پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,439
وێنە 105,704
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,447
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وتاری نێچیرڤان بارزانی لە یادی 5 ساڵەی کۆچی دوایی مام جەلال
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

وتاری نێچیرڤان بارزانی لە یادی 5 ساڵەی کۆچی دوایی مام جەلال

وتاری نێچیرڤان بارزانی لە یادی 5 ساڵەی کۆچی دوایی مام جەلال
دەقی وتارەکەی #نێچیرڤان بارزانی#:
ئامادەبووانی بەڕێز
ڕۆژتان باش و هەموو لایەکتان بەخێر بێن
ئەمڕۆ 3ی ئۆکتۆبەر لە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی سەرۆک #مام جەلال# دا، بە ڕێز و شکۆوە یادی دەکەینەوە. ڕاستە چەند ساڵێک بەسەر ماڵئاواییکردنی تێپەڕبوە، بەڵام ئێمە بە درێژایی ئەم چەند ساڵە و دوای نەخۆشکەوتنی و دوورکەوتنەوەی لە کاری سیاسی و دەوڵەتی، هەمیشە هەستمان بەئەو بۆشایییە کردووە، کە مام جەلال بەجێی هێشتووە.
لەم یادەدا سڵاو دەنێرم بۆ گیانی پاکی، هەروەها سڵاوم هەیە بۆ هێرۆخانی هاوڕێ و هاوخەبات و هاوژینی مام جەلال، هیوادارم تەندروستی باش و تەمەن درێژ بێت.
ئامادەبووانی بەڕێز..
خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ، دامەزراوەی سەرۆک #جەلال تاڵەبانی# ڕادەگەیەنرێت. دەستخۆشی لە دەستەی دامەزرێنەری ئەم دامەزراوەیە دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
مێژووی مام جەلال، بەشێکی گرنگە لە مێژووی هاوچەرخی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان. هەبوونی دامەزراوەیەک بۆ نیشاندانی خەباتی ئەو کارێکی گرنگە، هەبوونی دامەزراوەیەک بۆ ئاشناکردنی نەوەی ئێستا و نەوەکانی داهاتوو بە تێکۆشانی مام جەلال، پێویستە، هیوادارم کاری ئەم دامەزراوەیە بە باشی بەڕێوەبچێت، ئەو زۆری کرد بۆ ڕۆژنامەگەری و ڕۆشنبیری و چاپەمەنی کوردی، هیوادارم ئەم دامەزراوەیەش درێژپێدەری ئەو ئاراستەی سەرۆک مام جەلال بێت.
بەڕێزان..
من مام جەلالم لە ڕۆژی دروستکردنی ئاشتی و تەبایی ناسیووە، لەبەرئەوە بۆ من زیاتر لە هەموو شتێک، سەرکردە و یادگارییەکی گەورەی پاراستنی ئاشتی و پێکەوەکارکردنە، ڕۆژی 8ی نۆڤەمبەری 1986 هەردوو ڕەوانشاد، مام جەلال و باوکم، ڕێککەوتننامەی ئاشتیی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-یان واژۆ کرد. من ئەو ڕۆژە لە خزمەت باوکم چووبووم بۆ ئەو کۆبوونەوەیە، ڕۆژێکی زۆر مێژوویی بوو بۆ گەلی کوردستان، ئەو ڕۆژە، بۆ یەکەم جار مام جەلالم بینی. تا ئەوکاتەی نەخۆش کەوت و کۆچی دواییکرد، ڕێز و پەیوەندییەکی باش لەنێوانماندا بەردەوام بوو، ڕۆحی ئەو گەورەیە بۆ لای خوای گەڕایەوە، بەڵام ڕێز و خۆشەویستیی مام جەلال لای ئێمە هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
ئەو ڕێککەوتننامەی ساڵی 1986 کرا، دواتر بە ئاشتبوونەوەی گشتی ناسرا، چونکە هەموو حیزبەکانی کوردستانی عیراق دوای ئەو ڕێککەوتنە ئاشتبوونەوە و شەڕی ناوخۆ کۆتاییهات و بەرەی کوردستانی دامەزرا.
