پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,450
وێنە 105,697
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,401
ڤیدیۆ 1,307
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
حاجی قادری کۆیی – باوکی ڕۆحی نەتەوەخوازان
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حاجی قادری کۆیی – باوکی ڕۆحی نەتەوەخوازان

حاجی قادری کۆیی – باوکی ڕۆحی نەتەوەخوازان
$حاجی قادری کۆیی – باوکی ڕۆحی نەتەوەخوازان$
نووسینی: #ئاریان ئومێد عارف#
ئەو شاعیرەی لە چەرخی عوسمانیدا باوەڕی بە شۆڕشی چەکداری هەبوو!
سەدەی نۆزدە سەرەتایەکی گرنگ بوو بۆ هەستانەوەی بزاوتی نەتەوەیی لە کوردستان و تەوژمێکی نوێی پەرەسەندنێکی خێرای ئەدەب و وێژەی کوردیش بوو. لەگەڵ ئەوەی سەدەی کۆتایی هاتنی دواین دەسەڵاتە لۆکاڵی و نیمچە سەربەخۆکانی کوردە، بەڵام هاوکات سەرەتایەکی کاریگەریشە بۆ دەرکەوتنی کەسانێک کە کوردبوونیان لە سیستەمی باوی ڕۆژهەڵات جیاکردەوە و تەپڵی جیاکاری و دەوڵەت نەتەوەی کوردیان لێ دا.
یەکێک لەو کەسایەتیە دیارو گرنگانەش #حاجی قادری کۆیی#ە، کە بە شێوەیەکی چالاک و کاریگەر لەسەر شانۆی ئەدەب و وێژە دەردەکەوێ و ڕۆڵێکی گرنگ و پڕ بایەخ دەگێڕێت، حاجی قادر زۆر لەشاعیرێکی کلاسیکی ئاسایی تێیپەڕاندووەو دەتوانین بڵێین هەڵگری ئاڵای قۆناغێکی نوێیە کە کەس پێش خۆی بەو شێوەیە نەیوروژاندووەو گرنگی پێ نەداوە.
شیعری لە وەسفی مەی و مەیخانەو ئیشق و ئەوینداریەوە گۆڕی بۆ چەکێکی کاریگەرو کردیە خزمەتی نیشتیمان و نەتەوەکەی خۆیەوە.
$ژیاننامە$
حاجی قادر ناوی تەواوی (قادر یان عەبدولقادری کوڕی مەلا ئەحمەدی کوڕی مەلا ساڵحی کوڕی مەلا ئەحمەدی گەورەیە)، دایکی ناوی “فاتیمە” بووە.
سەبارەت بە شوێن و ساڵی لە دایکبوونی قسەی جیاواز دەکرێ، بەڵام بە گشتی ڕای زۆرینە وایە لە ساڵی “1816” لە گوندی گۆڕ قەرەج لە دایکبووە، ئەم ئاواییە دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای شاری کۆیە.
حاجی بە دێڕە شیعرێک لەبارەی خۆیەوە دەدوێ و دەڵێ:
باوکم ئەحمەد بوو ناوی فیکرم دێ
خەڵقی لادێ بوو دایکی من فاتێ
ئەوەی جێی سەرنجە حاجی قادر پێشناوی “حاجی” لەڕێی حەجکردن و زیارەتی حیجازەوە وەرگرنەگرتووە، بەڵکوو لە مانگی “حاجییان” لە دایک بووەو هەر ئەوەش هۆکاربووە کە لە منداڵییەوە نازناوی حاجی بەسەردا ببڕێ.
حاجی ژیانی منداڵی زۆر بە بێ نازی و مەینەتەوە بەڕێکردووە، لە کاتێکدا زۆر منداڵ بووە باوکی دەمرێ و بەخێوکردنی بە تەنیا دەکەوێتە ئەستۆی فاتێی دایکی.
