پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,425
وێنە 105,692
پەرتووک PDF 19,156
فایلی پەیوەندیدار 96,438
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژینگە و پلاستیک
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: زانستە سروشتییەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ژینگە و پلاستیک
زانستە سروشتییەکان

ژینگە و پلاستیک
زانستە سروشتییەکان

$ژینگە و پلاستیک$
نووسینی: لیزا شێرزاد
ژینگە بریتییە لەو: ناوەندە سرووشتیە هاوسەنگەی دەوروبەرمان کە کۆکەرەوەی هەموو شتە زیندوو و نازیندووەکانە، ڕاستەوخۆ و نا ڕاستەوخۆ بە بەردەوامی کاریگەریان لەسەر یەکتر هەیە.
زانستی ژینگە یاخود “ژینگەزانی” زانستێکە بایەخ دەدات بە پەیوەندی و کاریگەری نێوان بوونەوەران و ئەو گۆڕانە فیزیای و کیمیایانەی کە ڕوودەدەن لە دەوروبەرماندا. چەمکی ژینگەزانی بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1866 لە لایەن زانای ئەڵمانی “ئەرنست هایکڵ”ەوە بەکارهێنرا و لە ئێستادا یەکێکە لەو زانستە پڕ بایەخانەی کە گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت لە لایەن زانستخوازان و ژینگەدۆستانەوە.
لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی زەوی و پێداویستیەکانی مرۆڤ بۆ بەردەوام بوونی لە ژیاندا، وەک؛ کردنەوەی کارگەکان و بڕینەوەی دارو درەخت بۆ درووستکردنی کەلوپەل و سووتاندنی ملیۆنەها بەرمیلە نەوت لە ڕۆژێکدا، بوونەتە هۆکاری پیسبوونی ژینگە و تێکچوونی هاوسەنگی وەک زیادبوونی پلەی گەرمی و ڕێژەی گازە ژەهراویەکانی وەک دوانە ئۆکسیدی کاربۆن.
ئەگەر بە شێوەیەکی سادە پێناسەی پیسبوونی ژینگە بکەین دەتوانین بڵێین بریتییە لەو: گۆڕانە کیمیایی و فیزیایی و زیندەیانەیی کە دەبێتە هۆی گۆڕانی سرووشتی خاک، ئاو و هەوا و سەرچاوە سرووشتیەکان سەرئەنجام زیانێکی زۆر بە زیندەوەران بە گشتی و مرۆڤ بە تایبەتی دەگەیەنێت.
زۆر هۆکار هەن کە دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە و تێکچوونی هاوسەنگی ژینگەیی، زۆربەی هەرە زۆریشیان بەهۆی زۆر بوونی مرۆڤ و چالاکییەکانی مرۆڤەوەیە، گرنگترین سەرچاوەکانی پیسبوون بریتین لە:
1- کارەساتی سرووشتی وەک زریان و لافاو و بومەلەرزە.
2- پاشماوەی پیشەسازی.
3- سوتەمەنی ئۆتۆمبێل.
4- بەکارهێنانی بڕێکی زۆر پەینی کیمیای بۆ خاک.
5- وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.
6- بەکارهێنان و فڕێدانی پلاستیک.
پلاستیک
پلاستیک :ئەو ژەهرەی ڕۆژانە و بە بەردەوامی بەرکەوتنمان لەگەڵی هەیە.
یەکێکە لە درووستکراوەکانی دەستی مرۆڤ کە بەهۆی سووکی کێشیەوە، کەمی تێچووی بەرهەم هێنانی بەکارهێنانێکی زۆری هەیە و ئاسانکاریەکی زۆری بۆ ژیانی مرۆڤ کردووە بەڵام؛ لە هەمان کاتدا زیانێکی زۆری بۆ ژینگە هەیە و دوژمنێکی مەترسیداری ژینگەیە، بۆ یەکەم جار لە تەمووزی ساڵی 1907 دا، “لیۆ بەیکڵند” کە بە باوکی پیشەسازی پلاستیک دادەنرێت یەکەمین پلاستیکی لە تاقیگەکەیدا درووست کرد بە تێکەڵکردنی “فۆرمەڵدیهاید” لەگەڵ “فینۆڵ” لە ژێر کاریگەری گەرمکردند.
