پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,439
وێنە 105,703
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,447
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پۆستمۆدێرنیزم: خودێکی نائامادە و دەقێکی پەرتەوازە
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
پۆستمۆدێرنیزم: خودێکی نائامادە و دەقێکی پەرتەوازە
کورتەباس

پۆستمۆدێرنیزم: خودێکی نائامادە و دەقێکی پەرتەوازە
کورتەباس

$پۆستمۆدێرنیزم: خودێکی نائامادە و دەقێکی پەرتەوازە$
نووسینی: هەندرێن

$بەرایی$

هەر لە کۆتاییەکانی نەوەتە کان و بە تایبەتیش دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسییەوە، بازاڕە هەمەتەرزەکانی جیهانگریی بە شەپۆلگەلێک لە مۆدەکانییەوە کۆمەڵگەی کوردستانی تەنییەوە. بەشێک لە و مۆدانەی کە وەک بەشێک لە و بازاڕەوە بووە بابەتی ڕووپەڕ و وێردی سەر زاری نووسەر و سیاسیی کوردەوە، چەمکی دوای نوێخوازیی (پۆستمۆدێرنیزم) وفەیلەسووفگەلێکی دوای نوێخواز (پۆستمۆدێرنیست) بوون. دوای ئەوەی ئەو چەمکە لە خودی ڕۆژاوادا کاڵبۆوە، ئەو چەمکەش وەک هەر چەمکێکی دیکە، جا چ لە ڕابردوو بێت یان هەنووکەدا، بێ هیچ گۆڕانێکی بونیاتیی و بوونی زەمینەیەکی ڕۆشنبیریی و جڤاکیی؛ بێ بوونی ئامادەییەکی ئاگایی گشتیی؛ بێ ئاوڕدانەوە لە پێداویستبوونێکی ڕۆشنبیریی، بێ وەرگێڕانی دەقگەلێکی ئەدەبیی و سەرچاوەکانی ئەو چەمکە و ڕاڤەکردنێکی خەمڵیووی ئەو کۆبەندیی (کۆنتێکست)ەی کە ئەو ڕەوتە هزریی و ڕۆشنبرییەی بەرهەمهێناوە، لە ژیانی ڕۆشنبیریی و سیاسیی کوردستاندا بە ڕەواج بوو. هەڵبەت ئەو دیاردە هزریی، فەلسەفیی و ئەدەبییانە دوور لە ڕۆڵی زانستگەکان دەردەکەون و بە درەنگیشەوە لە زانستگەکاندا لە ئاستێکی سنوورداردا. ئەمەش چونکە، لە کاتێکدا لە بواری مێدیایی و زارەکییدا وەک مۆدە قسەی لەسەر دەکرێت، کەچی لە خوێندگە و زاستگەکانی کوردستاندا نەخوێدێنە کایەوە. بۆیە ئەو چەمکگەلە وەک هەر ئایدیۆلۆژیی و بابەتێکی دیکە، لە ئاستی تێگەیشتنێکی بێکردە و ڕووکەشدا قەتیسماو دەمێننەوە.

هەرچەند بە کوردییکردنی کۆی تێگەیشتنەکانی ئەو چەمکانە کارێکی ئاسان نییە، چونکە چەمکی مۆدێرنیزم و پۆستمۆدێرنیزم، وەک هەر چەمکگەلێکی دیکە، سەرچاوەی زمانیی و کولتووری ڕۆژاواییان هەیە و پڕۆسەیەکی بەرفرەوانە، بۆیە لەم نووسینەدا، تەنێ وەک پیشنیاز، وشەی “نوێخوازیی” بۆ چەمکی “مۆدێرنیتە” و وشەی “نوێخوازیی”ش بۆ چەمکی “مۆدێرنیزم” بەکار دەهێنرێت.

لەوەش بترازێین، جێگەی دۆشدامانە کە ئەو چەمکە هەر نەبوو بە مۆدەی بڵاوکراوە ڕۆشنبیرییەکان، بەڵکە بوو بە مۆدەی لاپەڕەی ئۆرگانی حیزبەکانیش، لە کاتێکدا ڕەنگە نەک هەر زۆرینەی ئەندامانی سیاسیی و کادیرانی ئەو حیزبانە زانیارییان لەسەر مێژوو و پاشخانی نوێخوازیی-_دوای نوێخوازیی، نوێخوازیی/دوای نوێکاری (مۆدێرنیتە_پۆستمۆدێرنیتە، مۆدێرنیزم/ پۆستمۆدێرنیزم)ە ش نەبن، هەرچەندە بێ ئەوەی بشزانین، ژیان، بازاڕی ئازاد ئەخلاقی کۆمەڵایەتی، کولتوور، سیاسەت، پاشکۆ و بەکاربەری ئاکام و بەرهەمەکانی ئەو چەمکانەن.