بە پێی ئەو نەریتەی ئەو ڕۆژگارە لە کوردستان و ناوچەی کۆیەدا باوبووە منداڵی تاقانە کە باوکی کۆچی دوای کردبێ نراوەتە بەر خوێندن، وا دیارە ئەمەش بەو مەبەستە بووبێت کە پلەو پایەیەکی ئایینی بەدەست بهێنێ کە تا ڕادەیەک جێگای ئەو تەنیا باڵی و بێ برایەی بۆ بگرێتەوە.
حاجیش هەر بەم هۆیە لە تەمەنی حەوت ساڵیدا دەینرێنە بەر خوێندن و لە مزگەوتی موفتی لای خاڵۆزایەکی باوکی بە ناوی مەلا ئەحمەد ئۆمەر گونبەتی لە شاری کۆیە دەست بە خوێندن دەکات.
دوای دوو ساڵ فاتێی دایکیشی کۆچی دوای دەکاو بەو جۆرە لە تەمەنێکی کەمدا حاجی بێکەس و بێ ناز دەکەوێ. مەلا ئەحمەد بەخێوکردنی لە ئەستۆدەگرێ و لای خۆی دەیهێڵێتەوە.
$حاجی و گەشتی خوێندن:$
حاجی لە خوێندنی حوجرە تا دەگاتە فەقێیایەتی لە شاری کۆیە بووە، لە هاوینی ساڵی “1853” لەگەڵ مەلا عەبدوڵڵای جەلیزادە وەک فەقێیەک بۆ خوێندن ڕوو لە گوندی شێخ وەتمان لە ناوچەی باڵەکایەتی دەکات، لەوێ دەبن بە فەقێی مەلا محەمەدی کاک عەبدوڵڵا.
حاجی زۆر لەوێ نامێنتەوە و دوای ماوەیەک لێیان جیادەبێتەوەو بە تەنیا ڕوودەکاتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەردانی هەریەک لە شارەکانی سابڵاغ و سەردەشت و شنۆ دەکات و شەش تا حەوت ساڵ زانستە ئایینیەکان دەخوێنێ و هەر لەوێ خوێندنی حوجرە تەواو دەکات و ئیجازەی دوازدە عیلم بەدەست دەهێنێ کە لەو ڕۆژگارەدا پلەیەکی زانستی باڵابوو.
ڕەنگە زۆر جار ئەو پرسیارەمان بۆ درووست ببێ بۆچی حاجی بۆ خوێندن گوندێکی باڵەکایەتی هەڵبژاردوو لەبری ئەوە نەچووە سلێمانی و شارەزوور کە چەندین حوجرەو مامۆستای ئایینی بەتوانای لێبوو، بەڕای من جگە لە چەند هۆکارێکی تایبەتی کە ڕەنگە هەبێت، بە شێوەیەکی گشتی پێدەچێت لەو کاتەی حاجی کۆیە جێ دەهێڵێ، بارودۆخی سلێمانی نائارام و پشێوو بووبێت، چوونکە لەو مێژووەدا تازە دەسەڵاتی بابانەکان لەو شارەدا کۆتایی پێهاتبوو، ئەگەر لە نامە شیعریەکانی نێوان سالم و نالیشەوە بۆی بڕوانین ئەوا زیاتر ڕاستی ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە لەو دەمەدا بارودۆخی سلێمانی لە غیابی بابانەکاندا زۆر پشێوو ئاڵۆز بووەو عوسمانیەکان وەکوو بێگانەیەک حوکمیان کردووە، هاوکات ڕێزی قوتابخانەو زانستگاو شوێنە گرنگ و دیارەکانی سلێمانیشیان نەگرتووەو خوێندن لەو شارەدا لە سایەی دەسەڵاتی عوسمانیدا ئەو گرنگی و شەوقەی پێشتری نەماوە، بە تایبەت لەو دەمەدا کە تازە دەسەڵاتیان گەیشتبووە ناوچەکە.
$حاجی و هەستی نەتەوایەتی:$
وەک د.ڕێبوار سیوەیلی لە پەڕتووکەکەیدا ئاماژەی پێ دەدا تیرەو هۆزەکەی حاجی قادر بەر لە چەند ساڵ پێش لە دایکبوونی حاجی لە نزیکی کرماشان نیشتەجێ بوون، بەڵام دواتر ناچار بە کۆچ دەکرێن، تا لە کۆتاییدا لە نزیکی کۆیە دەگیرسێنەوە.
