ها ئەکا هوو ئەکا
لە قەرەتەپە گوو ئەکا
مەبەست لە دەنگ و ڕەنگی هەورەگرمەیە، ها ئەکا هوو ئەکا، مەبەست لە دەنگی لەناکاوی هەورەگرمەیە، بەزۆری لە وەرزی بەهاراندا دێت، قەوەرەتەپە گوو دەکا، (قەرەتەپە: شارەدێیەکە سەربە شاری #کەرکووک#) واتە: هەورەگرمە لێرە دەنگی دێت کەچی لە جێگەیەکی زۆر دوور دەیدا بە زەویدا. وەڵام (هەورەگرمە) .[1]