پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,416
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئایشمان لە کوردستان
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دڵشاد حامید دەروێش

دڵشاد حامید دەروێش
دڵشاد حامید دەروێش

ئیمپڕاتۆرییەتی عوسمانی کە لە دواساڵەکانی تەمەنیدا پیاوە نەخۆشەکەی پێ دەگوترا، لە جەنگی ساڵی [1877-1878]دا تووشی شکستێکی کەمەرشکێن هات و ڕووبەرێکی بەرفراوانی هەرێمەکەی کەوتە ژێر دەستی ڕووسیاوە. دواهەمین سووڵتانی عوسمانی واتە سوڵتان عەبدولحەمید ئەرمەنییەکانی بە هۆکاری سەرەکیی ئەم دۆڕان و گلانە دەزانی، لەبەر ئەوەی ئەرمەنەکان بەهۆی مەسیحیبوونیانەوە لایەنگیری ڕووسەکان بوون، زیاتر لەمە، هەندێکیشیان لە سووپای ڕووسیادا دژ بە عوسمانییەکان دەجەنگان. سوڵتان کەڵکەڵەی تۆڵەسەندنەوە ئارامی لێ بڕیبوو، بە چاوبڕین لەم ئامانجە و بە پاساو و بەهانەی بۆڕدانی سوپای ڕووسیا لە ساڵی [1891]دا لە هۆز و تیرە کوردەکان سوارەکانی حەمیدییەی چێ کرد و دەستڕۆییەکی فراوانیشی پێدان، بە جۆرێک وەک دەگێڕنەوە ئەرزش و سەنگیان بۆ کەس دانەناوە و چییان خواستبێ بێ سڵەمینەوە کردوویانە. بەهۆی سوارەکانی حەمیدییەوە سوڵتان عەبدولحەمید پێگەیەکی باڵای لە نێو کورداندا بۆ خۆی دەستەبەر کرد و نازنای [باڤێ کوردا] واتە باوکی کوردانی لێ نرا. ئەمە لە کاتێکدا بەهۆی شەڕ و کوشتارەکانییەوە، ئەرمەن و ئەوانی دیکەدا بە سوڵتانی سوور یانژی سوڵتانی خوێنڕێژ ناودێر دەکرا.

لە ساڵی [1894]دا ئەرمەنەکانی دەورووبەری شاری مووش ڕەتیان کردەوە باج و سەرانە بدەنە دەرەبەگ و ئاغا و دەستڕۆیشتووە کوردەکان. پەرچەکرداری دەوڵەت بێبەزەییانە بوو، لە ماوەیەکی کەمدا چەندان هەزاری بە ژن و منداڵ و پیرەوە لێ کوشتن. هەر لەو سەروبەندەدا ئەرمەنەکان لە ئیستەنبوڵ و زۆرێک لە ناوچە کوردییەکان ڕووبەڕووی زنجیرەیەک کۆکوژی و قڕکردن بوونەوە. کە بەداخەوە سوارەکانی حەمیدییە ڕۆڵێکی بەرچاوی تێدا هەبوو. هەموو ئەوەی ڕوویاندا بەشێکی ماجەراکەیە، شەپۆلێکی بەگوژمتر لە سەردەمی [تورکە لاوەکاندا] سەرڕێکەوت، لە [24/ 4/ 1915]دا زیاد لە دوو سەد و پەنجا ئەرمەنی کە خاوەن باندۆر و شوێنپەنجەی حاشاهەڵنەگر بوون لە بوارەکانی ئابووری و ڕامیاری و کۆمەڵایەتیدا لە ئەستەنبوڵەوە ڕاپێچی ئەنقەرە کران و لەوێندەر کۆکوژ کران. دوای فەوتکردنی فیگۆر و پایەدارانی ئەرمەن، کەوتنە گیانی ئەرمەنە ڕەش و ڕووتەکە. لە شەپۆلی دووەمی ئەمەنۆسایددا دیسان سوارەکانی حەمیدییە بە قەبارەی خۆی بەشدار بوو، بەگوێرەی هەندێک ئامار کوشتاری سەردەمی سوڵتان عەبدولحەمید سێسەد هەزاری تێپەڕاند، هی تورکەلاوەکانیش کە لە ساڵی [1908]دا کۆدێتایان بەسەر سوڵتاندا کرد و ڕەشمەی دەسەڵاتیان کەوتە دەست، یەک ملیۆن و نیو بوو، ئەوانەی وڵاتبەدەریش کران و بە جیهاندا پەڕاگەندە بوون، خۆی دا لە هەشت سەد هەزار.[1]