لای حاجی خۆشەویستی نیشتیمان لە شوێنگەی لە دایکبوونی و خاکی کۆیەوە دەست پێ دەکات تا لە دواتردا ئاسۆی ڕوانینی فراوانتر دەبێ و هەموو خاکی کوردستان دەگرێتەوە.
حاجی قادر دوای ئەوەی دەچێتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خوێندنی ئایینی لەوێ تەواو دەکات، دەگەڕێتەوە بۆ شاری کۆیە، لەم شارەدا وردە وردە هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانی دەبزوێ و دژی ئەوانە دەوەستێتەوە کە بوونەتە بەربەست لەبەردەم پێشکەوتنی کوردان، بە تایبەت شێخەکان، کە حاجی بە یەکێک لە هۆکارە دیارەکانی دواکەوتووی کۆمەڵگای زانیوون. هەر بەهۆی ئەوەشەوە لەگەڵ یەکێک لە شێخەکانی نەقشبەندی بە ناوی شێخ نەبی ماویلیی ناکۆکی و جیا ڕایی دەکەوێتە نێوانیان. حاجی بڕوای وابوو شێخەکان دەسەڵات و هێزی خۆیان خستووەتە بەرژەوەندی سوڵتانی عوسمانی و گەلەکەی خۆیان لە یادکردووە، هاوکات لە ڕێی خوڕافەو خەیاڵەوە خەڵکی لە زانست و خوێندن و دنیایی واقیع دوور دەخەنەوە.
هەرچەند حاجی پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ گەورە پیاوانی کۆیەدا هەبووە بەڵام وادیارە لە بەرانبەر شێخ نەبی پشتیوانیەکی ئەوتۆیان لە حاجی نەکردووەو هەڕەشەو کێشە بەرۆکی حاجی گرتووە، هاوکات خەڵکیش وەک پێویست گوێیان بە حیکمەت و دانایی حاجی نائەدا، بەڵکوو بە پێچەوانەوە ڕوویان لە شێخانێکی وەک شێخ نەبی ماویلی بوو، هەر بۆیە حاجی نائومێد دەبێ بڕیاری جێهێشتنی کۆیە دەدات و ڕوودەکاتە ئەستەنبول.
لەو شارەشدا پەیوەندی لەگەڵ ناوداران و بنەماڵە گرنگەکانی کوردی نیشتەجێی ئەوێدا دەبەستێت، بە تایبەت بنەماڵەی میر بەدرخان کە ساڵانێک بوو دوای ڕووخانی ئەمارەتەکەیان لە زێدی خۆیان دوورخرابوونەوە. سەردانی ئەستەنبول دەلاقەیەکی نوێ بۆ دنیابینی حاجی دەکاتەوە. لەو شارەدا چاوی بەڕوی داهێنان و پێشکەوتنەکانی جیهاندا دەکرێتەوەو هەر بەهۆی نزیکی لە ئەوروپاشەوە ئاگاداری ڕووداوەکانی وڵاتانی ئەو کیشوەرە ئەبێت و بە پێشکەوتن و زانست پەروەرییان سەرسام دەبێت. وە بە تەواوی هەست بەوەش دەکات کە کۆمەڵگای کوردی پێویستیەکی زۆری بەم پێشکەوتن و پەرەسەندنە هەیە. لە دیدی حاجیەوە کورد لەوە باڵاترە نەتەوەو گەلانی دیکە حوکمی بکەن و پێی وابووە کە زۆر لە تورک و عەجەم شیاوترو لێوەشاوەترن بۆ حوکمڕانی نیشتیمانی خۆیان، ئەم باوەڕەش زۆر بە ڕوونی لە شیعرەکانیدا ڕەنگ دەداتەوە. ئەم چەند دێڕە شیعرەی خوارەوە نموونەیەکن لەو هەست و جۆشە بەرزەی نەتەوایەتی لای حاجی قادر.
