پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
30-04-2024
ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا
ڤیدیۆ
هەولێر؛ دڵخۆشی خەڵک بە بۆنەی وەستانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ساڵی 1988
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
وتاری جەلال تاڵەبانی لەبەردەم خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,775
وێنە 106,208
پەرتووک PDF 19,175
فایلی پەیوەندیدار 96,624
ڤیدیۆ 1,329
ژیاننامە
هادی مەحمود
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ...
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ڕووناکبیرانی چەپ و کورد: نموونەی ئێدوارد سەعید، حەمید دەباشی و تارق عەلی
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تارق عەلی، حەمید دەباشی، ئێدوارد سەعید

تارق عەلی، حەمید دەباشی، ئێدوارد سەعید
د. بەرزوو ئەلیاسی
وەرگێڕانی: مسلم ئەحمەدی

یەکێک لە دیارترین نیشانەکانی گوتاری ڕووناکبیریی چەپ تاوانبارکردنی هێزە ڕۆژئاواییەکانە بەوەی کە سەرچاوەی ئەو هەموو خراپەکارییانەن وا لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا ڕوو دەدەن. ئەم خراپەکارییانە زۆرتر لەژێر ناوی ئەمپریالیزم، کۆلۆنیالیزم، نیۆلیبرالیزم، داگیرکاری، ڕاهێنانی تیرەگەری ئایینی، شەڕ، چەوسانەوەی ئابووری و هتد باس دەکرێن.

ئەم هەڵوێستە چەپییە لە چوارچێوەی ڕۆژهەڵاتی ناویندا ئاشکراتر بەر چاو دەکەوێ، چون دەبینین نووسەران و توێژەرانێکی وەک ئێدوارد سەعید، تارق عەلی و حەمید دەباشی زۆر جاران و بە ئارەزووی خۆیان چوونەتە بەرەی فەلەستینیەکان و دژ بە ئەمریکا و ئیسراییل هەڵوێستیان گرتووە، بەڵام بە دەگمەن باسی ئازارە سیاسییەکانی حەشیمەتی زۆری کوردانی ڕۆژهەڵاتی ناوینیان کردووە؛ حەشیمەتێک کە کەوتۆتە بەر هەڵاواردنی ئێتنیکی، کۆمەڵکوژی، زمانکوژی و توانەوەی فەرهەنگی.

ئەوەی زۆر جێی تێڕامانە ئەوەتە کە ئەگەرچی هێزە کۆلۆنیالییەکانی وەک بریتانیای مەزن و فەڕەنسا بوون کە سەرەتا سنوورە گرێبەستییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینی هاوچەرخیان کێشا، بەڵام ئەویترە سەردەستەکانی کورد بریتانییەکان، فەڕەنسییەکان، ئەمریکییەکان یان ئیسراییلییەکان نین، بەڵکوو حکوومەتی تورکی، ئێرانی، سووری و هەتاکوو ئەم دواییانەش عێراقییە.

ئەم حکوومەتانەن کە گەلی کوردیان خستۆتە ژێر ڕکێفی فەرهەنگی، سیاسی و ئابووری خۆیان.


تارق عەلی، حەمید دەباشی، ئێدوارد سەعید
لەحاڵیکدا کە بەشێکی زۆر لە نووسەران و ڕووناکبیرانی چەپ بەردەوام پەسنی بزووتنەوەگەلێکی ناسیۆنالیستی وەک بزووتنەوەی فەلەستینی دەدەنەوە و بە بزووتنەوەیەکی دژەئەمپریالیستی/دژەڕەگەزپەرستی/دژەکۆلۆنیال ناوزەدی دەکەن، هەندێکیان بە بێ ئەوەی پارچەپارچە کردنی شوناسی کوردی بە درێژایی مێژوو ببینن هەوڵی ئەوە دەدەن کە بزووتنەوە ناسیۆنالیستییەکانی کورد وەک کێشەی ناوخۆیی حکوومەتە پێوەندیدارەکانیان لێک بدەنەوە و بەمجۆرەش بیخەنە پەراوێز و دەنگی کپ بکەن.

