پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
بەسەرهاتی ڕزگاربوونی فاتیح سەنگاوی لە پڕۆسەی ئەنفالدا
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
20-04-2024
هومام تاهیر
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێک لە پاش پڕۆسەی ئەنفالکردنی دۆڵی جافایەتی
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 516,812
وێنە 105,281
پەرتووک PDF 19,092
فایلی پەیوەندیدار 95,781
ڤیدیۆ 1,283
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
عەلی نووری
ژیاننامە
کاردۆ جەبار عەبدوڵڵا
ژیاننامە
ئەرجان ئیبراهیم
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
6ی ئۆکتۆبەری 1958 6ی ئۆکتۆبەری 1993 دوو جار گەڕانەوەی مستەفا بارزانی بۆ نیشتمان
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مستەفا بارزانی

مستەفا بارزانی
(لە مێژووی 100 ساڵی ڕابردووی گەلی کورددا لە #مستەفا بارزانی# شایستەترمان نەبینی سەنتەرێکی لە زانکۆی ئەمریکی بە ناوەوە بکەین کە ئەویش سەنتەری مستەفا بارزانی-یە بۆ ئاشتی)

پڕۆفیسۆر بنیامین لادنەر
سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی لە واشنتۆن – 1998
فیکری کاریزما
گوتاری فەلسەفەی نەتەوەیە بۆ گەیشتن بە ئازادی
باراک ئۆباما سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (2009-2017)

لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی 200 ساڵەی لەدایکبوونی ئەبراهام لینکۆڵن ڕابەری شۆڕشی نەهێشتنی کۆیلایەتی لە ئەمریکا، ساڵی 2009 لە وتارێکیدا لە بەردەم کاپیتۆڵ هۆڵ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە (کاتێک یادی 200 ساڵەی سەرکردەیەکی گەورە و یەکێک لە باوکانی دامەزرێنەر دەکەینەوە، ئامانجمان گێڕانەوەی مێژوو و پیاداهەڵدان بەو ڕابەرەدا نییە، بەڵکوو بۆیە یادیان دەکەینەوە بۆ ئەوەی لێیانەوە فێر بین چۆن لە ناو ئاسمانی تەمومژاوی و تاریکدا دڕ بە هەوری ڕەش دەدەین و ڕووناکی بۆ نەتەوە فەراهەم دەکەین، بۆ ئەوەمانە فێر بین چۆن لە ڕۆژگارە سەختەکاندا بڕیاری قورس و بوێر بدەین). ئەوەی لێرەدا جێگەی خۆیەتی ئاماژەی پێ بکەین ئەوەیە کە باراک ئۆباما ئەو کاتەی کە ئەو گوتارەی پێشکەش کرد (سەرۆکی پارتی دیموکراتی ئەمریکا) بوو، بەڵام ئەبراهام لینکۆڵن دامەزرێنەری (پارتی کۆماریی ئەمریکا)یە، بەڵام جیاوازیی حزبایەتی لە گوتاری فەلسەفەی نەتەوەدا زۆر لەوە گەورەترە کاتێک کاریزمایەک دەگاتە ئەو ئاستەی پێی بگوترێت (باوکی دامەزرێنەری نەتەوە - یان باوکی نەتەوە) لە ڕوانگەی تەسکی حزبایەتییەوە سەیر بکرێت، یان هەوڵ بدرێت لە ڕۆڵە مێژووییەکەی کەم بکرێتەوە.