بە هۆی بەرەی کوردستانییەوە، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و گەلی کوردستان بەرگەی هەردوو تاوانی ئەنفال و کیمیابارانی گرت. هەر بەهۆی بەرەی کوردستانیشەوە ڕاپەڕین سەرکەوت و بۆ یەکەمجار هەڵبژاردنێکی ئازاد لە کوردستان کرا و پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزران.
دوای هەڵگیرسانەوەی شەڕی ناوخۆ لە ساڵی 1994، ویستی سەرۆک مام جەلال بۆ ئاشتی و باوەڕی جەنابی سەرۆک بارزانی بە ئاشتی، وایکرد ڕێککەوتنی ئاشتی ساڵی 1998 لە واشنتن واژۆ بکەن و قۆناغێکی نوێی ئاشتی و پڕ لە دەستکەوتی دەستووری و سیاسی بۆ گەلی کوردستان تۆمار بکەن.
زۆر دەستکەوت بۆ گەلی کوردستان بەدەست هاتن، هەموویان بەهۆی پێکەوەکارکردنی سەرۆک مام جەلال و سەرۆک بارزانی بوو، مام جەلال هەموو شتێکی دەکرد بۆ ئەوەی جەنابی سەرۆک #مەسعود بارزانی# دڵخۆش بێت، کاک مەسعودیش هیچ داوایەکی مام جەلالی ڕەت نەدەکردەوە. تەنانەت سەرۆک بارزانی لەپێناو مانەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار لەناو چوارچێوەی بڕیاری کوردستانی و لە دەستی مام جەلال دا، ملی نەدایە بەر گوشاری سەرۆکی ئەمەریکا و گوشارە ناوچەییەکانیش کە لە ساڵی 2010 تاکو مام جەلال نەبووەوە بە سەرۆک کۆمار، کۆڵی نەدا.
ئەم تەباییە ساڵانێکی درێژ، پڕ لە سەقامگیری و سەرکەوتن بوون بۆ گەلی کوردستان، بۆیەش بە ڕاستی هەقە ئەم ساڵانە پێیان بوترێت ساڵە زێڕینەکان. ئەو ساڵانە و لە سایەی ئەو تەبایی و یەکڕیزیەدا، کوردستان بووژانەوەیەکی هەمەلایەنە و سەقامگیری و بەرەوپێشچوون و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بە خۆوە بینی کە مایەی خۆشحاڵی و شانازیی هەموو کوردستانییان بوو.
مام جەلال زۆر پەرۆش بوو بۆ تەبایی، بەتایبەتی تەباییی نێوان پارتی و یەکێتی. چەند جارێک لەخۆی گوێم لێ بووە و وتوویەتی: ئەگەر ڕۆژگار بگەڕابووایە دواوەوە، بە هیچ شێوەیەک نەمدەهێشت ناکۆکی بکەوێتە نێوان من و بارزانیی نەمر، دواتر ئەو هەستەی خۆی لە ڕاگەیاندنیشدا دەربڕی.
مام جەلال زۆر بە باوەڕەوە دەیوت کە ئەو یەکلایەنە بڕیاری داوە نەبێتەوە بەشێک لە ناکۆکی و شەڕی ناوخۆیی، ئینجا قوربانی و باجەکەی هەرچییەک بێت!
ئامادەبووانی بەڕێز..
