پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,226
وێنە 105,540
پەرتووک PDF 19,127
فایلی پەیوەندیدار 96,177
ڤیدیۆ 1,299
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
سەبارەت بە ڕۆڵی ڕۆشنبیران
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
سەبارەت بە ڕۆڵی ڕۆشنبیران
کورتەباس

سەبارەت بە ڕۆڵی ڕۆشنبیران
کورتەباس

$سەبارەت بە ڕۆڵی ڕۆشنبیران$
نووسینی: د. عەلی زەڵمی
لێرەدا هەوڵ دەدەم گفتوگۆی چەمکی ڕۆشنبیر و ئەرکی ڕۆشنبیر بکەم لە ڕوانگەی دیدو بۆچونەکانی ئەنتۆنیۆ گرامشی بە تایبەت تێزەکەی لەمەڕ ‘هەژموونی کەلتوری’. ئەو پرسیارەی کارمان لەسەر کردووە ئەوەیە ئایا پەیوەندی نێوان ڕۆشنبیر و دەسەڵات(مەبەست لێرەدا کاری سیاسیە بەگشتی) چۆنە و هەروەها پاش سی ساڵی ئازادی و ئەزموونی دەسەڵاتی نێوخۆی، کۆمەڵگای کوردی چ جۆرە ڕۆشنبیرێکی بەرهەم هێناوە؟ ئایا کاراکتەری ئەو مەخولوقەی پێدەوترێ ڕۆشنبیر(بە هەموو ئەو پارێزکردنەمان بۆ بەکارهێنانی ئەو چەمکە)، بونێکی ئۆرگانیک و سرووشتیە یان زوڕناژەن و پەخشکەرەوەی بەهاکانی بازاڕی ئازاد و بوونە مشتەریە لە سیستمی کەپیتالیزمی ڤێرژنە کوردییەکەیدا. گەر وا نیە، ئەی ئەو بەها و نۆرمانە چین ئەم ئەکتەرە کۆمەڵایەتی و سیاسیە کاری بۆ کردون و گەشەی پێداون؛ هەروەها تا چەند چینی ڕۆشنبیران بەرپرسن لە کەلتوری شەقاوەچییەتی بەناوی سیاسەتەوە، ئەو جنێوفرۆشیە بەناوی دیبەیتەوە؟ هەروەها باس لەو قەیرانە دەکەین کە چۆن لە کێڵگەی ڕووناکبیری کوردیدا چەمکەگەلی وەک ئەقڵی ئازاد و ڕەخنەی ئەقڵانی وەک پێشمەرجی هەر بیرکرندەوەیەکی ئازادانە تێکەڵ بە بۆڵەبۆڵی سیاسی و ڕەخنەی بازاڕی بووە. سەرەتا پێویستمان بە کورتەیەک لە ناساندنی بۆچونەکانی گرامشی هەیە و پاشان لە دوو ڕووەوە گفتوگۆی تێزەکەی گرامشی دەکەین لەمەڕ هەژموونی کەلتوری، یەکەمیان، ئایا ڕۆشنبیری کوردی ئۆرگانیک و سرووشتیە؟ هەروەها ئایا ڕۆشنبیری کوردی هەر قسەکەرە یان ڕێکخەر و ڕابەریشە(بەقەولی مارکسیەکەی)؟ ئەگەر وایە چ جۆرە ڕێکخەر و ڕابەرێکە؟
$بۆچی گرامشی:$
ئەنتۆنیۆ گرامشی (1891-1937) پێیوایە لە کۆمەڵگا مۆدێرن و کەپەیتالیستەکاندا، دەسەڵات نەک هەر لەڕێگەی توندوتیژی و سەربازی و سیاسی و ئابووریەوە کۆمەڵگا کۆنترۆڵ دەکات؛ بەڵکوو لە ڕێگەی ئایدیۆلۆژی و کەلتوریشەوە بەهەمان شێوە دەسەڵاتی خۆی تۆکمەتر دەکات بەسەر جڤاتدا. دەسەڵاتدار و سەرمایەدارەکان لە ڕێگەی هەژموونی کەلتوریەوە کار بۆ چەسپاندنی بەها و نۆرمەکانی خۆیان دەکەن لە ناو کۆمەڵگادا، هەتا وردە وردە ئەو نۆرم