ئەم ڕووناکبیرانە (بۆ نموونە تارق عەلی و حەمید دەباشی) زۆرتر لایەنگری پاراستنی باڵادەستیی حکوومەتە دەسەڵاتدارەکانی ئێستای ناوچەکەن (حکوومەتگەلێک کە خۆیان بە دەستی هیزە ئەمپریالیستی و کۆلۆنیالەکان چێ بوونە) تاکوو ئەوەی بیانەوێ ئەم حکوومەتانە بگۆڕن یان پشتیوانیی لە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد بکەن.

تەنانەت پتر لەمەش، بزووتنەوە ناسیۆنالیستییەکانی کورد زۆربەی کات وەک بریکاری پلانی ئەمپریالیستی و زایۆنیستی دژی حکوومەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین سەیر دەکرێن. ئێران، عێراق، سووریە، و تورکیا زۆر جاران ئەم گوتارەیان بۆ پشتگوێ خستنی داخوازییە سیاسی، ئابوورییەکانی گەلی کورد و مافە فەرهەنگییەکانیان بە کار بردووە.

نووسەران و ڕووناکبیرانی بەناوبانگی چەپ وەک نوام چامسکی، هارۆڵد پینتێر و داریۆ فۆ زۆر گشتگیرتر و ڕێک وپێکتر لە کەسانێک وەک تارق عەلی، ئێدوارد سەعید و حەمید دەباشی بارودۆخی گرووپە چەوساوە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینیان نواندووەتەوە.

چامکسی کە پشتیوانێکی تەواوی دۆزی فەلەستین و هاوڕێی سەعیدی کۆچ کردوویش بووە بەردەوام هەم سیاسەتە نەگریسەکانی حکوومەتی تورکیای دژی کوردان ئیدانە کردووە هەم بازرگانیی چەک وچۆڵی ئەمریکا لەگەڵ تورکیا.

چامکسی کە پشتیوانێکی تەواوی دۆزی فەلەستین و هاوڕێی سەعیدی کۆچ کردوویش بووە بەردەوام هەم سیاسەتە نەگریسەکانی حکوومەتی تورکیای دژی کوردان ئیدانە کردووە هەم بازرگانیی چەک وچۆڵی ئەمریکا لەگەڵ تورکیا. پینتێریش هەر زۆر زوو لەگەڵ بزووتنەوەی دژەئاپارتاید کەوت و بەرهەڵستکارێکی توندوتۆڵی هێرشی بە ڕێبەری ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی 2003 بوو، بەڵام هاوکاتیش پشتیوانیی لە مافە زمانییەکانی کورد دەکرد و لە بەر ئەمەش کەوتە بەر ڕقی تورکیا.

“داریۆ فۆ“ش بەمجۆرە ڕۆژنامەکانی تورکیای دواند: “کوردستان دەژیت. کوردستان ئاگرێکە کە لە مێشکی تەک بە تەکی ئەو 35 ملوێن کەسەی کە شوناسەکەیان لێ دزراوە و لە تورکیا، عێراق و ئورووپا کراونەتە پەنابەر بڵێسە دەستێنێ. بڵێسە دەستێنێ و لە ئاگرەکانی نەورۆزدا دەبووژێتەوە و دەژیت، لەو زیندانانە دەبووژێتەوە کە 12000 زیندانی سیاسییان لە زیندانە تاکەکەسییەکانیدا حەشار داوە. ئاگرێکە کوردستان و لە بیرەوەری هەموو ئەوانەدا دەژیت کە بێ سەر و شوێن کەوتوون، ئاگرێکە کوردستان و لە جێی برینەکانی هەموو ئەوانەدا دەژیت کە بێ سەروشوێن کەوتوون، ئاگرێکە کوردستان و لە جێی برینی هەموو ئەوانەدا دەژیت کە ئەشکەنجە کراون. ئاگرێکە کوردستان و لە چیاکانی بەرخۆدانی جەماوەریدا، ئەوەی دنیای ڕۆژئاوا ناوی لێ ناوە تێرۆریزم، بڵێسە دەستێنێ و شەماڵە دەکا”.