ئەگەر جارێکی دیکە هەڵوەستە لەسەر ئەو گوتارەی باراک ئۆباما بکەینەوە کە وەسفی ئەبراهام لینکۆڵنی پێ دەکات، ئەوا ڕاشکاوانە ئەوەمان پێ دەڵێت، ئەو فیکرەی لینکۆڵن کە شۆڕشی دژی کۆیلایەتی پێ هەڵگیرساند و ناچار بوو کاپیتۆڵ هۆڵ دابخات و بڕیاری قورس و بوێر بۆ نەهێشتنی کۆیلایەتی بدات، ئەوە گوتاری فەلسەفەی نەتەوەیەکە کە دەکەوێتە سەرووی کێشمە کێش و ململانێی حزبایەتیی ناو پەڕڵەمان و کاتێک ململانێی حزبی لە ناو پەڕڵەمان بگاتە ئەو ئاستەی گوتاری فەلسەفەی نەتەوە بشێوێنێت، ئەوا ئەو پەڕڵەمانە بێجگە لە داخستن شایانی هیچ ڕێزگرتنێکی دیکە نییە، لەمەش گرنگتر دوای بڕیارە بوێرەکەی لینکۆڵن بۆ پەرپاکردنی شۆڕشی دژی کۆیلایەتی کە گوتوویەتی: لە ئێستا کە شۆڕشمان دژی کۆیلایەتی ڕاگەیاندووە، بینایەکی جوانتر بۆ کاپیتۆڵ هۆڵ دروست دەکەینەوە و دوای سەرکەوتنمان لەم شۆڕشە دەچمە ناو ئەو پەڕڵەمانە و ئامادەم پەڕڵەمانتاران لێپرسینەوەم لەگەڵ بکەن). شایەنی باسکردنە ئەو بینا تازەیەی کاپیتۆل هۆڵ کە پەیکەرەکەی لینکۆڵنی لە بەردەم دانراوە، هەمان ئەو بینایەیە کە لینکۆڵن بەردی بناغەی بۆ داناوە.
پرسیاری گرنگ لێرەدا ئەوەیە ئایا نەتەوە تەنیا یەک باوکی دامەزرێنەر، یان لە مێژووی نەتەوەدا تەنیا یەک کاریزما ئەو ناسناوە وەردەگرێت؟ ئەگەر بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دیسان بگەڕێینەوە بۆ مێژووی شۆڕشی ئەمریکا و لەناو فەلسەفەی ئەو شۆڕشەوە پێناسەی ئازادی لەناو گوتاری نەتەوەدا بخوێنینەوە، دەبینین لە ساڵی 1776 لە ئاهەنگی فڕێدانی سندوقە (چا)کان بۆ ناو ئاوی بۆستن، خەڵکەکە بە یەک دەنگ هاواریان دەکرد: (باج دەدەین بە ئاو، باج نادەین بە پەڕڵەمانێک کە نوێنەرایەتیی ئێمە نەکات). ئەم دروشمەی ئەمریکییەکان کە بۆ شۆڕش بەرزیان کردەوە، ناوەرۆکی فەلسەفەی (جۆن لۆک)ە بۆ دامەزراندنی (حکومەتی مەدەنی) وەک چوارچێوەیەک بۆ ڕێکخستنی ئازادییەکانی نەتەوە. هەر ئەمەش وای کرد دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئەمریکا، یەکەم هەنگاوی شۆڕش ئەوە بوو لائیحەی مافەکانی بۆ هەموو هاووڵاتیانی ئەمریکا ڕاگەیاند بەوەی (هەموو ئەمریکییەک ئازادە)، بەڵام لە پراکتیکدا مافەکانی ئەم لائیحەیە جێبەجێ نەکرا، هەر بۆیە لە ساڵی 1861 کە لینکۆڵن بووە سەرۆکی ئەمریکا و لەناو فەلسەفەی گوتاری نەتەوە بۆ شۆڕش، جاری شۆڕشی دژی کۆیلایەتی دا، بۆیە لە ڕیزی باوکانی دامەزرێنەر لە قەڵەم دەدرێت، بە هەمان شێوە (وۆردۆ ویلسن) کە کۆتایی بە شەڕی یەکەمی جیهانی دا و مافی سەربەخۆیی بۆ گەلانی ژێردەستە ڕاگەیاند، دوای ئەویش فرانکلین ڕۆزڤەڵت کە دوو شەڕی گەورەی بردەوە، یەکەمیان شەڕی دژی (هەڵاوسانی گەورەی ئابووری، هەروەها کۆتاییهێنان بە شەڕی دووەمی جیهانی) ماوەی 16 ساڵ سەرۆکی ئەمریکا بووە و، لەدوای ڕۆزڤەڵت هەتا ئێستاش تەنیا یەک سەرۆکی دیکەی ئەمریکا ناسنامەی باوکانی دامەزرێنەری وەرگرتووە، ئەویش (ڕۆناڵد ڕیگان)ە کە توانی لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو زەمینەی ڕووخانی دیواری بەرلین و کۆتاییهاتنی شەڕی سارد دروست بکات و، لەگەڵ هەڵوەشانەوەی یەکێتیی سۆڤیەت و کۆتاییهاتنی شەڕی سارد لەسەر دەستی جۆرج بوشی باوک بوو، بەڵام ئاڕاستەکە لە ناو حزبی کۆماریی ئەمریکا و لەسەر دەستی ڕۆناڵد ڕیگان دروست کرابوو، بۆیە ئەوەش هەر بە سەرکەوتنی ڕیگان لە قەڵەم دەدرێت، نەک جۆرج بوش.