هەر چۆنێک بێت، لێرەدا نە مەبەستم ئەوەیەکە لە خولیایەکانی ئەو ڕەوتە ڕۆشنبیرییە کەمبکەمەوە و نە گرفتەکانی ئەو دۆخە ڕۆشنبیرییە ناڕێکخراوە مان ڕاڤە بکەم. لێ لێرەدا دەکرێ ئاماژە بەوە بکەین، کە ئێمە دەبێ خاوەن ئەو ئاگاییە بین کە هەموو دیاردە و مۆدەی شەپۆڵە تیۆرییەکان، هەروەک هەموو دیاردەیەکی دیکەی زانستیی و بگرە دەقێکیش بە دیدێکی ڕەخنەیی و مەودا وەرگرتنێک لێیانەوە بخوێنینەوە. بەهای تێگەیشتن لەوەدایە، کە ئێمەی خوێنەر نەبینە دیلی پەڕتووک و مۆدە هزرییەکان. کەواتە ئەو کاتە ئێمە دەبین بە خۆمان، کە توانیمان گفتوگۆ، پرسیار و پشکنینەوەیەک بەرانبەر ئەو دیاردە هزریی و تیۆرییانە بەرهەمبهێنین، بەدەر لەوە، کۆمەڵگەیەکی بێئاگای بەکاربەر و بێبەرهەمین.

لەم نووسینەدا هەوڵدەدەم لە ڕوانگەیەکی هزرییەوە تەنێ دیمەنێک لە ئەدەبی پۆستمۆدێرنیزم نمایشبکەم، کە بەشێکی گرینگە لە نوێخوازیی (مۆدێرنیتە)

لە کۆتایی شەستەکاندا گفتوگۆی دوای نوێخوازیی (پۆستمۆدێرنیزم) لە بواری هونەر، ئەدەب و فەلسەفەدا بوو بە بابەتێکی گەرم. لە بواری تێوریدا چەمکی پۆستمۆدێرنیزم (دوای نوێخوازیی) بە شێوەی جوودا شرۆڤە دەکرێ، کەچی هاوکاتیش ئێستاش فامکردنی ئەو چەمکە بۆ زۆر خوێنەر و نووسەر ئاسان نییە. ڕەنگە ئەو فرە شرۆڤەکارییەش لە و چەمکە پەیوەندی بە دۆخی دوای نوێخوازییەوە هەبێت. چونکە ئەو دۆخە دوای نوێخوازییە بە گومانەوە لە ئاوەز و یەکایەتی یان باڵادەستی ڕاستیی دەڕوانێ. هەر بۆیە ئەو تەرزە گومانەی دوای نوێخوازیی گەیشتە ئەو ئاستەی کە ئەو ڕاستیی و زانینە گەردوونییەی، کە نوێخوازیی (مۆدێرنیزم) بڕوای پێ هەبوو، ڕەتبکاتەوە. هاوکاتیش ئەو چەمکە هەمیشە وەک ئاڕاستەیەکی ڕەخنەیی بە دژی نوێخوازیی فامدەکرێ.

پۆستمۆدێرنیزم بە دژی ئاوەزگەرییەوە وەک شێوازێکی ڕچەشکێن بواری هونەری تەنییەوە. هاوکاتیش پۆستمۆدێرنیزم لە بواری تەلارسازییدا بە شێوەیەکی تەواو ڕووبەڕووی تەکنیک بووەوە. هونەرمەند لە و دۆخە دوای نوێخوازییەدا چیتر بڕوای بە دیرۆک و جیهانێکی کۆمەڵیی نەماوەتەوە. دۆخی جوانناسی (ئێستێتیکا)ی دوای نوێخوازیی هەوڵدەدا لە سنووری نێوان کات و شوێندا خۆی ڕزگار بکا. بەمجۆرە مرۆڤ لە هونەری دوای نوێخوازییدا وەک کۆچەرێک لە دیمەنە هونەرییەکاندا خۆی دەبینێتەوە، لەوێدا مرۆڤ بەهۆی ئاگاییە بزواوەکەیەوە بەناو شێوەکاندا نمایشدەکرێ. هەڵبەتە ئەگەر مرۆ سەرنجبدا ئەوە دەبینێ کە لە کارە هونەرییە دوای نوێخوازییەکاندا سنوورەکانی نێوان تاکەکەس و دیمەن و بگرە سنوورێکیش لە نێوان تاکەکەس و هونەردا نەماوەتەوە. دیارە هونەر کەژ و هەوایەک (ئەتمۆسفێر) ساز دەکا کە مرۆ لەوێدا خۆی وەک کەسێکی دیکە دەبینێتەوە.

وەک دەبینین هونەرمەندێکی وەک شێری لێڤین(Sherrie Levine) بە هێنانی وێنەیەک لە سییەکانەوە، وێنە یان تابلۆیەکی تەواو نوێ ساز دەکاتەوە. لە کن هونەرمەندە دوای نوێخوازەکانەوە، وێنە بزواوەکان، حیکاتەکانی هولیوود و گۆرانی هیپ-هۆپ چەشنێکە لە وێنەی جیهانەکەیان.

لە و ڕوانگەیەوە لە و نووسینەدا بە خوێندنەوەیەک لە پەڕتووکەکەی ستیڤین کۆنۆر (Stetven Connor “کولتووری پۆستمۆدێرنیستی: دەروازەیەک بۆ تیۆریی سەردەمی پۆستمۆدێردن/Postmodernistic Culture: An Inteoduction to theories of the Postmodern era” (1997)، کە سەرچاویەکی بەنرخە بۆ تێگەیشتن لە پۆستمۆدێرنیزم، وێنایەک لە و دیاردانە نمایشبکەم کە بە سەردەمی پۆستمۆدێرن پێناسە دەکرێن. لێ لە بەراییدا پێوسیتە پاشخانێک بۆ ئەو سەردەمە پۆستمۆدێرنە نمایشبکرێت. دواجاریش بە پێناسە کردنێک لە هونەر و ئەدەب، ئاکامگیرییەک بۆ کۆی ئەو نووسینە دەخەمە ڕوو.