پێچەوانەی چامکسی، پینتێر و فۆ، ئێدوارد سەعید نە تەنها مافە نەتەوەییەکانی کوردی دانیشتووی دوو وڵاتی ژێر دەسەڵاتی عەرەبی عێراق و سووریای خستە پەراوێزەوە، بەڵکوو تەنانەت کاتێک ڕژیمی سەدام لە دەیەی 1980دا کوردانی کیمیاباران کرد هەڵس وکەوتێکی لێبوردخوازانەی گرتە بەر. تاقە جارێکیش کە ئێدوارد سەعید پشتی بەستۆتە ڕاپۆرتی سی ئای ئەی کاتێک بوو کە ڕاپۆرتەکە گومانی خستبووە سەر ڕاست بوونی ئەو هەواڵانەی دەیانوت ڕژیمی سەدام چەکی کیمیایی دژی کورد بە کار بردووە و سوپای ئێرانی بە تاوانباری ئەم کارەساتە ناو دەبرد.

سەعید لە گۆڤاری لاندن ڕێڤیوو ئاف بۆکسدا نووسیبووی ئەو “بانگەشەیە کە گوایە عێراق هاووڵاتیانی خۆی کیمیاباران کردووە زۆرجار دووپات بۆتەوە. بەڵام ئەو پەڕی بانگەشەیەکی گوماناوییە.”

ئەوە جێی سەرسووڕمانە کە ئاکام بەندییەکەی سەعید لەگەڵ بەرژەوەندی ئەمریکا یەکی دەگرتەوە، ئەو کات بەرژەوەندی ئەمریکا لەوەدا بوو کە دەنگی نێونەتەوەیی لە بەرانبەر تاوانەکانی ڕژێمی سەدام دژی کورد و شیعەی عێراق کپ بکات.

هەڵوێستی سەعید کە لە سەرەتادا گشتگیر دەینواند، لە ئاکامدا دەرکەوت کە تەنیا ڕای تایبەتی خۆیە چونکوو تەنیا ئەو بوو کە یان لە ڕووی نەزانییەوە یان خود ئاگایانە و بە ئەنقەست لایەنی ڕژیمی دیکتاتۆری سەدام حوسەینی گرتبوو، ڕژیمێک کە قارەمان و نوێنەری شوناسی توندئاژۆی عەرەبی بوو.

هەڵوێستی سەعید کە لە سەرەتادا گشتگیر دەینواند، لە ئاکامدا دەرکەوت کە تەنیا ڕای تایبەتی خۆیە چونکوو تەنیا ئەو بوو کە یان لە ڕووی نەزانییەوە یان خود ئاگایانە و بە ئەنقەست لایەنی ڕژیمی دیکتاتۆری سەدام حوسەینی گرتبوو، ڕژیمێک کە قارەمان و نوێنەری شوناسی توندئاژۆی عەرەبی بوو.

لە بەر ئەوەی توێژینەوەی پۆستکۆلۆنیال لە ژێر کاریگەری قورسی سەعیددا بووە، زۆرێک لە بیرمەندانی پۆستکۆلۆنیالیش بە نەوبەی خۆیان شوێن پێی سەعیدیان گرتووە و وەک ئەو چوونەتە بەرەی دژی زایۆنیزم و لە سەر فلەستین وەک سەمبۆلی ئەجندەی چەپ و دژەئەمپریالیسم نووسیویانە.

هاوشێوەی سەعید، حەمیدی دەباشیش لە کتێبەکەیا “ئێران: گەلێکی هەڵئاوساو” چیرۆکێ دەگێڕێتەوە کە باسی ئێرانی دوو سەدەی ڕابردوو دەکات، ئەویش بە شێوەیەک کە لە حەز و ئارەزووی ئەکادیمی و هیوای ئێرانێکی بیرفراوان ئاخنراوە، لە حاڵێکدا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ڕەخنە لە ڕەگەزپەرستی فارسی دەگرێ بێ ئەوەی لەسەر ئەم کارەی شێلگیر و بەردەوام بێ.

لە کتێبەکەی دەباشیدا، دوو زاراوەی فارسی [1]و ئێرانی [2]هاوواتای یەک دانراون و ڕەخنە و پرسیار لە پێگەی گشتگیری زمانی فارسی کە بەرهەمی توانەوەی فەرهەنگی گەلانی تر و توندوتیژیی سەمبۆلیکی داسەپاوە ناگیرێت.

لە مەڕ بارودۆخی کورد لە مێژووی ئێراندا، دەباشی ئاماژە بە کورد دەکات و دەڵێ کە چلۆن کورد لە کۆتایی دەیەی 1970، واتە زەمانی دامەزرانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەملاوە هەشت جار و بێ ئەوەی بکرێ لێکی بدەینەوە هاتووەتە مەیدانی سیاسیی مێژووی ئێرانەوە.