مەبەستی ئەم نووسینە گواستنەوەی کتومتی ئەوە نییە کە لە سەر دەستی کورد بەسەر ئەرمەنەکاندا هێنراوە. بەقەد ئەوەی هەوڵێکی ڕەخنەیییە بە ئاراستەی پرسیار دانان لەسەر ئەو تێکستە کوردیانەی لە پەیوەندیدا بە پرسی ئەرمەنۆسایدەوە هاتوونەتەدەر، بەدەر لە بارگاویبوونی ئەم تێکستانە بە کەشێکی سۆزەکییانەی ئەوتۆ کە ئاستەمە تێیدا گفتوگۆیەکی عەقڵانی سەرپێ بکەوێت، [2]زۆرێک لەم تێکستانە بۆ بێتاوان نیشاندانی کورد، ئەم دوو ئارگومێنتانەیان ڕاستەوخۆ هەندێک جاریش ژێرەوانکێ و ناڕاستەوخۆ لە هەناوگرتووە:-

یەکەم: ژمارەیەک کورد داڵدەی هەندێک ئەرمەنیان داوە و لە پڕۆسەی قڕکردنەکەدا پاراستوویانن.

دووەم: کوردانی نێو ڕیزەکانی سوارەی حەمیدییە بەشێک بوون لە دام و دەزگا سوپاسییەکانی سوڵتان عەبدولحەمید، خۆ بە خۆ هیچیان نەکردووە، ئەوان تەنیا فەرمانە میرییەکانیان جێبەجێ کردووە.

ئێمە لەم نووسینەدا شوێن ئەم دوو خاڵە دەکەوین، سەرەتا دەست و پەنجە لەتەک خاڵی یەکەمدا نەرم دەکەین، لە خاڵی یەکەمدا دوو هەڵەی لۆژیکی ئامادەن، ئەوانیش بریتین لە هەڵەی لۆژیکی بەدوایدا نایەت و هەڵەی داڕشتن:

1- بەدواییدا نایەت IT Does Not Follow

ئەم هەڵەیە کاتێک ڕوو دەدات ڕایەڵ و پەیوەندی لەنێوان پێشەکی یاخود پێشەکییەکان [Premises] و دەرەنجام[Conclusion]دا نامێنێت. بۆ نموونە [A] بە هاوژینەکەی بڵێت: [تۆ هاوسەری منیت، بۆیە دەبێت ئەوە بکەیت کە پێتی دەڵێم]، یاخود [ئاسمان شینە، دەریاش شینە، کەواتە ئاسمان بریتییە لە دەریا]. خاڵی یەکەم پێمان دەڵێت: [ژمارەیەک لە کوردەکان ژیانی ئەرمەنەکانیان پاراستووە، کەواتە ناکرێت کورد بە ئەرمەنۆساید تۆمەتبار بکرێت]. ئەوەی کەمەکێک دەرگیری بیرکردنەوەی ڕەخنەیی بووبێت لە یەکەم نیگادا بۆی دەردەکەوێت دەرەنجامی [بێتاوانی کورد لە ئەرمەنۆسایدا] بە دڵنیایییەوە بە دوای پێشەکی[بوونی کوردانێک کە ژیانی چەندان ئەرمەنییان پاراستووە] نایەت. تاکە دەرەنجامێک دوای ئەو پێشەکییە بکەوێت ئەوەیە هەندێک لە کوردەکان نەک هەر تەنیا بەشدار نەبوون، بەڵکو هەڵوێستێکی جوامێرانەشیان نواندووە و سەرەڕای مەترسییەکان، ژیانی چەندان ئەرمەنییان پاراستووە. کەواتە لە سۆنگەی ئەوەی وتمان دەبێت ئەم ئاگومێنتە بەم چەشنە دابڕێژرێتەوە: [ژمارەیەک لە کوردەکان ژیانی ئەرمەنەکانیان پاراستووە، کەواتە هەموو کوردەکان لە ئەرمەنۆسایدا بەشدار نەبوون].