پیشەسازی پلاستیک بە خێرای و بە بەردەوامی لە گەشەکردندا بوو، ساڵی 1935 کیمیا زانی ئەمێریکی “واڵس کرازەرس” بۆ یەکەم جار نایلۆنی داهێنا، چوار ساڵ دواتر و لە ساڵی 1939 دا، لەگەڵ سەرهەڵدانی جەنگی جیهانی دووەم هەلی زێڕین بۆ پلاستیک هاتە پێشەوە لەگەڵ بەردەوامی جەنگ و کەم بوونەوەی بەرهەمە سرووشتیەکانی وەک لاستیک و ئاوریشم بەکارهێنانی بەرهەمە پلاستیکیەکان بە تایبەت نایلۆن زۆر زیادی کرد.
پلاستیک لە ڕووی کیمیاییەوە:
پلاستیک بە گشتی لە “هایردۆکاربۆنەکان” دروست دەکرێن لە ماددەی پۆلیمەری کە لە زنجیرەیەکی درێژی گەردیلەی کاربۆن پێکهاتووە لەگەڵ چەند گەردیلەیەکی تری وەک (ئۆکسجین، گۆگرد، نایترۆجین و کلۆر)هەر زنجیرەیەکیش دەگەڕێتەوە بۆ چەند یەکەیەکی دووبارەوە بوو کە لە مۆنۆمەرەکان پێکهاتوون و هەر زنجیرەیەکیش لە پۆلیمەر لە هەزارەها یەکەی دووبارەوەبوو پێک هاتوون، پلاستیکەکان بە ئاسانی لە قاڵب دەدرێن و شێوەیان دەگۆڕدرێ بە بەکارهێنانی گەرمی، پەستان. لەگەڵ ماددە پۆلیمەریەکان چەندین ماددەی تر لە درووستکردنی دا بەکاریەت زیاتر لە سەرچاوەکانی نەوت و گازی سرووشتیەوە وەردەگیرێن بە جۆرێک 4٪ ی کۆی سوتەمەنی ساڵانەی جیهان بۆ پیشەسازی پلاستیک بەکار دەهێنرێت.
پلاستیکەکان بە شێوەیەکی گشتی دابەش دەکرێن بۆ دوو کۆمەڵە:
‏ 1- ثێرمۆسێت: ئەوانەن کە گەرمی کاریان تێناکات دوای ڕەقبوونیان شێوەیان ناگۆڕێت وەک؛ (ئیپۆکسی، سلیکۆن، پۆلی-یۆرسەین، فینۆلیک) (1).
2- ثێرمۆپلاستیک: ئەوانەن بە گەرمی کاریان تێدەکرێت و دوای ڕەقبوونیان بە گەرمکردن دووبارە دەتواندرێت شێوەیان بگۆڕدرێت، ئەم جۆرە لە پلاستیک زیاتر بەرگەی پیاکێشان دەگرێت و لەبەرئەوەی بە گەرمی کارتێکراون، دەتوانرێت بە ئاسانی دووبارە بەکاربهێنرێنەوە، چەندین جۆری جیاوازی هەیە کە بەکارهێنانێکی زۆری هەیە لە ژیانی ڕۆژانەماندا وەک؛ (پۆلیڤینایڵ-کلۆراید، پۆلیڤینایڵ-ئەسیتەیت، پۆلیستایرین)(2).
پلاستیکەکان بە پشتبەستن بە توانای دووبارە بەکارهێنانەوەیان بۆ حەوت جۆر پۆلێن کراون:
1- پۆلیئسیلین-تێرێفسالەیت (PETE): ئەم جۆرە زیاتر بۆ درووستکردنی دەبەی ئاو بەکار دەهێنرێت.
2- پۆلیئسیلین (چڕی زۆر) (HDPE): زیاتر لە درووستکردنی دەبەی شیر، شەربەت، دەبەی تایت و شامپۆ دا بەکاردەهێنرێت.
3- پۆلیڤینایڵ کلۆراید (PVC): بەرگریەکی باشی هەیە بەرانبەر بە ماددە کیمیایەکان بۆ درووستکردنی پەنجەرە، بۆری ماڵان و یاری منداڵان بەکاردەهێنرێت.