ڕۆمی وەکوو بەنی موون کەس پشتیان پێ نەبەستێ
کەوتوونە داوی خۆیان سەرگەشتە ماون و حەیران
کوا والی سەنەندوج بەگزادەیی ڕەواندوز
کوا حاکمانی بابان میری جەزیرو بۆتان
کوا ئەو دەمەی کە کوردان ئازاد و سەربەخۆ بوون
سوڵتانی موڵک و میلەت ساحێبی جەیش و عیرفئان
جۆشێک بدەن وەکوو هەنگ تەکبیر بکەن بە بێ دەنگ
ئەسبابی شەڕ پەیدا کەن تۆپ و تفەنگ و ﮪاوان
پاڕانەوە تەوەککول لەم عەسرە پارە ناکا
تیرە دوعایی جەوشەن پەیکانە حیرزی مەیدان
حاجی ئەم شیعرەی لە سەروبەندی ئەو کاتەدا نووسیوە کە باس و خواسێکی زۆر هەبووە بە پشتیوانی زلهێزەکانی ئەوروپا وڵاتێک بۆ ئەرمەنەکان درووست بکرێ کە بە پێی پلانەکەیان بەشێکی فراوانی خاکی باکووری کوردستانی دەگرتەوە، حاجیش داوا لە سەران و دەسەڵاتدارانی ئەودەمەی کورد دەکات بەرانبەر ئەم داگیرکاریە بێنە دەنگ و ڕێگا نەدەن نیشتیمانەکەیان بۆ جاری دووەم دابەش بکرێت، کە جاری یەکەم دوای جەنگی چاڵدێران لە ساڵی “1514” دابەشکرا.
ئەوەی لێرەدا زۆر جێی سەرنجە ئەوەیە پاڵنەری حاجی لەم شیعرەدا بەگشتی هەستی نەتەوایەتیە نەک هەستی ئایینی و دیفاع کردن لە خاکی خەلافەت، ئەمەش لەو دێڕەدا جوانتر دیارە کە دەڵێ متمانە بە “ڕۆم” واتە بە تورکانی عوسمانی مەکەن و پشتیان پێ مەبەستن کە لەژێر ناوی خەلافەتدا نیشتیمانەکەتان بپارێزن، بەڵکوو دەبێ خۆتان دەست بدەنە چەک و شەڕی پاراستنی بکەن.
باوەڕبوونی حاجی بە شۆڕشی چەکداری بە ئاشکرا لە شیعرەکانیدا دیارەو نای شارێتەوە، وەک لەم دێڕە شیعرەدا بە تەواوی هەستی پێدەکەین.
بە شیرو خامە دەوڵەت پایەدارە
ئەمن خامەم ﮪەیەو شیر نادیارە
حاجی ئەم دێڕەی لە توێی غەزەلێکدا نووسیووە کە تێیدا وەسفی شاری کۆیە دەکات و لە چەند دێڕی پێش کۆتایی ناوی چەند ئاغایەکی شاری کۆیە دەهێنێ و وەک دەسەڵاتدارێکی خۆماڵی کوردی وەسفیان دەکات، ئەم چەند دێڕەش کە باسی شۆڕش دەکات ڕاست دەکەوێتە دوای وەسفی ئاغاکان. بێگومان حاجی ئەمەی بە مەبەست کردووە تا هەستی ڕاپەڕین و شۆڕش لە ناخیاندا بچەسپێنێ و ئەو دەسەڵاتە لۆکاڵیەی ئاغاکان بقۆزێتەوە بۆ هەڵایسانی شۆڕشێکی نەتەوەیی.
لە دێڕێکی دیکەدا دەڵێ:
سەڵاحی ئێوە ئێستاکە سیلاحە
تەماعی گەورەیی بێ چەک نەکەن نەک
لەم شیعرەشدا بەهەمان شێوە پێ لەسەر ئەوە دادەگرێ بێ خۆپڕچەک کردن و گرنگیدان بە لایەنی سەربازی ناتوانرێ هیچ بەدەست بهێنرێت.