نواندنی کورد لە کتێبەکەی دەباشیشدا کێشەدارە، چونکوو هەرگیز ماف یان فەزای دەربڕینی ئازارە سیاسییەکانی پێنادرێت. لەجیاتیی زۆر بێهەستانە ئاماژە بە کورد دەکرێت، وەک کەسانێک کە “بۆ خودموختاری شەڕ دەکەن” (لاپەڕەی 165) یان “بزووتنەوەی جیاییخوازی کورد” (166) و گرووپێکی “ناوچەیی” کە ئەتوانێت نەتەوەی بەناو بیرفراوانی ئێرانی دابەزێنێتە ئاستی پێکهاتەیەکی عەشیرەیی و لە ئاکامیشدا ببێتە هۆی دابەش کردن و دۆڕانی ئێرانییەکان.

کاتێک دەباشی هەوڵی وێنا کردنی فەرهەنگی بیرفراوانی ئێرانی دەدات، ڕستەگەلێک سەبارەت بە کورد و ئێران دەنووسێت کە تەواو بێ بنەمان و دەتوانن هەموو خوێنەرانی ئاگا تووشی شۆک بکەن: “ئەگەر بێت و کورد خۆیان لە ئێران، تورکیە، عێراق و سووریە جودا کەنەوە و وڵاتێکی یەکسەر کوردی دابمەزرێنن، مۆتەکەی ئەم دەوڵەت-نەتەوە پاکتاوکراوە ئێتنیکییە تەنیا کارێک کە دەیکات بەرەو خراپەتر بردنی مۆدێلی عەشیرەگەرایی ئاخوندییە کە ئێستا بە سەر ئێراندا حوکم دەکات، و “دەوڵەت-نەتەوەی ئێران، تەنانەت پاش بیست و پێنج ساڵ لە ئیسلامیزەبوونی سەرکەوتووی دامەزراوە سیاسییەکانی هێشتاش لانەی فەرهەنگێکی سیاسی بیرفراوانە.

دەباشی لە نووسینەکانیدا ویستی کورد بۆ دامەزراندنی دەوڵەت-نەتەوەی خۆی شایەنی سزا دەزانێت چونکوو پێی وایە ئاکامی دەبێتە “مۆتەکە” یان “پاکتاو کردنی ئێتنیکی”.

لەوە باوەرنەکردنیتر ئەوەتە کە دەباشی خەباتی کورد بۆ سەربەخۆیی سیاسی بەوە تاوانبار دەکات کە دەسەڵاتی ئاخووندی لە ئێراندا ڕاگرتووە.

ئەوەی دەباشی بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لە کورد دەیەوێ ئەوەتە کە دەنگی ناڕەزایەتی کپ بکات و بەرهەڵستکاری حکوومەتی فارسی نەکات، ئەویش حکوومەتێک کە لەنێوان گرووپە غەیرەفارسەکان و فارسدا جیاوازی دادەنێت.

بۆیە ئەوەی دەباشی بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لە کورد دەیەوێ ئەوەتە کە دەنگی ناڕەزایەتی کپ بکات و بەرهەڵستکاری حکوومەتی فارسی نەکات، ئەویش حکوومەتێک کە لەنێوان گرووپە غەیرەفارسەکان و فارسدا جیاوازی دادەنێت.

دەباشی قسە لە ئێرانێکەوە دەکات کە لانەی فەرهەنگێکی سیاسی بیرفراوانە و ئەم ئاکام بەندییە خەوشدارە پیشان دەدات کە چەن لە ڕاستیی کۆمەڵگای ئێرانی دوورە. کۆمەڵگایەک کە تێیدا ئەمپریالیزمی فەرهەنگیی فارسی شەرمی فەرهەنگیی بردۆتە مێشکی گرووپە غەیرەفارسەکانەوە و ڕێگەی لەوە گرتووە کە کوردان ناوی کوردی لە منداڵەکانیان بنێن یا بە زمانی دایکی خۆیان بخوێنن.

ئەگەر ئەم نابەرابەرییانە ئاکامی فەرهەنگی سیاسی بە ناو بیرفراوانی ئێرانە، دەی کەواتە بیرفراوانیی ڕەمزێکە بۆ شاردنەوەی باڵادەستیی فارس.