وێنەیەک لە پاشخانی دوای نوێخوازیی

مێژووی فەلسەفەی نوێخوازیی (مۆدێرن) لە هێگل بە دواوە وەک پڕۆسەیەکی مێژوویی لە واقیعی ژیانی دەڕوانێت. لە ڕوانگەی ئەو فەلسەفەوە مێژوو ئامانجێکی هەیە، هەر بۆیە بۆ ئەوەی مرۆ بتوانێ ئەو ڕۆژگارەی خۆی فامبکا، دەبوو ئەو دۆخەی کە تێیدا دەژی تێبگات. لە و ڕوانگەیەوە دیدی ڕێژەخوازی مێژووی سەتەی نۆزدە، کە ئەو دیدەش جیهانبینی ڕۆمانتیک، لە گریمانەی پەڕتووکەکەی هۆسێرل، “فێنۆمێنۆلۆگیی و تەنگژەی فەلسەفە” و هەتا دەگاتە هایدیگەر کە لە هەوڵی ئەوەیدا بوو مێتافیزکی ڕۆژاوایی تێکبشکێنێ، بە دوای خۆیەوە هێنا. بەمجۆرە میشێل فۆکۆ بە دیار دەکەوێ و ئەو سەرە داوە یان پڕۆسە فەلسەفییە دەگرێتە دەست. دواجاریش ژان فرانسوا لیۆتار قووت دەبێتەوە و لە پەڕتووکەکەی “دۆخی پۆسمۆدێرن/(1978) La condition postmoderne”دا، ماڵئاوایی لە پرسیارە گەورەکانی مۆدێرنیتە، وەک شۆڕش، ڕاستییە گەورەکان، یان بە واتەی لیۆتار، “داستانە مەزنەکان”، دەکا.

هەڵبەتە ئەوە فەلسەفەی کانت بوو کە دەروازەیەکی بۆ فەلسەفەی ڕۆشنگەریی و ڕوانگەیەکی نوێی بۆ تێگەیشتن لە بوونناسی مرۆڤ ئاوەڵا کردەوە. کانت بۆ یەکەمجار بە شێوەیەکی ڕاشکاو وەک پڕۆسەیەکی مێژووی چەمکی ڕۆشنگەریی پێناسە دەکا و دەنووسێتەوە. لەوێوە بۆ یەکەمجاریش چەمکی ڕۆشنگەریی دەبێتە هاوواتای ئاگایی مرۆڤ لەسەر خودی خۆیدا. هاوکاتیش بۆ یەکەمجار لە کن کانتدا ئەو تێهزرینە فەلسەفییە دەخوێنینەوە، کە چۆن بوارە جوودایەکانی نوێخوازیی پێناسە بکەین. بە واتایەکی دیکە: بۆ یەکەمجار کانت پێماندەڵێ چۆن فەلسەفە، زانست، ئێتیک، سیاسەت، جوانناسیی و … هتد ناسبکەین و لێکجوودابکەینەوە.

لە و دیدەوە پرسی ڕۆشنگەریی و پەیوەندییەکانی بە پرسی ژیربێژیی، لۆگیکەوە لەوەدا چڕ دەبێتەوە: دەبێ چی بزانم؟ دەبێ چی بکەم؟ دەبێ چ خواستێکم هەبێ؟ گشت ئەمانەش لەوەوە سەرهەڵدەگرن: مرۆڤ چییە؟

بەمجۆرە کانت لە غەمی ئەوەدا بوو کە سنووری بوارەکانی فەلسەفە بە دیار بخات. لەبۆیە هزری کانت بە فەلسەفەی ڕەخنەیی ناوزەد دەکرێ. ئەو فەلسەفە ڕەخنەییەش مانای نەریتی فەلسەفەی ئەو ناگەیەنێ، بەڵکە چونکە فەلسەفەی کانت سنوور و ڕیشەی بۆ وشەکانمان دیارییکرد و دووتای کردنەوە. بە واتایەکی ڕوونتر: سنووری و ڕیشەی نێوان “ڕەخنە” و “تەنگژە”ی دەستنیشانکرد.

