرێس سلێمانی
234. د. سەلاحی گەرمیان نووسەر، ڕۆژنامەنووس، وەرگێڕ توێژەری
زانستی دەروونی و دەروونناس سیدنی/ئوسترالیا
235. فارووق هۆمەر چیرۆکنووس، وەرگێڕ
236. فازڵ قەرەداغی نووسەر، لێکۆڵەر سلێمانی
237. سەعدییە خەلیلی مامۆستا ئۆپسالا/ سوێد
238. جەلیل عەباسی نووسەر، شاعیر، وەرگێڕ،
ئاڤێستاناس هەورامان/ڕۆژهەڵاتی کوردستان/هەولێر
239. ڤیان مەجید فەرەج نووسەر، بەرپرسی سێنتەری نیشتیمانی
بۆ لێکۆڵینەوەی جێندەر سلێمانی
240. ئەژی جەمال سەرنووسەری گۆڤاری هاواری خەڵک سلێمانی
241. فایەق سەعید پەروەردەزان سوێد
242. کوێستان فتووحی چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان
243. چێنەر عوسمان میکائیل هونەرمەند سلێمانی
244. نەجمەدین فەقێ عەبدوڵڵا نووسەر سلێمانی
245. حەیات مەجید پەرخی شاعیر سلێمانی
246. جەمال ئەحمەد نووسەر لە بواری مێژوو هەولێر
247. سورەیا عەباس مامۆستا گوێتەنبۆرگ/سوێد
248. سیروان ئیسماعیل وەرگێڕ مانچێستەر/ بریتانیا
249. مەریوان حەمەدەروێش سالح مامۆستای زانکۆ، زانستی سیاسەت سلێمانی
250. ئیسماعیل ئیسماعیلزادە شاعیر، نووسەر ئۆسڵۆ/نەرویج
251. جوامێر محەمەد ڕەشید خوێندکاری ماستەر مۆسکۆ/ ڕووسیا
252. مستەفا حەیدەری ئیمامی مزگەوت سوێد
253. ئاڵا ستریدسمان مامۆستای زمان سوێد
254. سۆزان بندیان وەرگێڕ سوێد
255. حەیدەر حەیدەری ڕۆژنامەنووس سوێد
256. ئەمین حەیدەری مامۆستای زمان سوێد
257. کەمال ڕەئووف ڕۆژنامەنووس، مامۆستا سوێد
258. ڤانا محەمەد کۆمەڵناس سوێد
259. زانا محەمەد حەمید کۆمەڵناس سوێد
260. ئەحمەد محەمەد مامۆستای زمانی کوردی سوێد
261. دانا حسێن نووسەر سوێد
262. مەلا سامان حەسەن محەمەد زانای ئایینی سوێد
263. زیاد هەورامی سیاسی سوێد
264. عومەر ئەحمەد قادر کەلاری مامۆستا سوێد
265. ئاکۆ محەمەد سابیر شاعیر سوێد
266. محەمەد بەرزنجی ڕۆژنامەنووس سوێد
267. دڵخواز کەرکووکی مامۆستا سوێد
268. بەڕێز محەمەد عوسمان
هەورامی مامۆستا سوێد
269. بەرهەم ڕەئووف پارێزەر سلێمانی
270. بەیان لەتیف ئەحمەد خوێندکاری زانستی ئیسلامی سلێمانی
271. جەمال ئەحمەد نووسەر، مامۆستا سوێد
272. ژیان مەحموود مامۆستا سوێد
273. دانا ڕەسوول خوێندکاری کۆلێژی پزيشکی سوێد
274. شادان کەرکووکی خوێندکاری زانکۆ سوێد
275. سۆزان جەمال ڕەئووف پارێزەر سلێمانی
276. سروە جەمال ڕەئووف مامۆستا سلێمانی
277. ڤیان جەمال ڕەئووف ڕۆژنامەنووس، پەیامنێری تەلەڤیزیۆن سلێمانی
278. هیوا جەمال ڕەئووف خوێندکاری زانکۆ سلێمانی
279. تریفە حسێن مامۆستا سوێد
280. حەسيبە شێخ لەتیف مامۆستا سلێمانی
281. ئاڤان بەرزنجی خوێندکاری زانکۆ سوێد
282. بەناز شێخ محەمەد قەرەداغی شاعیر سلێمانی
283. میران شارباژێڕی چالاکوانی مەدەنی نەرویج
284. شادان سەعید مامۆستا نەرویج
285. گوڵاڵە محەمەد مامۆستا سوێد
286. مەلا ئیسماعیل دیانەیی زانای ئایینی سوێد
287. سیروان ئیسماعیل دیانەیی خوێندکاری زانکۆ سوێد