حاجی وەک کۆمەڵناسێکی شارەزا بە باشی دۆخی کۆمەڵگای کوردی خوێندوەتەوەو کێشەو گرفتەکانی دیاری کردووە و پەنجەی هاویشتۆتە سەریان. لەم ڕووانگەیەوە پێیوابووە دەروێش و شێخانی تەریقەت یەکێکن لە هۆکارە دیارەکانی نەزانی و دواکەوتووی گەلی کورد و هۆکارێکی دیاریشن بۆ لاوازکردن و سڕینەوەی مانای ڕاستەقینەی ئایین. هەر بۆیەش زۆر جار لە شیعرەکانیدا هێرشی کردووەتە سەریان، وەک لەم چەند دێڕە شیعرەدا بەدیار دەکەوێ.
حەز دەکەی تێ بگەی لە بێ دینی
ببە دەروێشی شێخەکان بە ﮪەوەس
ﮪەر زەمانێ کە گوێت زرینگاوە
بێت دەڵێ باری خۆت ببەستە حەرەس
چەند پوولێ ئەگەر بهێنی ئەتۆ
قەسرت خۆشتر دەبێ لە ئی ﮪەرکەس
شاعیر لێرەدا دەیەوێ ئاماژە بەوە بدات کە چۆن شێخەکان ئایین بەکار دەهێنن بۆ پەیداکردنی پارەو پوول و کۆکردنەوەی سامان.
$حاجی و شێوازەکانی شیعر:$
حاجی وەک هەر یەک لە شاعیرانی ئەو سەدەمە زۆرینەی هۆنراوەکانی پێکهاتووە لە غەزەل و قەسیدە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چوارینەو و تاکیشی بەکارهێناوە
ئەم نموونانەی خوارەوە بەشێکن لەو بەرهەمانە کە گەرچی لەچاو بەرهەمانی تری شاعیردا ژمارەیان کەمترە بەڵام لە ڕووی بەرزی و گرنگیان هیچیان لە غەزەل و قەسیدەکانی کەمتر نیە.
$چوارینەکانی حاجی:$
حاجی قادر ژمارەیەکی کەم لە چوارینەی هەیە، کە بە گشتی گوزارشتن لە هەندێک کێشەی کۆمەڵایەتی و وەسف و سەناو وەڵامدانەوەی هەندێک پرسیاری دانایانە.
ئەمانەی خوارەوە چەند نموونەیەکن:
شەوکەتی جووتەی سمێڵت تاکەمانەندی کەمە
تارکەژی تیری تەژاوو شیری دەستی ڕۆستەمە
ڕووی لە تەختی ڕوومەتت هێناوە بۆ شانت دەڵێی
ماری سەرشانی زوحاک و دژمنی تەختی جەمە
حاجی ئەم شیعرەی بۆ وەسفی سمێڵی کابرایێکی خەڵکی تەقتەق داناوە، سمێڵەکە ئەوەندە جوانە بێ وێنەیە، وەکوو شیرێکە لە دەستی ڕۆستەمی زاڵدا بێ، ئەوەندە درێژە لە ڕوومەتی تێپەڕیووەو بۆ سەر شان و ملی وەکوو مارەکەی زوحاکە.
لە چوارینەیەکی دیکەدا حاجی دەربارەی چارەنووسی شیعری خۆی دەدوێت و دەڵێ:
نەقدی عومرم بە غەزەل دا و دوکانم دانا
ﮪیچ کەسێ نەیکڕێ ترسام لە ڕزین و لە خوران
بێ بەﮪا دامە ئەم و ئەو وەکو کوردێک کە ڕژا
ڕۆنی ئەو وەقتە دەڵێ کردمە خێری کوڕەکان
لەم شیعرەدا حاجی وەسفێکی جوانی چارەنووسی بەرهەمی شیعری خۆی دەکاو دەڵێ، شیعرم دانا کەچی خوێنەری نەبوو، لەوە ترسام بفەوتێ بە خۆڕایی دامە ئەم و ئەو. ئەوکاتە وەکوو ئەو کوردەم بەسەرهات ئەگەر ڕۆنەکەی بڕژێ دەڵێ کردمە خێری سەلامەتی کوڕەکانم.