4- پۆلیئسیلین (چڕی کەم) (LDPE): پلەیەکی شلبوونەوەی نزمی هەیە بۆ درووستکردنی وایەر، زەرفی خۆڵ و عەلاگەی جل هەڵواسین بەکاردەهێنرێتت.
5- پۆلیپرۆپلین (PP): جیڕ و ڕەقە و بۆ درووستکردنی کوپ، دەبەی شەربەت، دەفری ماست بەکاردەهێنرێت.
6- پۆلیستایرین (PS): لە درووستکردنی یاری، کەیسی سی دی و کەوچک و چەتاڵی سەفەریدا بەکاردەهێنرێت.
7- بەشێکی دیکە لە پلاستیک؛ هەموو جۆرەکانی تری پلاستیک دەگرێتەوە، وەکو (بس فینۆڵ، نایلۆن و پۆلی کاربۆنەیت کە لە درووستکردنی “سی دی” دا بەکار دەهێنرێت) بە شێوەیەکی گشتی ئەوانەن کە توانای دووبارە بەکارهێنانەوەیان کەمە.
پلاستیکی جۆری (2، 4، 5) ژەهری کەمترە وەک لە جۆرەکانی (1، 3، 6، 7) هەروەها جۆری (1، 2، 6) باوترین جۆری پلاستیکن کە لە پڕۆسەی دووبارە بەکارهێنانەوەدا بەکاردەهێنرێن، بە پێچەوانەوە چوار جۆرەکەی تر زۆر بە کەمی بە پڕۆسەی دووبارە بەکارهێنانەوەدا دەڕۆن.
ماوەی شیبوونەوەی پلاستیک :
جۆری یەکەم : دە بۆ پێنج ساڵ.
جۆری دووم : سەد ساڵ.
جۆری سێیەم: هەرگیز شی نابێتەوە.
جۆری چوارەم: پێنجسەد بۆ هەزار ساڵ.
جۆری پێنجەم: بیست بۆ سی ساڵ.
جۆری شەسەم: پەنجا ساڵ.
جۆری حەوتەم: زۆربەیان هەرگیز شی نابنەوە جگە لە پۆلی-لاکتیک-ئەسید کە شەش مانگی پێویستە بۆ شیبوونەوە.
زیانەکانی پلاستیک بۆ ژینگە :
لەبەرئەوەی سەرچاوەی بنەڕەتی پلاستیک نەوتی خاو و سوتەمەنیە، بۆیە هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ پیسبوونی ژینگە لەبەر ئەوەی نەوتی خاو بڕێکی زۆر لە ماددە پیسکەرەکان دەردەدات کە زۆربەیان ناتوانرێت بە شێوەیەکی سرووشتی شی بکرێتەوە لە لایەن بەکتریا و زیندەوەرە وردەکانی دیکەوە، هەر بەو هۆیەوە ساڵانە بڕێکی زۆر لە کیسەڵ و زیندەوەرە ئاویەکانی تر دەمرن کاتێک بڕێکی زۆر لە پلاستیک فڕێ دەدرێتە دەریاوە.
هەروەها ئەو پلاستیکانەی بە کرداری زیادکردنی “هالۆجین” درووست دەکرێن بە تایبەت زیادکردنی “کلۆر”، ماددەی زیانبەخش دەکەنە خاکەوە و دواتر ئەم ماددانە تێکەڵ بە ئاوی ژێر زەوی و سەرچاوە ئاویەکان دەبن، دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بەو زیندەوەرانەی ئاوەکە دەخۆنەوە.
لەبەرئەوەی پلاستیک زیانێکی زۆر بە زیندەوەران دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی مردنی بڕێکی زۆری زیندەوەران بە تایبەت زیندەوەرە ئاویەکان ئەمەش زیانێکی زۆر بە سیستەمی ژینگەی دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی تێکچوونی هاوسەنگی زەوی و هۆکارێکی سەرەکی زیادبوونی پلەی گەرمی زەویە، سەرەڕای ئەو زیانانەی بۆ بوونەوەران و سیستەمی ژینگەی هەیەتی، لەبەرئەوەی ماوەیەکی زۆری دەوێت بۆ شیبوونەوە و هەندێکیشیان هەر شی نابنەوە بۆیە دیمەنێکی ناشرینی بەخشیوەتە ژینگە و ئەو شوێنانەی پاشماوە پلاستیکیەکانی لێ فڕێ دەدرێت.