وادیارە کە بۆ دەباشی ئاساییە زۆرینەی گەلانی دنیا چێژ لە مافە نەتەوەییەکانیان ببەن و لەو لاشەوە گوتاری بنەماشکێنانە لە سەر ناسیۆنالیزم لە نێوچەوانی کوردی بێ دەوڵەت بدات.

ئەم یەک بان و دوو هەوا بوونە ناپەسەندە کاتێ ڕوونتر دەکەوێتە بەر چاو کە ناسیۆنالیزمی نەتەوە ژێردەستەکان لەبەر هەڵکردنی ئاڵای نەتەوەکەیان و گەیشتن بەو ئامانجانەی نەتەوە سەردەستەکان پێشتر وە دەستیان خستووە و دەستیان بە سەردا گرتووە بە خەستی دەخرێتە ژێر پرۆسەی کێشەسازی و بنەماشکێنی.

وایان داناوە کە ناسیۆنالیزمی گرووپە ژێردەستەکان جیایی ساز دەکا، بەڵام پشتیوانیی لە ناسیۆنالیزمی گرووپە سەردەستەکان دەکەن چوونکە پێیان وایە پێکەوەنووسانی کۆمەڵایەتی، برایەتی و لەنێو گرووپە جیاوازەکانا یەکێتی چێ دەکات لە حاڵێکدا لە ڕاستییدا ناسیۆنالیزمی نەتەوە سەردەستەکان بە چێ کردنی نابەرابەری سیاسی، فەرهەنگی و ئابووری مەودای گەورەی سیاسی دەئافرێنێت.

لەم دواییانەدا تارق عەلی ڤیدیۆیەکی لە پشتیوانی ئەو “تورکان”ە دانا کە گوایە وێراویانە دژی حکوومەتی دیکتاتۆری سەرۆک وەزیرانی تورک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان خەبات بکەن و بە قسەی ئەو ئاگری هیوا لە دڵی هەموو کیشوەری ئەورووپا دابگیرسێنن.

عەلی ئەم ناڕەزایی دەربڕینانە بە شێوەیەکی تێکەڵ بە سووکایەتی لەگەڵ ڕووداوەکانی سپانیا، پۆرتوگال، و یۆنان هەڵدەسەنگێنێ و ئەم ئورووپاییە ناسراوانە دەبنە خاڵی پێوانەیی ئەم هەڵسەنگاندنە. بەڵام ئێمە پێویستە بە شێوازێکی جدی لە سەر هەڵوێستی عەلی بیر بکەینەوە.

ئەو ڕژیمە دیکتاتۆرییەی تورکیا کە عەلی باسی دەکات لە دەیەی ڕابردوودا هەزاران لاوی کورد لە ڕێگەی بزووتنەوەی کۆمەڵگای سیڤیل و خۆپیشاندان بەرخۆدانیان لە بەرانبەردا کردووە و لەو خۆپیشاندانەکانیشدا ڕووبەڕووی توندوتیژی بێبەزەییانەی پۆلیس و بەند کردن بوونەتەوە.

کەواتە بۆ عەلی باسی بوێری ئەم گەنجە کوردانە ناکات؟

ئایا بەرخۆدان و ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی ئەم گەنجە کوردانە هەرگیز، ئەگەر بە ڕادەیەکی زۆر کەمیش بووبێ لە دێرەکانی وتار، دەق و کتێبی عەلی لە سەر چەپ، فەلەستین و ئەمپریالیزمدا خراونەتە بەر باس؟

کاتێک کوردان ناڕەزایەتی دەردەبڕن وەک کەسانی توندڕەو، تێرۆریست و جیاییخواز سەیر دەکرێن چون بە قسەی ئەوان ناڕەزایەتی دەربڕینەکانیان تەنیا گوزارشت لە بەرژەوەندی کوردان دەکات. وە کاتێکیش یەکپارچە نەبنە ناڕەزایەتی یان تا ڕادەیەک پەیوەستی ناڕەزایەتیەکان بن، تاوانباریان دەکەن بەوەی کە گوێڕایەلی ڕژیمە لەسەرکارەکانن.