دواجار ئەو پرسیارەی کە نەوەی دوای کانت پێیەوە سەرقاڵبوو: نوێخوازیی چییە؟ ئەو سەردەمەی ئێمە چی دەگەیەنێ؟ چۆن ئەم سەردەمەی خۆمان فامبکەین؟ ئەو پرسیارانەش وەک بابەتێک گشت فەلسەفەی ڕۆمانتیک، لە شیلەرەوە بە دواوه، سەرگەرم دەکەن. لە و ڕوانگەیەوە دەبا بزانین ئاخۆ پرسیارەکانی دوای نوێخوازیی چییە؟

سەردەمی ڕچەشکێنی دوای نوێخوازیی

لە دەستپێکدا گوتمان، کە دوای نوێخوازیی پێناسەی هەمەرەنگی بۆ دەکرێ. مرۆ دەتوانێ لەمەڕ پێناسەی یەکەمەوە، دوای نوێخوازیی وەک درێژبوونەوەیەک لە مۆدێرنیزم، نوێخوازیی سەیر بکات. سەبارەت بە پێناسەی دووەمیشەوە دەکرێ دوای نوێخوازیی لە کۆی خولیاکانیدا وەک دابڕانێک بە دژی نوێخوازیی ناسبکرێت. سەبارەت بە ئەدەب ستێڤین کۆنۆر وەک نموونەیەک لە و دابڕانە دەبێژێ: “هەرچەندە ئەو جۆرە نووسەرانە بە گشتیی بە پۆستمۆدێرنیست ناودێر دەکرێن، ئەگەر بەشی یەکەمی ئەو ئەدەبە پۆستمۆدێرنیزمه، کەواتە لە بری ئەوە مۆدێرنیزم ڕەتبکاتەوە، دەبێ خاوەنی چەشنە ڕەخنەیەک بێ کە پەیوەندی بە مۆدێرنیزمەوە هەبێت.” هاوکاتیش، بە واتەی هابرماس، دەکرێ وەک بەردەوامییەک لە پڕۆسەی نوێخوازیی سەیری دوای نوێخوازیی بکەین. هەر چۆنێک بێت، گشت ئەو پێناسە جیاوازانە جەختکردنەوەیکن لە بوونی تەنگژەیەک لە سەردەمی نوێخوازییدا، کە ئەمەش مانای بوونی تەنگژەیەکە لە دۆخێکی کولتووریی و جڤاکییدا. دیارە ئەو تەنگژەیەش لە خودی بە خەونکردن و ئاوەزاندنی نوێخوازیی هەڵقووڵاون.

چونکە مۆدێرنیزم بڕوای بەژیری ژیریخوازییەوە هەیە، کە ئەمەش بە واتایەکی ئەرێتی، وێنەی جیهانێکی میکانیکیی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێ و بڕوای بە هۆشمەندی مرۆڤیش دەبێت. لێ لە ڕوانگەی ستێڤین کۆنۆرەوە:”هەرچەندە لە 1950 و 1960ەکانەوە چەمکی “پۆستمۆدێرنیزم” لە لای گەلێک نووسەر بەکار دەهێنرا، کەچی پۆستمۆدێرنیزم تا ناوەڕاستی 1970ەکان خۆی نەسەپاند. کاتێک ئەو چەمکە ڕەوایەتی خۆی وەرگرت، دیاردە جڤاکیی و کولتوورییە جیاوازەکان لە نێو بوارگەلێکی ژیان و ئەکادیمیی، فەلسەفە، تەلارسازیی، خوێندنی فیلم و بابەتی ئەدەبیدا سەخت بوون و بە دژی دەوەستانەوە.” ئەوکات لیۆتار لە پەڕتووکەکەی، “دۆخی دوای نوێخوازیی”دا کۆتایی”داستانە مەزنەکان” ڕادەگەیەنێ. ئەو بە جۆرێک نێوەڕۆکی پەڕتووکەکەی گەڵاڵە دەکا کە بڕەندە بێ. ستێڤین کۆنۆر دەبێژێ: “بەڵگەی ڕەخنەییەکەی لیۆتار لە پەڕتووکەکەیدا بە دەوری کردەی داستان لەناو گوتارێکی زانستیی و زانیندا دەخوولێتەوە. بایەخی ئەو وەک خۆی زۆر لە زانیاری زانستیی و ڕێرەوی شێوازەکانیدا نییە، بەڵکە لە شێوەدایە کە ئەو چەشنە زانیاریی و ڕێڕەوی شێوازانە ڕەوایەتی خۆیان وەربگرن یان ڕابگەیەنن.”
پەڕتووکەکەی لیۆتار لە دوو تێڕوانیندا چڕ دەبێتەوە، یەکەم تێڕوانین بەندە بە نەبوونی نزیکایەتییەکی هاوبەش، بۆ نموونە خودا، ڕاستیی. دووەم تێڕوانینیش پێی وایە کە چاوگەکانی زمان لە خودی خۆیدا دەهزرێ. لە ڕوانگەی لیۆتارەوە هەتاو دوای کۆپێرنیکۆس هەمان ئەو هەتاوەی پێشتر نییە. لە کن لیۆتار، ئەوە بڕوا بووون بە ئاوەزە کە مرۆڤی گەیاندە دیکتاتۆری. بەمجۆرە بە پێی خوێندنەوەی کۆنۆر لە لیۆتارەوە بۆمان دەرکەوت کە: “راستییەکەی مۆدێلەکەی لیۆتار دوو قات بە تاکڕەوییکردنه، چونکە هەردوو بڕواکەی ئەو بەندن بە ڕوانینێک لەمەڕ داڕمانێکی سەرتاسەری لە مێتا-داستانەکاندا، لە گشت لایەک و بۆ هەمیشەش، لێ هاوکاتیش بەندە بە بڕوایەکی قەتیسماو و بە دەڤەرێکی دابڕاو (dominion لە مێتا-داستانێک بەر لەوەی کە دۆخی پاشنوێگەری سەریهەڵدابێت.” لە دیدی لیۆتارەوە خود (سۆبژە)، دەمڕاستی، واتە و ڕاسیتی سازێنەری ئەڵقەبەندییەکە کە دەبێ لێکبپچڕین. تێگەیشتن لە خود و تاکڕەوی ئاوەز وەک ماڵئاواییەک لە “داستانە مەزنەکان” و نوێنەراتییەکی بنەمایی (فۆندە مێنتال) خۆی دەنوێنێ و ڕەوایەتی کۆتایی دێت.