288. سەروەت خالد مامۆستا سوێد
289. مەلا ڕەئووف قەرەداغی مامۆستا قەرەداغ
290. ئامانج ئیبڕاهیم ڕەسوول نووسەر سوێد
291. ئارام ئیبراهیم ڕەسوول خوێندکاری زانکۆ سوێد
292. ئاسۆ قەرەداغی مامۆستا سوێد
293. چنار قادر خوێندکاری زانکۆ یۆتۆبۆری/سوێد
294. د. بەیار عومەر مستەفا دۆکتۆر سوێد
295. سالار محەمەد سابیر نەقشبەندی ئابووریناس هەولێر
296. پەخشان سامی ئابووریناس هەولێر
297. مەزن عوسمان پسپۆڕی زمان لەندەن/بریتانیا
298. مستەفای سەید مینە مامۆستای زانکۆی ڕاپەرین، پسپۆری بواری
شیعر، زمان، ئەدەب، فەرهەنگنووسی سەنگەسەر
299. عوسمان سەلیم موحەمەد
(شەریف وەرزێر) شاعیر، نووسەر ڕانیە
300. شێرزاد هەینی نووسەر ستۆکهۆلم/سوێد
301. یاسین ئەحمەد زەنگەنە ڕۆژنامەنووس، سەرنووسەری گۆڤاری
بره و سلێمانی
302. سەلاحەدین عەباسی نووسەر مەهاباد
303. ڕابەر فاریق شاعیر هەولێر
304. ئەمیر موحەممەدی نووسەر فینلەندا
305. ئارام حاجی مامۆستای زانکۆ سلێمانی
306. هێمن خورشید دۆکتۆر، شاعیر، نووسەر سموود/کەلار
307. قانع خورشید نووسەر، مامۆستا سموود/کەلار
308. موحەمەد ئەمین مامۆستای زمان و ئەدەبی کوردی سلێمانی
309. بێستوون ژاڵەیی چالاکوان، ڕۆژنامەنووس کەلار
310. چۆمان حەمە تەقێدین نووسەر سلێمانی
311. د. یەحیا عومەر ڕێشاوی مامۆستای ڕاگەیاندن سلێمانی
312. نەوشێروان حوسێن سەعید خوێندکاری دکتۆرا لە سیاسەت
لە زانکۆی نیوکاسڵ بریتانیا
313. سەیوان ئازەری وەرگێڕ، خوێندکاری زانکۆ سنە
314. ئەڤین سالار نەقشبەندی وەرگێڕ هەولێر
315. نەجیبە سابیر مامۆستا هەولێر
316. د. تاریق حەمەمین دۆکتۆر سوێد
317. نیهایەت ساڵح ئەندازیاری کۆمپیوتەر سوێد
318. وەفا قادر سوڵتان ئیمام و خەتیب سوێد
319. دەرسیم هەستیار مامۆستا سوێد
320. نەریمان حەمەڕەشید مامۆستا سلێمانی
321. ئەمیر عەزیز هەڵەبجەیی خانەنشین سوێد
322. ڕۆژ ئەوڕەحمان نووسەر سوێد
323. سازان شەر یف ڕۆشنبیر سوێد
324. ئازاد ئەمیر هەڵەبجەیی مامۆستا سوێد
325. ئیحسان محەمەد حوسێن
شارەزووری ڕۆشنبیر سوێد
326. کانی هەڵەبجەیی مامۆستا سوێد
327. کاوان عوسمان نەسروڵڵا مامۆستا سوێد
328. شەعبان زاخۆیی مامۆستا زاخۆ- سوێد
329. ماکوان عوسمان مامۆستا سوێد
330. پێشڕه و عەلی خوێندکاری ماستەر سلێمانی
331. ئاسۆ بابان نووسەر لەندەن/ بریتانیا
332. دارا حاجی محەمەد خوێندکاری ماستەر مالیزیا
333. حەسنا حەمەمین هەورامی مافناس سلێمانی
334. شوان میرزا ڕۆژنامەنووس سلێمانی
335. دانا عەبدوڕەحمان مامۆستا سوێد
336. فەرهەنگ عەبدوڕەحمان ڕۆژنامەنووس، وەرگێڕ سلێمانی
337. ئەنوەر هۆژەبری وەرگێڕ، شاعیر، مێدیاکار تاران/ ئێران
338. پشتیوان مەحمود
کاکە شێخ نەقشبەندی نووسەر هەولێر
339. دادیار ئازاد مەعرووف مامۆستای زمان و ئەدەبی کوردی ڕەواندز
340. ڕێواس ئەحمەد نووسەر سوێد
341. فازڵ مورادی خوێندکاری دکتۆرا ئەڵمانیا
