پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
گوناهی یەکەم؛ گەندەڵبوون لەبەهەشتەکانی خواوەندەوە (بەشی یەکەم)
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گوناهی یەکەم؛ گەندەڵبوون لەبەهەشتەکانی خواوەندەوە (بەشی یەکەم)

گوناهی یەکەم؛ گەندەڵبوون لەبەهەشتەکانی خواوەندەوە (بەشی یەکەم)
$گوناهی یەکەم؛ گەندەڵبوون لەبەهەشتەکانی خواوەندەوە(بەشی یەکەم)$
نووسینی: #ئیسماعیل حەمەئەمین#
$پێشەکی$
مرۆڤ ئاژەڵێکە دەبێت شوێناکەی لەجیهاندا ڕوونبکرێتەوە، مرۆڤ بونەوەرێکە لەگەڵ نیگەرانیدا لەدایکدەبێت. مرۆڤ بونەوەرێکە (نیگەرانی) چارەنووسێتی. لەدایکبوونی مرۆڤ لەسەر زەوی پابەندە بەو هەستە گەورەی کەلەدونیادا تەنیایە، لەبەرانبەر گەردووندا تەنیا دەنکە خۆڵێک یان تۆزێکی بابردووە. ئەم نیگەرانیە گەورەیە لەسەرەتای بەرەنگاربوونەوەیەتی لەگەڵ بوونی خۆیدا، بوونی لەدونیایەکدا کەبەئارەزووی خۆی نەهاتووە، بەڵکوو فڕێدراوەتە جیهانەوە، مرۆڤ بەبێ ویستی خۆی لەجیهاندایە. مرۆڤ لەگەڵ بوونی خۆیدا هەست بەفڕێدانیک دەکات، توڕهەڵدانێک بۆ نێو بوونێک بەدەر لەئیرادەی خۆی، بەجۆرێک کە (نیگەرانی) دەبێتە ئەو هەستەی هەمیشە بەدوویەوەیەتی. لەناخی مرۆڤدا هەستکردن بەبەجێمان، بەفڕێدان، بەترس و دڵەڕواکێ و نەخۆشی، ترس لەنادیار و چارەنووسی نادیار ژیانی گێژدەدا. ئاوەها مرۆڤ (نەخۆشیکی بەردەوامە) لەخەستەخانەیەکی گەورەدا کەناوی جیهانە.مرۆڤ وەک (پیتەرسڵۆتێردایک) دەڵێت؛ (سەرەتاکانی خۆی نازانیت و کۆتایەکانیشی تاریکن، لەنێوان ئەم دوو شوێنەدا تۆیان داناوە...1.9)
بڕوانە؛ پیتەر سڵۆتێردایک: منداڵە ترسناکەکانی نوێ. سورکامپ 2014
مرۆڤ لەنێوان سەرەتای نادیاردا بەوەی لەکوێوە هاتووە و بۆ کوێ دەڕوات کەدونیای تاریکی مردنە و نادیارە، لەگەڵ بوونی خۆیدا دانیشتووە. بوونی مرۆڤ فڕێدانێکە بۆنێو نادیار و ترس و دڵەڕاوکێ کەدەتوانین لەژێر ناونیشانی (نیگەرانی) پێناسەی بکەین. بەڵام ئەوە نیگەرانیە Unbehagen کەهۆشمەندی مرۆڤ بەخودی خۆی داگیردەکات، ئەو پرسیارەیە بەوەی مرۆڤ لەکوێی ئەم فڕێدانەدایە بۆ نێو (بوون / Sein) و دەیەوێت چۆن لەم بوونە بەزۆر داسەپاوەدا شارستانیەکانی خۆی بینابکات، بەو سیفەتەی کۆی شارستانی مرۆڤایەتی لەسەر بنەماکانی ئەم نیگەرانیە گەورەیە خۆی بیناکردووە.
مرۆڤ وەک لەئایینەکاندا هاتووە هەڵگری تۆوی (گوناهی یەکەمە)، گوناهێک کەبووە هۆی ئەوەی لەبەهەشتی خواوەندوە فڕێبدرێتە سەر زەوی، لێرەوە (ماسۆشیەتی میتافیزیکی) کەڕەهەندەکانی لەئاییندا خۆی درێژدەکاتەوە پیماندەڵێت؛ کەکۆی مرۆڤایەتی هەڵگری تۆوی ئەو گوناهە گەورەیەیە، لەفڕێدانمانەوە لەبەهەشتی خواوەندەوە بۆ سەر زەوی فانی لەگەڵ خۆماندا هەڵمانگرتووە. ئەم هەڵگرتنی گوناهەیە وابەستە بەسێکسوالیەت و چێژەوە، بەمەش مرۆڤ دەیەویست لەڕێگەی چێژەوە جێگەی خواوند بگرێتەوە. ئەمە خوداوەند توڕەدەکات و (ئادەم و حەوا) وەک ژن و پیاوێکی ڕووت لەبەهەشتی خۆی فڕێدەداتە سەر زەوی...لەساتەوە مرۆڤ بەلەعنەتکراوە بە نەخۆشی، بەتەماع، بەجەنگ، بەکوشتن و دزی و نەخۆشی و کارەساتی سرووشتی و کارەساتی دەستکردی خۆی. مرۆڤ بەپێی ئەم ڕوانینە تیۆلۆژیە تۆویی گوناهەکردنی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە.