و بەهایانە ئاسایی دەبنەوە بە تێگەیشتنی باو و گشتی(common sense). ئیدی خەڵکی بەگشتی ئەو بڕوایان لا دروست دەبێت کە سودی بازرگان و دەسەڵاتدارەکان سودی ئەوانیشە، ئەوان هەرچی دەکەن بۆ ئەمانە. دواتر گرامشی درێژە دەدات بە تێزەکەی و گەشە دەدات بە چەمکی (هەژموونی کەلتوریی) لەوێوە قسە لەسەر ڕۆڵ و ئەرکی ڕۆشنبیری دەکات لە ناو کۆمەڵگادا. ئەو لەسەرەتادا دێت جیاوازی دەکات لەنێوان ئەرکی (ئینتڵجیسیا) ی کۆمەڵگا ترادیسۆنەکان و (ئینتەڵەکچوال) لە کۆمەڵگا سەردەمیەکاندا، بەلای گرامشیەوە ئەوان واتە ئنتێڵجیسیا بە هەڵە خۆیان پۆلێن کردووە لە ناو کۆمەڵگادا وەک چێنێک کە ئەوان لەبری خەڵکی گشتی دەبێت بیر بکەنەوە. بۆیە پێیوایە کەپیتالزم زۆر لێزانانە هەڵدەسێت بە وەگەڕخستنی ئەم توێژە بۆ گەیاندنی بەها و نۆرمەکانی دەسەڵات لە ڕێگەی سیستمی پەروەردە و میدیاوە. هەرلێرەوەیە ئەو پێداگیری لەسەر دروستکردنی جۆرێک لە ڕۆشنبیری (سرووشتی) دەکات لەبری ئەو هێزەی دەیەوێ لەبری خەڵک بیر بکاتەوە هەروەها ئەو پێشیوایە کە هەموو تاکێکی کۆمەڵگا بەجۆرێک لەجۆرەکان توانستی ڕۆشنبیریی و فکری خۆی هەیە بەڵام مەرج نییە هەموویان بتوانن ئەرکی ڕێکخراوەیی و ڕابەرایەتی بگێڕین لە ناو کۆمەڵگادا. ئیدی بەلای گرامشییەوە وەک زەرورەتێکی مێژوویی چینی چەوساوە لەناو کۆمەڵگادا ڕۆشنبیری خۆی بەرهەم دەهێنێت بەشێوەیەکی ئۆرگانیکی.
بۆچی گرامشی و تێزەکەی لەسەر چەمکی (هەژموونی کەلتوریی)(cultural hegemony). لێرەدا گرنگە و ئێمە پێویستمان پێیەتی دوای زیاتر لە هەشتا ساڵ. لانی کەم لەدوو ڕووەوە ئەو بۆچونانەی گرامشی ئەکرێ سودیان لێوەرگرین لە خوێندنەوەی بارودۆخی هەنووکەیی هەرێمی کوردستاندا، چ وەک پەیوەندی نێوان ڕۆشنبیر و دەسەڵات چ وەک پەیوەندی نێوان ڕۆشنبیر و خەڵک. سەرەتا لەو پرسیارەوە دەست پێدەکەین کە ئایا ڕۆشنبیری ئێمە ڕۆشنبیری سرووشتی و ئۆرگانیکە بە قەولی گرامشی، یان سەربە چینێکی دیاریکراوە و لەوەهمی خۆیدا دەژی و چووەتە سەر پەڵە هەورێک ئیدی وادەزانێ قەد سایەقە ناکاتەوە و ناتوێتەوە؟ پاشان دێینە سەر پرسیارێکی دیکە، دیسان ئەویش لە شیکارکارییەکانی گرامشییەوە هەڵمانجنیوە، ئایا ڕۆشنبیری ئێمە هەر قسەکەرە یان ڕێکخەریشە، ئایا ئەگەر ئەو ڕێکخەر و ڕابەرە هەستاوە بە گەیاندن و بڵاو کردنەوەی چ جۆرە پەروەردەیەک، چ جۆرە کەلتورێک، چ جۆرە بەها و نۆرمێک؟
$مۆدێرنە و ڕۆشنبیر:$