لە هەمبەر ئەوەدا فەیلەسووفی پۆستمۆدێرنیستی ئەمریکی ڕیچارد ڕۆرتی پێی وایه، زمانی یەکاتی زمانی گشتگریی مۆدێرنیتە زمانێکی مێتا، بان داستانی سازاند. بە لای ڕۆرتییەوە هەموو کەس دەتوانێ ڕاستییەک دروستبکا. بەمجۆرە لە دیدی کۆنۆرەوە “رۆرتی، وەک ئاشکرایە ئەوەی قەبووڵە کە جیاوازییەکی کولتووری هەیە، ئەو نکۆڵی لەوە دەکا کە ئەو جیاوازییە کولتوورییانە دەبنە هۆی سازاندنی چەشنە پرینسیپگەلی جیاواز کە نەکرێ لێکگرێبدرێنەوە.

وەک بەردەوامییەک لە و دیدە ڕەخنەییە لە هەمبەر مۆدێرنیتە و ئاوەزخوازییدا، کۆمەڵناسیی پۆلۆنی بەر ڕەگەز جوولەکە، سیگمۆند باومان بڕوای وایه، هۆکردی کۆمەڵکوژیی جوولەکە و بە بیرۆکراتیکردنی کۆمەڵگە بەرهەمی خودی مۆدێرنیتەیە. باومان پێی وایە، ئەو ژیارەی کە مۆدێرنیتە سازیکرد زەمینەی بۆ کۆمەڵکوژیی جوولەکە و بیرۆکراتی ڕەخساند، کە ئەمەش خۆی لە خۆیدا ئاکامێکی چاوەڕوانکراو بوو. ئاکامی ئەو بیرۆکراتییەش بوو بە تاکڕەویی، ڕۆتین و مرۆڤی لە هەستی مرۆڤایەتیدا داماڵی.

باومان لە پەڕتووکی “ئێمە لە دوای نوێخوازیی نێگەرانین”دا دەبێژێ، کە دەستپێکی دوای نوێخوازیی لە گەڕەکێکی ئەمەریکادا دەستیپێکرد. لە و گەڕەکەدا خانووەک سازکرا کە نەدەگەیشتە زەوی، ئەمەش تا وێنەیەکی ئاسان بە بینەر ببەخشێت. ئەو خانووانە دەرگە و کلیلگەلێکیان هەبوو کە تێکچوو بوون. لە بنەڕەتدا ئەو خانووانە سازکران بۆ ئەوەی ڕەش پێست و سپی پێستەکان پێکەوە تێیاندا بژین. لە ساڵی 1972دا دەسەڵاتداران گشت ئەو خانووانانەیان ڕووخاند. بەمجۆرە بە واتای باومان، لەوێدا پڕۆژەی مۆدێرنیتێتە کۆتایی پێدێت. بە دیدی باومان، ئاگایی و هاوئاهەنگی دژەکان ئەوە دەگەیەنێ کە مرۆڤەکان لە یەکتر جیاوازن. لێرەوە مرۆڤەکان بریتین لە چوار جۆر: لە ڕوانگەی جۆری یەکەمەوە هەموو تشتێک ڕووکەشە، جۆری دووەمی مرۆڤ خۆی وەک گەڕۆکێک دەنوێنێت، ئەمەش بریتییە لە هەستی بێماڵیی و ئازادییەکی ڕەها. مرۆڤی گەڕۆک هیچ شوێنێک بە ماڵی خۆی نازانێ، لەبۆیە هەمیشە لە سەفەردایە. جۆری سێیەمی ئەو مرۆڤه، بریتییە لە مرۆڤێکی گەشت و گوزاریی، گەڕۆک، ئەو جۆرە مرۆڤە وەک گەشتیار ناخوازێ لە شوێنەکەی خۆیدا بژیت. ئەو مرۆڤە هەمیشە بە دوای تشتی نوێدا دەگەڕێت، بۆیە لە گەڕان و سووڕاندایە. لە کن ئەو جۆرە مرۆڤەدا، ماڵ بریتییە لە چەشتە زیندانێک. جۆری چوارەمی ئەو مرۆڤە بریتییە لە مرۆڤێکی گەمەباز. لێ مەبەستی ئەو مرۆڤە لە و گەمەیە دروستکردنی کاریگەریی نییە و هیچ ئامانجێکیشی لە ژیاندا نییه. دواجاریش باومان پێی وایە، کە مەرگی مرۆڤ لە دیدی دوای نوێخوازییەوە بە مێدیاوە گرێدراوە، تا ئەو مرۆڤە لە ڕێگای مێدیاوە هەست بە نەمری بکا، کە ئەو نەمرییەش بە سەیرکردنی ناوە ناسراو و پاڵەوانی فیلم و سترانبێژەکانەوە دەستەبەر دەکا. هەر بۆیە ئەو مرۆڤە گەمەبازە هیچ تشتێک بە گرینگ وەرناگرێت.