مرۆڤ بەردەوام وەک لەڕوئیای هەموو ئایینەکاندا هاتووە، هەڵگری ئەو تۆوە گوناهەکارەیە کەشەیتان پێیکردووە، لەو ڕۆژەوە شەیتان و خوا دەچنە یەک ئاستەوە، بەوەی هەریەکەو دەیەوێت مرۆڤ ڕاکێشێتە ڕێزی خۆی و مرۆڤ بکات بەئەندام لەپارتەکەی خۆی. دیارە لەم ڕوانگە تیۆلۆژیەوە لەمێژووی گوناهەی یەکەم یان دەتوانم بە (گوناهە میراتی) پێناسەی بکەم، مرۆڤ دەبێتە هەڵگری چێژێک کە(چێژی گوناهەیە) چێژی دووبارەکردنەوەی ئەو گوناهە گەورەیە کە (ئادەمی نێرینە) بەفیتی (حەوای مێینە) کردوویەتی، ئەویش بەخواردنی سێوی بەهەشت بوو، کەتاقیکردنەوەی خواوەند بووە بۆ گوێڕایەڵی بونەوەرە خوداییەکەی بۆی. کەدوایی دەبێتە مرۆڤ.
ئێمەی مرۆڤ لەم خەونە تیۆلۆژیەوە وەریبگرین، وابەستەی ئەو چێژەین بەدووبارەکردنەوەی گوناهە، ئێمەی مرۆڤ میراتگری گوناهەکردنین لەسەر جیهانێک کەفڕێیانداوین، تێیدا و بەبێ هەڵبژاردنی خۆمان هاتووینەتە ناو دونیایەکی پڕ سزاوە. مرۆڤ بۆ ئەبەد لەجیهاندا سزادراوە، هەربۆیە لەم کاتەدا (لەجیهاندا بوون Sein In die Welt) ی هایدگەری دەگۆڕدرێنەوە بۆ دەستەواژەی (لەنێو سزادا بوون).
بوونی ئێمە لەنێو سزادایە و ژیان لەدوای ئەو بەهەشتەی لێوەی هاتووین سزایەکی گەورەیە. خەونی گەڕانەوە بۆ بەهەشتەکانی خواوەند خولیایەکی گەورەیە کەئایینەکانی لەسەر دامەزراوە، چونکە مرۆڤ چیتر ناتوانێت بەرگەی ئەو (تەنیابوونەی) خۆی بگرێت کەبەرانبەر دونیا هەیەتی. ئەم گەڕانەوەیە بەڕێچکەکانی تیۆلۆژیەوە دەمباتەوە سەر ڕاستە ڕێگاکانی بەهەشت، هەربۆیە مێژووی مرۆڤایەتی پێکهاتەیەکی سەیرە لەجەنگی مرۆڤ لەپێناوی خودای گەورە، کەبێگومان هیچیتر نییە جگەلە جەنگ نەبێت لەپێناو بەرژەوەندی مرۆڤ خۆیدا، بۆئەوەی جارێکیتر بگەڕێتەوە بۆ بەهەشت و قەرزەکانی خۆی کە ئادەمی باوکی مرۆڤایەتی کردوویەتی، ئەو بەشێکی بداتەوە. دیارە ئەم پارادۆکسە و خەیاڵزەدەییە و فانتازیا پڕ ماسۆشیەت و ئازارە بنەمای ئایینە تاکخواداکانە Monotheismus لەئیسلامەوە بیگرە تادەگاتە کریستوم و لەوێشەوە بۆ موساویەت!