کاتێ کە مۆدێرنە وەک پڕۆژەیەکی ژیاریی و ئەقڵانی دێت بەتەنیا دەستکاری زۆربەی هەرە زۆری کایەکانی ژیانی تاک کۆمەڵگاکان ناکات لەڕووی سیاسی و ئابووری و ستراکتۆری کۆمەڵایەتی؛ بەڵکوو ئەو وەک جیهانبینی و باوەڕی نوێ دێت. ئەگەر شۆڕشی زانستی و پیشەسازی و ڕیفۆرمی سیاسی و ئایینی گرنگ بن لە پڕۆژەکەی مۆدێرنەدا ئەوە ئەوەندەش گۆڕینی ئاڕاستەی بیرکردنەوەش لای تاک و جڤاتەکان گرنگە، بۆ نموونە چەسپاندنی ئەو باوەڕەی کە چیدی مرۆڤ دەبێت بۆ پێشەوە بڕوانێ و هەنگاو بنێ نەک بگەڕێتەوە بۆ باوان و ترادیسۆن واتە قەتیعە لەگەڵ ڕابردوودا (ئاییندەسازی). هەروەها نموونەیەکی دیکەش گەیشتن بەو قەناعەتەی کە هەموو شتێک دەبێت بکەوێتە بەر تاقیگەی ئەقڵەوە بۆ سەلماندنی هەرچی شتێک لە دەرەوەی ئەم ئەزموونکردنە نازانستیە و هەروەها دوورە لە ڕاستیەوە پڕۆسەی (بەئەقڵانیکردن). ئیتر هەر زوو ئەم دوو پڕۆسە هاوتەریبە ئەقڵانیەت و ئاییندەسازی پرسیاری مۆراڵی و ئینسانیان خرانە سەر بە تایبەتی لەسەروەختی گەشەسەندنی سیستمی ئابووری کەپیتالزمدا، کە کەمتر بەها مرۆییەکان بەهەند وەرگیران و زیاتر بەها ماددەیەکان و قازانج بوونە ئامانج. هەڵبەتە دواتر بە سەرهەڵدانی هەردوو جەنگە جیهانییەکە ئیدی بەتەواوی مۆدێرنە پڕۆژەی بەمۆدێرنەکردن لانی کەم لە کۆمەڵگا ڕۆژاواییەکانەوە پرسیاری گەورەی خرایە سەر. کارڵ مارکس و دواتریش کارەکانی ماکس ڤێبەر بە دووان لەو هەوڵە گرنگ و بنەمایانە ئەژمێردرین کە ڕەخنەیان لە گەشەکردنی کەپیاتاڵیزم گرت نەک تەنیا وەک سیستمێکی ئابووریی بەڵکوو وەک پڕۆژەی کۆمەڵایەتی و کەلتوریی و سیاسی. دواتریش کارەکانی قوتابخانەی فرانکفۆرت و نەوەکانی دیکەی ئەو قوتابخانە و ڕێچکە فکرییە بە وێستگەی زۆر گرنگی مێژوویی دەژمێردرێن لە مێژووی هزر و ڕەخنەی فکری لەسەر مۆدێرنە و کەپیتالیزم. دیارە گرامشی وەک شاهێدحاڵی کارەساتەکانی جەنگی یەکەمی جیهانی و هەروەها ئاسەواری خراپی ئەو جەنگە لە سەر مرۆڤی ڕۆژاوایی تێزەکەی دادەمەرزێنێ. بەتایبەتیش کە خۆی قوربانی ڕژێمێکی وەک فاشیزمی مۆسۆلۆنی ئیتاڵیایە هەمان تەرزی بیرکردنەوەش چ لە ئەڵمانیا لای هیتلەر و نازییەکان و چ لە ڕوسیا(وەک لانکی شۆڕشی پرۆلیتاری) لای ستالین سەری هەڵدابوو. لای گرامشی پرسیارەکە ئەوەیە چۆن ئەوروپا بەم دۆخە ترسناکە گەیشت و ئایا دەوری ئینتلجیسیا چی بووە لە گەشەدان بەم توندوتیژی سیاسیەی کۆمەڵگا مۆدێرنەکانی ئەوروپا؟ کەواتە بەلای گرامشییەوە دوو شت گرنگن ئەوانیش، لەلایەک ئایدیۆلۆژیای دەسەڵاتە فاشی و شۆڤینییەکان چۆن ئاوها زوو پەرەیسەند، هەروەها کەپیتالیزم چۆن دەتوانێ مرۆڤ و کۆمەڵگاکان ڕام بکات و ئاڕاستەیان بکات بەو جۆرەی خۆی دەیەوێ. پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ڕۆشنبیرانی کورد(بەتایبەتی نەوەی پاش ڕاپەڕین) و ئینتلێکتواڵ بە قەولی گرامشی وەڵامدانەوەی واقعەکەی خۆیانن و بەرهەمی چینی کرێکار و زەحمەتکێشن یاخود ئایا ئەوان جیان لەو جۆرە ڕۆشنبیریەی کەپیتالیزمی کوردی بەرهەمیهێناوە؟ ئەو بەهایانە چین ئەم توێژە کاری لەسەر کردوون ئایا بەهای فەراهەمکردنی ژیانێکی یەکسان و تەبا لەنێوان گروپەکانی کۆمەڵگا یان بەرهەمهێنانی جۆرە بەهایەکی نادڵسۆز و ڕقاوی و دروستکردنی نەوەیەکی شەقاوە و نابەپرس؟
$ڕۆشنبیری ئۆرگانیک:$
ئێمە ئەم دەستەواژەیەمان لە گرامشی قەرزکردووە و لێرەدا زیاتر و بەشێوازێکی بەرفراوانتر بەکاری دەهێنین لەمەڕ خوێندنەوەمان بۆ کێڵگەی ڕۆشنبیری کوردی. مەبەستمان لە ئۆرگانیک یان سرووشتی ئەوەیە ئایا کۆمەڵگای کوردی بە کاوەخۆ و بە پڕۆسەیەکی خۆڕسکی و مێژوویی توانیویەتی هێزێکی مەعریفی بەرهەمبهێنێت لەسەروبەندی کرانەوە و تێکەڵاوبوونی بە دونیای مۆدێرن (دوای ڕاپەڕین) کە جیاواز بێت و تێپەڕێنەری چینی ئینتیڵجسای کلاسیکی کوردی بێت؟ بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە دیارە کاری تیۆری و مەیدانی زۆرمان دەوێ و لێرەدا ئێمە ناچینە ئەو تەفاسیلەوە، بەڵام لەسەر پرسیارەکە دەوەستین و هەندێک شیکارنی بۆ دەکەین. سەرەتا دەبێ دان بەو ڕاستییەدا بنێین کە پڕۆسەی گەشەکردنی کۆمەڵگای کوردی پڕۆسەیەکی ئاڵۆز و ناسرووشتی بووە بگرە دەکرێ پێداگیری لەسەر ئەوەش بکەین کە نەک هەر ئاڵۆز بگرە لێوانلێوە لە دژوازی و تەناقوزات. دوای ڕاپەڕین و دواتریش دوای ڕوخانی سەدام و ڕژێمی بەعس کۆمەڵگای ئێراقی بە گشتی و کوردیش لەگەڵیدا کەوتنە بەردەم پرسیاری گەورە لە ڕووی سیاسی ژیانی دیمۆکراتی و کەلتورییەوە. بۆ نموونە؛ ئەگەرچی هەڵبژاردن هەبوو بەڵام نەزعەی خێڵەکی و تایفی زۆرجار ئەنجامەکانی یەکلا دەکردووە، ئەگەرچی ژن لە دەسەڵاتدا بوو، ڕۆژانە ژن هەتک دەکرێ و دەکوژرێ لەسەر ناموس. کەواتە کۆمەڵگایەکت هەبوو لە ڕێکەوتی دوای شۆڕش و ڕاپەرین و دیکتاتۆرییەتدا بوو بەڵام لە ڕووی پەرەسەندنی مێژووییەوە کۆمەڵگای پێش شۆڕش و ئازادی و دیمۆکراسی و مافەکانی مرۆڤ بوو. ئەزموونی سیاسی دوای ڕاپەرین لە هەرێمی کوردستاندا و دابەش بوونی هاووڵاتییان بەسەر گروپ و پارتە سیاسییەکاندا ئەوەمان پێدەڵێ کە کورد و تاکی کوردی ڕێک لە قۆزاخە و چوارچێوەی خێڵ و عەشرەت گوازرایەوە بۆ چوارچێوەی پارتی سیاسی و گروپی چەکداری بەبێ ئەوەی هیچ گۆڕانکارییەک لەو مەخلوقەدا ڕوویدابێت یان هیچ گۆڕانکارییەک لە فۆرمی حیزبەکە ڕوویدابێت جگە لەچەند فۆرمێکی شکڵی.