تەباییی پارتی و یەکێتی و مۆرکردنی ڕێککەوتننامەی ستراتیژیی نێوانیان لەسەر دەستی سەرۆک مام جەلال و سەرۆک مەسعود بارزانی، دەستکەوتی زۆری بۆ گەلی کوردستان بەدیهێنا و دۆخێکی زۆر باشی گەشەکردنی ئاشتی و دیموکراسی لە کوردستان، دروستکرد، بەداخەوە هەندێ کەس و لایەن لە کاتی هەبوونی ڕێککەوتنی ستراتیژیدا، دەیانوت: ئەمە خنکاندنی دیموکراسییە. بەڵام ئەگەر دۆخی دوای ناکۆکیی پارتی و یەکێتی لەگەڵ ئەوکات بەراورد بکەن، دەزانن هەڵسەنگاندنەکەیان ڕاست نەبوو. دوای ڕێککەوتننامەی ستراتیژی زۆرترین هەڵبژاردنی گشتی و هەڵبژاردنی ناوخۆیی کراون، زۆرترین هەڵبژاردنی ڕێکخراوە پیشەیی و سەندیکاکان کراون.
دوای ڕێککەوتنی ستراتیژیی پارتی و یەکێتی، زەمینەی جێگیربوون و گەشەکردنی دامەزراوە دەوڵەتی و حکوومییەکان و دادگاکان ڕەخساند. زەمینەی دەرکەوتن و گەشەکردنی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی کوردستان دروستبوو، ئازادیی ڕاگەیاندن زۆرتر بوو، سنوورەکانی دووئیدارەیی کەم بوونەوە، زەمینەی یەکخستنی هێزە ناوخۆکان و دروستبوونی هاوئاهەنگی لەنێوان دەزگا ئەمنییەکاندا، فراوانتر بوون، ئەمانە هەموویان بەرەی ناوخۆیان بەهێز دەکرد، هێزی کوردستانیان لە عیراق و ناوچەکەدا کاریگەرتر دەکرد، ڕێزگرتن و پشتیوانیی جیهان بۆ گەلی کوردستان و مافەکانی، ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبوو. ئەوانەی ڕەخنەیان لە ڕێککەوتنی ستراتیژیی پارتی و یەکێتی دەگرت، نەیاندەزانی ئەو ڕێککەوتنە زۆر پێویستە بۆ ئەم قۆناغەی هەرێمی کوردستان، نەیاندەزانی ئەگەر ڕێککەوتنی ستراتیژی نەبێت، بارودۆخی کوردستان خراپ و هێزەکەی پەرت دەکات و کاریگەریشی کەمتر دەکاتەوە.
بەڵێ، پارتی و یەکێتی وەک دوو هێزی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان و عیراق، ئێستاش جارێکی دیکە پێویستییان بە ڕێککەوتنێکی تازەی هاوبەشە بە گوێرەی ئەم قۆناغە. بە هەموو شێوەیەک ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی و یەکڕیزی و تەبایی لەنێوان هەموو لایەن و پێکهاتە کوردستانییەکاندا زۆر پێویستە بۆ ڕێگرتن لە لاوازبوونی زیاتری بڕیار و ئیرادەی سیاسیی گەلی کوردستان، نابێت تەماشای هیچ پێوەرێک بکەین جگە لە بەهێزکردنەوەی پێگەی هەرێمی کوردستان، چونکە هێزی هەموومان بەندە بە هێز و پێگەی هەرێمی کوردستانەوە. بەهێزیمان، یەکڕیزیمانە. ئەوانەی دەتوانن هەرێمی کوردستان بەهێز بکەنەوە، بەر لە هەمووان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تەبایی و یەکڕیزیی هەموو لایەنەکان..
بەڕێزان..
مام جەلال هێز و گەورەیی بە پۆستی سەرۆککۆماری دابوو، چونکە ببووە هۆکاری تەبایی بۆ هەموو هێزە عیراقییەکان، ببوو بە داکۆکیکارێکی زۆر باشی کورد، شیعە و سوننە و هەموو پێکهاتەکانی دیکە، بارەگای مام جەلال لە بەغدا ببووە شوێنی خاوکردنەوە و نە هێشتنی ناکۆکییەکان، بە نەمانی مام جەلال لە بەغدا، کۆڵەگەیەکی گەورەی تەوافوق لەدەستچوو، سەنتەرێکی سەرەکیی گفتوگۆی سیاسی نەما، بە ڕادەیەک ئێستاش خەڵک و هێزە عیراقییەکان هەستی پێدەکەن.