$گوناهی یەکەم یان گوناهەمیراتی$
قەشە (ئۆگەستین ئاوریلیۆس 354 - 430 ز) کەلە(هیپۆ) یان جەزائیری ئیستا ژیاوە و مردووە، وەک (پیتەر سڵۆتێردایک) لەنوێترین پەڕتووکدا (منداڵە ترسناکەکانی زەمەنی نوێ) ئاماژەی پێدەدا، یەکەمین قەشەبووە پێش ئیسلام، مانیفێستی بۆ گوناهەی یەکەم کردووە، چەمکی لاتینی peccatum originale ئەو چەمکەیە کەمانای (گوناهەمیراتی) دەگرێتەوە، لەنووسینەکانی سەرەتایی ئەو قەشەیەدا، کەبەشێکی زۆری خوتبە گەورەکانی ئەم قەشە جەزائیریەی هییپۆ بوو، ئاماژەی پێدراوە. لەو بڕوایەدا بوو کەمرۆڤ هەرچی شتێک بکات لەسەر ئەم زەویە گوناهەیە، مادامەکی هەڵگری ئەم گوناهە گەورەیەی ئادەمی باوکە. ئاوەها زەوی بە (تۆویی ئادەم) پڕوبڵاوە، ئێمە هەمووان هەڵگری ئەو تۆوەین و تۆوی گوناهەکردن لەبەهەشتەکانی خواوەند لەگەڵ مرۆڤدا لەدایکبووە. ئەم گوناهەیە کەهەڵمانگرتووە (بەڕای قەشەکەی هیپۆ، (ئۆگستین) (هیچ ئازارێکی سەر ئەم زەویە بوونی نییە، کەمرۆڤ لەدواجاردا دەستی تێدا نەبێت و خەتای ئەوی تێدانەبێت.. 1.16)
$سێکس لەپێناوی گوناهەی یەکەم$
مرۆڤ لەبەرئەوە هاتۆتە سەر زەوی بۆئەوەی گوناهەکانی خۆی بەرانبەر خودا پاکبکاتەوە، بێگومان قەرزی ئێمەیە، گوناهی ئێمەو باپیرە ئادەمە، بەپێی ڕەهەندی ئایینی کەلەڕێگەی (لیبیدۆ / ترۆپکە چێژ) لەگەڵ مێینەدا کردوومانە و دەبێت بیدەینەوە بەخودا. ئادەم لەڕێگەی (ترۆپکە چێژە) وە دەیویست ببێتە (بونەوەرێکی بان) یاخود (بان بونەوەری) کەئەویش گەیشتنە بەو چێژەی کەخودا لەتابۆکانیدا، لەقەدەغەکراوەکانیدا دایناوە. ترۆپکە چێژ لەو مێژووە وە تائێستا کەلەئەکتی سێکسوالیدا خۆی بەرجەستە دەکات، بۆتە خاڵی فۆکۆسکردنی، خاڵی گرنگیپێدانی هەموو ئایینەکان.
$لەئیسلامدا گەڕانەوە بۆ بەهەشت و خۆڕزگارکردن لەگوناهەکانی باوکە ئادەم کەهاتۆتە سەرزەوی، پابەندە بەو پاداشتە گەورەیەی خواوەند لەڕێگەی بەخشینی حۆریەکان دەیبەخشێت بەموسوڵمانی ڕاستەقینە، لێرەوە گوناهەی یەکەم کەهەڵخەڵتاندنی ڕەگەزی نێرە بەعەیاریی مێینە، لەڕێگەی دووبارەکردنەوەی مێینە بەکۆیلەی نێرینە پاکدەبێتەوە! لەبەرانبەر ئەمەشدا سێکسی پۆڕنۆگرافی و (سێکسی کۆیلەیی) دەبێتە پاداشتی موسوڵمانی نێر و مێ، بێگومان ئەمە لەو بارەدایە کەهەردوو توخمەکە لەدونیای فانی و فەتاودا خۆیان بەدەست شەیتانەوە شلنەکردبێت.$
لەم خاڵەوە چیرۆکی گوناهی یەکەمی ئادەم و حەوا جارێکیتر بەرهەمدێتەوە. جارێکیتر بەفیلتەریکی دیکەی هەستکردن بەگوناهەدا تێپەردەبێت و شارستانی و ئێرای ئیسلام لەسەر ئەم خەونە درێژە بەخۆیدەدات. $تەنانەت هیچ بزووتنەوەیەکی ئیسلامی سیاسی نییە لەڕێگەی بانگخواز و کادێرەکانیانەوە، ئەم خەونی (بەخشینی حۆریەکان) نەدەن بەگوێی جیهادیست و ڕەدووکەوتوانیان. باپیرانی ئێمە لەمێژووی زیاتر لەهەزارو چوار سەد ساڵە لەنێو ئەو خەونەدا دەژین و زۆریشیان ژیانی دونیان لەپێناو ئەم بەهەشتە پڕ حۆریانەدا کردە قوربانی.$
دیارە لێرەدا ئەوەی پێویستە ئاماژەی پێبکەین ئەوەیە کە $بەهەشت شوێنیکە بۆ سێکسکرندێکی ئەبەدی، بەهەشت لەم وێنەیەدا شوێنی سێکسکردنی پیاوانەیە، تێدا ژنەکان چ حۆری بن یان وەسیفەکانی حۆریەکان بن وەک بانگخوازە ئیسلامیەکان بەئاشکرا بۆ گەنج وخەڵکانی باوەڕداریان ڕوونیانکردۆتەوە، ئامادەن بۆ تێرکردنی ئەوان لەهەر کات و شوێنێکی بەهەشتدا بێت.$
(شوێنای ژن) لەکۆی پەڕتووکە بەناو پیرۆزەکاندا نێگەتیڤە و دیاریکراو نییە، کەئایا ئەو ئازادیەی بەخشراوە بەپیاوی موسوڵمانی بەهەشتی، هەمان ئازادیە لەبەهەشتەکانی خودا؟ بێگومان وەڵام بەنێگەتیڤە.