342. عەلی کەریم نووسەر، سەرۆکی ئەنستیتیوتی کوردستان
بۆ مافەکان مرۆڤ هەولێر
343. شەریف فەلاح نووسەر، وەرگێڕ، بەرپرسی بەشی کوردی،
فەرهەنگ و هونەر لە ئاژانسی کوردپا سنە
344. مستەفا ڕابەر وەرگێڕ هەولێڕ
345. د. دیدار محەمەد ئەمین نووسەر، پسپۆڕێ نەخۆشییە
دەروونییەکان هەولێر
346. د. محەمەد ئەمین قادری دۆکتۆر مەهاباد- سوێد
347. دانا مەلا محەمەد شەمەیی مامۆستا سلێمانی
348. ڕێبەر لەتیف هەڵەبجەیی خوێندکاری زانکۆ چیک
349. فەرانەک ئەحمەدی شاعیر سنه، ئەڵمانیا
350. عومەر عەلی محەمەد ئەمین نووسەر، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی سلێمانی
351. عوسمان عەلی محەمەد ئەمین مامۆستای زمانی کوردی سلێمانی
352. سەڵاح شێخ سدیق ڕۆژنامەنووس سوێد
353. موحەممەد حەمەسالح تۆفیق نووسەر، بەڕێوەبەری وەزارەتی
کار و کۆمەڵایەتی سلێمانی
354. ڕەشاد مستەفا سوڵتانی مامۆستا سوێد
355. هەدیە حەمەڕەئووف محەمەد وەرگێڕ بریتانیا
356. هێمن ڕەئووف شاعیر کەنەدا
357. جەلیل کاکەوەیس نووسەر هەولێر
358. تاهیر حاجی حەسەن نووسەر هۆڵەندە
359. حەمە کاکەڕەش شاعیر سوێد
360. گوڵاڵە نووری شاعیر، نووسەر، وەرگێڕ ئەمەریکا
361. دڵشاد عەبدوڵڵا شاعیر هەولێڕ
362. ئەردەلان هەڵەبجەیی وەرگێڕ سلێمانی
363. موفید عەبدوڵڵا نووسەر، ڕۆژنامەنووس بریتانیا
364. موحەممەد عەلی وەلی ڕۆژنامەنووس کەلار
365. عیسا چیایی شاعیر، وەرگێڕ کەلار
366. لوقمان خەیاڵی مامۆستا لە زانکۆی گەرمیان کەلار
367. هەژار فەقێ سلێمان خوێندکاری ماستەر بەشی ئەدەبیات سموود/کەلار
368. خالید محەمەد ڕۆژنامەنووس هەولێر
369. چرا عەبدوڵڵا ڕاگەیێنکار، پێشکەشکاری بەرنامە لە
کەناڵی سپێدە هەولێڕ
370. عادل محەمەد عەبدوڕەحمان خوێندکاری زانکۆ فرانسا
371. ڕێبوار عەلی نووسەر، زمانناس سلێمانی
372. عوسمان سەنگاوی ڕاگەیێنکار و بەرپرسی دەزگای
خەندەی نازدارن
373. کەریم مستەفا نووسەر، بەرپرسی ماڵپەڕی فەلسەفە
بۆ منداڵان ئۆسلۆ/نەرویج
374. برایم جەهانگیری نووسەر، ڕۆژنامەنووس کەنەدا
375. عەلی دەروێش کاریکاتۆریست، ڕەخنەگری سینەمایی کەرکووک
376. دلێر ڕەفیق ساڵەح توێژەری کۆمەڵایەتی سلێمانی
377. کاوە قوڕەیشی ڕووناکبیر بۆکان
378. جەلیل ئازادیخواز نووسەر، ڕۆژنامەنووس ئەمەریکا
379. نوورەدین عەبدوڵڵا ڕەمەزان خوێندکاری ماستەر پاریس/ فرانسا
380. محەمەد حاجی عابد هەورامی بانگخواز سوێد
381. عەلی ساڵح میران نووسەر، ڕۆژنامەنووس هەولێر
382. دارا حەمە ئەحمەد مامۆستا، نووسەر سلێمانی
383. سۆران عومەر ڕۆژنامەنووس، چالاکوانی مەدەنی سلێمانی
384. کەمال نووری مەعرووف لێکۆڵەر لە بواری مێژووی کۆن و
شارەزای شوێنەوار سلێمانی
385. سەلام مستەفا شاعیر، نووسەر سلێمانی
386. کامیل عومەر ڕۆژنامەنووس
387. سوارە قەڵادزێی شاعیر، وەرگێڕ، نووسەر سلێمانی
388. کامل محەمەد قەرەداغی شاعیر، ڕۆژنامەنووس، نووسەر
389. عەبدولخالید سابیر کەریم ڕۆژنامەنووس، مێژوونووس