لە دوای ڕۆناڵد ڕیگانەوە، سەرۆکەکانی ئەمریکا هەوڵیان داوە کە هەنگاوی زۆر گەورە هەڵبگرن و تەنانەت بانگەشەیان بۆ تەنیا سۆپەر پاوەری و حکومەتی گلۆباڵی دەکرد، بەڵام کاتێک ئەم ئامانجانە نەهاتنە دی، ئەوا نەک هیچ کام لەو سەرۆکانە ناسناوی باوکی دامەزرێنەریان وەرنەگرتووە، بەڵکوو لایەنگرانی (ئاهەنگی چا – Tea Party) بۆرسەی وۆڵ ستریت دەسووتێنن کە ئەمریکا وەک سیمبولی گەورەیی خۆی لە ئابووریدا سەیری دەکات.

ئەم پێشەکییە بۆ ئەوە بوو بڵێین: کاتێک نەتەوە شکۆ و کەرامەتی خۆی لەناو بیرکردنەوەی ئەو کاریزمایە دەبینێتەوە کە خۆڕسکانە ناسناوی (باوکی نەتەوە)ی پێ دەبەخشێت، ئیدی نەتەوە دەیەوێت هەموو هەست و سۆزی خۆی لە ناو وێنەی کاریزماکە وێنا بکاتەوە، ئەمەش ئەو حاڵەتەیە کە لە هەر دوو بۆنەی گەڕانەوەی مستەفا بارزانی (1958 لە سۆڤیەتی پێشوو _ 1993 لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە) لە هەست و سۆزی ئەو جەماوەرە گەورەیە بینیمان کە نەک هەر چوارچێوەی جیاوازی حزبی سیاسی تێپەڕاندبوو، بەڵکوو جیاوازیی ئایینی و نەتەوەیشی تێپەڕاندبوو، کورد و عەرەب و تەواوی ئایین و نەتەوەکانی دیکە، هەوڵیان دا هەست و سۆزی خۆیان لە ناو وێنەی مستەفا بارزانی وێنا بکەن، لەمەش زیاتر کە دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی گەلی کوردستاندا، ئەوە بوو هەموو لایەنە سیاسییەکان و تەواوی نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان بۆ پێشوازی لە مستەفا بارزانی و ئیدریس بارزانیی هەمیشە زیندوو، ئەو دروشمەیان بەرز کردەووە (مستەفا بارزانی موڵکی تەنیا لایەنێک نییە)، کە بێگومان ئەم دروشمە خۆڕسکەش هەڵقوڵاوی گوتاری فەلسەفەی نەتەوەیە و هەرگیز مستەفا بارزانی موڵکی تەنیا لایەنێک نەبووە و چەتر و ڕابەری هەموو کوردستانییەک و هەموو ئازادیخوازێک بووە.

کاریزمای مستەفا بارزانی

لەناو فەلسەفەی کوردایەتیدا

عەبدولسەلام بنعەبدعالی بیرمەندی گەورەی مەغەریبی کە یەکێکە لە نووسەرەکانی گۆڤاری گوڵانیش، لە پەڕتووکی (فەلسەفە هونەرێکە بۆ ژیان –الفلسفة فن للعیش)، هەوڵی داوە وەڵامی پرسیارێکی میشیل فۆکۆ بداتەوە (چۆن فەلسەفە بکەینە هونەری ژیان؟ بۆ دەبێت دارێک، خانوویەک، یان چرایەک بابەتێک بن بۆ هونەر، بەڵام ئێمە نەتوانین فەلسەفە بکەین بە هونەر بۆ ژیان؟) لە وەڵامی ئەم پرسیارە گەورەیەدا، بنعەبدعالی پێمان دەڵێت: (ئەو ڕابەرانە دەتوانن فەلسەفە بکەن بە هونەری ژیان، کە دەتوانن گۆڕانکاریی گەورە لە ژیانی نەتەوەی خۆیان و جیهاندا دروست بکەن، ئەو جۆرە ڕابەرە گەورانە دەبێت بەو فەیلەسووفانە لە قەڵەم بدرێن کە نە گوتاری نووسراو و نە پەڕتووکی نووسراویان هەیە، بەڵکوو لە ناو واقیعی نەتەوەدا گۆڕانکاریی گەورەیان هەیە، بۆیە نەتەوە لە خوێندنەوەی ئەو وەرچەرخان و گۆڕانکارییە گەورانەی ژیانی لە فیکری ئەو فەیلەسووفە تێدەگات نەک لە گوتار و پەڕتووکە نووسراوەکانی).