$لەبەهەشتیشدا ژنەکان دەبنەوە بەئامڕازێکی تێرکردنی ئارەزووەکانی پیاو، چونکە بەهەشت و حۆری بەخشین، یەکسان نین بەبەهەشت و پیاوی جوان بەخشین بەژنانی ئیماندار. لەم خاڵەوە ئەم فانتازیا تیۆلۆژیە لەسەر دەرکردنی دووبارەی ژن لەبەهەشت خۆی بینادەکاتەوە، چونکە پەیمانی خودا بۆ پیاوی موسوڵمانە، بەمانای لەپیاوێکەوە بۆ پیاوێکی دیکە. گەر هاتوو ئێستاش یەکێک بێت بڵێت؛ کە جێندەری خودا دیارینەکراوە لەئیسلامدا، یان لەئایینەکاندا. ئەوا هەموو ئاماژەکان ئەوەمان پێدەڵین کە خودا نێرە، خەونەکانی نێرن، هەرگیز لەڕوی زمانەوانیەوە ناڵێین (هی) کە ئەداتی تەعریفە، بۆ خودا، بەکارنەهاتووە لەقورئاندا.$
بۆ نموونە ناتوانین بڵیین (هی اللە) بەڵکوو دەڵێین (هو اللە). تەنانەت لەزمانی ئەڵمانیدا Gott بەنێر ناسراوە دەڵیین Der Gott، لە زمانی ئینگلیزیشدا خوا He کەبۆ نێر بەکاردێت نەک She بێت کەبۆ مێینە بەکار دێت. بەگشتی خودا سیفەتە نێرەکانی زاڵە هەرچەندە لەوانەیە تیۆلۆژیەکان ئێستا دونیایەک دیباتی لەسەر بکەن، بەڵام لەدواجاردا سیفەتی نێرینەی خودا، کاراکتەری ئاشکرای ئەم ڕۆحە گەورە و خوڵقینەرەیە کەخودایە. لەم ڕوانگەیەوە حەوا یان ئێفا Eva لەلاتینیدا، ئەو مرۆڤە مێینە جوانەیە کەجادووە گەورەکانی لەڕێگەی جەستەو عەیارییەوە وەها دەکات لەدژی ئیرادەی خودا بوەستێت و لەدرەختی مەعریفە، لەسێوی زانین بخوات.
لەئایینەکاندا (وێنەی مێینە) و (ژنەجادووگەر) بەتایبەت لەکریستیانیدا/ دیانیدا، پێکەوە کاراکتەربەندی کراون. تەنانەت وشەی جادووبازە یان عەیارە یان ساحیرە، بۆئەو ژنانە بەکاردێن کەبەجوانی و ئەقڵیان پیاو خوماردەکەن. ئاوەها لەکۆی ئەقڵی ئایینیدا (حەوا) یان (ئێڤا) دەبێتە بەشێک لەو ئیرادە لاواز و شەهوانیەی کەناتوانێت خاوەن ئیرادەیەکی باڵا بێت و بەقسەی شەیتان (دیڤڵ لەئینگلیزیدا / تۆیفل لەئەڵمانیدا) هەڵدەخەڵەتێت، و بەشێکە لەجادوگەر و شەیتان. ئەویش وەها لەئادەم دەکات بێ فەرمانی خودا بکات. ئاوەها هەر لەسەرەتای چیرۆکەکەوە وێنەی مێینە لەبەهەشتدا وێنەیەکی ناشرینە، ئەمەش وەهای کردووە کەلەبەهەشتی موسوڵماندا، ئەمانە ببنەوە بەکوێلەی پیاو و گوێڕایەڵی پیاو و دیارە لەئایینە یەکینیەکانی دیکەشدا وەک کریستوم و موساویەت هەمان چیرۆکە. [1]
ئەم بابەتە 586 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پلاتفۆڕمی دابڕان - 13-06-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 13-06-2017 (7 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 29-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 30-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 586 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.343 چرکە!