390. فوئاد محەمەد ئەمین سەراج چیرۆکنووس، شانۆنامە سلێمانی
391. محەمەد عەلی عارف هەورامی نووسەر، ڕۆژنامەنووس
392. محەمەد ساڵح سەعید نووسەر، ڕۆژنامەنووس سلێمانی
393. ئەحمەد ڕەزا شاعیر، ڕەخنەگر
394. لوقمان محەمەد ڕەشید شاعیر
395. بەکر عومەر عەلی مامۆستای زانکۆ
396. مەحموود فەتحوڵڵا ئەحمەد مامۆستای زانکۆ سلێمانی
397. شێرکۆ حەمەئەمین قادر مامۆستای زانکۆ
398. بێستوون عەلی کەریم مامۆستای زانکۆ سلێمانی
399. ئالان ئەحمەد عەلی جێگری داواکاری گشتی سلێمانی
400. ڕووپاک خدر کەریم ڕاگەیێنکار سلێمانی
401. د. شیلان عومەر حوسێن پسپۆڕی زانستی بەراورد سلێمانی
402. شەماڵ ئەبوبەکر چالاکوانی مەدەنی و مامۆستای زانکۆ سلێمانی
403. نەورۆز نەوزاد چالاکوانی مەدەنی دانمارک
404. خۆشی جەلال مامۆستا سلێمانی
405. ئازاد محمەدزاده ڕاگەیێنکار و چالاکی مەدەنی
406. یووسف عیزەدین ڕۆماننوس، وەرگێڕ، نووسەر سلێمانی
407. ئاسۆ فەتحوڵڵا ئەندازیار
408. گۆران عەباس شاعیر سلێمانی
409. هەژیر عەبدوڵڵاپوور نووسەری قاموسی هەژیر (فارسی –کوردی)
بەرپرسی بەشی بەرهەمهێنانی کوردکەناڵ سەقز- کۆیە
410. دڵشاد ئەحمەد حەمەدەمین خوێندکاری دکتۆرا، سکرتێری لێژنەی
ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی هەولێر
411. ئەحلام فەتاح خوێندکاری زانکۆ دهۆک نەرويج
412. ڕێبوار نەسروڵڵا حەبیب ڕاگەیێنکار هەڵەبجە
413. بەشدار ئەبووبەکر ڕاگەیێنکار بازیان
414. نەوزاد عەزیز خدر بەڕێوەبەر سلێمانی نەڕويج
415. ئەحمەد محەمەد عەزيز ڕاگەیێنکار کەلار
416. ئارام ئەحمەد عەزيز ڕاگەیێنکار سلێمانی
417. عومەر محەمەد تەییب مامۆستا سلێمانی، نەرويج
418. یادگار ئیسماعیل محەمەد ڕاگەیێنکار سلێمانی
419. ئیدريس ئیبراهیم نەژاد ڕاگەیێنکار نەغەدە
420. مەنسوور عەزيزی ڕاگەیێنکار نەغەدە
421. شاکر محەمەد یاسين دەرمانساز دهۆک نەرویج
422. عەبدولکەريم عەبدوڕەحمان ڕووناکبیر خانەقین نەرویج
423. سەمیرە ساڵح سەعید خوێندکاری زانکۆ دهۆک نەرویج
424. مەولوود بەهرامیان ڕاگەیێنکار بۆکان
425. عوسمان عەباس ڕاگەیێنکار سەردەشت
426. حەيدەر جەمیل جاف نووسەر هەولێر
427. تەییب سەعید عەبدوڵڵا دەرچووی کۆلێژی شەریعە دهۆک، نەرویج
428. سۆران سێوکانی نووسەر سلێمانی
429. حەسەن حەمەکەریم نووسەر، مێژووناس هەڵەبجە
430. نەبەز هەورامی شاعیر تەوێڵە
431. گۆران عەباس شاعیر بیارە
432. محەمەد جەلیل عەلی بەڕێوەبەری نووسينی بانگی حەق پێنجوێن
433. مەولوود بەهرەنگ ڕاگەیێنکار شنۆ
434. محەمەد ئەحمەد ساڵح يارمەتیدەری پزيشک نەرويج
435. نەشوان زوبێر مامۆستا دهۆک
436. عوسمان عەبدوڵڵا ئەندازيار نەرويج
437. ئاراس مەجید ڕەحیم خوێندکاری زانکۆ نەرويج
438. حاجی زرنکی مامۆستا دهۆک، نەرويج
439. سالم حاج نووسەر، ڕۆژنامەنووس دهۆک
440. د. ئومێد بارزان مامۆستای زانکۆ کەلار
441. د. ئیبراهیم عەبدوڕەحمان مامۆستای زانکۆ کەلار