2- هەڵەی داڕشتن Fallacy Of Composition

ئەم هەڵەیە وەختێ ڕوو دەدات کەسێک وا دادەنێت ئەوەی لە پەیوەندیدا بە تاکەکان و بەشەکانەوە ڕاستە، بۆ گشتیش ڕاستە، بەبێ ئەوەی ئەم بازدانە لە هەندەکەوە بۆ هەمەک پشت بە بەهانەیەکی لۆژیکی ببەستێت. بۆ نموونە [هەموو بەشەکانی ئەم ئامێرە سووکەڵەن، کەواتە ئەم ئامێرە سووکەڵەیە] یاخود [پڵنگ لە مرۆڤ زیاتر گۆشت دەخوات، کەواتە پڵنگەکان لە مرۆڤەکان زیاتر گۆشت دەخۆن]. یانژی [ئەم مامۆستایەی زانکۆ زیرەکە، کەواتە مامۆستایانی زانکۆ زیرەکن]. ئەم هەڵەیە لە خاڵی یەکەمدا ئارایی هەیە، چوونکە بوونی ژمارەیەک کورد کە گیانی ئەرمەنەکانیان ڕزگار کردووە بووەتە بەهانە و بیانوو و هەنجەت بۆ بێتاوانکردنی میللەتێک. کەواتە خاسیەتێک، جوامێرییەک کە لە ژمارەیەکی کەمی کوردا هەبووە، دراوەتە پاڵ نەتەوەیەک. نووسەرانی کرد دەبوو لەودیو تاسە و کەڵکەڵە ناسیۆنالیستییەکانیانەوە بنووسن و شتەکان وەک ئەوەی هەن بگوازنەوە، چونکە ئەگەر ژمارەی ئەم ڕزگارکەرانە زۆر بوونایە بۆچی لە شارێکی وەکوو بەدلیسدا لە هەژدە هەزار ئەرمەنی سێسەد بۆ چوار سەد ژن و منداڵ مانەوە؟ بۆ لە ئەرزڕوومدا لە کۆی بیست و پێنج هەزار تەنیا دوو سەد کەسێک قوتاریان بوو؟ لە هەنتەشی ئەو هەموو قارەمانەدا بۆچی لە مووشدا کە نزیکەی بیست و پێنج هەزار ئەرمەن لێ دەژیا، تاقیان لێ دەرنەچوو؟![3]


چەند چەکدارێک لە سوارەی حەمیدییە
پاساوی دووەمی نووسەرانی ئەم دەقە ئەوەیە کوردانی نێو ڕیزەکانی سوارەی حەمیدییە بەشێک بوون لە دام و دەزگا سوپاسییەکانی سوڵتان عەبدولحەمید، دەیانەوێ بڵێن ئەوەی کردوویانە بە خواست و ویسی خۆیان نەبووە، بەڵکوو بە فەرمانی میری جووڵاونەتەوە. بە دەربڕینێکی دیکە کوردانی نێو ڕیزەکانی سوارەی حەمیدییە هیچ نەبوون جگە لە پێکارێک [الوسيلة] یاخود ئامرازێک [أداة] بەدەست دەسەڵاتدارانەوە. لەم بەستێنەدا توێژەرێک نووسیویەتی: […. ئەو کوردانەی لەو قەسابخانەیەدا بەشداربوون، تەنها کەرەستە و ئامێری دەستی دەوڵەت بوون و هیچ وەختێ کورد وەک میللەت بەشداری نەکردووە …….].[4]یەکێکی دیکە جەخی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە: [….. نابێت ئەوەش لەسەر کورد تۆمار بکرێت وەک هەندێک کۆلکە نووسەر کردوویانە، چونکە لە ڕاستیدا ئەوە سوپایەکی سەر بە حکوومەت بووە و فەرمانی حکوومەتی جێبەجێ کردووە و نەیتوانیوە لە بڕیاری حکوومەت دەرچێت، ئەوانیش وەک هێزی پۆلیس و سوپا وابوون و هیچ کات نوێنەری گەلی کرد نەبوون].[5] هەروەتر لە لاپەڕە [145]ی کتێبی مێژووی نوێ و هاوچەرخی پۆلی دوازدەهەمی ئامادەییی وێژەییدا کە مەنهەجە و خوێندنەوەی ناچارییە بۆ هەموو ئەو قوتابییانەی لە لقی وێژەیی دەخوێنن، هاتووە: [سوارەی حەمیدییە لە کوشتاری بەکۆمەڵی گەلی ئەرمەندا ڕۆڵێکی خراپی بینی، ئەو کوشتارەی لەساڵی 1894زوە دەستی پێ کرد و بەسەدان هەزار ئەرمەنی تێدا کوژرا. ئەوەی پەیوەندی بە کوردەوە هەیە ڕاستە بەشێک لە دەرەبەگ و سەرەک خێڵ و پیاوە ئایینییەکان لە ڕیزەکانی فەوجەکانی سوارەی حەمیدییەدا کۆ ببوونەوە و لە کوشتاری بەکۆمەڵی ئەرمەندا بەشدارییان کردبوو، بەڵام دەبێت ئەو ڕاستییەش لەبەرچاو بگیرێ کە ئەمانە بەشێک بوون لە دام و دەزگا سوپایی و ئیدارییەکانی سوڵتان عەبدولحەمید و بە فەرمانی دەوڵەتیش دەجووڵانەوە].