ڕەهەندی جوانناسیی لە جیهانی دوای نوێخوازییدا

دیارە وەک بینیمان بەرجەستەکردنەوەی دوای نوێخوازیی لە تاکە پێناسەکەیدا تشتێکی ئاسان نییە. هەروەک ئاسانیش نییە کە نوێخوازیی لە پێناسەیەکدا بەرجەستە بکەینەوە. لێرەدا دەکرێ بڵێین کە نوێخوازەکان پێیان وایە کە لەمەڕ جیهان و مرۆڤدا تەنیا تاکە ڕاستییەک هەیه. لێ دوای نوێخوازەکان، بە پێچەوانەی نوێخوازەکان، پێیان وایە کە هیچ ڕاستییەک بوونی نییە یان ڕاستی تشتێکی بزواوە و فرە ڕەهەندە. هەر بۆیە ئەو دیدانەی دوای نوێخوازەکان لە کن نوێخوازەکان مایەی ورووژاندنە.

لە و دیدەوە هونەری نوێخوازیی لە چوارچێوەی یەکاتییەکدا فامدەکرێ، لە هەمبەر ئەوەشدا تێگەشتی دوای نوێخوازەکان بریتییە لە وێنەیەکی پچڕ پچڕ و لێکترازاو، لە یەکاتییەکدا جێگەی نابێتەوە. بە دیوێکی دیکەوە لە کن نوێخوازەکاندا هونەر و جوانناسیی ئامادەییەکی بێهاوتای هەیە. لێ هونەری دوای نوێخوازیی بوونێکی نائامادە، هاودژ (پەرادۆکس) و بێخود دەنوێنێ. ستێڤین کۆنۆر لەمەڕ دەقی دوای نوێخوازییەوە دەبێژێ کە: “ئەڵقەی نێوان دەق و جیهانی دوای نوێخوازیی لێکچنراون، ئەمەش مانای سڕینەوەی دەق نییە تا بتوانێ بگەڕێتەوە واقیعی خۆی، بەڵکە ئەوە چڕیی و تۆکمەیی دەقچنیی (textuell)یە کە هەڵگری ئەو واقیعەیە. کاتێک ئەو واقیعە دەگاتە گوتارێک، بەمجۆرە تتشتێک بۆ حەپەسان نامێنێتەوە کە پێویست بێت نێوان دەق و جیهان پڕبکاتەوە.”

تابلۆی دوای نوێخوازەکان چەشنە گوتەیەکی بێنووسەرە. وێنەی هونەریش بریتییە لە زمانێک، سیستەمێک لە ئاماژە، ڕێزمانێکە یان وەرچەرخانێکی زمانەوانییە. لێرەوە ئاماژە و هێما لە تابلۆیەکی دوای نوێخوازییدا دەبێ چەندان ناوکۆیی جیاوازی هەبێت. هاوکاتیش لە تابلۆیەکی دوای نوێخوازییدا بارێکی چۆل ئامادەیی هەیە کە مرۆڤ وەک چەشنە نائامادەییەک لە واقیع دەتوانێ تێیدا بژی. لەوێدا تابلۆ ناگەڕێتەوە لای خۆی، بەڵکە دەگەڕێتەوە لای جڤاک، ئەو شوێنەی کە بوونی هەیە. بەمجۆرە دەکرێ دەقێک یان تابلۆیەک بەهۆی زنجیرەیەک لە ڕوانین و وێنگەلەوە وەک دەق و تابلۆیەکی دانسقە بنوێنن، کە ئەمەش واتای تەرزە ڕامانێک لە ژیان و جیهاندا نمایشدەکا.

بۆ نموونە لە تابلۆیەکدا کورسییەکی تەواو و وێنەیەک لە هەمان کورسییەوە دەبێتە یارییەک لە نێوانیاندا دەسازێنێت. هەر بۆیە فونکشۆنالیزم لە بواری تەلارسازییدا وەک شێوە و سازکردن بۆتە شێوازێکی باو.

هەڵبەتە شاری مۆدێرن لەسەر بنەمای ئامانج و لایەنی کردەیی، ساکاریی و ئاوەزییدا سازکرا. لێ پۆستمۆدێرنیزم بە گومانەوە سەیری بڕوا بوون بە ئاوەز دەکا کە مۆدێرنیزم و مۆدێرنیتە بڕوایان پێ هەبوو. هاوکاتیش لە دیدی دوای نوێخوازییەوە نە ڕاستییەکی ڕەها هەیە و نە نۆرم و شێوازێکی نموونەییش. هاوکاتیش لە کن پۆستمۆدێرنیشتەکاندا چەندین ڕاستیی هەیە. لەبۆیە ئەو بەهایانە هەموویان بە دژە شاری مۆدێرن فامدەکرێن.