ئێمە کە لەم یادەدا کۆدەبینەوە و یەکتر دەبینین، گفتوگۆ و پێکەوەدانیشتن و گەڕان بە دوای ڕێککەوتنمان، بەبیر دێتەوە، دڵنیام ئەمڕۆ هەمووتان ئارەزووی گفتوگۆ و نەهێشتنی ناکۆکییەکانن، بۆیە داواتان لێدەکەم ئەم هەستەتان بکەنە دەستپێشخەری و کردار، هیچ دەستپێشخەرییەک بۆ گفتوگۆ و ڕێککەوتن بە تەنازول و شکست دانەنێن، چونکە ئەوەی گفتوگۆ دەکات و ئەوەی ڕێکدەکەوێت، هەمیشە براوەیە.
هیوادارم یادی مام جەلال هاندەر بێت بۆ یەکگرتووییی حزبە کوردستانییەکان. هاندەر بێت بۆ پێکەوەدانیشتنی لایەنە عیراقییەکان. لەم یادەدا داوا لە هەموو حزبە کوردستانییەکان دەکەم ڕێکبکەون و پێکەوە کار بکەن. داوا لە هەموو لایەنە عیراقییەکان دەکەین، لەم یادەدا داوایان لێ دەکەین بیر لەو ڕۆژانە بکەنەوە کە مام جەلال سەرۆک کۆمار بوو، بە دڵێکی پاکەوە بۆ بەرژەوەندیی هەموو پێکهاتەکانی عیراق هەمووانی پێکەوە کۆدەکردەوە، بە هەمان ئەو دڵگەرمی و ئەو ئامانجە، زۆر پێویستە ئەمڕۆ پێکەوە دابنیشن و کێشەکان چارەسەر بکەن، بە ڕاستی خەڵکی عیراق زۆر بێزار بووە لە ناکۆکییە سیاسییەکانی وڵات، چونکە دەزانێت تاکو ناکۆکییەکان بەردەوام بن، خزمەتگوزارییەکان کەمتر دەبن و سەقامگیری و سەروەریی وڵاتیش لاواز دەبێت.
بەڕێزان..
ئێستا کە ئەم یادە دەکەینەوە، دەیان بیرەوەریم لەگەڵ مام جەلالدا بە بیردێنەوە، زۆر جار کە ناکۆکییەک دەهاتە پێشەوە، بە زمانی شیرینی خۆی دەیوت: وەرە با فسکەفسکێک بکەین، سوپاس بۆ خوا زۆر جار ئەو فسکەفسکانە یارمەتیدەر دەبوون بۆ کەمکردنەوەی کێشەکان و نەهێشتنی ناکۆکییەکان.
ئەمڕۆ با هەموومان ئاوا بکەین و بە هەمان شێوە بڕیار بدەین کە ڕێکبکەوین، سازشکردن لەپێناو ڕێککەوتن و دڵخۆشکردنی گەلدا، سەرکەوتنە و بە هیچ شێوەیەک شکست نییە بۆ هیچ لایەک.
ڕۆحی مام جەلال شاد بێت و یادی هەمیشە بە خێر بێت و هەموو لایەکتان بەخێر بێن و زۆر سوپاس.[1]

تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 525 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی پوک میدیا - 03-10-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 03-10-2022 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 31-10-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( میلانۆ محەمەد ساڵح )ەوە لە: 31-10-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( میلانۆ محەمەد ساڵح )ەوە لە: 31-10-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 525 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
یادە زیندووەکان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,439
وێنە 105,704
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,447
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
یادە زیندووەکان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
شای بازان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.281 چرکە!