بیانووی ئەم توێژەر و نووسەرانە و هاوڕا و ئاو بیرەکانیان ئەوەکەی ئەدۆلف ئایشمان [Adolph Eichmann]مان بیر دەهێنێتەوە. ئایشمان لە ساڵی [1906] لە شاری [سولينگين]ی ئەڵمانیا لەدایک بووە، هەر زوو بهەڤڕا لەتەک ئەندامانی خێزانەکەی چووەتە نەمسا، لەوێندەر خوێندنی ناوەندی تەواو دەکات، دواتر لە ئەندازیاری میکانیکدا دەست بە مەشق دەکات، وەلێ تەواوی ناکات. لە ساڵی [1932ز] بە هاندانی یەکێک لە خزمەکانی پەیوەندی بە پارتی نازییەوە دەکات و بە درێژاییی چەندان ساڵ بە هیرارکییەتی سەربازی و کارگێڕیی نازییەکاندا هەڵدەزنێ تاوەکوو دەبێتە یەکێک لە کۆڵەکەکانی ڕایخی سێیەم. ئایشمان ناوێکی لکاوە بە هۆڵۆکۆست[Holocaust]ەوە، کارە سەرەکییەکەی گواستنەوەی جووەکان بوو لە سەرانسەری قەڵەمڕەوی ڕایخی سێیەمەوە بۆ کامپەکانی قەڵاچۆکردن. دوای داڕمانی نازیزمیش، ئایشمان لە ئەرجەنتین گیرسایەوە و بە ناوێکی دیکەوە بۆ ماوەیەک توانی درێژەی بە ژیانی خۆی بدات تاوەکوو لە ساڵی (1960)دا لە بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەرجەنتین لەلایەن دەزگای مۆسادەوە قۆڵبەست کرا و بەبێ ڕەزامەندی ئەرجەنتین هێنرایە ئیسرائیل، پاش دادگاییکردنی لە ساڵی [1962ز]دا لە سێدارە دەدرێت.

خانمە فیلۆسۆفی [ئەڵمانی – ئەمەریکی] بە ڕەگەز جوو هانا ئارێنت [Hannah Arendt] گرێبەستێک لەتەک ڕۆژنامەی نیویۆرکەردا واژوو دەکات، بەگوێرەی گرێبەستەکە ئارێنت دەبوو ئامادەی دادگاییکردنەکەی ئایشمان بێت و ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی لەبارەی دادگاییکردنەوەکەوە بە زنجیرە بڵاو بکاتەوە، دواتر ئارێنت ئەم ڕاپۆرتانە لە کتێبێکدا بەناوی بە ناونیشانی (ئایشمان لە ئۆرشەلیم، ڕاپۆرتێک لەبارەی پوچێتیی خراپەکاری- Eichmann in Jerusalem: A Report on the Banality of Evil) سەرەتا بە زوانی ئینگلیزی لە ساڵی [1963ز]دا و پاشان بە ئەڵمانی لە ساڵی [1964ز]دا بڵاو کردەوە.