پرسیار لێرەدا ئەوەیە کاتێک ڕابەرێک دەگاتە ئەو ئاستەی فیکری خۆی بکاتە هونەرێک بۆ ژیانی نەتەوەکەی، ئایا نەتەوە لە دیدی خۆیەوە چۆن سەیری ڕابەرەکەی دەکات؟ لە وەڵامی ئەم پرسیارە پرسیارێکی دیکە دەورووژێنین: ئایا نەتەوە چۆن سەیری دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی دەکات؟ بێگومان وەک هیگڵ لە (فەلسەفەی ماف) ئاماژەی پێ کردووە، تاکەکانی نەتەوە بەو جۆرە سەیری دەوڵەت دەکەن کە چوارچێوەیەکە بۆ ئازادی و شکۆی نەتەوە و هاووڵاتیان لەناو ئەو دەوڵەتە دەگەنە ئەو ئاستەی بێجگە لە بڕیار و یاسای خۆیان هیچ بڕیار و یاسایەکی دەرەکی جێبەجێ ناکەن، ئەمەش لووتکەی ئەو شکۆیەیە کە نەتەوە لەناو چوارچێوەی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆیدا هەستی پێ دەکات و شانازی پێوە دەکات).
پرسیاری دیکە لێرەدا ئەوەیە دەوڵەتی نەتەوەیی سەربەخۆ چۆن دروست دەبێت؟ مێژووی نەتەوەکانی جیهان پێمان دەڵێت دەوڵەتی نەتەوەیی بە (هەڵگیرساندنی شۆڕشی نەتەوەیی دێتە ئاراوە، بەڵام دیسان ئەو پرسیارە دەکەین: ئەی شۆڕشی نەتەوەیی چۆن هەڵدەگیرسێت؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارەش پەنا دەبەین بۆ (هانا ئارنێت) فەیلەسووفی ئەڵمانی کە لە پەڕتووکی (لە شۆڕشدا) پێمان دەڵێت: (کاتێک شۆڕش هەڵدەگیرسێت کە یاساکانی زەوی لای خەڵک بوونی نامێنێت و خەڵک بە یاسای ئاسمان ڕەفتار دەکات، یان بە مانایەکی دی شۆڕش کاتێک هەڵدەگیرسێت کە زەوی و ئاسمان بە یاساکانی ئاسمان هەڵدەسووڕێن)، ئەمە پێمان دەڵێت هەڵگیرساندنی شۆڕش (ئیرادەی پەنگخواردووی نەتەوەیە) کە لە ساتە وەختێکی نادیاردا بریسکەی دەردەکەوێت و، دەبێتە چەخماخە بۆ هەڵگیرسانی شۆڕش، لەناو بورکانی ئەم تەقینەوە جەماوەرییە خۆڕسکانە جوانترین کۆنتراکتی کۆمەڵایەتی دروست دەبێت و تێکرای میللەت ڕابەرایەتیی شۆڕش دەدەنە ئەو ڕابەرەی جڵەوی شۆڕشەکە دەگرێت، هەموو لایەکیش خۆڕسکانە پێوەی پابەند دەبن، ئەمەش واتە چۆن ساتە وەختی هەڵگیرسانی شۆڕش نادیارە و خۆڕسکانەیە، بە هەمان شێوە ساتەوەختی دەرکەوتنی ڕابەر و کاریزمای نەتەوەش نادیار و خۆڕسکانەیە، بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم بۆچوونەش قسەیەکی بیرمەندی گەورەی کورد مامۆستا #مەسعود محەمەد# دەهێنمەوە کە لە دیدارێکی ڕۆژنامەنووسیدا لێم پرسی: وەک بیرمەندێک چۆن سەیری مستەفا بارزانی دەکەیت؟ لەوەڵامدا زۆر بە کورتی پێی گوتم: (مەلا مستەفا بارزانی قەدەرە خۆ من نەمکردووە بە ڕابەر و سەرۆکی کوردستان، من کە بینیومە ئەو هەر سەرۆک و ڕابەر بووە..) ئەم قسانەی مامۆستا مەسعود محەمەد لە ساڵی 1998 لە ڕۆژنامەی برایەتی بڵاو کراوەتەوە. ئەگەر هەڵوەستەیەکی بچووک لەسەر بەکارهێنانی وشەی (قەدەر) لە قسەکانی مامۆستا مەسعود محەمەد بکەین، کاتێک دەڵێت (مەلا مستەفا بارزانی قەدەرە)، مانای ئەوەیە دەرکەوتنی کاریزمای مستەفا بارزانی وەک هەڵگیرسانی شۆڕش قەدەرە).