ئەو سەردەمە قۆناغێکی زۆر گرنگ و چارەنووسساز بوو بۆ ئەوەی تیایدا ئێمەی کورد بتوانین ڕاگوێزان بکەین و پڕۆسەی پەروەردەی سیاسی و ڕۆشنبیری تەکانێک بخوا و گۆڕنکاری نەوع ڕووبدات. ئەو پڕۆسەیەش دەبوو لەلایەن ڕۆشنبیرانەوە وەک دەرکەوتێکی سرووشتی کۆمەڵگا یان با بڵێین بە قەولی گرامشی وەک پێداویستییەکی مێژوویی و حەتمی ئەنجام بدرایە. بەڵام کۆمەڵگای کوردی نەک نەیتوانی ئەمە بکات و ئەو هێزە بەرهەمبهێنێ بەڵکوو بە هەموو پەل و پۆ و ڕەنگ و توێژەکانیەوە کەوتە ناو گەمەیەکی قێزەونی سیاسی. هۆکار زۆرن لێرەدا ڕیزیان بکەین بەڵام ئەشێ هەروا ئاماژەیەکی سەرپێیانە بکەین بۆ گەشەی کەپیتالیزمی کوردی، لەبەر ئەوەی ئەو حزبانە تەنیا کاری سیاسییان نەدەکرد بەڵکوو کۆمپانیاش بوون بۆیە تۆ فۆرمی زۆر عەجایبی کەپیاتالیزمت بەدی دەکرد کە لەهیچ جێگایەکی دونیادا بوونی نەبوو. کەواتە نە گەشەی کەپیتالیزم سروستی بوو نە هۆشیاری پرۆلیتاریا سرووشتی بوو نە قۆناغەکانی گەشەی مێژووییش سرووشتی بوون؛ بەڵکوو تێکەڵەیەک لە خێڵ و کۆمەڵگا، لە هاووڵاتی و جەنگاوەر، لە دیمۆکراتی و دیکتاتۆری، لە دۆگمای ئایینی و سیکۆلاری، لە پیاوسالاری و فیمنیزمی… هتد. سەرتاپای کۆمەڵگای کوردی تەنیبوو بەئێستەشەوە.