لە ڕوانگەی دوای نوێخوازییەوە تاکوو ئەدەب بتوانێ ئەزموونەکانی ژیان بەرجەستەبکاتەوە، دەبێ هەمیشە شێواز و میتۆدی نوێ تاقیبکاتەوه، چونکە ژیان هەمیشە لە گۆڕان دایە و ڕەهەندەگەلی جوودای هەیە. سەبارەت بەوەوە ستێڤین کۆنۆر دەڵێ: “رەنگە وەک ئەوەی کە ئێمە چاوەڕوانیمان دەکرد، کە لەمەدیو ئەو چەشنە وێناکردنانەی کە بەوە ڕازییە بە شێوەکەی تیۆریگەلێک ئاوڕ بۆ دواوە یان بۆ پشەوە بدەنەوە لەمەڕ نووسینی دوای نوێخوازییەوە ڕابگەیەنرێن.” لە هەمبەر ئەوەدا دوای نوێخوازەکان پێیان وایە کە مرۆ دەتوانێ سوود لە شێوازە جوودایەکانی مێژوو ببینینێت و لە دەقێکدا لێکی بترنجێنێت، مرۆ لە دەقێکدا دەتوانێ شێوە دەربڕینێک بەکار بهێنێ، کە دەکرێ ئەوە دەربڕینێکی دادایزم و سووریالیزم، سومبولیزم و زمانی ڕۆژانەیی بێت و گشت ئەو شێواز و دەربڕینانە تێکەڵاو بکا و لە شێواز و دەربڕینی هەمەجۆردا بەکاریان بهێنێ. ئەمەش لە کن ستێڤین کۆنۆر، بریتییە لەوەی کە: ” دوای نوێخوازیی بە پێچەوانەی دیدی گەردوونخوازیی نوێخوازییەوە، هەستەوەریی دێهاتی جیهانی، کۆسمۆپۆلیتزمێکی تەنزئامێز (ئیرۆنی) پێشکەش دەکا. ئەمەش بوارێک بۆ گەڕانەوە بەرەو مۆدە، شێواز و نەریتەکانی ئاوەزخوازیی دەڕخسێنێ.” بەمجۆرە بە واتای دوای نوێخوازەکان شیعرێک داهێنانێکی ئۆرگینال، ڕەسەن نییە. چونکە، وەک دوای نوێخوازەکان دەڵێن، ئێمە لە جیهانێکدا دەژین کە تژییە لە کۆپلە دەڕبڕین و زمانی جیاواز، هەر دەقێکیش پڕە لە گوتە و زایەڵەی دەقەکانی دیکە. بە دەبڕینێکی دیکە: دەقی دوای نوێخوازیی بریتییە لە دەقئاوێزانی. لە و ڕوانگەیەوە ئەو تێڕوانە لە بواری هونەردا ئاکامگرییەکی تایبەتی هەیە: “هونەری دوای نوێخوازیی وەک کۆنتراستێک خۆی دەنوێنێ. تا دان بە گشت توانا، واتە کایەکانی هونەر بنرێت. بە ویستی هونەرمەند و بینەرەوە پێکەوە خود (سۆبژە) و خولیا و حەزی کاتێکی مەودا درێژ لە ئا مێز دەکەن.”

هەڵبەتە پێشتر هونەر بڕوای بە بابەت هەبوو. هونەری نوێخوازیی لەسەر بنەمای تیۆریی ساز کرا، لێ دوای نوێخوازیی خوازیار و سازکردنەوەی هونەرێکی ڕەسەنە. هەموو دەق، شیعر و ڕۆمانێکی نوێ ئاوێزانی گفتوگۆکردن و تێکەڵاوکردنی یەکترن. دەقی دوای نوێخوازیی هیچ چاوگەیەکی نییە، گوتە وەرگیراوەکان لە دەق جیاوازەکاندا دەبنە دەقێکی تر و ئەو دەقئاوێزانییە کاریگەریان لەسەر یەکتردا هەیە. لە تابلۆیەکی دوای نوێخوازییدا، هونەر و دەق کاریگەرییان لەسەر یەکتردا هەیە، کە ئەمڕۆ ئێمە دەتوانین بە شێوەیەکی گشتیی لە بواری ڕیکلام و ڕاگەیاندنەکاندا ئەو وێنەیە ببینین. مەبەست لەوەش ئەوەیە کە پەیامەکان یەکسەر کاریگەریی لەسەر مرۆڤەکاندا دروست بکەن و بە ئاسانیش فامبکرێن.

هەڵبەت کاتێک لە هەشتاکاندا شیعری دوای نوێخوازیی فراژا، زۆرینەی ڕەخنەگرانی ئەدەب بە دژی وەستانەوه. لەوێدا بەشێک لە و ڕەخنەگرانەی ئەدەب پێیان وابوو کە ئەو چەشنە شیعرە هەڵگری نێوەڕۆک و یەکاتییەکی بابەتی نییە، بەڵکە ئەو چەشنە شیعرە دەخوازێ بە شێوازە جیاواز و هاودژ (پەرادۆکسه) ڕاشکاوەکانییەوە پایە و دەسەڵاتی زمان بەسەر واقیعدا بسەپێنێ. ئەو ڕەوتە شیعرە بەهرەی لە شەپۆڵە هزرییەکانی پاش بنەماخوازیی (ستراکچالیزم) و تیورییەکانی ژولیا کریستیڤا لەمەڕ زمانی ڕەمەکیی و منداڵانە و هەڵوەشانەوەگەریی دێریدا و هزرڤانەدوای نوێکارە فەرەنسییەکانی دیکەوە وەردەگرت.