هەڵوێستی تیۆریکی عەلی، دەباشی و سەعید پیشان دەدات کە ئەم کەسانە بێلایەن نین و شوناس گەران و هەڵوێستەکانیان شێوازێکی تایبەت لە ڕوانین بۆ دنیا دەخاتە بەر چاو، کە لە بەستێنێکی ئێتنیکی، فەرهەنگی، ئیدئۆلۆژیک و سیاسی تایبەتدا شکڵی گرتووە.

ئاگایی بە ناو ڕەخنەگرانەی سەعید نە تەنیا نەیتوانیوە لەسەر ئەو کارەساتانەی بە سەر کورددا هێناویانە دەنگ هەڵبڕێ بەڵکوو تەنانەت ڕاستییەکانیشی چەواشە کردووە و کەوتۆتە خزمەت دەسەڵاتێکی سەرکوتکەر.

بۆیە ناتوانن بانگەشەی ئەوە بکەن کە هەڵوێستەکانیان هەڵوێستگەلێکی گشتگیری جیهانییە، بەڵکوو هەڵوێستگەلێکی گشتگیری تایبەتییە کە لە خزمەت بەرژەوەندی گرووپێکی تایبەتدایە.

ئاگایی بە ناو ڕەخنەگرانەی سەعید نە تەنیا نەیتوانیوە لەسەر ئەو کارەساتانەی بە سەر کورددا هێناویانە دەنگ هەڵبڕێ بەڵکوو تەنانەت ڕاستییەکانیشی چەواشە کردووە و کەوتۆتە خزمەت دەسەڵاتێکی سەرکوتکەر. پارادۆکسەکە ئەوەتە کە سەعید ڕۆڵی ڕووناکبیری بەم جۆرە لێک داوەتەوە: کەسێک کە “بە زمانی حەقیقەت لەگەڵ دەسەڵاتدا دەدوێت”. کەس ناتوانێ بە بیانووی ئەوەی کە گوایە سەعید زانیاری یان ئاگایی تەواوی لەسەر بارودۆخی سیاسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا نەبووە پاساو بۆ چەواشەکارییەکانی سەعید بێنێتەوە. نەزانیی بێ تاوانیی نییە، بەڵکوو دەبێ سزا بدرێت کاتێک لەگەڵ پێکهاتەی دەسەڵاتێک دەکەوێت کە داهێنەر و پارێزەری نابەرابەرییە لە دنیا.

ڕەنگە بۆ کوردان وا بێ کە ئەگەر دەیانەوێ عەلی و دەباشی وەک نوێنەرانی حەقیقەت و بەها گشتگیرە جیهانییەکان پەسنیان بدەنەوە و بە باڵایانا هەڵبڵێن دەبێ “مەرگ و نەمان بۆ ئەمریکا و ئیسراییل” و/یا کاپیتالیزم/نێئۆلیبرالیزم بنێرن، جا ڕەنگە ئیدی ڕێگە بدەن کوردیش بێتە نێو ماڵی گوتاری چەپی بوێر و خودان بەرخۆدانی ڕاستەقینە!

سەرچاوە:[1]

https://www.meforum.org/campus-watch/21048/leftist-intellectuals-and-the-kurds-the-cases
[1]Persian

[2] Iranian
ئەم بابەتە 339 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | https://jineftin.krd/
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 26-10-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 97%
97%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 07-10-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 07-10-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 07-10-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 339 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.170 KB 07-10-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
خەون لای فرۆید
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
کورتەباس
هونەری وێنەکێشانی نوێ لەسەدەی بیستەمدا
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
کورتەباس
پانکریاس
پەرتووکخانە
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
نەخۆشی ی ملەخڕێ (گوێ ڕەپە)
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
هادی مەحمود
20-10-2009
هاوڕێ باخەوان
هادی مەحمود
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
30-04-2022
سروشت بەکر
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
30-04-2024
ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا
ڤیدیۆ
هەولێر؛ دڵخۆشی خەڵک بە بۆنەی وەستانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ساڵی 1988
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
وتاری جەلال تاڵەبانی لەبەردەم خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,775
وێنە 106,208
پەرتووک PDF 19,175
فایلی پەیوەندیدار 96,624
ڤیدیۆ 1,329
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
خەون لای فرۆید
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
کورتەباس
هونەری وێنەکێشانی نوێ لەسەدەی بیستەمدا
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
کورتەباس
پانکریاس
پەرتووکخانە
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
نەخۆشی ی ملەخڕێ (گوێ ڕەپە)
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.297 چرکە!