لێرەوە ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ناو فەلسەفەی کوردایەتی و لەو چوارچێوەیەدا کاریزمای مستەفا بارزانی پێناسە بکەینەوە، دەبینین بیرکردنەوەی مستەفا بارزانی بۆ کوردایەتی (بیرکردنەوەیەکی سۆفییانە)یە و ئیرادەیەکە دەیەوێت مەعریفەی کوردایەتی بکاتە هێز و دەسەڵاتێک بۆ داکۆکیکردن لە کوردبوون، کوردستانیبوون و مرۆڤبوون.
ئەو دەسەڵاتە (سۆفی و مەعریفییەی) مستەفا بارزانی بۆ فەلسەفەی کوردایەتی بناغەی بۆ داناوە، لەگەڵ بریسکەی شۆڕشی دووەمی بارزان، زۆر لە ناکاو بووە و هەوێنی ئەو کۆنتراکتە کۆمەڵایەتییە خۆڕسکەی هەموو خەڵکی کوردستان (بە تەواوی حزبەکانی ئەو سەردەمە و بە ئەفسەرە ئازادیخوازەکانیشەوە، شەرعییەتی (ڕابەر)یان بە مستەفا بارزانی دا و شەرعییەتی ئەوەیان پێ دا کە بە ناوی شۆڕشی کوردستانەوە لەگەڵ حکومەتی پادشایەتی ئێڕاقی دانووستاندن لەسەر مافەکانی گەلی کوردستان بکات، هەروەها شەرعییەتی ئەوەشیان پێ دا، چۆن مامەڵە لەگەڵ نەتەوەکانی دەوروبەر و جیهانیش بکات، ئەمەش بەردی بناغەی برایەتیی کورد و عەرەبی دانا و شۆڕشی کوردستانی کرد بە شۆڕشێک کە تەنانەت عەرەبیش ڕێزی بگرێت.
کاتێک ڕابەری نەتەوە (ئەوجا ڕابەری هەر نەتەوەیەک بێت) ئەم شەرعییەتە میللییە خۆڕسکە وەردەگرێت، ڕابەر دەگەیەنێتە ئەو شکۆیەی کە هەر تاکێکی نەتەوە بە شکۆی خۆی دەزانێت، ئەم حاڵەتەش خاڵێکی هاوبەشە هەموو نەتەوەکانی جیهان پێکەوە کۆدەکاتەوە. بۆیە کاتێک باسی کاریزمای مستەفا بارزانی لە فەلسەفەی کوردایەتیدا دەکەین، بە هەمان شێوە بۆ کاریزمای گاندی و دیگۆل و ماندیلا و.. هتد بۆ فەلسەی شۆڕشی ئەو نەتەوانەش وەک شۆڕشی کوردستان بە هەمان شێوە بووە و، لەبەر بوونی ئەم خاڵە هاوبەشە لەناو نەتەوە جیاوازەکانی جیهاندا، ئەوا نەتەوەکان ڕێزی کاریزما و ڕابەرانی نەتەوەکانی دیکەش دەگرن، هەروەک چۆن تەواوی نەتەوەکانی ناوچەکە بە تورک و فارس و کۆی دەوڵەتانی عەرەبی ڕێزیان لە شکۆی کاریزمای مستەفا بارزانی گرتووە.