$ڕۆشنبیر وەک ڕێکخەر و ڕابەر:$
لە ئاوها باروودۆخێکی ناتەبا و ئاڵۆزدا چی بەرهەم دێت، هۆشیارییەکی زۆر بارگاوی بە توندوتیژی و بازاڕیی. ئەوەی کە گرامشی پێمان دەڵێ هەموو مرۆڤەکان بە سرووشت ڕۆشنبیرن بەڵام هەموویان توانای ڕابەرایەتی و ڕێکخستنییان نییە ڕێک دەشێوێنرێت. چونکە پرسیارەکە ئەوەیە ئەگەر ڕۆشنبیر بوو بە ڕابەری سیاسی و ڕێکخەری کۆمەڵایەتی چ جۆرە نۆرم و بەهایەک دەبێ بڵاوبکاتەوە، ئەو کەناڵانەی ئەو کاریان تێدا دەکا وەک میدیا و پەروەردە چی بەرهەمدەهێنێت؟ بەداخەوە کاراکتەرێکی ڕۆشنبیری سەریهەڵدا لەدوای ڕاپەڕین کە هەڵپەی ئەوەی بوو ببێ بە هەمووشت ئەمەش بەتایبەتی دوای فەشەلی نوخبەی سیاسی کوردی و تێوەگلانی پارتە کوردییەکان بە شەڕی نێوخۆ. ئەوان بە تەنیا ڕۆشنبیر نەبوون بەڵکوو ئابووریناس و کۆمەڵناس و فەیلەسوف و سیاسەتمەدار و مامۆستا و مەلای ئایینیش بوون. من لە نووسینێکی دیکەم دا باسی ئەوەم کردووە کە چۆن پڕۆژە و خەونی مۆدێرنە گشتگیرە و شمولییە، ئاوهاش ڕۆشنبیرانی کورد هێشتا لەو خەونەی مۆدێرنە ڕانەچڵەکیون و ئیش لەسەر گوتاری شمولی مۆدێرنە دەکەن. لەو نووسینەدا باسی ئەوەم کردووە کە چەندە بەها و گوتاری پۆستمۆدێرنە بەکەڵکە بۆ ڕۆشنبیری ئێمە، چەندە ڕۆشنبیری ئێمە دەخاتەوە سەرپێی خۆی؛ لێرەوە لە لۆکاڵەوە دەست پێدەکات نەک سەری لە جێگایەک بێت و پێکانی لە جێگایەکی دیکە.
لە فەراغی ئەکادیمییا و لە بەتاڵی سیاسییەکان و بە تەنیا سکیڵی شاخ و جەنگاوەرییەوە وایکرد نەوەیەکی عەجایب دروست بێت کە ئەوەی ئێمە پێ دەڵێن (ڕۆشنبیر)، ئەو لە میدیادا بوو لە مزگەوتدا و لە چاخانە و لە ژوورەکانی مەکتەب سیاسی ڕاوێژکار بوو. لێرەوە جۆرێک لە هەیمەنەی ڕۆشنبیری دروست بوو هەندێ فیگەر دروستبوون کاریزمای خۆیان بوو، ڕێک وەک چۆن ئەو کۆمەڵگایەی ئێمە توانا و ئارەزووێکی ئێجگار زۆری هەیە بۆ کاریزمای سیاسی و ئایینی دروستکردن هەرواش ڕۆشنبیری زۆر کاریزمی دروست کرد. قەیرانەکە لەوەدا بوو ئەوانیش ڕۆشنبیران زۆر حەزیان بەمە دەکرد ئەگەرچی لافی تەقەشوفیان لێدەدا. چاک بیرمە هەندێ حزب بەس بۆ ئەوەی پێ بڵێن کراوەیە ماستا و و مامەحەمەی دەکرد بۆ ئەو ڕۆشنبیرانە ئەگەرچی زۆرجار تەرزی بیرکردنەوە و ئایدیۆلۆژیایان لێک جیاواز بوو. بانگیان دەکردن بۆ سەر میدیا و ڕۆژنامەکانیان بۆ دیداری ڕۆژنامەوانی و یان سیمینار و کۆڕگرتن یان ئەندامەکانیان دەچوونە کۆڕ و مێزگردەکانیانەوە پشتگیریان دەکردن و چەپەڵەیان بۆ لێدەدان هەتا بفەرموون ئەم حزبە یان ئەو گروپە دیمۆکراسین و کراوەن. کارەساتەکە لەوەدا بوو ئەو ڕۆشنبیرانەش تەماحیان لە تەک ئەو بارە کردبوو و زۆرجار ئەو هاندانە دەبوویە هۆی ڕاگۆڕییان زووزوو دەربارەی هەندێ لەو گروپانە یان سەخاوەتکردن لەسەر بەخشینەوەی نازناوی فڵانە حزب کراوەیە و مەدەنییە. یەکێک لەو نمونانە ئاماژەی