442. دلێر ئیبراهیم ڕۆژنامەنووس لە ڕێکخراوی زمانناسی هەولێر
443. کۆچەر ئەنوەر نایف ڕۆژنامەنووس لە ڕێکخراوی زمانناسی هەولێر
444. د. فارووق قەرەداغی مامۆستای زانکۆ کەلار
445. باباڕەسووڵ نووری ڕەسووڵ مامۆستای زانکۆ هەولێر
446. هەمزە حوسێن مامۆستای زانکۆ قەڵادزێ
447. عومەر موهتەدی وەرگێڕی کوردی، فارسی، سوێدی سوێد
448. پەروین میرزایی مامۆستای زمانی ئینگلیزی، زمانەوان جوانڕۆ/ کرماشان
449. سابیر ڕێکانی چالاکوانی مەدەنی دهۆک، سوێد
450. شیلان ڕێکانی چالاکوان دهۆک، سوێد
451. ویداد دەربەندیخانی مامۆستا سوێد
452. دڵسۆز عەزیز چالاکوانی بواری مافی ژنان سلێمانی، سوێد
453. مەحموود یونس چالاکوان دهۆک، سوێد
454. زیاد عوسمان خوێندکاری زانکۆ دهۆک
455. مەلا عوسمان سپینداری زانای ئایینی دهۆک، سوێد
456. بێوار موحسین خوێندکاری زانکۆ دهۆک، سوێد
457. ئازاد موحسین خوێندکاری زانکۆ دهۆک، سوێد
458. کەوسەر موحسین خوێندکاری زانکۆ دهۆک، سوێد
459. یونس سلێمان ئەحمەد نووسەر، مامۆستای زمان و
ئەدەبی کوردی زەڕایەن/ شارەزوور
460. عەباس شوان نووسەر فینلەندا
461. ڕێزان مەجید شەریف دانەری کتێبێکی ئەلفوبێی کوردی سلێمانی
462. ئەندازیار عوسمان حەمە ڕەشید نووسەر سلێمانی
463. ئیبراهیم میکە عەلی ئەردەلانی نووسەر لە هزری سیاسی سلێمانی
464. سەردار ئەمین چالاکوانی مەدەنی و مافی مرۆڤ لەندەن/ بریتانیا
465. د. ئەرشەد مەعرووف پزیشک سوێد - کوردستان
466. عادل شاسواری شاعیر، ڕۆژنامەنووس سلێمانی
467. عەبدولکەریم ئەحمەد نووسەر، ڕۆژنامەنووس هەولێر
468. فه همی حەمه تۆفيق ڕۆژنامەنووس و مامۆستا سلێمانی
469. بەدرەددین عوسمان مافناس سلێمانی
470. حەميد حەمە تۆفيق مامۆستا هەڵەبجەی شەهيد
471. جووتيار فايق مامۆستا هەڵەبجەی شەهید.[1]
ئەم بابەتە 824 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | Facebook.Sudad Rasool
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 10
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-09-2012 (12 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: دیجیتاڵ
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 13-09-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 13-09-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 13-09-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 824 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
ئاوڵە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
هونەری نووسینی دراما
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,395
وێنە 105,679
پەرتووک PDF 19,149
فایلی پەیوەندیدار 96,386
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
ئاوڵە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
هونەری نووسینی دراما
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.797 چرکە!