6ی ئۆکتۆبەری 1958
گەڕانەوەی مستەفا بارزانی بۆ ئێڕاق
مستەفا بارزانی لە ساڵی 1958 وەک ڕابەری نەتەوەیەکی زوڵملێکراو و ددانپێدانراو لەسەر ئاستی جیهان بڕیاری دا بگەڕێتەوە بۆ ئێڕاق، ئەم بڕیارەش دوای ئەوە هات کە کودەتاکەی عەبدولکەریم قاسم مانای شۆڕشی وەرگرت و دەستووری کاتیی ئێڕاق نووسرایەوە کە تێیدا هاتووە: (ئێڕاق نیشتمانی هاوبەشی کورد و عەرەبە)، ئەم بڕگەیەی دەستووری ساڵی 1958ی ئێڕاق تەواو مانای ناوەرۆکی ئەو نامەیەی مستەفا بارزانییە کە لە ساڵی 1943 بۆ گەورە سیاسەتمەداری عەرەبی ئەو سەردەم (عەبدولڕەحمان عەزام پاشا)ی نووسیوە کە پاشان بووە سەرۆکی کۆمکاری عەرەبی) و تیایدا جەختی لەسەر ئەوە کردووتەوە (شۆڕشی کوردستان دژی نەتەوەی عەرەب نییە و دژی ئەو ڕژێمانەیە کە هەر دوو نەتەوە پێکەوە دەچەوسێننەوە)، ئەمەش نهێنیی ئەو دەسەڵاتە (سۆفی و مەعریفییە)یە کە کاریزمای مستەفا بارزانی لە (فەلسەی کوردایەتی)دا دایڕشتووە و، هەر ئەم دەسەڵاتە مەعریفییەش کاریزمای مستەفا بارزانی لای عەرەبی ئێڕاق دروست کردووە، کاتێک لە قاهیرەوە و دوای دیداری لەگەڵ (جەمال عەبدولناسر کە ئەو کات تەنیا سەرۆک کۆماری میسر نەبوو، بەڵکوو خۆی بە ڕابەری هەموو نەتەوەی عەرەب دەزانی، گەڕایەوە بۆ ئێڕاق، پێش گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی (موسەنا) لە بەغدا ئاپۆرای جەماوەرێکی گەورەی کورد و عەرەب و تەواوی نەتەوەکانی دیکە بۆ پێشوازی ڕاوەستابوون و، لە سیمای دابەزینی مستەفا بارزانی لە فڕۆکەکە هیوا و ئومێدێکی گەورەیان بۆ ئاییندەی برایەتیی کورد و عەرەب و بونیادنانەوەی ئێڕاق وەک دەوڵەتێکی هاوچەرخ دەبینی، مستەفا بارزانییش ئامادەباشی و پشتیوانیی خۆی بۆ کۆماری ئێڕاق و شەخسی عەبدولکەریم قاسم پیشان دابوو کە لە جێبەجێکردنی ئەو دەستوورە هەموو هاوکارییەکی پێشکەش بکات.
پێشوازی و ئاپۆرای جەماوەی کورد و عەرەب و تەواوی ئایین و نەتەوەکانی دیکە بۆ مستەفا بارزانی لە فڕۆکەخانەی بەغدا، ڕووداوێک بوو پێشتر بۆ هیچ ڕابەرێکی کوردستانی و ئێڕاقی لەو ئاستەدا و بەو شێوە خۆڕسکە نەکرابوو، لەسەر ئاستی کوردستانیش پێش ئەوەی مستەفا بارزانی سەردانی سلێمانی و شارەکانی دیکەی کوردستان بکات، لە هەموو ماڵێکی کوردپەروەر و نیشتمانپەروەر وێنەی مستەفا بارزانی وەک ڕابەر و سیمبولی کوردایەتی هەڵواسرابوو، هەموو خەڵکی کوردستان و تەواوی سەرۆک هۆزەکانی کوردستان لە پێشوازیی ڕابەری کوردایەتیدا بوون.