پێبکەین؛ پەیوەندی نێوان فاروق ڕەفیق و یەکگرتووی ئیسلامی بوو لەسەرەتای ساڵی دووهەزارەکاندا. ئیدی کەلتورێک دروست بوو کە ڕۆشنبیرانێک هەن دەسەڵاتیان هەیە بە قەولی فۆکۆ دەسەڵاتی مەعریفی، ئەوان دەتوانن شەقام بوروژێنن و فشار دروست بکەن، هەروەها بگرە ئەلتەرناتیڤی سیاسیشییان هەبێت بۆ کۆمەڵگا. ئەم تێگەیشتنە زۆر باووبوو بەتایبەتی کاتێ وردەوردە میدیای ناحزبی(بە ڕووکەش) سەریهەڵدا. ئیدی ڕۆشنبیری وامان هەبوو لەبەر ستون نووسین بەر نەدەکەوت و هەر لاپەڕەیەکت دەکردەوە دیدارێک یان ستونێک خەریک بوو دەچوو بەچاوتا. بێگومان ئەمە بۆخۆی وەک ئەوەی میدیای ئەلتەرناتیڤ هەبێ و ئازادی ڕۆژنامەگەری هەبێ و گوتارێکی جیاواز لە هی پارتە کلاسیکییەکان بەرهەم بهێنی کارێکی نەک باشە، بگرە زەرورەتی مێژووییە. بەڵام قسەکە لەسەر ئەو بێسەری و بەرییەی کورد بوو ئەوانەی کاراکتەری ئەم مەیدانە بوون پێیان کەم بوو خۆیان بە سیاسی و چالاکوان و ڕۆژنامەنووس ئەژمێرکەن بگرە ئەوان نازناوی فەیلەسووف و بیریاریان بۆ خۆیان دانابوو بەڵام شیعریان دەنووسی، ڕۆمانیان دەنووسی و ستونیان دەنووسی، بەیاننامەیان دەردەکرد… هتد. لە هەموویشی ترسناکتر ئەوە بوو بوارێک بۆ تایبەتمەندی نەمابوو ئەوان قسەی خۆیانی لەسەر نەکەن، واتە پسپۆر و شارەزا لەهەموو بوارەکانی فکر و ڕۆشنبیری. لەمەش خەتەرتر ئەوە بوو ئەگەر دەنگێک یان قەڵەمەێک لێرە و لەوێ دەرکەوتایە بە ئەوانی نەخواردایە ئەوا زوو وەلا دەنرا و بگرە تیرۆری کەسییەتی دەکرا، چونکە ئەوان هێزی سیاسی(پشگیری حزبەکان) و هێزی جەماوەرییان هەبوو (پشتگیری میدیایی).
لەسەروبەندی جیابونەوەی نەوشیروان مستەفا و باڵی ڕیفۆرم و هەندێ گروپی دیکە لە یەکێتی نیشتمانی و هەروەها پێش هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ساڵی 2009؛ ئیدی دەنگە نارازییەکانی شەقام و ئەو باڵەی یەکێتی کە جیا بوویەوە بە پشتگیری ڕۆشنبیران و میدیای ئەهلی فۆرمێکی نوێی ئۆپۆزسیۆنیان دامەزراند لە شێوەی بزووتنەوەیەکی سیاسی و لە هەڵبژاردنەکاندا توانی 25 کورسی بە دەست بهێنێ. یەکێک لەو کێشە و ناڕوونییانە سەری هەڵدا بەهۆی ئەو یەکگرتنەوە ئەوە بوو ئیدی وزە و دەنگی ڕۆشنبیران ڕژایە نێو ئەو پارتە سیاسییەوە فۆرمێکی سیاسی وەرگرت هەتا دەهات فۆرمە کۆمەڵایەتییەکەی کاڵتر دەبوویەوە. بەمەش کێشەی تەرەفگیری و بارگاوی بوونی گوتاری ڕۆشنبیری لێکەوتەوە، بەجۆرێ هەرکەسێک ڕەخنەی لە دەسەڵات دەگرت بە گۆڕان ئەژمێر دەکرا و بەمەش ڕۆشنبیران لە بەرەی میللەت و بێلایەنی هاتنە دەرەوە و چوونە نێو ململانێ حزبی. ئیتر جۆرێک لە نائومێدی و هەروەها لەدەستدانی متمانە بە ڕۆشنبیران دروست بوو لای خەڵک، چونکە دەبوو ڕۆشنبیر ئەو متمانەیەی لەدەست نەدایە کە لای بابایەکی پارتی یان یەکێتی یان هەر پارتێکی دیکە هەیبوو خۆیشی بە موڵکی ئەوانیش بزانیایە.