بۆ ڕزگار بوون لەو پلاستیکەی کە فڕێدراوەتە ژینگەوە یەکێک لە ڕێگەکان سووتاندنیەتی کە ئەمەش زیانێکی ترە بۆ سیستەمی ژینگەیی چونکە پلاستیک کاتێک دەسوتێنرێت بڕێکی زۆر لە گازە زیانبەخشەکانی وەک؛ (dioxins furans,Mercury, polychlorinated biphenyls) دەکەنە ئەتمۆسفێری زەویەوە و دەبنە هۆی گۆڕانی کەش و هەوا کە لە ئەمڕۆدا یەکێکە لە کێشە ژینگەییە مەترسیدارەکان.
یەکێکی تر لە ڕێگەکان بۆ ڕزگار بوون لە پلاستیک ئەوەیە؛ ئەگەر پلاستیکەکان لە زەویدا بنێژین، کە ئەویش وەک باسمانکرد زۆربەی جۆرەکانی پلاستیک شینابنەوە لە لایەن ئەو بەکتریا و زیندەوەرانەی لە خاکدا هەیە، بۆیە ناشتنی پلاستیکەکان لە خاکدا تەنیا شوێن داگیرکردنە و پیسبوونی خاکەکەی لێ دەکەوێتەوە. دەتوانین بڵێین؛ باشترین چارەسەر بۆ ڕزگار بوون لە پاشماوەی پلاستیکی کەم بەکارهێنانی بەرهەمە پلاستیکیەکان و دووبارە بەکارهێنانەوەیەتی.
کاریگەری پلاستیک لەسەر تەندروستی مرۆڤ:
لەگەڵ ئەوەی پلاستیک زیانێکی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە بەڵام؛ لە ئەمڕۆدا بە جۆرێک کۆنتڕۆڵی ژیانی مرۆڤی کردووە کە دوورکەوتنەوە لێیان ئەستەمە، زۆربەی جۆری پلاستیک ماددەکانی وەک (bisphenol A، phthalates) دەردەدەن کە زیانێکی تەندروستی زۆری هەیە بۆ مرۆڤ.
سالەیت(phthalates): یەکێکە لەو ماددانەی لە پێکهاتەی پلاستیکدا بەکاردێت بۆ ئەوەی بتوانێت بەرگەی شکانەوە بگرێت زیاتر لە پلاستیکی (پی-ڤی-سی) دا بەکاریەت، وەکو توێنەریش لە بەرهەمەکانی جوانکاری خانماندا بەکاردەهێنرێت.
لەبەر ئەوەی ئاوێتەکان لە پلاستیکدا زۆر بە توندی بە یەکەوە نەبەستراون بۆیە هەندێک جار لێک جیادەبنەوە و دەچنە لەشمانەوە، لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە سالەیتەکان کاریگەری خراپیان لەسەر گەشەکردنی خوێنبەری زاوزێی منداڵی کوڕ هەیە و دەبێتە هۆی دابەزینی ڕێژەی هۆرمۆنی تێستستیرۆن، ئەگەر پێش لە دایک بوون بەرکەوتن هەبێت لەگەڵ ئەم ماددەیەدا دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی ژیری کۆرپەلە و کێشەی گەشەکردن.
بسفینۆڵ-ئەی(Bis phenol A) : یەکێکی ترە لەو ماددانەی لە پێکهاتەی پلاستیکدا هەیە زیاتر لە درووستکردنی دەبەی ئاو و هەڵگری خۆراکدا بەکاریەت، توێژینەوەکان دەریان خستووە کە ئەم ماددەیە کاریگەری خراپی لەسەر مێشک و لیکەڕژێنی پڕۆستات هەیە و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. [1]
ئەم بابەتە 171 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردڕاوم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی زانست: فیزیا
پۆلێنی زانست: کیمیا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 84%
84%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 18-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 18-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 171 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
یادە زیندووەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,425
وێنە 105,692
پەرتووک PDF 19,156
فایلی پەیوەندیدار 96,438
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
یادە زیندووەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.343 چرکە!