بەداخەوە ئەقڵییەتی شۆڤێنیی قەومی عەرەبی و ئایدیۆلۆژیای شۆڤێنیی بەعسییەکان بوونە هۆکاری ئەوەی لە جێبەجێکردنی دەستووری 1958 حکومەتی ئێڕاق پەشێمان ببێتەوە و سەرەنجامیش گەلی کوردستان لە ساڵی 1961 ڕاپەری و شۆڕشی مەزنی ئەیلوول هەڵگیرسا، دوای هەڵگیرسانی شۆڕشیش مستەفا بارزانی بە جۆرێک ڕێبەرایەتیی ئەو شۆڕشەی کرد کە حزبی بەعسی لە ساڵی 1970 بە شێوەیەک ناچار کرد کە مل بدات و بۆ یەکەمین جار ڕێککەوتنی مێژوویی 11ی ئاداری 1970 لە چوارچێوەی ددانپێدانان بە مافی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان واژوو بکات. ئەم ڕێککەوتنە بۆ مافی ئۆتۆنۆمی بۆ خەڵکی کوردستان، یەکەمین دیکۆمێنتی مێژووییە کە حکومەتەکانی ئێڕاق وەک دیکۆمێنتێکی یاسایی ددانیان بە مافەکانی گەلی کوردستاندا نابێت، بناخەیەکیش بوو بۆ ئەوەی ببێتە چوارچێوەیەک هیچ لایەنیکی سیاسی نەتوانێت سازش لەسەر مافەکانی گەلی کوردستان بکات.

6ی ئۆکتۆبەری 1993
گەڕانەوەی مستەفا بارزانی و ئیدریسی هەمیشە زیندوو
سەرۆک #مەسعود بارزانی# لە بەرگی پێنجەمی (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد - ڕاپەرین، دەرفەت و ئاستەنگەکان) سەبارەت بە هێنانەوەی ڕوفاتی مستەفا بارزانی و ئیدریسی هەمیشە زیندوو لە ئێرانەوە بۆ نیشتمان نووسیویەتی: (هەر لە ساڵی 1992 بیرمان لە هێنانەوەی ڕوفاتی باب و برا کردەوە بۆ بارزان، بەڵام پێویست بوو لە کاتێکی گونجاو. بڕیارێکی گرنگی کۆتگرەی (11) هێنانەوەی ڕوفاتیان بوو بۆ بارزان. ڕۆژی 6ی تشرینی یەکەم 1993 هەمان ڕۆژە کە (ساڵی 1958 بارزانی لە سۆڤیەت گەڕایەوە)، بە هەلیکۆپتەری ئێرانی جەنازەکان هێنرانە سنووری باشماغ، لە کاتی هێنانەوەی تەرمی جەنابی بارزانیی نەمر و کاک ئیدریسدا خەڵک لە زاخۆوە تا خانەقین لە پێشوازیدا بوون).

ئەگەر هەڵوەستەیەک لەسەر ئەم چەند دێڕەی سەرۆک مەسعود بارزانی بکەین، دەبینین هێنانەوەی ڕوفاتی باب و برای لە 6ی تشرینی یەکەمی 1993 لە ئێرانەوە گرێ داوەتەوە بە گەڕانەوەی مستەفا بارزانی لە هەمان ڕۆژدا کە 6ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1958 بووە بە گەیشتنەوەی بۆ فڕۆکەخانەی بەغدا. سەرۆک بارزانی دەیەوێت بەم پێکەوە گرێدانەوەی دوو ڕووداوە کە 35 ساڵیان لە نێواندایە وانەیەک بە نەوەکانی ئێستا و داهاتوو بدات، هەروەک چۆن سەرۆک ئۆباما لە 200 ساڵەی لەدایکبوونی ئەبراهام لینکۆڵن بە گەلی ئەمریکای دا. سەرۆک بارزانی پێمان دەڵێت: ڕابەری کاریزمای خۆڕسک لە ویژدان و ناخی هەموو نەتەوەیەکدا بە زیندوویی دەمێنێتەوە و هەرگیز گۆڕانکاری بە سەردا نایەت، نەتەوەکانی جیهان چۆن چەندین سەدەیە شکۆی خۆیان لە گیانی ڕابەرە کاریزماکانیان پێناسە دەکەنەوە، بە هەمان شێوە گەلی کوردستانیش لە (6ی تشرینی یەکەمی 1993) شکۆی خۆیان لە ڕابەر و کاریزمای مستەفا بارزانیدا پێناسە کردەوە.