نموونەی ئەو ژووانەی لە نێوان ڕووناکبیران و حیزب لە ژوانگەی موعارەزەدا خۆپیشاندانەکانی 17 شوبات بوو؛ کاتێ پاش کەڵەکەبوونی چەندین قەیرانی سیاسی و ئابووری و ئیداری لە هەرێم و هەروەها بە چاولێگەری ئەوەی پێیدەوترا بەهاری عەرەبی خەڵکی ڕژانە سەر شەقام. کێشەکە ئەوە نەبوو خەڵکی دواکاری هەبوو هاتبووە سەر جادە و داوای مافەکانی دەکرد لە دەسەڵاتی سیاسی؛ بگرە کێشەکەش ئەوە نەبوو کە ئەو خەڵکانە لایەندار و سەر بە پارتە سیاسییەکان بوون کە ئەوکات هێشتا بە کێکی شیرینی دەسەڵات نەگەیشتبوون. بەڵکوو کێشەکە ئەوە بوو چەند فیگەرێک بوونە پاڵەوان بەسەر خۆپیشاندانەکانەوە و ئەوان بەناوی فەلسەفە و ڕووناکبیری خۆپیشاندانەکەیان بە دوو ئاقاری خراپدا برد، یەک ئاڕاستە و ئاقارێکی ئیسلامی ڕێک کۆپی ساحەی تەحریر ی میسری ئیخوانەکان دەکرایەوە، هەروەها ئاقارێکی دیکە بردنی خۆپیشاندانەکان بەرەو توندوتیژی و ئاژاوەگێڕی. جارێکی تر ڕۆشنبیران بوونە سەرقافڵەی خۆپیشاندانەکان بەڵام بەداخەوە لەبری حیکمەت و ژیری ئەنجامدان ئەوان بوونە ڕێگەخۆشکەر بۆ نابەرپرسیارییەتی و فەوزانانەوە. بەمەش جارێکی دیکە بیری ڕەخنەگری و ئەقڵی ڕەخنەگرانە وەک پێشمەرجی هەر بزاڤێکی ڕۆشنگەری لەهەر کۆمەڵگایەکدا تێکەڵ بە دەردەدڵ و بۆڵە بۆڵی سیاسی کرایەوە و سەرباری ئەمەش ڕۆشنبیران بوونەوە بە تەرەفگیر و لایەندار لەبری ئەوەی ببن بە ڕابەر وەک گرامشی ئاماژەی پێدەکات. [1]
ئەم بابەتە 290 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردڕاوم - 14-02-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-02-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: دەرەوە
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 22-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 23-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 290 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
کورتەباس
بنیاتەکانی چیرۆکی گیانداران لە ئەدەبی فۆلکلۆری ی کوردی دا
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
هەندێ وێنە لە فۆلکلۆر و کەلەپووری کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
دێوو ئەفسانەو سەربردەی مرۆڤ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
کورتەباس
کالۆ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
کورتەباس
کورتە باسێک لە بابەت ئەدەبی میللی (فۆلکلۆری) کوردی یەوە
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,226
وێنە 105,540
پەرتووک PDF 19,127
فایلی پەیوەندیدار 96,177
ڤیدیۆ 1,299
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
کورتەباس
بنیاتەکانی چیرۆکی گیانداران لە ئەدەبی فۆلکلۆری ی کوردی دا
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
هەندێ وێنە لە فۆلکلۆر و کەلەپووری کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
دێوو ئەفسانەو سەربردەی مرۆڤ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
کورتەباس
کالۆ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
کورتەباس
کورتە باسێک لە بابەت ئەدەبی میللی (فۆلکلۆری) کوردی یەوە
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.391 چرکە!