هانا ئارێنت (1906-1975) فەیلەسووفی ئەلمانی-ئەمریکایی
ئەوەی زیاد لە هەر شتێکی دیکە سەرنجی ئارێنت کەمەندکێش دەکات پێداگیریی بەردەوامی ئایشمانە لەسەر ئەوەی کە ئەو تەنیا ئەرکی سەرشانی خۆی ڕاپەڕاندووە، ملی بۆ یاسا و ڕێساکان کەچ کردووە و فەرمانەکانی بنپێ نەخستوون و پایەماڵی نەکردوون. هەروەتر جەختکردنەوەی لەسەر ئەوەی کە بە هیچ جۆرێک ڕقی لە جووەکان نەبووە، هەرگیزیش نەیویستووە کەسێک بکوژێت، خۆی واتەنی ئەو دڕندەیە نییە کە باسی دەکەن. بە بۆچوونی ئارێنت گەرچی ئایشمان بە قووڵی بەشدار بوو لەوەی پێی دەگوترا چارەسەری کۆتایی [Final Solution] کە بریتی بوو لە قڕکردنی جووەکان، کەچی هیچ نیەتێکی تاوانکاری نەبوو، ڕاستییەکەی ئایشمان تەنیا پێکارێک بوو، پێکاری جێبەجێکردنی فەرمانەکانی فوهرەر. دوا ڕستەکانی ئایشمان ئەمانە بوون: [ئەوە مەبەستی من نەبووە خەڵکی بکوژم، قڕکردنەکە بڕیاری سەرکردایەتی سیاسی بوو، سوورم لەسەر ئەوەی تاوانی من ئەوەیە گوێڕایەڵێکی باشی فەرمانەکان بووم … نها من وەک قوربانییەکان قوربانیم]. کەواتە ئێمە لە بەردەم کەسێکداین کە خراپەی کردووە بەبێ ئەوەی خراپ بێت. بە دەربڕینێکی دیکە، خراپەیەک هەیە ڕیشەکانی ناچنەوە نێو دونیای ناوەکی ئەو کەسەی کردوویەتی. ئارێنت ئەمەی ناو ناوە پوچێتیی خراپەکاری [Banality of Evil]. ئەو لە کۆتایییەکانی [ئایشمان لە ئۆرشەلیم]دا ڕستە بەناوبانگەکەی خۆی دەنووسێت: […… ئێمە هەرچی بکەین ناتوانین لە ناخی ئایشماندا نیەتێکی دۆزەخی قووڵ یاخود شەیتانی بدۆزینەوە….].[6]

هەرچەندە قسەکردن لەبارەی سوژەی ئایشمانییەوە لە دەرەوەی سیستەمێکی تۆتالیتاردا بێ کێشە نییە، بەڵام ئێمە هەر دەپرسین ئایە دەکرێت وەک چلۆن [ئایشمان]مان تەنیا بە پێکاری جێبەجێکردنی فەرمانەکانی فوهرەر دانا، ئاوهاش کوردانی نێو ڕێزەکانی سوارەی حەمیدییە بە ئامرازی جێبەجێکردنی فەرمانەکانی سوڵتان و بڕیاربەدەستان لە قەڵەم بدەین و لە هەموو ویستێکی تاوانکاری و بەدکاری دایانبماڵین؟ هەڵبەت بە دڵنیایییەوە بۆ بەشێک لە کوردانی نێو ڕیزەکانی سوارەی حەمیدییە قڕکردنی ئەرمەن و کەمە ئایینی و ئایینزاییەکانی دیکە تەنیا جێبەجێکردنی فەرمان بووە، بەڵام ئەمە لە بەرپرسیارێتی قوتاریان ناکات، بە بڕوای هانا ئارێنت هەرچەندە ئایشمان لە پێکارێک زیاتر نەبوو، بەڵام هەر تاوانبارە، نەک لەبەر ئەوەی کە خودان سروشتێکی خراپە، بەڵکوو لەبەر ئەوەی بووەتە پێچکەیەک لە ماشینە گەورە و ئاڵۆزەکەی نازیزمدا، ئەمە لە کاتیکدا دەیتوانی بڕیارێکی ئازایانە دژ بە سیستەمی نازی بدات.[7] بە درێژکردنەوەی هەمان لۆژیک دەڵێین دانانی کوردانی نێو فەوجەکانی سوارەکانی حەمیدییە بە پێکار، ئەوان لە پەرپرسیارێتی قوتار ناکات، چونکە دەکرا بەشێک نەبن لەو کوشتارەدا. لەمەش بترازێت، ناتوانرێت هەموو کوردانی نێو فەوجەکانی سوارەی حەمیدییە بە پێکارێک یانژی بە ئامرازێک دابنێین. چونکە بۆ بەشێکیان جینۆسایدی ئەرمەن بەر لەوەی جێبەجێکردنی فەرمانی میری بێت، بەر لەوەی پاراستنی ئەو ناوچەیە بێت کە ئەرمەن بە ئەرمینیای ڕۆژئاڤا و ئێمەش بە کوردستانی باکور ناوزەدی دەکەین، بەر لەوەی هەر شتێکی دیکە بێت، جینۆسایدی ئەرمەن بۆ ئەوان جیهاد بووە. بە بێ بیرۆکەی جیهاد و سووننی بوونی کورد، نە لە بەشداری کورد لە قڕکردنی ئەرمەنەکاندا تێدەگەین، نە دەشتوانین ڕاڤەی ئەوە بکەین بۆچی لە پاڵ ئەرمەنەکاندا کوردانی ئێزدی و عەلەوی لەسەر دەستی سوارەکانی حەمیدییە کە زۆرینەیان کورد بوون، دووچاری کوشتن و شاربەدەرکردن بوون.