ئەو چەند دیڕەی ناو دوو کەوانەکە هەڵهێنجانی ئێمە بوو لەو وانەیەی کە سەرۆک مەسعود بارزانی لەو دوو بۆنە گەورەیەدا پێمان دەڵێت، بەڵام ئەگەر بپرسین ئەم بۆنە گەورەیەی 6ی تشرینی یەکەمی 1993 لای سەرۆک بارزانی چی دروست کردووە؟ بێگومان ئەم هەستەی خۆی بە دەق لە پەڕتووکەکەیدا باسی کردووە و دەڵێت: (هەر چەندە ڕۆژی بە خاکسپاردنەوەی جەنازەکان بۆ من ڕۆژێکی بە ئازار بوو، بەڵام لە هەمانکاتدا سەربەرزی و شانازییەکی گەورە بوو، کاتێک دڵسۆزی و وەفاداریی هەزاران خوشک و برا و جەماوەری کوردستانم بۆ بارزانی بینی، سوکناییم هات و پێی هێور بوومەوە. دوژمنان و ناحەزان وایان دەزانی بارزانی تەواو، بەڵام ئەو ڕاستییە سەلمێنرا کە بارزانی هەمیشە ڕابەرە، لە ژیان و تەنانەت مەرگی خۆشیدا هەر بە ڕابەری مایەوە و دەمێنێتەوە و سەرچاوەی یەکگرتوویی و تەبایی و یەکریزیی گەلی کوردستانە).
کەواتە ئاپۆرا و جۆش و خرۆشی تێکڕای جەماوەری کوردستان لە پێشوازیی ڕوفاتی باوک و برا، ئەو هەستەی لای سەرۆک بارزانی دروست کردووە کە خەڵکی کوردستان پێشوازی لە دوو ڕوفات ناکات، بەڵکوو پێشوازی لە دوو ڕۆح دەکات لە ناخ و ویژدانی هەر هاووڵاتییەکی کوردستاندا زیندووە و هەر بە زیندووییش دەمێنێتەوە.
سەرۆک بارزانی هەر لەم بۆنە گەورەیەدا هەستی (دایکە حەمایل)یشمان پیشان دەدات و نووسیویەتی: (دایکم ئەو هەموو وێنە و پێشوازییە گەرم بەربڵاوەی خەڵکی کوردستانی دیتبوو، هەم دڵخۆش بوو، هەمیش ئەو پێشوازییە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر هەستی دانابوو، پێی گوتم: هەرچەند سوپاسی خەڵک و جەماوەر و خەڵکی کوردستان بکەین، هەر کەمە و شایەنی زیاترن، بەڕاستی سەلماندیان خەڵکی دڵسۆز و بەوەفا و بە ئەمەکن).[1]
ئەم بابەتە 1,151 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 06-10-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 97%
97%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 12-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 14-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 14-11-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,151 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
ئامادە کردنی مۆسیقای گۆرانی ی فۆلکلۆری
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
وەرگێڕان زانستەو هونەر
کورتەباس
ڕەنج لە پەندی پێشینانی کوردی دا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
کورتەباس
لە ئاسۆی هونەری جیهانی دا-هونەری فەڕەنسی هاودەم-بووردێل
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
کورتەباس
سەرەتایەک دەربارەی چامەی درامایی کوردی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
عەلی نووری
20-04-2017
هاوڕێ باخەوان
عەلی نووری
ژیاننامە
کاردۆ جەبار عەبدوڵڵا
22-04-2017
سەریاس ئەحمەد
کاردۆ جەبار عەبدوڵڵا
ژیاننامە
ئەرجان ئیبراهیم
12-06-2023
سروشت بەکر
ئەرجان ئیبراهیم
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
بەسەرهاتی ڕزگاربوونی فاتیح سەنگاوی لە پڕۆسەی ئەنفالدا
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
20-04-2024
هومام تاهیر
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێک لە پاش پڕۆسەی ئەنفالکردنی دۆڵی جافایەتی
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 516,812
وێنە 105,281
پەرتووک PDF 19,092
فایلی پەیوەندیدار 95,781
ڤیدیۆ 1,283
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
ئامادە کردنی مۆسیقای گۆرانی ی فۆلکلۆری
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
وەرگێڕان زانستەو هونەر
کورتەباس
ڕەنج لە پەندی پێشینانی کوردی دا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
کورتەباس
لە ئاسۆی هونەری جیهانی دا-هونەری فەڕەنسی هاودەم-بووردێل
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
کورتەباس
سەرەتایەک دەربارەی چامەی درامایی کوردی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.594 چرکە!