$تاک شیعرەکانی حاجی:$
لە دیوانی حاجیدا کۆمەڵێک تاک دەردەکەون گەرچی ئەمانیش وەک چوارینەکان ژمارەیان کەمە.
لە یەکێکیاندا دەڵێ:
شێخ غەفوور بیستوومە چاچیم پێ دەڵێی
چاکە من نابم بە نوقتەی لابەلا
ئەم شیعرە وەڵامی وتەیەکی شێخ غەفووری تاڵەبانییە گۆیا بە پێی گەمیەکی ڕەوانبێژی کە ❪قەلب و تەسحیف❫ی پێ دەڵێن بۆ گاڵتە ناوی “حاجی” بە کردووە بە “چاچی”.
ئەم وشەیە بە فارسی دەبێتە “کەمان” (کەمانی ئامێری مۆسیقا)، لێرەدا زۆر بە ئاسانی دەنگی ❪ک❫ دەبێ بە ❪گ❫
واتە کمان دەبێ بە گمان، ئەم وشەیە بە عەرەبی دەبێ بە ❪شک❫. ئەگەر نوقتەکانی لاببرێن دەبێت بە ❪سک❫ بە مانای “سەگ”.
بەم شێوەیە شێخ غەفوور بە حاجی وتووە سەگ.
ئەویش لە وەڵامدا ئەم تاکەی بۆ نووسیووە و نەیهێشتووە قسەی سەربکەوێ.
حاجی لە شیعرەکەدا کە دەڵێ ❪نوقتەی لابەلا❫ مەبەستی ئەوەیە نوختەی دەنگی ❪غ❫ دەخزێ بۆ دەنگی ❪ف❫ی وشەی ❪غەفوور❫ سرووشتی خۆی و وشەکە دەبێ بە ❪عقورە❫، ئەم وشەیەش بە مانای سەگی هار هاتووە. بەم جۆرە حاجی تۆڵەی خۆی لە شێخ غەفوور دەکاتەوە.
لە دێڕێکی تردا حاجی دانایانە لە دەردی پیری ئەدوێ و دەڵێ:
چاوەکەم تۆش پیردەبی ڕیشت دەبێتە گۆرەوی
وەک بفەرمووی من فڵانم پێت دەڵێن تخوا ﮪەوی!
لەم شیعرەدا حاجی دەیەوێ بڵێ هەموو کەسێک پیر دەبێ، هەزار جار بڵێ من فڵانە کەسم بۆ ئەوەی بەرگری لە ڕۆژانی جوانی و گەنجی خۆی بکات، بۆ گاڵتەو قەشمەری پێی دەڵێن تخوا ئەو کەسەی!
$حاجی و ڕەخنەگرتن لە باری کۆمەڵایەتی کوردان:$
حاجی قادر وەک کۆمەڵناسێکی وردبین لە دەردو زامی کۆمەڵگەکەی خۆیی ڕوانیووە، بۆ ئەمەش دەستی نەبواردووە لە ئاگادارکردنەوە و دانانی ڕێگا چارەی دەردەکان.
ئەم چەند دێڕە شیعرە نموونەیەکن:
ﮪەر کوردە لە بەینی کوللی میلەت
نەبێ بەﮪرە لە خوێندن و کیتابەت
بێگانە بە تەرجەمەی زوبانی
ئەسراری پەڕتووکی خەڵقی زانمی
یەکسەر عولەما درشت و وردی
ناخوێننەوە دوو حەرفی کوردی
لێرە حاجی باس لە دواکەوتوویی دەکا لە ڕووی خوێندەواریەوە، بێ گومان بۆ ئەو ڕۆژگارە حاجی ڕاست دەکات. پلەی خوێندەواری زۆر نزم بوو، بەتایبەتی لە ڕووی زمانی کوردییەوە، خوێندن لە زانستگاکان کە ئەوسا زیاتر هەر حوجرەکان بوو بریتی بوو لە خوێندنی شەریعەتی ئیسلامی کە ئەویش بە زمانی عەرەبی بوو.