کلیلەوشە: هانا ئارێنت، سوارەی حەمیدییە، ئەرمەنۆساید، پوچێتیی خراپەکاری. ئایشمان.

سەرچاوەکان:

1- الدکتور کمال مظهر احمد, کردستان في سنوات الحرب العالمية الاولی, ط3, دار الفارابي – دار آراس للطباغة والنشر, 2013.

2- حنة ارندت, ايخمان في القدس تقرير عن تفاهة الشر, ترجمة: ا. نادرة السنوسي, تقديم: د. علی عبود الحمداوي, ابن النديم للنسر والتوزيع – دار الروافد الثقافية- ناشرون, ط1, 2014, الجزائر- لبنان.

3- ڕشيد العلوي, الفلسفة بصيغة المؤنث, الشرط الإنساني ومشکلة الشر, مؤسسة هنداوي سي اي سي, 2017.

4– Arnold J. Toynbee, Armenian Atrocities: the Murder of a Nation with a Speech delivered by Lord Bryce, London- New York, 1915.

[1]– بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر کوشتاری ئەرمەنەکان و ڕۆڵی کور تێیدا دەتوانن بڕواننە:-

– الدکتور کمال مظهر احمد, کردستان في سنوات الحرب العالمية الاولی, ط3, دار الفارابي – دار آراس للطباغة والنشر, 2013, ص245 ومابعدها.

-Arnold J. Toynbee, Armenian Atrocities: the Murder of a Nation with a Speech delivered by Lord Bryce, London- New York, 1915.

[2]– ئەم هەڵەیە بە لاتینی [Argument ad misericordiam]ی پێدەگوترێت، هەروەتر بە(Galileo Argument)ش بەناوباگە. ئەم هەڵەیە بەم جۆرە ڕوودەدات: [A] بانگەشەی شتێک دەکات، بەڵام بە جۆرێک بەزەیی ئەوانی دیکە کەمەندکێش بکات، کەواتە بانگەشەی [A] دەبێت ڕاست بێت. بۆ نموونە [هاوسەرەکەم زۆر نەخۆشە، من ئاتاجی ئەم کارەم، تاوەکو تێچووی دەرمانەکانی دابین بکەم، بڕوابکە من بۆ ئەم کارە گوونجاوم].

[3]– بۆ ئەم ئامارانە بڕوانە: الدکتور کمال مظهر احمد,مصدر سابق, ص263و 264.

[4]– محەمەد حەمە ساڵح تۆفیق، جینۆسایدی ئەرمەن و ڕۆڵی کورد تییدا، لە بڵاوکراوەکانی ئینیستتیوتی نارین بۆ توێژینەوە و بڵاوکردنەوە ژمارە (12)، 2020، ل 140.

[5]– ئاراممەجیدشەمێرانی، پەیوەندیکوردوئەرمەنوبێتاوانیکوردلەجینۆسایدیئەرمەن، 2014، ل18.

[6] – حنةارندت, ايخمانفيالقدستقريرعنتفاهةالشر, ترجمة: ا. نادرةالسنوسي, تقديم: د. علیعبودالحمداوي, ابنالنديمللنسروالتوزيع – دارالروافدالثقافية- ناشرون, ط1, 2014, الجزائر- لبنان، ص350.

[7]– ڕشيد العلوي, الفلسفة بصيغة المؤنث, الشرط الإنساني ومشکلة الشر, مؤسسة هنداوي سي اي سي, 2017, ص109.[1]
ئەم بابەتە 534 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | https://jineftin.krd/
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 20-07-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 03-10-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 04-10-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 534 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
شای بازان
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
یادە زیندووەکان
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,416
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
شای بازان
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
یادە زیندووەکان
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!