ئەو مەیلەی دوای نوێخوازیی لە هەوڵی ئەوەدایه، دابڕانێک لە و منە ڕەسەنە، توانستی زمانە، دروستبکا، کە گوایە دەکارێ وێنەیەکی ڕاستینە لە واقیع بسازێنێ. چونکە نوێخوازیی بڕوای بەوە هەبوو و پێشی وابوو کە ئەوە ئەرکی نووسەر و هونەرمەندە کە ئەو ڕۆڵە ڕاپەڕێنێ. بە واتەی دوای نوێخوازییەوە هونەرمەند و نووسەر دەبێ ئیش لە زمان و وێنە جیاوازەکاندا بکەن و لێکیان هەڵبوەشێننەوه، دواجاریش شیعر و تابلۆیەکی نوێیان لێ ساز بکەن. بەمجۆرە خودی شاعیر و هونەرمەندیش دەبێ وەک یەکتر ڕەخنەی خوێنەر و بینەر قەبووڵ بکەن. کەواتە کاری هونەرمەند و نووسەر لێکچنینیەوەی دەقگەل و وێنەگەلە بە زمانێکی بزۆک، کە ئەمەش بوار بۆ ڕاستییەکی نوێ لە واتە و هەستەکان دەڕەخسێنن.

هاوکاتیش لە کن دوای نوێخوازەکاندا دەنگ لە تابلۆیەکدا، بریتییە لە شیعر و واتەیەکی بەدەر لە یەکایەتی. ئەو یارییەش لە بەرهەمێکدا، بە دیدی دوای نوێخوازەکان، لە نێوەڕۆک گرینگترە. لەبۆیە دەبێ خوێنەر یان بینەر سەرنج لە زایەڵە و تێڕامانی ئەو یارییانە لە شیعرێک یان تابلۆیەکدا بدەن. چونکە لە کن دوای نوێخوازەکاندا ئەو یارییانە لە تێگەیشتن و کۆی وردەکارییەکانی دیکەی بەرهەمێکدا گرینگترن.

وەک دەزانین، کە نوێخوازەکان بە شێوازی بەرهەمە هونەریی و ئەدەبەکانی خۆیانەوە فێریان کردین، کە دەبێ وەک یەکاتییەک سەیری شیعر و تابلۆیەک بکەین. لێ دوای نوێخوازەکان جیهانێکی ئاوەڵا سەیری دەق و تابلۆ دەکەن، کە لەوێدا مانا و وێنەکان بە شێوەیەکی جیاواز خۆیان دەنوێنن. هەر بۆیە دەبێ نووسەری پۆستمۆدێرنیش وەک خودی چەمکی هونەر ئاوەڵا بێت. بەڵام وێڕای ئەمەش لە کن دوای نوێخوازەکان (پۆستمۆدێرنیستەکان) هەموو تشتێک تەرزە تێگەیشتنێکی هونەرییە، کە ئێمەش ناتوانین خۆمان لە و ڕاستییە بدزینەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی، کە ئەگەر ئێمە دەقێک بەرهەمبهێنین، کەواتە ناتوانین بانگەشەی تشتێکی نوێ، یان کارێکی ڕەسەن و جۆرە وێنایەکی هونەری لە خۆماندا بنوێنین، کە مرۆ لە نوێخوازییدا دەیتوانی ئەوە بکات.

بەمجۆرە، وەک دەزانین، کە لە بەراییدا سەر دەمی دوای نوێخوازیی لە بواری ئەدەب و تالارسازییدا سەریهەڵدا. بەمجۆرە مشتومڕەکانی دوای نوێخوازیی لە بواری هونەردا کۆمەڵێک پرسیاری کلاسیکی و جوانناسیی ورووژاند، بۆ نموونە دوای نوێخوازیی پرسی ڕیالیزم، هەستێکی باڵای ڕووحی لەمەڕ مانا، ئاوەزخوازیی، چەمکی کولتووری توێژخواز و پسپۆڕیی هەڵوەشاندەوە. لێرەوە دەکرێ دوای نوێخوازیی لە بواری هونەردا وەک یاخیبوونێک بە دژی چەمکی یەکایەتی نوێخوازیی بخوێنینەوە. دوای نوێخوازەکان پێیان وایە کە شێوەی جوانناسیی دوای نوێخوازیی، دڵنەوایی و ڕازیکردنێک بە خوێنەر و بینەر دەبەخشێ. لێ هاوکاتیش دوای نوێخوازیی لە دیمەنی خۆیدا وەک جوانناسییەکی بێ شێوە خۆی دەنوێنێ. کەواتە جوانناسی دوای نوێخوازیی لە شێوە چێژدارەکەیدا دڵنەواییەکی ناوەکیمان پێدەبەخشێ، کە ئەمەش وامانلێدەکا لە ئێستادا بژین. [1]
ئەم بابەتە 368 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم -23-06-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 23-06-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 22-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 26-11-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 368 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
شای بازان
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,439
وێنە 105,703
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,447
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
شای بازان
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.407 چرکە!