$لە چەند دێڕێکی تردا حاجی سەرنج دەخاتە سەر خۆ بەکەمزانی کوردان و دەڵێ:$
وەرە با بۆت بکەم باسی نیﮪانی
تەفەننون خۆشە گەر چاکی بزانی
سەڵاحەددین و نورەددینی کوردی
عەزیزانی جزیر و موش و وانی
مولﮪەل ئەردەشێر و دەیسەمی شێر
قوباد و بازو میری ئەردەڵانی
ئەمانە پاکیان کوردن نیهایەت
لەبەر بێ دەفتەری ون بوون و فانی
پەڕتووک و دەفتەر و تەئریخ و کاغەز
بەکوردی گەر بنووسرایە زبانی
مەلا و شێخ و پیر و پادشامان
ﮪەتا مەحشەر دەما نام و نیشانی
حاجی لێرەدا لەمەڕ هەستی خۆ بەکەمزانی کوردان دێتە جواب و پێیان دەڵێ نابێ پێیان شەرم بێ کە کوردن، چوونکە کوردیش پیاوی گەورەی لێ هەڵکەوتووە، بەڵام بەهۆی بێ نووسینی و تۆمارەوە ناویان لە نێو ناواندا ون بووە.
$تیشکێک لەسەر حاجی قادرو ڕۆڵ و سەنگی لە بزاوتی ڕۆشنگەری کوردیدا:$
وەک د.مارف غەزنەدار دەڵێ حاجی لە مێژووی ڕۆشنبیری نەتەوەی کورد بە گشتی و مێژووی ئەدەبی کوردی بە تایبەتی پێویستە ناوی تەنیا بە (حاجی) ببرێ. مەزنی ئەم کابرایە دایدەبڕێ لە هەموو ناوێک؛ قادر، گۆڕ قەرەج، کۆیە، ئەستەنبول، ئەحمەدی باوکی و فاتێی دایکی و گەلێ کەس و شتی دیکەش. حاجی بووە بە ڕۆڵەی کورد و خاکی کوردستان.
حاجی لە ژیانیدا هەموو هەوڵی بۆ ئەوەبووە لە ڕێی شیعرو نووسینەکانیەوە پەیامی هۆشیاری و نوێ خوازی خۆی بگەیەنێت، بۆ ئەمەش گوێی بەوە نەداوە شیعرەکانی لە ڕووی ئاستی هونەریەوە چەنێک بەرزو گرنگ بن، بەڵکوو سەرنجی لەسەر ئەوەبووە لە ناوەرۆکدا هەڵگری بیرو باوەڕو پەیامەکانی بن. هەرگیز بۆ گەیاندنی پەیامی پیرۆزی خۆی درێخی نەکردووە و سەرەڕای ئومێدێکی کەمی گۆڕانکاری بەڵام هەمیشە لەسەر ڕێبازی کوردپەروەری و ژیاندۆستی خۆی بەردەوامبووەو هەرگیز لێی دڵ ساردو پەشیمان نەبووە.
$کۆچی دوایی حاجی:$
بەداخەوە دەبێ بڵێین حاجی سەرەڕای ئەم شۆڕشە مەزنە کە لە کایەی ڕۆشنبیری کوردیدا هەڵیگیرساند، بەڵام بە ئاوارەیی و دوور لە نیشتیمان و زێدی خۆی، لە ساڵی”1897” لە ئەستەنبول سەری نایەوەو وەک دەڵێن لە بەری “ئوسکودار” لە گۆڕستانی “قەرەج ئەحمەد” نێژراوە.
سەبارەت بە مێژووی مردنیشی سەرەتاو بۆ یەکەم جار لە ژمارە سێی ڕۆژنامەی کوردستان لە ساڵی “1898” ئاماژەی پێکراوەو دەڵێ (لە ساڵی ڕابردوودا، واتە لە 1897 حاجی وەفاتی کردووە). [1]
ئەم بابەتە 493 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم - 11-01-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-01-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: پۆلێننەکراو
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 24-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 493 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.156 KB 24-11-2022 هومام تاهیرهـ.ت.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
یادە زیندووەکان
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
کورتەباس
شای بازان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,450
وێنە 105,697
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,401
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
یادە زیندووەکان
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
کورتەباس
شای بازان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.469 چرکە!